#گڕی_عەشق
ئاگری نەورۆز گڕی عەشقی لەدڵ بەردام تەواو
وەک سەمای جامانە دڵ کەوتە سەمای نازی نیگاو
پۆل بە پۆل جوان بوون بەڵام بێوێنە بووی لەو نێوەدا
وەک لەنێو ئەستێرەکان دەرکەوتبێ تیشکی هەتاو
سەیرە خۆ من شێعری نەورۆزیم بەگڕ هەڵبەستبوو
چۆن گڕت بەردا لە خۆم و شێعری نەورۆزیم بەچاو؟
هەر وەکوو پەهباد دڵم دەفڕی لە ئاسمانی خەیاڵ
تا لەنێو ئەو خەڵکەدا بێتە حوزوورت بۆ سڵاو
وەرزی نوێ بوونە گوڵم تۆش بێ و لەکۆڵ پیریم کەوە
یا دەنا سەودایێ با ڕێکخەین من و تۆ پیر و لاو
وەک بەهاری خاکی کوردان شاعێرێکی دڵتەڕم
بادڵم تەڕ بێ نەوەک چاوم بەجووت پڕ بن لە ئاو
مافی خۆم وەرگرت لە نەورۆز و گەڕی دیلانی کورد
تازە قەت نادوێم لە ژین وەک شاعێرێکی بەشخوراو
چاو لە چاوتدا مەزەی شادیم دەکرد جێی غەم نەبوو
تامەکەی ڕۆیی هەتا ناخی دڵ و جەرگ و هەناو
گیانی "کاوە"ت با بڵێسەی عەشق و نەورۆز یەک گرن
با بمێنێ تاکوو هەرمان ئاگرێکی هەڵکراو
✍ #کاوەداشبەندی
@kaveh_dashbandi
#ئەوین
ئاهـ ئەوین بەو ئاگرەی خستووتە دڵ
چۆن دەبێ پێناسەیەک دانێم لە بۆت؟
گیانە من گیانم کە داناوە لەڕێت
چیت دەوێ زیاتر لەوەی، تۆ گیانی خۆت؟
عاشقم دەردم بەبێ ئەژمار و باس
چی لە مندا شک دەبەی زوو بێژە پێم
من خەفەت قوڕگی تەنیوم ئەی ئەوین
دتهەوێ بەوحاڵەوە چیت پێ بڵێم؟
یەک نیگا پێکراوە تا ناخی دڵم
گۆشت و ئێسقانی جنێوم پێکەوە
یا وەرە چارەی منی بێچارە کە
یا دەسی دەرد و پەژارەم لێ کەوە
سوورە، پڕ شینە لە خوێن گەوزاوە دڵ
وەک شەقامی سووربەخوێنی پارەکەم
زام لەسەر زام هەڵدەدا سەر، من دەبێ
ئەو هەموو زامانە بێ تۆ چارەکەم
ڕێیەکم پێواوە هاتووم مەستی مەست
تاقە چاوێکم ئیزن دەی پێت کەوێ
هەرچی تانەی عالەمە لێمی بدەی
هەرچی دەردە پێم بدەی هەر دەمهەوێ
عاشقم عاشق ئەرێ چیم لێ دەکەی؟
بەس بەنیگای بێبەزەت ساردم کەوە
یەک تکات تا ئاسمان تا بێسنوور
لێ دەکەم، لۆمەم مەکە دڵتم دەوە
چیت دەویست و نەمهەویست و داومە پێت
تۆ خوداکەت بێژە زیاتر چیت دەوێ؟
عاشقێکی خۆنەویستت گەر دەویست
تۆ خودا بێ من بڵێی دەستت کەوێ؟
یەک عومر کردوومە حاشا بۆت لە ژین
تا لە من حاشا نەکەی لای عالەمێ
قەت کەمت نادەم بە زۆری هیچ کەسێ
گەر ببێ مەیلت بەشی من هەر کەمێ
وەک خەوی ئازادیی خاکم وای کچێ
دڵنیام ڕۆژێ لە ڕۆژان پێت دەگەم
تۆش منت وەک دەمهەوێ وا خۆش دەوێ
بەو خودا هەروایە هەروا، تێت دەگەم
✍ #کاوەداشبەندی
/channel/kaveh_dashbandi
پێشکەش بە شاخەوانان و هێزەکانی فریاکەوتن لە چیای ڕندۆڵە کە خۆبەخشانە ماوەی چەند ڕۆژە بۆ دیتنەوەی سێ شاخەوانی تووشبوو بە ڕنوو لە گیانی خۆیان مایەیان داناوە.
✍ #کاوەداشبەندی
@kaveh_dashbandi
خوێندنەوەی شێعری ڕندۆڵە لەلایەن دادە ئەسرا حاجی هاوڕێ لەگەڵ دادە مەهیا ڕۆیان خوشکی کاکە محەممەدی ڕۆیان یەکێک لە شاخەوانانی شاری نەغەدە کە بە داخەوە ئێستا هیچ هەواڵێکی نییە لە قوتابخانەی تاڵەقانی شاری نەغەدە. لێرەوە چاویان ماچ دەکەم کە بەو خەڵاتە جوانەیان بەقەت کوردستان گەورەیان کردووم.
