#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ دەستپێشخەریکردن = دست پیش را گرفتن
⚜ لێنەهاتوو، لێنەوەشاوە، بەکارنەهاتوو، نەشیاو = بی کفایت
⚜ کاتی دیاریکراو، وادەی دیاریکراو، کاتی دانراو = موعد مقرر
⚜ نیشتەجێبوونی کاتی = اقامت موقت
⚜ نیشتەجێیی هەمیشەیی، نیشتەجێبوونی هەمیشەیی = اقامت دائم
⚜ بەڵگەهێنانەوە، پێشکەشکردنی بەڵگە، خستنەڕووی بەڵگە = اقامە دلیل
⚜ خستنەڕووی داوا، سکاڵاکردن، بەرزکردنەوەی داوا = اقامه دعوی (دعوا)
⚜ بەشکردن، بەسبوون = کفاف کردن
⚜ درێژەدەر، درێژەپێدەر = ادامە دهندە
⚜ بەهرەبەر، سوودبەر، بەرهەرەمەند، سوودمەند = مستفیض
⚜ بەهرە، سوود، کەڵک، قازانج = فیض
⚜ بەکەڵکهاتن، بەقازانجبوون = افاقە کردن
کۆکردنەوە: بەڕێز محەممەد کوردی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
ئەمڕۆ ١٩ی گوڵان هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی مامۆستا.
ڕۆژی مامۆستا لە هەموو مامۆستاکانی کوردستان پیرۆز بێت.
🕊@KurdiSoraniWord
🟩 شێوەی دامەزراندنی تەختەکلیلی کوردی لەسەر موبایلی ئەندرۆید.
تەختەکلیلی کوردی بۆ ئەندڕۆید و ئایۆئێس:
🟩 بۆ ئەندڕۆید :
/channel/wiseykurdi1/1838
🟩 بۆ ئایۆئێس:
بۆ ئایۆئێس دەبێ ئەم ڕێکخستنانە جێبەجێ بکرێت.👇
Setting > General > Keyboard > Keyboards > Add New Keyboard...> Kurdish, Sorani/Latin
@wiseykurdi1
🔴 مێژوو و چیرۆکی ئەم وێنە بەناوبانگە.
🔺وێنەی کچێکی بچووک کە لە بەردەم تەختەڕەشێک و لەنێو پۆلی قوتابخانەیەک وەستاوە و لەسەر تەختەکە نووسراوە "کورد، کوردی و کوردستان". ئەم وێنەیە بۆ ۴٩ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی "کریس کۆچێرا"وە گیراوە. ئەو کچە بچووکە ئێستا تەمەنی ۵۶ ساڵە و لە سلێمانییە.
🔺ئەو کچە بچووکەی لە وێنەکەدا دەبینرێت ناوی "شنە"یە، کچی عەلی عەسکەری، وێنەکە لە ساڵی ١٩٧۴ لە گەڵاڵە، کە شارۆچکەیەکە دەکەوێتە سنووری باڵەکایەتیی قەزای چۆمان گیراوە، شنە عەلی عەسکەری ڕاگەیاند: "کاتێک ئەو وێنەیە گیراوە بە گوێگر دەچووم بۆ قوتابخانە و تەمەنم نزیکەی شەش ساڵ بوو، چونکە دایکم لە قوتابخانەی گەڵاڵە مامۆستا بوو. ئەو کاتە جلی کوردیم لەبەر کردبوو، جگە لەو وێنەیە چەند وێنەیەکی دیکەیان گرتم."
🔺وێنەکە لەسەر سروودی "هەر کورد بووین و هەر کورد ئەبین" لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک نیشان دەدرێت کە شێعری مامۆستا "ئیبراهیم ئەحمەد"ە.
📍وەرگیراو لە لاپەڕەی بەڕێز "فەرهاد ناسر" لە فەیسبووک.
@wiseykurdi1
ئافرەت بەهاری بێ خەزانە قەت لە گوڵ دانابڕێ
لەسەر لووتکەی خەبات قەت بڵێسەی نامرێ
مەزهەری ئەشق و ئەوینە
مەشخەڵی ڕزگــــــــــــــــاریە
نیشتمانی دڵ لە دووری
ساتێ ئارام ناگرێ...!🕊️🦋
/channel/hasty_hafrat
🌺 کەناڵ : 1401/4/21🌺
پرسیاری فێرخوازان ⁉️
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟠 (بەهەڵە) یان (بە هەڵە)؟
وەڵام: بەپێی ڕستە هەردووکیان دروستن.
🟧 هەڵە = ناوی واتایییە.
🟪 (بەهەڵە) = هاوەڵکاری چۆنیەتییە.
🟢 بەهەڵە هاتم.
🟢 پیاوێک بەهەڵە هاوژینەکەی خۆی کوشت.
🟪 (بە هەڵە) = ئامراز و تەواوکەری بەیاریدەن. نموونە:
🟢 ئەو دانی بە هەڵە و تاوانی خۆی نا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
🟥 کاردوو، کاردی، هازەپەلکە، هاز
تیرەیەکە لە گیا، کە ناوە زانستییەکەی ""Arum""ە".
سوودەکانی خواردنی کاردوو بزانە.
کاردوو بە زمانی عەرەبی پێی دەگوترێت ( اللوف).
کاردوو، بە فارسی پێی ئەڵێن: (گل شیپووری)
.
بە زمانی ئینگلیزیش پێی دەگوترێت ( Arum ) و ناوە زانستییەکەی بریتییە لە ( Arum Spp )، شوێنی بنچینەیی و بنەڕەتیی کاردوو بریتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.
"کاردوو" ڕووەکێکی زستانییە و لە سەرەتای بەهاردا دەر دەکەوێت.
لە جیهاندا دوو هەزار جۆری هەیە، ئەوەی لە کوردستان هەیە، چوار جۆرن کە پێیان دەگوترێت:
1 - کاردووی شاخی.
2 - کاردووی دەستچین.
3 - کاردووی ڕیشۆک.
4 - کاردووی ڕیخی.
