لە هۆڵی یەکێتیی نووسەرانی کورد/لقی سلێمانی،کۆڕێک بۆ ڕۆماننووسی گەورە (میران ئەبراهام)
کاری هاوبەشی نووسەرانی سلێمانی و گروپی هاوڕێیانی خوێنەر
ashley-lohmann-
چیرۆکی هەوڵەکانی ئالانە مێری لیڤینسۆن لابڕووس دەگێڕێتەوە ،ئەوکاتەی مامۆستای زانکۆی ئەمریکی بووە لەسلێمانی و باسی هەوڵە سەرەتاییەکانی مێریی و خوێندکارەکانی دەکات، لەبواری وەرگێڕانی شیعری کوردیی کلاسیکی دا (شێخ ڕەزای تاڵەبانی وەک نموونە ) و شیعری هاوچەرخی کوردی ( کەژاڵ ئەحمەد وەک نموونە ) .ئەم نووسینە بەزمانی ئنگلیزیی ساڵی ٢٠١٣ لە گۆڤاری ئەلکترۆنێێ فایەر ئۆبزێرفەردا Fair Obsever دا بڵاوکراوەتەوە..سێ ساڵ دوای ئەم نووسینە واتە ساڵی ٢٠١٦ مێری و دووان لە خوێندکارە بەتواناکانی کە ئەوانیش دەریا عەبدلکەریم و میوان نەهرۆ بوون دیوانێک شیعری وەرگێڕدراوی کەژاڵ ئەحمەدیان بە ئنگلیزیی لە واشنتۆن بەچاپ گەیاند بە ناونیشانی Handful of Salt
https://www.google.com/amp/s/www.fairobserver.com/region/middle_east_north_africa/translating-kurdish-poetry-not-for-the-faint-heart/%3famp
هۆلۆ کۆست ٭
(بۆ گوڵه‌كانی وه‌رزی ئه‌نفال ،ئه‌و گوڵانه‌ی له‌به‌هاردا هه‌ڵوه‌رین)
بەشی دووەم و کۆتایی
که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
نه‌علی ئه‌و مناڵانه‌ش هه‌ر لێره به‌جێمان
كه‌هێشتا قۆخی نه‌گه‌یوو هه‌ڵووژه‌ی كاڵ بوون
ئه‌و كارمامزانهی هه‌رگیز، هه‌رگیز نایانبینینه‌وه.
ئه‌و ساڵه ساڵی ئه‌نفال بوو ساڵی ئه‌نفال
ساڵی حه‌ڵاڵ بوونی خوێن‌و
ساڵی به‌كۆمه‌ڵ كوشتنی نهسلهكانی په‌پووله .
وهزری قتكردنی ملی زراڤی شاخ
وه‌رزی دروێنه‌كردنی مه‌ڕو ماڵات
وه‌رزی دزین
وه‌رزی غه‌زا
هه‌فته‌ی وه‌رین،
هه‌فته‌ی بهیهكناساندنی (قهیسو له‌یلا)-(فهرهادو شیرین)
رۆژی كوێربوونی چاوه‌زار
سه‌عاتی سه‌ره‌وژێربوونی پێكه‌نینی تهنووربانو
سوعبه‌ته‌كانی كولێره
ساڵی به‌ته‌نیا مانه‌وه‌ی پشیله‌كان
وه‌ك دووكه‌ڵی پاش ههڵپروسكانی دێ
ساڵی ئه‌و موسته‌شارانه‌ی كه تائێستاش
له‌شه‌قامه بهرینو رهنگینهكاندا
كهلووتیان بوو به‌لووتی سووتاومانهوه
پێمان ده‌ڵێن قوربان گیان به‌یانیتان باش!
ساڵی ئه‌نفال بوو ئه‌ی هاوار ساڵی ئه‌نفال
ئه‌و ساڵه‌ی كه‌ده‌موچاوی به‌رده‌كانیش زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان
دارخورماكان وه‌ك نه‌عامه سه‌ریان ده‌خسته نێو لمی سارد‌و
له‌ڕه‌گه‌وه ده‌یانناڵاند
چه‌ڕه دووكه‌ڵ چاوه‌كانی سوبێری سهرابی ده‌چووزانده‌وه
گوڵهكێوییهكانی خه‌ونیشی ده‌كرد به‌نوێژی به‌تاڵ.