خودایە بۆخاتری ناوەپیرۆزەکانی خۆت دوعای ئەو گوڵە جوانانەی نیشتمان قەبووڵ بفەرمووی🙏🙏🙏
@kaveh_dashbandi
#دوادیدار
خۆش بە ئەوکاتم ئەگەر لەم شارەدا تۆم یار بوو
ڕووم لە هەر لایێ دەکرد هەر تۆم لەبەر چاو دیار بوو
مەستی مەی عەشقت ببووم و پەیک بە پەیک نۆشم دەکرد
دەی لەسەر ئەو حاڵەشا کێ چەشنی من وشیار بوو؟
خۆم کە دەمزانی منت ناوێ بەڵام دڵ ڕووسیاـــ
ــ بێ کە تا خوا حەز بکا بیانووگر و لاسار بوو
باوەشم بۆت کردەوە و هەر ماوە دەستانم بەتاڵ
لەو دڵە وێرانەدا هەر غەم لەسەر غەم سوار بوو
چەند خودام هێنا تکات؟ کردمت بە پەندی عالەمێ
یانی ئەو پەندانە پێتداوم خودا بەردار بوو؟
دەرچوو دڵ لەو بەند و داوەی سینەدا ئۆقرەی نەگرت
بێ تەمەننای ڕیشسپی ئەو بەندییە ڕزگار بوو
وادە بۆ ماچێک بەکاتی خۆشەویستیت دابوو پێم
هاتی نەتدا ماچەکەم فەرمووت کە دوا دیدار بوو
باسی تۆم بۆ شێعری دڵداری دەگێڕاوە، لەپڕ
ئەشکی خامەم بوونە خوێن ئینجا غەزەل لێم هار بوو:
حەک ڕەبی دەرکت بەقوڕ گیرێ وەکوو گیراوە خۆ
"کاوە" هەر شێعرێ کە نووسیوتە غەم و ئازار بوو
✍ #کاوەداشبەندی
@kaveh_dashbandi
#بمدۆزەوە
لاکەوە لێم، بمدۆزەوە
ئەمشەو لەنێو خومدا ونم
لاشەیەک و دڵێک مردوون
نازانم گەر کامیان منم
خەفەت خەفەت دەنووسمەوە
دەنگی گریان لە دەفتەرم
قاقا قاقا زویر دەبن
چۆڵی دەکەن دەوروبەرم
شەقام شەقام تێدەپەڕین
من و خەڵکی گێژ و سەرقاڵ
ماتەم ماتەم بارە لێو
لە پیر، لە لاو، لە ژن، منداڵ
مامە بنێشت مامە بنێشت
بەستەیەکم لێ ناکڕێ؟
منداڵێ بوو بەسەرقۆڵی
چڵم و لیکی خۆی دەستڕی
جارجارە هوووووو تا گەرمایی
گەرووی بگاتە دوو دەستی
وەک چرکەمیزە گرتبێی
هەڵدەرزی و دەتکوت بەستی
مێرمناڵێ لەوبەرەوە
بەشەرمەوە : شاڕژ و سیگار
لەژێر سەرما چاوەڕوانی
بۆ من، بۆ تۆ، بۆ چەند کڕیار
مامە پیرە ڕاکێش ڕاکێش
داشقەیەکی پڕ لە سەوزی
نوشتانەوەی هەردوک چۆک و
پێچوکڵاوی لەسەر عەرزی
لاوێ تەمەن بیست بۆ سەرێ
لاترە لاتری لەمبەر بۆوبەر
هەندێ دەڕوا و هەڵدەکەوێ
گیرۆدە بە ماددەی هۆشبەر
پیرێژنێک چەند تونگە دۆو
سەتڵەماست و ڕۆن و پەنیر
شیرێژ، کەشک،لۆرک و بیزاو
چەند گۆزەیەک پڕ پڕ لە شیر
تەسبێح تەسبێح شۆڕ بوونەوە
بەسەر قۆڵی پیرە پیاوێ
خێرا خێرا بانگی دەکرد
کاکە تەسبێحێکت ناوێ؟
فەعلە و بەننا و وەستای کاشی و
سیمانکار و قۆنتەراتچی
مەڵەغانگێر، دروێنەکار
خولاسە تۆ بڵێ هەرچی
دڵ بیهەوێ ڕاوەستاون
ئی وا هەیە برسی و هەژار
نە ڕۆژێک و نە حەفتەیەک
ڕێک مانگێکە نەچۆتە کار
لەپڕ دەنگی ساز و دەهۆڵ
سەفی ماشێن نە یەک نە دوو
سینگاڵ، چەپڵە، هوڕا کێشان
ڕۆژەڕێیەک دەنگی فیتوو
چ باس چ باس چ قەوماوە؟
پرسیارێ لەم پرسیارێ لەو
بەربژێری شارەکەمان
تەشریفی هەستاوە لە خەو
بۆ ئاوایی و بۆ مزگەوتان
بەمشێوەیە تەشریف دەبەن
خوا هەڵناگرێ تەنیا کارێک
کە دەیزانن درۆ دەکەن
ئاماژەیەک بە قوڕئان
سەدان سوێند بە ماڵی خودا
دوو فرمێسکی تیمساحاوی و
تا حەز بکەی ویست و تکا
دوو هاواری هەژارانە و
سێ جار منیش کوڕ خۆتانم
دەڵێم هەستم ڕاستەوە بم
بڵێم: درۆن بە ویژدانم
چاویلکەکەت ئیزنی نەدا
تا دوێنێ چاوت پێم کەوێ؟
تۆ دەزانی کۆرپەی هەژار
لەبرسانە چۆن دەخەوێ؟
بووە ڕۆژێک کە هەستابی
قیستی بانگت دوا کەوتبێ؟
یا بێ پووڵی وای کردبێ
کەست لە جێدا کەوتبێ؟
یا مناڵت گڕوو بگرێ
بۆ چیپسێکی سی هەزاری
نەتبێ ویستی بەجێ بێنی و
هەست بکەی بە شەرمەزاری؟
یا کارتی یارانەت دانێی
بۆ کڕینی نانی شەوت
بووە شەوێ لەبرسانا
تا بەربەیان تێکچێ خەوت؟
بووە قەرزدار زەنگ لێدا
لە پشت گووشیش لێی بترسی؟
منداڵ بڵێن باوکە کێ بوو؟
بێژی ڕۆڵە حاڵمی پرسی؟
نا تێناگەی لەم قسانەم
من برسیم و ئەتۆش تێری
بۆیە ئەمڕۆش لێم دەپرسی
دەنگت دەوێ و بەربژێری
دڵنیا بە ئیتر ئەمجار
بەسەر شانما سەر ناکەوی
ئەوەی کە پێتوا من هەوم
شکت نەبێ بۆخۆت هەوی
✍ #کاوەداشبەندی 👇👇👇👇
@kaveh_dashbandi
#کچەکەم
کچەکەم تۆ لەژیان مافی ڕەوات کەم دەدەنێ
عاقڵی، بالغی بەس نیوە مرۆڤی بەتەنێ
تۆ کچی بۆیە دەبێ دەرنەکەوێ زولفی ڕەشت
ڕەشتری داوە لەوی دەستی قەزا، ڕۆڵە بەشت
چاوی تۆ جوانە کەچی فیتنەیە بۆ خێڵی هەوەس
بۆیە وەک دیلێ دەبێ بیخەیە پشت تۆڕی قەفەس
تۆ زەعیفەیت و دەبێ مات و کپ و بێدەنگ بی
دەرنەیە دەنگێ لە تۆ هەرچەنێ گەر دڵتەنگ بی
کچ دەبێ چەشنی مڵک خاوەنەکەی هەر نێر بێ
سێ و چوار مافە دەبێ کاکەیی نێر هەر تێر بێ
سۆفی دەستنوێژی شکا و سست بووە ئیمانەکەشی
تۆی کە دی بوونە هەوەس ڕیشی سپی و شانەکەشی
گوڵی ڕووت دەرکەوێ ئاژاوە دەنێتە دڵەوە
خوای لەبیر چۆوە کە تۆی دیت بە ڕمێنی گوڵەوە
لێچک و سەرپۆشە کچم کوڵمی گەشی داوی حەشار
چاوی حیز نایەڵێ گەر دەرکەوێ لێت بەژنی چنار
من لە سۆفی بەشکم نەک لەقەد و بەژنی ئەتۆ
خواپەرەستی لە سەدەی بیست و یەکا بۆتە درۆ
کچەکەم گورگی لەنێو کۆزی مەڕین شێخ و مورید
دێنە تاڵان بە درۆ و باس و قسەی مۆدی جەدید
تۆ ورەت بەرزە نەکەی ملکەچی ئەم خێڵە ببی
نەچی گوێڕایەڵی ئەو گشتە درۆ و فێڵە ببی
نیشتمان ناوی ژنە و دایکی کچی ژیر و جەسوور
نیشتمانی منی تۆ لەو تەڵەیە خۆت کە بە دوور
#کاوەداشبەندی
@kaveh_dashbandi
شێعری : #یەڵدا
✍ هۆنراوە و دیکلەمە : #کاوەداشبەندی
ڕێکخستن و تۆماری دەنگ: #کاک_زانیاری_شوکرە
/channel/kaveh_dashbandi
#گرێپووچکە
کە تەشریف بێنی، تا دەمرم دڵم و ماڵ سەرای خۆتە
کە نایەی من دەبێ چی بکەم کە دەیبینم خەتای خۆتە؟
دەدەی زەجرم دەبەی ڕوحم دەکەی شێت و پەرێشانم
شەفای شێتی و پەرێشانی و دەوای زەجرم لەلای خۆتە
بە ئەغیار ئاشنا و بۆ من نە دیتووتم و نە دەمناسی
لەبەر چاوت وەها کەوتووم کە ئەغیار ئاشنای خۆتە
کە نفرینم دەکا چاوت، لە چاوی مەستی تۆ کەوتووم
بەچاوی مەستی تۆ دڵبەر ئەوەش مافی ڕەوای خۆتە
ڕەبی مەرگم ببینی و بێیە سەرگۆڕم هەموو هەینی
بفەرمووی: هەرچی دەیبینی لە گۆڕیشا سەزای خۆتە
لەبەر قاپی بڕۆکەت با درێژ کەم دەستی داخوازیم
گرێپووچکەی هەموو ژینم بە دەستی پڕ وەفای خۆتە
دڵی بەردم وەگریان خست لەگەڵ گریان و ناڵەی خۆم
ئەوەی گریان و ناڵەی دێ کچێ ئێستاش گەدای خۆتە
غەزەل وەک مەسنەویش لێ کەم لە دەردم یەک لەسەد دواوم
دەوای دەردی دڵی "کاوە"ی ئەویندار یەک نیگای خۆتە
✍ #کاوەداشبەندی
/channel/kaveh_dashbandi
#بێخەبەر_بۆچی_دەڕۆی؟
پڕ بە ئامێزی شەوێ هاودەمی ژان و کەسەرم
دێ بەرەو کووچەیی یادت لە پڕێکا نەزەرم
پێم دەڵێ کووچە: بڕۆ لێرە نەما شۆخی ئەوین
بێخەبەر بۆچی دەڕۆی؟ خاک و گڵی ڕێت بەسەرم
نییە توانا کە بەرەو دواوە بنێم هەنگاوم
سەیرە ئەو ڕێیە کە هاتووم چەنێ سەختە لەبەرم
تەرمی خۆزگەی منی داماوە لە کۆڵانی حەزت
سەیری هەر شوێنێ دەکەم لیپە لە خوێناو و تەرم
چیت لە من کردووە گەر هەست بە برینم ناکەم؟
دەبڵێ: تازەیە خۆ ئێشی نییە زامی گەرم
قوڕی ئەم شارە بەسەر کەم لە غەمت؟ بێ بەزەیی
من لە شار و گەڕەکی عەشق و ئەوین دەربەدەرم
بە خودا ماوە لە دڵ عەشقێ ئەهوورایی گوڵێ
بۆنی تۆیە لە غەزەل بۆتە هەوێنی هونەرم
من کە میراتگری شەشدانگی غەمی هیجری ئەتۆم
بەو بەشەی داوتە بە من تاکوو بڵێی بەختەوەرم
"کاوە" گەر شاعێری عەشقە لە سەدەی بیست و یەکا
بەرگی ئوستادی غەزەل تۆی کە دووریوتە بە بەرم
✍هۆنراوە و خوێندنەوە : #کاوەداشبەندی
@kaveh_dashbandi
#ژانی_بێتۆیی
ساڵی جارێک نامەکانی پڕ تکای من جواب دەوە
هەر نەبێ ئەو نامەیەی بۆتی دەنووسم بیکەوە
بەو خودا، خوێنی دڵ و ئەسرین چاون، خامە نین
دەردی دووریت بۆتە هۆکارێ کە بڕژێن پێکەوە
پۆستەکانم سین دەکەیت و زەنگەکانم بێ وەڵام
تاقەت و سەبرم بڕا جارێکی تۆ زەنگ لێ دەوە
خۆشەویستیمان لە نێو هەوران بە دڵ واژۆ دەکرد
ئاسمان سەدها کەڕەت ئامێزی بۆمان کردەوە
تۆ بەڵێن بوو دڵ لە من بستێنی نەک بشکێنی لێم
من دڵی خۆمم لە نێو کۆڵانی بێ تۆ دیتەوە
ئەو دڵەی بۆی لێدەدای و دوو دەسی دابووم بەتۆ
خۆ نەگۆڕاوە بە مەرگی خۆم کەسی من هەر هەوە
ئاااخ شەوی پاییزی بێتۆییم دەبێ چۆن ڕابرێ؟
تۆ نەبی بەرچاوی من تار و تنۆک هەر وەک شەوە
دڵبەرا چاولێکە چۆن شێعرم لە شیوەن سەرترە
دەست بە داوێنم گوڵم کەمتر لە خۆتم دوور خەوە
سەد غەزەل ئەو شیوەنەی پێ نایەتە کۆتا گوڵم
هەڵگری باری غەمت کەی کاری هایکۆ یا نەوە
کێ هەیە گوێبیستی باسی عەشقی بێ داهاتی تۆ؟
"کاوە" خۆت شێت کردووە باسی ئەوینت کۆکەوە
✍ #کاوەداشبەندی
/channel/kaveh_dashbandi
#داستانە_شێعرێکی_واقعی
مناڵێکی هەژاری پێپەتیم دی
لەبەر دەردی هەژاری وا دەگریا:
خودایە ژینی مەش هەر مەرگە بۆخۆی
ژیانی وات نەدابا ئێمە بریا
خودا خۆ تۆ لە دەردی ئێمە ئاگای
ئەدی بۆچی چەلێک چارەت نەکردووین؟
ئەوەی لای تۆ ژیانە ئەی خودا گیان
لە پێناوی هەموو ڕۆژ ئێمە مردووین
دەبینم دۆست و ئاواڵم لە کۆڵان
گەلێ پۆشتە و بزەی شیرین لە لێون
نە چاوەڕوانی بەرگ و کەوشی جوانن
نە دڵتەنگی ژەمێکی تێری شێون
منیش وەک وان مرۆڤم ئەی لەبەر چی
ئەوان تێر و ئەمن داماو و برسیم؟
خودا گیان قووڕە قووڕی زەگ دەبیستی؟
ئەگەر بیستت لەبەرچی لێت نەپرسیم؟
مەگەر نازانی من باوکم نەدارە و
لەژێر باری گرانی پشت چەمیوە؟
ئەویش وەک من لە تفڵی تا بە ئێستا
بزەی شادی لەسەر لێوی نەدیوە
دەبینم جاروبار فرمێسکەکانی
لەسەر ڕیشی سپیبووی چەشنی شیری
لەژین خۆشی نەدی خۆشت دەزانی
لە غەم دابوو تەنانەت کاتی پیری
دەسی نادا لە دەست و کوڵمەکانم
هەتا هەست پێ نەکەم زبرایی دەستی
لە تەنیایی خەمین و دڵ بەژانە و
لەلای من بێ غەم و دڵخۆش بەقەستی
بڵێی خوایە ژیانی وا لە لای تۆ
بە کام حیکمەت بە باوکی من درابێ؟
هەژاری گەر نەمێنێ ئاسەواری
بڵێی خوایە هەموو دنیا خرا بێ؟
✍ #کاوەداشبەندی
/channel/kaveh_dashbandi
شێعر: کاوەداشبەندی
بەدەنگی : ئاوات بۆکانی
چێکردنی کلیپ و مونتاژ: ڕاژان فیلمی بۆکان.
سولەیمانی چەرخەنداز
عەلی سەیدی
@kaveh_dashbandi
#بەکاتی_بێ_ئەوی
هەر خەیاڵی دووری کەوتە مێشکی تۆ دڵ هاتە ژان
جێبەجێ ئاگا دەکا گەرچی بە شارێک لێک جودان
ئەی خودا تۆ عالمی لێم تێدەگەی خۆشم دەوێ
ناڵەناڵێکمە ئەرێ کوا چارە بۆ دەردی گران؟
هەرچی سلوولی هەمە دەبزوون ئەگەر ناوی دەبەم
خوایە بۆم ئاگا کەوە دەستم بە داوێنت، ئەمان
من بەکاتی بێ ئەوی دەخزێمە نێو جێگەی خەفەت
چرکە یەک ساڵە لەلام، تێناپەڕن کات و زەمان
بۆ ژیان هاتوومە لای عیسای ئەوین تا یەک نەفەس
پێم بدا ئەمما نەبوو، مەرگی بەسەر مندا سەپان
ڕۆژگارێک خەونی خۆشی پێکەوە بوونم دەدی
هێند غەمی ئاوقای دڵم کرد خەونەکانیشم نەمان
هەر دەبێ لێوم لە خاکی ڕێگەیێ ڕۆیشتی بسووم
بۆیە دەستم وا لەخۆم بەرداوە سازم بۆ چەمان
هەر وەکوو پرچت غەزەل هۆنینەوەم ڕەش داگەڕا
تان و پۆی شادی لەنێو شێعری ئەوینم هەڵوەشان
تازە هاواری دڵی "کاوە" دەبێ هەر کپ ببێ
تۆ دەڕۆی کوا دێتەوە بۆ ماڵی من خۆشی چەلان
✍ هۆنراوە و خوێندنەوە : #کاوەداشبەندی
/channel/kaveh_dashbandi
#هەبوونی_تۆ
دەکەم گیانێ بە قوربانت کە قوربانت ببێ بەسمە
کە ئەو گیانەم شەهیدی ڕێی دڵ و گیانت ببێ بەسمە
دەبێژە جارێ هەر ماوە لە من ناو و نیشانێکی
گەلێ چووکیش لە بوونی من لە نێو ژیانت ببێ بەسمە
دە ناگا لێوی تامەزرۆم بە سەرچاوەی دوو لێوی تۆ
کچێ خۆ گەر دوو دەستیشم بە دامانت ببێ بەسمە
ئەمن هەر خۆشەویستی خۆم دەدرکێنم بە نووسینیش
بفەرمووی خۆشەویستی وا بەسندانت ببێ، بەسمە
دەژیم هەر بەو هەناسەی تۆ ڕەبی مانم نەشێوێ لێم
نەچی بگری لە من مانێ، کەسم مانت ببێ بەسمە
نییە تاقەت بە دووری تۆ چەتیوەی شۆخوشەنگی خۆم
بەشۆخیش ڕابوێری پێم، نیگای جوانت ببێ بەسمە
تەمەننای چی دەکەم؟ تۆ هەی هەبوونی تۆم هەبوو پێویست
سەری شێعری ئەوینداریم لەسەر شانت ببێ بەسمە
وشەی وەحشیم بەناوی عەشقی تۆیە دەستەمۆ کردوون
کە هەستی مەستی شێعراویم لە ڕێی ژوانت ببێ بەسمە
براوەم گەر هەموو عومرم بدۆڕێم بۆ ئەوینی تۆ
دەبێژە "کاوە" تۆش مەیلت لە دۆڕانت ببێ بەسمە
✍ #کاوەداشبەندی
@kaveh_dashbandi
پێشکەش بە شاخەوانان و هێزەکانی فریاکەوتن لە چیای ڕندۆڵە کە خۆبەخشانە ماوەی چەند ڕۆژە بۆ دیتنەوەی سێ شاخەوانی تووشبوو بە ڕنوو لە گیانی خۆیان مایەیان داناوە.
