هەندێک وشە، دەستەواژە و ڕستە کە زۆر بەهەڵە دەنووسرێن:
🟨1⃣ [سەرکەوتوو بن، دڵنیا بن، تەمەندرێژ بن]
نەک "سەرکەوتووبن، دڵنیابن، تەمەندرێژبن"
🟨2⃣ [یەک جار، دوو جار، سێ جار ]
نەک "یەکجار، دووجار، سێجار"
🟡تێبینی: "یەکجار" کاتێک کە بە واتای "بەتەواوەتی، یەکسەر و ئێگجار"ـی بوو بەسەریەکەوە دەنووسرێت.
🟨3⃣ [هەندێک جار، زۆر جار، چەند جار]
نەک "هەندێکجار، زۆرجار، چەندجار"
🟨4⃣ [دەست خۆش]
نەک "دەستخۆش"
🟨5⃣ [یەک دانە، دوو دانە، سێ دانە]
نەک "یەکدانە، دوودانە، سێدانە"
🟨6⃣ [هەرچەند، هەرجۆرێک، هەروەها]
نەک "هەر چەند، هەر جۆرێک، هەر وەها"
🟨7⃣ [هەرچی، هەرکوێ، هەرچەندێک]
نەک "هەر چی، هەر کوێ، هەر چەندێک"
🟨8⃣ [ئەمجار، ئەمشەو، ئەمساڵ]
نەک "ئەم جار، ئەم شەو، ئەم ساڵ"
🟨9⃣ [ئەم جارە، ئەم شەوە، ئەم ساڵە]
نەک "ئەمجارە، ئەمشەوە، ئەمساڵە"
🟨🔟 [بە چاوان، بەسەر چاو، بان چاو]
نەک "بەچاوان، بەسەرچاو، بانچاو"
✍نووسین و ئامادەکردن: سینا ڕەحیمپوور
🆔@wiseykurdi1
هەندێک وشە، دەستەواژە و ڕستە کە زۆر بەهەڵە دەنووسرێن:
🟨1⃣ [سەرکەوتوو بن، دڵنیا بن، تەمەندرێژ بن]
نەک "سەرکەوتووبن، دڵنیابن، تەمەندرێژبن"
🟨2⃣ [یەک جار، دوو جار، سێ جار ]
نەک "یەکجار، دووجار، سێجار"
🟡تێبینی: "یەکجار" کاتێک کە بە واتای "بەتەواوەتی، یەکسەر و ئێگجار"ـی بوو بەسەریەکەوە دەنووسرێت.
🟨3⃣ [هەندێک جار، زۆر جار، چەند جار]
نەک "هەندێکجار، زۆرجار، چەندجار"
🟨4⃣ [دەست خۆش]
نەک "دەستخۆش"
🟨5⃣ [یەک دانە، دوو دانە، سێ دانە]
نەک "یەکدانە، دوودانە، سێدانە"
🟨6⃣ [هەرچەند، هەرجۆرێک، هەروەها]
نەک "هەر چەند، هەر جۆرێک، هەر وەها"
🟨7⃣ [هەرچی، هەرکوێ، هەرچەندێک]
نەک "هەر چی، هەر کوێ، هەر چەندێک"
🟨8⃣ [ئەمجار، ئەمشەو، ئەمساڵ]
نەک "ئەم جار، ئەم شەو، ئەم ساڵ"
🟨9⃣ [ئەم جارە، ئەم شەوە، ئەم ساڵە]
نەک "ئەمجارە، ئەمشەوە، ئەمساڵە"
🟨🔟 [بە چاوان، بەسەر چاو، بان چاو]
نەک "بەچاوان، بەسەرچاو، بانچاو"
✍نووسین و ئامادەکردن: سینا ڕەحیمپوور
🆔@wiseykurdi1
🟥 فێرگەی زمانی کوردی
🌻 @zimanekemkurdi
🟥 ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی (کاناڵی تایبەت بە فێرگە)
🌻 @renusisaratayi
🟥 کاناڵی وشەی کوردی (پێگەیەک بۆ فێربوونی زمانی کوردی)
🌻 @wiseykurdi1
🟥 وشەی کوردی (ئەرشیڤێک پڕ لە وشەی کوردی)
🌻 @KurdiSoraniWord
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟨 بەڕێوەبەرانی "فێرگەی زمانی کوردی" ☀️
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ طمأنینه = ئۆقرەیی، ئەرخەیانی، هێمنی، دڵنیایی
⚜ ممارست = کاری بەردەوام، مەشق، ڕاهێنان
⚜ مزاحم = بارگران، سەربار
⚜ مزاحمت = سەرباری، ئازار، بارگرانی
⚜ هجوم = هەڵمەت، هێرش، پەلامار
⚜ مهاجم = هەڵمەتبەر، هێرشبەر، پەلاماردەر
⚜ به وقوع پیوستن = وەدیهاتن، ڕوودان
⚜ دیوانەوار = شێتانە، وەکوو شێت
⚜ حساس = هەستیار، بەهەست
⚜ تبحر = لێزانی، شارەزایی، کارامەیی
⚜ متبحر = شارەزا، کارامە، لێزان
⚜ تئوری = بیردۆزی
⚜ تئوریسین = بیردۆزەوان، بیردۆز
⚜ مبذول نمودن = دان، جێبەجێکردن، ئەنجامدان، بەخشین، بەکاربردن، کردن
⚜ لزج = لیلق، لیقن، لینچق، لینج
⚜ چکە کردن= دڵۆپەکردن، تنۆکەکردن، چرکاندن، تکیان، دڵۆپاندن، تکان
وانەبێژ: بەڕێز محەممەد کوردی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🔴 لەمێژە وانەکانی ڕێزمان(دەستووری زمان) لە کۆڕی وشەی کوردی دەگوترێتەوە. بەشداریی کۆڕی وشەی کوردی بکەن و فێری ڕێزمانی زمانی کوردی بن.
ئەمشەو کاتژمێر ٩:٣٠ وانە دەست پێ دەکات.
بەستەری کۆڕ:👇
/channel/koriwiseykurdi
زارە کوردییەکان یان زمانە کوردییەکان؟
🔴 زۆر جار لێرە و لەوێ دەخوێنمەوە، هەندێک نووسەری کورد بۆ زارە کوردییەکان، زمانە کوردییەکان بەکار دێنن و لەگەڵیشی دەڵێن گەلانی کورد. دەیانهەوێت پێمان بڵین ئەم زارانە چی دی زاری کوردی نین، بەڵکو چەند زمانێکی کوردین و هەر زمانێکیش نوێنەرایەتیی گروپێکی ئەتنیکی کورد دەکات، کەواتە ئەمانە گەلانی کوردن!
🔴 بانگەشەکردن بۆ زمانە کوردییەکان لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا لە ئەدەبیاتی ڕۆژهەڵاتناسییەوە دەستی پێ کرد، کە لە توێژینەوەکانیان تەنیا جیاوازییە زمانەوانییەکانیان دەخستە ڕوو، گرنگییان بە ناسنامەی ئاخێوەرانی نەدەدا، بۆیە لە لێکۆڵینەوەکانیان لۆڕی، هەورامی، گۆرانی و زازاکییان لە کوردی دابڕی، وەک زمان ناویان دەبردن، بە بیانووی ئەوەی کە ئەم زارانە ڕیشەیان لەگەڵ زارە کوردییەکانی دی جیاوازە.
🔴 ڕۆژهەڵاتناسانی ئەورووپی هەر بە شێواندنی ناسنامەی ئەو چەند زارە کوردییە نەوێستاون، ئێستاش لە توێژینەوەکانیان لەسەر کورمانجی و سۆرانی، کە هەردوو زار ڕیشەیان یەکە و تەنیا چەند جیاوازییەکی زاراوەیییان هەیە، کە ئەمانەش بۆی هەیە لەنێوان هەموو زارەکانی زمانێکدا هەبێت، وەک دوو زمان ناویان دەبەن نەک دوو زاری زمانێک، چونکە پێیان وایە ئەم دوو زارە ئەوەندە لە یەک جیاوازن نابێ دوو زار بن، بەڵکو دوو زمانن!
🔴 دواتر هەر ئەم بانگەشە نازانستییانەی ڕۆژهەڵاتناسی، هاتە ناو نووسینی نووسەرانی کورد، و لە هەمان کاتدا بوون بە بەشێک لە ئەجێندای داگیرکەرانی کوردستانیش. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە باکووری کوردستان پۆلێک پەیدا بوون کە داوای نەتەوەیەکی سەربەخۆیان بۆ زازا دەکرد و حکومەتی تورکیاش پشتی دەگرتن!
🔴 لە سەرەتای سەدەی بیستەمیش دەسەڵاتدارانی ئێران لۆڕەکانیان لە کورد دابڕی، ئێستاش هەوڵ دەدەن لەکەکانیش لە کورد دابڕن، بۆ ئەم مەبەستە ویژدان و قەڵەمی چەند نووسەرێکی لەکییان کڕیوە و لە نووسینەکانیان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەک کورد نین و نەتەوەیەکی سەربەخۆن و لەکیش زارێکی کوردی نییە، بەڵکو زمانێکی سەربەخۆیە. هەر لەسەر هەمان ئاواز چەند نووسەرێکی هەورامیش پەیدا بوون بانگەشەی زمان و نەتەوەی سەربەخۆ بۆ هەورامی دەکەن، هەندێک شەبەکی شیعەش لەسەر هەمان ئاواز دەخوێنن، وەک دیارە ئەم بانگەشانە ئاوکردنە بە ئاشی دوژمنانی کورد، کە دەیانهەوێت سیاسەتی (فرق تسد: پەرتیان بکە و بە سەریاندا زاڵ بە.) لەگەڵ کورد جێبەجێ بکەن، بۆ ئەوەی ڕۆژێک زووتر یەکیەتیی نەتەوەیی و یەکیەتیی زمانی کوردی کۆتایی پێ بێنن.
🔴 من دڵنیام بەشێکی زۆر لەو کوردانە کاتێک دەستەواژەی"زمانە کوردییەکان و گەلانی کورد" بەکار دێنن، بە نائاگایییەوە ئەم دەهۆڵە بۆ دوژمنان دەکوتن، و نازانن ئەم دەستەواژانە لە داهێنانی ڕۆژهەڵاتناسیی ئەورووپی و داگیرکەرانی کوردستانە، ئێستاش هەر بەشێکە لە ئەجێندای دوژمنانی کورد بۆ ئەوەی کورد بە یەکگرتوویی نەمێنێتەوە و دابەش بێت، چونکە هەتا یەكیەتیی نەتەوەییی کورد و یەکیەتیی زمانی کوردی بمێنێت، ئەوان هەست بە مەترسی دەکەن.
🔴 زارە کوردییەکان ئەمانەن: کوردیی باکوور کە بە (کورمانجی) ناسراوە، کوردیی ناوەندی کە بەهەڵە بە (سۆرانی) ناسراوە، کوردیی خواروو کە بەهەڵە بە (کەڵهوڕی) ناسراوە، لەگەڵ زاری کوردیی گۆران (هەورامی) – زازا. ئەمانە چوار زاری سەرەکیی کوردیین، ئەمانە کە بە زارە کوردییەکان دانراون کە لە داهێنانی ناسیۆنالیزمی کوردی نین، ئەوە شەرەفخانی بدلیسی لە سەدەی شازدهەم دەڵێت، کورد چوار بەشە: کورمانج، لۆڕ، کەڵهوڕ، گۆران. بۆیە ئەمانە لە مێژوودا و ئێستاش هەرچەند زارێکی زمانی کوردین، هەر بە زاری کوردیش دەمێننەوە و ئاخێوەرانیشی هەر بەشێکی دانەبڕاوی نەتەوەی کوردن. هەتا هەستی هاوبەشیی نەتەوەیی و هاوخەمی و هاودەردیی نەتەوەیی لەنێوان ئاخێوەرانیاندا هەبێت، ئەم زارانە هەرچەند گەشە بکەن و پێیان بنووسرێت و بەستاندارد بکرێن، هەر زاری کوردین، هەتا کورد خۆی بڵێت ئەمانە زاری کوردین، ئەمانە هەر بە بەشێک لە زمانی کوردی دەمێننەوە. کورد خۆی خاوەنی ئەم زارانەیە نەک ڕۆژهەڵاتناسان و دوژمنان.
🔴 پێوستە کورد بە هۆشیارییەوە ناوی زارەکانی زمانی کوردی بێنێت، چونکە هەر زارێک بە زمان ناوت برد، واتە ئەم شێوەزارە بوونێکی سەربەخۆی هەیە و لقی زمانێک نییە و ئاخێوەرانیشی سەر بە نەتەوەیەکی سەربەخۆن، بۆیە گرنگە ئێمە دەست بە یەکیەتیی ناسنامەی کوردبوونی زارەکانەوە بگرین. ئەگەر بەم هەناسە و بەو باوەڕەوە قسە لەسەر زارەکان نەکەین و ناوی زارەکان بە زمان بێنین، ئەوە بە دەستی خۆمان چاڵ هەڵدەکەنین بۆ یەکیەتیی نەتەوەی کورد و یەکیەتیی زمانی کوردی.
✍نووسینی: سووداد ڕەسووڵ
📌هەڵەچنی و ئامادەکردنی: وشەی کوردی
🆔@wiseykurdi1
🔳 پرسیاری فێرخوازان⁉️
=======================
🟪 (تێپەڕی) یان (تێ پەڕی)؟
🟢 وەڵام: تێ پەڕی.
⚠️ ئامرازی (پێ، تێ، لێ) لە کاتی گەردانکرندا بەجیا دەنووسرێن.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🟪 (تێپەڕاند) یان (تێ پەڕاند)؟
🟢 وەڵام: تێ پەڕاند.
⚠️ ئامرازی (پێ، تێ، لێ) لە کاتی گەردانکرندا بەجیا دەنووسرێن.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🟪 (تێپەڕین) یان (تێ پەڕین)؟
🟢 وەڵام:
ئەگەر چاوگ بێت، 👈🏿 تێپەڕین.
ئەگەر کار "فعل" بێت، 👈🏿 ئەوان تێ پەڕین.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🟪 (تێپەڕبوون) یان (تێپەڕ بوون)؟
ئەگەر چاوگ بێت، 👈🏿 تێپەڕبوون.
ئەگەر کار "فعل" بێت، 👈🏿 ئەوان تێپەڕ بوون.
🟪 (تێپەڕ بوو) یان (تێپەڕبوو)؟
🟢 وەڵام: ئەو تێپەڕ بوو، چونکە کار "فعل"ـە و لە کاتی گەردانکرندا، بەجیا دەنووسرێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
پوختەی ڕێنووسی زمانی کوردی.
نووسین و ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
بەساکارترین و دروستترین شێوە، فێری ڕێنووسی زمانی کوردی بن. ئەم پەڕگەیە(فایل) بڵاو بکەنەوە.
🆔@wiseykurdi1
((هۆنراوەی عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی))
زمانەکەم کوردییە و شانازیی پێوە دەکەم
ئەو باشترین بەڵگەیە دەیسەلمێنێ کە من هەم
بۆ پێشخستنی زمان، هەمیشە لە هەوڵدام
وەک چاوم خۆشم دەوێت هێندە شیرینە لەلام
پارێزگاریکردنی، ئەرکی درشت و وردە
چونکە زمانی دایک، ناسنامەی ئێمەی کوردە
****
2ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، لە گەلی کورد و هەموو گەلانی ستەملێکراوی جیهان، لە مامۆستایان و فێرخوازان پیرۆز بێت. لەم ڕۆژە گرنگەدا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، یادی ئەو مامۆستا و وانەبێژە بەڕێزانە و هەموو ئەو خۆشەویستانە دەکەینەوە، کە لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەرکی ڕاهێنان و پەروەردەکردن و خوێندن بە زمانی دایک، ڕۆڵێکی دیار و بایەخداریان لە پاراستن و فێرکردنی زمانی کوردیدا هەیە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردی ☀️
🌻 @renusisaratayi
#کەناڵی_وشەی_کوردی
بەشێک لە بەرزترین چیاکانی ڕۆژهەڵات لە ئاستی زەریا:
🏔 کهوکەز (قەندیل) - پیرانشار: ۳۸۰۰ میتر
⛰ سیاکێو (قەندیل) - شنۆ: ۳۶۱۰ میتر
🏔 داڵامپەڕ- ورمێ: ۳۴۸۷ میتر
🏔 بۆزێ سینا - ورمێ: ۳۴۸۰ میتر
⛰ پەڕاو - کرماشان: ۳۴۰۵ میتر
⛰ سپی ڕێز - شنۆ = ٣٣٩٨ میتر
⛰ شاهۆ - پاوه: ۳۳۹۰ میتر
⛰ چرمێ - کرماشان: ۳۳۵۵ میتر
⛰ داڵاخانی - سەنقوڕ: ۳۳۵۰ میتر
🏔 بڵقەیس - تیکاب: ۳۳۳۲ میتر
⛰ چەرخەڵان - سنە: ۳۳۳۰ میتر
⛰ کۆڕی ڕەزان - شنۆ = ٣٣١٠ میتر
⛰ بەور و پەرێشان - قوروه،سەنقوڕ: ۳۲۹۸ میتر
⛰ پیرخدر(شاهۆ)-ڕوانسەر: ۳۲۵۰ میتر
⛰ شاوداڵان - کرماشان: ۳۲۰۰ میتر
⛰ کهوهشیروان(شاهو)-ڕوانسەر: ۳۲۰۰ میتر
⛰ ئەمرووڵە - سەحنه،کەنگاوەر،سەنقوڕ: ۳۲۰۰ میتر
⛰ قۆڵی زڵێخا - دیواندەره: ۳۱۹۵ میتر
⛰ سوڵتان خەزەتوو - مەریوان: ۳۱۸۴ میتر
⛰ خەرامان - کرماشان: ۳۱۷۵ میتر
⛰ شانشین - مەریوان: ۳۱۷۳ میتر
⛰ چلچەمە - سەقز و دیواندەرە: ٣١٧٠ میتر
⛰ سهکڵ(پەڕاو) - کرماشان: ۳۱۱۳ میتر
⛰ شانشینی تەخت - پاوه: ۳۱۰۰ میتر
⛰ حسێن بەگ - قوروه: ۳۰۹۱ میتر
⛰ مزفت و میرزا - دیواندەره: ۳۰۵۹ میتر
⛰ کانی سێفی - مەلەکشایی: ۳۰۵۰ میتر
⛰ کێوەزەرد - شنۆ = ٣٠٣١ میتر
⛰ ڕندۆڵە - شنۆ = ۳٠١٢ میتر
⛰ بابۆڵە - شنۆ = ٣٠٠٠ میتر
⛰ تەختەسانی - سەوڵاوا: ۲۹۷۵ میتر
⛰ ئهواڵان - کامێران: ۲۹۷۰ میتر
⛰ کرهمیانه - سەوڵاوا: ۲۹۵۵ میتر
⛰ پیوازه - مەریوان: ۲۹۵۳ میتر
⛰ هەوارەبەرزه - سنە: ۲۹۵۰ میتر
⛰ کەڵەکەجاڕ - بانە = ٢٨۴٠ میتر
⛰ زاخە - بانە = ٢٧٢۵ میتر
⛰ سەرتوون - بانە - سەقز = ٢۶٣٣ میتر
⛰ نەکەرۆز - سەقز: ٢۶٢٠ میتر
🕊@KurdiSoraniWord
🟥 دیباجە
وشەیەکی تەمەن هەزاران ساڵ
دیباجە: بریتییە لەو پەراوێزانەی، کە جاران بۆ ڕوونکردنەوەی ناوەرۆکی نووسراوەیەک، لە تەنیشتەکانی، یان لە خوارهوهی کاغەزەکە دەنووسرا.
وشەکە لە دیبا و دیباج وەرگیراوە. دیباجیش ئەو قوماش یان پارچەیەیە، کە دامەنی بە سامتینی ڕهنگاوڕەنگ، یان ئاوریشم چنراوە.
جاران جۆرە پارچەیەکی چنراوی ئاوریشم ھەبوو، کە دامەنەکانی بە شێوەیەکی وەک نووسینی مێخی دەڕازێندرایەوە. ئەو پارچە ئاوریشمە، ھەر بە ھۆی ئەو لێکچوونەی بە ڕێنووسی مێخی، بە زمانی پەهلەوی پێی دەگوترا دێپاک، depak، کە ڕاستەوخۆ واتاکەی بریتییە لە (نووسراو). ئەگەر بزانین کە پیتی (ک)ی دوای وشەکە نیشانەی ناسینەوەی ناوە، ئەوا خودی ناوەکە (دیپا) بووە. دیارە هەمان دیپاکی پەهلەوی، درەنگتر لە زمانی عەرەبی، بۆتە دیباک و دیباج. دواتریش وشەی دیباجەی لێ وەدی هاتووە.
بۆ تێگەیشتن لە بنەڕەتی وشەکە، دەبینین کە لە زمانی پەهلەویدا، بەو ڕێنووسە تایبەتییەی کە دەقەکانی ئاڤێستای پێ نووسراوەتەوە، گوتراوە دین-دەبیری، din-dabiri، کە واتاکەی ڕێک دەبێتە (نووسینی ئایینی. لە پەهلەویدا دەپیر، dapir ھەبووە بە واتای نووسەر. لە پەهلەویی درهنگتریشدا، ھەمان وشەی دەپیر بۆ دەبیر، dabir سووکتر کراوەتەوە و بۆ نووسەر و نووسین بەکار هاتووە. لە ئاڤێستایی، بە نووسین گوتراوە دیپی، dipi، کە ھیچ گومانی تێدا نییە بۆ سەر ڕهگی وشەی سومێریی dub، دوب دەگەڕێتەوە، بە واتای نووسین، یان ھەڵکۆڵینی نەخشە و وێنەی نووسراو لەسەر قوڕ دەگوترا.
ھەر بە لاساییکردنەوە لە دامەن و پەراوێزی ئەو پارچە ئاوریشمەوە بوو، کە نووسەرانی کۆن ناویان لە پەراوێزنووسین بۆ کتێب نا (دیباجە)، ئەو ناوەی کە لە ڕوانگەی مێژویییەوە، پڕبەپێستی خۆیەتی. ئەمڕۆ وشەی دیباجە بۆ پێشەکیی کتێبیش بەکار دەھێنرێت.
نووسینی: مامۆستا شاسوار هەرشەمی ✍🏼
بڵاوکردنەوەی بابەتەکە: کاناڵی وشەی کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
هەندێک وشە، دەستەواژە و ڕستە کە زۆر بەهەڵە دەنووسرێن: [بەشی دوو]
🟨1⃣1⃣ [پێم وا بێت، پێم وایە، وا نییە]
نەک "پێموابێت، پێموایە، وانییە"
🟨2⃣1⃣[وام کرد، وات کرد]
نەک "وامکرد، واتکرد"
🟨3⃣1⃣ [دەستی پێ کرد]
نەک "دەستیپێکرد"
🟨4⃣1⃣ [شەو باش، ڕۆژ باش، دەم باش]
نەک "شەوباش، ڕۆژباش، دەمباش"
🟨5⃣1⃣ [بێگومان، بێڕەوشت، بێسەروشوێن]
نەک "بێ گومان، بێ ڕەوشت، بێ سەروشوێن"
🟡تێبینی: پێشگری "بێ" بەپێی ڕستە و مەبەست دەتوانێت لە وشەکەش جودا بنووسرێت.
بۆ نموونە:
بێگومان: قطعا
بێ گومان: بدون گُمان
بێڕەوشت: بی اخلاق
بێ ڕەوشت: بدون اخلاق
🟨6⃣1⃣ [بە دڵنیایییەوە]
نەک "بەدڵنیایییەوە"
🟨7⃣1⃣ [لەخۆڕا، هەر لەخۆوە]
نەک "لە خۆڕا، هەرلەخۆوە"
🟨8⃣1⃣ [بەڕێوەبەر، بەڕێوەبەرایەتی]
نەک "بەڕێوبەر، بەڕێوەبەرێتی"
✍نووسین و ئامادەکردن: سینا ڕەحیمپوور
🆔@wiseykurdi1
کاتیٚ ژنیٚک له بەردەم ئەو پیاوەی که خۆشی دەویٚت، بەهیٚمنی دەلٚیٚت: سەرم دەیەشێت، له ڕاستیدا سەری ژان ناکات بەلٚکوو پیٚویستی بەوەیه سەر بخاته سەر شانەکانی و تیٚر بگری...
کاتیٚ ژنیٚک لەتەنیشت هەناسه گەرمەکانی ئەو پیاوەی خۆشی دەویٚت دانیشتووە، له مانگی پڕ گڕەی خەرماناندا، لەپڕ بایەکی فیٚنک هەڵ دەکات؛ ئەم لە بەر خۆیەوە دەلٚیٚت: چەندە ساردە! له ڕاستیدا نه ساردە و نه هیچ! تەنها ئەوەنەیه ئەم پیٚوستی به باوەشیٚکی پڕ میهر و موحیبەتە، دەنا جەهەنم له ناخی ژنەکاندا خۆی حەشار داوه.
ئەو دەمەی ژنیٚک له بەردەم ئەو پیاوەی خۆشی دەویٚت، بیٚ شەرمکردن، دوای خواردنەوەی قاوەیەک خیٚرا سووراوەکەی له جانتاکەی دەر دەهیٚنیٚت و لیٚوەکانی تەڕتر دەکاتەوە، ئەگەر ڕاستیت دەویٚت لیٚوەکان نه کاڵ بوونەتەوه، نه وشکن؛ تەنها مەبەستیەتی ئەو پیاوە پیٚی بلٚیٚ لەم شویٚنەدا له تۆ جوانتر نابینم، پیٚویست به عەزیەتدانی لیٚوەکانت ناکات خانمەکەم...
که ژنیٚک بیٚدەنگ دەبێت له بەرانبەر ئەو پیاوەی پرسیاری زۆری لیٚ دەکات، ئەوه بزانه له گەمژەیی و نەزانین نییه تەنها دەیەوێ کاتی زیاتر بدات به گوێ و چاوەکانی و ڕۆحی پڕ بکات له خۆی...
ژنەکان بەردەوام ژانەسەریان هەیه؛
هەمیشه هەست به سەرما دەکەن؛
بەردەوام عەزیەتی لیٚوەکانیان دەدەن؛
زۆربەی کات بیٚدەنگن..
گوناهن ژنەکان؛ گوناهیٚک که لیٚخۆشبوونی نییه هەرگیز...
ڕیٚگایەک ژن بە سەریدا نەڕوات، هەزار ژیانی تریش تیٚ پەڕێ، قەت ئاوەدان نابیٚتەوه...
ڕۆژیٚک ژن تیایدا پیٚ نەکەنیٚت بە تەمەنی گشت نووحەکان تەواو نابیٚت..
مەهیٚلٚن ژنەکان بگرین؛ گوناهی گریانی ژنیٚک هەزار تەوبه لیٚی خۆش نابیٚت..
پیاوەتی خەوتن نییه لەگەڵ میهرەبانیی ژنیٚک!
جیٚهیٚشتنی ماچیٚکه لەسەر لیٚوی ژنیٚکی خەوتوو.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، لە هەموو ژنان و بەتایبەت لە ژنانی کوردستان پیرۆز بێت.
بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردی ☀️
🌻 @renusisaratayi
🟥 پەڵک، کوردینووس
پرۆگرامی سەرهێڵی "پەڵک" بەکار بهێنە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ نووسینەکانت هاوکات بگۆڕی بۆ لاتینی و بەپێچەوانە و هتد:
http://www.transliteration.kpr.eu/ku/en.html
***
🕊@KurdiSoraniWord
کۆمەڵێک وشەنامەی بەسوود:
http://diyako.yageyziman.com/%d9%88%d8%b4%db%95%d9%86%d8%a7%d9%85%db%95/?fbclid=IwAR0IPgMGaQtgeu8NzynY1qer2plyte3EFhTAThJeIRnOtOaIpXK0DbHPBr0
***
@diyakohashemi
با بە کوردی بیر بکەینەوە
ئەگەر لەبیرت چوو کە کورد پیت و دەنگی (ڤ v)ی هەیە و کۆمەڵێک وشەی وەک (ڤیدیۆ، ڤیکتۆر، ئێڤا، ئەرشیڤ، ڤۆڵڤۆ، گۆڤار)ت بە (ویدیۆ، ویکتۆر، ئێوا، ئارشیو، وڵوۆ، گۆوار) بێژە کرد ئەوە بزانە لەژێر کاریگەریی زمانی فارسیدایت.
ئەگەر هەمزەت بە سەرەتای هەندێ وشەی وەک (ستۆکهۆڵم، سپانیا، سکایپ، ستاندارد) زیاد کرد و وتت (ئستۆکهۆڵم، ئسپانیا، ئسکایپ، ئستاندارد) ئەوە بزانە لەژێر کاریگەریی زمانی فارسیدایت.
ئەگەر لەبیرت چوو لە کوردیدا پیتی "گ" و "ڤ" هەیە و وەک عەرەب وتت (غوستاف، مارغاریتا، غابرییل غارسیا، غاندی، غاز، فکتور هیکو، فیدیۆ) و نەتوت (گوستاڤ، مارگارێتا، گابریەل گارسیا، گاندی، گاز، ڤیکتۆر هوگۆ، ڤیدیۆ) ئەوە بزانە لەژێر کاریگەریی زمانی عەرەبیدایت.
هەروەها ئەگەر لە جیاتیی (بانک، چین) وتت (بانق، صین) بزانە لەژێر کاریگەریی زمانی عەرەبیدایت.
ئەگەر وتت ئەمریکی، ئەفریقی (بێگومان لە کوردیدا جێ کەوتوون) باشە بزانی کە کوردییە ڕەسەنەکەی دەبێتە ئەمریکایی، ئەفریقایی یان ئافریکایی.
ئەگەر وتت (ئا حەسەن)، (ئا مەهدی)، مەڵێ ئەوە زاری ئەردەڵانییە، ئەوە هەمان (ئاغا حسەن، ئاغا مەهدی)یە، واتە "ئا" لەوێدا کوردی نییە بەڵکوو کورتەی "ئاغا"یە. ئاغا بە کوردی دەبێتە: "کاک".
ئەگەر لە جیاتیی (پوور، میمک، پلک، خاڵ، خاڵۆ، لالۆ، مام، مامۆ، ئامۆژن، مامۆژن) وتت (عمە، دایی، عمو، زن عمو) ئەوە بزانە لەژێر کاریگەریی زمانی فارسیدا تواویتەوە و باوەڕت بە خۆت نەماوە.
ئەگەر لە چات و نامەگۆڕینەوە لەگەڵ کوردێکدا بە زمانێکی تر جگە لە کوردی بنووسیت، ئەوە بزانە لە زمانەکەتدا بە نەخوێندەوار هەژمار دەکرێیت. باشترە یەکتر هان بدەن بە کوردی بنووسن، با لە سەرەتادا بەهەڵەش بنووسن، بەپێی کات باشتر و باشتر دەبن.
🌻 @KurdiSoraniWord
🟥 فێرگەی زمانی کوردی
🌻 @zimanekemkurdi
🟥 ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی (کاناڵی تایبەت بە فێرگە)
🌻 @renusisaratayi
🟥 کاناڵی وشەی کوردی (پێگەیەک بۆ فێربوونی زمانی کوردی)
🌻 @wiseykurdi1
🟥 وشەی کوردی (ئەرشیڤێک پڕ لە وشەی کوردی)
🌻 @KurdiSoraniWord
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟨 بەڕێوەبەرانی "فێرگەی زمانی کوردی" ☀️
ڕێنووسی کوردی
لە ڕوانگەی زمانەوانییەوە
نووسەر: پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین
🌻 @renusisaratayi
زمانی کوردی و زار(دیالێکت) و بنزارەکانی(بەشەدیالێکت)
زمانی کوردی
◽️ کرمانجیی سەروو:
بایەزیدی
هەکاری
بۆتانی
شەمدینانی
بادینانی
زاری ڕۆژاوا
◽️ کرمانجیی ناوین:
موکری
سلێمانی
ئەردەڵانی
گەرمیانی
سۆرانی
◽️ کرمانجیی خوراوو:
لوڕیی ڕەسەن
فەیلی
لەکی
کەڵهوڕی
مامەسەنی
کۆهگڵۆ
◽️ گۆران:
گۆرانی
هەورامانی
باجەڵانی
زازا
دیالێکتی کرمانجیی سەروو(باکوور):
ئەم دیالێکتە، لە هەموو دیالێکتەکانی تری زمانی کوردی، فراوانتر و زۆرترە؛ چونکە کوردەکانی باکووری کوردستان:
(پارێزگاکانی بایەزیدی، وان، جۆلەمێرگ، سیعرت، مووش، ماردین، دیاربەکر، خەرپووت، ئەدیابان، غازیانتەپپە، بەشەکانی خۆرهەڵاتی پارێزگای مەرعەش و سیواس و بەشەکانی باشووری پارێزگای ئەرزەرۆم و قارس)، هەموو بەم دیالێکتە دەدوێن.
ئەم زارە، بنزارەکانی بەو شێوەیەن:
1-بایەزیدی: دەکەونە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی وان
2-هەکاری: دەکەونە باشوور و باشووری ڕۆژاوای دەریاچەی وان
3-بۆتانی: دەکەونە دەوروبەری دۆڵی بۆتان و شاری سیعرت و ئەرتووش و جزیرە و دیاربەکر(ئامەد)
4-شەمدینانی: گۆشەکەی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی زێی ژووروو و ناوچەکانی نزیک بەو زێیە لە ئێران
5-بادینانی: پارێزگای دهۆک و قەزاکانی ئامێدی و زێبار و سنجان و شێخان و ئاکرێ دەگرێتەوە
6-بەشەدیالێکتی ڕۆژاوا: خەرپووت و ئۆرفە و عەفرین و مەرعەش دەگرێتەوە
دیالێکتی کرمانجیی ناوین(ناوەڕاست):
ئەو دیالێکتە، پێنج شێوەزاری ناوچەیی دەگرێتەوە
1-موکری: مەڵبەندەکانی شنۆ، نەغەدە، میاندواو، سایینقەڵا، سەقز، بۆکان، بانە، سەردەشت، پیرانشار و مەهاباد دەگرێتەوە. شاری مەهاباد، ناوجەرگەی ئەم بنزارەیە.
2-سۆرانی: قەزای زێباری لێ دەر چێ، هەموو پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە. شاری هەولێر، ناوجەرگەی ئەم بنزارەیە.
3-ئەردەڵانی: مەڵبەندەکانی سنە، بیجاڕ، کەنگەوەر، ڕوانسەر، باکووری ناوچەکانی جوانڕۆ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، وە لە کوردستانی باشوور، قەزای قەڵادزێ دەگرێتەوە.
شاری سنە ناوجەرگەی ئەو بنزارەیە.
4-سلێمانی: شاری سلێمانی، ناوجەرگەیەتی و هەموو پارێزگای سلێمانی جگە لە قەزای قەڵادزێ دەگرێتەوە. هەروەها هەندێ ناوچەی قەزای خانەقینیش دەگرێتەوە.
5-گەرمیانی: ئەو بنزارە، جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ بنزاری سلێمانی نییە و لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەزارێک دادەنرێت! هەموو ناوچەکانی کفری، قەرەتەپە، کەرکووک، دوزخورماتوو و شوان، لە باشووری کوردستان دەگرێتەوە.
دیالێکتی کرمانجیی خواروو:
ئەو دیالێکتە، چەند شێوەزارێک دەگرێتەوە:
1-لەکی: ئەو شێوەزارە، کوردەکانی پێشکۆی لوڕستانی پێ دەدوێن، تیرەکانیشی بریتین لە(خاجەوەند، عەبدولمالیکی، ناداوەند، شۆجا، کاتاوەند، دەلفان، سەلسەلە، پیرانوەند)
2-بەختیاری: بەختیاری دوو بەشن، (هفت لنگ) واتە (حەوتهۆز) کە لە ناوچەکانی ئاولێژی ڕووباری گارۆندا دەژین. (چوار لنگ) واتە (چوارهۆز) کە لە ناوچەی نێوان ڕووباری گارۆن و ڕووباری زالکیدا نیشتەجێن.
3-مامەسەنی: ناوی ئەو شێوەزارە لە (محەممەدحەسەن)ی باپیرەگەورەی مامەسەنییەکانەوە وەرگیراوە کە بریتین لە (بەکشی، جاوی و ڕۆستەمی)
4-کۆهگڵۆ: ئەو لقە لە باشووری ناوچەکانی بەختیارییەوە و لە دەوروبەری کێوی دنیا و چاوگەکانی ڕووباری چەراهییەوە دەست پێ دەکات تا ڕامهورموز و بەهبەهان و کزەیروون، دوو کۆمەڵەن:
کۆمەڵەی پشتی کۆ
کۆمەڵەی ژێرکۆ
5-کەڵهوڕی: ئەم شێوەزارە مەڵبەندی کرماشان و ئیلام دەگرێتەوە و لە سەرەوەی مەڵبەندی فەیلی و خوارەوەی مەڵبەندی گۆرانە.
دیالێکتی گۆران:
ئەم دیالێکتە لە باکووری ڕێگای نێوان قەسری شیرین-کرماشان دەست پێ دەکا، بەرەو شاخەکانی هەورامان، هەروەها لە سەرچاوەکانی سیراوەنەوە بەرەو خۆرهەڵات دەگرێتەوە تا کرماشان.
ئەم دیالێکتە پێک دێ لەو بنزارانە:
1-گۆرانیی ڕەسەن: دانیشتووانی ناوچەکانی (کرند، زەهاو، جوانڕۆ) لە کوردستانی ڕۆژهەڵات قسەی پێ دەکەن، هەروەها لە کوردستانی باشوور هەندێ کاکەیی داقوق و تیرەی زەنگەنەی نزیک کفری و قادرکەرەم سیامەنسووری سەر بە ناوچەی لەیلان قسەی پێ دەکەن
2-هەورامانی: دانیشتووەکانی شاخەکانی هەورامان و پاوە و پڵنگان دەگرێتەوە. هەورامیش دوو بەشن! بەشی لهۆنیان لە ڕۆژاوای ڕیزەشاخەکانی هەورامان، واتە دەکەوێتە باشووری کوردستان، بەشی دووەمیان هەورامانی (تەخت) کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاخەکانی هەورامان واتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
3-باجەڵانی: ئەو شێوەزارە، پرشوبڵاوە. هەندێک لە بامووری ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ پێ دەدوێن کە پێیان دەوترێ (شەبەک)، بەشێکیش لە زەهاو و لە باکووری لوڕستان و نزیک خانەقین و قۆرەتوو هۆرین و شێخان پێی دەدوێن
4-زازا: ئەم لقەدیالێکتە ناوچەکەی دەکەوێتە کوردستانی باکوور، کە کەوتووەتە نێوان ناوچەکانی ئەرزەرۆم-مووش-خەرپووت-ئەرزەنجان. کەواتە ئەوانە دەکەونە ناوچەی دەرسیمەوە
"زمانی زگماکی؛ ئاڵای شەکاوەی شوناسی نەتەوەیی و بەیداخی بەرزی خۆیی و سەربەرزی"
🕊@KurdiSoraniWord
وێنه: دهروێش
وێنهگر: شاخهوان عوسمانی
(وێنهكه خهڵاتی كێبهركێی وێنهگرتنی ژاپۆنی له ٢٠١٩ وهرگرتووه).
🕊@KurdiSoraniWord