سڵاو خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد. لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان. 🌐 books.vejin.net 🌐 awin.blogfa.com 🆔 @EmranHusseini
🌷
✅ #_سابیری (1881 - 1944)
ئەی بەهەشتی ڕوو بە حەققی ئەو جەماڵ و شێوەیە
ئیلتیفاتێ کە بە چاوی تۆ کە عەقڵم لێوەیە
ئەی مەسیحالەب بفەرموو دەفعی ئازارم بکە
مەڵحەمی زامی دڵم مەعلوومە ئەو دوو لێوەیە
تا لە باغی ڕوویی تۆ عەناب و سێوم دی بە چاو
دڵ نەخۆشە هەر خەیاڵی ئەو عەناب و سێوەیە
مەیل ئەفەرمووی تێ بگەی ئەحواڵی دەردم دوور لە تۆ
هەر سەری موویی وجوودم سەد برینی پێوەیە
زوعفی قەلبی ئێمە دەرمانی بە لوقمان ناکرێ
چونکە موشتاقی گوڵ و گوڵزاری حوسنی ئێوەیە
تا بە لەفزی نەرم و شیرین ماهڕوو بانگم نەکا
هەر وەکوو فەرهادە ڕەنج و مەسکەنم ئەو کێوەیە
چیم بەسەر دوختوور و ئەجزاخانەوە ئەی گوڵبەدەن
چونکە دەرمانم گوڵی گوڵزار و حوسن و شێوەیە
«سابیری» بیمار و دڵسووتاوی دووری دولبەرە
هەر بە داخی پوڕتەقاڵ و ناسکە هەرمێوەیە
☀️📚
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
💐
✅ #_حەمدی (1876 - 1936)
تاجداری گوڵشەنی حوزنە گوڵی خەندانی من
شۆری بولبول کەی دەگاتە زەمزەمی گریانی من
گەر لە یار جیا نەبمەوە ڕۆحم بکێشن نامرم
چونکە هەر ڕۆحی ڕەوانە دلبەری جانانی من
هەر وەکوو ساقی فەلەک ئەم دەور و چەرخەی بۆ منە
تا لە خوێنی دڵ پڕی کا دیدەیی فنجانی من
داخلی فەهرەستی تۆماری فەلاتوونی نەبوو
هەر نەسیبی دوژمنم بێ دەردی بێدەرمانی من
گەر بە چاوی من دەبینی یەک سبەینێ ڕوویی یار
جا دەزانی حیکمەتی خۆکوشتن و گریانی من
جەننەت و دۆزەخ لە کولبەی عاشقاندایە وەسڵ
ڕەوزەیی ڕیزوانە دۆزەخ ئاگری هیجرانی من
چەندە خۆشە «حەمدی» جارێ بێتە ئەم وێرانەیە
جا دەبێتە قەسری جەننەت کولبەیی ئەحزانی من
☀️📚
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🍀 🎆
✅ #_ناری (1874 - 1943)
جەژنە لە هەموو لا بەیەقین یارییە ئیمڕۆ
ڕۆژی تەرەب و عیشرەت و بێدارییە ئیمڕۆ
جێگەی فەرەح و شادی و ئازادییە بێشک
وەعدی کەرەم و مەرحەمەتی بارییە ئیمڕۆ
☀️📚
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🎧🌹
✅ #_دەنگی_کوردی
◀️دەنگ: شۆڕش مەحموودی
◀️شیعر: هەژار (1921 - 1991)
مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری
بە تیشکە تێک شکا سوپای کڕێوە
هەواری ڕۆژ گەیشتە خاکەلێوە
فەرمان درا بە سەوزە سەر هەڵێنێ
چیدی لە بەندی خاکی ڕەش نەمێنێ
با دەرکەون، کوڵ و کەسەر بنێژن
با ڕۆژی ڕزگاری بکەن بە جێژن
شەماڵ، گەواڵ گەواڵ هەور بنێرێ
ئاهەنگ و بەزمی جەژنی پێ بسپێرێ
هەور لە دەشت و شیو و پۆپەشاخان
کردی بە تۆپتەقاندن و چراخان
شەماڵە، گاڵەگاڵیەتی و لە کارە
هەڵگرنەوە شاباشی شای بەهارە
شیعر و هۆنراوەЧитать полностью…
🌿
✅ #_حەمدی (1876 - 1936)
لە من با دڵ وەکوو دنیا هەتا مەحشەر تەوەللا بێ
وەکوو مەجنوون دڵ و دنیا فیدایی چاوی لەیلا بێ
وەرە مەستانە بۆ گوڵشەن بە مەخمووری نیگاهێکە
بە کوێری چاوی نێرگس جا لەمەولا مەست و شەهلا بێ
بەیادی قامەتت دایم خەریکی ئەم خەیابانەم
لە جەولاندا ئەڵێم بەڵکە یەکێ هەمڕەنگی باڵا بێ
دەمی تۆ و غونچەیە ئەسبابی دڵتەنگی من و بولبول
کە یاری فەیزبەخشە هەر وەکوو گوڵ ئاڵ و واڵا بێ
وەرە جانا بە تاریکی خەریکی خاتیمەی عەشقم
بەڕووتی ڕوومەتت بنوێنە با شەمعی موتاڵا بێ
بە سەهلی دەم لە ئەسراری دەمی نامەرد مەدە «حەمدی»
نەپشکووتوو کە نەبووە غونچە پڕلوئلوئی لالا بێ
☀️📚
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🌴
✅ #_زێوەر (1875 - 1948)
کوردە ڕۆژی غیرەتە، لەم ڕۆژە ویجدانت ببێ
تۆ کە ئیسلامی شوکور، کردەی موسوڵمانت ببێ
کوردە ناوت کەوتە ناو ناوانەوە، گوێ ڕاگرە
لازمە بۆ تۆش بەدایم کردەوەی جوانت ببێ
دەرحەقی هاوشەهریی و هاومەزهەب و هاودینەکەت
ئیقتیدارت گەر هەیە ئینعام و ئیحسانت ببێ
دەس لە بێئینسافی هەڵبگرە ئەگەر مەردی بەناو
ڕەحم و ئینسافت لەگەڵ زومڕەی فەقیرانت ببێ
