◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
➿ @Kurdinus
کەسێک مەستی دوو چاوت بێ، ئیتر مەیخانه ناناسێ
به لێـوت ئاشـنا بێ لێو، ئیتر پـەیمـانه نـانـاسـێ
➿ @Kurdinus
«خاڵه قازی»
ژینی پێش تۆم لە یاد نییە
پێش ناسینت من نەبوون بووم
لەگەڵ تۆدا
زمانم گرت
چاوم پشکووت
سەر پێ کەوتم، دارە داره...
چۆن باوەڕ کەم بەوەی دەڵێ
لەدایکبوون هەر یەک جارە؟
➿ @Kurdinus
«پەشێو»
🎼 #شەوموزیک (ژماره 717) بە دەنگی ئیبڕاهیم خەیات.
➿ @Kurdinus
ئارەزوومەندیم جە حەد ویەردەن
فراوان خەیلێ تاسەی تۆم کەردەن
➿ @Kurdinus
«مەولەوی»
🎼 #شەوموزیک (ژماره 716) بە دەنگی کامڕان مەتەری.
➿ @Kurdinus
هەروەکوو ڕۆح و دڵی، دووری لە پێش چاوم، وەلێ
لەم دڵەی پڕ دەرد و میحنەتما بەدایم حازری
➿ @Kurdinus
«مامۆستا کوردی»
من تەنیا شتێک کە دەیزانم
هۆ ژنێک لە ئاوێنە
لە دووریی تۆ، من خۆم نابینم...
➿ @Kurdinus
«شێرزاد حەسەن»
وەکوو زریان پشوو ئەدەم
بەڵام نانووم
وەکوو هەڵۆ هەڵئەنیشم
بەڵام لووتکه قەت بەرنادەم
➿ @Kurdinus
وێنە: ساڵی ١٩٨٧، وڵاتی سوید - شاری ستۆکهۆڵم
ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی ئەدەبیی توخۆڵسکی
لە چەپەوە: شێرکۆ بێکەس - ئینگڤار کاڕڵسن (سەرۆکوەزیرانی سوید) - سیڵڤیا ڤۆڵنهۆڤن (نووسەر و ڕۆژنامەوان)
تکایە بە بڵاوکردنەوەیان یارمەتیدەر بن هەیا بگەنە دەست کەسانێکی زیاتر 🙏
Читать полностью…📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕێبەندان، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕێبەندان، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕێبەندان، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 718) بە دەنگی بڵند ئیبراهیم.
➿ @Kurdinus
بۆ مەزرای ئاواتی دڵ، تۆی نەوگوڵی عیشق و وەفاداری
بۆ گوڵشەنی پڕگوڵی ژینم، ئەتۆی ئاوازی دڵداری
لە بەحری بێپەی ژیان، عیشقی تۆ لە دڵ، کەشتیی نەجاتم بوو
خۆشەویستی و میهری تۆ، گەرمیی ژینی من، ڕێگای نەجاتم بوو
➿ @Kurdinus
فەرهەنگستانی زمان و ئەدەبی فارسی جارێک هات هاوتا بۆ وشەی ئینگلیزیی «ئیمەیل» دابنێ، ناوی نا «پۆستی ئێلێکترۆنێک». سەیر ئەوەیە هەم پۆست و هەم ئێلێکترۆنیک خۆیان ئینگلیزین. واتە نەک وشەکەی چاک نەکرد، بەڵکوو کردییە دوو وشەی ئینگلیزی 😀
لە شوێنێکیش دیتم کەسێک هاتووە دەڵێ «مەڵێن ئوتوو، بڵێن سافکەر»!!!! دیارە وشەی «ساف» (صاف) خۆی عەرەبییە و ئەمەش وەک نموونەکەی سەرێی لێ هاتووە! سافەکە عەرەبییە، بیلامانێ هەر «کەر»ێکی کوردیی پێوە لکاندووە. جا مەبەستم ئەوە نییە وشەی ساف بە گشتی بە کار نەبەین، مەبەستم ئەوەیە مادام وشەیەک کوردی نییە، چ پێویستە وشەیەکی دیکە دابنێین کە هەم دوورودرێژترە، هەم کوردی نییە، هەم تا قامی قیامەتیش تازه کەس بە ئوتوو ناڵێ سافکەر و هەوڵێکی لەخۆڕاییە!؟
یادی هەرمان، مامۆستا هێمن دەڵێ وشەی «سەماوەر» ڕووسییە. بەڵام هەرچیش بکەین تازه ناوی ئەم سەماوەرە ناگۆڕدرێ. وا ئاوێتە و تێکەڵاو بووە و بە سەد ساڵ بە کار هێنراوە، ئیدی هەوڵ بۆ گۆڕینی، خۆماندووکردنە!
