kurdane | Unsorted

Telegram-канал kurdane - Kurdane

2321

جگە لە چیاكان كەس دۆستی كورد نییە... www.instagram.com/kurdane01 FB.com/kurdane1 Admin: @kurdanep @kurd_wariii 👈 ناردن پەیام/ ارسال ئێمە وەكوو كەناڵی كوردانە سەر بە هیچ لایەنێك نین و خۆبەخشانە كار دەكەین

Subscribe to a channel

Kurdane

هەموو ڕۆژێك
كاتێك دەبینم دوژمنەكان بە شانازی زمانی خۆیان بە سەرمانا زاڵ دەكەن
كاتێك دەبینم كچ و كوڕەكانمان دڵیان بووە بە یاری دەستی دوژمنی داگیركەر
كاتێك دەبینم مێژوومان بە ئاسانی دەدزن و خۆمانیش وەكوو گێل بە دوایان دەكەوین
كاتێك دەبینم كچ و كوڕە كانمان نازانن بە زمانی دایكیان هەستی خۆیان دەرببڕن
كاتێك خاك و ماڵمانیان داگیر كردووە
كاتێك دەبینم كوردەكان دەڵین ئیرانیو ئێراقیو توركیاو سوورین
و هەتا ئیستا ناوی كوردستان لە دوای وەڵاتە داگیر كەرەكان بە كار دەهێنن
باشترە كە باسی خەم و سۆز بۆ هەڵەبجە نەكەین
چۆنكە هەموو ڕۆژێك كیمیا باران دەبینوو خۆمانیش دەزانین و بێدەنگین
هەر هەناسەیەكمان بۆنی مەرگی نەتەوەكەمان ئەدات
#هەڵەبجە
#كوردستان
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی فەیسبۆك كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی یووتووبی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە
ماڵپەڕی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

‏ڕوون كردنەوەی هەندێك لە خاڵەكانی ڕێككەوتنی هەسەدە لەگەڵ ئەحمەد شەرع
‏⁧ #ئەحمەد_شەرع⁩
‏⁧ #ڕۆژئاوای_كوردستان⁩
‏⁧ #پەكەگە⁩

لینكی یوتووبی
👇👇👇
شكستی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان و سەركەوتنی پەكەكە لە سووریا

Читать полностью…

Kurdane

ڕوون کردنەوەی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجاڵان
پەیامی ئۆجاڵان
یەکەم هەر کوردێک بە بینینی پیربوونی ڕابەڕێکی کورد لە بەندیخانەی داگیرکەران خەمبار دەبێت
بەڵام با سەرنج بدەینە سەر پەیامەکە .
دوو ئەگەر لەسەر ئەو پەیامە هەیە
یەکەم ئەگەر
زیاتر بخوێنەوە

Читать полностью…

Kurdane

سەردەمی قارەمانە کارتۆنیەکەی دەستی چەپی جیهانی کۆتایی هاتووە. لە کاتی دەسەڵاتی دیموکراتەکانی ئەمریکا، کە جێبەجێکەری پلانی چەپی جیهانی بوون، بینیمان کە ئۆکرانیایان کردە قوربانی پلانە چەپەڵەكانی خۆیان. بۆ ئەم کارە، کەسێکی کارتۆنی و لاواز بە ناوی زێلێنسکییان کرد بە سەرۆکی ئۆکرانیا و لە ڕێگای میدیاکانی جیهانەوە وەک قارەمانێک نیشانیان دا و بەكاریان دەهێنا بۆ بەرژەوندی خۆیان ، لە کاتێکدا ئەم شەڕە جیهانە تووشی قەیرانێکی گەورە کرد و هەروەها ئۆکرانیای کاول کرد. لێرەدا، ترامپ وەک هێزێکی نەتەوەیی دەیەوێت کۆتایی بەم یارییە بدات کە چەپی جیهانی دەستی پێکردووە و هێمایە کارتۆنییەکان یەک لە دوای یەک بخات و دەرگایەکی نوێ بۆ سەر هەموو جیهان بکاتەوە.
#تڕامپ
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
ماڵپەڕی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

نوێترین وێنەی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجاڵان لەگەڵ شاندی ئیمراڵی
جێگای داخەوە كە دەبێت سەركردەكانی كورد لە ساڵی ٢٠٢٥دا وا لە بندەست و بەندیخانەكانی داگیركەردا بە ئەم شێوە كۆبوونەوە بكەن.
بە هیوای ئازادی كوردستانی گەورە.
#عەبدوڵڵا_ئۆجاڵان
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
ماڵپەڕی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

https://kurdane.org/politics/1418/

Читать полностью…

Kurdane

‌هەڵ لکردنی ئاڵای کوردستان لە لایەن وەرزشوانانی کوردی باشووری کوردستان لە زانكۆی شاری سنە و وتنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب
بە هیوای کوردستانێکی ئازاد
#سنە #ئاڵای_کوردستان
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

زۆر بە داخەوە هونەرمەند ناسر ڕەزازی بۆ جاری دووهەم لە شاری مەنچێستر ڕێگەی نەدا بە خەڵك ئاڵای كوردستان هەڵ بكەن
لە داهاتوودا لەسەر ئەم كارەی هونەرمەند ناسر ڕەزازی بە ڤیدیۆی زیاتر ڕوونكردنەوەتان بۆ دادەنین
#ناسر_ڕەزازی
#ئاڵای_كوردستان
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

بەداخەوە هونەرمەند ناسر ڕەزازی لە بریتانیا كونسێرت دادەنێت بە بەڕیوەبەری كۆمەڵێك فارسی فاشیست لە ژێر ناوی نشتەجێەكانی زاگرۆز و ڕۆژئاوای ئێران (غرب ایران) بۆ پەرە پێدان بە كەلتووری فارسی ئێرانی ئەمە بە ڕاستی جێگای داخە كە هونەرمەندانی وا بەناوبانگی كورد كارێكی وا ناحەز دەكەن و خەباتی چەند ساڵەی خۆیان و هەر وەها ناوزەندی كورد دەخەنە ژێر پرسیار .
بۆ تێگێشتن لە ئەم ڕاستییە دەتوانن بە چاو خشاندنێك بە ماڵپەڕ و كارەكانی ئەم گرووپە كە ئەم كونسێرتە بۆ ناسر ڕەزازی دادەنن شتەكانتان بۆ زیاتر ڕوون بێتەوە
و ئەم گرووپە پەیوەندیكی چڕیان لەگەڵ دەوڵەتی داگیركەری ئێران هەیە و بانگەشە بۆ ئێرانی بوون و كەلتووری ئێرانی دەكەن
#ناسر_ڕەزازی
لینكی ئینستاگرامیان
👇👇
https://www.instagram.com/sahba.academy?igsh=aG84Y2wyZXhwbGZ5

لینكی تێكت كڕین سەرەنجی نووسینەكە بدەن
👇👇
https://deerevents.com/farajalipoor-nasserrazzazi/
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

فەرشاد گردەكانە پاڵەوانی كوردی خەڵكی كرماشان لە وەرزشی جیوجیتسۆی بووە بە یەكەمی ئۆرووپا و بە شانازیەوە ئاڵای كوردستانی بەرز كردەوە و میداڵای زێڕی خۆی پێشكەش كرد بە ڕۆژئاوای كوردستان
نموونەت زۆر بێت و جێگای شانازیت بۆ كوردستان
#فەرشاد_گردەكانە

لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

ئەمڕۆ لە ژێر چاودێرێكی تۆندی ئاسایشی ئامریكاو چەند وەڵاتیتر بەرێز مەسعوود بارزانی و بەڕێز مەزڵووم عەبدی كۆبوونەوەێكی گرنگیان كرد كە بە دڵنیایی بینینی ئەم دوو سەركردە دڵی زۆربەی كوردانی جیهانی شاد كرد
هیوادارین ئەم دانیشتنە ئەنجامێكی باشی هەبێت و نەیارانی كورد وەك هەموو جارێك تێكی نەدەن
#ڕۆژئاوای_كوردستان
#باشووری_كوردستان
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