گەر قەسابی یا بەقاڵی، یا عەلافی یا توجار
خۆت بەلەعنەت قەت مەکە باوەڕ بە قورئانت ببێ
چەند هەزار دینار ئەکەیتە مەسرەفی قەسر و بینا
باوەڕت بێ بۆ دە دوازدە ساڵە ئیمانت ببێ
پارەکەت وا بوو بە بارێ لیرە تۆ نایبەیتە گۆڕ
شەرتە بۆ ڕێگەی قیامەت تۆشە و نانت ببێ
کوردە قەومی تۆ زەلیلە تۆش بە سەودا مەیکوژە
میللەتی خۆخۆر مەبە ئەخلاقی ئینسانت ببێ
گرد و دەشت و کێو ئەکێڵی سەعی ئەکەی بۆ چارەکێ
یەک دەقیقەش یادی چوونە گردی سەیوانت ببێ
تاکوو مومکین بێ درۆ و ناڕاستی و غەششت نەبێ
ڕوویی خەندان، خوڵقی مەردان، فکری چاکانت ببێ
کاسبی و قازانج و تێکۆشین پەسەندی عالەمە
نەک بە جارێ پشت لە حەق کەی مەیلی شەیتانت ببێ
تا بەئوممێدی وەزیفەی، ئەی جەوان هەر ڕاسی بی
عەشقی عیلم و مەشقی حیلم و شەوقی عیرفانت ببێ
عیلمە ئەتخاتە مەقامی بەرز و جێگەی ئیفتیخار
عیلمە بۆت نێزیک ئەکا گەر فیکری کەیوانت ببێ
ساڵی سەعی و غیرەتە ساڵی وەفا و ڕەحمەتە
تۆ کە نەیبەخشی چ سوود موڵکی سولەیمانت ببێ
نوێژ و ڕۆژوو و حەج و عەمرە نەفعی هەر بۆ خۆت هەیە
خۆت لە پەنجا نەوع ئەخۆی، یادێکی جیرانت ببێ
☀️📚
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🌼
✅ #_دیاکۆ_هاشمی (1965)
🎆 ڕۆژی جیهانیی #_زمانی_دایک 🎆
📢 International Mother Language Day
✔️ زمان ناسنامه و کۆڵهکهی ژیان و مانی نهتهوهیه. ههر نهتهوهیهک زمانهکهی لێ بسەنرێتەوە، خۆشی لهنێو دەچێت و دەفەوتێت. ههر نهتهوهیهک ئهگهر سهربهخۆییشی نەبێت، بهڵام زمانهکهی خۆی بپارێزێت، ههرگیز نامرێت و ههر ڕۆژێک دێت که سهر دەکەوێت و سهربهخۆ دهبێت.
زمان، مرۆڤ له گیانلهبهرانی تر جیا دهکاتهوه، مرۆڤ به کهڵکوهرگرتن له زمان، هزر و بیری خۆی دهردهبڕێت و لهگهڵ کۆمهڵگای خۆیدا پێوهندی دهگرێت. نهتهوه جۆربهجۆرهکان لهبهر زمان لێک جیا دهکرێنهوه و ههر به زمانیش پێکهوه پێوهندی دهگرن.
📆 له نۆڤهمبری ١٩٩٩ ـدا ڕۆژی ٢١ ـی فێبریوهری، ٢ ـی ڕهشهمه، ٢ ـی اسفند، بوو به "ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک". بەپێی ڕۆژژمێری هەتاوی ئەمساڵ ساڵی پڕە. (پڕ = کبیسه)، واتە مانگی ڕەشەمە لە جیاتیی ئەوەی ٢٩ ڕۆژ بێت ٣٠ ڕۆژە. هەر بۆیە ئەمساڵ ٢ ی ڕەشەمە نابێتە ٢١ ی فێبریوەری، بەڵکوو ٣ ی ڕەشەمە ٢١ ی فێبریوەرییە. ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیش هەمیشە ٢١ ی فێبریوەرییە. کە وا بێت هەینی ٣ ی ڕەشەمە، ٢١ ی فێبریوەری ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکە.
◀️ زمان چییە؟
◀️ ڕۆژی نێونهتهوهییی زمانی دایک
◀️ مێژووی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
◀️ زمانی کوردی لە پارچەکانی کوردستاندا
◀️ بەرنامەی فێرگەی زمانی کوردی لە ئاسۆسات
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🌺
✅ #_خادیم (1895 - 1953)
لە مەوجی چینی توڕڕەی گێسوویی مشکینی دڵبەردا
مەحاڵە مورغی دڵ جارێکی تر لەم داوە دڵ بەر دا
بە قەولی فاعتصم چەنگم لە دونیا دا نە دامانی
ڕەها نابێ لە دەستم هەر وەکوو دونیا لە مەحشەردا
جگەر سووتاوی سۆزی ئاگری هیجرانی ئەو شۆخە
بە ئاوی وەسڵ موحتاجە چە موحتاجی بە کەوسەردا
بە مەحزی جەوری دولبەر دڵ لە دولبەر بەر بدەم هەرگاه
تەریقی ڕوویی یارانی تەریقەت بم لە مەحشەردا
بەسەر وەقتم لە بیماری ئەگەر بێ دەفعەیێ دولبەر
بەهانە گریەیە ئەعزا لە دەردا گەر عەرەق دەردا
ئەترسم بۆ گوڵی عەکسی خەیاڵت چون لە دڵمایە
نەوا پەژمووردە بێ بەرگی گوڵی حوسنت لە مەجمەردا
حرووفی شۆری سەودایی موحیب و پۆست پۆشانت
نییە گونجایشی هەرگیز بنووسرێ گەر لە دەفتەردا
نە مەجنوون شۆری وەک من بوو نە لەیلی شێوەیی وەک تۆ
نە فەرهادیش وەکوو من شۆری شیرینی لەناو سەردا
ڕەواجی لێ ئەسێنی «خادیما» لەعلی لەبی دولبەر
ئەگەر چی ئەسفەهانی بی و لە حوسن و تامی شەککەردا
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🎧
✔️ دووی ڕێبەندان
✔️ #_دڵدار (1918 - 1948)
ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کوردزوبان
نایڕمێنێ دانەیی تۆپی زەمان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە، هیچ نانەوێ ئاڵاکەمان
🎆 شیعر و هۆنراوە 🎆
🌹
✅ #_سالم (1800 - 1866)
غەم لە دڵ بۆ فەوتی شادی مەیلی سەرخۆشی دەکا
سوبحی عیشقە شەمعی عەقڵم ڕوو لە خامۆشی دەکا
زوڵفی شەبڕەنگت وەکوو ڕۆژە پەرێشان با نەبێ
وا سەحاباسا لە ڕووتا قەسدی مەهپۆشی دەکا
بۆ ئەدایی تەعزییەی من تورکی چاوی مەستی یار
بۆ تەرەب هەر دەم لە بەزمی عیشوە مەینۆشی دەکا
داستانی عیشقی من فاشە لە هەر کووچە و سوقاق
عەقڵی دێوانەم لەپاش ئەم حاڵە سیڕپۆشی دەکا
کەسرەتی زەعفم لە هیجرانا گەییشتە مەرکەزی
دڵ لە سینەمدا بەدایم مەشقی بێهۆشی دەکا
دڵبەری باڵابڵندم گەر خەرامان بێ بە ناز
سەروی گوڵزاری ئیرەم چۆن مەیلی هەمدۆشی دەکا
گەر نەوێڕێ ڕێی سەگی قاپیت بەرێ بۆ جێی غەریب
«سالم» ی مسکین لە دەرگا حەڵقەدەرگۆشی دەکا
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
💐
💠 #_سابیری (1881 - 1944)
عاشقان مەدهۆشی تەئسیری خەیاڵی حوسن و خاڵ
فارغ البالن لە تەئسیراتی ئافات و مەلال
عاشقان مەستی موتاڵای دەفتەری سونعی خودان
عاقڵان غەرقی جەماڵ و سوورەت و مەغرووری ماڵ
عاشقان بیمار و دووری یار و بێسەبر و قەرار
عاقڵان جوملە سەحیحولجیسم و مەسرووری ویسال
«سابیری» بێ خۆت بناسە عەقڵ و عەشقت کامەیە
عاشقێکی ترسنۆک و عاقڵی بێحاڵ و ماڵ
💠 | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🌾
☑️ #_هێمن (1921 - 1986)
من کە بێدەنگم ئەوێستا چاوەنۆڕی هەل دەکەم
هەل کە بۆم هەڵکەوت ئەنجا باسکمی لێ هەڵدەکەم
زۆر بەئومێدی خودا لەو خاکە پاکەی دەردەکەم
دوژمنە بێگانە ئاخر چۆن دەگەڵ وی هەڵدەکەم
نابی چیدی داری من بخوات و لێی سوار بی حەریف
داری دامەی خۆم لەبۆ لای خانی ئاغا هەڵدەکەم
نایەڵم تاریکی چیدیکە وڵاتم داگرێ
خوا مەدەدکار بێ چرای زانستی تێدا هەڵدەکەم
وەک جگێن وایە زەمان هەر کەس جگی خۆی تێ دەخا
تا چەقی هەموان بهینێ من جگی خۆم پەل دەکەم
نامەوێ من سەربڵندی خۆم و دایما کۆشش
بۆ بڵیندی و بەرزی و ئازادبوونی گەل دەکەم
قەت دەگەڵ بێگانەکان وەڵڵاهی دانووم ناکوڵی
من کە شاهێنم چلۆن ئاخەر ڕەفیقی قەل دەکەم
هەر کەسێ دەربارەیی ئەو قەومە بەد بدوێ برا
وا دەدەم مستێک لە زاری من ددانی کەل دەکەم
هەر کەسێ بۆ لای سنوور و سەرحەدی خاکی وەتەن
بێ، دەدەم بەردێک لە لاقی دەسبەجێ ئەو شەل دەکەم
هێندە فێڵاویم کە دوژمن وێم کەوی تا هەر دوو گوێ
قوم دەبێ، چونکە بە فێڵ ئەو تووشی لیتە و زەل دەکەم
خۆش بی بووزووی خۆم چ محتاجم بە پەشمی خاریجە
تاکوو جاوی خۆم هەبی بۆ جامەیی مەلمەل دەکەم
سارد و گەرمی ڕۆژگارم چێشتووە بە خودا گەلێک
بێ ئەوەی محتاجی کەس بم مشکلی خۆم حەل دەکەم
دوێشەوێ دایکی وەتەن «هێمن» لە خەودا پێی گوتم
ڕۆڵە کردارت حیسابە، کەنگی گوفتار حەل دەکەم
☑️ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🍂
☑️ #_زاری (1905 - 1982)
دڵم، هۆشم، خەیاڵم، تالبی یەک لەحزە دیدارن
کە بێ دیدار هەر دەم هەمدەمی سەد ئێش و ئازارن
شەکەر بێ موشتەری، بێنرخە قەندی میسر هەر ئانێ
بە خەندە، لەعلی لێوی دڵبەرت سەرگەرمی گوفتارن
نیگاهێ کەی ئەکەی چاوم لە ئەحواڵی ئەوانەی وا
بە نووکی تیری برژانگی سیاهت سینە زەخمارن
بە سورمەی دڵبەری ئەو ڕۆژە چاوی ڕشت، ئەمن زانیم
بە هەر تیری موژەی جەمعێ لە هەر لاوە گرفتارن
بە قانوونی نزاکەت، شانە بۆ تەرتیبی زولفی چوو
گەڕاوە دی بە هەر تارێکی سەد وامق گرفتارن
لە حوسنی بێنەزیر و بێحەدت وا دێتە بەر چاوم
بە شەوقت نەک منی غەمدیدە سەدها سینە پڕخارن
نیگاهێکم تەمەننا بوو لە چاوی، چاوی لێ پۆشیم
خودا ئەو چاوە مەستانەی لە «زاری» بۆ چی بێزارن
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🪴
✅ #_مەولەوی (1806 - 1882)
دەک فەڵەک چون من دەردت کاری بۆ
زامت پڕ نە ئێش نادیاری بۆ
ئەی فەلەک! وەکوو من دردت بێدەرمان بێت و زامت پڕ بێ لە ئێشی زۆر.
