◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 734) بە دەنگی ڕەزا بابامیری.
➿ @Kurdinus
ئەو وشە دەرەکییانەی یەکجار زۆر و زەق دەوترێن.
بەشی ١٠: نەزەر، نەزەردان
➿ @Kurdinus
بەیانی لە سەفی نانوایی لەسەر نۆبەی نان لەگەڵ دراوسێکەی بە شەڕ هاتووە؛ ئۆتۆمبیلەکەی بێنزینی تێدایە و کەچی نیوەڕۆ سێ سەعات چووەتە سەفی پۆمپەوە؛ ئێوارە چووە هەرچی وەدەستی کەوتووە لە ڕۆن و برنج و تەماتە و پەتاتە باری کردووە و لە ماڵەوە ئەمباری کردووە، بەڵام...
شەوێ دێتەوە لە ئینستاگرام بۆ خۆشیرنکردن خەڵکی شوێنەکانی دیکە بانگهێشت دەکا «وەرنە کوردستان، ئێرە ئەمنە.»
➿ @Kurdinus
مەپرسە قوربان حاڵم، کە نە مردم و نە ژیام...
➿ @Kurdinus
«نالی»
🎙#پادکەست
کورتەی کتێبی «سەبارەت بە ئەوین»
بەشی پازدەیەم (ترس لە بەختەوەری)
نووسەر: ئەڵێن دوباتن
وەرگێڕان و تاوتوێ: مەسعوود تەهازادە
➿ @Kurdinus
🎙#پادکەست
کورتەی کتێبی «سەبارەت بە ئەوین»
بەشی چواردەیەم (تاوتاوێتیی دڵ)
نووسەر: ئەڵێن دوباتن
وەرگێڕان و تاوتوێ: مەسعوود تەهازادە
➿ @Kurdinus
زولفت بە قەدتدا کە پەرێشان و بڵاوە
ئەمڕۆ لە منی شیفتە، ئاڵۆز و بە داوە
ئەم عومرە عەزیزە کە لە بۆت نەقد و دراوە
سەد حەیف و درێغا کە موسوڵمانی نەماوە
عومرێکی درێژە بە خەیاڵی سەری زولفت
سەودا و پەرێشانم و سەودایەکی خاوە
هەرچەندە کە ڕووتم، بەخودا مائیلی ڕووتم
بێبەرگییە عیللەت کە هەتیو مەیلی هەتاوە
مانی نییەتی قووەتی تەسویری برۆی تۆ
ئەم قەوسە بە دەستی موتەنەففیس نەکشاوە
بۆ چی نەگریم، سەد کەڕەتم دڵ دەشکێنی؟!
بۆ مەی نەڕژێ، شیشە لە سەد لاوە شکاوە!
بێفائیدەیە مەنعی من ئێستاکە لە گریان
بۆ عاشقی بێچارە زوو ئەم ئاوە ڕژاوە
هەر جۆگە و جێگێکی کە وا سوور و سوێر بێ
جێی جۆششی گریانی منە و خوێنە ڕژاوە
سۆزی دڵمە باعیسی تاو و کوڵی گریان
مەعلوومە کە ئاگر سەبەبی جۆششی ئاوە
نالی وەکوو زولفت کە موتیعی بەری پێتە
تێکی مەشکێنە، بە جەفا مەیخەرە لاوە
➿ @Kurdinus
«نالی»
ئەو وشە دەرەکییانەی یەکجار زۆر و زەق دەوترێن.
بەشی ٩: موناسب
➿ @Kurdinus
#پادکەست
چیرۆک: لافکادیۆ (بەشی یەکەم)
نووسەر: شێڵ سیڵڤێرستین
خوێندنەوە: پەیام حیسامی
وەرگێڕان: مەسعوود تەهازادە
➿ @Kurdinus
🎙#پادکەست
کورتەی کتێبی «سەبارەت بە ئەوین»
بەشی سێزدەیەم (منسەلماندن)
نووسەر: ئەڵێن دوباتن
وەرگێڕان و تاوتوێ: مەسعوود تەهازادە
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 732) بە دەنگی ناسر ڕەزازی.
➿ @Kurdinus
#پادکەست
چیرۆک: لافکادیۆ (بەشی یەکەم)
نووسەر: شێڵ سیڵڤێرستین
خوێندنەوە: پەیام حیسامی
وەرگێڕان: مەسعوود تەهازادە
➿ @Kurdinus
#پادکەست
کورتەچیرۆک: تەنیایی شەوێکی باران
نووسەر: شێرزاد حەسەن
خوێندنەوە: ئاکیلا فەتحی
دەنگ و دیزاین: کوردینووس
➿ @Kurdinus
🎙#پادکەست
کورتەی کتێبی «سەبارەت بە ئەوین»
بەشی دوازدەیەم (گەرموگوڕێتی)
نووسەر: ئەڵێن دوباتن
وەرگێڕان و تاوتوێ: مەسعوود تەهازادە
➿ @Kurdinus
نە لە زێدم هەیە جێگەی ژینێک
نە لە خاکی دەرەوە پەرژینێک
➿ @Kurdinus
«هاوار»
ئێمە مەلین،
بە قەفەسەوە ھەڵدەفڕین
مرۆڤین و
بە زەنجیرەوە ڕێ دەبڕین
شاعیرین و
بە چەکەوە گوڵ دەنووسین
شەڕ نەیهێشتووە
بە لاوی دڵداری بکەین
ڕەنگە لە سەردەمی پیری
لە پیرێژنێکی جیرانمان
ماچێکی حەرام بڕفێنین
گوللە نەیهێشتووە
چریکەی بولبولێکمان گوێ لێ ببێ
ڕەنگە لە ئاگربەستێکدا
بۆ نەواری دەنگی بولبولێک
گوێ هەڵبخەین
دووکەڵ نەیهێشتووە
گوڵ بۆن کەین
ڕەنگە بە ناچاری
عەتر بە سەر گوڵە نایلۆنییەکاندا
بپژێنین...