بە داخەوە دوكتۆر هێرش قادری كەسایەتی دڵسۆز و كوردپەروەری كوردستان بە هۆی ڕووداوی هاتوو چۆی ئۆتۆمۆبیل گیانی لەدەست دا
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە
#دوكتۆر_هێرش_قادری

Читать полностью…

Kurdane

دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەكان و هەراو هاواری نەیارانی كورد مەزڵوم كۆبانی و پارتی دیموكراتی كوردستان و چەند وەڵاتیتر لە هەوڵێر كۆبوونەوەیان كرد ، كە بە دڵنیایی دەبێت بە هۆی بەهێز بوونی ڕۆژئاوای كوردستان
بەپێچەوانەی هەموو ڕاگەیاندنەكان باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان پاڵپشتی یەكترن
#ڕۆژئاوای_كوردستان

Читать полностью…

Kurdane

شەو چلە جەژنی کۆنی کورد لە ھەموو گەلی کورد پیرۆز بێت
شەو چلە بە دەنگی نەمری مامۆستا حەقشناس ھۆنەرمەندی گەورەی شاری سنە
#شەو_چلە
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
kurdane3801">لاپەڕەی یووتووبی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

بابەتێك لەسەر سەركەوتنی ڕۆژئاوای كوردستان و دۆڕینی توركیا
#ڕۆژئاوای_كوردستان
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
kurdane3801">لاپەڕەی یووتووبی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

‏ڕوون كردنەوەی هەندێك لە خاڵەكانی ڕێككەوتنی هەسەدە لەگەڵ ئەحمەد شەرع
‏⁧ #ئەحمەد_شەرع⁩
‏⁧ #ڕۆژئاوای_كوردستان⁩
‏⁧ #پەكەگە⁩
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی فەیسبۆك كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
kurdane3801">لاپەڕەی یووتووبی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە
ماڵپەڕی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

ڕۆژی جلی کوردی لە هەموو کوردی کوردستان پیرۆز بێت
ڕۆژی جلی کوردی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی جوان و شکۆدار و ڕێزەوە بەڕێوە چوو و داگیرکەران بە تایەبەت داگیرکەری ئێرانی سەرە ڕای هەموو هەوڵیان بە پارە پشتیوانێکی گەورەی میدیایی و کەلتووری بۆ سڕینەوەی هەموو کەلتوور و ڕەنگوڕووی کوردی لە هەموو شۆنێکا شکستی هێنا
هەندێک ڕۆژ لە ناو کوردا بووە بە کەلتوورێک کە جێگای شانازییە ، کورد بێ ئەوە دەوڵەتی هەبێت هەندێک ڕۆژی گرنگی بۆ خۆی کردووە بە ڕۆژێکی فەرمی کە جێگای دەستخۆشی و نیشان ئەدا کورد بەپێچەوانەی هەموو نەیارانی کورد نەک خۆخۆر و خۆفرۆش نییە بەڵکوو بۆ پاراستنی خۆی دەتوانین بڵین یەکێک لە بەهێزترین نەتەوەکانە کە سەرەڕای هەموو هەوڵی نێودەوڵەتی و داگیرکەران بۆ لە ناو بردنی هەر هێشتا زیندووە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش بەهێزتر دەبێت
ڕۆژی جلی کوردی لە هەمووتان پیرۆز بێت
#جل_كوردی
#ڕۆژی_جلی_کوردی

Читать полностью…

Kurdane

زێلێنسکی لە دوای ئەوەی کە لە دانیشتنی لەگەڵ تڕامپ شکستی خوارد، سەردانی بەریتانیای کرد. بەریتانیا، کە بە باوک و سەرچاوەی زۆرێک لە ئاژاوەگێڕییەکانی جیهان دادەنرێت، زیلێنسکیی بانگ کرد و قەرزێکی ٢.٦ ملیار پاوەندی بە ئۆکرانیا دا بۆ بەردەوامبوونی لە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا کە نزیکەی ٣.٣ ملیار دۆلاری ئەمریکییە . ئەمەش بە واتای بەردەوامبوونی تێکچوون و گەورەبوونەوەی قەیرانەکان لە جیهاندا دێت.لەم کۆبوونەوەیەدا هیچ باسێک لە کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاشت بوونی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا نەکرا. بە پێچەوانەوە، تەنیا جەخت لەسەر پشتگیریکردنی ئۆکرانیا بۆ شەڕکردن کرایەوە و ئەم پارەیەش تەنها بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی بوو بۆ درێژەدان بە شەڕ.

زێلێنسکی، ئەم سەرۆکە نەزانە، کە لە سەرەتاوە بە یارمەتی ئەمانە بوو بە سەرۆکی ئۆکرانیا و بە ڕاوێژکاری ئەوانیش شەڕی تووشی ئۆکرانیا کرد.
#ئۆكرانیا
#تڕامپ
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
ماڵپەڕی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

هەر وا کە پێشتر لە کوردانە باسمان کرد ئەم پەیامەی ئۆجاڵان سەرەتای شەڕی دووبەرەکی پەکەکەیە و بەرەی قەندیل کە زۆربەیان ئێران لە پشتیانە هەرگیز ڕێگە نادەن کە ئەم پەیامەی ئۆجاڵان جێبەجێ بێت بە دڵنیایی قەندیل بە هەر پلان و تاکتیکێک بێت کە یەکێکیان بریتیە لە هێرش کردن بۆ سەر هێزەکانی تورکیا و زۆر کردنەوەی هەواڵی ساختەی شەڕ کە تورکیا هێڕش دەکاتە سەریان بە تەواوەتی دژی پەیامی ئۆجاڵان ڕادەوستن .
لە هەمان کاتیشدا نابێت لە بیر بکەین کە هەرگیز تورک و تورکیا نابێت بە برای کورد بە دڵنیایی دوای ئەم پەیامە نەک ئاشتی درووست نابێت بەڵکوو ئاگرەکە گەشتر دەبێت بەڵام کۆتایی ئەم شتە لاواز بوونی هێزی قەندیلە تا ڕادەی لە ناوچوون.

لە کۆتایی هێزێک کە بە قسەی یەک کەس درووست بێت یان لە ناو بچێت جێگای متمانە نییە و بە دڵنیاییش تاکە ڕێگای ڕزگاری کورد سەربەخۆیی کوردستانە نەک برایەتی گەلان
#عەبدوڵڵا_ئۆجاڵان
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
ماڵپەڕی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

هەر وەک پێشتر کە لە ساڵی ٢٠١٣ بە پەیامێکی ئاشتی لە لایەن عەبدوڵڵا ئۆجاڵانەوە ئاگربەستێک لە نێوان پەکەکە و تورکیا ڕاگەیەنرا و بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی پەکەکە دوو پۆلیسی تورکی کوشت و ئاگربەستەکە شکا. ئێستاش هەمان مێژوو دووبارە دەبێتەوە؛ لە دوای پەیامی ئاشتی عەبدوڵڵا ئۆجاڵان بۆ تورکیا و سەردانی شاندێکی دەم پارتی بۆ هەولێر بۆ یارمەتیدان بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان، دەبینین کە پەکەکە هێرشەکانی بۆ سەر تورکیا زیاتر کردووە. ئەمە نیشان دەدات کە بڕیارەکانی ئۆجاڵان و قەندیل دوو شتی جیاوازن. بەڵام شکاندنی ئاگربەستەکەی ئەمجارە بە دڵنیایی جیاوازییەکی زۆری هەیە و لەوانەیە بێت بە هۆی دووبەرەکییەکی قووڵ لە نێوان ئۆجاڵان و قەندیل و بە دڵنیایی لێرەشدا بەرەی عوسمانی و سەفەوی ئێران بە روونی دەردەکەوێت، و قەندیل بە پشتیوانی ئێران ئەم شەڕە گەورەتر دەكاتەوە.
#پەکەکە
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
ماڵپەڕی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

ئەگەر زمانی دایکیم
بناغەی دەوڵەتەکەت دەلەرزێنێت
واتای ئەوەیە دەوڵەتەکەت لەسەر نیشتیمانی من دامەزراندووە
➖➖
If my mother tongue shakes the foundation of your state, it means you have built your state on my land.
➖➖