جەفای نەونەمام سەفات هورکێشۆ
خاترت وە نێش حەسرەتان بێشۆ
ئێش و ئازاری دەردت، ڕێشەی نەونەمامی خۆشی و سەفات هەڵکێشێ و ڕۆح و دڵت بە ئازاری خەم و خەفەت بێتە ئێش.
ساتێ بێخەم بی جەستەی جەفاکێش
ویارا وە شاد چەنی یاری وێش
ماوەیەک لەشی مانوو و خەفەتبارم بە خۆشی و بێخەم لەگەڵ یاری خۆیدا کاتی خۆیی بردە سەر.
وەخت بی لێڵاویت بگێرۆ چەمان
تا ئاخر دووریت وست نە بەینمان
لە بەخێڵی و حەسوودیدا خەریک بوو کوێراییت دابێت و دووریت خستە بەینمان و لە یەک جیات کردینۆ.
☑️ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
☘
🌟 #_وەفایی (1844 - 1902)
عەزیزم ڕۆحی شیرینم لە من بۆ چی کەناری تۆ
وەرە سەر هەر دوو چاوی من کە سەروی جۆیباری تۆ
لەسەر چاکی گریبانت سەبا شێت بوو وەکێوان کەوت
کە ڕێی کەوتە خەیابانی گوڵ و باغی هەناری تۆ
نەخۆشی چاوەکانت بووم و خەندەی تۆ سەبووری دام
شیفای بیماری خۆت دا، گوڵشەکەر باری لە زاری تۆ
لەلایێ تارە داوی دڵ، لەلایێ مارە قەسدی سەر
چ سیحرێکە عەجەب ماوم لە زولفی تاروماری تۆ
خەتت هێنا جەمالت پێ نوما، کوا ڕەونەقی خاڵت
فەڕەنگی هات و کەعبەی گرت و مەندی چوو لە شاری تۆ
ڕەگ و ڕیشەی دڵم هەر دەنگ و ناڵەی عیشقی تۆی لێ دێ
بڵێ موتریب، وەرە ساقی، سەراپا بوومە تاری تۆ
بە چاوت کەوتووم، بۆ زاری تۆ ئاگر لە من بەر بوو
سپەندم هەر بسووتێم چاکە من بۆ چاوەزاری تۆ
کوتم شێواوی زولفم چاوەکەت بەڵکوو عیلاجم کا
ئیشارەی دایە خاڵ و یانی وایە داغداری تۆ
نەخۆشی چاوی تۆم بێهوودەیە دڵداریی خاڵت
بە ئیفلاتوون عیلاجی نایە بیللا دەردەداری تۆ
جەماڵت ئاهی من گرتی خەتی سەبزت بەسەردا کەوت
چەمەن ڕابرد و سەرما هات و تێک چوو نەوبەهاری تۆ
نیگاهی کردە من هەستاوە زولفی خستە ڕوو فەرمووی
قیامەت هات و ڕۆژ گیرا، «وەفایی» هەر خوماری تۆ
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
💐
✅ #_شاهۆ (1882 - 1971)
🟢 بۆ خالید نەقشبەندی
نووری دیدە و دڵ عەزیزی قەومی میحنەتباری کورد
داری پڕمیوەی ژیانی میللەتی خەمباری کورد
مەرهەمی زامانی کۆنەی دڵبرینداری وەتەن
داروویی خۆشی نەخۆشانی لە ڕۆح بێزاری کورد
جێی ئومێدی قەومی مەئیووست لە خەیراتی وڵات
خالیدی کوردی دلێر و سەیفی جەوهەرداری کورد
دۆستانت سەربوڵەند و دوژمنانت سەرنگوون
شێرەکەی عالینەژاد و حەیدەری کەڕاڕی کورد
بیێنەوە سەر باسی ڕاسی نەگبەتیی کوردی هەژار
ئاخری کەی دێ بزانین نەگبەتی و ئیدباری کورد
گشت ئەزانین ئێمە بێبەش بووین لە خەیراتی وڵات
مووچەیان جەور و جەفایە، کاسب و جووتیاری کورد
گاهـ تورک و گا عەجەم لێمان ئەبوونە گورگی هار
گاهـ نووری گۆڕبەگۆڕ ئەبووە سەگی هەوشاری کورد
یەک لە شوێن یەک مەرجی سەعدئاباد و بەغدایان دەبەست
بۆ تەماعی نەوت و خازنەی ژێرزەوی خەیرداری کورد
ئاهـ و ناڵەی کوردی مەزڵووم بوو گەیشتە لای خوا
بۆیە وا نابوود و سووکن زاڵم و غەدداری کورد
دەستی زوڵمی لێ ببڕێت خاکی کوردستان هەموو
وەک بەهەشتی لێ بەسەر دێ جەننەت و ئەنهاری کورد
چاوەڕێن بەڵکوو لەمەولاوە بە هێزی یەکیەتی
تامی ئازادی بچێژن میلەتی بێداری کورد
بۆ ئەمە پێویستە «شاهۆ» دەس لە یەکتر بەر نەدەین
تاکوو زوو بێتە سەمەر باخ و گوڵ و گوڵزاری کورد
☀️📚
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🍀
✅ #_سەیید_کامیل_ئیمامی (1903 - 1989)
ئەوا چەمەن بە عیشقی گوڵ، دەری شەعەف دەکاتەوە
بە فەڕشی بەرگی نەستەرەن، بیساتی ڕادەخاتەوە
لە هەر چڵێک و هەر گوڵێ، نەوایی بولبولی حەزین
لە هەر کونێک و قوژبنێ، سەدایی دڵ دەداتەوە
چنار و سەرو و نارەوەن، بە دەم نەسیمی بەربەیان
وەلەرزە کەوتن و دەچن، بە پیر دەمی حەیاتەوە
دەمی نەسیمە وا کە دێ، نەسیمی موشکبۆیی گوڵ
وە یا شەمیمی دڵستان، بە موژدەیی نەجاتەوە
سریلە هاتوچۆیەتی، بە سرتە گفتوگۆیەتی
بە سروە پێم دەڵێ ئەوا بەهاری تازە هاتەوە
عەجەب بەهاری دڵگوشا، قەدەم بە خێر و جانفەزا
چ خۆشە بایە وا دەکەی، کە دێتە نێو وڵاتەوە
ژیاوە دڵ بە سروەکەی، گوڵاتەشین گەشایەوە
