ڕادیو سنە ساڵ 1351
یەک ساڵ دوای کۆچی مامۆستا حەسەن زیرەک
پڕۆگرامێکی دەگمەن بە گۆرانی تازەلاو عەینەدین ئەڵماسی ''عەینەدین مەریوانی''
شێعری مامۆستا ناسر ڕەوشەن
@KERMASHANAGAM_19
«هەڵپەرکێ ''هەڵپەرکە''، ئەمە هەڵپەرکێی کوردییە، مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1930»
@KERMASHANAGAM_19
«هووز ﺧﻔﺘﻮو»
وای زهﻻن ﺑﺎﻓﻪ ﺑﺎﻓﻪ چۊﭼﺎن و چی
شەوق مانگ ﻟﻪ دەروهﭼﻪﯾﻞ ﺷﻜﺎن و چی
وای زهﻻن ﻟﻪ ﻗﺎپ ﭼﻪرمی ﺟﺎﻣﻪﻛﻪﯾﻞ
ﮔﻪردەلۊل و ﺧﺎک و ﺧﻮەڵ ﺟﻤﺎن و چی
قامەت سەوڵەیل سەونز باخ زەرد
ﻟﻪ وێنەی ﻗﻪم گوچان چەمان و چی
خارسان دەرﺑﻪن نييه ﻟﻪ واێ زەلان
وای زهﻻن ﻣﺎڵ گوڵەیل ڕﻣﺎن و چی
هووز ﺧﻔﺘﻮو ﺗﺎ وه ﻛﻪێ هەر هاینە ﺧﻪو؟!
وا ﻧﯿﯿﻪ، ﺧﻪو دەس ﺧﻮەی وهﺷﺎن و چی !...
له پرتووک: «هه له لام بۊد گومد کردم»
هۆنراوە و خوێندنەوە: «مامۆستا سەعید عبادەتیان ''بانان''»
@KERMASHANAGAM_19
ئەگەر ڕاس ئەکەی کوردی خوێن پاکی
بۆ کوردایەتی کرژ و چالاکی
هەستە برام، هەستە خۆشکم
بۆ سەربەزی کورد هەر تێبکۆشە
کوردی بپۆشە و کوردی بنووسە و کوردی بپۆشە
«مامۆستا ناسر ڕەزازی»
نەخشاندن: «خالید گرافیک»
@KERMASHANAGAM_19
تا چرای ئێمە نەسووتێ
ئێوە هەرگیز ڕووناکایی
نابینن بە چاوی خۆتان
تا ئێمە دیل و کۆیلە بین
هەر کۆت و نیر
تۆق و زنجیر دەکەین بۆتان !
قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بە سەر!
گەر بشمرین
تەنیا دیلی دەدۆڕێنین
چ هەیە لە دیلی تاڵتر؟
گەر بشمرین هەر سەرکەوتووین
کوا لە کۆیلەی شەهید زاڵتر؟
قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بە سەر !
دوای مردنیش
لێ ناگەڕێین
نیشتمانمان بکەن بە ماڵ
لێ ناگەڕێین
گۆشتمان بخۆن وەک قەل و داڵ
گەر هیچ نەبێ
دەبینە خاڵۆزەی بێستان
زیوانی ناو دەغڵ و دانتان
دەبینە لم
دەچینە ناو پارووی نانتان
دەبینە مار
پەپکە دەخۆین لەناو نوێنتان
دەبینە شێرپەنجە و میکرۆب
گەرا دەخەین لەناو خوێنتان
دەبینە کوان
هەردەمە و لە جێیەک دەردێین
دەبینە ژان
لە سەد لاوە تێتان وردێین
دەبینە زێرووی هەزارپێ
دەم گیر دەکەین لە گەرووتان
دەبینە تامیسکەی سەر لێو
باپشکێوی سەر پێڵووتان
شایی بکەن، دەیکەین بە شین
پرسە دانێن، کاستان دەکەین بە پێکەنین !
