◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
چەند شاران گەڕام
هەردان کۆ بە کۆ
مەگەر بای شەماڵ
بمگەینێ وە تۆ
➿ @Kurdinus
بە دارمێوی خەیاڵمەوە ئاوێزانی
وەک جوانترین هێشووە ترێ 🍇
➿ @Kurdinus
«پەشێو»
گوڵم تا دوور لە تۆ بم، گوڵ لە بەر چاوم وەکوو خارە
دڵم دەریای خەم و ماتەم، ژیانم وەک ژەهریمارە
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
📚 کورتەچیرۆک
ئەوان مێردت نین
لە کتێبی: تکایە دەکرێ بێدەنگ بی؟
نووسەر: ڕەیمند کاڕڤێر
وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە
خوێندەوە: پەیام حیسامی
➿ @Kurdinus
Hey dilberê, wey dilberê
Hey nazikê, wey esmerê
Ka soz û peymana berê?
Bawer nakim dem vegerê
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 704) بە دەنگی ناسر ڕەزازی.
➿ @Kurdinus
بستێ شوێنم لە دەروونتا، بۆ جێ بیکەی بە هێلانە
هەتا دوایین چرکەی تەمەن دەڵێم ئێرە نیشتمانە
ئەگەر ون بووم لە حاڵێکا وا مەزانە بەجێت دێڵم
لە نێو کووچەی خەیاڵێکا ئەوا بە شوێن تۆدا وێڵم
➿ @Kurdinus
بە دارمێوی خەیاڵمەوە ئاوێزانی
وەک جوانترین هێشووە ترێ 🍇
➿ @Kurdinus
«پەشێو»
بە دارمێوی خەیاڵمەوە ئاوێزانی
وەک جوانترین هێشووە ترێ 🍇
➿ @Kurdinus
«پەشێو»
دڵبەر پێی وتم: بۆچی غەمگینی؟
گرفتاری کام شۆخی شیرینی؟
هەستام ئاوێنەم بۆ هێنا، وتم:
لە ئاوێنەدا تۆ کێ دەبینی؟!
➿ @Kurdinus
«عەونی»
Kurdistan eşq di dil de ♥️
Kurdistan evîn di dil de ♥️
➿ @Kurdinus
لەم ڤیدیۆیەدا مستەفا دادار هونەرمەندی کورد لە شاری هێڵسینکیی وڵاتی فینلاند به هەڵکەوت لەگەڵ پیاوێکی فینلاندی که لە سەر شەقام گۆرانی دەڵێ، به هەمان مێلۆدیی ئەو، چەند دێڕ لە شێعرێکی مامۆستا هێمن بە ئاواز دەڵێتەوە. بەشێک له گۆرانییە ئینگلیزییەکەش که بەرهەمی لیۆنارد کۆوهنه و ناوی «کۆتە بارانییە شینه بەناوبانگەکە» یا «The famous Blue Raincoat»یە، لە لایەن کوردینووسەوە وەرگێڕدراوە. ئەگەر حەزتان کرد، دەکرێ نوسخەی ئورجیناڵی گۆرانییە ئینگلیزییەکەش لە ژێرەوە گوێبیست بن.
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
➿ @Kurdinus
لەو ڕۆژەی کەوا تۆم بەجێ هێشتووە
ئازاری عەشق و جوداییم چێشتووە
لەو ڕۆژەی کە وا لە تۆ دابڕاوم
وەک ڕووبار فرمێسک ئەڕژێ لە چاوم
➿ @Kurdinus
شیرینم گەرچی کە تۆ دووری لە من
چاوانت دایم هەر وان لە بەر چاوم
➿ @Kurdinus
گەر دەپرسی من لەبەر چی کەم دەخۆم
من بە برسی قەت مەزانە، غەم دەخۆم
ئاوی سوێری چاو و باری تاڵی لێو
سوێر و تاڵی دەم دەم و ژەم ژەم دەخۆم
تا سەری زوڵفت لەسەر ڕوو حەڵقە دا
من وەکوو ماری سەر ئاگر خەم دەخۆم
ئاوی کەوسەر نۆشی سۆفی بێ، کە من
ئاوی ئینسان، یەعنی ماچی دەم دەخۆم
شەربەتی خەوف و ڕەجای ئەغیار و یار
ترش و شیرین هەم دەچێژم، هەم دەخۆم
من لە تەوری عالەم و دەوری فەلەک
زەربی لازیب، زەخمی بێمەرهەم دەخۆم
تاڵی بێیار و دیار و تار و مار
عەلقەمی چی؟ ئەرقەمی چی؟ سەم دەخۆم!
نەوعە ئینسانێ هەیە غەم قووتیە
من غەمی خۆم و غەمی عالەم دەخۆم
غەم دەڵێ: نالی کە غەمخواریم نەکا
ناعیلاجم من بەنیئادەم دەخۆم
➿ @Kurdinus
«نالی»
پێت خستە سەر بەردێک،
بەرد بوو بە کانی
چاوت بڕییە بیابانێک،
بوو بە دەریا
دەستت دا لە گەڵای دارێک،
بوو بە کۆتر
تا بمکەی بە پەلکەزێڕینە،
ماچم بکە...
@Kurdinus
«قوباد جەلیزاده»
سەرسام مەبه ئەگەر بڵێم
لە لای ئێمه بەهار وەرزی گوڵوەرینه
خۆرهەڵاتمان خۆرنشینه
خۆزگەمان بەرەو دێرینه
سەرسام مەبه ئەگەر بڵێم
لە لای ئێمه ڕێوی شێره
چەقەڵ بە سەر شێرا نێره
مشک پشیله ڕاو ئەنێ
داڵ به هەڵۆ پێئەکەنێ
کوێر چاوساخه،
چاوساخ کوێره
➿ @Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»