kurdish_poetry | Unsorted

Telegram-канал kurdish_poetry - شیعر و هۆنراوە

6997

سڵاو خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد. لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان. 🌐 books.vejin.net 🌐 awin.blogfa.com 🆔 @EmranHusseini

Subscribe to a channel

شیعر و هۆنراوە

🌸

#_ناسێح_ڕەحیمی (1993)

▫️ پێنجخشتەکی لەسەر غەزەلێکی
#_حاجی_قادری_کۆیی (1816 - 1897)

لەجیاتی ئەم خەمەی هەر شەو، خەمی زوڵفی بە با داوە
بە بای داوە کە دنیا تێ بگا ئەم ژینە چەن خاوە
بە هەڵپەڕکێی قژ و بایە ڕوخی جوانی حەشار داوە
لە دەوری خاڵەکەی کوڵمی کە ماری زولفی داناوە
لەسەر تەسویرەکەی ئادەم مەلەک سەد عوزری هێناوە

نیشانێکە جوانی تۆ کە مەجبوورم بە سەردانی
خەیاڵێکە ئەوینی تۆ لە سەرما دێتە گۆرانی
منیش بۆ دیتنی ئەمرم، سەر و گیانم بە قوربانی
شەوی میعراجی سوبحانە بە قەددی سەروی تۆی زانی
لە سیدرە جوبڕەئیل بۆیێ لە نیوەی ڕێگە لای داوە

بەڵێ ماق و زمانکورتم، لەبەر جوانی دیان و لەب
کە تۆ ئایاتی خواوەندی؛ تریفەی مانگی یا کەوکەب
ئەوەی ئینکاری جوانیت کا، ئەڵێن پێی کافری مەزهەب
کە شەیتان تاقی میحرابی برۆی تۆی دی وتی یا ڕەب
لە سوجدەی حەزرەتی ئادەم سەری خۆم بۆ چی با داوە

زەمانەی خۆشەویستی هات، ئەوەی دڵدارە داناتر
ئەوەی لەم جوانی تۆ بدوێ، ئەبێتە عاشقی شاعر
کە واعیز دوورە لەم ڕێگە، وەکوو کافر لە خوای غافر
بەڵام ئەی ویشکەشێخانی زەمانە پێم بڵێن ئاخر
لەبەر چی پەرچەمی ساقی لە سوبحی جەبهە تۆراوە

لە شمشاڵ تێ ئەگەی ئاخر، کە گێڕاوە لە ئەم شارە؟
لە خەونی موتربی ساقی، ئەزانی وا ئەڵێی تارە؟
بسووتێ ئەم دڵەم ئەمڕۆ، نەبوونی یارە یا نارە؟
بەغەیرەز باسی ئەو زارە موهیممە دەرکی ئەو زارە
ئەوی بیستوومە بیستوومە، ئەوی دیتوومە دامناوە

وتی: بۆ هەر چی بێ ئەمرۆ، بتەوێ بمری ئازادی
وتی: چوونت نیشانێکە لە هەڵپەڕکێ و گوڵ و شادی
وتم: سەیدم ئەکا ئەمشەو، بە خۆی ئێژێ چ سەییادی
چ سەییادێکی سەییادی کە بۆ سەییادی ئوستادی
چ هەستی کردووە هەستا چ بازی بەست و وەستاوە

کە ئەو یارێکی سەرسەخت و زوانشیرین و هەستتوونە
نەزانم چۆن بڵێم عاشقم، بە وەڵڵا ئابڕووچوونە
لە نازکردن لە ڕاکردن لە جێهێشتن بەئەزموونە
وەرە ڕەبعی دڵ و چاوم بەهەشتی ڕوبعی مەسکوونە
هەتا دڵ حەز دەکا باخە هەتا چاو بڕ دەکا ئاوە

خەیاڵی تۆم لە دڵدایە، هەتا لەم ژینەدا مابم
لە بەردەم ڕەوتی ئەم چەرخە، ئەویندارێکی بێتابم
ئەمەش ڕێگەی گەیشتنمە، کە چەرخ دیوارە من بابم
نیهایەت بمکوژن وەڵڵا لە ماچی لێوی خۆش نابم
ئەوی خوا حەز نەکا نابێ، ئەوی قەوماوە قەوماوە

ڕەوانی هیچ نەما «ناسیح» بە جوانی کەوتە ناو کۆما
ئەوەندەم دی لە ئەم عەشقە، لە ڕەحم و مروەتی تۆ ما
ئەتللۆی عاشقیش نەیدی، لە مێژووی دڵبەری ڕۆما
لە حەققی مەقدەمی «حاجی» قوڕی کوێ کەم بە سەر خۆما
دڵێکم بوو لە دنیادا ئەویش بەینێکە تۆراوە

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌙🔭

#_پاییز

▫️ پاییزی 2723 ـی کوردی – 1402 ـی هەتاوی
دەستپێکردن: شەممە 08:50 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ماوە: 89 ڕۆژ و 20 سەعات و 37 خولەک

▫️ Autumn 2023
Start (September equinox): 23 Sep 08:50 RKUT
Duration: 89 days, 20 hrs, 37 mins

🔸 لە ڕۆژژمێری کوردی و هەتاویدا هەینی 22 ـی 09 ـی 2023 ڕێکەوتە لەگەڵ 31 ـی خەرمانانی 2723 ـی کوردی دوایین ڕۆژی هاوینە و شەممە یەکەم ڕۆژی وەرزی پاییزە (سەرەتای مانگی ڕەزبەر).

🔹 بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ڕۆژی شەممە کات 08:50 خولەک لە نیوگۆی باکووریی زەوی دیاردەی «ڕۆژگەڕانەوەی پاییز - September equinox» ڕوو دەدات. لەم کاتەشدا لە نیوگۆی باشووریی زەوی بەهار دەست پێ دەکات.

لەم کاتەدا ماوەی نێوان شەو و ڕۆژ یەکسان دەبێت. ماوەی نێوان زەوی و خۆر دەگاتە نزیکەی 152 میلیۆن کیلۆمەتر، کە نێوەندی دوورییە. هەر کەسێک بیەوێت زۆر بەوردی ئاراستەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای بۆ دەرکەوێت ئەوا لە یەکەم ڕۆژی پاییزدا خۆر لە خاڵی ڕۆژهەڵات هەڵدێت کە 90 پلەیە و هیچ هەڵەی تێدا نییە. بە هەمان شێوە شوێنی ئاوابوونی خۆر ڕێک خاڵی ڕۆژاوات پێ نیشان دەدات، واتە 270 پلە، بۆیە لەو ڕۆژەدا زۆر بە وردی و بە سانایی هەر چوار خاڵ و ئاراستەی جوغرافی لەسەر زەویدا دەستنیشان دەکرێت.

لەم ڕۆژەدا شەوێکی شەش مانگی لە جەمسەری باکووری زەویدا دەست پێ دەکات و خۆر هەڵنایەت تا سەرەتای بەهار. لە هەمان کاتدا ڕۆژێکی شەش مانگی لە جەمسەری باشووری زەوی دەست پێ دەکات و تا بەهار خۆر ئاوا نابێت.

🔭🌍 | مانگـــــــــــــــــ

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🎧

#_دەنگی_کوردی

▪️ دەنگ: عەدنان کەریم  (1963)
▪️ شیعر: ئەخۆل (1911-  1988)

دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە ئێستاکەش ئەناڵێنێ
هەناسەی ساردی ناکامی لە سینەمدا ئەتاسێنێ

ئەگەر جوانیت سەرنجم ڕابکێشێ، مەگرە لێم چونکە
جەماڵت پەیکەری ڤینۆسی خوای جوانیش ئەجووڵێنێ

پەچەت لادە ببینم ڕووت ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم
لە ڕووی تۆ تێ دەگەم یەزدان چلۆن نەخشێ ئەنەخشێنێ

کە تیشکی ڕۆژ ئەدا زاخاوی پرچی زەردی زێڕینت
لەلام قەوسوقەزەح هیچ ڕەونەق و شەوقێکی نامێنێ

تەمەن ڕوو بۆ خەزان ئەڕوا کەچی گەردوون ئەوا تازە
لە وێرانەی دڵا تۆوی گوڵی دڵداری ئەڕوێنێ

بە چەشنێ خۆشەویستی تۆ لە سینە و کەللەما چەسپە
مەگەر جامی ئەجەل ئەو تین و تاوەی لێ هەڵێنجێنێ

🌼 شیعر و هۆنراوە 🌼

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌷

#_حاجی_قادری_کۆیی (1816 - 1897)

بە شەستی زولف و ڕووی ماهی وەکوو ماهی گرفتارم
گەهێ دڵگەستەیی مارم، گەهێ گیانخەستەیی نارم

سەگی دەرگات و مەجنوون و نجوومی ئاسمان یەکسەر
مەگەر هەر خۆت بزانی چۆن گەواهن من کە بێدارم

بە یادی نەخلی باڵات ئاو لە چاوما بێقسوور هەر دەم
دەجۆشێ، غایەتی دوورم دەزانی من وەفادارم

لە بەحر و بێشە و سەحرا، نەهەنگ و زەیغەم و ڕووبا
وەکوو سەگ هەڵدەیێن ئێستا لە ئاهـ و ناڵەیی زارم

ئەمیش جاران نییە قوربان توفەیلی بێمە سەر خوانت
خەتت میهمانییە ئەمساڵ نەماوە لەززەتی پارم

بە گریانی ڕیا واعیز بەسەرما هات و نەیزانی
کە وا من ئاشنام ناگاتە قاپیم مەستی هوشیارم

عیراقی بێنەوان، مەشرەب موخالیف، وەک سەبا هەستە
مەقامی ڕاستی «حاجی» حیجازە گەر دەچێ یارم

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌾

#_سەیفولقوزات (1876 - 1945)

ئەو زوڵمە لەسەر چی کە دەکەی لێمە بە ناحەق
هەر عیشقە گوناحم بوەتە باعیسی نەستەق

سەر، گۆیە لە مەیدانی غەمت، پێی بکە بازی
ئەزیەت مەکە زولفت بە شەقێ لێی بدە سەر شەق

قەوسوقەزەحە تاقی برۆت ئەوڕۆ بە وەسمە
بۆیە دڵەکەم لەتلەتە بۆ خەنجەری ئەزرەق

خۆم خستەوە بەر پێ، بە ئومێدی سەری زولفت
دەخولێمەوە بەو ڕیشتەیی گیسوو وەکوو مەزرەق

دەڕژێنێ بە یەک غەمزە نیگات خوێنی سپاهێ
دەشکێنێ بە ڕووی تۆبەشکەن تاقی خەوەرنەق

بەو زولفی سەرازیرە لەسەر چاهی زەنەخدان
ئاوێزە دڵم هەر وەکی هاڕووتە موعەللەق

هاتم بە خەیاڵ سەیری گوڵستانی ڕوخت کەم
پێگیری خەیاڵیشی نەدا لووسی و ڕەونەق

بەو زولفی سەراپا وەکوو ئاهوویی موقەییەد
یا شەهپەڕی تاووسە لەدووی کەبکی موتەووەق

تا بەختڕەشی بۆ «حەسەن» ـە باعیسی دووری
ڕووی زەردی بە سووراوی سریشکی بووە ئەبڵەق

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍂

#_حەمدی (1876 - 1936)

ئەی دیجلە لێڵ و وێڵی سرشکی ڕەوانی کێی
وەک تیری دڵشکافی لە بەحری کەوانی کێی

مەجنوونی زلفی خاوی چ لەیلایەکی لە چۆڵ
بەم لێوی وشکەوە بە هەموو دەم دووانی کێی

گەر ئابڕووتکاوی فەرموو تکاوی چ ڕوویەکی
ئەم بێقەرارییە چییە ڕۆحی ڕەوانی کێی

خاڵی نییە لە ناڵە دەروون و دڵت دەمێ
وەک نەی نەوایی شۆرە مەقامت قەوانی کێی

یا پیری یا لە قەهری زەمان پێچوتاب ئەدەی
قامەتخەمی فیراقی نیهالی جوانی کێی

تورکانە توندخوویی بە نەرمی کە عاشقی
ڕووت وا لە ئێمە ئاخۆ لە ئێمەی لەوانی کێی

ئەم خەتتی ئیستیقامەتە وەکوو گرتووتە بیگری
«حەمدی» دەزانی ڕەهبەری ڕۆژ و شەوانی کێی

