هەموو جارێ من کە بیری دایکم ئەکەم
لە جیاتی ئەو هەر لەم هەردە
ئەچم بۆ لای پیرە دارێ
هەتا تێر تێربوون بۆنی لق و پۆپی قژی و گەڵای ئەگریجەی بکەم و
لەجیاتی ئەو خۆم لەلا ملی هەڵسووم و
لە دەستەوە تا ناوقەدی و قاچەکانی
هەزار کەڕەت ماچیان بکەم
هەموو جارێ من کە بیری دایکم ئەکەم
بەیانیانی ڕۆژی هەینی ملی ڕێگەی سەیوان ئەگرم
لە دامێنا لەسەر قەراخی گۆڕێکی دائەنیشم
هەتا ژنان دێنە خوارێ
هەتا یەکێکیان ئەبینم كه لەو بچێت
ئەوسا ئیتر تۆزێ دڵم دائەسەکنێ و سوکنای دێ
کە پاییز دێ
من ئەوەندەی تر بیری دایکم ناکەم
چونکە
هەرچییەک ئەبیینم
چی بەلاما تێ ئەپەڕێت
لە گەڵای زەردی هیلاک و
لە باڵندەی بێتاقەتی ئێواران و
لە تەنیایی تاقە داری سەر گردۆڵکە و
لە کزە بای هەناسەکانی بنار و
پەیدابوونی پەپوولە پاییزەی سپی و
هەموو هەموو هەر لەو ئەکەن
هەر لەو ئەچن
کە پاییز دێ
من ئەوەندە ئیتر بیری دایکم ناکەم
هۆنراوە و خوێندنەوە: «مامۆستا شێرکۆ بێکەس»
@KERMASHANAGAM_19
«شێعری «قژکاڵی لێوئاڵ ''قژ کاڵی لێو ئاڵ''»ـی مامۆستا گۆران بە دەنگی کاک «سوارە ئیلخانیزادە»ـی ڕەحمەتی»
هۆنراوەی: «مامۆستا گۆران»
بە دەنگی: «مامۆستا سوارە ئیلخانیزادە»
@KERMASHANAGAM_19
🎼 ژنم ژینم ئەز ژیانم
🎙 خاتوو هانی موجتەهێدی ''هانی موجتەهیدی، هانی موجتەهدی، هانی مجتەهێدی، هانی مجتەهیدی"
@KERMASHANAGAM_19
«بەردی هەواران»
هۆنراوەی بەردی هەواران جوانترین هۆنراوەی وەلی دێوانەیە کە وێنای ئەم هۆنراوە زۆر تایبەت و تێکەڵبوونێکی جوانە لە نێوان وەلی دێوانە و بەردێکدا یان چەند بەردێک.
ناوەڕۆکی هۆنراوەکە قسەکردنی وەلی دێوانەیە لەگەڵ ئەو بەردەدا.
بەردی هەواران ئەو بەردانەن کە بۆ حازرکردی خواردن لە ژێر مەنجەڵ و ئەو ئامرازانەدا دائەنرێن کە لە دەشتدا خواردانی پێ حازر دەکرێت و بەبۆنەی دووکەڵی ئاگرەکەوە ڕەش دەبنەوە.
دواتر بەهۆی پێشکەوتنی مرۆڤەوە شتێک دروست دەبێ بەناوی (سێ کوچکە) کە جێگەی ئەو بەردانە ئەگرێتەوە.
جا کاتێک وەلی دێوانە ڕێی ئەکەوێتە ئەو شوێنەی کە خێوەتی ماڵی شەمی لێ بووە کە پێش ماوەیەک ئەو شوێنەیان چۆڵ کردووە و تەنها ئەوەی جێ ماوە لێیان ئەو چەند بەردەیە وەلی دێوانەش لەو بەردە ئەپرسێ بۆ ڕەش بوویت؟
دوای گفتوگۆی نێوان وەلی دێوانە و بەردەکە
بەردەکەش دان بەوەدا ئەنێ کە ئەویش وەک وەلی دێوانە عاشقی (شەم) بووە.