➿ @Kurdinus
«مارف ئاغایی»
ئەگەر حەز دەکەی، دڵەکەم دەردێنم
دەیکەم بە دیاری، بۆتی دەنێرم
➿ @Kurdinus
🎙#پادکەست
کورتەی کتێبی «سەبارەت بە ئەوین»
بەشی شازدەیەم (داکەوتنەکان)
نووسەر: ئەڵێن دوباتن
وەرگێڕان و تاوتوێ: مەسعوود تەهازادە
➿ @Kurdinus
من ئەو گەڵایەم کە هەڵوەریوم
دەستی خۆم بەردا لە چڵ بەجارێ
قەت باوەڕ ناکەم چڵێکی تر بێ
بمکا به سێبەر بۆ باڵای دارێ
➿ @Kurdinus
تا ئەوینت
ئابلۆقەی گیانی نەدابووم
سەربەست نەبووم
تا لە چاوتا نوقم نەبووم
باران لە دڵما داینەکرد...
➿ @Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
🎼 #شەوموزیک (ژماره 733) بە دەنگی مەهمەت ئاتلی.
➿ @Kurdinus
وتم عیشق ئاگری گرتە وجوودم
وتی هەر بابەتی سووتانە خاشاک
➿ @Kurdinus
«مەحوی»
#پادکەست
چیرۆک: لافکادیۆ (بەشی دووهەم)
نووسەر: شێڵ سیڵڤێرستین
خوێندنەوە: پەیام حیسامی
وەرگێڕان: مەسعوود تەهازادە
➿ @Kurdinus
هەرچەند جارێ دەتبینم، برینم دەکولێتەوە
دنیا دەچێ لە یادم تا تۆم وەبیر دێتەوە
سوێندت بۆ دەخۆم ئەی یار، عیشقت هاوڕێی گیانم بێ
گەر ساتێ تۆ لە بیر کەم، یار ئاخری ژیانم بێ
➿ @Kurdinus
بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی ڕۆژبوونی مامۆستای ئاوازی کوردی، محەممەد ماملێ.
ژیاننامە، چەند گۆرانی و وێنەیەک.
➿ @Kurdinus
دەمەونیوەڕۆیە و ماندوو و هیلاک خەریکی دەگەڕێیەوە ماڵەوە، لە سەری چوارڕێیەک شێرێکی قیتوپیتت لێ پەیدا دەبێ، دەڵێ «ئەرێ کاکە ببوورە، نزیکترین سەرتاشخانە لە کوێیە؟»
بەڵام خۆزگە سەیروسەمەرەیی ئەو شێرە هەر بە سەر چاککردن خەڵاسی بێ! مەسەلە ئەوەیە تفەنگێکی بڕنووشی بە لاشانیدا داوە و ڕاست و چەپ تەقە دەکا و نیشانەگرتنی هێندە ڕێکە، پێشتمەنیی لە بیست میتری بۆ داکەی، شەقەی لێ دێنێ! سەرباری هەموو ئەوانە، ئااااااشقی برێشکەشە و لێی گەڕێی لەجیات نانی بەیانی و نیوەڕۆ و شەوێش هەر برێشکە دەخوا. قسەی سەر زاری ئەمەیە: «برێشکە با بێ!»
لەوانەیە بڵێن دەی ئەمە چیرۆکی منداڵانە؛ بەڵام نا. شێڵ سیلڤێرستین یا مامە شێڵبی، لافکادیۆی بۆ هەمووان نووسیوە. دەکرێ کچ و دایک و باپیرە، کوڕە و باوک و داپیرە پێکەوە دانیشن گوێی بدەنێ و هەرکام چێژی خۆی لێ بەرن. منداڵەکە پێبکەنێ و بتریقێتەوە، گەورەکانیش تێ بگەن چۆن مامە شێڵبی خەریکە لە توێی چیرۆکی لافکادیۆی چەکداردا، مەسەلەی شوناس، هەڵبژاردن، غروور و بەختەوەری باس دەکا.
دەی مادام وایە، قاپێک برێشکە لە پێش خۆتان دانێن و هەمووتان گوێبیستی بن...🌻
بێرەوە گوڵەگیان
ئارامی دڵ و گیان
بۆچی بەجێت هێشتووم
وەرەوە بۆ جێژوان
قوربانی وەفاتم
تا ماوە حەیاتم
قوربانی وەفاتم
هەر خۆم بەتەماتم
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 731) بە دەنگی عوسمان هەورامی.
➿ @Kurdinus
چاوی فەتتانی ئەتۆ ساحیرە ێا جادووگەرە
کە بە یەک عیشوە ئەدا عابیدی سەدساڵە فەریب؟
➿ @Kurdinus
«شێخ ڕەزا تاڵەبانی»