سوودەکانی کاردوو:
1 - لەناو بردنی خانەی شێرپەنجە و وەستاندنی گەشەی خانەکانی ئەم نەخۆشییە.
2 - بۆ نەخۆشییەکانی پێست، بەتایبەت نەخۆشیی ڕێوی (داء الثعلبە).
3 - پاککەرەوەی گەدە و ڕیخۆڵەکانە لە میکرۆب و کرم و ماددە ژەهراوییەکان.
4 - دژە بەکتریا و دژە کەڕووی تێدایە، بەتایبەت هەوکردنی سییەکان.
5 - کاریگەریی پێوەدانی ژەهری مار و دووپشک کەم دەکاتەوە.
6 - ئارامبەخشە بۆ لاشە، بەتایبەت ژانەسەر.
7 - "کاردوو" سەرچاوەی باشە بۆ ڤیتامین (A)، ڤیتامین (K)، ڤیتامین (C)، ڤیتامین (B6)، و سیلینییەم و کرۆمیۆم و ئاسن و فۆلەیت و مس و گۆگرد و مەنگەنیز.
8 - ڕێگرە لە تووشبوون بە شێرپەنجە، بەتایبەت شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرەس و هەناسە و مەمک.
بۆ نەخۆشیی شەکرە.
بۆ قەڵەوی و ڕێژیم.
بۆ تواندنەوەی چەوریی ناو خوێن.
بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی بەکتریای ناوەوەی لەش.
بۆ ژەهراویبوون.
9 - هیندۆسە ئەمەریکییەکان سوودیان لە کاردوو وەرگرتووە، وەکوو بەهارات و زەڵاتە و چێشت و چارەسەری هەڵامەت و سەرما و تەنگەنەفەسی و ئێشانی گوێ و کرمی منداڵ و بۆ ڕشانەوە و پێوەدانی مێروو.
10 - ڕیخۆڵەکان لە هەموو پاشماوەیەکی کەڵەکەبوو پاک دەکاتەوە.
11 - بۆ غوددە بەسوودە.
12 - وەک بەهێزکەری سێکسیی پیاو و ئافرەت بەکار دەهێنرێت.
"کاردوو/کاردی/هاز" بەکاڵی وەک ژەهر وایە پێ ناچێت هیچ گیاندارێک بیخوات، مەگەر بە کوڵێنراوی مرۆڤ بیخوات.
کاردوو یەکێکە لەو ڕووەکانەی لە کۆتاییی وەرزی زستان و سەرەتای بەهاردا پەیدا دەبێت.
کاردوو ڕووەکێکی ژەهراوییە، ئەگەر بە خاوی بخورێت. بەڵام بە کوڵاوی ژەهرەکەی نامێنێت و دەخورێت.
بۆ یەکەمجار زانایانی ئیسلامی (ئیبن نەفیس و زەهراوی) بەکاریان هێناوە بۆ سووتان و نەخۆشیی پێست وەک دەرمان.
سوودی کاردوو چییە؟
کاردوو گیایەکی وەرزییە، گەڵاکانی سەوزی تۆخە، سێ جۆری هەیە لە کوردستان و هەروەها لە جیهانیش جۆری زۆرە.
1 - جۆرێکی گەڵاکەی درێژە و مامناوەندی پانە، کە پێی دەوترێت "کاردووەقوڕە"، ئەم جۆرەیان تووشی سکچوونت دەکات و ڕیخۆڵەکان پێی هەستیاری دەبن.
2 - جۆرێکی تری گەڵاکانی شێوەی دڵ دەکا (کاردووی شاخی)، کە پێی دەوترێت "کاردوو گوێبەرخە".
3 - جۆرێکی تری، گەڵاکانی دادڕاوە و پێی دەڵێن: "کاردووەڕیشۆڵە" لاسکەکانی خاڵخاڵیی ڕەنگمۆری پێوەیە.
----------------------------------------------
نووسینی: فاڕووق محەممەد
هەڵەچنی و بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە: کاناڵی وشەی کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
بارگەی یاران، هەموو بەرهەمی هێمن، بەرگی یەکەم: http://www.yageyziman.com/Bargey_Yaran_Hemin.pdf
Читать полностью…یادی مامۆستا هێمن لە ساڵیادی کۆچی دواییدا بە درێژەدان بە قەڵەمە کوردییەکەی و لەبەرکردنی شێعرەکانی بەرز ڕابگرین. یادی بەرز و بەڕێز بێت.
گوتم: «کەوا بوو ئاشنا!
بەشی ئێمە لەناوچوونە»
گوتی: «نا نا دوور بنواڕە
دوور بنواڕە …. ئاسۆ ڕوونە»
🕊@KurdiSoraniWord
🟥 (إن شاء الله) یان (إنشاء الله) و بێژەی بە کوردی
🟤 نووسینی ئەم دەستەواژەیە هەمیشە چ بە عەرەبی و چ بە کوردی جێگەی پرسیار بووە. لێرە بەکورتی ڕوونکردنەوەیەک دەنووسین:
🟢 دروست: (إن شاء الله = ئین شائـ ئەڵڵاهـ = ئەگەر خوا بیەوێ).
🔴 هەڵە: (إنشاء الله = بونیادنانی خودا)، واتاکەی تێک چووە و هەڵەیە.
(إن = ئەگەر، شاء = ویستی، الله = خودا).
🟤 ڕێنووسەکەی بە کوردی:
🟡 ١. یان دەبێت وەک خۆی لەناو کەواندا بنووسرێت: (إن شاء الله)
🟡 ٢. یان یەكێک لەمانە کە کوردێنراون، بەپێی پلە:
(ئینشائەڵڵا، ئینشاڵڵا، ئیشاڵا، ئیشەڵڵا، ئیشەڵا).