مامەڵە لەگەڵ زمان و پاراستنی، نە دەبێ توندڕەوانە بێ، نە کەمتەرخەم و گوێپێنەدەرانە. نە دەکرێ چاوەڕێی ئەوە بین یەکبەیەکی وشەکانی لە زمانمان دێنە دەر کوردی بن (ئەمە لە هیچ زمانێکی دنیاشدا هەر سەر ناگرێ) و نە دەبێ ئیزن بدەین ئەو شت و ئامێر و چەمکانەی وشەی جوان و گونجاوی کوردییان هەیە، وشەی زەق و ڕەق و نامۆی بێگانە جێنشینیان بێ. نە دەبێ بە پێداگری لە سەر گۆڕینی هەموو شتێک و سەروژێرکردنی خەڵک لە زمانی دایک بتۆقێنین، نە واش کە زمانمان وا بە وشەی بێگانە بشێوێنین کە مۆرکی زمانی دایکی پێوە نەمێنێ.
هەموو زمانێک هەندێ وشەی دەرەکیی تێدایە؛ بەڵام ئەو وشانە بۆ ئەو چەمک یا دیاردانەن کە هاوتایان نییە. بۆ نموونە ناڵێین «خاله»، چون هەم «پوور»مان هەیە، هەم «میمک». بەڵام دەڵێین «لەپتاپ»، چون ئامێرێکی نوێیە و لە هەموو دنیادا ناوێکی هەیە.
➿ @Kurdinus
تۆ چیی؟ خەونی یا ژانی؟
یەقینی یا گومانی؟
➿ @Kurdinus
«ڕەفیق سابیر»
🎼 #شەوموزیک (ژماره 716) بە دەنگی هۆزان دینۆ.
➿ @Kurdinus
بە غەیرەز میهری تۆ گەر بێ لە دڵما
زڕەی زنجیری زاڵم بێ لە ملما
➿ @Kurdinus
«شێخ ڕەزا تاڵەبانی»
تەپڵ و نەقارەی ڕسواییم لێ بەن
خەبەر شەیداییم بە شار و دێ بەن
مۆری ڕسوایی بەن لە پێشانیم
جاڕم بەن، بێژن شێتم، ڕەوانیم
یان مەسلووبم کەن مەسیحئاسایی
مەحاڵەن ئازیز مەیلێ جیایی
➿ @Kurdinus
چەندی کردم نوختەیەک وەک خاڵی تۆ پەیدا نەبوو
هەرچی نووسیم، واژەشم هیچی لە جێی خۆیدا نەبوو
ناچـنـەوە سەر یەک قسەی من، هـێند پەرێشانە خەیاڵ
باوەڕت بێ پێش ئەوەی زولفت ببینم وا نەبوو
➿ @Kurdinus
«هێدی»
بەهار بوو فەسڵی زستانم، ئەگەر یارم لەگەڵ بایە
درۆیە گەر گوتوویانە بە خونچێکی بەهار نایە
➿ @Kurdinus
«هێمن»
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕێبەندان، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕێبەندان، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕێبەندان، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕێبەندان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).
➿ @Kurdinus