دەبینە لەکەی زمان و تانەی سەر چاو
دەبینە مووی ناو خۆراک و خڵتەی ناو ئاو !
هۆنراوە و خوێندنەوە: «مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو»
نەخشاندن: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
تا چرای ئێمە نەسووتێ
ئێوە هەرگیز ڕووناکایی
نابینن بە چاوی خۆتان
تا ئێمە دیل و کۆیلە بین
هەر کۆت و نیر
تۆق و زنجیر دەکەین بۆتان !
قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بە سەر!
گەر بشمرین
تەنیا دیلی دەدۆڕێنین
چ هەیە لە دیلی تاڵتر؟
گەر بشمرین هەر سەرکەوتووین
کوا لە کۆیلەی شەهید زاڵتر؟
قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بە سەر !
دوای مردنیش
لێ ناگەڕێین
نیشتمانمان بکەن بە ماڵ
لێ ناگەڕێین
گۆشتمان بخۆن وەک قەل و داڵ
گەر هیچ نەبێ
دەبینە خاڵۆزەی بێستان
زیوانی ناو دەغڵ و دانتان
دەبینە لم
دەچینە ناو پارووی نانتان
دەبینە مار
پەپکە دەخۆین لەناو نوێنتان
دەبینە شێرپەنجە و میکرۆب
گەرا دەخەین لەناو خوێنتان
دەبینە کوان
هەردەمە و لە جێیەک دەردێین
دەبینە ژان
لە سەد لاوە تێتان وردێین
دەبینە زێرووی هەزارپێ
دەم گیر دەکەین لە گەرووتان
دەبینە تامیسکەی سەر لێو
باپشکێوی سەر پێڵووتان
شایی بکەن، دەیکەین بە شین
پرسە دانێن، کاستان دەکەین بە پێکەنین !
دەبینە لەکەی زمان و تانەی سەر چاو
دەبینە مووی ناو خۆراک و خڵتەی ناو ئاو !
هۆنراوە و خوێندنەوە: «مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو»
@KERMASHANAGAM_19
«بەشێک لە شێعری سەعاتەکانی وەڕسبوون»
لە ماڵەوەم
وەکوو هەموو ڕۆژێکی تر
لەگەڵ "تەنیایی" دانیشتووم.
من لەسەر کورسیەکەی خۆم و
ئەویش لەسەر کورسی خۆی و بەرامبەرم
هەر دووکیشمان جلی ماڵ و
هەر لە یەک ڕەنگ
بیجامەمان لە بەردایە...
ڕەنگی بیجامە، شینێکی تۆزێ کاڵە و
خەت خەتی زەردیان تێدایە.
من باڵام مامناوەندییە و
هەناسەم زوو زوو تەنگ ئەبێ و،
بەڵام تەنیایی وا نییە،
تەنیایی باڵای درێژە و هەناسەکانی
توولانی و شەو و ڕۆژ چاوی هەر زیتە و
خەوی نایە و کەمجار ئەدوێ و
بیرم نایە لە کەیەوە لەگەڵمایە.
تەنیایی ئاپوورەی ناوێ
حەز بە تێکەڵبوون ناکات و چارەی شایی و
دەنگە دەنگ و هاوار هاواری هەر ناوێ.
ئەوەی کە ڕقی لێیەتی و
هەرگیز لەگەڵیا ناگونجێ.
دەنگی دەهۆل و زوڕنایە !
جگە لە خۆی
نایەوێ کەس هاوڕێم بێت،
ئەیەوێ هەر خۆی لە لام بێ،
گەر بنووسم یەک لەدوای یەک
جگەرەم بۆ دائەگرسێنێ و
"خەیاڵ"م ئەکا بە تەیر و تەیر بە شیعر و
شیعریش بەرەو ئاسمانێکی بێ کۆتایی،
هەڵئەفڕێنێ.