م. دیاکۆ هاشمی ✍🏼
#کاناڵی_وشەی_کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
🟥 وشەی "سوێند"
"سوێند"ی کوردیی ناوەندی و "سووند"ی کوردیی باکووری (کە دیارە پێشتر "سۆند" بوون)، و "سۆند"ی زازایی، و هەروەها "سوگند" |سۆگیند=سەوگیند|ی بەلۆچی، و "سوگند" |سەوگەند=سۆوگەند|ی فارسی، و پێشتریش "سۆکەند/سۆگەند"ی پەهلەویی ساسانی و پەهلەویی ئەشکانی (مانای وایە لە کوردیی ناوەڕاست و پارسیی ناوەڕاستدا هەر "سۆگەند" بووە)، هەموویان دەچنەوە سەر "سەوکەنتە-" ئێرانییە کۆنەکە بەگشتی کە بە بیناکردنەوە دەخەمڵێنرێت، و بە واتای 'ئاشکراکردن'ـە بووە (یانی لەناو قسەدا)، کە لە ڕەگێکی ئێرانییە کۆنەکەیە کە ڕەگی "سەوک-" بە واتای 'وتن و 'قسەکردن'، بۆیە واتای ڕیشەیی وشەکە 'بە دەمدا هاتنی قسە (ی ڕاست)'ـە.
بەپێی بیروڕایەکی تر؛ پێشینەی هەموویان "سەۆکەنتە-"ی ئەوێستاییە بە واتای 'گۆگرد' (کە لە ئەوێستاییدا بە شێوەی "سەۆکەنتەڤەنت" هاتووە لە وەسفی ئاوی 'گۆگرداوی'ـدا) [ئەمەیان لە ڕەگی "سەوک-"ـە بە واتای 'سووتان'، و ڕیشەی ـ بۆ نموونە ـ هەمان "سووتان"ی کوردی و "سوختن"ی فارسیـشە]، و بەم پێیە وشەکە لەوەوە هاتووە کە ئەوانەی گومانلێکراو بوون بە خواردنەوەی خواردنەوەیەکی پڕ گۆگرد تاقی دەکرانەوە و بەپێی کاریگەیی گۆگردەکە ڕاستیی قسەکەیان تاقی دەکرایەوە، و بەم شێوەیە سوێند دەدران.
نووسینی: م. سەروەر عەلی
#کاناڵی_وشەی_کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
من و وشەی "قوزەڵقورت!"
کاتێک سەرەتا هاتمە سەر فەیسبووک، ئەو کات، هیچ سیقەم بە هزر و لێکدانەوەی خۆم نەبوو، تەواو خۆمم پێ کەم بوو، بەم هەستەوە، تەواو لەژێر کاریگەریی لێکدانەوە و بۆچوونەکانی زمانکارانی کورددا بووم.
وا بزانم ساڵی 2013 بوو کە گرۆی (زمانی پەتیی کوردیی)م درووست کرد.
جا لەو گرۆیەدا، هەندێک زانیاریی زمانکارانی کوردم گواستەوە بۆ خەڵک، یەکێک لەوانە، ئەو لێکدانەوە هەڵەیەی وشەی (قوزەڵقورت) بوو، ئەم لێکدانەوە چەوت و چەوێڵە، خەڵکی تر لە منی وەرگرت و وەک ئاگر لە پووش بەر بووبێت، ئێستا بە فەیسبووکدا بڵاو بووەتەوە.
هەرچەندە لێکدانەوەکە لەسەر من ماڵ نییە، بەڵام هەر داوای لێبوردنێک قەرزدارم، کە بە هۆی منەوە ئەم لێکدانەوە هەڵەیە گەیشت!
جا کاتێک بە مێشکی خۆم بیرم دەکردەوە و لە چاوی خۆمەوە دەمڕوانی!
کە سەیری وشەکەم کرد، بینیم وشەکە کوردییە!
بۆم دەرکەوت، وشەی قوزەڵقورت، دوعا و تووکێکە، دوعای نەخۆشییە، وەکوو (سندان، سەگبا، قەرەقوش، سەرەتان،...)
ئەمانە هەموو نەخۆشین ((لە جێی سندان، قوزەڵقورتە))
(قوزەڵقورت، قوزەنقورت) کرمێکی سوورە دەدات لە شت، واتە دوعاکە وەک ئەوەیە کە دەوترێت؛ ((کرم تێت بدات))، ((کرمەڕێز بیت،...))
وشەی (کوزە) کە واتای (سوور) دەدات، بە هۆی گۆڕانی دەنگی (ک) بە (ق) بووە بە (قوزە)، ئەم وشەیە لە زمانەکانی تریشدا هەیە، وەک لە فەڕەنسییدا (köze: سوور)
قورت، یان قورم (کورم): کرم
قوزەڵ: سوور+ قورت: کرم= کرمی سوور
وشەی قوزەڵ، وەک وشەکانی زەردەڵ، کەژەڵ/کەژاڵ وایە.
وشەکە بە شێوەی (قزڵ)یش هەیە، بۆ نموونە بە پەزی دەموچاو سوور دەوترێت (قزڵ)، هەروەها (قزڵ) ناوی جۆرێک ترێی سوورە.
ئەم جۆرە کرمە دەداتە مرۆڤ و گیاندار، هەمیش دەداتە ڕووەکیش.
لە هەنبانەبۆرینەدا، هاتووە: قزڵقورت: کرمی گیابڕ
نووسینی: هاوڕێ جەلال
هەڵەچنی و ئامادەکردنی: کاناڵی وشەی کوردی
#کاناڵی_وشەی_کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ شکۆدار، شکۆمەند، بەشکۆ، شایانە = جلل
⚜ کۆسان، هاوینەهەوار، ئێلاخ، زۆزان، لەیلاخ، کوێستان، هەوار = ییلاق
⚜ ئاران، زستانەهەوار، گەرمێن، زستانەوار، گەرمیان = قشلاق
⚜ بادەوە، بەرزەحەوایلە، بەرزەحەوایی، کۆلارە = بادبادک
⚜ پیفڵدان، پفۆک، تیزانگ، میزەڵان، فوودانە، پفدانک = بادکنک
⚜ بایەوان، بادەوان = بادبان
⚜ شاتۆپ، باڵۆن = بالن
⚜ خاپوورکردن، کاولکردن، وێرانکردن، تێکدان، ڕماندن، ڕووخاندن، داڕماندن = تخریب کردن
⚜ ڕمێن، کاولکەر، ڕووخێنەر، وێرانکەر، تێکدەر، داڕمێن = مخرب
⚜ خۆتێکدەری، خۆڕووخێنی = خودتخریبی
⚜ نەهێشتنی(وێرانکردنی) دارستان، لەناوبردنی دارستان = تخریب جنگل
⚜ خۆخوازی، خۆویستی، خۆبینی، خۆپەسەندی، خۆپەرستی = خودخواهی
⚜ تێکچوویی دووجەمسەری، ناڕێکی دووجەمسەری(دووجەمسەرە) = اختلال دوقطبی
⚜ تورەتورکردن، لاڵەپەتەیی، زمانگیراوی، نیوەزوانی، زمانگرانی، زمانقورسی = لکنت زبان
وانەبێژ: بەڕێز موحەممەد کوردی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
مەڵێ ❌ بڵێ ✅
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
با زمانی کوردی بپارێزین.
