ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ بە هەشت لاپەڕەی سەنگین
ژمارەیەک لە ئەدەب و هونەر کە هەندێ لە نووسەرە زۆر باشەکان بە بابەتی گرنگ ئاوەدانتریان کردۆتەوە. بفەرموون چێژ و زانیاریی ورد لەم پاشکۆ دێرین و فرە رەهەند و گرنگە ببینن
کەژاڵ ئەحمەد
گۆشەی هـێزی نه‌رم
نووسینی كـه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
ژن و ژینگە و (ئیکۆلۆژیا)
بەڕێکەوت نییە لاپەڕەکانی (ژن و ژینگە)ی رۆژنامەی کوردستانی نوێ لە یەک رۆژدا و لەلایەن هەمان ستافەوە ئامادە و سەرپەرشتی دەکرێن، پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان ژنان و ژینگەدا هەیە، داکۆکیکارە هاوچەرخەکان ناویان لێناوە فیمینزمی ئیکۆلۆژی یان ژینگەیی.
* ئازیزان بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن:
https://knwe.org/KU/ArticleDetails/5430
ڕێگا نه‌بوو
وشه‌کانم بهقاچاغه ڕێدا هانیى
ته‌قه‌یان لێکردم
ئه‌سپه‌که‌م به‌رکه‌وت و
سه‌به‌ته گوڵه‌که‌م ڕژا
هاواریان لێکردم : تۆ کێیت ؟.!
نا ... وه‌ڵامم نه‌دانه‌وه
چونکه ئه‌مزانى چه‌کبه‌ده‌ست
قه‌ت له قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ست ناگات !
( ئه‌مه قسه‌ى شه‌هره‌زاده )
Kajal Ahmad
وتەکانی وتن..چاپی یەکەم 1999
https://www.facebook.com/share/p/heth27Qxu1HYCVqn/?mibextid=WC7FNe
هـێزی نه‌رم
هەڵبژاردن و گەمەی دەیکەم نایکەم!
كـه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
پاش ئەوەی سەرۆکی ئێران بە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەر لەگەڵ چەند گەورە بەرپرسێک، گیانی لەدەستدا، پرۆسەیەکی پێویست و لەناکاو ژیانی سیاسیی ئەو وڵاتەی هەژاند، ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بوو بۆ وڵاتێک کە تا بینەقاقای غەرقە لە ناکۆکی و ململانێدا و بەدەست کۆمەڵێک قەیرانی گەورەوە دەناڵێنێت، لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا خۆی لەو پرۆسە دیموکراسییە نەدزییەوە کە ناوی هەڵبژاردنە. سەرسامیی خۆم ناشارمەوە بۆ گەلانی ئێران کە بە سەدان کەسیان لە شۆڕشی(ژن ژیان ئازادی)ی ژینا ئەمینیدا شەهیدبوون و بە هەزارانیشیان راپێچی زیندان کران و چەند کەس لەو وڵاتە دەژین نیوەی ئەوەش وەک پەناهەندە و موعارەزە لەدەرەوەیدا چاوەڕوانی کەرەمی خوا و گۆڕانکارین، کەچی لە ماوەیەکی قیاسیی کورت‌دا بڕیاری هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ دەدرێت و لەم رۆژانەی پێشوودا هەڵبژاردن ئەنجامدراوە و راگەیاندنی ناوی سەرۆکە نوێیەکەیشیان زۆر نزیکە!.
https://knwe.org/KU/ArticleDetails/5240
هـێزی نه‌رم
هێزی نەرمی سلبی
كـه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
لەماوەی گۆشەکانی رابردوودا وارێکەوتووە کە بەتەنیا لەهێزی نەرمی ئیجابی بدوێم، لەوانەیە ئەمە واکەوتبێتەوە لای خوێنەران کە هەموو هێزێکی نەرم باش و سەرکەوتووە یان لەوانەیە وا لێک بدرێتەوە کە هێزی نەرم بەتەنیا روویەکی ئیجابیی هەیە و روونادات رووی سلبی خۆیمان نیشانبدات، بەهەر هۆکارێک بێت کەمێک دواکەوتم لەوەی پێتان بڵێم هێزی نەرمیش چەکێکی دوو سەرەیە، لەوانەیە لەجیاتی ئەوەی پەیوەندییەکان باش و رێکبخات تێکیان بدات، لەبری ئەوەی بەنەرمی و بێ شەڕ و توندوتیژیی ئامانجەکان بپێکێت، ببێتە مایەی ئاڵۆزکاندنی دۆخەکان..