هەرەس کشاوە سەر چیا، فەقیرە زۆر بە ماتەوە
بڵێ قشوونی گوڵ بەدڵ وەدەرخە تاکوو فرسەتە
بە تەپڵ و تۆپەوە وەرە، بە لەشکر و سوپاتەوە
ئەمن لە تالیعی ڕەشم، جەماڵی ڕووتە ئارەزووم
خزابووە هەوری نەگبەتی، ئەویش ئەوا هەڵاتەوە
لەبەر کزەی مرم سەبا، کە خونچە هاتە پێکەنین
خەمی هەزار ساڵە ئەو، لەبیر بەشەر دەباتەوە
«ئیمامی» وەک سریلەکان لەگەڵ دڵی قسان دەکا
ئەویش بە سرتە پێم دەڵێ بەهاری تازە هاتەوە
☀️📚
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
☘️
✅ #_هێمن (1921 - 1986)
ئەوا هات مانگی خۆشی خاکەلێوە
نەما سەرما و بووران و کڕێوە
پەڵەک ڕەش کەوتە کوێستانی وڵاتمان
بە با و باران و لەنگێزە و شڵێوە
لە کێو و کەژ گیا وو گژ بەبارە
ئیتر دەرچوو مەڕوماڵات لە لێوە
لە لێوی جۆگەلە مێلاقە ئەوڕۆ
لە گوین سەربازی سوور وێستا بە پێوە
نەوەک کاکۆڵی یارم بەڵکە سونبول
وەکوو ژاپۆن و ئەڵمانی پەشێوە
نە هەر دێوانە بۆ سەیر و تەماشا
ئەوێستا عاقڵ و زاناش لە کێوە
تەماشای مامی جووتێر کە لە دەشتا
بە دڵگەرمی خەریکی وەرد و شێوە
بەهارە گوڵ سەری هێنا دەرێ تۆش
هەڵستە کوردە چیدی سەر مەنێوە
☀️📚
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
☀️ 2️⃣7️⃣2️⃣5️⃣ ☀️
✅ #_بەهار
✅ بەهاری 2725 ـی کوردی – 1404 ـی هەتاوی
دەستپێکردن: پێنجشەممە 12:31 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ماوە: 92 ڕۆژ و 17 سەعات و 40 خولەک
✅ Spring 2025
Start (March Equinox): 20 Mar 12:31 RKUT
Duration: 92 days, 17 hrs, 40 mins
📷 پێنجشەممە 20 ـی 03 ـی 2025 ڕێکەوتی 30 ـی ڕەشەمەی 2724 ـی کوردی دوایین ڕۆژی زستانە و هەینی یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهارە (سەرەتای مانگی خاکەلێوە یان نەورۆز).
🌷
📷 بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ڕۆژی پێنجشەممە کات 12:31 خولەک لە نیوگۆی باکووریی زەوی دیاردەی «ڕۆژگەڕانەوەی بەهار - Vernal Equinox» ڕوو دەدات. لەم کاتەدا تیشکی خۆر بە شێوەیەکی 100 % ـی دەکەوێتە سەر «هێڵی ئیستوا» ـی زەوی؛ بەپێی لاریی تەوەری خولانەوەی زەوی لەسەر خولگەکەی بەدەوری خۆردا بە ئاستی 23 پلە تیشکی خۆر لەسەر هەر دوو نیوگۆکانی باکووری و باشووریدا هەڵبەز و دابەز دەکات. هاوکات لە نیوگۆی باشووریی زەوی پاییز دەست پێ دەکات.
🌱
لە سەرەتای ساڵدا خۆر ڕێک لەسەر خاڵی جوگرافیی 90 ـی ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێت، کە ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بە شێوەیەکی زۆر ورد ئاراستەی ڕۆژهەڵات دەستنیشان بکەن، هەر وەها لە هەمان کاتدا لە هەمان خاڵی ڕۆژاواشدا ئاوا دەبێت و هەمان سوودی هەیە بۆ دۆزینەوەی وردی ئاراستەی ڕۆژاوا.
☀️🔭🌍
✅ | @Mang_MeriwanЧитать полностью…
🌱
✅ #_قانع (1898 - 1965)
لە خەڵوەتخانەدا هەرگیز خەیاڵی دڵڕوبا ناکەم
بە ڕوتبەی خۆم کە فەردی مێحنەتم کەس ئاشنا ناکەم
ڕسوومی عیشق نازانی چ هەرزە و ڕەندە پەروانە
لە دوورۆ ڕۆح ئەکەم پێشکەش لە مەجلیس خودنما ناکەم
بە فکری هیچوپووچم وام تەما بوو دڵ بپارێزم
لە چاوی تۆم کەوێ دڵبەر خەیاڵی بێبەقا ناکەم
هەتا جامەی کەفەن نەبڕی کەوای عیززەت لەبەر ناکەی
ئەگەر چی ڕەسمی ئەییامە، کراسی بێ کەوا ناکەم
هەتا دەستی ئەجەل کۆمەک بە کارم بێ لە دەستی خۆم
لەبۆ دەفعی بەڵا و مێحنەت لە کۆمەک مەرحەبا ناکەم
چ فەرقێکی نییە لای من گەدایی یاخۆ پاشایی
کە هەر دوو هەر ئەمانەت بێ خەیاڵی تەختی شا ناکەم
چ خۆشە هەڵترووشکانێ لە گۆشەی شاری خامۆشان
کە وا بوو ئارەزووی ژینی جیهانی بێوەفا ناکەم
خەیاڵی حوڕڕی وا شاری دڵی یەکبارە داگرتم
وەکوو بولبول منەتباری گوڵ و سروەی سەبا ناکەم
بەڕەحمەت بێ کە ئوستادم شەوێ بۆ تەربیەم فەرمووی
ئەگەر من «قانع»ـم ناو بێ چ بێئەمری خودا ناکەم
☀️📚
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🌻
✅ #_ئەحمەد_موختار_جاف (1896 - 1935)
لە حەسرەت لێوی لەعلت ئەشکی چاوم ئێستە گوڵڕەنگە