زۆر سپاس و دەستخۆشی بۆ کاک سمکۆ.
@englishwithsmko 👈
____
🕊 @KurdiSoraniWord
🟥 فێرگەی زمانی کوردی
🌻 @zimanekemkurdi
🟥 ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی (کاناڵی تایبەت بە فێرگە)
🌻 @renusisaratayi
🟥 کاناڵی وشەی کوردی (پێگەیەک بۆ فێربوونی زمانی کوردی)
🌻 @wiseykurdi1
🟥 وشەی کوردی (ئەرشیڤێک پڕ لە وشەی کوردی)
🌻 @KurdiSoraniWord
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟨 بەڕێوەبەرانی "فێرگەی زمانی کوردی" ☀️
🟥 بنەچەی وشەی "هونەر" چییە؟
🟡 ھونەر: جاری واشه دهگوترێت حونهر. واتا کار و داھێنان لە بوارەکانی مۆسیقا، شانۆ، پەیکەرتاشی، ھەڵکۆڵین، وێنە، ڕازاندنەوە و دیکۆر و بابەتی دی لەو جۆرانە. جاران ھونەر، ھەر جۆرە دەستڕەنگینییەک بوو، ھەر لە پیشەی دەستی، تا سوارسوارانێ، شێوازی ئاخاوتن، سەوداکردن لەگەڵ خەڵک و زۆر شتی دیش.
هونەر، وشەیەکی کۆن و ڕەسەنی زمانی کوردییە. بنهڕهتی وشهکه له زمانی پرۆتۆئێرانی Hnar، هنهر هاتووه به واتای توانایی. لێزانی. لە ئاڤێستایی hunara، ھونەرە بە هەمان واتای سهرهوه. له زمانی مادی-ئهخمێنی hunara، ھوونەرا. له پههلهوی hwnr، هوونر، ههروهک hunar، هونهر به واتای چاکه. ڕهفتار جوان. به خۆتانی nar، نهر واتا توانای کردن. لێزانی. له فارسی هونهر. وشەی دی لە هەمان ڕەگەوە هاتووە وەک وشهی بهلووچی ginaşt، گیناشت، که له ginar، گینار هاتووه، به واتای گرتن. ههروهک وشهی ئۆسیتی naersyn، نهیێرسیین به واتای ههڵئاوسان. قهڵهوبوون nard، نهرد به واتای قهڵهوی. له شوغنی winir، وینیر واتا ئاخوڕ. خامه و قهڵهم. یهزغولامی wanur، وانوور به واتای تهختهی درێژ. واخی wener، وهنێر به واتای تهویله.
ههموو ئهم واتا جیاوازانهی ڕهگی وشهی هونهر، دهمانباته سهر ئهوهی که بنهڕهتی کۆنتری وشهکه، بریتی بووه له (wan(a)، وهنا به واتای دار. له ئاڤێستایی vana، ڤهنا واتا دار. پههلهوی wan، وهن، ههروهها wn، ون. له پاراچی nar، نهر، ههروهها nari، نهری واتا لێزانی. توانایی. له سانسکریتی sunara، سوناره واتا بههێز. توانا. پتهو. واتا کۆنترین کاری هونهرکاری، بریتی بووه له ههڵکۆڵین لهسهر دار. هەمان وشە، لە کوردیدا، لە ناوی دارەبەن، دارەوەن و ناویدیش، دیسان دەناسرێتەوە.
ڕهگی PIEی وشهکه، دهگهڕێتهوه سهر وشەی داڕێژراوەی H2ner-، هنێر- به واتاکانی بههێز. توانا. له گرێکی inorei، ئینۆرێی واتا پیاوهتی. لاتینی neriosus، نێریۆسوس واتا بههێز. لە ئیرلهندیی کۆندا nertaim، نێرتهیم واتا من توانام. لیتاوی noreti، نۆرێتی، دهمهوێت noras، نۆرهس هیوا. لهوانهشه که وشەی ھونەر، خزمایەتی ھەبێت لەگەڵ وشەی لاتینی honor، ھۆنۆر بە واتای ڕهوشت. نامووس. داب. لە فەرەنسی honneur، ھۆننێور واتا نامووس و ڕهوشت. ههروهک بە لاتینی honorarium، ھۆنۆراریوم واتا ڕێزلێگیراو. نایاب honorare، ھۆنۆرارێ واتا ڕێزلێگرتن.
لە زمانی کوردی، ھێشتا دەربڕینی وەک (ھونەرە ئەوە بزانی. ھونەرە ئەو کارەی پێ بکرێت) ئاماژەن بە واتای بەرفراوانتری وشەی ھونەر. لە ئیسلاندی hannarr، ھاننەڕ واتا زیرەک. شارەزا لە بەکارھێنانی دەستەکان و پیشەی دەستی. وشەکەی سهرهوه ھێشتا ساغ نەبووەتەوە کە پەیوەندی بە هونهرهوە ھەیە.
سالم دەڵێ: ئەو بەردەکانی ناوی نرا قسنی شەخسەکە... دایان بە شاخی دارەکەیا تورکی بێ ھونەر.