لە کتێبی: «خێراکە مردن خەریکە بگات»
هۆنراوە و خوێندنەوە: «مامۆستا شێرکۆ بێکەس»
@KERMASHANAGAM_19
لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی، بۆ لەوێی؟
سازی ئاوازی ژیانی، بۆ لەوێی؟
قەت هەوای ناسازی وێت پێ ناکەوێ
ئەی گوڵاڵەی دەوری کانی بۆ لەوێی؟
تا بە پیریم ڕادەگەی، زوو بێرەوە
کەڵکەڵەی دەورانی جوانی، بۆ لەوێی؟
تۆ کە بەرگەی تینی تاوێ ناگری
یوسفی کەنعانی ژانی، بۆ لەوێی؟
ئەوڕۆ من کەوتووم لەبەر دەردی دڵم
تۆ دەوای دەردی گرانی، بۆ لەوێی؟
هەر بە زار و ئاهی من دەشنایتەوە
ئێستە بێ ئاوازی گیانی بۆ لەوێی؟
شاعیر و شیعرن دەسووتێن لێرە، بۆت
تۆ وشە و ئاوازی جوانی، بۆ لەوێی؟
گەر لەوێ بێڕۆحی سیسی کردبی
لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی، بۆ لەوێی؟
هۆنراوەی: «شێخە ڕەسووڵ ''شێخ ڕەسووڵ''»
وتنی: «حەمەی لەیلا ''حەمە لەیلا''»
نەخشاندن: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
🎙 گرته ڤیدیۆیەکی گۆرانی دەگمەن و کەم بیسراو بە زاراوە لوڕی بە دەنگی مامۆستا نەجمەدین غوڵامی
🎼 تۆفەنگ ''توفەنگ، تفەنگ''
@KERMASHANAGAM_19
«هووز ﺧﻔﺘﻮو»
وای زهﻻن ﺑﺎﻓﻪ ﺑﺎﻓﻪ چۊﭼﺎن و چی
شەوق مانگ ﻟﻪ دەروهﭼﻪﯾﻞ ﺷﻜﺎن و چی
وای زهﻻن ﻟﻪ ﻗﺎپ ﭼﻪرمی ﺟﺎﻣﻪﻛﻪﯾﻞ
ﮔﻪردەلۊل و ﺧﺎک و ﺧﻮەڵ ﺟﻤﺎن و چی
قامەت سەوڵەیل سەونز باخ زەرد
ﻟﻪ وێنەی ﻗﻪم گوچان چەمان و چی
خارسان دەرﺑﻪن نييه ﻟﻪ واێ زەلان
وای زهﻻن ﻣﺎڵ گوڵەیل ڕﻣﺎن و چی
هووز ﺧﻔﺘﻮو ﺗﺎ وه ﻛﻪێ هەر هاینە ﺧﻪو ؟!
وا ﻧﯿﯿﻪ، ﺧﻪو دەس ﺧﻮەی وهﺷﺎن و چی !...
له پرتووک: «هه له لام بۊد گومد کردم»
هۆنراوە و خوێندنەوە: «مامۆستا سەعید عبادەتیان ''بانان''»
نەخشاندن: «خالید گرافیک»
@KERMASHANAGAM_19
ئەگەر ڕاس ئەکەی کوردی خوێن پاکی
بۆ کوردایەتی کرژ و چالاکی
هەستە برام، هەستە خۆشکم
بۆ سەربەزی کورد هەر تێبکۆشە
کوردی بپۆشە و کوردی بنووسە و کوردی بپۆشە
«مامۆستا ناسر ڕەزازی»
@KERMASHANAGAM_19
«کرماشان، بازاڕی چاڵەسەخان ''چاڵی حەسەن خان، چاڵ حەسەن خان، چاڵ هەسەن خان، چاه حسن خان''، 24-11-2722 _ 24-11-1401»
دەنگ: «مامۆستا ناسر ڕەزازی»
@KERMASHANAGAM_19
گرته ڤیدیۆیەکی جوان له مێژوویی کۆنی شاری سنە پایتەختی میرنشینی ئەردەڵان
@KERMASHANAGAM_19
گرته ڤیدیۆیەکی گۆرانیکی نوێ لە ناخی دڵەوە بەدەنگی بە سۆزی مامۆستای خۆشەویستی گەلەکەمان ناسر ڕەزازی
@KERMASHANAGAM_19
«بەشێک لە شێعری سەعاتەکانی وەڕسبوون»
لە ماڵەوەم
وەکوو هەموو ڕۆژێکی تر
لەگەڵ "تەنیایی" دانیشتووم.
من لەسەر کورسیەکەی خۆم و
ئەویش لەسەر کورسی خۆی و بەرامبەرم
هەر دووکیشمان جلی ماڵ و
هەر لە یەک ڕەنگ
بیجامەمان لە بەردایە...
ڕەنگی بیجامە، شینێکی تۆزێ کاڵە و
خەت خەتی زەردیان تێدایە.
من باڵام مامناوەندییە و
هەناسەم زوو زوو تەنگ ئەبێ و،
بەڵام تەنیایی وا نییە،
تەنیایی باڵای درێژە و هەناسەکانی
توولانی و شەو و ڕۆژ چاوی هەر زیتە و
خەوی نایە و کەمجار ئەدوێ و
بیرم نایە لە کەیەوە لەگەڵمایە.
تەنیایی ئاپوورەی ناوێ
حەز بە تێکەڵبوون ناکات و چارەی شایی و
دەنگە دەنگ و هاوار هاواری هەر ناوێ.
ئەوەی کە ڕقی لێیەتی و
هەرگیز لەگەڵیا ناگونجێ.
دەنگی دەهۆل و زوڕنایە !
جگە لە خۆی
نایەوێ کەس هاوڕێم بێت،
ئەیەوێ هەر خۆی لە لام بێ،
گەر بنووسم یەک لەدوای یەک
جگەرەم بۆ دائەگرسێنێ و
"خەیاڵ"م ئەکا بە تەیر و تەیر بە شیعر و
شیعریش بەرەو ئاسمانێکی بێ کۆتایی،
هەڵئەفڕێنێ.
لە کتێبی: «خێراکە مردن خەریکە بگات»
هۆنراوە و خوێندنەوە: «مامۆستا شێرکۆ بێکەس»
نەخشاندن: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی، بۆ لەوێی؟
سازی ئاوازی ژیانی، بۆ لەوێی؟
قەت هەوای ناسازی وێت پێ ناکەوێ
ئەی گوڵاڵەی دەوری کانی بۆ لەوێی؟
تا بە پیریم ڕادەگەی، زوو بێرەوە
کەڵکەڵەی دەورانی جوانی، بۆ لەوێی؟
تۆ کە بەرگەی تینی تاوێ ناگری
یوسفی کەنعانی ژانی، بۆ لەوێی؟
ئەوڕۆ من کەوتووم لەبەر دەردی دڵم
تۆ دەوای دەردی گرانی، بۆ لەوێی؟
هەر بە زار و ئاهی من دەشنایتەوە
ئێستە بێ ئاوازی گیانی بۆ لەوێی؟
شاعیر و شیعرن دەسووتێن لێرە، بۆت
تۆ وشە و ئاوازی جوانی، بۆ لەوێی؟
گەر لەوێ بێڕۆحی سیسی کردبی
لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی، بۆ لەوێی؟
هۆنراوەی: «شێخە ڕەسووڵ ''شێخ ڕەسووڵ''»
وتنی: «حەمەی لەیلا ''حەمە لەیلا''»
@KERMASHANAGAM_19
🎼 بۆ بێ لەو چاوە كاڵانەت
چی شک ئەبەم...!
🖊 هۆنراوەی: «دڵشاد مەریوانی»
🎙وتنی گۆرانی: «خەندە ئیسماعیل - حەمید بانەیی»
@KERMASHANAGAM_19
🎙 گۆرانییەکی خۆشی فۆلکلۆری بە دەنگی مامۆستا مەزهەر خالقی
🎼 گەردەنم لە سێدارە بەن ''گەردنم لە سێدارە بەن''
@KERMASHANAGAM_19