قارەمانانی چیا و هەڵدێرەکان ماندوونەبن
شاهەڵۆی کێو و کەژ و زەنوێرەکان ماندوونەبن
شاخ و کێو لەرزین لەژێر هەنگاوی جوامێرانەتان
شاخەوانانی نەبەز، جوامێرەکان ماندوونەبن
نیشتمان سەربەرزە تا ڕۆڵەی وەها شێری هەبێ
دەنگی کوردستانە دێ : هۆ شێرەکان ماندوونەبن
قەت ورەی پێ بەرنەدان تۆفان و سەرما و بەستەڵەک
ڕوحی کانیاو و زنە و ئەستێرەکان ماندوونەبن
ئێستێ ناوی ئێوەیە سەردێری گشت دەنگ و هەواڵ
جوانترین ناوی لەنێو سەردێرەکان ماندوونەبن
کێوی ڕندۆڵە نەوی کرد سەر لە ئاست هێز و ورەو
هاتنە کڕنۆشتان بەکۆ ئەستێرەکان، ماندوونەبن
غیرەت و ئازایەتی جوانە لە خۆتان شاخەوان
باسی ئێوە کەوتە ڕۆژئەژمێرەکان ماندوونەبن
کۆڵ نەدەن گەر ناحەزان دەدوێن بەبێ هیوا و ورە
هەر بە کوێرایی هەموو بێخێرەکان، ماندوونەبن
✍ #کاوەداشبەندی
@kaveh_dashbandi
#ڕندۆڵە
ئەی ڕندۆڵەی سەربەرزی کورد
برای گیانی چیای هەڵگورد
ئەمشەو نەکا سارد و سڕ بی
لەشتەزێن و جەرگبڕ بی
نەیکەی بە شەختە و بەستەڵەک
ڕنوو بەفرت نەکەی کەڵەک
چەند ڕۆڵەکورد میوانن لێت
نەکا ئەمشەو ڕووت گرژ بێت
دەمێک ساڵە لەم وڵاتە
چیا ڕووگەی سەد ئاواتە
سەدان شێرت پەروەردە کرد
ورەی مانت داوە بە کورد
ئێستاش جێگەی هیوای بۆمان
پشت و پەنا و قەڵای بۆمان
ئەمشەو پەنای شاخەوانی
هاتوونە لات بە میوانی
نەکا دڵیان بێ هیوا کەی
سەرما و سۆڵیان بەگژ داکەی
ئەمشەو ئامێزی دایکانەت
ئەو ئامێزە گەرم و جوانەت
ئاواڵەکە تا بەربەیان
نەکەی سەودای مەرگ و ژیان
دایک و منداڵ چاویان لە ڕێن
چاوی دایکان پڕ بوو لە خوێن
دایکانی کورد لەمێژ ساڵە
کاریان بۆتە شین و ناڵە
نەکا زۆرکەی شین و ڕۆیان
ئەمشەو وەفات هەبێ بۆیان
دایکان چاویان ناچێتە خەو
بۆتە ساڵێک درێژی شەو
دایکان بۆ هاتنەوەی ڕۆڵە
چاویان لە تۆیە ڕندۆڵە
کەش و هەوات هاوینی بێ
باوەشت گەرما و تینی بێ
وەڵامی دایکی کورد دەوە
لە ژانی دڵیان کەم کەوە
بە دەستێکی پڕ خێرەوە
ڕۆڵەکانمان بنێرەوە
شەوی 22ی بەفرانباری 2723
✍ #کاوەداشبەندی
@kaveh_dashbandi
#وەکوو_نێت_وای
لەوەی سووری بڕۆی و لام نەمێنی
بەڵێنت داوە ناوم قەت نەهێنی
ئەوەی پێویست بوو نەشکێ خۆ شکاوە
کە دڵ لەت بوو چ ماوە بیشکێنی؟
وەکوو نێت وای لە سەدجار جارێ وەسڵی
ئەرێ پێویست بە کام فیلتێر شکێنی؟
لەلای تۆ هەڵخولام و قەت نەبینرام
دەبێ بۆوا بەبێهۆم هەڵخولێنی؟
نە ئیمۆجیم لەسەر شاشەی موبایلت
نە بەرنامەم کە بێیت و دامبەزێنی
کەسێکی عاشقم کردوومە عەرزت
ئەدی بۆچی بە لاتاو دەمدوێنی؟
مەبەستت دوورییە و یا کایەکردن؟
بەلاڕێدا دەڕۆی و نایگەیێنی
جەفاکاری وەکوو تۆم هەر نەدیوە
چ مەزڵووم و وەفادار خۆ دەنوێنی
دەبوو تۆ دادوەری خێڵی درۆی بای
ئەوەی حوکمی هەویستت بیسەپێنی
گوڵم زۆر شارەزا بۆ کشتوکاڵ نی
لەجێی تۆوی ئەوینا قین دەچێنی
ئەوین هەستە و هەناسەی بوون و مانە