بە یادی چاوی مەستت دڵ هەمیشە مایلی بەنگە
تەماشا کە کە دێمە باسی تەعریفی دەمت جانا
شوکور هەرزان ئەکا شیعرم ئەگەر چی قافییە تەنگە
بە سورمە ئاوی داوە ئەو نیگارە خەنجەری ئەبرۆی
شەهیدی غەمزەیی خوێنڕێژی بۆیە مات و بێدەنگە
هەزار هاوار و داد ناگاتە گوێی، تەئسیری لێ ناکا
دڵی ئەو شۆخە بێڕەحمە لە ئاستی من وەکوو سەنگە
لەوەی خەڵکی ئەڵێن پێم عاشق و ڕیسوای نییە پەروام
نەسیبی عاشقی بێچارە دایم لۆمە و نەنگە
موسەللەح بوو بە شمشێری برۆ و پەیکانی موژگانی
موحەققەق تورکی مەستی چاوی یارم مایلی جەنگە
بنازم چەندە خۆشە تەعزیەی عاشق لەسەر قەبری
لە جێی شیوەن، زڕەی فنجان و دەنگی بەربوت و چەنگە
دەخیلم بێرە سەیری مەجلیسی ڕەندان دەمێ زاهید
تەماشا کە سەفایە، سەیرە، بەزمە، ڕەزمە، ئاهەنگە
تەواو نابێ بە «ئەحمەد» ئەی کەماڵی مەدحی ڕووی دڵبەر
لە عەرسەی وەسفی یارا پێی خەیاڵم ئێستەکە لەنگە
☀️📚
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🌸
✅ #_قانع (1898 - 1965)
شێخی من نوقڵ و نەباتە، پیری من نان و کەباب
مەیلی من ئەسپ و تفەنگە، نەک لەسەر چەنگ و ڕوباب
مێشکی من مێشکی بەهێزە، غیرەتم وەک ڕۆستەمە
ئیشی من خزمەت بە خاکە و فکری من قەهرە و عیتاب
پووری من خەنجێرە، جەرگی دوژمنی خاکی وەتەن
دۆستی من کوردی غەیوورە و دوژمنم زومرەی غوراب
کاکی من ناوی کوتەک، مەغزی عەدوو دێتنێتە دەر
بابی من ڕۆحی وەتەن، عالم بە هەر چاک و خەراب
ماسیخۆری ... ... و بەنگفرۆشی ... ...
کەی لە خاکی کوردسانا دێنە سەر ڕێگەی سەواب
هێندە پیشم خواردەوە، وەختە بە جارێ شەق بەرم
ئاهی دڵ وەک ئاگرە، تا کەی نەسووتێنێ حیجاب
با هەموومان پێکەوە دەستمان بە دەست یەکتر گرین
شۆر بخەینە مێشکی کوردان هەر وەکوو نەشئەی شەراب
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🪻
✅ #_نالی (1800 - 1877)
ماتەم وەکوو زوڵفەینی سییەهـ گرتی سەراپات
پۆشی لە ڕوخت تەعبییەیی بەیدەق و شامات
تاقانە یەتیمی خەلەفی ئاخری نیسان
تۆ خۆش بی سەدەف بوو بە فیدات دوور بی لە ئافات
بۆ فەوتی سەدەف حەیفە بڕێژی دوڕەری ئەشک
زایع مەکە دوڕدانە بە غارات و خەسارات
دیدەت وەکوو گوڵ سوورە، پڕی شەبنمی ئەشکە
یا لالەیی پڕژاڵەیە دوو نەرگسی شەهلات
بۆ گریەیی تۆ ڕەنگە منیش هێندە بگریێم
گەوهەر بڕژێنین بە بوڵەندی قەد و باڵات
لاکین ئەمە دونیایە، گەهێ سوورە گەهێ شین
لا یسألُ مَن عاشَ وَ مَنْ مات وَ مَنْ فات
بەس گریە بکە بۆ پدەر و بابی حیجابت
بێبابیی تۆ مووریسە بۆ وەسڵ و مولاقات
بێبابیی تۆ بۆ من و تۆ بابی فوتووحە
بێبابیی تۆ خواستەیی من بووبوو بە ئاوات
بێبابی مورادی من و تۆ بوو بە تەمەننا
بێبابی دوعایی من و تۆ بوو بە موناجات
ئەو بابە کە فەتح و زەفەری قەلعەیە قەلعی
با قەلعی بکا زەلزەلەیی هازیمی لەززات
ئەو پیری خەرەف، ئافەتی مەردی و سەفا بوو
تۆ شۆخ و جوان، دوور بی لە ئافات و خەرافات
ئەو فەوت و وەفاتە سەبەبی عەهد و وەفاتە
چوو ساعیقەیی بەردی عەجووز و گوڵ و مول هات
گوڵ تاجی لەسەر نا و چەمەن مەخمەڵی پۆشی
هات موژدە کە خەلعەت گەیییە بەر بە موباهات
هات زەمزەمەیی بولبول و ئاوازەیی قومری
هات بادی سەبا، دێن و دەچن عەرعەر و بانات
نەجم و شەجەر و نەرگس و ئەنواری شکۆفە
جیلوەی چەمەنن، یەعنی زەمین بوو بە سەماوات
ماوەردە لەسەر خەرمەنی گوڵ عەترفشانە
یا ئاوی حەیاتە، عەرەقی وردی موحەییات
گوڵشەن وەکوو بەزمێکە کە ئاحادی هوزاری
بۆ تاقەگوڵێکی گەیییە ڕوتبەیی میئات
تۆ باقییەیی ساقییەیی سەحنی چەمەن بە
مەیدان هەموو مەیدانە بە کاسات و بە تاسات
«نالی» یەک و ئەو کەس کە تەمامی غەزەلی بیست
مەعلوومی بووە زۆر و کەمی خاریقی عادات
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🥀
✅ #_زێوەر (1875 - 1948)
تا زولفی لەسەر چیهرە پەرێشانی سەبایە
ئاشوفتەگیی و تیرەگیی بەختی سییایە
ڕووی و لەب و مووی هەمدەم و ئامیزشی یەک بوون
غونچەی چەمەن و بوردی یەمەن، موشکی خەتایە
شمشادی قەدی سەروی خەرامانە ڕەوانە