🟡 نووسینی: م. شاسوار هەرشەمیی 2017/02/24
🟡 هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
"گوتی" نەک "گووتی"
"گوایە" نەک "گووایە"
ــــــــــــــــــــــ
نووسینی: م. فەهمی کاکەیی
زیاتر مەبەستم لە نووسەرانە، چونکە خەڵک چاویان لێ دەکەن.
دەبینم هەندێک لە نووسەران لە جێی "گوتی" دەنووسن "گووتی"، کە هەڵەیە؛ ❌ بۆچی؟
ئێمە لە زمانی ڕۆژانەدا کەمتر دەڵێین "گوتی"، زیاتر دەڵێین "وتی"، بەڵام ئێستا زۆربەی نووسەران لە کاتی نووسیندا دەنووسن "گوتی" یان "گۆتی".
ئەگەر ئێمە لە وشەی "گووتی"دا پیتی "گ" لا بدەین، "ووتی" دەمێنێتەوە، لێرەیشدا هەندێ نووسەر هەن دەنووسن "ووتی" کە ئەمەیش هەڵەیە.❌
چونکە پیتی "وو" بزوێنە و هەموومان دەزانین بزوێن لە سەرەتای وشەدا نایەت، ئەگەر هات دەبێت (ئـ)ی لەپێش دانەین، لە حاڵەتی "ووتی"دا ئەگەر (ئـ) لە پێشی دانێین ئەو کاتە دەبێتە: ئووتی.
کەواتە: "گوتی" ڕاستە و "گووتی" هەڵەیە.
دەربارەی "گووایە" ئەمەیان هەر زۆر ئاشکرایە، نابێت و ناکرێت تۆ نووسەر بیت و بەو شێوەیە بینووسیت. قوتابییانی قوتابخانەی بنەڕەتی لە قۆناخێکدا فێری ئەوە دەبن کە دوو بزوێن بەدوای یەکدا نایەن، لێرەدا مەبەست لە بزوێنی "وو" و بزوێنی "ا"یە کە نابێت بەدوای یەکدا بێن.
کەواتە: "گوایە" ڕاستە و "گووایە" هەڵەیە.
🌻 @renusisaratayi
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ بینین، دیتن = رویت
⚜ بەقازانج، بەکەڵک، قازانجدار، بەسوود، قازانجدەر = مقرون بە صرفە
⚜ شوێنەونکێ، شوێنەونکە، شوێنەگومکێ = رد گم کنی
⚜ پێداهەڵدان، پێداهەگوتن، پیاهەڵدان = تعریف و تمجید کردن
⚜ داوانامە، خوازنامە، داخوازینامە، داواکاریی نووسراو = تقاضای کتبی
⚜ سزانامە، سەرزەنشتی نووسراو، سەرزەنشتنامە = توبیخ کتبی
⚜ ڕەگ، ڕیشە = جذر
⚜ ئاراستەبڕ، هەڵگرە = فاکتوریل
⚜ لیر، لیرک، لیرگ = کهیر
⚜ گرانەتا، کەوتوویی، کەوتەیی، کەفتەیی = تیفوئید (حصبە)
⚜ گرانەتائاسا، نیمچەکەوتوویی، نیمچەکەوتەیی، چوونگەرانەتا = پاراتیفوئید(شبەحصبە)
وانەبێژ: بەڕێز موحەممەد کوردی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🟥 کاناڵی "کتێبخانەی کتێبیاران" لە تێلێگرام:
ئێستە دەتوانن بچنە کاناڵەکە و بابەتەکانی ببینن.
هیوادارم کەڵکی لێ وەربگرن.
/channel/ktebyaran
🕊@KurdiSoraniWord
🟥 ڕێواس
نموونەیەک لە زەنگینی و ڕەنگینیی زمانی کوردی لە گیایەکی ڕەسەنی کوردەواری.
تکایە با ئاگادار بین، ڕێواس خەریکە تەواو دەبێ لە سروشت و ژینگەی کوردستان. ئەنفالچییەکان تێی بەر بوون، و بە مەبەستی فرۆشتنی ئەوەی ماوە، تووی دەبڕنەوە و بنکی ناهێڵن.
🌸 ڕێواو، ڕیواو، ڕمبێز: نێرکی درێژی گیای ڕێواس کە لە ناوەڕاستی گەڵاکانیەوە (کڵاوبن، قاڵاقنگ) دەر دێ و گوڵی وردی سووری هێشوویی هەیە.
🌸 کڵاوبنە، قاڵاقنگ: گەڵای ڕێواس کە بریتییە لە قەمتاڵ و باسکڵاوەکەی.
🌸 باسکڵاو: بەشی پانی گەڵای کڵاوبنە.
🌸 قەمتاڵ، قەمت: لاسکی کڵاوبنە کە باسکڵاوی پێوە نییە.
🌸 ڕاهوەند، ڕێخەی ڕێواس، کۆلکەی ڕێواس: ڕەگی کۆتەرەیی و ئەستووریی بنکی ڕێواس.
🌸 بنبەردووکە: کڵاوبنەی پان و سپی و مزر و ئاودار کە لە شوێنی خیزەڵێن و بەردەڵێن شین دەبێ و لە بن بەرد و خیزەوە درێژ دەبێتەوە.
🌸 پێقاز: جۆرێ بنبەردووکە کە درێژ نییە و کورتە. بۆ خواردن ناشێ.
🌸 لەقلەقە: بەپێی هەنبانەبۆرینە، جۆرێ ڕێواسە. [تکایە کێ زانیاری لەسەری هەیە، بۆمان بنووسێت.]
🌸 چووزە ڕێواس: سەرەتای بەهار کاتێ کڵاوبنە بڕێ لە خاک سەر دێنێتە دەر و شێوەی گوپکەی هەیە.
🌸 ڕێواسی مێ: ئەو ساڵەیە ڕێواس زیاتر کڵاوبنەی هەیە و نێرکی نییە، مەبەست لە کڵاوبنەیە. ساڵی مێ خەڵک قەمتی کڵاوبنە دەخۆن. بەداخەوە هەر ساڵێ کڵاوبنەکان زۆری هەڵبکەنرێ، ساڵیتر ڕێواسەکە بنکی وشک دەبێ. چونکە بنکی نێرومێی ڕێواس بەندە بە بوونی کڵاوبنەوە. کڵاوبنە ڕێژەی ترشی زۆرە و زیادەڕەوی لە خواردنی، مەترسی دەخاتە سەر گورچیلەکان.