موخابن تۆ بەبێدەنگ دەیمرێنی
بڕۆ هیوامە لای خواوەندی عەشقمان
لە ڕووت هەڵبێ کە بێیت و سەرهەڵێنی
بلۆک کایەی مناڵانی مەجازین
کەسێک ویستت بڕۆی و نەیدوێنی
دەبێ وەک "کاوە" خۆی و یادەکانی
لە گووشیت و لە ناو دڵتا دەرێنی
#کاوەداشبەندی
/channel/kaveh_dashbandi
#من_کردبووم
یار دەبوو نەیکردبا ئەو کارە گەر من کردبووم
تێگەیشتبوو ئەو لەوەی زۆر عارە گەر من کردبووم
دڵشکاوی من لەنێو ئەم شارە دەنگی دایەوە
هاتە ڕێم ئەو کردەوەی لەم شارە گەر من کردبووم
فەخری بوونی بوو بەسەر عاشقانی شارا دەمفرۆشت
بۆیە دڵدارم لەوەی بێزارە گەر من کردبووم
نیم لە حاڵی خۆم خەمی دنیا سەری هەڵداوە لێم
حاسڵی هەر ماتەم و ئازارە، گەر من کردبووم
دام لە سێدارەی جەفا نازی نیگای چاوی گەشی
خۆزگەشی هەڵواسرا بەو دارە گەر من کردبووم
بیدەم و نەیدەم لە چۆک بەردی پەشیمانی چ سوود؟
لای هەموو عالەم وەکوو ڕۆژ دیارە گەر من کردبووم
من نەبووم شایانی ئەو عەشقەی کە یارم دەیهەویست
دەی بڵێ چی دڵبەری بێچارە؟ گەر من کردبووم
بووم بە پەندی عالەمێ لێم بۆتە پەندێ بەسسە بۆم
ماوە بێکەس "کاوە" بەو ڕەفتارە گەر من کردبووم
✍ #کاوەداشبەندی
@kaveh_dashbandi
#کۆست_کەوتوو
ئازیزەکەم ئێستا لە کوێی؟
لەگەڵ کام بەختەوەر دەدوێی؟
چرکەچرکە بۆت چاوەڕێم
ئەدی تۆ بۆ کێ چاوەڕێی؟
لەسەر شاشەی موبایلەکەم
سەیری وێنەی کۆنت دەکەم
نازانم، هەست دەکەم شێت بووم
ئاواش زووزوو بۆنت دەکەم
زەردەخەنەی سەر وێنەکەت
وەک ڕابردوو لەسەر لێون
دیسان چاوە مەستەکانت
یەکەم نیگا دەمئەنگێون
شێعرێک پڕ بەباڵای ئەوین
لە نیونیگای تۆ وەردەگرم
دێڕ بە دێڕی خۆشەویستین
لەنێو هەر دێڕێک بۆت دەمرم
بەیادی ڕۆژانی پێشوو
دەینێرمە نێو کەناڵەکەم
دەڵێم ڕەنگە تۆش لەوێ بی
ئاگادار بی لە حاڵەکەم
ئاخر جاران یەکەم کەس بووی
شێعرەکانت سین دەکردم
ڕووت دەکردە تاکەکەسیم
چەندەت ئافەرین دەکردم
ئێستا ژووری تاکەکەسیش
کپ و بێدەنگ و خامۆشە
هەر وەک دنیای واقعی خۆم
دنیایەکی زۆر ناخۆشە
هەستەکانم دەڵێی مردوون
دەستەکانم سڕی سڕن
هەر دێڕەشێعرێک دەینووسم
وەک خۆم غەمبار و دڵپڕن
دڵپڕ لە خۆم نەوەک لە تۆ
تۆ هۆکاری خۆشی من بووی
خۆشیش کاتێک زیز بوو لە من
کە تۆ لەبەر چاوم ون بووی
لەنێو دنیای مەجازی دا
بێ تۆ وەک گێژێ خول دەخۆم
سووچ و قوژبنی لێک دەدەم
نەکا نامەی تۆ هاتبێ بۆم
بەڵام ئێستا نە نامە دێ و
نە لایکێکت بۆ سەر پۆستم
گوڵم ئێستا ئەو شاعێرەم
بە دووری تۆ کەوت کۆستم
✍ #کاوەداشبەندی
@kaveh_dashbandi
📚کاوە داشبەندی ( بۆکان) لە سێههمین كۆڕه شێعری: سهمای وشه و گهڵا"ی ئهنجومهنی ئاسۆی ژیار له ڕێكهوتی ئێوارهی ٢٣ی خهزهڵوهری ٢٧٢٣ كوردی له تالاری لۆردی ساحیب.
🎬گرته و چێكاری: موحهمهد فهرج زاده.
سپاس و پێزانین بۆ ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری ساحێب.