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🪴

#_ئەدەب (1859 - 1916)

عومر گەیییە ئاخر و ماچێکی جانانم نەکرد
یەک نەزەر تێرم تەماشای ماهی تابانم نەکرد

دامەنم پڕ خونچەیی فرمێسکی گریانە و قەتم
خونچەیێ لەو گوڵشەنی خەندان لە دامانم نەکرد

نەشئەبەخشی ڕۆحە بادەی لەعلی جانان، ئەی عەجەب
بۆچ ئەمن قەت لەو مەیەم، قەترێک لە فنجانم نەکرد

کێ شەوێکی هەمدەمی ئەمنی نزاری خەستە بوو
تا بە ئاهـ و ناڵەوە، تا ڕۆژ هەراسانم نەکرد

ئەی نیگاری بێوەفا، چەندم جەفای تۆ دی و ئەمن
یەک سەری موو، قەت خیلافی عەهد و پەیمانم نەکرد

تا لەبی لەعلی ئەتۆم دی، بەو لەبی لەعلت قەسەم
قەت چە جاران یادی یاقووتی بەدەخشانم نەکرد

سوبحدەم هاتم بەشانەی کەم، سەری زوڵفی سیات
چونکە ❞با❝ نامەحرەمی تۆ بوو، پەرێشانم نەکرد

تیری موژگانت لە دڵ دا، غەمزەکەی تۆیە دەوای
ئینتیزاری مەرهەمی تۆ بوو، چە دەرمانم نەکرد

لەو دەمەی چاوم بە گوڵزاری جەمالی تۆ کەوت
قەت خەیاڵی گوڵشەن و یادی گوڵستانم نەکرد

وەسڵی تۆم ئەووەڵ کە دی، نەمزانی هیجرانی لە دوون
لەززەتی خولدی بەرین بوو، یادی نیرانم نەکرد

ئەو دەمەی ماچی لەبت، خەوفی عیتابی تۆم نەبوو
خاتەمم پێ بوو، کە من یادی سلێمانم نەکرد

تۆ گوتت مەرجانە لێوم، من گوتم جانا بەهای
غەیری ئەم سەودایە جانا، من چە تاوانم نەکرد

چەندە واعیز، وەعزی دا و فەرمووی کە العشق جنون
عاقڵیم کرد، ئەی «ئەدەب» بەو پەندی نادانم نەکرد

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

☘️

#_عەونی (1914 - 1992)

بە یادی بەژن و باڵات تاکوو کەی دڵخوازی باڵا بم
بەبێ تاوان وەکوو یووسف لە زیندانی زولەیخا بم

هەمیشە من لە تۆ نێزێکترم ڕووت هەر لە بەرچاوە
لە تاریکی شەوی تەنیایییا من بێچرا نابم

دڵی سەرکەش دەزانم چی دەوێ ئەنجام نەزانینە
لەبۆ قەندی مەمت گەر من وەکوو منداڵی ساوا بم

چەشەم گەر خاڵی گۆنات بێ لەلام خۆشە هەتا مردن
لە بەند و کۆت و زنجیر و کەمەندی زۆڵفی تۆدا بم

ئەمەندەم دەردی دووری چەشتووە مەرج و بەڵێن وا بێ
ئەگەر بمرم ئەگینا تاکوو ماوم لێت جودا نابم

خومارە، شەڕفرۆشە، فیتنەبازە، مەست و ئاڵۆزە
شەو و ڕۆژ قەت لە سیحری چاوەکانت دڵنیا نابم

گوتم ماچی دەمت نرخی چییە گیانت دەوێ فەرموو
گوتی پێم ناکرێ «عەونی» کە هەر سەرگەرمی سەودا بم

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌱

#_ناری (1874 - 1943)

دەس بدا گەر نێرگسی شەهلا برا نەسرین چییە
ئافتابی خاوەرم بێ پڕتەوی پەروین چییە

تا تورەنجی غەبغەبی مەعشووقە بێغەم دەس کەوێ
سا شەمامەی خاوی بڵ یا کوولەکەی نەخشین چییە

موعجیزەی مووسا کە ڕووی دا سیحر و جادوو چی دەکا
هیممەتی ڕۆستەم ببێ مەکرئەفکەنی گورگین چییە

نەقشی مانی دەرکەوێ نەققاشی چین ڕیسوا دەبێ
حوسنی یووسف جیلوەگەر بێ زینەتی شیرین چییە

گەر نەسیمی پەرچەمی لەیلا موعەتتەر کا دەماغ
لای دڵی مەجنوون نەسیمی نافەیی موشکین چییە

پیرم و ئوفتادەم و بێتاقەت و فیکر و خەیاڵ
وەرنە تەرتیبی قەسیدەی نازک و ڕەنگین چییە

«ناریا» بەس لێ دە لافی دانش و عەقڵ و شعوور
لافی پووچی بێمەزە و بێتام و بێتەحسین چییە

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌻

#_نالی (1800 - 1877)

حیرەتزەدە وا دیدە وەکوو حەلقەیی دەر ما
بێمایە نییە عاشیقی بێچارە، بفرما

بێ، سەروی ڕەوانم! کە لەبەر ئەشکی ڕەوانم
خەرقە بووەتە غەرقە، کەوا سەوزە لە بەرما

ئەی واعیزی بارید چییە هەر وەک هەرەسی کێو
بەو وەزعە کە بایە هەموو، هاتوویی بە سەرما؟