كه‌بردیانن ؛ هه‌مووشتێ به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌چوو
شۆڕش، ره‌وشت، ژیان، جوانی
قه‌سیده وه‌ك ملی ئه‌وان به‌لادا كه‌وت.
ئه‌و مێژووه... توانه‌وه‌ی شه‌كری رووناكی بوو له‌ناو
ژه‌هراوی تاریكستاندا .
ته‌سلیم بوونی گوڵه‌باخ بوو بهدڕكهزێ
حیكایه‌تی سه‌ربڕاوی میلله‌تێكه ؛زوو شتی له‌یاد ده‌چێ.
14/4/1996 هه‌ولێر
*هۆلۆکۆست : له‌زۆر لایه‌نه‌وه له‌ئه‌نفاله‌كانی لای خۆمان ده‌چێت, هۆلۆكۆست ئه‌وه‌یه كه له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا نازییه‌كان له‌ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر به‌جوله‌كه‌كان كردیان, جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌نفاله به‌دناوه‌كه‌ی كوردستان ئه‌وه‌یه قوربانیانی هۆلۆكۆست شه‌ش ملیۆن كه‌س بوون.
* تابلۆکان بەرهەمی هونەرمەندی گەورە د. عوسمان ئەحمەد - ن ؛ مامۆستا عوسمان زۆربەی کارەکانی بەرجەستەکردنی ئازارەکانی ئەنفال و ئەنفالکراوەکانە.
https://www.instagram.com/p/CcYsR_0sJsy/?igshid=MDJmNzVkMjY=
بەمزووانە دیوانێک شیعری وەرگێڕدراوم بۆ زمانی مالیالامییە لە وڵاتی هندستان ،لەلایەن فابیان بوکسەوە چاپ و بڵاودەکرێتەوە. (گوڵەکانی قژم) ناونیشانی دیوانەکەیە و لە ناونیشانی یەکێ لە شیعرەکانمە وەرگیراوە.
پڕۆفیسۆر مانوج کۆمار Manoj Kumar کە مامۆستای بەشی مێژووە، شیعرەکانمی وەرگێڕاوە ماوەیەکە لەڕێی ئێمەیلەوە لە وردەکاریی دیوانەکە ئاگادارم دەکاتەوە، بۆ زانیاریی بەڕێزیشتان لەگەڵ پڕۆفیسۆر مانوج بە ئنگلیزیی گفتوگۆ دەکەین نەک بە هندیی.
کەژاڵ ئەحمەد
https://www.facebook.com/100047543492259/posts/pfbid02x7i8V7APDs3aQXtsP2STZNyANexdggWv11MczvW62QZcc7fMYjbyJsBzAmFB3ZPUl/
نەورۆز و ساڵی نوێی کوردیی لە ئێوەی ئازیز پیرۆزبێت هاوڕێیان.
٢٠٢٣/٣/٢٢
نەورۆزی ٢٧٢٣
چوارتا
کەژاڵ ئەحمەد
کورد لە ساڵی سێ هەزارا
لە لێواری لەناوچوونا
سروودی ئەی ڕەقیب دەڵێت.
هەوڵدەدات ئەو هەموو سامانەی دەیاندات
بە کچانی سلیکۆن و بە ماددەی هۆشبەر و
کرێکاری ئەسیوبی.
بیدات بە کارگەی دروستکردنی
فەرش و دۆشاوی تەماتە و زەیتی زەیتون.
ئەمە خەونە، خۆ لەوانەشە هەر نەیەتەدی!!!!
کورد فۆلۆوەرێکی ساڵی سێ هەزارە و نازانێ
کلیک لەسەر سەربەخۆیی
چۆن دەکرێت!
ئەوین دەخرێتە جامخانەی
مۆزەخانەی جیهانەوە.
شیعری یار دەرگای ئەو زیندانەی بۆناشکێت.
یاری شیعر بار دەکات و
ناوی خۆی بیردەچێتەوە!
لە سێ هەزاردا وادەکانی بوومەلەرزە دەزانرێن
وادەی لەدایکبوون و مردنیش
لەوانەیە بۆ سەدەیەک
پێش بخرێن یان
پاش بخرێن!
مرۆڤ لەدادگا لەگەڵ ڕۆبۆتا
بڕوانامەی هاوسەرگیریی موردەکات و
منداڵ و ئاژەڵەکان لەسەر شەقام دەخەون!
من وەک ئێستا لەبەرئەوەی بەڕێکەوت ژنم
ماڵ و شەقامیش دەیانەوێت بمکوژن!!
باوەڕم پێبکەن زانست
وەک ئوتۆمبێلی پێشبڕکێ
دژی مرۆڤ خۆی دەڕوات و
لە ئاکاما ڕووبەڕوو دەیشێلێت.
ئەی هاوار چەند
ئەو کەسانەم خۆشدەوێ
کە نەوەی لەدایکنەبووی سێ هەزارن.!!
ئەگەرچی دڵنیام ئەوان ناتوانن
هیچ کەسێکیان خۆش‌بووێت!!!
فۆلۆوەرێکی هاککراوی ساڵی سێ هەزارم
نەکەس دەمناسێ و نەکەسیش دەناسم
وەلێ دەزانم ئەوین بەپێی خۆی
دەچێتە ناو
جامخانەی مۆزەخانەوە،
شیعری یار دەرگای ئەو زیندانەی بۆ ناشکێت!!!!
کەژاڵ ئەحمەد
* بەشێک لە قەسیدەیەکی نوێ بەناوی ( فۆلۆوەرێکی ساڵی سێ هەزار)
*فۆلۆوەر واتا موتابیع ، متابع وشەیەکی عەرەبییە واتە ئەو کەسەی بەدوای بابەتێک یان کەسێکدا دەچێت و چاودێریی دەکات. لە ئینستاگرام فۆلۆ و ئان فۆلۆ هەیە و ئەوانەی حسابەکەتیان بەلاوە گرنگبێت لە ئینستا فۆلۆوەری تۆ و بابەتەکانت دەبن.
https://www.facebook.com/100047543492259/posts/pfbid02mcQtTfPR9MF9wjdkbJwUHJM9Fb1uCEbZQd94GpKkA9K6WqAoEGxbb34D7E1mT87kl/
سوپاس بۆ وەرگێڕانە ڕۆحییەکەی مامۆستا نیهاد مەحموود نەجاڕ 🌹
نذهب ولم نتحرك من مكاننا،
عجيب جدا، نحن في مكانٍ وجذورنا
مغروسة في مكان آخر.
الزمن يقاس
ببعد الأناس وقربهم
وليس بالساعة.
لا أحد يعرف؛
أن ينكسر بالصمت،
كالقلب.
المرأة إن غضبت
تقلب الدنيا على الرجل
بصمت.
إن تلاقت شفاك شفاي
لجعلتني ناياً
مع كل هذه الجراح.
طبيبي
كتب اسمك على الوصفة
كعلاج لي!
کەژاڵ ئەحمەد
و: نیهاد نەجاڕ
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=pfbid023GbhEyhy9FJUogMjxp7R36EuyUVUkmraCiN7jQ4r8ZWpDzARZyh6cWT7Jgwok9nHl&id=100006223926992&mibextid=Nif5oz
نذهب ولم نتحرك من مكاننا،
عجيب جدا، نحن في مكانٍ وجذورنا
مغروسة في مكان آخر.
الزمن يقاس
ببعد الأناس وقربهم
وليس بالساعة.
لا أحد يعرف؛
أن ينكسر بالصمت،
كالقلب.
المرأة إن غضبت
تقلب الدنيا على الرجل
بصمت.
إن تلاقت شفاك شفاي
لجعلتني ناياً
مع كل هذه الجراح.
طبيبي
كتب اسمك على الوصفة
كعلاج لي!
