◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
من کە سووتاوی فیراقم، ئیتر ئاوم بۆ چییە؟
خەزنەداری گەنجی عەشقی تۆم، دراوم بۆ چییە؟
کەم بە شەمشێری برۆ قەسدی دڵی زارم بکە
من شەهیدم، تێخی تیژی تازەساوم بۆ چییە؟
من بە بەدناوی لە دنیادا بەناوبانگم، بەڵام
یاد و ناوی تۆم لە دڵ بێ، بانگ و ناوم بۆ چییە؟
وەک پڵنگی جەنگەڵی عەشقم، بە سەربەستی دەژیم
زوڵف و چاوی تۆم هەبێ، زنجیر و داوم بۆ چییە؟
ئەم جیهانە چۆل وهۆڵ و من غەریبێکم نەناس
نیشتمانی خۆم دەوێ، دنیای گڵاوم بۆ چییە؟
من لە تەنیایی گەلێ تەنیاترم لەم شارەدا
ماڵی خەم هەر ئاوەدان بێ، ژاوەژاوم بۆ چییە؟
بۆ فەراموشی بەرەو مەیخانە ڕاکێشم مەکەن
مەست و کەیلی ساغەری عەشقم، شەراوم بۆ چییە؟
من کە پەیمانم لە گەڵ ڕۆحی هەتاوا بەستووە
ناز و غەمزەی وردەتیشکی ناوبەناوم بۆ چییە؟
من مۆریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم
نووری ڕوخسارم دەوێ، شەمعی شکاوم بۆ چییە؟
➿ @Kurdinus
«جەلال مەلەکشا»
🎙#پادکەست
کورتەی کتێبی «سەبارەت بە ئەوین»
بەشی چوارەم (ڕەسەنایەتی)
نووسەر: ئەڵێن دوباتن
وەرگێڕان و تاوتوێ: مەسعوود تەهازادە
ڕێکخستن و تۆماری دەنگ: پەیام حیسامی
➿ @Kurdinus
هەتاکوو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگەی عیشق و ئازادیم...
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 725) بە دەنگی قادر کابان.
➿ @Kurdinus
🎙#پادکەست
کورتەی کتێبی «سەبارەت بە ئەوین»
بەشی سێهەم (گیرۆدەکردن)
نووسەر: ئەڵێن دوباتن
وەرگێڕان و تاوتوێ: مەسعوود تەهازادە
ڕێکخستن و تۆماری دەنگ: پەیام حیسامی
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 724) بە دەنگی ناسر ڕەزازی.
➿ @Kurdinus
ئەو وشە دەرەکییانەی یەکجار زۆر و زەق دەوترێن.
بەشی ٢: ئیستفادە
➿ @Kurdinus
🎙#پادکەست
چیرۆکی وەرگێڕانی «قانوون لە تیبدا»
کۆکردنەوە و خوێندنەوە: پەیام حیسامی
دەقی کوردی: مەسعوود تەهازادە
کاڤێر: سیاوەش ڕەحیمی
➿ @Kurdinus
🎙#پادکەست
کورتەی کتێبی «سەبارەت بە ئەوین»
بەشی یەکەم (چارەنووسباوەڕیی ڕۆمانتیک)
نووسەر: ئەڵێن دو باتن
ڕێکخستن و تۆماری دەنگ: پەیام حیسامی
وەرگێڕان و تاوتوێ: مەسعوود تەهازادە
➿ @Kurdinus
دەردی من چەند گرانە
دەردێکی بێدەرمانە
دەروونم پڕ لە ژانە
دڵم مەکۆی خەمانە
هەی نایە و نایە و نایە
چارەی من و تۆ نایە
ئەرێ بۆ نایە؟
➿ @Kurdinus
خوێنت شیرینە، بە وێنەی قەندە
سەبارەت بە تۆ، دڵ لێرە بەندە
➿ @Kurdinus
وێنەڕۆژژمێرەکانی تایبەتی کوردینووس بۆ مانگی خاکەلێوە.
تکایە بە بڵاوکردنەوەیان، یارمەتیی کوردینووس بدەن بۆ پەرەپێدانی زمان، فەرهەنگ و هونەری کوردی 🌻
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خاکەلێوە، بۆ موبایل (ژماره ١٢).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خاکەلێوە، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus
ئەو وشە دەرەکییانەی یەکجار زۆر و زەق دەوترێن.
بەشی ٤: تاریخ
➿ @Kurdinus
با ئەم ڕاستییە بزانین کە هەرکەس (بۆ نموونە لە بواری هونەردا) کار دەکا، زەروورەتەن خزمەتیش ناکا. ئەمە هەڵەیەکە خەڵکی ئێمە دەیکەن و بۆ نموونە ئەگەر ڕەخنەت لە هەڵە و خەسارەکانی کەسێک گرت، خێرا دەڵێن «هونەری کورد دەناسێنێ».