بۆ هەر کەسێ مەبزوولە تەریقێکی ئەمانەت
هەر عاشقی بێچارە لە ڕێی خەوف و خەتەر ما

دیدەم هەموو شۆراوە بە شۆراوی سوروشکم
لەم لەوحە نیگارینە نە عەین و نە ئەسەر ما

وا زەن مەبە ڕوخسارەیی تۆ غائیبە قوربان
بنواڕە چلۆن نەقشە لەنێو دیدەیی تەڕما

یا توربەتێ، یا غوربەتێ با ڕێ بشکێنین
هەر مونتەزیرە «نالی» ئەگەر مرد و ئەگەر ما

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌿

✓ #_بێخود (1879 - 1955)

بِحَمْدِ اللّه
 بە بولبولمەشرەبێکی فازیل و خۆشحاڵ
عەتای فەرموو خودا گوڵغونچەیێکی تازە و لێوئاڵ

ئەگەرچی ناوچەوانی پاکی قیبلەی ڕۆژپەرستانە
هیلالی عیدی فیتریش دەرئەخا ئەمما بە ئەبرۆی کاڵ

دەهان و مەقعەدی دوژمن قەعادەی بێت و بلوێری
دەماری حاسیدی دەسرازە ئێسقانی عەدووی خڕخاڵ

ئەگەر پێشکەش ئەفەرموون پێشکەشی بێت عەرشی ڕەحمانم
بە توولی عومر و عیلم و فەزڵ و جاهـ و حیشمەت و ئیقباڵ

ئومێدم وایە بەدخواهی بەهەشتی تەلعەتێکی وا
بڵێسەی دۆزەخی بوخل و حەسەد بیکا بە کۆی زووخاڵ

بە تێغی شەرع و دیرعی وەرع و بەرزی عیلم و گورزی زوهد
خودا بیکەی بەسەر هاوعەسری خۆیا وەک توهەمتەن زاڵ

کە ساڵی مەولیدیم پرسی خیرەد فەرمووی وەکوو باوکی
بژی یا رب بجاه قائل عِش قَرناً او صد سال

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌱

#_حەمدی (1876 - 1936)

دەس لە دەریادا دەبا بۆ پووشێ ئینسانی غەریق
ناعیلاجی مەرد دەکا ئەلبەت بە نامەردێ ڕەفیق

گەر ڕەفیقت دڵ بشێوێنێ بە بێعەقڵی برا
ئەو ڕەفیقە زوو موقابیل تۆ دەوەستێ وەک فەریق

لێوی تۆ پەروەردەیی خوێنی دڵی ئەهلی دڵە
یا دەسێنێ خەرج لە مەوجی بەحری مەرجان و عەقیق

سەردە دۆزەخ بۆ ئەوانەی گەرمی عەشقی دلبەرن
کەی مەجاز سۆزی دەگاتە مەرتەبەی عەشقی حەقیق

ڕێ بە قەعری بەحر ئەبا غەوواسی عاریف بۆ گوهەر
حەقیە بۆ مەزموون کە شاعیر کەوتە ئەفکاری عەمیق

یەک پڕیشکی نووری عەشقت ئاگرێکی خستە دڵ
کەس لە بابی عالییا نەیدیوە بەو نەوعە حەریق

هەر شەوێ دەیهێنمە خاتر جەلالی ڕوویی یار
ئەوجی دڵ پڕیە لە ناڵەی ڕەعد و چەخماخەی بەریق

بۆ جەفا بێ با لە فکری دەرنەچم کافیمە من
«حەمدی» نابێ قەت وەکوو ئەو شۆخە غەددار و شەفیق

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌻

#_حەریق (1856 - 1909)

عالەمێکە پڕ شەڕ و شۆڕ و نیزاع و ئیرتیهاش
ڕۆژگارێکە سەراسەر میحنەت و پڕئیغتیشاش

کەس نییە بۆ ئیستراحەت سەر بنێتە سەر سەرین
کەس نییە ئاسوودە بێ پاڵووی لە خاری ئیفتیراش

تالیبی ئیمساک و خیسسەت ڕووبەڕوو هاتۆتە پێش
ساحیبی عیرفان و دانیش سەربەزانوو چۆتە پاش

بۆ سلووکی ڕێی مەعاریف پاڵەوانیش ناتەوان
بۆ تەریقی جەزبی جیفە وەک یەکە ورد و هەراش

نان و ئاوی ئەهلی دڵ هەر غوسسەیە و خوێنی جگەر
دەستی بەرداوە لە عورزە تالبی نانی بەلاش

هەر کەسێ دانگێ شعووری بێ شەعیرێکی هەیە
ئەبلە بێدەنگ بۆتە ساحیب موڵکی شەشدانگ و مەعاش

گەر بە تێڵا و زۆر نەبێ ڕۆزی وەدەس کەس ناکەوێ
شاهیدە بۆ موددەعای ڕاست حوکمی قازی و کیری جاش

دین بە زاییع چوو مەگەر بۆی ڕێک کەوێ پیاو ناگەهان
وەک کەلیموڵڵا خودا کردیە دەلیلی سەنگتراش

نەک وەکوو قازی زەرووری و وەک مەلای ناخوێندەوار
یا خەڵیفە کۆڵەتاش و مورشیدی خۆهەڵتراش

یا وەکوو من بەخت و تالیع یاوەر و یارم نەبوو
جێی موتاڵا و نۆرەدەرسم بوو بە دەورەی نۆبەئاش

وەک ئەرەستوو بم جیهانگیرم سکەندەر بێ نییە
جارێ بابایێ ڕەفیقم بێ وەکوو وێڵداشی باش

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌸

#_سالم (1800 - 1866)

هەر بە عەمدەن یاری من بێپەردە قامەت دەردەخا
مەحزی کیزبی موددەعای دەهری قیامەت دەردەخا

سیڕڕی عیشق و دڵبەخوێنبوونم بەسێ نۆشی وەڵی
ئەشکی ئالوودەم لە ڕوودا بەس عەلامەت دەردەخا

تەرکی مەی بۆ من بەجوز ئەفسووردەگی نەفعی چ بوو
کاری بێمەعنا چ زوو شێوەی نەدامەت دەردەخا

موقتەزای خوونڕێزییە چاوت کە بیمارە ئەبەد
خاسسە بۆ قاتیل لە دونیا حەق شەئامەت دەردەخا