https://knwe.org/KU/ArticleDetails/5130
عالیە میرزا، رەچەشکێنی حەفتاکان:
من باجی ئەوەمدا لە مێگەل دەرچووم و رێچکەی خۆمگرت
دیداری/ کەژاڵ ئەحمەد
https://knwe.org/KU/Details/17511
https://www.instagram.com/p/C6TrSviMZ4B/?igsh=M21pM3psemlkNWpy
سوپاس و گوڵ بۆ دەروون گیان و هاوکارەکانی لە بەرنامەی کوردسات مەگەزین، بۆ دیدار و گفتوگۆکەیان لەگەڵم سەبارەت بە کتێبخانە و کتێب لە ژیانمدا.
https://youtu.be/m_UEs61L5yI?si=F4l0nUqHgF5FH_RR
ئابووری و گیرفانی خەڵک
كـه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
بە پێی مێژووی مرۆڤ بێت دیمەنی هەژاریی و دەوڵەمەندیی لەجیهاندا
دوو دیمەنی سروشتین، بەڵام کاتێک هەبووەکان پاڵ بە هەژارەکانەوە دەنێن بەرەو دۆزەخێکی خراپتر کە پێی دەوترێت هێڵی خوار هەژاریی، ئەو کاتە باشتر لە زەبری کیسە جیایی نێو دنیای هاوچەرخ و پێشکەوتوو تێدەگەین.
https://knwe.org/KU/ArticleDetails/5292
هـێزی نه‌رم
وەک دبلۆماتە هاوچەرخەکان
کەژاڵ ئەحمەد
Kajal Ahmad
https://knwe.org/KU/ArticleDetails/5032
پانێڵێک دەربارەی "ڕۆژنامەی کاغەزی" لە سلێمانی سازکرا
https://youtube.com/watch?v=qCj9jQW_lsQ&si=M2UA_GHboYJsjycK
هـێزی نه‌رم
رابردوو پێناسه‌ی ئێستایه
كـه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
دوكانداره‌كه بۆ سامانی دنیایی نه‌ده‌گریا وه‌ك خۆی وتی بۆ موڵكێك ده‌گریا كه ره‌نجی باووباپیرانی بوو، بۆ ئه‌مانه‌ته‌كه‌ی باوكی ده‌گریا، بۆ رابردوویه‌ك كه به ئه‌مڕۆوه به‌سترابۆوه له‌پێناوی ئایندهی خانه‌واده‌كه‌یان و ئه‌وانه‌ی سبه‌ینێ له‌دایك ده‌بن. له‌مێژبوو دیمه‌نی خۆڕسكی خۆشویستنی رابردووی زێدهكهمانم نه‌بینی بوو، به‌ڵام بینیم و فرمێسكی جووتیارێكی كوردی به‌بیرهێنامه‌وه كه له‌یه‌كێ له‌ساڵه شومه‌كاندا له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك خەلە و خه‌رمانی گڕتێبهردرابوو، هیچی بۆنهمابۆوه سڕینی فرمێسكه قه‌وییه‌كانی نه‌بێت كه دهکەوتنە سه‌ر ریشه سپییه‌كه‌ی.
https://knwe.org/KU/ArticleDetails/4930
خۆشبه‌ختانه په‌رله‌مانی كوردستان 22ی ههمووساڵێكی وه‌ك رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی ده‌ستنیشان كردووه و یادی ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردیی به‌ناوی (كوردستان) له 22 ی نیسانی 1898دا له‌میسر، له‌سه‌رده‌ستی میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان ده‌توانرێت به‌وشێوه‌یه بكرێته‌وه كه رۆژنامه‌نووسان و داموده‌زگاكانی راگه‌یاندن خوازیارین.
https://knwe.org/KU/ArticleDetails/4779