/channel/kaveh_dashbandi
#تۆ_سڵامەت
شەو نەبوو گەر زامی بێتۆیی لەمن نەکولێنەوە
چاو لەسەر یەک دادەنێم سەد دەردی تۆم بیر دێنەوە
ژین نییە بێتۆ ئەوەی من ئێستێ تێیدا سەردەکەم
ڕۆژێ سەدجار دەرکی مردن ڕوو بە من دەکرێنەوە
خۆشەویستیم کرد بەڵام خۆشت نەویستم خۆشەویست
کردەکانی خۆم و خۆت جارجارە بیر خۆت بێنەوە
دڵنیام لای من شەوێک ناکاتە ڕۆژ ئاوا دڵم
هەر وەکوو بردووتە با لاتبێ کچێ مەیهێنەوە
سەردەمێک بۆ هاتنت فرمێسکی شادیم زۆر ڕژاند
ئێستێ فرمێسکم لەگەڵ خوێنی گەشم دەڕژێنەوە
وەک شەهیدی ڕێی ئەوین خوێنی ڕژا دڵ، بۆیەوا
ڕوح و جەستەی من لەنێو گۆلاوی خوێن دەتلێنەوە
دەتهەویست ڕسوام بکەی لای خاس و عامی شاری دڵ
بەڵگە بۆ ڕسوایی من ئەم شێعرەیە بیخوێنەوە
وەک لە ژێر پێت گیانی دا و نرخی نەبوو شێتەی دڵم
تۆ سڵامەت "کاوە" گەر مردیش هەڵی مەستێنەوە
✍ #کاوەداشبەندی
/channel/kaveh_dashbandi
شێعر : #ڕۆژاوا
هۆنراوە و خوێندنەوە : #کاوەداشبەندی
هاوڕێمان بن لە کاناڵی تلێگڕامی هۆنراوەکانی #کاوەداشبەندی
👇👇👇👇
/channel/kaveh_dashbandi
#ڕۆژاوا
چاوەکانم بوونە کانی هێند خەمی ژینم هەیە
دڵ پەرۆش و چاو بە ئەسرین ماتەم و شینم هەیە
کوردم و مێژووم پڕی دەرد و نەهاتی و حەسرەتە
بۆ پەژارەی ماڵ بەکۆڵی باسی دێرینم هەیە
ناحەزان چاویان بڕیوە خاکی پاکی زێدی من
مێژوو سەلماندوویەتی من خاکی زێڕینم هەیە
هەر گوڵێکی نیشتمانم خوێنی لاو داشتوویەتی
شاخ و باخ و دار و بەرد و مێرگی خوێنینم هەیە
زۆڵی چەشنی ئەروغان گەر کاری بۆتە کوردکوژی
دەیهەوێ وەک من بڵێ گەر شاری عەفرینم هەیە
وەک مناڵ و دایکەکانی خاکی ڕۆژاوا منیش
بۆ دژانی نیشتمانم تووک و نفرینم هەیە
گەر بە دینداری دەکا تاڵانی خاکم ئەروغان
ڕووی دەوێ لەم سەردەمە وەک ئەو بڵێی دینم هەیە
شاعێرێکم داد و هاواری گەلی کوردم دەکەم
نیشتمان هێمایە بۆم تا هێزی نووسینم هەیە
شینی کوردن شێعری من نەک بۆ گەلی بیانی گەلۆ
سوێند بە مەرگی "کاوە"تان من خۆم فەلەستینم هەیە
✍ #کاوەداشبەندی
/channel/kaveh_dashbandi
#هەر_دەژیم
پیرەدنیا دەیهەوێ ڕۆژێک بە مەیلی دڵ نەژیم
بۆیە دەرکی خۆزگەکانی هەر بە مەینەت هەڵچنیم
جاروبار زەردەخەنەی شادیم دەدی یادی بەخێر
پێی ڕەوا بۆچی نەبوو؟ خەندەی لە لێوانی بڕیم
ئەی فەلەک ئەو ژینە گەر وایە بەدڵ لێی بێمنەتم
با گلەییش بێ لە گەردوون تاقەجارێکی نەدیم
هەڵبڕام و دەرکرام و ماڵی خۆم نامۆیە بۆم
لانەواز هەردەم بەرەو وێرانەیەک بۆی هەڵفڕیم
داد و هاوارم هەتا هات بێتەدەر نەیهێشت قەدەر
دەستی نامەردێ لەپڕ هات یەکبەخۆی ئەوکی کوشیم
کوردم و خاوەن گەل و خاک و وڵات و زێدی خۆم
سەیرە گەر دایم لە خاک و زێدی خۆشم بێبەریم
دەست لە ئەستۆی غەم دەمێنم سەر لەسەر چۆکی خەفەت
بێ گڕ و تین و بڵێسەم هەر لە ناخا بۆی کوڵیم
ژینی "کاوە"ی کردە کاڵای دەستی نامەرد ڕۆژگار
هەرچی خۆشی گەر بەشم بوو ئەو بە نانێ لێی کڕیم
چاو لە ئاسۆی خەونەکانم دڵ پڕی هیوا دەڵێم:
هەر دەژیم و هەر دەژیم و هەر دەژیم و هەر دەژیم
✍ #کاوەداشبەندی
/channel/kaveh_dashbandi