#mother_tongue #زمان_کوردی #زمان_دایکی
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

دەم پارتی (پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان)لە باکووری کوردستانەوە هەڵگری پەیامی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجاڵان بوون بۆ بەڕێز مەسعوود بارزانی
جێگای پرسیارە پەکەکە کە بە هەموو ڕاگەیاندنەکانی و ئەندامو سەرکردەکانیان هێرش دەکەنە سەر پارتی دێموکراتی کوردستان و هەر وەها لاواز کردنی هەریمی کوردستان بەڵام سەرەڕای هەموو ئەم شتانە دەیان جار بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانیان پەنایان بۆ باشووری کوردستان بردووە ئەمە ڕادەگەینێت کە باشووری کوردستان سەرچاوەی چارەسەری هەموو کێشەکانی کوردستانی گەورەیە و سەرەڕای هەموو کەمو کورتییەکانییەوە سیاسەتێکی ژیرانەی بەڕێوە بردووە کە ئیستا دەتوانێت ڕەوڵێكی گرنگی لە ناوچەکە هەبێت و لە زۆربەی پلان دانانەکانی گرنگی جیهان بە شێۆوەی فەرمی بانگهێشت دەکرێت
باشترێکە هەموو کوردەکان ئەم ڕووداوانە لە پێش چاو بگرن و باوەڕ بە ڕاگەیاندنە درۆزنەکان نەکەن و بزانن کە باشووری کوردستان دەورێکی زۆر گرنگ و ئەرینیان نەک تەنیا لە کوردستانی گەورە بەڵکوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستیش هەیە
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

بەداخەوە هونەرمەندی كورد ناسر ڕەزازی لە كۆنسێرتەكەی لە شاری لەندەن (٠١.٠٢.٢٠٢٥) لەبەر دڵی ئێرانییەكان ڕێگەی نەدا بە خەڵكی كورد ئاڵای كوردستان هەڵ بكەن و هەر وەها ئێرانی داگیركەر ڕێگەی نەدا خەڵك هەڵپەڕن
هیوادارین كاك ناسر ڕوون كردنەوە لەسەر ئەم كۆنسێرتە بدات
#ناسر_ڕەزازی
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

ئەفسانەی حەسەن خەیری كە گوایە عەتا تورك هێنای بۆ ناو پارڵەمانی توركیا و حەسەن خەیری بە جلی كوردییەوە وتی ئێمەی كورد دەوڵەتی كوردیمان ناوێت و دەمانەوێت لەگەڵ برا توركەكانمان لە چوارچێوەی توركیا بین و پلانی سەربەخۆیی كوردستان بە ئەم شێوە لەناو دەچێت و دوایش لەبەر ئەوە جلی كوردی لەبەر كردووە لە سێدارەی ئەدەن
ئیستا عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەر بە هەمان قسە و دروشم خەریكە كورد دەكاتەوە بندەستی توركیا و هەر هەمان پلانیشی بۆ كوردەكانی بەشەكانیتریشی داناوە كە دەبێت كورد بندەستی داگیركەر بێت كە ئەمە ڕێك قسەكانی ئەوجاڵانە ، ئەوە وا جێگای سەرەنجە ئەوەیە كە پەكەكە چەندین ساڵە هەموو ئەو كەسانە لەگەڵی نین بە حەسەن خەیری بوون تاوانباریان دەكات بەڵام ئیستا ئەو حەسەن خەیری كە یەك ئەفسانە بوو عەبدوڵڵا ئۆجەلان كردی بە ڕاست و خۆی دەكات بە حەسەن خەیری سەردەم هەركەسیش ڕخنەی لەسەر ئەم نووسینە هەیە پێش ڕخنە گرتن باشترێكە سەیرێكی چیرۆكی حەسەن خەیری بكات
#عەبدوڵڵا_ئۆجەلان
#حەسەن_خەیری
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