یەک لەم چینە، «برایانی پوورنازری»ن. لە دەیەکانی ڕابردوودا پاش سەرکەوتن و دیتران و سەرنجدران بە مۆسیقای کوردی کە شارام نازری هەندێ جار و بنەماڵەی کامکار بەتایبەت بردیانە دەرەوەی سنووری کوردستان و کەسانی دیکە لە زمانەکانی دیکەش بیسەری بوون و سەرنجی خەڵکی غەیریکوردی ڕاکێشا و ساڵۆنەکان لە تاران و لە دەرەوەی وڵاتیشی پڕ کرد (کە هەڵبەت هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە سەر دەوڵەمەندی و ڕەسەنایەتیی مۆسیقای کوردی و هیچی دیکە) هەندێکی دیکەش هەلەکەیان قۆزتەوە و بە کەڵکوەرگرتن لە ڕەچەڵەکێکی کوردیی هەیانبوو - کە خۆزگە نەیانبا - و دەستڕاگەیشتنێکی هاسانتر بەم کەلەپوورە مۆسیقاییە دەوڵەمەندە بە هۆی کوردبوونیانەوە، خەریک پڕ کردنی گیرفان و ڕاکێشانی سەرنج بۆ لای خۆیان بوون. ئیدی لەم ناوەدا گەلێک بەرهەم و مێلۆدیی کوردیشیان بەبێ ناو و ئاماژە زەوت کرد بە ناو خۆیان و کەسانی دیکەوە و نەک ئەوان خزمەتیان بە مۆسیقای کوردی نەکرد، بەڵکوو مۆسیقای کوردی وای کرد ئەمانە زەق ببنەوە، بدیترێن و ئەگەر ئەمڕۆ دەنگیان دێ و حیسێبیان بۆ دەکرێ، هەر لە سەر حیسێبی ئەو ڕێزوومە و بەرهەمانەیە لە سایەسەری زمان و مۆسیقای کوردییەوە سازیان کرد.
ئەمانە هەر بە ساڵ یا دوو ساڵ جارێکیش مۆسیقایەکی کوردییان - وەک ئەم چەند موزیکە نەورۆزانەیەی ئەمساڵ - بڵاو کردەوە هەتا هیچ لای جۆگەکە لە دەست نەدەن. مخابن، خەڵکی ئێمەش سادە و ساویلکە، هەر بە تۆزە سەرنج و ئاوڕدانەوەیەک هەڵدەخەڵەتێن و یادەوەری مێژووییشیان نییە و خێرا فەرامۆش دەکەن و دەبوورن.
➿ @Kurdinus
«کوردینووس»
ئەگەرچی شەو درەنگە، ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر
کە وا ئەمشەو سەری هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی تر
لە بادە ئەم ژەمە تێر کە منی تینووی جگەرسووتاو
بە چی دیارە کە دەیبینم شەوێکی تر، ژەمێکی تر!؟
ئەوەندە دەردەدار و بێ پەرستارم کە پێم وایە
لە سەر کێکی تەمەن هەڵناکرێ تازە شەمێکی تر
گەلێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد، ئاخۆ
مەرگ مەودا دەدا دیسان ببینم سەردەمێکی تر؟
گەیشتمە سەر ترۆپکی ئارەزوو ڕۆژێ، کەچی ڕوانیم
لە پێشمدایە زەرد و ماه و سەخت و ئەستەمێکی تر
هەتا چارشێو بە سەر تۆوە دەبینم نازەنینی کورد
بە سەر بیبیلەکەی چاوی منا دەکشێ تەمێکی تر
نەما «خانی» هەتا چیڕۆکی عیشقی ئێمە داڕێژێ
دەنا هێشتا لە کوردستان دەژین «زین و مەم»ێکی تر
پەپوولەی خۆشەویستیی من لە شوێنێ ناگرێ ئارام
دەنیشێ و باڵی دەبزێوێ لە سەر سینە و مەمێکی تر
هەزار هێندە پەرێشان و سیاچارە بژیم هێشتا
لە نێو دڵدا هەمە ئاواتی خاڵ و پەرچەمێکی تر
هەتاکوو دواپشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر
کە فرمێسکم لە سەر ڕوخساری کیژی دڵشکاو بینی
گوتم یاخوا لە سەر سوورگوڵ نەبینم شەونمێکی تر
شەوێکی چاوەنواڕت بووم، نەهاتی گیانەکەم، ویستت
منی دڵناسکی شاعیر بگێڕم ماتەمێکی تر
خدر نیم بۆ تەمەن شێت بم، بە کانیی ژینێدا نووسێم
ئەوەندەم ژین دەوێ تا دەم دەنێمە نێو دەمێکی تر
بە تۆ چارەی چلۆن دەکرێ دەروونی پڕ لە ناسۆرم
خەساری بۆ دەکەی دوکتۆری زانا مەرهەمێکی تر؟
بەهار و گوڵ، کچ و مانگەشەو، شێعری تەڕ و بادە
لەوەی زیاتر جەنابی شێخ، گەرەکتە عالەمێکی تر؟!