🌸 ڕێواسی نێر: مەبەست ئەو ساڵەیە ڕێواس نێرک و گوڵ دەکا. لە بازاڕ ئەمە دەفرۆشرێ و دەخورێ و دەکرێتە شلە.
🌸 ڕێواساو: وەرزی گوڵانی بەهار کە تاوەباران زۆرە. ڕێواس بەو تاوەبارانە دەشۆردرێتەوە و تێکەڵی باراناو و بەفراوی شەتاوان دەبێ تا دەگاتە چەم و ڕووبار. لە دەراوەکان ماسی سەری تێ دەکا و ئەو باراناوە دەخواتەوە. ئێژن ماسی مژدی (بێزی، بێزوو، مەگیرانی) دەکا بە ڕێواساو. چونکە وەرزی گەراکردنیە. لەو وەرزە ئیتر ڕاوەماسی ناکرێ و خواردنی ماسی نامێنێ.
🌸 خوەشەڕێواس: جۆرێ ڕێواسی لاسک سوور و سەوز لە شوێنی نسار و نەرمان و بەری فێنکی کوێستان. تامی ئەمە خۆش و ئاودار و مزرە.
🌸 تفتەڕێواس: جۆرێ ڕێواسی لاسک سەوز و مەیلەو سپی بەری خۆرەتاو و ڕەقان کە تامی وشک و تفتە.
🌸 بنەماڵەی حەکیمانی بیارە ـ شێخان ـ ڕەگی ڕێواسی سووری نسار و نەرمان کە خۆشەڕێواس بووە، بۆ هەندێ نەخۆشی بەکاریان هێناوە. (خراپ بەکارهێنانی گورچیلەی پێ تێک دەچێ .)
🌸 مامڕێواسی یا تۆلەترش جۆرێ گیایە کە تامی وەک ڕێواس وایە. ئەمە جیایە لە گیای ڕێواس.
🌸 گەڕەڕێواو، کەڕەڕێواس، ئارەوقۆزی: گیایەکە لە بیابانەکاندا هەیە. لە ناوچەی کەلار و کفری بنکبنک ماوە. شێوەی گەڵای لە ڕێواس دەچێ. بە عەرەبی بە (مغاث) دەناسرێ.
ئێوە چیی تر لەسەر جەز و خەرمانی ڕێواس ئەزانن؟
نووسینی: ئیرەج مورادی
هەڵەچنی و بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە: کاناڵی وشەی کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
کاکی نووسەر، خوشکی شاعیر، مامۆستای بەڕێز! خاوەنی حەوت ـ هەشت کتێبی چاپکراو و چاپنەکراو!
”خۆزگە ئەمجارە نەمردم“ هەڵەیه
”خۆزگە نەهات“ هەڵەیە
”بریا نەیێت“ هەڵەیە
”بریام بە خۆت“ هەڵەیە
دروستە دوو وشەی «بریا» و «خۆزگە» لە وشەدانەکاندا بۆ زمانی فارسی، هەردووکیان بە «کاشکی» یا «ای کاش» واتا کراونەتەوە بەڵام ئەمانە لە کوردیدا تەواو جیاوازن و هەڵگری واتای تایبەتی و باری واتایی خۆیانن
«خۆزگە» بۆ ئاواتخواستنە و ڕووی لە داهاتووە، بەڵام بریا بۆ حەسرەتخواردنە و دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو و ئەوەی کە لەکیس چووە، ئەمانە واتای یەکتر نادەن و واتای «ئۆخەی»یش نادەن مەگەر ئەوەی بەهەڵە جێ کەوتبێتن؛
بەجێی ”خۆزگە ئەم جارە نەمردم“ بنووسە
ئۆخەی ئەم جارە نەمردم
بەجێی ”خۆزگە نەهات“ بنووسە ئۆخەی نەهات، ئۆخەیش نەهات
بەجێی ”بریا نەیێت“ بنووسە خۆزگە نەیێت
بەجێی ”بریام بە خۆت“ بنووسە خۆزگەم بە خۆت
بەجێی ئەم هەمووە شێعرە دووپاتە و بێ ناوەڕۆک و کتێبە زۆروبۆرانەش وا لەپەستا وەک کارگەی جوجەکەشی دەیاندەنە دەرەوە و دەڵێی لەگەل بەجێ ماون، زمانەکەتان بەباشی فێر بن، با چوار کەسیش بەباشی لێتانەوە فێر بن، زمان پێشمەرجی هەموو کارێکی فەرهەنگی و وێژەییە برا شیرینەکەم، خوشکە ئازیزەکەم.
وێڕای ڕێزم
نووسین: ڕامان ✍🏼
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ تغییر ملموس = گۆڕانکاریی هەستپێکراو/دیار/بەرچاو/پێزانراو
⚜ سرتاپا گوش شدن = باش گوێدان، بەوردی گوێگرتن
⚜ سرتاپا = سەرتاپێ، سەراپێ، تەواو، گشت، تێکڕا، بەتێکڕایی، بەگشتی، بەتەواوی، سەرجەم
⚜ از نو = سەرلەنوێ، دووبارە، دیسان، هەمیسان، هەمدیسان
⚜ تفاهم/توافق = ڕێککەوتن، پێکهاتن، سازان، سازشت، لێکتێگەیشتن(لێکتێگەیشتن)
⚜ سوءتفاهم = لێکتێنەگەیشتن(لێکتێنەگەیشتن)، (بە)هەڵەتێگەیشتن، خراپتێگەیشتن
⚜ سوءظن = بدگومانی، بەرگومانی
⚜ سوءظن(نسبت بە همسر) = خانەگومانی، دڵپیسی
⚜ سوء هاضمە = بەدهەرسی
⚜ سوء تغذیە = بەدخۆراکی، خراپخۆری
⚜ تفهیم = تێگەیاندن، فاماندن
⚜ مظنون = گومانلێکراو، بەرگومان
وانەبێژ: بەڕێز موحەممەد کوردی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🟡 بە کوردی پەیام بۆ یەکتر بنێرن.