من وتم تیغی برۆت ساو دا بە قەسدی ئەو وتی
پیری عیشقە «سالم» و یەک یەک کەرامەت دەردەخا

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🥀

#_ناری (1874 - 1943)

هەر دوو غەزەلی تاهیر و عیززەت کە لەبەر کەم
شایستەیە گەر ئەفسەری عوسمانی لەسەر کەم

گەر شەهدی خەیاڵاتی دەمێ بێتە نەزارەت
لایق ئەوەیە تەرکی مەی و شیر و شەکەر کەم

گەرچی لە وڵاتی عەجەما ساکینم ئەمما
بڕوا مەکە من قەت بە عەلی سەببی عومەر کەم

شەرمەندە و ڕووزەرد و سەرئەفگەندەیی دەرگام
مەنعم مەکە لەو قیبلە، ئەگەر سەرفی نەزەر کەم

بێ گەردش و ئاشووبی زەمانە بە حەقیقەت
مومکین نەبوو تەرکی ئەدەب و نەقسی هونەر کەم

ئەمما کە ڕەقیبم بە هەموو لەحزە فەلەک بێ
مەعلوومە دەبێ دڵ لە غەما سەرفی زەرەر کەم

تەخسیری من و لەشکری بەخشایشی تەبعت
شەڕیانە وەلێ مەسڵەحەتم وایە حەزەر کەم

غوفڕانی وەکوو بایە، وەکوو گیایە گوناهم
چۆن نوختە موقابیل بە ئەسەد گورگی لەجەر کەم

بێعەقڵییە بۆ من لە نەزەر عەسکەری ڕووتا
باسی غەلەبە و کەشمەکەشی فەوجی قەجەر کەم

بەهبەهـ چ نەویدێکە ئەگەر بێت و بڵێ من
ئیحسانە لە تەخسیری، بە دڵ سەرفی نەزەر کەم

«ناری» کە دڵی تاهیرە وەک جامی سکەندەر
حوسنی نییە دڵ هەمدەمی ئەنواعی خەتەر کەم

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌺

#_سەیید_کامیل_ئیمامی (1903 - 1989)

لەگەڵ دوژمن «ئیمامی» هەر وەکوو شێری ژیان وا بە
لە پێش پڕدانیان ڕاوەستە، وەک بەوری بەیان وا بە

بە داخ و دەردەوە بۆ چی چەمیویو ئاهەکەت تیرە
لەگەڵ خەڵکی زەمانە ڕاست وەکوو تیری کەوان وا بە

ئەگەرچی هەر وەکوو کیسەڵ لە قاپێلکی خەما خەوتووی
لە کالانا مەوێستە هەر وەکوو تیغی دەبان وا بە

لە ڕیزی عاشقانیش هەر وەکوو مەجنوونی ماڵکاول
لەدووی خێڵ و کەژاوەی لەیلی هەر وەک سارەوان وا بە

لە عیلمی سێحر و نەیڕەنگ و فسوون قەی ناکا تێ کۆشە
هەتا پێش چاوی دوژمن وەک شک و وەهم و گومان وا بە

بە گەرمی ڕابوێرە شەو بە یادی دڵبەرت «کامیل»
لەگەڵ ناڕاستەکان سارد وەک نەسیمی بەربەیان وا بە

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🥀

#_نالی (1800 - 1877)

حلقه در گوش
ـی کەفی ڕەنگینی تۆیە ئەم دەفە
با نەناڵێ، لێی مەدە عَنْ لَطْمِهِ كفَّ الْكفَه

نەی، کە ساحیبسێڕڕە، سەر تا پا بە ئەمری کنْ کونە
باتینی قِفْ قِفْ عَلی سِرِّی، بە زاهیر قەف قەفە

خۆشترە عوزری گونەهکاران لە سەد زیکری ڕیا
ئەم بە نەرمی عەفوە عەفوە، ئەو بە توندی عەف عەفە

شێخی و سەر لنگە دەستاڕی بە دەستاری بوزورگ
ڕەندم و، دەستاری کەللەی من دەفە، نەک میندەفە

خادیمی مەخدوومییە، ماقووڵی ناماقووڵییە
لەم دەرە ئاسەف سولەیمانە، سولەیمان ئاسەفە

ساحێبی علم الکتاب ـە موتریبی هودهودنەفەس
یا سولەیمانە لە اخوان الصفا، ئاسەف سەفە

جامی تاقی مەیکەدە میشکاتی قیندیلی دڵە
شیشە پڕ قەرقەف لە ڕەفڕەف شاهی عالی ڕەفڕەفە

تەبعی «نالی» توندە ئەمڕۆ، یا بە نەشئەی نیمنیگاهـ
مەستی ڕەحڕاح و مەی و ڕاح و قەراح و قەرقەفە

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌹

#_سەیید_کامیل_ئیمامی (1903 - 1989)

نێرگسی مەستی ئەو کە وا سەیری گوڵ و چەمەن دەکا
کایە بە سوێسن و گوڵ و شۆخی بە یاسەمەن دەکا

دڵ لە شکەنجی زولفی ئەو لانەیی کردووە قەدیم
مەنعی مەکە شەوانە گەر مەیلی وەلای وەتەن دەکا

چونکە شکاوە شووشەکەی، پاکی ڕژاوە ئابڕووی
بۆیە موشەووەشە و قسەی زولفی شکەن شکەن دەکا

قەددی بڵند و شووشی ئەو تەعنە لە سەروی باغ ئەدا
جیلوەیی پڕجەماڵی ئەو ڕەخنە لە ڕۆح و تەن دەکا

تەبعی مەلوولی «کامیل» ـت، کاکە چلۆن دەگا بە تۆ
شەشدەری بەستراوە ئەو، ئارەزوویی کەفەن دەکا

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

💐

#_هێمن (1921 - 1986)

لەباری، نازەنینی، نەرمونۆڵی، دڵتەڕی، شادی
لە چاوی بەد بەدوور بی ئەی کچی جوانی مەهابادی

لە جوانیدا، لە پاکیدا، نییە هاوتات و نازانم
فریشتەی ئاسمانی یا نە پەروەردەی پەریزادی

سەری کوڵمت گەشە هەر وەک گوڵی کوێستانی کوردستان
لەبەر بەژنت دەبێ سەر دانوێنی خەڵفی شمشادی

دڵی سەد عاشقت کردە نیشانەی تیری موژگانت
کچی کوردی لە تیرئاویتنا مەعلوومە ئوستادی

بە شمشیری دوو ئەبرۆت جەرگی خەڵکی لەت دەکەی دیارە
دەزانی چەک لەکار بێنی، کچیش بی تۆرمەی مادی

لە سوێیانت وەها دێوانە بووم چاومەستی خوێنشیرن
لە قەڕنی بیستەما ڕەنگە ڕەچاو کەم کاری فەرهادی

ئەوێستا تۆ لەوێ دیلی دەسی بێگانەی و ئەمنیش
لە دووری تۆ دەکێشم ڕەنج و دەرد و داخی بێمرادی

زەمانە «هێمن» ـی تۆی وێڵی دەشت و چۆڵ و سەحرا کرد
فەرامۆشی مەفەرموو، جاروبارێ هەر بکە یادی

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍁

#_سەیید_تاهیر_هاشمی (1915 - 1991)

ئەمان لەو کاتە کە یارم بە عیشوە لەنجە دەنوێنێ
هەڵئەستێ، هەڵدەکا چاک، مەی دەڕێژێ، ساغەر ئەشکێنێ

دەچێت و من لەسەر ئاگر ئەبرژێم ئاخۆ کەی بێ ئەو
دووبارە بێتەوە، حەققم لە دەستی هیجر بستێنێ

کە کێشای خەنجەری ناز، دەس لە من هەڵگر نییە تاوێ
مەگەر دەستی شەکەت بێ و شێوەیی مروەت بەجێ بێنێ

فیدای ئەو مەستییەم وا ڕێگەیی مەیخانە کەج ناکا
لەگەڵ شەحنەش ئەگەر تێ هەڵبچێت و دەستی بپسێنێ

چ قەسرێ بوو خودایا دوێنێ شەو من گەیمە قاپی ئەو
کە دەربانی بە قەیسەر داغی چەندین ساڵە دەڕژێنێ

لە ترسا مانگی چواردە مووی هەموو ئەعزای ئەبێ سنگ سنگ
هەتاوی من لە ئاسۆی حوسنەوە گەر ڕوویی هەڵبێنێ

لە خوێنی خۆت دە «تاهیر» جامی بادەی نابی بۆ تێ کە
کە بادەی خوێنی تۆی گەر دەس کەوێتن ناچێ بۆ شوێنێ

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍃

#_قانع (1898 - 1965)

ئەم قەڕنە کە وا خەڵقی ئەڵێن قەڕنی ژیانە
دەورەی هونەر و یەکیەتی و بەرزی گەلانە
زانین لە بروزدایە، نەزانین لە نەمانە
گۆیا بە درۆ ڕۆژی سەفا و سەیری جیهانە
وەڵڵاهی دەڵێم ڕۆژی خەم و دەردی گرانە

بڕوانە یەکێ مەستی مەی و ماتی خومارە
هێندێکیش ئەڵێی خیڵقەتەکەی مێچی قومارە
هێندێ بە قەزاگێڕی سەری فلس و دینارە
هێندێ بە ڕەزاڵەت لە هەموو گیتی دیارە
هێندێکیش ئەڵێی جۆکەری دەورانی زەمانە

سەیری کە یەکێ مەیلی لەسەر گایینی نێرە
یەک یەک بە پڕوپیرەژنی بێکەسە فێرە
یەک برسی و داماوە، یەکێ پۆشتە و تێرە
یەک دەوڵەمەنی گوونەکەری بێ دڵ و خێرە
ئەم جامیعە سەد ڕەنگە دەڵێی کانی ژنانە

ئوستادی ئەدەب خۆی بە ئەبەد مەستی شەرابە
بۆ پۆکەر و بۆ دانسە، دڵ و جەرگی کەبابە
بۆ هووشە و فیشاڵ چ عەجەب عالی جەنابە
شێخ و بەگ و میران و مەلا پاکی خرابە
دەک دەستی غەزەب هەڵگرێ ئەم دەور و دووکانە

کوڕ بابی دەسووتێنێ لەبۆ تاکەقەرانێ
بابیش کوڕی خۆی سەر ئەبڕێ بۆ لەتەنانێ
ئاغا وەکوو شێرە لەبۆ تاڵانی شوانێ
زانا بە دووسەد حیلە ئەفەوتێنێ نەزانێ
هەی خۆت وەکوو خۆت چەرخی ستەمکاری زەمانە

ئەو جێ کە بە قانوونی ئەدەب شوێنی پیاوە
جێگەی هونەر و فەلسەفە و عیلمی تەواوە
بڕوانە چلۆن ئێستە وەها زەنگی زڕاوە
مەیخانەیی مەخسووسە لە هەر جێیە کراوە
لەو جێگە چ هەرزانە شەرەف، بیرە گرانە

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍀

#_سەیید_کامیل_ئیمامی (1903 - 1989)

وەکوڵ هات مەنجەڵی دڵ دەسبەجێ ئەی دیدە گریانێ
دەبێ بڕژێنی ئاخر چاوەکەم دوڕڕێ بە دامانێ

لە سایەی سۆزی دڵ ئەمڕۆکە چاوم هێند دڵاوایە
لە گەوهەر پڕ دەکا ئەو دەست و کۆشی هەر موسوڵمانێ

ئەمن خۆ کۆشی خۆم پڕ کردووە هەڵناگرێ چیدی
جەهەننەم ئەی ڕەقیبی بەدمەزەب تۆش کۆشی خۆت دانێ

کە چاوم بۆتە گۆمی خوێن و خوێ پرسیم لە هاودەردێ
لەگەڵ دەریا کوتی بەستوویەتی چاو مەرج و پەیمانێ

کە «کامیل» خوێن دەبارێنێ لە چاو ئەی بێوەفا یارم
حەکیمی دەردی وی هەر تۆی کەرەم کە تۆزەدەرمانێ

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌿

#_کوردی (1809 - 1850)

بۆ گەڕانی ئاشی دڵ فرمێسکی چاو ئاق دنگەزە
غەیری هیجران و بەڵا ئەسڵەن بە من نادا مەزە

هێند بەتاو هات خوێنی کوژراوان لە موژگانی سیات
ئەسپەکەت جاران سپی بوو ئێستە ڕەنگی قرمزە

هەر لەوێ ڕۆژ بوویە تیرەنداز شوکر پێکات دڵم
ئەی فیدای دەست و کەمانت بم کوڕەی چاومامزە

تیغی ئەبرۆت تیری موژگانت بە قەتڵوعامی دڵ
نووکی نێزە تاجبەخشە تیغی جەنگی چەنگزە

خاڵی ڕووت قوربان بە عەییاری دڵی خەڵقی دزی
بۆ چی ڕێت دا بێتە ناو باخ ئەو حەبەشزادەی دزە

چاوی بیمارت کە دیم ڕوحمم بە حاڵی زاری هات
هەر کە تۆ غەمزەت هەڵستاندی لەناو جەرگم چزە

وەزنی زەربی پەنجەت ئەمڕۆ سەرفی ڕووی جانانە کرد
ئەی موعەللیم بۆ کزت کرد دەک لە جەرگت چێ کزە

هەر کەسێ عاشق لە دەست هیجران خەلاس کا مەرد ئەوە
ئارێ فەرهاد تا حەشر مەمنوونی پوورە هورمزە

من بە ناری سینە جەرگم بۆ کەباب کرد ئەو دەڵێ
«کوردی» زۆر چاکە کەبابت ئاخ چ فایدە بۆکزە

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌴

#_حەمدی (1876 - 1936)

تۆ بە چاوی سورمەدار و زلفی موشکیننافەوە
ئاسکەکەی دەوری خەتا بووی کەوتییە ئەترافەوە

بەم شەوی هیجرانە فەرموو با چراخانێ بکەین
من بە شوعلەی ئاهی گەرم و تۆ بە مینای سافەوە

تۆ کە تاقەغونچەکەی گوڵزاری حوسنی ڕۆحەکەم
چیت بەسەر ئەسبابی تاقە و ئەتڵەس و کیشبافەوە

کفرە بۆ چی گەر بپرسی حاڵی خەستەی عەشقی خۆت
با بڵێن کردوویە جارێ ڕوو بەلای ئینسافەوە

سالیکی ڕێگەی موحیببەت سەر لە جێی پێ دادەنێ
چی بەسەر چۆلی عیراق و یا بە کێوی قافەوە

تا قیامەت با بەرن باری گلەی ئێمە سەلەف
ئاگرێکی وەک عەشقیان نایە دڵ ئەخلافەوە

تێ گەیشت «حەمدی» کە بەندەی شێتییە دنیا و دین
ڕوو ئیتر ناکاتە زاهید چی بەسەر ئەشرافەوە

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌼

#_زاری (1905 - 1982)

جەژنی قوربانە سبەی ئەی نازەنین
ئەمن و دڵ پێکۆ بە قوربانت ئەبین

مەیلی کوشتاری هەیە بۆیە وەها
تێغی ئەبرۆ تیژ ئەکا بۆ سەربڕین

گیان ئەوا دەرچوو بڵێ لا کاتەوە
با شەڕەفیابی تەماشایی ببین

باغی حوسنە تەلعەتت لەو باغەدا
حەیفە بۆ بازی خەیاڵم هەڵفڕین

شارەزای ئەو باغە قەت ناکا هەوای
لالەزاری لەندەن و باغاتی چین

چاوەڕێ تا کەی بمێنم لێرەدا
یا بفەرموو بمکوژن یا بێژە بین

خۆ نییە یەک لەحزە ئەی «زاری» نەکەن
تیری برژانگی لە خاتر سەد برین

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌙🔭

#_هاوین

▫️ هاوینی 2723 ـی کوردی – 1402 ـی هەتاوی
دەستپێکردن: چوارشەممە 15:57 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ماوە: 93 ڕۆژ و 15 سەعات و 52 خولەک

▫️ Summer 2023
Start (June solstice): 21 Jun - 15:57 RKUT
Duration: 93 days, 15 hrs, 52 mins

🔸 لە ڕۆژژمێری کوردی و هەتاویدا چوارشەممە 21 ـی 06 ـی 2023 ڕێکەوتە لەگەڵ 31 ـی جۆزەردانی 2723 ـی کوردی دوایین ڕۆژی بەهارە و پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی وەرزی هاوینە (سەرەتای مانگی پووشپەڕ).

🔹 بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ڕۆژی چوارشەممە کات 15:57 خولەک لە نیوگۆی باکووریی زەوی دیاردەی «ڕۆژگەڕانەوەی هاوین - June solstice» ڕوو دەدات. لەم کاتەشدا لە نیوگۆی باشووریی زەوی زستان دەست پێ دەکات.

لەو ڕۆژەدا ماوەی ڕۆژ نزیکەی 14 کاتژمێر و 28 خولەکە و ماوەی شەویش نزیکەی 9 کاتژمێر و 23 خولەکە. هەروەها لەو ڕۆژەدا مەودای نێوان زەوی و خۆر زۆرە نەوەک کەم و دووریی نێوان زەوی و خۆر هەر بەرەو زیادبوون دەچێت تا دەگاتە دوورترین خاڵ کە بە «Aphelion» ناسراوە و ئەمەش لە ڕۆژی 04 ـی 07 ـی 2023 دەبێت و ئەو کاتە مەودای نێوان زەوی و خۆر دەگاتە 152 ملیۆن و 93 هەزار و 251 کیلۆمەتر.

هۆکاری گەرمبوونی هەوا لە هاوینی نیوگۆی باکووریی زەوی سەرەڕای دوورکەوتنەوەی لە خۆر، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە وا ئاستی خولانەوەی تەوەری زەوی بە ڕێژەی 23.5 پلە لارە لەسەر خولگەکەی بەدەوری خۆر و کشانی خۆر لە هێڵی ئیستوای زەوی بۆ خولگەی قرژاڵ لە پلەی 23.5 بەرەو باکوور و ستوونبوونی وا دەکات پلەکانی گەرما لە نیوگۆی باکووری زیاتر بێت، چونکە ماوەی مانەوی خۆر لە ئاسماندا زۆرتر دەبێت.

لە هەمان ڕۆژدا لە نیوگۆی باشووریی زەویدا، حاڵەتەکە بەتەواوی پێچەوانەیە و بڕێکی کەمتر لە تیشکی خۆر بە بەر نیوگۆی باشووریی زەوی دەکەوێت، بۆیە لە نیوگۆی باشووری ئەمە دەبێتە «ڕۆژگەڕانەوەی زستان - Winter Solstice». واتە دەستپێکی زستانە لەو ناوچانە. لە هەمان کاتیشدا تیشکی خۆر بۆ ماوەی شەش مانگ لە ئاسمانی کیشوەری بەستووی باشووری (ANTARCTICA) نابینرێت و دەبێتە شەوێکی شەش مانگیی دوورودرێژی بەردەوام.

🔭🌍 | مانگـــــــــــــــــ

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌴

✓ #_حاجی_قادری_کۆیی (1816 - 1897)

گەر خەڵقی جیهان یەکسەرە فەریادڕەسم بێ
وەڵڵاهی مەپوندار بەغەیری تۆ کەسم بێ

وا سۆزی دڵم ئاگری بەرداوەتە جەرگم
تۆقیوە هەناسەش نەفەسێک هەمنەفەسم بێ

مورغی سەحەرم باڵوپەڕی وەحشەتی ڕێگەی
هەستان و فڕینم یەکە چەرخیش قەفەسم بێ

نادەم بە هەموو موڵکی سولەیمانی زەمانە
لەم عالەمە ڕووتی چییە هەر گا هەوەسم بێ

هەر شەو بە دزی نەغمە لەسەر سیدرە دەکێشم
با سابیت و سەییارەیی گەردوون عەسەسم بێ

«حاجی» کە نیگارم سەفەری کرد و نەمردم
عەیبم مەکە وەک هاتەوە ئەم شەرمە بەسم بێ

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌼

سەر و ماڵم فیدای ئەو چاوە کاڵە
دڵم پڕخوێنە بۆ ئەو لێوە ئاڵە

کە ئەو شۆخە لە حەق من میهرەبانە
ڕەقیب حیلە و دەسیسەی تۆ بەتاڵە

لە ئولکەی دڵبەریدا یارم ئەمڕۆ
شوکور شاهەنشەهی حوسن و جەماڵە

بە شمشێری برۆت ئەی یاری بەدخوو
دەخیلە بمکوژە خوێنم حەڵاڵە

لەلام بێقەدرە نەسرین و وەنەوشە
ئەگەر دەستم کەون ئەو زوڵف و خاڵە

بە دنیا دڵ مەبەستن ئەی ڕەفیقان
گەلێ دامادی دی ئەم پیرەزاڵە

وەفا و خووبان و سەبر و عاشقی زار
نەبینراوە ئەمە ئەمری مەحاڵە

فیدات بم چۆن بنووسم شەرحی حوسنت
لە تەعریفی زوبانی خامە لاڵە

لە دنیا هاتن و دەرچوون لەلای من
بەڕاستی «ئەحمەدا» هەر وەک خەیاڵە

✓ #_ئەحمەد_موختار_جاف (1896 - 1935)

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌺

#_مەحوی (1836 - 1906)

کە لێوی خوێنمی نۆشی، شەوی خەت گرتی دەوری ئەو
بە قوربانی خوێنێکم کە وا ڕۆیی بەسەریا شەو

لە ئەشک و ئاهما جۆش و خرۆشی حەولی تەئسیرە
دەزانن ڕێیەکی دوورە لە پێش ئەڵبەت دەکەن سەرڕەو

بڵا ڕۆحت موقەددەس بێ، ئەم و ئەو کردنت بەس بێ
هەتا ئاخرهەناسە ئەو بناسە، هەر بنازە بەو

شەوێ لەیلا بە مەجنوونی وەها وادەی تەماشا دا
دەبێ ڕۆژێ ببینی من کە تۆ ڕێ خەیتە دەشتی خەو

لە ناڵینی منی ئیفتادە زاهید بۆ ڕقی هەستا
حوزووری ئاهـ ئاهی بوو بە غەیبەت ئەو دەکا عەوعەو

خودا بیدا ئەدەب حرزُ الأمانـ ـێکە عەتییەی ڕەب
چ بوو جەرگی بڕی غەیری ئەمەی نامەی دڕی خوسرەو

وتی من بێم و «مەحوی» وا بمێنێ، ناکرێ، نابێ
هەتاو و سێبەرین ئێمە، دەبێ یا من ببم یا ئەو

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌹

#_حەمدی (1876 - 1936)

زمانی لاڵە خامەم هەر لە باسی ئەو دەمە ئەفسەح
قسەی بێخوێم بە زیکری بستەی ئەو لێوانەیە ئەملەح

وتم من نیمە ئیستیعدادی سەرداری وەکوو مەنسوور
وتم حەقت دەوێ ڕیسوا بە داراکردنی ئەسڵەح

بە چاوی چڵکن و تیری قەزاوە بێ لەگەڵ فکرت
ڕەقیب چۆنی دەکەی تەرتیب ئەمەندە فیتنەیە پەحپەح

لە شانەم پرسی باسی توڕڕەیی میشکینی ئەگریجەت
ئەمەندەی وت ئەمە توولی هەیە نامەرد وەلاتەشرەح

بەهای خوێنی منی پێ نادرێ گەوهەرشوناسی دەهر
کە کردوویە بە کانی لەعل و گوهەر کووچەیی مەزبەح

بە خامۆشی لە کن پەروانە دەرسی حوزنی خوێند «حەمدی»
هەتا سووتن لە مەیدانایە نابن عاریفان ئەفرەح

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…
Subscribe to a channel