کەژاڵ ئەحمەد
و: نیهاد نەجاڕ
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=pfbid023GbhEyhy9FJUogMjxp7R36EuyUVUkmraCiN7jQ4r8ZWpDzARZyh6cWT7Jgwok9nHl&id=100006223926992&sfnsn=mo&mibextid=6aamW6
https://www.westganews.net/dreja.aspx?=hewal&jmara=122564&Jor=1#.Y_8c6Y5TcwM.telegram
بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له نووسەران و ئەدیبان كۆبوه‌وه
ئەمڕۆ ٢٠٢٣⁄٢⁄٥ لە حەوتەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری شارباژێڕ دا؛ بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە نووسەران وشاعیران و ھونەرمەندان و عاشقانی شیعر، بەخوێندنەوەی چەند شیعرێک بەشداربووم، یەکێکیان نوێترین قەسیدەمە بەناونیشانی (فۆلۆوەرێکی ساڵی سێ هەزار) .
یادەکە لەھۆڵی خاک بەڕێوەچوو.
یەکێک لەشیعرە گرنگەکانی شاعیری یاخی، محەمەد ماغوت
منداڵێکم دەبێت ناوی دەنێم ئادەم ...
وەرگێڕانی/ کەژاڵ ئەحمەد
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=pfbid0Fq7yP4AGuVzg5wEHMwtKdnUpKZhjUZbJPLCayRW5UcHU8Ctw3GdRGW4k5Dpq6MNql&id=100016899435713&mibextid=Nif5oz
https://twitter.com/kajallahmad/status/1655271728161882116?t=76s_G2ZofZpprDtAvArtqQ&s=35
Читать полностью…نووسینێکی د.ئالانا مێری لیڤنسۆن لابڕروس
سەبارەت بە چوار شاعیری کورد :
کەژاڵ ئەحمەد و شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و دلاوەر قەرەداغی
https://thelochravenreview.net/four-kurdish-poets-kajal-ahmad-sherko-bekas-abdulla-pashew-and-dlawar-qaradaghi/
هۆلۆكۆست
بەشی یەکەم
(بۆ گوڵه‌كانی وه‌رزی ئه‌نفال ئه‌و گوڵانه‌ی له‌به‌هاردا هه‌ڵوه‌رین)
که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
كه بر‌دیانن، له‌دوا كه‌لی ئاوابوونا
ئهوكاتانەی ده‌رفه‌تی ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كیش نه‌بوو
وتیان ماڵئاوا
ماڵئاوا ئه‌ی ماڵه وێران بووه‌كه، ئاوایی نائاوه‌دان
گونده بچكۆلانهكهمان، ماڵئاوا...
ئه‌نفال جوگرافیای شوێنه‌كانی هه‌ڵوه‌شاند
تابیابانمان پێ بناسێنێ‌و تراژیدیایه‌كی هاوبه‌ش،
له‌ڕۆحه گوڵه كوژراوه‌كانی ئێمه‌و
جه‌سته‌ی خۆڵه گه‌رمه‌كه‌ی خۆی بخوڵقێنێ
ئه‌نفال ویستی،بڵێ ئا ئه‌م گه‌رده‌لووله ئیماندارانهدهتوان
نه‌وه‌یه‌ك به‌ناخی زه‌میندا ببهنو بڵێن ماڵئاوا،
میلله‌ته بێ ماڵه‌كان
بیابان تۆ ده‌لیلم به
ئه‌م شه‌و و رێگا‌و غوربه‌ته غه‌ریبن پێم‌و ده‌مێكه
چرای شیعرم كزكردووه، سه‌گه‌كانی نوگره‌سه‌لمان
پێم ده‌وه‌ڕن ؛ دهترسێمو باش نابینم .
پارچه‌كانی جگه‌رم لهكونجوڕێكی ماڵه سووتاوه‌كه‌ی تۆدا
لێ شوێن بزرو گۆڕبزرو شاهیدبزر كراوه
بیابان گیان... تۆ كه‌تاكه شاهیدی حیكایه‌ته‌كه‌م
وه‌ك حه‌یرانێكی پڕ سۆزی خه‌ڵكی باشوور بۆ بڵێ
ئاده‌ی بیڵێ.. به‌رده‌وام به .