🟡 بە کوردی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەرنج بنووسن.
🟡 بە کوردی پیرۆزبایی بنووسن.
🟡 بە کوردی سەرەخۆشی بنووسن.
🟡 بۆ چێژ و پاڵپشتیی قسەکانتان پەندی کوردی و هۆنراوەی کوردی بگێڕنەوە.
🟡 بۆ گێڕانەوە، پەندەکانی "پیرەمێرد"ی شاعیر لەبەر بکەن و بگێڕنەوە.
🟡 هۆنراوەی نالی، مەحوی، کوردی، ناری، مەولەویی تاوەگۆزی و هتد بخوێننەوە.
🟡 ئەگەر بۆ شێعر و واتای وشە گیرتان کرد چاو لە ڤەژینلێکس بکەن:
http://vejin.net/
سپاس بۆ "ڤەژینلێکس". 🌹
#کاناڵی_وشەی_کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
(( سندان )) چییە؟
١ـ سندان = بەو دەزگا ئاسنینە دەگوترێت کە ئاسنگەر ئاسنی گەرمکراوی لەسەر دەکوتێت بۆ درووستکردنی کەلوپەلەکانی وەکوو: گاسن و داس و مەڵەغان و بژاربڕ و تیغ و ...هتد
٢ ـ سندان = وەک وشەی جنێو، جوێن بەکار هاتووە لە ناوچەکانی پشدەر و موکریان و هتد ...
یەک بە یەکی دەڵێت سندانت لێ دات،
یان کورد دەڵێت: سندان لە فەقیری دات،
یان کاتێک منداڵ چەند جارێک لەسەر یەک، بانگی کەسێکی لەخۆی گەورەتر دەکات و کەسەکەش سەرقاڵە، منداڵەکەش بەم جۆرە بانگهێشتنە لەدوای یەکە زیاتر سەر لە کەسەکە دەشێوینێ و سەری ئەستوور دەکات، بۆیە کەسەکە توڕە دەبێت و لە وەڵامدا پێی دەڵێت ( وەی سندان ) ...
نموونە:
دایە ...دایە ، هۆ دایە ...
دایک دەڵێت: وەی سندان، چاکە دەی، خۆ ناوم لێ نانێی، نابینی دەستم دە هەویریدایە .....
٣ ـ سندان = سەرەتان، شێرپەنجە ــ جۆرە نەخۆشییەک بووە چارەسەری نەبووە و کەسەکەی کوشتووە، بۆیە گوتوویانە فڵانی سندانی لێ داوە. ( زانیاری: م. جەوهەر ئەحمەد و م. ئەبووبەکر قادر )
٤ ـ سندان = لێهاتن ــ ڕیخۆڵەکوێرە ــ جاران کە کەسێک تووشی زگئێشە دەبوو لە ئەنجامی ڕیخۆڵەکوێرەوە دەیانگووت لێی هاتووە یان سندانی لێ داوە ( زانیاری: ئیبڕاهیم عەبدوڵڵا ئاڵی ).....
٥ ـ سندان = دەزگایەکە بۆ پانکردنەوەی نۆکی کوڵاو و گۆشتی سوور. بۆ دروستکردنی قاورمە لە ناوچەی ئالان و سەردەشت بەکار دێت. ( زانیاری عەبدوڵڵا قوربانی )
٦ ــ سندان = جۆرە نەخۆشییەکە لە کاڵەک و شووتی و تەماتەی دەدات و پەڵەی سپی لێ پەیدا دەبێت و شوێنی پەڵە سپییەکان ڕەق دەکات و ناخورێت، بۆیە دەڵێن: "ئەو شووتییە سندانی لێ داوە".
( زانیاری: م.حەسەن مەلازادە ، م. هادی عەبدولڕەحمان و کەماڵ ئالانی )
٧ ــ هەندێ دار گرێیەکی گەورەی لێ دێت و ئەستوور دەبێت، بەو ئەستووربوونە دەگوترێت سندانی لێ دراوە، بەتایبەت بەڕوو تووشی ئەو دەردە دەبێت. ( زانیاری: دۆستی سروشت )
٨ ـ دەزگایەکی ئاسنینی بچووکە و زێرنگەرەکان کاری ئامادەکردنی پارچەکانی زێڕ و زیو و درووستکردنی نەخشی لەسەر دەکەن ...
نووسینی: م. ئیسماعیل مەنگوڕی بە هاوکاریی کۆمەڵێک مامۆستا و دۆست و هاوڕێ.
هەڵەچنی و ئامادەکردنی: کاناڵی وشەی کوردی
#کاناڵی_وشەی_کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
کۆمەڵێک ماڵپەڕی بەسوود بۆ داونلۆدکردنی کتێب و توێژینەوە بۆ خوێندكاران و توێژەران.
بۆ ئەو خوازیارانەی کە بەدوای کتێب و توێژینەوەی زانستیدا دەگەڕێن لە هەموو بوارەکاندا.
ئەو سایتانەی کە ملیۆنان کتێبی "پی-دی-ئێف" یان تێدایە بۆ هەموو پسپۆڕەکان و تایبەتمەندە بە دابەزاندنی ڕاستەوخۆ.
