ڕۆژگارێکە خەیاڵی من بەرەو سەودا دەچێ
مانگ و ڕۆژی من بە دووی خاڵێکەوە تێدا دەچێ
پەیکی دیدەم پەیت و چوستە و دەرفەتێکیش نایەنێ
چەندی بێ هەست و بە پەردە و نەرم و ناپەیدا دەچێ
هەرچی تۆماری ژیانی هێدی دەخوێنێتەوە
دێ سەری زولفی لە پێشدا دگرێ، جا پێدا دەچێ
سەد هەزار دیدەم هەبێ، پێی ناڕوانمە هیچی تر
ئەو دەمەی ئەو بێریە شۆخە دێ بەرەو سەحرا دەچێ
باسی لاجانگ و گوارەی تۆ بە هیچکەس ناکرێ
بۆیە ڕەنجی من لە نووسین و گوتن هەروا دەچێ
گەر مەم و زین بێنە مەیدانێ، ئەگەر لاس و خەزاڵ
هەر ئەڤین زاڵە، ئەڤیندار هەر لەبەر پێدا دەچێ
جارێ بۆی دەمرم بە خەندەی، جارێ زیندوو دەبمەوە
من کە سەد کفنم دڕی، ئازاری وا، زوو کوا دەچێ
چەند پەرێشانە دڵم، سەد هێندە شێواوە خەیاڵ
ئەی خوایە ئەو پەژارە کەی لە سەر من لادەچێ؟!
«هێدی» یاخوا کەس نەبینێ چۆن لەگەڵ دڵ پێوە بووم
کوێ بە ترس و لەرزە، ئەو دێوانە بێ پەروا دەچێ
هۆنراوەی: «مامۆستا هێدی»
خوێندەوەی: «عەلی خزری»
@KERMASHANAGAM_19
🎞 ڤیدێو موزیک
🎙 مامۆستا ناسر ڕەزازی
🎼 فینجانە ''ئەمان یار دیدەم یار، نەماوم سووتاوم''
@KERMASHANAGAM_19
فیلم: «نیشتمانە بچووکەکەم»
«''ساریا''، کچێکی پەنابەری کورده لە ژاپۆن، ژیانێکی ئاسایی بەڕێ دەکات، لەناکاو ژیانی "ساریا" سەراوژێر دەبێت و بەهۆی ڕەتکردنەوەی داوای مافی پەنابەری و قەدەغەکردنی گەشت و کارکردن، ناچار دەبێت بەرپرسیارێتی دۆخە دژوارەکەی بگرێتە ئەستۆ.»
ئەکتەران: «لینا ئاراشی، دایکێن ئۆکودایرا، تاکاشی فوجی»
دەرهێنەر: «ئێما کاوادا»
کات: «114 خولەک»
ژێرنووس: «فارسی»
خەڵات: «براوهی یەک خەڵات و پاڵێوراو بۆ چوار خەڵاتی تر»
زمانی فیلم: «ژاپۆنی-کوردی»
@KERMASHANAGAM_19
ئەی وەتەن ! دایم خەریکی شیوەن و گریانتم
ئەی وەتەن ! سووتاوی زامی دەردی بێدەرمانتم
گەر خوا بۆم کا بە وەڵا گیانفیدای لاوانتم
ئەی وەتەن ! شێواوی حاڵی قەومی بێسامانتم
دایمەن سەودازەدەی دەستی خەم و ھیجرانتم
بە دەستی خۆم نییە وەڵڵا لە دیوانی خودا کوردم
لە ناو شێخ و بەگ و میر و گەدا و شاهـ و مەلا کوردم
تەماشای گەوهەری من کەی، دەزانی ئاشکرا کوردم
بە کوردی بووم و خوڵقاوم، هەتا ڕۆژی جەزا کوردم
چ خۆشە زەحمەتی زۆر زۆر لەپاشان ڕەحمەتی تیا بێ
چ شیرینە دەوای تاڵی بەشەرتێ سیححەتی تیا بێ
نەبوونی خۆم و ئەولادم قبووڵە عیزەتی تیا بێ
بە ڕۆحکێشانی خۆم ڕازیم ڕوفاهی میللەتی تیا بێ
هۆنراوە و خوێندنەوە: «مامۆستا قانع»

نوێکردنەوەی وێنە و نەخشاندن: «خالید گرافیک ©»
کە ئاسمان گریا
فرمێسکەکانی بوون بە باڵندە
کە دارستان گریا
تنۆکەکانی بوون بە گژ و گیا
کە چیا گریا
ئەسرینەکانی بوون بە قەڵبەزە
کە سەحرا گریا
فرمێسکەکانی بوون بە شێعر
کە شێعریش گریا
فرمێسکەکانی بوون بە موورووی ملوانکە
بۆ گەردنی هەموو ژنە جوانەکانی دنیا ...!