هۆنراوەی: «مامۆستا وەلی دێوانە»
خوێندەوەی: «عومەر ڕەسووڵی»
بە سەرسامی لەسەر لووتکەی بڵندی گەنجی وەستاوم
شریتی عومری ڕابردووم وەکوو خەو دێتە بەرچاوم
شریتی چی؟ سەراپا سەرگورشتەی نائومێدیمە
فلیمی پڕ لە ناسۆری هەرەس هێنانی لاویمە
تروسکەی تیا بەدی ناکەم، سەرنجم چەندە لێ داوە
لە تاپۆی نامرادیم و تەمی ناسۆری بەولاوە
ئەوی ئەوساکە ڕووناکیی ئەدا بەم ژینە شێواوە
هۆنراوەی: «مامۆستا گۆران و مامۆستا ئەحمەد هەردی»
بە دەنگی: «مەحموود محەممەد ''خولە دۆم''»
مۆنتاژ: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
«برووسک»
شیرین !
ئێمڕۆ دەبێ،
هەموو هەورە گەڕۆکەکان کۆ کەیەوە،
برووسکەیەک دەستەمۆ کەی.
زۆر لەمێژە ئەم وڵاتە بێ بەهارە
بەرگی سەوز ناکاتە بەر.
تەشی بادە،
برووسکەکەت
لە ڕانی ئاسمان بخشێنە و
ڕیز ڕیز باران
–وەک داوە بەنی بادراو–
لە کەڵافی ئەم هەورانە ببارێنە،
با کیژی تۆریاوی سروشت
بۆ بەهاری ساڵی تازە
بەرگی سەوز
بۆ بەژنی ئەم خاکە بچنێ.
هۆنراوە و خوێندنەوە: «شاعیری جوانەمەرگ مارف ئاغایی»
@KERMASHANAGAM_19
«عەشقی ئازادی»
ئەگەرچی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر
کەوا ئەمشەو لە ناخمدا سەری هەڵدا خەمێکی تر
گەشتێک لە شێعرەکانی:
«مامۆستا هێمن»
بە دەنگە جوان و پڕسۆزەکەی:
«مامۆستا باست حەمەغەریب»
@KERMASHANAGAM_19
«چیرۆکی یەکەم دیداری حەزرەتی مەحوی و حەزرەتی مەولەوی تاوگۆزی»
وتی: ئەوە چییە بەسەرتەوە؟
وتم: ئەوە چیتە بەسەرمەوە.
خوێندنەوە: «خەیاڵ ئەحمەد»
نەخشاندن: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
«تەوش»
من لە هەولێر لەدایک بووم
لە بەغداد لینینم ناسی
لە تاران هەستم بەبێ وڵاتی خۆم کرد
لە دیمەشق بە کورد بوونم
لە ئۆسپانهۆڤ چاوم کردەوە
لە ئۆڵبۆڕد پەساپۆرتم وەرگرت
لە کۆپنهاگن بیری خۆکوشتن ڕووی تێکردم
لە ستۆکهۆڵم بۆ یەکەمین جار لەگەڵ ژنێکی ئەوروپی نوستم
لە پاریس یەکەم دیبلۆمی بێگانەم وەرگرت
لە کراکۆڤ گوێم بە مۆسیقای شۆپان زاغاو درا
لە سانتیاگۆ بە ئەوین
لە دۆسۆڵدۆرف بە کینە
ئێستاش حەز دەکەم وەک جولەکە بازرگانە نەمساوییەکانی ساڵانی جەنگی جیهانیی دووەم،
بچم ماوەیەکیش لە کانەدا کار بکەم
پاشان
بچم ژنێک لە بەڕازیل بێنم،
ئینجا بێمەوە ئەوروپا و کتێبک لە لەندەن بڵاو بکەمەوە،
لە کۆتایشدا بچم لە ئەمستردام خۆم بکوژم،
لاشەکەشم وەک فەردە پەتاتەیەکی بۆگەن کردوو
فڕێبدەنە سەر زبڵخانەیەک و
هیچکەس پێشی نەزانێ !
هۆنراوە و خوێندنەوە: «دکتۆر فەرهاد پیرباڵ»
ئامادەکردن: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
هەموو جارێ من کە بیری دایکم ئەکەم
لە جیاتی ئەو هەر لەم هەردە
ئەچم بۆ لای پیرە دارێ
هەتا تێر تێربوون بۆنی لق و پۆپی قژی و گەڵای ئەگریجەی بکەم و
لەجیاتی ئەو خۆم لەلا ملی هەڵسووم و
لە دەستەوە تا ناوقەدی و قاچەکانی
هەزار کەڕەت ماچیان بکەم
هەموو جارێ من کە بیری دایکم ئەکەم
بەیانیانی ڕۆژی هەینی ملی ڕێگەی سەیوان ئەگرم
لە دامێنا لەسەر قەراخی گۆڕێکی دائەنیشم
هەتا ژنان دێنە خوارێ
هەتا یەکێکیان ئەبینم كه لەو بچێت
ئەوسا ئیتر تۆزێ دڵم دائەسەکنێ و سوکنای دێ
کە پاییز دێ
من ئەوەندەی تر بیری دایکم ناکەم
چونکە
هەرچییەک ئەبیینم
چی بەلاما تێ ئەپەڕێت
لە گەڵای زەردی هیلاک و
لە باڵندەی بێتاقەتی ئێواران و
لە تەنیایی تاقە داری سەر گردۆڵکە و
لە کزە بای هەناسەکانی بنار و
پەیدابوونی پەپوولە پاییزەی سپی و
هەموو هەموو هەر لەو ئەکەن
هەر لەو ئەچن
کە پاییز دێ
من ئەوەندە ئیتر بیری دایکم ناکەم
هۆنراوە و خوێندنەوە: «مامۆستا شێرکۆ بێکەس»
نەخشاندن: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
«شێعری «قژکاڵی لێوئاڵ ''قژ کاڵی لێو ئاڵ''»ـی مامۆستا گۆران بە دەنگی کاک «سوارە ئیلخانیزادە»ـی ڕەحمەتی»
هۆنراوەی: «مامۆستا گۆران»
بە دەنگی: «مامۆستا سوارە ئیلخانیزادە»
وێنە دەستکردی: «مامۆستا ڕێبوار خالید»
نەخشاندن: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
«ئەحمەد کایا ''احمد کایا''»
«فریام کەوە لەکوێی ''فریام کەوە لە کوێی''»
«ژێرنووسی کوردی»
@KERMASHANAGAM_19
«بەردی هەواران»
هۆنراوەی بەردی هەواران جوانترین هۆنراوەی وەلی دێوانەیە کە وێنای ئەم هۆنراوە زۆر تایبەت و تێکەڵبوونێکی جوانە لە نێوان وەلی دێوانە و بەردێکدا یان چەند بەردێک.
ناوەڕۆکی هۆنراوەکە قسەکردنی وەلی دێوانەیە لەگەڵ ئەو بەردەدا.
بەردی هەواران ئەو بەردانەن کە بۆ حازرکردی خواردن لە ژێر مەنجەڵ و ئەو ئامرازانەدا دائەنرێن کە لە دەشتدا خواردانی پێ حازر دەکرێت و بەبۆنەی دووکەڵی ئاگرەکەوە ڕەش دەبنەوە.
دواتر بەهۆی پێشکەوتنی مرۆڤەوە شتێک دروست دەبێ بەناوی (سێ کوچکە) کە جێگەی ئەو بەردانە ئەگرێتەوە.
جا کاتێک وەلی دێوانە ڕێی ئەکەوێتە ئەو شوێنەی کە خێوەتی ماڵی شەمی لێ بووە کە پێش ماوەیەک ئەو شوێنەیان چۆڵ کردووە و تەنها ئەوەی جێ ماوە لێیان ئەو چەند بەردەیە وەلی دێوانەش لەو بەردە ئەپرسێ بۆ ڕەش بوویت؟
دوای گفتوگۆی نێوان وەلی دێوانە و بەردەکە
بەردەکەش دان بەوەدا ئەنێ کە ئەویش وەک وەلی دێوانە عاشقی (شەم) بووە.
هۆنراوەی: «مامۆستا وەلی دێوانە»
خوێندەوەی: «عومەر ڕەسووڵی»
وێنە دەستکردی: «ڕێبوار خالید»
ئامادەکردن: «خالید گرافیک ©»
«برووسک»
شیرین !
ئێمڕۆ دەبێ،
هەموو هەورە گەڕۆکەکان کۆ کەیەوە،
برووسکەیەک دەستەمۆ کەی.
زۆر لەمێژە ئەم وڵاتە بێ بەهارە
بەرگی سەوز ناکاتە بەر.
تەشی بادە،
برووسکەکەت
لە ڕانی ئاسمان بخشێنە و
ڕیز ڕیز باران
–وەک داوە بەنی بادراو–
لە کەڵافی ئەم هەورانە ببارێنە،
با کیژی تۆریاوی سروشت
بۆ بەهاری ساڵی تازە
بەرگی سەوز
بۆ بەژنی ئەم خاکە بچنێ.
هۆنراوە و خوێندنەوە: «شاعیری جوانەمەرگ مارف ئاغایی»
ئامادەکردن: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
«چیرۆکی یەکەم دیداری حەزرەتی مەحوی و حەزرەتی مەولەوی تاوگۆزی»
وتی: ئەوە چییە بەسەرتەوە؟
وتم: ئەوە چیتە بەسەرمەوە.
خوێندنەوە: «خەیاڵ ئەحمەد»
نەخشاندن: «خالید گرافیک ©»
@KERMASHANAGAM_19
«تەوش»
من لە هەولێر لەدایک بووم
لە بەغداد لینینم ناسی
لە تاران هەستم بەبێ وڵاتی خۆم کرد
لە دیمەشق بە کورد بوونم
لە ئۆسپانهۆڤ چاوم کردەوە
لە ئۆڵبۆڕد پەساپۆرتم وەرگرت
لە کۆپنهاگن بیری خۆکوشتن ڕووی تێکردم
لە ستۆکهۆڵم بۆ یەکەمین جار لەگەڵ ژنێکی ئەوروپی نوستم
لە پاریس یەکەم دیبلۆمی بێگانەم وەرگرت
لە کراکۆڤ گوێم بە مۆسیقای شۆپان زاغاو درا
لە سانتیاگۆ بە ئەوین
لە دۆسۆڵدۆرف بە کینە
ئێستاش حەز دەکەم وەک جولەکە بازرگانە نەمساوییەکانی ساڵانی جەنگی جیهانیی دووەم،
بچم ماوەیەکیش لە کانەدا کار بکەم
پاشان
بچم ژنێک لە بەڕازیل بێنم،
ئینجا بێمەوە ئەوروپا و کتێبک لە لەندەن بڵاو بکەمەوە،
لە کۆتایشدا بچم لە ئەمستردام خۆم بکوژم،
لاشەکەشم وەک فەردە پەتاتەیەکی بۆگەن کردوو
فڕێبدەنە سەر زبڵخانەیەک و
هیچکەس پێشی نەزانێ !
هۆنراوە و خوێندنەوە: «دکتۆر فەرهاد پیرباڵ»
@KERMASHANAGAM_19
🎙 حوسێن میناپوور ''حوسێن میناپووڕ، حسین میناپور''
🎙 فەرهاد کووهی ''فەرهاد کوهی''
🎼 ناسک ناسک
@KERMASHANAGAM_19