جێگیری دڵی پادشەهـ و شاهـ و گەدایە
چاوی کە وەکوو دیدەیی بازێکە شکاری
دڵ وەک کەوی بێچارە گرفتاری بەڵایە
«زێوەر» نییە دۆستێ کە ڕەقیب تووشی بەڵا کا
مەعلوومە سەوابی ئەمە وەک حەجج و غەزایە
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🌷
✅ #_وەفایی (1844 - 1902)
ئەی چرای زوڵمەتکەدەی دڵ، ئەی جەلای نووری بەسەر
تۆ و جەماڵی باکەماڵت، ئافتابی یا قەمەر
شەو ئەگەر تۆ ماهتابی، ئینتیزاری تا بەکەی
رۆژ ئەگەر تۆ ئافتابی، بۆچ لە هەوران نایە دەر
جیلوەیێکت پڕ بە عالەم بۆ شەهیدان عومری نەو
خەندەیێکت پڕ بە دونیا بۆ نەخۆشان گوڵشەکەر
ئابوتابی ڕووتە مایەی سۆزش و گریانی من
گا غەریق و گا حەریقی میهری ڕووت وەک نیلووفەر
ئاوی چاوم بۆتە مایەی سۆزش و گریانی دڵ
گا نەخۆش و مەست و حەیران، گا بەهۆش و باخەبەر
وا فیگار و ڕەنجەڕۆم کافر بە حاڵی من نەبێ
بێقەرار و ئەشکبار و دوور لە یار و دەربەدەر
هێند لەبەر ئاوری فیراق و ئیشتیاقت مامەوە
بوو بە کۆی زووخاڵ دەروونم، بوو بە خوێن جان و جگەر
دەستی من دامانی زولفت با لە ڕووت مەحرووم نەبم
ڕەوشەنە موشکیلگوشای شەوزیندەدارانە سەحەر
دوێنێ دەیفەرموو بە هەویای وەسڵی ڕوخسارم مەبە
تا وەکوو زولفم نەبی گەردەنکەچ و دەستەونەزەر
سەد شوکر هێنامیە بەر ئەبرۆ لە قەیدی زولفی خۆی
پاشی عومرێکی درێژ باڵی هومای ئاویتمە سەر
حۆری عەین، ڕوحولقودوس، یاخۆ مەلائیک، یا پەری
یا ئەتۆ بووی وا خەرامان هاتی ڕۆحم هاتە بەر
خۆش بە ناز فەرمووی «وەفایی» عومری خۆی هیچ ڕابوارد
یا بە قوربانی دەمم بوو یا بە سەرگەردی کەمەر
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
😀🔭
✅ #_زستان
🌟 زستانی 2724 ـی کوردی - 1403 ـی هەتاوی
دەستپێکردن: شەممە 12:50 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ماوە: 88 ڕۆژ و 23 سەعات و 40 خولەک
🌟 Winter 2024 - 2025
Start: (December solstice) - 21 Dec - 12:50 RKUT
Duration: 88 days, 23 hrs, 40 mins
📷 هەینی 20 ـی 12 ـی 2024 ڕێکەوتی 30 ـی سەرماوەزی 2724 ـی کوردی دوایین ڕۆژی پاییزە و شەممە یەکەم ڕۆژی وەرزی زستانە (سەرەتای مانگی بەفرانبار).
📷 بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ڕۆژی شەممە کات 12:50 خولەک دیاردەی «ڕۆژگەڕانەوەی زستان - Winter Solstice» ڕوو دەدات. هەینی درێژترین شەوی ساڵ و ڕۆژیش کورتترین ئاست تۆمار دەکات. لەم کاتەشدا لە نیوگۆی باشووریی زەوی هاوین دەست پێ دەکات.
⛄️
لەم ڕۆژەدا بەپێی لاریی گۆشەی خولانەوەی تەوەری زەوی لەسەر هێڵی ئیستوادا، تیشکی خۆر ستوونی دەبێت لەسەر «خولگەی قڕژاڵ» لە نیوگۆی باشووریی زەوی، هەر بۆیە تیشکی خۆر زیاتر بەرەو نیوگۆی باشووریی زەوی دەکشێت تا دەگاتە ئاستی 23 پلە و 40 خولەک بەرەو باشوور، کە ئەمەش واتای کشانێکی زۆر دەنوێنێت لە تیشکی خور لە نیوگۆی باکووری بەرەو باشوور، ئەو کاتە بۆ دانیشتوانی نیوگۆی باشووریی زەوی، دەستپێکی وەرزی هاوینە، واتە «ڕۆژگەڕانەوەی هاوین - Summer Solstice» ڕوو دەدات.
❄
هۆکاری درێژبوونەوەی ماوەی شەو و ڕۆژ و دابەزینی پلەکانی گەرما لە نیوگۆی باکووریی زەوی لاربوونەوەی تیشکی خۆرە، نەوەک دوورکەوتنەوە و نزیکبوونەوەی زەوی لە خۆر، چونکە لە ڕاستیدا ڕۆژگەڕانەوەی زستان لە نیوگۆی باکووریی زەوی کاتێک ڕوو دەدات کە هەسارەکەمان لە نزیکترین خاڵدایە لە خۆر! لە هاوینیشدا لە دوورترین خاڵدایە. لە هەمان کاتدا ئەو ناوچانەی دەکەونە نێو بازنەی جەمسەری باکوور لە هێڵە پانییە بەرزەکان، خۆر یەکجار زۆر زیاتر لە ئاسمانیان دوور دەکەوێتەوە و تا وای لێ دێت خۆر بۆ ماوەی 6 مانگ لەو ناوچانەدا نابینرێت! بەڵام بەپێچەوانەوە، لە ناوچەکانی نێو بازنەی جەمسەری باشووردا خۆر بۆ ماوەی 6 مانگ هەڵدێت و لە کاتی ئاوابوونیدا لەسەر ئاسۆی ڕۆژاوا دەبێت و پاشان بۆ باکووری ڕۆژاوا و ئینجا باکوور و پاشان بۆ باکووری ڕۆژهەڵات و ئینجا دووبارە لە ڕۆژهەڵاتدا بەرز دەبێتەوە بۆ ناوەڕاستی ئاسمان.