هۆنراوە و خوێندنەوە: «مامۆستا شێرکۆ بێکەس»
@KERMASHANAGAM_19
ناوی فیلم: ژانی گەل»
دەرهێنەر: «جەمیل ڕۆستەمی ''جەمیل ڕوستەمی''»
زمان: «کوردی سۆرانی»
کات: «١٠٠ خولەک»
ساڵی بەرهەمهێنان: «٢٠٠٧»
«فیلم لە ڕۆمانی ژانی گەل/کوێرەوەری ئیبراهیم ئەحمەد سەرچاوەی گرتووە.»
@KERMASHANAGAM_19
گەردوون کە بە زانیاری بکردا کاری
چۆن وا پڕ ئەبوو لە هیچ و پوچ و خواری
کەی ڕاستە هەژار و لێوبەبارن زانا
بێ مێشک و کەریش لە زێڕە ناڵ و باری !
گەردوون وەکوو دێو بەراوەژوون ئاکاری
هاواڵی نەزانانە، دژی زانیاری
مەیگێڕ وەرە هۆشم بەرە ! بەڵکوو جارێک
لێی تێکچێ بە لای ئێمە بچەرخێ باری
هۆزان و بلیمەتان و بیرڕوون و پتەو
بۆ بوون و دەچن؟ نە کەس ئەمی زانی نە ئەو
تاریکەشەوێک گەڕان بەبێ ڕێ و گێژ بوون
ئەفسانەیەکیان ئەهۆنی چاویان چووە خەو
ھۆشم کە دەبێ، خەفەت دڵم دەردێنێ
سەرخۆش کە دەبم، ھۆش لە سەرم نامێنێ
کاتێ کە نە زۆر مەست و نە زۆر وشیارم
گیانم بە فیدای ئەو دەمە؛ دنیا دێنێ
هۆنراوەی: «خەیام»
وەرگێڕان و خوێندنەوە: «مامۆستا ھەژار»
@KERMASHANAGAM_19
«وەتەن»
ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم و شێوەتم بیرکەوتەوە
وەختی بەندیی و ئەسارەت، پێ بەتەوق و کۆتەوە
من لە زیکر و فیکری تۆ غافڵ نەبووم وا تێ نەگەی
حەپس و تێ هەڵدان و زیللەت تۆی لەبیر بردۆتەوە
بەو خووایەی بێ شەریک و لامەکان و واحیدە
عەشقی تۆ نەوعێ لە دڵما ئاگری کردۆتەوە
ئاگرێکی وا هەزار ساڵ ئاوی بڕژێنیتە سەر
قەت گڕ و گڵپە و بڵێسەی تا ئەبەد نەکوژێتەوە
باسی مەحزوونی و کەساسیی خۆت نەکەی توخوا وەتەن
چونکە بەو باسە برین و زامەکەم ئەکولێتەوە
ماتەمینی تابەکەی، دەی پێکەنە و سەر هەڵبڕە
موفتەخیر بەشوهرەتت وا عالەمی گرتۆتەوە
هۆنراوەی: «مامۆستا فایەق بێکەس»
خوێندنەوە: «باست حەمەغەریب»
@KERMASHANAGAM_19
ڕۆژگارێکە خەیاڵی من بەرەو سەودا دەچێ
مانگ و ڕۆژی من بە دووی خاڵێکەوە تێدا دەچێ
پەیکی دیدەم پەیت و چوستە و دەرفەتێکیش نایەنێ
چەندی بێ هەست و بە پەردە و نەرم و ناپەیدا دەچێ
هەرچی تۆماری ژیانی هێدی دەخوێنێتەوە
دێ سەری زولفی لە پێشدا دگرێ، جا پێدا دەچێ
سەد هەزار دیدەم هەبێ، پێی ناڕوانمە هیچی تر
ئەو دەمەی ئەو بێریە شۆخە دێ بەرەو سەحرا دەچێ
باسی لاجانگ و گوارەی تۆ بە هیچکەس ناکرێ
بۆیە ڕەنجی من لە نووسین و گوتن هەروا دەچێ
گەر مەم و زین بێنە مەیدانێ، ئەگەر لاس و خەزاڵ
هەر ئەڤین زاڵە، ئەڤیندار هەر لەبەر پێدا دەچێ
جارێ بۆی دەمرم بە خەندەی، جارێ زیندوو دەبمەوە
من کە سەد کفنم دڕی، ئازاری وا، زوو کوا دەچێ
چەند پەرێشانە دڵم، سەد هێندە شێواوە خەیاڵ
ئەی خوایە ئەو پەژارە کەی لە سەر من لادەچێ؟!
«هێدی» یاخوا کەس نەبینێ چۆن لەگەڵ دڵ پێوە بووم
کوێ بە ترس و لەرزە، ئەو دێوانە بێ پەروا دەچێ
هۆنراوەی: «مامۆستا هێدی»
خوێندەوەی: «عەلی خزری»
نەخشاندن: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
مەریوان سەفادین ''مەریوان سەفایەدین، مەریوان سەفائەدین، مریوان صفالدین''
وچان
@KERMASHANAGAM_19
کە ئاسمان گریا
فرمێسکەکانی بوون بە باڵندە
کە دارستان گریا
تنۆکەکانی بوون بە گژ و گیا
کە چیا گریا
ئەسرینەکانی بوون بە قەڵبەزە
کە سەحرا گریا
فرمێسکەکانی بوون بە شێعر
کە شێعریش گریا
فرمێسکەکانی بوون بە موورووی ملوانکە
بۆ گەردنی هەموو ژنە جوانەکانی دنیا ...!
هۆنراوە و خوێندنەوە: «مامۆستا شێرکۆ بێکەس»
نەخشاندن: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
🎙 مامۆستا مەزهەر خالقی
🎼 قەسەم بە هاڕەی جۆبار ''قەسەم بە هاڕەی جوبار''
@KERMASHANAGAM_19
گوێ بگرن و چێژوەرگرن
مەجید عەزیزی، دەنگێکی ناوازە لە لوڕستانی وەڵاتەوە.
@KERMASHANAGAM_19
گەردوون کە بە زانیاری بکردا کاری
چۆن وا پڕ ئەبوو لە هیچ و پوچ و خواری
کەی ڕاستە هەژار و لێوبەبارن زانا
بێ مێشک و کەریش لە زێڕە ناڵ و باری !
گەردوون وەکوو دێو بەراوەژوون ئاکاری
هاواڵی نەزانانە، دژی زانیاری
مەیگێڕ وەرە هۆشم بەرە ! بەڵکوو جارێک
لێی تێکچێ بە لای ئێمە بچەرخێ باری
هۆزان و بلیمەتان و بیرڕوون و پتەو
بۆ بوون و دەچن؟ نە کەس ئەمی زانی نە ئەو
تاریکەشەوێک گەڕان بەبێ ڕێ و گێژ بوون
ئەفسانەیەکیان ئەهۆنی چاویان چووە خەو
ھۆشم کە دەبێ، خەفەت دڵم دەردێنێ
سەرخۆش کە دەبم، ھۆش لە سەرم نامێنێ
کاتێ کە نە زۆر مەست و نە زۆر وشیارم
گیانم بە فیدای ئەو دەمە؛ دنیا دێنێ
هۆنراوەی: «خەیام»
وەرگێڕان و خوێندنەوە: «مامۆستا ھەژار»
نەخشاندن: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
«وەتەن»
ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم و شێوەتم بیرکەوتەوە
وەختی بەندیی و ئەسارەت، پێ بەتەوق و کۆتەوە
من لە زیکر و فیکری تۆ غافڵ نەبووم وا تێ نەگەی
حەپس و تێ هەڵدان و زیللەت تۆی لەبیر بردۆتەوە
بەو خووایەی بێ شەریک و لامەکان و واحیدە
عەشقی تۆ نەوعێ لە دڵما ئاگری کردۆتەوە
ئاگرێکی وا هەزار ساڵ ئاوی بڕژێنیتە سەر
قەت گڕ و گڵپە و بڵێسەی تا ئەبەد نەکوژێتەوە
باسی مەحزوونی و کەساسیی خۆت نەکەی توخوا وەتەن
چونکە بەو باسە برین و زامەکەم ئەکولێتەوە
ماتەمینی تابەکەی، دەی پێکەنە و سەر هەڵبڕە
موفتەخیر بەشوهرەتت وا عالەمی گرتۆتەوە
هۆنراوەی: «مامۆستا فایەق بێکەس»
خوێندنەوە: «باست حەمەغەریب»
وێنە دەستکردی: «ڕێبوار خالید»
نەخشاندن: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19