◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خاکەلێوە، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خاکەلێوە، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خاکەلێوە، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خاکەلێوە، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
ساڵی نوێتان پیرۆز بێ هەڤاڵان. بەو هیوایەی لەم ساڵەدا ژیانێکی شاد و بەختەوەرانە لەگەڵ بنەماڵە و ئازیزانتان بەڕێ بکەن و بە ئامانج و ئاوات و ئارەزووەکانتان بگەن یا لێیان نزیکتر ببنەوە. بۆ خۆتان و بۆ نەتەوکەتان و بۆ جیهان کەسێکی بەکەڵک و باش بن و بەرژەوەندیی گشتی لە سەرووی بەرژەوەندیی تاکەکەسی دابنێن.
ئاواتی هەموو شتە جوانەکان، بۆ خۆتان و بۆ نیشتمان 🌻🔥
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 721) بە دەنگی محەممەد جەزا.
➿ @Kurdinus
ڕەنگی شەوم له قژم دا،
ڕۆژ سڕییەوه
ڕەنگی بەهارم له خۆم دا
کاتێ پاییز هات سڕییەوه
خۆشی ڕەنگی خۆی پیا کردم و
نائومێدی هات سڕییەوه
دڵنیایی له ڕەنگی خۆی هەڵکێشام و
کەچی ترس هات سڕییەوه
تەنیا ڕەنگی کاڵ نەبووەوە و
قەت نەچووەوە،
هەر ڕەنگی خۆشەویستیت بوو...
➿ @Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
تۆ بەڵێنم پێ بدە، تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە
➿ @Kurdinus
«هێمن»
چاوان ئەگێڕم، ئاخ هەڵدەکێشم
لە دوای باڵاکەت بۆیە غەمکێشم
لە دنیا هەر تۆی ژیان و خۆشیم
دڵم مەشکێنە، دڵ پڕ لە ژانم
کیژەکەی کافرۆش شازده ساڵییە...
➿ @Kurdinus
تکایە بە بڵاوکردنەوەیان یارمەتیی کوردینووس بکەن بۆ پەرەپێدانی کەڵکوەرگرتن لە زمانی دایک.
Читать полностью…📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خاکەلێوە، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خاکەلێوە، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خاکەلێوە، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خاکەلێوە، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 722) بە دەنگی ئارام تیگران.
➿ @Kurdinus
ئەوا نەورۆزە، خەمڵیوە کەژ و کـۆ
ئەتۆ پێت وایە من چۆنم بەبێ تۆ؟
➿ @Kurdinus
گیانەکەم تۆ نووسراوێکی
دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم
من چوار ساڵە دەتخوێنمەوە
چەند باڵی بیرم لێک دەدەم
نە تێر دەبم،
نە تێت دەگەم...
زۆر دەترسێم لە ناو دێڕی شێعرەکانما
شار بتناسێ
کامێرەی چاوی مەرگەوەڕ
وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ
زۆر دەترسم گەر بتناسن
پەنجەکانم هەڵوەرێنن
شابسکی تۆش بسووتێنن
بەڵام هێشتا من دەربەست نیم
هەرچیم دیوە
هەرچیم بۆ چاوت نووسیوە
نایشارمەوە
تا چۆک بدا لە دەروونتا دێوی گومان
تا گەورە و بچووک بزانن
خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی،
سەد بارتەقای دووریی ئاسمان...
➿ @Kurdinus
«پەشێو»
لای من گوڵی بەهار
لەو شوێنەیە لێیەتی یار
➿ @Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
🎼 #شەوموزیک (ژماره 720) بە دەنگی محەممەد ماملێ.
➿ @Kurdinus
ئەی چاو
چەشنی بازی قەفەس هەڵوەری پەڕت
کوا باڵە تیژەکانی نیگای حوسنی دڵبەرت؟
کوا دوو چاوی مەست؟ کوانێ؟
کوا برۆی پەیوەست؟ کوانێ؟
کوانێ زوڵفی ڕەش؟
کوڵمی ئاڵ و گەش؟
کوا هەیکەلی جەمال؟
کوا حوسنی بێمیسال؟
ئەی گوێ
زەلیلی چاوم و بەر تۆ پەنا ئەبەم
دەنگێ لە یاری دوورەوە، چی بکەم لە زیل و بەم؟
با بێ، خەندەی پڕ ئاهەنگ بێ
نەغمەی نازی شۆخ و شەنگ بێ
زڕەی بازن بێ
بەرەو لای من بێ
هاڕەی هەیاسەکەی
ورشەی کراسەکەی...
ئەی حیسسی شاممە
لە چاو و لە گوێچکە مەئیووسم
بۆنێ لە یارەوە دێنێ خیتامی ئەفسووسم
با بێ، بۆنی هەناسەی بێ
پڕ بە سینەم، وەک تاسەی بێ
با بێ بۆی مەمەی
لە درزی سوخمەی
بۆنی وەنەوشە، گوڵ
مێخەک، عەتر، سمڵ...
ئەی لامیسە
ئەگەرچی نەبوو دەنگ و ڕەنگ و بۆ
وەک شێت بە عەقڵی خامەوە خۆم خستە بەختی تۆ
کوا تەماسی لەشی نەرمی؟
کوا لەزەتی کۆشی گەرمی؟
کوا مەمکی پڕ چنگ؟
لیمۆی باخی سنگ؟
کوا ماچی لێوی ئاڵ؟
جورعەی ئەبەد، خەیاڵ؟
ئەی خاتیراتی عومری گوزەشتەم، دەخیلی تۆم
خنکاوی بەحری دووری نەکەی عەشقی ڕەنجەڕۆم
جیلوەت لە چاوم ون نەبێ
هەرگیز لای تۆ نووستن نەبێ
چەشنی ئاوێنە
دائیم بنوێنە:
عەشقی قەدیمی یار
تا وەختی ئیحتیزار
➿ @Kurdinus
«گۆران»
لە شاییدا، لە وەختی هەڵپەڕینا
لە خۆشیدا، لە کاتی پێکەنینا
لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە
➿ @Kurdinus
«هێمن»
سێی ڕەشەمە (February 21, 2025) ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە سەرجەم زمانپارێزان و کوردینووسەکان پیرۆز بێ.
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus