سڵاو خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد. لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان. 🌐 books.vejin.net 🌐 awin.blogfa.com 🆔 @EmranHusseini
🌍📝
✓ #_دیاکۆ_هاشمی (1965)
هەموو ساڵێک ٢١ی فێبریوەری ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکە.
بەپێی (ڕۆژژمێری هەتاوی/سالنامه خورشیدی) ئەمساڵ، ساڵی (پڕ)ە. (پڕ = کبیسه)، واتە مانگی (ڕەشەمە/اسفند) لە جیاتیی ئەوەی ٢٩ ڕۆژ بێت ٣٠ ڕۆژە. هەر بۆیە ئەمساڵ ٢ی (ڕەشەمە/اسفند) نابێتە ٢١ی فێبریوەری، بەڵکوو سبەینێ یەکشەممە ٢١ی فێبریوەرییە. ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیش هەمیشە ٢١ی فێبریوەرییە. کەوا بێت سبەینێ یەکشەممە ٣ی (ڕەشەمە/اسفند)، ٢١ی فێبریوەری ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکە.
▪️ زمان چییە؟
▪️ ڕۆژی نێونهتهوهیی زمانی دایک
▪️ مێژووی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
▪️ زمانی کوردی لە پارچەکانی کوردستاندا
▪️ بەرنامەی فێرگەی زمانی کوردی لە ئاسۆسات
▫️شیعر و هۆنراوە
☘️
✓ #_نالی (1800 - 1877)
دڵ شیشەیی پڕخوێنی فیراقی، فەرەقی بوو
مەکسووری ڕقی بەو دڵی وەک بەردی ڕەقی بوو
ئەو نەشئە کە وا ساقی منی پێ لە خودی سەند
نەک نەوعە ڕەقێ بوو کە لە قەترەی عەرەقی بوو
خەندەی نەفەسی تۆ بوو وەکوو سوبح و نەسیمی
یا گوڵدەمی پشکووتن و عەتری وەرەقی بوو
ڕەققێتی تەن و ڕیققەتی دڵ، ڕوقبەتی تاعەت
مەخسووسی ڕەقیب بۆ لە منی خەستە ڕقی بوو
هێند مونتەزیری تۆ بوو هەتا چاوی سپی بوو
نەرگس، کە لەسەر یەک قەدەم و دیدە چەقیبوو
تا پێ نەکەنی گوڵ بەدەمی بادی سەباوە
نەمگوت کە شەوێ بولبولی بێچارە حەقی بوو
«نالی» لە هەوا کەوتە سەما، بوو بە شەناوەر
بەو وشکەمەلە بیمی هیلاکی غەرەقی بوو
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🎧
✓ #_دەنگی_کوردی
🔸 دەنگ: حەمە جەزا (1949 - 2010)
🔸 شیعر: قانێع (1898 - 1965)
بووکی ئازادیم ئەوێ خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێ
ئەڵقە ئەڵقەی دەست و پێم وەک پڵپڵە و لەرزانەیە
گەر چی دوژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانەیە
گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە
تۆپ و شەستیر و کەلەپچە لام وەکوو ئەفسانەیە
بیری ئازادیم لە زیندانا فراوانتر ئەبێ
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە
گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە
چەکی شۆڕشگێڕی من نووسین و بیر و باوڕە
ڕاپەڕینە هەڵمەتە پڕنەعرەتەی کوردانەیە
«قانع»ـم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم
سەدهەزار لەعنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
🌷 شیعر و هۆنراوە 🌷
🌻
✓ #_پیرەمێرد (1867 - 1950)
دنیاکەی فانی کاروانسەرای ڕەنگ
نیوەی دڵشادە و ئەو نیوەی دڵتەنگ
ئاوێنەی دەوران دوو شت دەنوێنێ
خەتەمیزینێ و کڵاوفڕێنێ
بە عەشایەری دەعوا حەل دەکەن
شاگرد شەق ئەخوا و وەستا تێ دەخەن
لە خەت دەرمەچۆ و مەکەوە دەورە
دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگرە
لە کەری تۆپیو مەگەڕێ بۆ ناڵ
ڕۆژێکیش دەبێ تۆ دەخەنە چاڵ
دەستەی خۆی دەوێ کە خاوەن دەستە
دەستە کەوتە دەست، دەستەی تر پەستە
ئەو کاربەدەستەی کە کارشوناسە
کردەوەناسە خاترنەناسە
ئەوی بەخاتر ئەمڕۆ دامەزرا
کە ئەرخەی گۆڕا پەتی ئەو پچڕا
ئەو پیاوەی پیاو بێ ئەو ئیشەی ناوێ
وەک ماین چەقەڵ هەر کەسە تاوێ
ئەوی بەهیوای ڕەجا و بەرتیل بێ
ئەبێ گوێی دایم لە زیلەزیل بێ
باوجوود ئێستا عەکسی ئەوەیە
ئەبینین دەوران بۆ یەک شەوەیە
دیارە ئەو باخە کە نایەتە بەر
بریسی یاپار اوبری بۆزەر
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🌸
✓ #_سافی_هیرانی (1873 - 1942)
ئەو جانە چ جانێکە کە جانە بە جوانی
ئەو عاریزە پەنهانە چ گەنجێکە نیهانی
پەیکانی موژەی ناوەتە سەر قەوسی دوو ئەبرۆی
بۆیێ لە تەن و جانەوە خوێن دێ بە ڕەوانی
گەر فەخر بکا یار لەسەر عالەمی باڵا
لێی دێ کە شەهەنشاهێکە بێ ئەووەڵ و سانی
زاهید ئەگەر ئینکاری دەکەی دیدەنی خووبان
جەهلێکی مورەککەبتە نەزانی کە نەزانی
بۆ قودرەتی حەق شاهیدە سەرمەشقی جەمالی
بۆ نووری خودا سابیتە ئیعجازی دەهانی
بۆ مانعی غەم کافییە ئەو نووری جەبینی
بۆ دەفعی ئەلەم شافییە ئەو شەهدی لەبانی
بەهرێکە لە میحرابی دوو ئەبرۆیی نیگارت
دەست ناکەوێ بەم زوهد و ڕییا تاعەتی فانی
بۆ دامەنی یار چووم بگرم پێ کەنی فەرمووی
ئەو ترسە هەتا کەی وەرە ئێستاش لە ئەمانی
«سافی» لە هەوا نوقتە هەتا کەی وەکوو پەڕگار
لەم دەورە گەڕێ ڕوو بکە لای دەرسی مەعانی
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🥀
✓ #_موفتی_پێنجوێنی (1881 - 1952)
موددەتێکە من بەمەخفی شیوەن و گریان ئەکەم
هەر خەیاڵی خاک و قەومی میللەتی کوردان ئەکەم
ڕوو بە سەحرا سەر ئەنێم و قوڕ ئەپێوم پڕبەدڵ
بێخەبەر وا تێ ئەگەن من بێخەمم سەیران ئەکەم
ئاوی چەشمەی چاوەکانم وا بە هەوری خەم تەقی
شۆخی و یاری بە زۆری ئاوەکەی سیروان ئەکەم
هێندە غەرقی شینم و خەرقەم بە شینی کردە بەر
قیمەتی پیرۆزە بێشک زووبەزوو هەرزان ئەکەم
بۆ کەسێکی عاشقی خاکی وەتەن گەر بێتە لام
گەر کەبابی مەڕ نەبێ جەرگ و دڵم بریان ئەکەم
من ئەگەر لافی ئەدیبی وا لە سەرما بۆ تەماع
کەی برای خاک و وەتەن من مەیلی تیرباران ئەکەم
دەوڵەمەندی خێڵی کوردی خێر و قوربانی ئەکەن
من کە بێپارەم سەرم بۆ قەومەکەم قوربان ئەکەم
بێت و گەر دەرچم لە خاکا، ڕوو بە گەرما بۆ ئەچم
ڕوو لە شاخ و بەردی شۆخی خاکی هەورامان ئەکەم
ئەم دڵی خەمناکە چونکە هەر هەوای بەرزی ئەوێ
جاربەجارێ یادی سەوزی گەردنی گاڕان ئەکەم
داخی داخانم کەلیخانم لەدەست دەرچوو نەما
ئێستە وەک جافی لەمەوبەر ئارەزووی کوێستان ئەکەم
کۆمەڵی تیپی وەنەوشە و قارچک و ڕێواسەکەی
بۆ دەروونی لەتلەتم دەرمانی وەک لوقمان ئەکەم
من کە دارمازووم ببێ تا هەژدە بەر بگرێ بە ڕیز
تازە بۆ فکری گوڵاڵە و داری هیندستان ئەکەم
دەردەکانم بێسەروسامانە چاری ناکرێ
بەم قسە و باسانە ئەم دەردانە من دەرمان ئەکەم
«موفتی» بۆ ئەم خێڵە یا ئەم خاکە تا ماوی بڵێ
قوڕ بە هەر دوو دەست لە تەوقی سەر هەتا دامان ئەکەم
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🌷
✓ #_زێوەر (1875 - 1948)
نەوبەهاری باخی حوسنم مات و غەمگینم مەڕۆ
بۆ نمای قەددی لەتیفت چاوپڕئەسرینم مەڕۆ
مەنبەعی عەیش و سەفای ساحیبدڵانی چاوەکەم
تەڵخە عەیشی ئێمە بێ تۆ، ڕۆحی شیرینم مەڕۆ
زیندەگانی، شادمانی، واسیتەی هەر دوو ئەتۆی
مەمکوژە قوربان بە هیجرت قووەتی دینم مەڕۆ
سەفحەیی دیدە بە خەتت و خاڵی تۆ ڕەنگین بووە
کۆڵەوارم سا مەکە ئەی ئاسکی چینم مەڕۆ
من حەیاتی عارییەم تەسلیمی غەمزەی چاوتە
تاقەتی دووریم نەماوە باعیسی ژینم مەڕۆ
نەشئەیی «زێوەر» بە پیاڵەی چاوی تۆوە باقییە
سا بە مەقسوودی ڕەقیبان دیدەشاهینم مەڕۆ
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🌾
✓ #_جەلال_مەلەکشا (1951 - 2020)
شێعرەکانم
بوون بە گوڵ و
کەنيشکەکانی ئەم شاره
چەپک چەپک
کرديان به هەديەی دڵداری
بەڵام هەرگيز کچێک نەهات
بڵێ: «جەلال»
ئەی خۆت بۆ هێندە خەمباری
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🌾
▫️ #_قانع (1898 - 1965)
🔸 کۆچی #_ئەحمەد_موختار_جاف (1896 - 1935)
وەرن یاران تەماشا کەن، لە چاوی پڕ لە گریانم
چلۆن قرچەی دەروونم دێ، چلۆنێ جەرگی بوریانم
لەباتی من بڵێن بولبول نەخوێنێ قەت بە مل گوڵدا
کە چۆن تازە لە دەس دەرچوو، ئەساسی کەیف و سەیرانم
فەلەک ڕەحمی ئەگەر ماوە، دەسا با خوێن ببارێنێ
مەلەک نامووسی خۆی دەرخا، هەموو بین بۆ عەزاخوانم
ئەترسم گەر بڵێم شێرم نەماوە کەس نەکا باوەڕ
ئەگەرچی شاهیدە بۆ من خرۆشی بێشەڵستانم
ئەیا زومرەی ئەسیری خەم! ئەوا خەم هات بەسەر خەمدا
وەرن با قوڕ بە سەردا کەین، لەبۆ ئەحواڵی کوردانم
ئەگەر دیقەت لە حاڵم کەی، ئەزانی زەربەیەکی قورس
زهووری کرد، لە سەر خۆم و ڕەفیقی ئەهلی نیشتمانم
وەتەن ئەمڕۆ بە گریانۆ، لەبۆ تەئریخی وای فەرموو
شکا ئەژنۆم، دڕا جەرگم، نەماوە نووری چاوانم
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🍃
✓ #_ویساڵی (1902 - 1973)
سەیری دەوری چەرخ و ئیشی خالیقی ئەرز و سەما
جین و ئینسی خەلق کرد دونیاشی کردە سینەما
سینەما وەک سینەمای دونیا، لە دونیادا نییە
سەیری ئەحواڵی جیهان کە جا ئەبینی سینەما
سینەمای تازە فڕوفێڵە لەلا ئەهلی نەزەر
تۆ ئەگەر عالیم بی ئەسڵەن، ناچی قەت بۆ سینەما
سینەما سوودی نییە غەیری زەرەر بۆ داخلین
داخ و دەردی سینەما هەر وا لە لەوحەی سینەما
سینەما و دۆمینە ڕەسمی پیاوی هەرزە و ئەبلەیە
هەر کەسێ عەقڵی ببێ زانی کە قۆڕە سینەما
غەیری وێرانکردنی میللەت لە دوو لا چی کەیە؟
مەیکەدەی بێشەرعی و جورم و قسوورە سینەما
شۆڕشی جمهووری پیرۆز گشتی دەرهێناین لە چاڵ
با هەموو سەربەست بژی میللەت کە وەسواسی نەما
بۆگەنی جەمعییەتی کۆن عالەمی پیر کردبوو
ئیمڕۆ جمهوورییەتە پاک بووینەوە، پیسی نەما
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
☘️
✓ #_گۆران (1904 - 1962)
▪️ #_خەییام_بە_کوردی (1048 - 1131)
ئەم گۆزە وەک من دڵدارێ بووە
گیرۆدەی زوڵفی نیگارێ بووە
ئەو دەسکەی ئێستا قوڵفە لە ملیا
سەردەمێک دەستی مل یارێ بووە
این کوزه چو من عاشق زاری بودهست
در بند سر زلف نگاری بودهست
این دسته که بر گردن او میبینی
دستیست که بر گردن یاری بودهست
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🌱
✓ #_پەشێو (1946)
سەدان ساڵە
وەکوو چنگێک دانەوێڵە
ئاشی مێژوو فڕێی داوم
هەر چوار دەورم شارۆچکەیە و
مێروولە دەمیان تێ ناوم
بێئارامم
ئارامی من، چرایەک بوو
ڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت
وەرن خەڵکە
لە نێچیر و زام بپرسن
بڵێن، توخوا
خەنجەر هەیە زام تیمار کا
ڕاوچی هەیە نێچیر نەخوا
دە خەڵکە، لە کا بپرسن
قەت ئاگری ساردی دیوە
لە هێلانەی مەل بپرسن
بەنیازی ماچ
قەت مار دەمی تێ ژەنیوە
دە لە داربەڕوو بپرسن
تەوری دیوە داربڕ نەبێ
دە لە کەرێکیش بپرسن
گورگی دیوە کەردڕ نەبێ
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🌻
✓ #_مەهدی_فەللاحی (1992)
کاتژمێر تاکوو حەساو کا چرکەچرکەی دووری تۆ
خشت بە خشت ماڵی دڵم دەڕمێ و دەبێ خاپووری تۆ
پرچی لوولت بوو بە ڕێگای تا بەیانم، دێم، دەچم
هەتڵە بووم، ڕێگەم ونە، چۆن بێمە دەرکی ژووری تۆ؟
دەفتەری عەشقمان هەتا پێنووسی جیایی بوو لەسەر
چاوم هێند باری هەتا چێ بوو زرێ و بەرمووری تۆ
سووری خۆینن جادەکان بۆ وردەهەنگاو و بزە
مات و خەمگینە دڵم بۆ کوڵمەیی کافووری تۆ
خانی ڕۆحم وا تەزیوە تیشکی ڕۆژیش دای گرێ
گەرمی تێ نازێ ئەگەر لێی گرنەوە تا و نووری تۆ
چوو بەسەر شێعرا قوڕی عالەم، وشەم بوو دەربەدەر
عالەمم پێ تێ گەیان وەک بەفری، زۆر ڕووسووری تۆ
شێعرەکانم «سەرمەس»ـی دوو لێوی تەسکی سوورتن
لێو بەیەکدا دە هەتا بینێرمە دەرکی سووری تۆ
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🌼
✓ #_حەریق (1856 - 1909)
بە خەیاڵی شەوی وەسڵت خەوی هیجرانم دی
بە شەمیمی نەفەست سروەیی حیرمانم دی
چاوی بیمارت ئیشاراتی شیفا دەنوێنێ
لە خەتی مەسحەفی ڕووت ئایەتی لوقمانم دی
سەیری زوڵفت کە لەسەر ئاگری ڕووت وێستاوە
حەییی بێجانە لەبەر چاو و بە پەیمانم دی
بەهەوای عەرعەری قەددت لە خەیابانی خەیاڵ
شیعری بەرجەستە وەکوو سەروی خەرامانم دی
ڕوخی نەورۆزی نەبوو، خێزی خەتی ماتەمی گرت
ڕۆژی ئیمساک و شەوی قەدری حەبیبانم دی
گەوهەری مەعنی لە دەریاچەیی دڵ دێنمە دەر
تا لە حوققەی دەهەنت لەعلی بەدەخشانم دی
هەر بە ئاودا چوو سەفینەی غەزەلی بەحری خەیاڵ
لەجییات سوودی مەتاعم زەرەر و زیانم دی
لەگەنی دیدە، فتیلەی موژە و ڕەوغەنی ئاهـ
بۆ شەوی وەسڵی لە سەد لاوە چراخانم دی
لە نەوای تەغنیەیی بولبولی دەوری گوڵی ڕووت
لە هەموو مورغی چەمەن ناڵە و ئەفغانم دی
گەوهەری نەزم و دوڕی مەعنیی لەفزی سەدەفم
بردە بازاڕی نەزەر موشتەری نادانم دی
لە قەباڵەی کەرەمی ئەهلی هونەر تێفکریم
وەکوو ئەشعاری «حەریقی» خەتی بوتڵانم دی
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🥀
✓ #_ئەحمەدی_کۆر (1771 - 1856)
دڵبەران داییم دەناڵم، دەمبەدەم شام و سەحەر
جارێ ناپرسی لە حاڵم، چاوعوقابی خۆشخەبەر
چاوعوقابی مەهجەماڵی، دوژمنی کوفر و زەلالی
نووری سیڕڕی لایەزالی، کاشفی شَقَّ الْقَمَر
نووری بینایی دوو چاوم، بێ فیدات ڕۆح و هەناوم
هەڵگیراوە خورد و خاوم، خواردنم بۆتە زەهەر
خواردنم خوێن و زوخاوە، سەبر و هۆشم لێ بڕاوە
ئاگری دڵ وا بەتاوە، میسلی شەمعی نێو فەنەر
وەک فەنەر دڵ پڕ لە نارم، باری عیسیان بۆتە بارم
ڕووسیاهـ و شەرمەسارم، من لەبەر يَوْمُ الْخَطَر
من لەبەر يَوْمُ الْمَماتم دێ کە قابیز بۆ حەیاتم
وا خەجڵ بێهۆش و ماتم، نامێنێ هۆش و سەبەر
نامێنێ مەیلی جیهانم، دێتە جونبش ڕۆح و گیانم
گەر لە گیر لاچێ زبانم، نێوی حەقمان دێتە بەر
بۆم بەیان کە سیڕڕی قەلبی، ئەی خودایە تۆم تەبیبی
من دەڵێم اَللّه رَبِّي، با خەلاس بم لەو خەتەر
با خەلاس بین لەو مەقامە، ئاخری دونیا تەمامە
جەمعی ئۆممەت خاس و عامە، ڕێی حەشرمان دێتە بەر
«ئەحمەدی کۆر» ـی فەقیرە، حەق تەعالا دەستگیرە
باری عیسیانت کەبیرە، نەیخەیە سەر ڕێی خەتەر
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🍀
✓ #_ئەخۆل (1911 - 1988)
بە دوو دیدەی حەسناتا ئەمن وێڵ و پەرێشانم
لە عەشقی زوڵفی قەترانت بەدائیم دیدەگریانم
بە شمشێری برۆکانت دڵم لەتلەت بووە ئاخر
کە دنیا دووشمنی من بێ بە هیچ جوزئێکی نازانم
خوا شمشێری خوێنڕێژی لە من لایەقی تۆ دیوە
وەرە قیمەی کە بەو قیرە دڵی پڕئێش و پڕژانم
بە یەک دەفعە لە دنیای ڕوون بەڕێم کە هەر وەکوو پووش بم
ئەگەر تۆ بمکوژی چونکە ڕەفیق حەشری شەهیدانم
چ مەدحێکت بکەم لایەق بە تۆ بێ من کە ساکن بم
بە ئیجراکردنی خەندەت غەریقی بەحری لەعلانم
ئەگەر خۆت لەتلەت و کوت کەی بە تۆ قەد ناکرێ مەدحی
ئەیا «ئەحمەد» کز و کوێری بە لاڵیشت کە نازانم
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🌱
✓ #_قانێع (1898 - 1965)
ئەی دولبەری قەدعەرعەری سەرداری هەموو شۆخ
مەحبووبی هەموو عالەم و نازداری هەموو شۆخ
یەک نکتە لە ئەسراری نەزاکەت بنوێنە
وەک بەختی ئەمن ڕەش بکە بازاڕی هەموو شۆخ
تۆ دولبەری عەییاری لە بازاڕی تەماشا
باجگیری لە هەر سەڵتەنەت و باری هەموو شۆخ
تیری نیگەهی چاوت ئەگەر مەیلی عەدەم بێ
وێرانی ئەکا یەک نیگەهت شاری هەموو شۆخ
ئوستادی قەدەر ڕەسمی قەدی تۆیە لە دەسیا
بۆیە کە وەها لەتلەتە پەڕگاری هەموو شۆخ
زوانەی گڕی دووریتە دڵ و جەرگمی سووتان
بێباکە دڵم بۆ شەرەری ناری هەموو شۆخ
مەستانەسیفەت ڕوو ئەکەمە چۆڵ و بیابان
خۆم دوور ئەخەمۆ ئەمڕۆ لە ئاساری هەموو شۆخ
بێتامە برا شیعری من و نیکتەیی «قانع»
بازاڕی نەما دەفتەر و ئەشعاری هەموو شۆخ
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🌴
✓ #_مەحوی (1836 - 1906)
دڵی سووتا بە حاڵی زاری تیفلی دڵم و چاری کرد
سەری زوڵفی لە دەم نا، زەهری ماری پڕ بە زاری کرد
بەسەر ڕوخساری زەرددا جۆگەلەی کێشاوە ئەشکی سوور
بەیادی سەروی باڵایەک ئەوەندەم شین و زاری کرد
هوجوومی هیندوی خەت سەر فەرەنگستانی ڕوخساری
بە حەشرێ بوو، وەکوو ئەو حەشرە میقادۆ بە چاری کرد
وتوویانە کە نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لەسەر خوانە
چووە، چوو، پێ چووە، کەمعەقڵە هەر کەس باسی پاری کرد
قسەی زوڵفی ئەوەندە توولی کێشا تاقەتی چوو خۆی
وتی: شەو نیوە بوو، نەبڕایەوە، کێ باسی ماری کرد
لەبۆ ئیمدادی گریانم، دەروونی کردمە خوێناو
لە چاوم سەیری کەن ئەم حوکمە جەرگ و دڵمی جاری کرد
خەتی پشتی لەبی دی، بوومە چار ئەبرۆ وتی: وتمان
کە هەر کەس بەختیارە ئیختیاری چار یاری کرد
بەیانێ هاتە باغ ئەو ماهە، ئەم وا تێ گەیی ڕۆژە
لە شەبنم، گوڵ بە دامەن گەوهەری هێنا، نیساری کرد
ڕەحە بەو شێتییە ئەلحەق قسێکی عاقڵانەی وت:
منم عاقڵ لە بەرگی عارییە خۆمم کە عاری کرد
دڵی بێبارە، مایەی کارە، هەر کەس کاروباری خۆی
لە دنیادا، موەففەق بوو بە دڵ تەفویزی باری کرد
جنوونی نەو زوهوورە «مەحویا» دێوانەگی مەنسوور
کە دێوانەن هەموو مائیل بە بەرد، ئەو مەیلی داری کرد
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🌼
✓ #_موخلیس (1910 - 1985)
دولبەرم دیت لە چەمان مەست و خەرامان دەگەڕا
جامی مەی پێ بوو لەدوو مەجلیسی ڕەندان دەگەڕا
دیدە شەو هەر وەکوو دەریا دوڕ و مەرجانی ڕژاند
بۆیە دولبەر وەکوو غەوواس لە کەناران دەگەڕا
سڵی ونبووم کە گەڕام تا سەر و سوراغی بکەم
لە بیابانی خەتان دیت لە غەزالان دەگەڕا
ئەوی زاهید بوو دوێنێ کە نواڕیم بە دزی
عیشقی دونیای لەسەری دابوو پەرێشان دەگەڕا
عەقڵ و دین مەنزەری عاشق نییە «موخلیس» کەم و زۆر
سەیری سەنعانی بە زوننارەوە حەیران دەگەڕا
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🌺
✓ #_موحەممەد_ساڵح_دیلان (1927 - 1990)
🔸 شەشخشتەکی لەسەر شیعرێکی #_سالم (1800 - 1866)
من برۆی پەیوەستی ئەو نازدارە شیر و تیرمە
پرچی لوول و زوڵفی ئاڵۆز کۆتە و زنجیرمە
قوژبنی مەیخانە دایم گۆشەیی تەدبیرمە
سوجدەبردن بۆ نیگایە کردەوە و تەفکیرمە
کەی بە سەیحەی من ئەگا جزبەی موریدی خانەقا
شەیخی ئەو پیر و موسینە من جوانێ پیرمە
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🌹
✓ #_ناری (1874 - 1943)
بێقەباحەت گەر حەواڵەی تیری موژگانم ئەکا
مەنعی ناکەم، خۆشە فریادم، بە خۆشخوانم ئەکا
من کە مەجبوورم بە مەحکوومی غوڵامانی دەری
شۆڕشی عیشقی ڕوخی، موحتاجی دەربانم ئەکا
گەر بە تیری عیشوە جەرگم پارە کا گاهێ بە ناز
ماڵی ئاوا بێ بە خەندەی لێوی دەرمانم ئەکا
من شکاتی دڵپەرێشانیم لە گێسووی کردووە
ئەو حەواڵەی مەحکەمەی زوڵفی پەرێشانم ئەکا
من بە خۆشخوانی کە مەشهوورم لە باغی عیشقدا
ئەو بە سوختەی بولبولی بێنوتق و نادانم ئەکا
من لە گۆشەی مەدرەسەی عیشقی، مەسائیل حەل ئەکەم
ئەو بە شاگردی خەلیفەی دەرسی تیفلانم ئەکا
من بەئوممێدی عەقیقی لێوی حەککاکی ئەکەم
ئەو بە تیفلی عاشقی نارنجی بۆستانم ئەکا
با موشیری چاوەکەی پرسێ لە خونکاری موژەی
لەشکری غەمزەی لەسەر چی تیرەبارانم ئەکا؟
گوڵشەنی حوسنی کە چونکە ئاوی ئەشکی دیدەمە
خەتتی ڕەعدی ناڵە و گریان و بارانم ئەکا
میم دەمی و ئەلف بینی، چیمە زوڵفی عەنبەری
تا وەزیفەم بێ لە ڕوویا، بەندەفرمانم ئەکا
وا موشەووەش بوو، وەکوو حاڵم، خەیاڵم «ناریا»
هەر وەکوو وەحشی، بەشەر وەحشەت لە دیوانم ئەکا
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
💐
✓ #_سوارە_ئیلخانیزادە (1937 - 1976)
لە هەر شیوەجۆبارێ هەر دەشتەچۆمێ
لە دڵمایە بڕوای بەرینی بەدەریاگەیشتن
لە تاریکە تاراوگەکەم وا بەسەر چوو
زەمانی تەریکیم
ئیتر خێر و خۆشی لە ڕێما
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🍁
✓ #_سالم (1800 - 1866)
دڵم شادە لە بەندی سیلسیلەی گێسوویی دڵبەردا
لە شانە خۆفناکم دەفعەیێ لەم بەندە دڵ بەردا
لە دونیادا دڵم گەر تەرکی توڕڕەی تۆ نەکا سەهلە
بروون نایێ لە شۆر و زەمزەمەی غەوغایی مەحشەردا
بەسەر سەرتا بپێکێ چەتری تاووسی ئەگەر توڕڕەت
دەکا بیروون لە فەرقی پادشەهـ زینەت لە ئەفسەردا
گڕی بەست دڵ لە سینەمدا لە حەسرەت سەردی میهری تۆ
هەتا کەی ئاگری پڕگڕ دەسووتێنی لە مەجمەردا
تەحەممول کە زەمانی کوشتنی من سورعەتی ناوێ
لە دڵمایە بگێڕم خۆم بەدەوری دەست و خەنجەردا
نە فەرهاد کەوتە شۆری من نە شیرین گەییە ڕوتبەی تۆ
لە دڵ من نەقشی تۆم هەڵکەند و ئەو کێشای بەڕووی بەردا
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🍂
✓ #_بێخود (1879 - 1955)
ئەمجا لە عوود و ڕوود و نەی و مەی شەراب ئەدووم
یەعنی لە غەیری ساقی و موتریب خەراب ئەدووم
لەو ساوە عاشقم بە برۆ و ڕوویی دڵبەران
دایم لە مانگی یەکشەوە و ئافتاب ئەدووم
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🍀
✓ #_لوتفی (1905 - 1989)
ڕوو لە کوێ کەم کاکی کوردم دەردی دڵەکەم ئاشکار
دڵ هەموو کاتێ ئەسووتێ هەر وەکوو تەننووری نار
چاو بە ئاو و دڵ بە حەسرەت خواردنم زووخاو و خوێن
سەیلی ئەشکم وا بەخوڕ دێ چەشنی بارانی بەهار
سەیر ئەکەم زۆر پیاوی دانا خواردنی خوێنی دڵە
عاجز و زەلیل لە دەستی چەرخی دەوری نالەبار
هەر وەکوو شێران لە بێشە ڕوو لە دەشت و کێو ئەکەن
ئێستە ڕووت و گێژ و برسی سەرکزی کۆڵانی شار
بەعزە ئینسانێ ئەبینم غەدر و تەعدات لێ ئەکەن
دێن بە تەکتا ڕائەبوورن لاچۆ کابرا تۆی چ کار
هەر کەسێ وا هات لەلاوە ئیمڕۆ گشتیان پێ گەیین
بوونە بەگزادە و ئەفەندی پێت ئەڵێن تۆی خزمەکار
میللەتی کوردی خۆخۆر بۆ یەکتری نابین بە هیچ
پیشەمان هەر بۆ تەماعە ڕۆژ و شەو وەک سەگی هار
ئەی خودایە تا بەکەی ئەم پەستییە بۆ من دەبێ
«لوتفی» تۆ حەقت چییە دانیشە بۆ خۆت دەرکنار
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🌿
▫️ #_ناری (1874 - 1943)
دەمێکە من لە غوربەتدا غەریقی بەحری حیرمانم
بەبێ گوڵغونچەدەم دایم موقیمی کونجی گریانم
لە شوێنی بولبولی دڵ مات و سەرگەردان و حەیرانم
دەمێ بۆ گوڵ، دەمێ بۆ دڵ، زەلیل و زار و گریانم
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بەجارێ ماڵی وێرانم
دڵی میحنەتزەدەی بردم، بە گۆشەی چاوی بیماری
بەشەرتێ بێنیازم کا، لە ماچی لێو و گوفتاری
ئەوێستا گەر دەبینێ من، دەپۆشێ باغی ڕوخساری
موسڵمانان تەماشا کەن لە شەرت و عەقڵ و ڕەفتاری
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بەجارێ ماڵی وێرانم
وەکوو نەی کونکونە جەرگم بە نووکی تیری موژگانی
گوڵی عومرم دڕا پاکی لە هاتوچوونی زوڵفانی
شکا پشتم، بڕا جەرگم لە حەسرەت وردەخاڵانی
خودایا بۆ نەما عەهد و قەرار و مەیلی جارانی
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بەجارێ ماڵی وێرانم
ڕەفیقان گەر دەپرسن بۆچ دەناڵێنی؟ چ قەوماوە؟
لە سەر من واجبە شیوەن، هەتا هۆشم لە سەر ماوە
تەماشای بولبولی دڵ کەن، بەناحەق خۆ نەسووتاوە
دەڵێن ئەمڕۆ لە من زیزە، گوڵی نەوڕەستە تۆراوە
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بەجارێ ماڵی وێرانم
فریشتەم تاکوو یاوەر بوو، بەدایم عیشوە کاری بوو
سرووری مەجلیسان خۆش بوو، بە زاری عیشقی «ناری» بوو
لە باغی وەسڵی دڵدا بێغەم و ئەندۆهـ و زاری بوو
کە بەختم چوو، گوڵیشم چوو، دڵیشم دەردی کاری بوو
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بەجارێ ماڵی وێرانم
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🌴
✓ #_شوکری_فەزڵی (1882 - 1926)
لە هیجرا ڕۆژ و شەو عاشق خەریکی ناڵەیی زارە
پەرێشانحاڵە قوربان، عاجز و غەمبار و بیمارە
شیفام با ماچی لێوت قەت نییە ئێستاکە، دڵ چونکە
بە نووکی خەنجەری موژگانی خوونڕێژت بریندارە
بنازم وردەغەمزەی چاوی مەستت ئەی کەمانئەبرۆ
کە وا بۆ کوشتنی عاشق عەجەب تیرێکی خوێنخوارە
ئەگەر بۆ سەیدی مورغی دڵ نەبێ کاکۆڵی موشکینت
لەبەر چی هەر وەها چینچین و پێچاوپێچ و خوارە
لە چینی پەرچەمی تۆدا سەبا سست هاتە سەفحەی باغ
مەگەر سەرمەستە قوربان بۆیە وا ئاهیستەڕەفتارە
بە کوشتن شاد ئەبم ئێستا، بەشەرتێ گەر بەجێ بێڵێ
لە دڵدا خەنجەرێ بۆ یادگار ئەو شۆخە غەددارە
حەمەد بەگ تا بڵێی شیرینە «هەممی» هەر وەکوو نەزمم
کە هەم مەشهووری ئافاق و پەسندی یار و ئەغیارە
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🌸
✓ #_حەمدی (1876 - 1936)
▫️ پێنجخشتەکی لەسەر شیعری #_مەحوی (1836 - 1906)
لە ئەووەڵ دەرسەوە من گوێ لە حەرفی ئەلفوبێ دەگرم
ئەبم فەرموویە دەستی دڵ بە چاکی بێ و تێ دەگرم
بتی چاکە دەلیلم بێ زەلیلم دەستی پێ دەگرم
لە شاگردانی کۆڕی عەشقم و جێ هەر لەوێ دەگرم
کە من مشتێ چڵوچێوم بە چی بم کەڵکی کێ دەگرم
بەغەیری زەڕڕە گۆشە جیلوەیی داوە بە بەختی کێ
ئەویش سەرگەردییەکە لەم هەموو ئەرزەی خودا بێ جێ
غوباری دامەنە دەرمانی سەر یا سەندەڵی بەر پێ
نەگەییە دامەنی دەستی دوعا جا دەبمە خاکی ڕێ
تەریقەی گۆشەگیری بەردەدەم ئەم جارە ڕێ دەگرم
نەوەک بولبول لە خەندەی غونچە هەڵساوم سبەینێ زوو
نەوەک پەروانە ئاگر بەربووە جەرگم لە شەمعی ڕوو
نە ساڕێژی ئەکا ڕێشی دڵم وەک شانە تاری موو
کە دادی یەئسی خۆمم بردە لا ئەم عارفە توند بوو
وتی ئاخر سبەینێ جەژنە خوێنی تۆ لە پێ دەگرم
کە دەستم کردە مل مینا و نۆشیم خوێنی لێوی جام
لە ئەوجی مەستییا کەوتم ئیتر نەمدیوە سوبح و شام
میسالی شاخی مەرجانی کە بگرێ کارەبای ناکام
لە ڕووسووری عیبادەت لام و ڕووزەردی خەجاڵەت مام
بە ناوی سێوی ناوم باغەوان و من بەهێ دەگرم
کە گوڵزاری جیهانی عەشق کرایە ئەم چراخانە
یەکێ ڕێی بولبولی گرت و یەکێ ئایینی پەروانە
ئوسوولی کیشوەری عەشقە ئەما شەرتی نەوەستانە
لەسەرخۆچوونە شەیدابوونە قوڕپێوانە سووتانە
هەتا مردن مەحەببەت ئیشی زۆرە ڕێزی لێ دەگرم
بەسەرما پێ دەنێ لەم ئەرزەدا بێڕێم دەڵێ یا شێخ
کە دەستی کەوتە کار عادەتیەتی جێپێم دەڵێ یا شێخ
دەڵێی نوورە لە فانۆسی دڵا بێجێم دەڵێ یا شێخ
چ شۆخە ئاگرم تێ بەردەدات و پێم دەڵێ یا شێخ
بە خاشاکی دەوت شوعلە عەسامە دەستی پێ دەگرم
بە یەک غەمزە دەماری جەرگ و دڵمی ئەنجنی ورد کرد
بەری بەست دیدەکانم جوێباری خوێنی پێدا برد
تەعەججوب مام ڕەقیب لەم حاڵەتە بۆ چی لەداخا مرد
کە سینەی ڕێشمی بەو تیغی نازەی ئەنجن ئەنجن کرد
وتی پەژموردەیە ئەم لالەزارە ئاوی تێ دەگرم
تەماشای ڕشتەکە عەقڵت هەیە مەنواڕە نەرمی شەرم
هەزار سەر ڕەق ئەسیری پەنجەیێکی تاقە یەک سەر نەرم
نەبوو غەرقی عەرەق دوژمن نیشانم دا کە بەحری شەرم
لە پاداشی قسەی سەردا هەمە ئاهـ و هەناسەی گەرم
کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ من بەرقی تێ دەگرم
یەکێ مەستی مەیی کیبرە یەکێ مەخمووری ئافاتە
یەکێ کەمالی نوقسانە یەکێ نوقسانکەمالاتە
لە هەم بەزمی وەها «حەمدی» تەرەب نەوعی مەحالاتە
شوکر هوشیارە «مەحوی» تێ دەگا دنیا خەراباتە
کە بەدمەستی بکا ئەهلی خراپەی بۆ چی لێ دەگرم
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🌺
✓ #_سافی_هیرانی (1873 - 1942)
پەرێشانیم لە حەد دەرچوو ڕەفیقان جار هەر ئەو جارە
لە دەردی دووری ئەو شۆخە دڵی زارم بەئازارە
ئەوا تابووری غەم ئامادە بوو بۆ سەر دڵی مەحزوون
ئومێدی عەیش و شادیم چوو فیراقی یار قوماندارە
ئەگەر خاکی هەموو عالەم بەسەر خۆمدا بکەم هێشتا
لە چاوی بەختی بێبەختم کەمە ئەی خوایە هاوارە
عیلاجی دەردی بێدەرمانی من ناکرێ بە هیچ لوقمان
مەگەر شۆخی وەفادارم دەوا کا ئەو بریندارە
دوعای دەردم دەکەم هەر دەم لە دەردی فیرقەتی جانان
بەڵێ چی دیم لەدەست نایێ گیانم سەخت و بێعارە
وەرە «سافی» بکە تەرکی هەوای دونیایی هیچوپووچ
بە ئیخلاس ڕوو لە بەغدا کە مەڵێ بەختم نیگونسارە
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry
🌹
✓ #_ئاران (1981)
کووچەکانی دەنگت ئێستاکەش تەڕ و بارانییە
باڵەکانی نیونیگات ئێستاکەش هەر ئاسمانییە
هەر لەبۆ باران ئەلفبێی ئاوەدانی دادەدەی
پیتەکانی ناوت ئێستاش پڕ جریوەی جوانییە
ڕووحت ئاوێنەی ئەوینە و ئاوی ژین ئازیزەکەم
ڕوونن ئاسۆکانی هەستت هەر بەوێنەی کانییە
ئێستەش هەر کووپی دەروونت پڕ لە قاوەی تاڵی خەم
کافەکانی بیرت ئاوێتەی شکۆی ئینسانییە
پردی دەستت هەڵدەبەستن هەر سروودی ژینەوە
پێکەنینت ئاخۆ ئێستەش زایەڵەی یەزدانییە
ئێستەش هەر بەو جوانییەی شاعیر وتی، واتا که ڕێک
بەژن و باڵاکەت نموونەی هەیکەلی یۆنانییە
هەر کەسێک دۆستی تەواوی خۆیەتی و هێشتا ئەمن
دووری دیداری ئەتۆم پێ دوژمنێکی گیانییە
ساڵەهایە بێسەروشوێن ماوم و خۆم لێ ونە
هەر لە بەندی یادی تۆدا ئەو دڵەم زیندانییە
ئارەزوومە هیچ نەبێ سەد جاری تر ڕاببمەوە
بەو دەم و دەستەی مەسیحاشی لەبۆ قوربانییە
یادگارێکە ئەوینت قەت لەبیر ناچێتەوە
کار و پیشەم هەر هەمیشە لێرە چاوەڕوانییە
جادەکانی غوربەت ئێستاش من وەبیرت دێننەوە
نیشتمانێکی سەرهەڵگرتوو کە کوردستانییە
هەر ڕەگێکت ڕێگەیەک بۆ ترپەترپی پێی دڵم
خانەکانی جەستەت ئێستاش خەونی دوای وێرانییە
باوەشت دەریایەکی پڕئاگرین و بێسنوور
جاربەجار ئارام و جارجارەش گەلێک تۆفانییە
بۆ شەرابی بسکت ئێستاش ئەو لەشەت هەر شووشەیه
بۆ شەپۆلی بەژنت ئێستاش باده هەر گریانییە
هەر منم ڕێبواری خووساوی بەبێ سیلەی ئەتۆ
کووچەکانی دەنگت ئێستاش هەر تەڕ و بارانییە
👇✍️
📚 | @Kurdish_Poetry