🌍🔭
✅ | @Mang_MeriwanЧитать полностью…
🍁
☑️ #_ناری (1874 - 1943)
غەمی شێخ و فیراقی تۆ کە باری شانی پیریمە
بە ئەمری حوکمی بەدبەختی وەزیفە و ڕەسمی پیریمە
نەما ڕەسم و غەزەل ئەمڕۆ لە بازاڕی خەیاڵاتا
هەناسەی سەخت و سۆزی دڵ ...
تەمەنناکردنی ئاوی حەیاتی وەسڵی تۆ بۆ من
لە خاترمایە نازانم لە شێتی یا لە ژیریمە
لە وەقتی پیرییا عەکسی جوانی تۆیە هەمڕازم
عەسا سوورەت لە گەردشدا ئەساسی دەستگیریمە
بە ڕەسمی یاوەری مومکین نەبوو سەرفی جوانی کەم
بە پیری تازە فکر و غائیلەی ڕوتبەی موشیریمە
قەزا بۆ دڵ لەبۆ قائیممەقامی وەسڵی تۆ هیجرت
وتی دەرچۆ لە فرمانی قەزا نۆبەی مودیریمە
بە من چی نیعمەتی دیوانی ئەعیانی سلێمانی
کە سفرەی هیجری تۆ غارەتگەری تەختی ئەمیریمە
لەسەر سفرەی فیراقت مایلی تیعدادی نیعمەت کەم
ئەلەم چا، قاوە میحنەت، کفتە غەم، هەم نانی تیریمە
مەڵێ کەمتاقەت و بێدوورییە «ناری» لە سەختیدا
لەگەڵ هیجرانی تۆ، مانم نیشانەی بێنەزیریمە
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🍃
✅ #_خادیم (1895 - 1953)
لە سینەی عاشقانت سەبتە تەفسیری ٲلم نشرح
وەکوو مووسا تەمەننایان لە حەزرەتتا بە رب اشرح
ئەگەرچی ئاگرە عیشقت ویسالت قوڵزم و نیلە
لە لاتحزن ئەترسم من دڵم خۆشە بە لاتفرح
حەیاتی جاویدانە هەر کەسێ کوشتەی نیگاهت بێ
بەڵێ هەر خاسە بۆ ئەو موژدەگانی قەولی قدافلح
لە عیشقی تۆ بوو ئیسماعیل پەلەی بوو سەربڕینی خۆی
لە هیچ جێگا نەبوو ساکین هەتاکوو خۆی چووە مەزبەح
چە شۆرێکی دەوێ «خادیم» کەبابی جەرگی برژاوت
مەگەر دولبەر بکا چاری بە خەندەی لیوەکەی ٲملح
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🍀
✅ #_نالی (1800 - 1877)
قوربان مەحاڵە پێکەوە بن سەبر و ئیشتیاق
خاریج لە نەسسی ئایەیە تەکلیفی لا يطاق
مەعنایی نوور و زوڵمەت و نەشری حەیات و مەوت
بوو، ڕوو و زوڵف و ڕۆژی ویسال و شەوی فیراق
ئیزهاری ئیددیعایی تەسەببور لە وەسڵی تۆ
یا مەکرە، یا دەسیسەیە، یا کیزبە، یا نیفاق
بۆ تۆ کە بیکر و تازە، وەکوو حۆری جەننەتی
قەیدی چییە عەجووزەیی دونیا بدەم تەڵاق
شیرینی و لە تاڵی و ترشیی عیتابی ڕووت
خاڵت لەسەر جەبین بووەتە دانەیی سماق
سۆفی لە فەقر و فاقە وەکوو فاقە فاقی دا
تەسبێحی دام و دانەیە، ڕیشی دوو فاقی فاق
ئەی میهری میهرەبان وەرە سەر بامی بامیداد
دا مەهڕووان ببن بە هیلالی شەوی میحاق
«نالی» کە سەدری مەسنەدی تەمکینی تەکیە بوو
بۆ تۆ بووە بە دەربەدەری کووچە و سوقاق
✅ | @Kurdish_PoetryЧитать полностью…
🌿
✅ #_ناری (1874 - 1943)
چاوەکەم دیسان نیشانەی تیری موژگانم مەکە
حەیفە بێسووچ و قەباحەت، تیرەبارانم مەکە
مەرهەمی دەردی گرانم وا لە شیشەی ڕووتدا
ڕوو لە من کە، ڕەهنموونی ماڵی لوقمانم مەکە
دەردی من دەردێ گرانە، ئەی تەبیبی میهرەبان
زەحمەتی ناحەق مەکێشە، تازە دەرمانم مەکە
ڕەهزەنی زوڵفت بفەرموو لێم گەڕێ بێم و بڕۆم
بێنەوام و ئارەزووی ئازار و لێدانم مەکە
تاقەتی باری پەرێشانی فیراقت موشکیلە
دوور لە ڕووی تۆ هەر وەکوو زوڵفت پەرێشانم مەکە
بۆ دەکەی مەنعم لە باغی وەسڵی خۆت تۆ بی و خودا
شێت و سەرگەردان و وێڵی دەشت و مەیدانم مەکە
دامەخە دوگمەی یەخەی سینەت بە سەرپەنجەی حەیا
بێوەفا مەحروومی سەیری باغی سێوانم مەکە
خاڵی شینت دەرخە، تا بازاڕی شینم بێتەوە
بۆ ڕەواجی حوسنی خۆت بێ شین و گریانم مەکە
زوڵمەتی زوڵفت دەسا لادە لەسەر کوڵمت دەمێ
بێنەسیبی شەوق و شوعلەی ماهی تابانم مەکە
من بەشەرعەن موستەحەقم بۆ زەکاتی حوسنی تۆ
تۆ کە ساحیبدەوڵەتی، بێبەش لە ئیحسانم مەکە
پێی وتم «ناری» چ بەحسی شەرع و ڕاو و ڕێوییە
گەر بە حاتەم بم وڕاوەی نیعمەت و نانم مەکە
✅ | @Kurdish_Poetry