➿ @Kurdinus
«هێمن»
گوڵم بیستم گوارەت نییە
بۆ سەیرانی ئەم بەهارە
هەردوو گلێنەم دەردێنم
بۆت ئەکەم بە جووتێ گوارە
➿ @Kurdinus
ئەو وشە دەرەکییانەی یەکجار زۆر و زەق دەوترێن.
بەشی ٣: فەرق
➿ @Kurdinus
خەجێ یەک لەو گۆرانیبێژانەی باکوورە کە نەک هەر دەنگێکی ڕەسەنی هەیە و هونەرمەندێکی تەواوە، بەڵکوو زمانپارێزێکی بێوێنەشە و لەگەڵ مەم ئارارات لەو دەگمەن گۆرانیبێژانەن هەر هەموو بابەتەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەرەتا بە زمانی کوردی دەنووسن.
➿ @Kurdinus
🎙#پادکەست
کورتەی کتێبی «سەبارەت بە ئەوین»
بەشی دووهەم (ئایدیاڵکردن)
نووسەر: ئەڵێن دو باتن
وەرگێڕان و تاوتوێ: مەسعوود تەهازادە
ڕێکخستن و تۆماری دەنگ: پەیام حیسامی
➿ @Kurdinus
🟢 ئەم سروشت و ژینگەیە هەر ئەو شوێنەیە لێی هەڵپەڕیین و جەژنمان گرت؛ ئەو شوێنەیە لێی دەسرەوین، سەیران دەکەین و ڕادەبوێرین؛ کاتێک «لە شار و هاڕەهاڕی ئەو» هەڵدێین، دەچینە باوەشییەوە؛ هەر ئەو شوێنەیە پێی دەڵێین کوردستان و بەلامانەوە نیشتمانێکی خۆشەویستە. کەواتە با بە گرینگیدانەوە هەڵسوکەوت بکەین و نەک هەر پارێزەری بین، بەڵکوو کەسانی دیکەش ئاگادار بکەینەوە.
➿ @Kurdinus
«کوردینووس»
ئەو وشە دەرەکییانەی یەکجار زۆر و زەق دەوترێن.
بەشی ١: هەدەف - مەنزوور
➿ @Kurdinus
بەڕێزانی ڕووداو سێ مامۆستا و پێشکەشکارێک چەند کاتژمێر بەرنامەیان داناوە کە لێکی بدەنەوە ئاخۆ گۆرانیی «ئامینێ گیان گوارەکانت مەلەنگێنە» حەرامە یا نا؟
هەر بەم بۆنەیەوە، هیوادارم لە چەند بەرنامەی جیاوازی دیکەشدا ئەم گۆرانییانە شی بکەنەوە، چون ئەگەر بزانم حەرام بوون، دەبێ بەتایبەت یەکسەر یەخەی هۆمەر دزەیی بگرم، هەموو خەتای ئەوە و گوناحی منیش دەکەوێتە ئەستۆی ئەو :))))
- بریا سەوزەگیای بەهار بووام ئێواران پێش ڕۆژئاوا، ئەو کچە جوانە بەرخۆڵانە لە سەرم ڕاکشابا.
- دایکی بۆ منی پێ خۆشە، باوکی دەڵێ نایدەمێ.
- مەملی مەمانی مەمۆ، هی خۆمە و نایدەم بە تۆ، هی تۆش بێ لێت دەستێنم.
- خوایە ئەبێ ئێستا کێ بگوێنێ ئەو کاڵە مەمکانەی هی من بوون دوێنێ؟
- تۆز دەکا، تۆز دەکا، کاتێ دەڕوا بۆ حەمام، جەحێڵان ئاڵۆز دەکا.
- کراسێکی لە بەردا، تەنکە وەک پەڕی مێشێ. بەو دەستانەت بمشێلە، ئازای ئەندامم دێشێ.
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 723) بە دەنگی شڤان پەروەر (ڕێمیکس).
➿ @Kurdinus
کوردستان ئەی نیشتمانم
هێزی دڵ، ئارامی گیانم
جێی سەربڵندی و شانازیی
تا دڵ دەخوازێ دڵخوازی
مێشکم، هەستم، بیرم، ژینم
بۆ تۆ ئەی گیانی شیرینم
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خاکەلێوە، بۆ موبایل (ژماره ١٣).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خاکەلێوە، بۆ موبایل (ژماره ١١).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خاکەلێوە، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus