«باڵ»
نازانم... تۆ
من بۆ خۆم چوار باڵم هەیە !
یەکێکیان "با"یەکی "ئامەد"
پێی بەخشیوم
بۆ ئەوەی شیعرم هەمیشە بڵند بفڕێ !
دووەمیان خۆرەتاوێکی
لای "کرماشان" پێی بەخشیوم
بۆ ئەوەی هەرگیز خورافات
پێم نەوێرێ
سێیەمیان ئەوینی "کەرکووک"
پێی بەخشیوم
بۆ ئەوەی وێنەی ئەو یارە
قەت گلێنەم جێ نەهێڵێ.
چوارەمیان هەورێکی "عفرین"
پێی بەخشیوم
بۆ ئەوەی هەردەم ئەم سەرەم
بە بارانی کەسک بسپێرێ.
چوار گوێچکیله و
تەنها یەک دڵ
چوار جۆگە و
تەنها یەک زێ.
چوار تەلان و
یەک دارستان.
نازانم تۆ
من بۆ خۆم چوار باڵم هەیە و
بەڵام هەر تاقە یەک ئاسمان ..!
هۆنراوە و خوێندنەوە: «مامۆستا شێرکۆ بێکەس»
مۆنتاژ: «خالید گرافیک ©»
لە کتێبی: «تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتەوە هەڵقوڵین»
@KERMASHANAGAM_19
«خۆشەویستی»
خۆشەویستی من !
چۆن بەرایی دا چاوەكانت
وا ببینێ من به تەنیایی؟
خۆ دڵی من
كۆتری بن گوێسوانەی چاوەکەی تۆ بوو
نەتئەزانی من به بێ تۆ
ڕۆحی نەسرەوتم؟
هۆنراوە و خوێندنەوە: «مامۆستا جەلال مەلەکشا»
@KERMASHANAGAM_19
«شێعرێک سەبارەت بە شاری کرماشان و دانیشتوانی»
شاعێر: «مامۆستا محەممەدعەزیز ڕەحمەتی ''محمدعزیز رحمتی''»
@KERMASHANAGAM_19
کچێک لە تاقوەسان کرماشان گۆرانی کراس زەردێ ''کراس زەردم'' دەچڕێت.
@KERMASHANAGAM_19
«پیری»
ئەی داد لە پیری چۆن هاتە ماڵم
چۆن ئارام ئارام شکاندی باڵم
دەنگ: «ئەسعەد شەریعەتی»
@KERMASHANAGAM_19
«ڕون نەواتی»
شامی مەرافەی ڕون نەواتی
هەستیت دادە باد خستەدە لاتی
هۆنراوەی: «شامی کرماشانی»
@KERMASHANAGAM_19
٧٦ ساڵ لەمەوبەر و ڕۆژێکی ڕەشی وەک ئەمڕۆ و لە ساڵی ۲٦۴۷ی کوردی، بەرانبەر لەگەڵ ۱۹۴۷ی زایینی پێشەوا قازی محەممەد سەرۆک کۆماری کوردستان سەیفی قازی و سەدری قازی لە گۆڕەپانی چوارچرا لە شاری مەهاباد لە سێدارە دران و ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ناسراوە.
یاد و ناویان هەرمان و ئەندێشەیان مەشغەڵی بیرمانە.
@KERMASHANAGAM_19
بۆ گەلی کوردی هەژار
بووی بە داری ڕیشەدار
کوردستان بە ناوی تۆ
دەرکەوت لە هەر دیار
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی محەممەد ئافەرین
ئافەرین ئەی پێشەوای کورد ئافەرین
بۆ خەباتی خەڵکی کورد
گیانی خۆتت کرد بە پرد
ناوی تۆ لە مێژوودا
ناوی کوردی زیندوو کرد
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی محەممەد ئافەرین
ئافەرین ئەی پێشەوای کورد ئافەرین
ئاواز و گۆرانی: «مامۆستا ناسر ڕەزازی»
مۆنتاژ: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
«چوارینەکانی خەیام»
«بەشی سێیەم»
وەرگێڕان و خوێندنەوە: «مامۆستا ھەژار»
@KERMASHANAGAM_19
«چوارینەکانی خەیام»
«بەشی یەکەم»
وەرگێڕان و خوێندنەوە: «مامۆستا ھەژار»
@KERMASHANAGAM_19
ئاخ پەی مناڵی ...
ئاخ وا درێغا پەرێ مناڵی
گۆشەی خاترم جە خەم بی خاڵی
لاقەید بیم جە تان، جە وەشی و تاڵی
هەر بازیم مەکەرد من چەنی یاران
مەشیم وە باوەش نازک نازاران
نازاران جەمین لێم نمەپۆشان
مەکەردم سەیران زوڵفی وەشبۆشان
ئیسە جە شوومی زەمانەی باتڵ
نازاران یەک یەک لێم مەکەران سڵ
هۆنراوەی: «مامۆستا بێسارانی»
خوێندەوەی: «ئارام مستەوفی»
وێنە دەستکردی: «ڕێبوار خالید»
ئامادەکردن و نەخشاندن: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
«خۆشەویستی»
خۆشەویستی من !
چۆن بەرایی دا چاوەكانت
وا ببینێ من به تەنیایی؟
خۆ دڵی من
كۆتری بن گوێسوانەی چاوەکەی تۆ بوو
نەتئەزانی من به بێ تۆ
ڕۆحی نەسرەوتم؟
هۆنراوە و خوێندنەوە: «مامۆستا جەلال مەلەکشا»
مۆنتاژ : «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
🎧گۆرانی: «دەردی هیجران»
🎙گۆرانیبێژ: سەید عەلیئەسغەر کوردستانی ''سەید عەلیئەسکەر کوردستانی، سید علیاصغر کوردستانی''
👤شاعێر: «تاهیر بەگی جاف»
@KERMASHANAGAM_19
«کرماشان، بولوار-بوڵوار-بڵوار-بلوار تاقوەسان ''تاقەوسان، تاقۆسان'' 19-1-2723 _ 19-1-1402»
دەنگ: «مامۆستا ناسر ڕەزازی»
@KERMASHANAGAM_19
«کوردەواری، ژیانی لادێ، کچی کورد»
«مامۆستا عەباس کەمەندی»
«کیژی لادێ»
@KERMASHANAGAM_19
مەردم باینە دیار ئی بەدبەختیە
ڕون خاترجەم، لەی شارە نییە
چیم ڕون بسینم، لە یاروو بەقاڵ
ئەڕای ناوهەڵوای، جومەی ئاخرساڵ
هۆنراوەی: «شامی کرماشانی»
وێنە دەستکردی: «ڕێبوار خالید»
ئامادەکردن و مۆنتاژ: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
بۆ گەلی کوردی هەژار
بووی بە داری ڕیشەدار
کوردستان بە ناوی تۆ
دەرکەوت لە هەر دیار
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی محەممەد ئافەرین
ئافەرین ئەی پێشەوای کورد ئافەرین
بۆ خەباتی خەڵکی کورد
گیانی خۆتت کرد بە پرد
ناوی تۆ لە مێژوودا
ناوی کوردی زیندوو کرد
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی محەممەد ئافەرین
ئافەرین ئەی پێشەوای کورد ئافەرین
ئاواز و گۆرانی: «مامۆستا ناسر ڕەزازی»
@KERMASHANAGAM_19
«سەبارەت بە زمانی کوردی»
«زمانی کوردی خاوەنی 1 میلیۆن و 600 هەزار وشەی ڕەسەنە و دەوڵەمەندترین زمانی جیهانە.»
@KERMASHANAGAM_19
«چوارینەکانی خەیام»
«بەشی دوویەم»
وەرگێڕان و خوێندنەوە: «مامۆستا ھەژار»
@KERMASHANAGAM_19
شێخێ بە ژنی خراپی گوت: بێ شەرمی !
بۆ هەرچی دەست بۆ بەرێ، ساز و نەرمی
پێی گوت: بەڵێ، من وەکوو دیارم، هەر وام
تۆش داخۆ وەکوو نیشان دەدەی دڵگەرمی؟
«لە چوارینەکانی خەیام»
وەرگێڕان و خوێندنەوە «مامۆستا ھەژار»
ئامادەکردن و مۆنتاژ: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
ئاخ پەی مناڵی ...
ئاخ وا درێغا پەرێ مناڵی
گۆشەی خاترم جە خەم بی خاڵی
لاقەید بیم جە تان، جە وەشی و تاڵی
هەر بازیم مەکەرد من چەنی یاران
مەشیم وە باوەش نازک نازاران
نازاران جەمین لێم نمەپۆشان
مەکەردم سەیران زوڵفی وەشبۆشان
ئیسە جە شوومی زەمانەی باتڵ
نازاران یەک یەک لێم مەکەران سڵ
هۆنراوەی: «مامۆستا بێسارانی»
خوێندەوەی: «ئارام مستەوفی»
@KERMASHANAGAM_19