یه‌كه‌مجاره هاواره ئاوییه‌كانی شاخ
له‌گه‌رووی وشكی بیابانه‌وه هه‌ڵقوڵێن
بۆیه وادهنگت سازگارو غه‌مبارو خۆشه لهبهرگوێم.
كه‌بردیانن؛ نیشتمان وتی دیاربوونم
زاده‌ی ونبوونی ئێوه‌یه به‌قوربان
ئای هه‌موو ئاماده‌بوونێك خه‌راجی غائیب بوونێكه
ئای هه‌موو ئامادهبوونو غائیب بوونێك
له‌ناو مندا مردنێكه.
ئالێره‌وه ئیدی ژنه‌كان بێ پیاو مانه‌وه
شه‌ویان پۆشی‌و شوویان كرده‌ووه به‌چاوه‌ڕوانی!
پیره‌كان ته‌نیا خناوكه و كلكهوانهی یاده‌وه‌ری
كیژو بووكه چاوڕه‌شه قسه خۆشه‌كانیان
له‌دڵدا ههڵگرتو
تووشی داوی زوڵفی لوولی گریانێكی به‌رده‌وام بوون
سه‌یربوو ئه‌و ره‌وتی مێژووه زۆر سه‌یر
گه‌نجه‌كان گه‌نجینه‌ی میراتیان به‌جێهێشت
گه‌نجه‌كان رۆشتن‌و پیره‌كان
لهكاكێشانی دۆزه‌خه‌وه به‌پیاسه گه‌ڕانه‌وه.
پونگهكانی رهنی باكووری خۆرهه‌ڵات راگوێزران
رووه‌و بیابانه‌كانی باشووری خۆرئاوا
كه‌نیله گه‌رمیانییه‌كانی خوشكۆڵهی كافرۆشی
وه‌ك كلی چاو فڕێنران
له‌چاوتروكاندنێكدا، ئه‌م هه‌واره
بێ غهزاڵو شه‌نگه‌بێری مایه‌وه.
عه‌باكه‌ی گوڵبه‌هار ،له‌چكه‌كه‌ی زوڵه‌یخا
كهزییه سووره‌كانی خاوه‌ر تابیابان با هێنانیو بردنی
تا بیابان له‌رینه‌وه‌ی ژێی زامه‌كان كوشتنی.
https://www.instagram.com/p/CcYq1iKM5IQ/?igshid=MDJmNzVkMjY=
https://twitter.com/kajallahmad/status/1641988624232112134?t=nIQp6MpZbg-OKlAOYiAjBg&s=35
Читать полностью…پێى وتم: شه‌هره‌زاد ...
گه‌مه‌ى حیکایه‌ت ڕاگره
ناتوانم نه‌تکوژم !
کەژاڵ ئەحمەد
https://m.facebook.com/Cadey.Mexek/photos/a.107177736051464/238869599548943/?type=3&mibextid=Nif5oz
سەنتەری لێکۆڵینەوەی کوردی ( KCS) کە ساڵی ٢٠١٤ لە ئەڵمانیا دامەزراوە و سەنتەرێکی سەربەخۆیە و گرنگیی بە کورد و دۆزەکەی دەدات، ١٨ ی ئەم مانگە خوێندنەوەیەکی
د.هاوژین عەزیز ی سەبارەت بە یەکێ لە دیوانە وەرگێڕدراوەکانم بۆ ئنگلیزیی بڵاوکردۆتەوە، نووسەر دیوانی (HANDFUL OF SALT) واتە (مشتێ خوێ) ی KAJAL AHMAD ی کردووە بە خاڵی ئاماژەدان بەدۆزی کورد و توندوتیژیی بەرانبەر بە ژنان لە باشوور و باکور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاڤای کوردستان.د.هاوژین کە بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستە سیاسیەکان و پەیوەندیی نێودەوڵەتی لە زانکۆی نیوکاسڵ بەدەستهێناوە، پێشتر خوێندکاری زانکۆی ئەمریکیی بووە لە سلێمانی. خاوەنی کتێبێکە بەناوی( The Middle Eestern Feminis) هەروەها ئەم خانمە ئەندامی ئەنجومەنی ئاوەدانکردنەوەی کۆبانی یە دوای ڕزگارکردنی لە دەستی داعش. لێکۆڵینەوەکەی د.هاوژین سەبارەت بەشیعرەکانم و بڵاوبوونەوەی لە پێگەی سەنتەری لێکۆڵینەوی کوردی لە ئەڵمانیا جێگەی خۆشحاڵیمە.
کەژاڵ ئەحمەد
ئەمەش لینکی نووسینەکەی د.هاوژینە بە زمانی ئنگلیزییە:
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=146882121571180&id=100087481788309&mibextid=Nif5oz
یەکێک لەشیعرە گرنگەکانی شاعیری یاخی، محەمەد ماغوت
منداڵێکم دەبێت ناوی دەنێم ئادەم ...
لەبەرئەوەی ناوەکان لەم سەردەمەدا تاوانن،
ناوی لێ نانێم محەمەد
ناویشی لێ نانێم عیسا.
نە ناوی لێ دەنێم عەلی و نە عومەر.
نە ناوی دەنێم سەدام و
نە حسێن.
تەنانەت ناوی لێنانێم زەکەریا
ناویشی نانێم ئیبراهیم.
تەنانەت ناوی لێ نانێم دێڤید و
ناویشی لێ نانێم جۆرج.
دەترسم منداڵەکەم هەروەک
ڕەگەزپەرستێ گەورەبێت.
دەترسم بەهۆی ناوەکەیەوە،
چارەنووسی دیاریی بکرێت
لای بیانییەکان تیرۆریست و
لای توندڕەوەکان لەشفرۆش و
لای شیعەکان وەک سونە و
لای سونەکان وەک شیعەیەک سەیر بکرێت.
دەترسم لەوەی ناوەکەی،ناسنامەی گەشتکردنی بێ
ئەمەوێت منداڵەکەم ناوەکەی ئادەمبێت ...
موسڵمان،مەسیحی،سونە،شیعە بێت.
ئەمەوێت لە دینداریدا
بەتەنیا خودا بناسێت.
دەمەوێت ئەوە بزانێت کە نیشتمان بۆ هەمووانە.
فێری ئەکەم
ئاین ئەوەیە کە لەدڵدا جێگیربووە و
ڕاستگۆیش تێیدا هەر بەکردارە نەک بەناو.
فێری ئەکەم (عروبە) وەهمێکە
مرۆڤایەتی زۆر لەئەو گرنگترە.
فێری ئەکەم... برسێتی کافرە
نەزانیی کافرە
زۆرداریی کافرە.
فێری ئەکەم
ئەوەی شەڕ هەڵبگیرسێنێ،
نازانێ چۆن کۆتایی پێ بهێنێ
وانەبووایە شەڕەکەی هەڵنەدەگیرساند.
ئەوەی پشتیوانیی لایەنێک بکات
شکستخواردووە هەرچەندە براوەش بێت.
منداڵەکەم فێرئەکەم خوا
لەناو دڵەکاندایە بەرلەوەی
لە مزگەوت و کەنیسە بێت.
فێری ئەکەم ،خوداوەند خۆشەویستییە
نەک ترسان.
ئەوەی فێرئەکەم کە کەسو کارمان
لەیادیان چووە فێرمانکەن،
بەهۆی کەمتەرخەمیەوە نا بەڵکو
لەبەرئەوەی جیهانی ئەوان پاکتربوو.
منداڵەکەم فێرئەکەم ئەوەی نیمانە
هەرئەوەیە کە هەمانە.
ئەوەی هەمانە، ئەوەیە کە نیمانە.
فێری ئەکەم دەستم بە باسێک کردووە
سەبارەت بەوەی کوڕێکم دەبێت، نەک کچێک
لەبەرئەوەی کچ ئێستاش
هەر زیندەبەچاڵ ئەکرێت و
کۆمەڵگەکەمان هێشتا بەناکامڵیی
ماوەتەوە.
وەرگێڕانی/ کەژاڵ ئەحمەد