◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 546)، به دەنگی فەتانە وەلیدی.
➿ @Kurdinus
یادی بەخێر 🩶
نەمر فەتانە وەلیدی، لەو دەنگە ژنانە و تایبەتانە بوو کە سەرەڕای ئەوەی تەنیا چەند ساڵ و ماوەیەکی فرە کورت لە تەمەنی گەنجێتیدا مۆسیقای پێشکەش کرد و چەند بەرهەمێک زیاتری نییە، تا هەنووکەش ناو و هونەری هەر لە نێو خەڵک و گەلەکەیدا مابوو و دەمێنێ و گوێبیستی هەبوو و دەبێ.
یاد و ناوی هەرمان
➿ @Kurdinus
تا کەی غەمی دڵ کۆ بە کۆ؟
ڕۆژ دەردی تۆ، شەو دەردی تۆ
ڕۆژ کەم بە شەو، شەو کەم بە ڕۆ
ئەی ڕۆحی شیرینم وەرە
➿ @Kurdinus
تکایە بە بڵاوکردنەوەیان یارمەتیی کوردینووس بدەن بۆ پەرەپێدانی بەکارهێنانی زمانی دایک.
Читать полностью…📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەزبەر، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەزبەر، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەزبەر، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەزبەر، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەزبەر، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
➿ @Kurdinus
دەستم گوتیە پەنجەکانم:
با لە مەیدان بتانبڕن
بەڵام هەرگیز نەتانکڕن
➿ @Kurdinus
«پەشێو»
وەک ڕێحانە لە دێراوی خۆشەویستی و ئەوینم نێ
بەو لێوانەت لێوانم کە لە تامی ژین، لە ژینم نێ
➿ @Kurdinus
ڕێگای دوورم یادی تۆیە
مەڕۆ نەبا نەتبینمەوە
تۆ بارانی بۆ پشکۆی دڵ
بڕژێ لە نێو ئەوینمەوە
تۆ بڕوانە هەردوو دیدەم
سیاپۆشی ڕەنگی تۆیە
ڕێگام بەرەو تەنیاییە و
دڵم کەیلی دەنگی تۆیە
➿ @Kurdinus
من درەختی ئەم ژیانەم
تۆ لەو لاوە من ئەبڕیت و
لەو لای دیکە من دێمەوە...
➿ @Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
خۆشم دەوێی، بە خۆم نییە
خۆشەویستی گوناه نییە
ڕووم پێشان دەی قەیدی چییە؟
لە تاو دیدارت، وەختە گیان و دڵ دەرچێ
ئاخ بۆ پێم ناڵێی زیزبوونی تۆ لەسەر چییە؟
➿ @Kurdinus
🎼 شەوموزیک (ژماره 492)، به دەنگی فەتانە وەلیدی.
➿ @Kurdinus
نابینی زەردە لە سەر لێوی کەسێ لەم شارەدا
گەر خەم و دەردی دڵی خۆمیان بە سەردا دابەشم
➿ @Kurdinus
«هێمن»
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەزبەر، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەزبەر، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەزبەر، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەزبەر، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەزبەر، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
بۆخۆم دوورم، نایگەمێ
کەس نێ وەڵامی دەمێ
سەبر و هۆشی لێ بڕیوم
کەوتوومە بەحری غەمێ
دوو برۆی ڕەشی هیلالی
کەوتوونە ژێر پەرچەمێ
سووچی چادرەکەت لادە
با مانگ دەرچێ لە تەمێ
➿ @Kurdinus
شیری برۆی کێشاوە
ئەمری داوە بە چاوی
بۆ کوشتنی ئەوانەی
کەوتوونەتە ناو داوی
➿ @Kurdinus
قژکاڵی لێوئاڵی پرشنگی نیگاکاڵ
ئەی کچە جوانەکەی سەرگۆنا نەختێ ئاڵ
ئەی کچە مەنگەکەی بە دەنگی چپە دوو!
گەندەمووی دەموچاو، مەچەک هەڵنەگرتوو
ئەی ئەندام وردیلەی نەرمۆڵەی ئێسکسووک
ئەی بەرگی ساکارت دڵگیرتر لە هی بووک
ڕاستە من ڕێبوارم، سەرپێیی ئەڕوانم
بەڵام وا جوانیی تۆ کاری کرد لە گیانم
ئەڵێی نەک هەر ئێستا، عومرێکی درێژە
بەو دەست و پەنجانەت برینم ساڕێژە
ئەی کچە کاڵەکە! جوانی تر با زۆر بن
لە باغچەی بەهارا گوڵباخی بەر خۆر بن
با ڕەنگیان پەرداخت بێ و جێگەیان سەرچڵ بێ
بە واتەی خەڵکی تر، با ناویان شاگوڵ بێ
گیانی من بۆ تەڵێ وەنەوشە پەرۆشە
کە لە ژێر سێبەری تووتڕکا خامۆشە
لە هەموو ئاسمانا ئەستێرەی بەربەیان
ئەخاتە دڵی من هەستێکی سپی و جوان
لە تەختێک هەڵدەستێ هەزار و یەک نەغمە
ئەوەیان شیرینتر دێتە گوێم زۆر نزمە
کانییەکی ڕوونی بەر تریفەی مانگەشەو
لە بنیا بلەرزێ مرواریی زیخ و چەو
جوانترە لە لای من لە دەریای بێسنوور
شەپۆلی باتە بەر تیژگی ڕۆژ شڵپ و هووڕ
➿ @Kurdinus
«گۆران»
🎼 #شەوموزیک (ژماره 705) بە دەنگی محەممەد جەزا.
➿ @Kurdinus
ئازیزم وەرە لام، تۆم ژیانی
تۆ ژیانی دڵەی کامەرانی
لە دەردی دڵم باش دەزانی
سا وەرە، ناخۆشە چاوەڕوانی
➿ @Kurdinus
ئەگەڕێمەوە لای چاوت
بە پریاسکەیەک ئاوێنەی شکاوەوە
ئەگەڕێمەوە لای دەمت
بە کۆمەڵێک کانیاوی خنکاوەوە
ئەگەڕێمەوە لای باڵات
بە چەندین دارودرەختی بڕدراوەوە
بەو هیوایەی
چاوەکانت ئاوێنەی ساخم بدەنێ و
دەمت کانیاوی عەشق و
باڵات، درەختێکی هەڵچوو
➿ @Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»