دەربڕینی خۆشی و شادی خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان بەبۆنەی دیداری مەسعوود بارزانی و مەزڵووم عەبدی
ئەگەر حیزبەكان لەسەر بیری كوردستانی پێكەوە ڕێك كەون بە دڵنیایی هەموو خەڵكی كوردستان یەكدەنگ لەگەڵیانن
#ڕۆژئاوای_كوردستان
#قامیشلۆ
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

ئێرانی فارسی داگیركەر لەكاتی كیمیاباران كردنی هەڵەبجە ١٣ هەزار كتێبی كتێبخانەی گشتی هەڵەبجە دزی و تاڵان كردووە كە زۆرینەی كتێبەكان دەگمەن و هەندێكیان دەست نووسن و سەرچاوەی گرنگن بۆ كورد
و ئێرانی داگیركەر ئامادە نییە كتێبەكان بگەڕنێتەوە

زۆر بەڵگەو سەرچاوەیش هەیە كە دەسلمێنێت كیمیاباران كردنی هەڵەبجە كاری ئێرانی داگیركەر
بووە نەك عێراق
#كتێبخانەی_هەڵەبجە
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

هێزێك كە دروشمی برایەتی گەلان و بن دەست بوونی هەبێت هەرگیز ناتوانێت چاوەڕێ پاراستنی مافو خاكی كوردی لێ بەكەیت
لە بارۆدۆخێكی وا كە ئیسرائیل و ئامریكا بە تەواوەتی دژی بەرەی مقاومەن و دروشمیان نەتەوەییە پەكەكە بێت بە ناوی كوردەوە لە بەشێكی كوردستان بە پارەو چەكی ئامریكا بەرژەوندی ئێران بپارێزێت بە واتای نەزانی و خۆكۆژییە
لینكی ئەم هەواڵە👇

https://x.com/jerusalem_post/status/1878409047688245686?s=48

#ڕۆژئاوای_كوردستان
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

شەو چلە جەژنی کۆنی کورد لە ھەموو گەلی کورد پیرۆز بێت
شەو چلە بە دەنگی نەمری مامۆستا حەقشناس ھۆنەرمەندی گەورەی شاری سنە
#شەو_چلە
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
kurdane3801">لاپەڕەی یووتووبی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

ڕۆژی ئاڵا لە هەمووتان پیرۆز بێت

❤️💛💚
#kurdistan_flag #kurd
#ئاڵای_كوردستان
#kurdistanindependence
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
kurdane3801">لاپەڕەی یووتووبی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…

Kurdane

هەروەها كە دەزانین ناوچەكە بە خەیرایی لە ئاڵۆگۆڕ دایە و وەڵاتانی ناوچەكەیش بەتایبەت ئێران و توركیا هەوڵ ئەدەن ئەم شەپۆلە نەیانگرێت
لە ئاڵۆگۆڕی سووریا توركیا بە لە ناو چوونی بەشار ئەسەد بە هاوكاری توركیا ،توركەكان گرێبەستی نێوان ئێران و توركیەیان پێشەل كرد و ئەگەر وا بڕوات هەموو شەڕەكان دەگات سنووری ئێران و لە كۆتاییش ڕووخینی ئێران
بەڵام ئێران دەیەوێت بە پلانێكی پێچەوانە و چاوەڕوان نكراو خۆی دەسپێکی پلانی كوردستانی گەورە لێ بدات تەنانەت بە بووچك كردنی قەوارەی ئێرانیش ڕازییە كە بۆ ئەوە لەناو نەچێت و لە بەرامبەردا توركیا بە تەواوەتی لەناو دەچێت

ئێران بە كارێكی وا كوردستان دەكات بە پشتوێنێك بۆ خۆی و گەمارۆی شەڕ لەلایەن توركیا، ئازەربایجان تەنانەت تاڵەبانی ئەفغانستانیش لە سەر خۆی سوكتر دەكات و بە قەوارەێكی بووچكتر دەتوانێت دەسەڵاتی خۆی درێژتر بكاتەوە

# تێبینی
ئەمە پلانێكی ئێرانە جێبەجێ كردنی سەد لەسەد نییە
#KurdistanIndependence
#FreeKurdistan
#سەربەخۆیی

لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانەkurdane3801">
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە

Читать полностью…
Subscribe to a channel