چاوەڕێم و هەر خۆزگەمە
شەوانێك بێ تۆ هەبی من هەبم
باران ماچمان بکاو مانگ
ڕێمان پیشانبدات و ئەستێرەکانیش
ئاوازی ئاشقانەمان بۆ بژەنن
چاوەڕێم و هەر خەونمە
ڕۆژانێك بێ چاوەکانت
وەك تیشکی خۆر ببێتــــە
ڕوناکی بۆ چاوانم، دەستەکانت
ببن بە هێز بۆ ژیانم ترپەی دڵت
بێتە بەر گوێم ئەوجا بمرم..
چاوەڕێم و من ئەمەوێ
زۆر بەتاسەم ڕۆژانێك تۆم هەبێ
لە باوەشت بگرم و لەبیری کەین
پێشتر چۆن ژیاوین بەبێ یەك
ئێمە قەت نەبوینە من و تۆ
بە هەردووکمان هەر یەکێك بووین
لەڕازی یەك بەنیگایەك بە وشەیەك
تێئەگەشتین لە هەستی یەك
📝🤎📽
@khozgah
سەلام لە سەروەری مرۆڤایەتی
💚🔗
{ اللَّهُــمَّ صـَلِّ وَسَـــلِّمْ علـى
نَبِيِّنَـــا مُحمَّد ﷺ }
.........
لەگەڵ تۆ بوون وەك بۆن کردنی
گوڵێکی بۆن خۆشە، کە ناتوانم سەر
لەسەری هەڵبگرم، چاو لە جوانی
لابدەم، دەستەکانم لەسەر پەڕەی
ناسکی پڕ لە موحیبەت و هێمنی
دووربخەمەوە
📝♥️
#LANYA
@khozgah
ڕۆژەکانت بە گرنگیپێدانەوە تێبپەڕێنە بەشتانی باشەوە، بە خۆشەویستیەوە، کینەو ڕق فڕێبدە بەو ڕێگایانەدابڕۆ کە خودا پێی خۆشە، تۆ چوزانی کێ ئەڵێ سبەی ڕۆژێکی دیت هەیە تێیدابژیت 🖤
#LANYA
@khozgah
لێم مەپرسە
ئەگەر لەپێش چاوم ونبیت
چیم بەسەردێ لەدوای تۆ
چۆن ئەژیم !!
من هەر ئەوەندە ئەزانم گەر
تۆ ونبیت منیش نابم بێ بونەبم.
📝🖤
@khozgah
سەیرم مەکە بەو شێوازەی کە
لەسەر من بیستووتە
مەمدوێنە بەو زمانەی سەبارەت
بە من پێیان ڕاگەیاندویت
بڕیار لەسەر کەنارەکان مەدە لە
کاتێکدا قوڵایی دەریاکەت نەبینیوە
📝👜
#LANYA
@khozgah
سەلام لە سەروەری مرۆڤایەتی
💚🔗
{ اللَّهُــمَّ صـَلِّ وَسَـــلِّمْ علـى
نَبِيِّنَـــا مُحمَّد ﷺ }
.........
دڵت ڕابگرە بە خۆشەویستیەوە
بە وریایەوە بە ئیشقەوە بیپارێزە
فێری ئارام گری بکە
تا خوداش موعجیزەکانیت
پیشانبدات. ☺️
#LANIA
@with_book3
پایز گەڵا وشك و زەردەکانی
هەڵوەراند، ئەوەی هاوین دروستی
کردبوو بە شنەیەك لەناوی برد
بارانی پڕ ڕەحمەتی باراند
لەپێناوی دوبارە نوێبونەوەیان
مرۆڤانێکیش هەن ئاوا لەژیانماندان
نوێبونەوە ئەبەخشن، ئەستەمە
نەبن و هەبین
📝🧡🍁
@khozgah
پایزی من
کە هەواڵی هاتنت دێتە بەر گوێ
دڵم تینوێتی ئەشکێ ڕۆحم لەماندوێتی
ڕزگاری ئەبێ، وەك ئەوەی قەڕاربێ
تۆ بێی لە بری من بگری و پێبکەنی و
بژیت
📝.....
#LANYA
@khozgah
شەوانێك هەن کە خۆر ئەدات لەتاریکاییەکانی، کە هەڵدێ
ڕۆژێکی نوێ، بەخۆت ئەڵێی
الحمدللە ئەم شەویشم
بە زیکر و یادی خودا بەڕێکرد؟!
لەگەڵ خودا ڕێبکە
تا هەرگیز ڕێی ژیان ون نەکەیت
📝🤍
#LANYA
@khozgah
کەسێك بخەرە ژیانتەوە
کە بە شایەنی خۆتی بزانی
دڵنیابیت نەك کاتی خۆشی
کاتی شینیش تۆ هەر لەدڵیائەبیت
بەتەنها ئەو کاتانەنا کە لەگەڵیت
کاتێك دیاریش نیت ئەو لەدڵیا
یادگاریەك کەلەگەڵ تۆدا هەیبووە
بیر خۆی بهێنێتەوە، تا بزانێ تۆی
هەیە، کاتێ جوانتر باشتر چاکتر
زیرەکتر.. ئەبینێ بەخۆی بڵێ
ئەوەی من لەوانە زیاترە بۆم.
ژیان یانی خۆشەویستی
نەوەك جوانی، کە خۆشەویستی
هەبوو هەموو شتێکی باش و جوان
خۆی دێتە ژیانتەوە، هەوڵبدەن
خودا بناسن ئەوەبکەن کە ئەو
دەیەوێ، دواتریش خودا دڵی ئێوە
باش ئەناسێ و ناهێڵێ
ژینتان بشێوێ 💙✨
@khozgah
لەژێر باراندا پێکەنین
ماڵێکمان بنیاتنا لەسەر دیدەی
خەیاڵمان، نە زریان توانی بیبات
نە بارانیش تەڕیەکردین، کوپە
چاییەکەی دەستمان بە ئەوینێ
ئاشنابوو کە سوێندی خوارد
ئەویش ئاشقببێ وەك ئەم ئەشقە
ئێمەی ژیاند ئەویش بۆ هەتاهەتایە
ژیانێکی ئەبەدی هەبێ، خۆر کە
هەڵئەهات خولیای بوو لەپێشاندا
ئاسمانی ئێمە ڕوناك بکات
تا لەتینی گەرمی سۆزمان
دوبارە هێز دروستبکات بۆ
ڕوناکیەکی زیاتر، دەستەکانی
من و تۆ گەرمیان ئەدا بە دڵ
بۆ بیناییمان سیمای یەك
چارەسەربوو، بۆ فڕینێ لەژێر
ئاسمانێکی بەرین ماچێکی تۆ
هۆکاری بوو، بۆ بینین و
هەستپێکردنی وەرزی بەهار
بۆن و باوەشێکت بەس بوو
بۆ ئەوەی هیچ کاتێ هەست
بە برسێتی نەکەم لەگەڵ تۆ
گفتوگۆیەکی پڕ پڕ لە هیوا
پێویست بوو، ژیانتەوە هەرچی
خانەی مردووم هەبوو هەرچی
شتێك کە دڵم لە گۆڕی نابوو
📝🪴
@khozgah
ئەزانم هێشتا لێرەی
ڕێك لە قوڵای دڵمدا، چونکە
هەست بە دەنگی هەناسەت ئەکەم
@with_book3
دڵخۆشی لێرە تەنها خەیاڵێکی خاوە
ئازادی لێرە تەنها بە پلەو پۆست و ناوە
😄
#LANIA
@with_book3