سبەینێ کات چواری پاشنیوەڕۆ، کۆڕی هاوبەشی رۆژنامەی کوردستانی نوێ و بنکەی گەلاوێژ لە بارەگای بنکەی گەلاوێژ لە گردی ئەندازیاران رێکدەخرێت، بە ئامادەبوونی د.ئبتسام سەرۆکی بنکەی گەلاوێژ و هەڤاڵانی کوردستانی نوێ، وەک سەرەتای دەست پێ کردنەوەی چالاکییەکانی بنکەکە لە پایزدا، ئەم کۆڕە سازدەکرێت.
بەهاتنتان خۆشحاڵدەبین
https://www.facebook.com/share/p/C9iGkJnork5eN1d1/?mibextid=WC7FNe
هـێزی نهرم
کاریزمای سەرکردایەتی کردن
كـهژاڵ ئهحمهد
ئەو کەسانەی دەتوانن بە ئاسانیی دڵ و مێشکمان داگیربکەن چ لە بواری سیاسەتدا کاربکەن یان پاڵەوانی نێو کتێبە ئەدەبیی و هونەریی و مێژووییەکان بن یان یاریزانە جیهانییەکان، سەرکردە بن یان کەسی ئاسایی ئەمانە پێیان دەوترێت کەسایەتیی خاوەن کاریزما، وشەکە لە بنەڕەتدا یۆنانییە و بەمانای بەهرەی خودایی دێت. ماناکە پڕ بەپێستی وشەکەیە چونکە مەرج نییە کەسەکە لەڕووی ماددییەوە کاریگەریی لەسەر خەڵک دابنێت، هەندێجار لەڕێی شێوازی قسەکردن و نووسین و رەفتاری شیرینەوە ئەفسوون لە دەورووبەرەکەی دەکات یان لە رێی زیرەکی و سەنگینییەکەیەوە، تەنانەت هەندێجار کەسایەتی هەبووە لەرێی ترس و تۆقاندن و توند و تیژییەوە بۆتە کاریزما.
https://knwe.org/KU/ArticleDetails/5874
هـێزی نهرم
هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ خستنەڕووی باشترین ئاكار
کهژاڵ ئهحمهد
هەڵبژاردن خۆی پرۆسەیەكی دیموكراسییە، هەوڵی گۆڕانكاریی ریشەیی دەدات بە شێواز و ئامرازێكی نەرمی وەك قەناعەت پێهێنانی دەنگدەر، وەلێ ئەوەی روودەدات لە قۆناغی بەر لە هەڵبژاردن یان قۆناغی بانگەشەكردندا بۆ هەڵبژاردن ماوەیەكی زەمەنیی راگوزەر و پڕ لە گرژییە، هەندێ نمایشی تایبەتیان تێدادەكرێت كە هەموو لایەنە بەشدار و نابەشدارەكانیش دەخەنە حاڵەتی هەڵچوون و داچوونەوە، لە بنەڕەتیشدا مەسەلەكە پێویستی بە لایەنی شەڕانگێزیی بەوڕادەیە خەست و خۆڵ نییە وەك چۆن گەشتیارێك دەچێت بۆ هەورامان و لە دوكاندارێك دەپرسێت:
https://knwe.org/KU/ArticleDetails/5763
هاوڕێیانی ئازیز و خۆشەویست …
ماوەیەک لەمەوبەر پرۆفیسۆر مانوج کومار مامۆستای زانکۆی دەلهی لە هندستان کە دیوانێکمی لە ئنگلیزییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی مالیالامییە و لەم نزیکانەدا بڵاودەکرێتەوە، دیدارێکی دوور و درێژی لەگەڵ کردم، سەبارەت بە شیعر و ئەدەبیات و مێژووی وڵاتەکەم و تراژیدیاکانی کورد و مەسەلەی ژنان. ئەمڕۆ بەرگی ئەو گۆڤارەی هندستانی بۆ ناردم کە وتووێژەکەمانی تێدا بڵاوکراوەتەوە. پەیمانی ناردنی گۆڤارەکەی پێداوم کە بە پۆست بۆمبنێرێت کە بێگومان دیوانە وەرگێڕدراوەکەشم بۆ دەنێرێت.حەزم کرد دڵخۆشیم بەم سەرکەوتنە ئەدەبییە لەگەڵ ئێوە دابەشبکەم.
هـێزی نهرم
شەوی شادی کەرکوک، وەک رۆژی رووناکە
كـهژاڵ ئهحمهد
ئەوەی لە شەوی رابردوودا کورد بەدەستی هێنا لەشاری ئارابخا، سەرکەوتنی کورد و عەرەب و تورکمانیشە، لەبەرئەوەی هەموو داوەکانی پیلان شارەکەیان بەرەو چارەنووسێکی نادیار و پڕ لە ئاشوب دەبرد، ئەگەر هەر کوردێکیش خاوەنی ویژدان بێت دەبێت دەستخۆشی و پیرۆزبایی لەم هەنگاوە سیاسییە باڵایە بکات و رێزی لێ بگرێت.
https://knwe.org/KU/ArticleDetails/5516
سبەی شەو سەعات ٩ لە شاشە ناوازەکەی کوردسات -ەوە، چیرۆکی ژیانم ببینن، گوڵی سوپاس بۆ کوردسات و ناوەندی هونەریی زەنێ و بەشداربووانی خۆشەویستی فیلمەکە و هەموو ئەو ئازیزانەی بە ئامادەکردنی فیلمەکەوە ماندوو بوون🌹
بەرهەمهێنەری فیلمەکە ناوەندی هونەریی زەنێ یە، بەرهەمی دەزگای میدیایی کوردسات -ی ئازیزە
شەوی پێنج شەممە کات 9 ی شەو
کەژاڵ ئەحمەد
https://www.facebook.com/share/v/1MBf3Bqgqa/?mibextid=WC7FNe
هان کانگ، شایستەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیی 2024
ئامادەکردنی: کەژاڵ ئەحمەد
هەڵبژاردنی هان کانگ ناوێکی تری زیادکرد بۆ لیستی ناوی ئەو ژنانەی خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرتووە کە بەداخەوە تا ئێستا 18 ژن بەرانبەر بە 121 پیاون
https://knwe.org/KU/Details/22556
دروشمە ئەبەدییەکەی مام جەلال
«ئازادی و نان، بۆ نووسەران و هونەرمەندان»
کهژاڵ ئهحمهد
مێژووی ژیانی سیاسیی سەرکردە ناسراوەکانی کورد و بیر و بۆچوونەکانیان، یەکێکە لەو کایە گرنگانەی کە رووناکبیرانی کورد بە بایەخەوە چ بە باش بێت یان خراپ باسیان کردووە و دەیکەن، ئەویش لە نووسینە ئەدەبی و کارە هونەرەکانیاندا بێت یان لە کتێبی بیرەوەرییەکانیاندا یان لەرێی ژانرە جۆربەجۆرەکانی ئەدەب و هونەرەوە.
https://knwe.org/KU/ArticleDetails/5903
هـێزی نهرم
تەمەنی سانسۆرکردنی نووسین
کهژاڵ ئهحمهد
وەک نووسەرێکی ژن لە زۆر قۆناغ و سەردەمدا تووشی سانسۆر و رەتکردنەوەی بۆ چوون و نووسینەکانم بوومەتەوە، دڵنیاشم زۆربەی نووسەرانی کورد رووبەرووی مقەستی رەقیب و هەندێجار ئەحبابیش بوونەتەوە، لەبەرئەوە ئەو بیرۆکەیەم بۆهات باسی ئەم لایەنە تاریکەبکەم کە دنەی هەڵهاتنی خۆری رووناکیی دەدات. کتێبەکان پێمان دەڵێن: مێژووی سانسۆر بۆ سەرەتای دەستپێکردنی نووسین دەگەڕێتەوە.
https://knwe.org/KU/ArticleDetails/5721
نەفرەتی GPS (جی پی ئێس)
نووسینی: کەژاڵ ئەحمەد
* گۆشەی هێزی نەرم ژمارە 29، لە رۆژنامەی کوردستانی نوێی ئەمڕۆ دووشەممە 2024/8/26 دا بڵاوکراوەتەوە. بۆ خوێندنەوەی وتارەکەم، کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://knwe.org/KU/ArticleDetails/5625?fbclid
شکستپێهێنانی بەشوودانی کچی منداڵ
کهژاڵ ئهحمهد
نیازی هەموارکردنەوەی یاسایەکی باری کەسێتی، ژنان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی نیگەران دەکات، ئەویش دوای ئەوەی ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی عیراق داوای هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ژمارە 188 ساڵی 1959 یان کرد.
پشێوی و دەنگی ناڕەزایی لەنێو ئەندام پەرلەمانەکاندا بەرزبووەوە و دەنگەکان بوون بە دوو بەرە کە هەندێکیان لەگەڵ هەموارکردنەوەی و هەندێک دژی دەستکاریکردنی یاساکەن. بڕگە یاساییەکە تەمەنی شووکردنی کچانی بە 15 ساڵ دەستنیشان کردووە و تەمەنی ژنهێنانیشی بە 18 ساڵ داناوە، بەڵام لەدوای پرۆسەی ئازادیی عیراقەوە شیعەکان چەند جارێک داوای هەموارکردنەوەی ئەو یاسایەیان کردووە، بەجۆرێک کە تەمەنی بەشوودانی کچان نۆ ساڵ بێت ئەم پێشنیازەش کە خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ کراوە لە پەرلەمانی عیراق شەپۆلێکی ناڕەزایی فراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە کە نەک هەر لەناو هۆڵی پەرلەماندا، بەڵکو لە چەند شارێکی عیراقیش رەتکردنەوە و ئیمزا کۆکردنەوە و خۆپیشاندان دەکرێت لە دژی.
*بۆ تەواوی وتارەکە کلیک لەسەر لینکەکە بکە
https://knwe.org/KU/ArticleDetails/5505