کۆمەڵێک سایتی زۆر بەسوودە بۆ توێژەران
١) (بووک بوون) ماڵپەڕێکی جیهانییە بۆ دابەزاندنی کتێبی بێبەرانبەر لە بەشە جیاوازەکاندا.
http://bookboon.com
٢) ماڵپەڕی زانستیی زانکۆی باثی بەریتانی، ئەوەی دەتەوێت بەخۆڕایی دایبەزێنە بە شێوەی (پی-دی-ئێف)
http://opus.bath.ac.uk/
٣) ماڵپەڕی زانستیی کۆلێژی زانکۆی لەندەن تێزی زانکۆ و توێژینەوەی بێبەرانبەر لە بەشە جیاوازەکاندا لەخۆ دەگرێت.
http://discovery.ucl.ac.uk/
٤) لەم لینکەوە سەرجەم ئەو تێزانەی ماستەر و دکتۆرا کە لە زانکۆی ئۆهایۆ لە ئەمریکا باس دەکرێن، بێبەرانبەر دادەبەزێنرێن.
https://etd.ohiolink.edu/apexprod/rws_olink/r/1501/1?clear=0,1,5,10,20,21,1001
٥) کتێبخانەی زانکۆی میونشن: کتێبخانەکە ١١٥٩٥ تێزی زانکۆی بەخۆڕایی لەخۆ دەگرێت، کە دەتوانرێت بە شێوەی "پی-دی-ئێف" دابەزێنرێت.
https://edoc.ub.uni-muenchen.de
٦) بۆ دابەزاندنی کتێب و بابەتی زانستی لە ڕێگەی ئەم کتێبخانەی خوارەوە.
http://www.libgen.is
٧) سایتێک کە ئاگادارت دەکاتەوە لە نوێترین توێژینەوەی نوێ لە بوارەکەتدا.
https://www.semanticscholar.org
٨) بنکەیەکی زانیاری کە زیاتر لە ٥ هەزار تێزی ماستەر و دکتۆرای تێدایە بە زمانی عەرەبی.
http://theses.univ-batna.dz/index.php
٩) سایتێکی نایاب بۆ دابەزاندنی تێز و خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەخۆڕایی بە شێوەی "پی-دی-ئێف".
https://www.fichier-pdf.fr
١٠) هەزاران کتێب بۆ داگرتن بەخۆڕایی بە هەموو دیسیپلینەکان بە شێوەی "پی-دی-ئێف".
https://www.digitalbook.io
١١) ئەم ماڵپەڕە یەکێکە لە گرنگترین و گرنگترینەکان کە بەکارهێنەری کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت دەتوانێت سوودی لێ وەربگرێت لە دابەزاندن و نوێکردنەوەی بەرنامە و بەرنامەکانیدا.
http://www.softpedia.com/
١٢) سایتێکی نوێ کە زیاتر لە هەزار کتێبی بێبەرانبەرت بۆ دابین دەکات لە بوار و دیسیپلینە جیاوازەکان، کتێبی دیجیتاڵی و دەنگی.
https://www.digitalbook.io/
١٣) بەستەرەکە بکەرەوە و وشەی سەرەکی بۆ گەڕانەکەت یان ناونیشانی نامەکەت بنووسە و بە زیاتر لە زمانێک بۆت دەر دەکەوێت کە دڵخۆشت دەکات.
https://core.ac.uk/
١٤) ئەمە لینكێكە بۆ ژمارەیەکی زۆری كتێب لە كتێبخانەكانی بەناوبانگترین زانكۆكانی ئەمریكا.
https://archive.org/details/
١٥) ئەمە بەستەرێکە کە ١٤٥ هەزار و ٩٠٣ کتێبی کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکای تێدایە.
https://archive.org/details/
١٦) ئەمەش 399 هەزار و 113 کتێب لە کتێبخانەکانی بەناوبانگترین زانکۆکانی ئەوروپا لەخۆ دەگرێت.
https://archive.org/details/
١٧) ئەم لینکە ٥٢٣ هەزار و ٣٠٢ کتێبی تێدایە لە کتێبخانەکانی بەناوبانگترین زانکۆکانی کەنەدا.
https://archive.org/details/
١٨) ئەمەش ١٠٨ هەزار و ١٣٥ کتێب لە کتێبخانەکانی بەناوبانگترین زانکۆکانی ڕۆژهەڵات لە جیهاندا لەخۆ دەگرێت.
https://archive.org/details/universallibrary
١٩) لینكێكی تر به 79 ههزار و 192 كتێب له كتێبخانه جیاوازهكانی عهرهبی.
https://archive.org/details
وەرگیراوە لەپەیجی بەڕێز:
پ. ی. د. بڕیار گەڵاڵی
بڵاوکردنەوەی بابەتەکە: کاناڵی وشەی کوری
🕊@KurdiSoraniWord
📢 ئاگاداری:
هۆگرانی بەڕێزی ڤەژینبوکس (بنکەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی کوردستان) و ڤەژینلێکس (کۆگای فەرهەنگە کوردییەکان) ئاگادار دەکەینەوە کە پرۆژەکانمان گواستووەتەوە بۆ ئەدرەسی نوێ:
🔵 ماڵپەڕی پرۆژەکان: vejin.net/
🔵 ڤەژینبوکس: books.vejin.net/
🔵 ڤەژینلێکس: lex.vejin.net/
🕊@KurdiSoraniWord
🟩 پێکەوە بەرەو سێزدەبەدەرێکی خاوێن!
🟥 هاونیشتمانییانی خۆشەویست!
بۆ ئەوەی کە وڵامی چاکەکانی ژینگەمان دابێتەوە، ڕەچاوکردنی ئەو خاڵانەی خوارەوە لە ڕۆژی سێزدەبەدەر بەتایبەتی و هەموو ئەو ڕۆژانەی بۆ سەیران دەچینە دەرێ پێویستە.
1. تەنیا لە شوێنێک ئاگر بکەینەوە کە پێشتر ئاوری لێ کراوەتەوە.
2. هەر بنەماڵەیەک بە بردنی کیسەنایلۆنێکی گەورە و تێخستنی پاشماوەکان لەو نایلۆنە، لەگەڵ خۆمان بیهێنینەوە ناو شار و لەو شوێنانەی شارەوانی بۆ زبڵ دیاری کردوون ڕۆنێین.
3. لە بڕینی داری تەڕ خۆمان بپارێزین و هەروەها بێ هۆ داری ئیشکیش نەسووتێنین.
4. زۆر کەس پاشماوەی خواردەمەنی جێ دەهێڵیت بۆ ئاژەڵ و باڵندەکان و پێی وایە چاکەی کردووە، بەڵام لە بواری زانستی ژینگەناسییەوە کارێکی باش نییە و ڕەنگە نەخۆش بکەون و ئێستاش دەتوانن بەشی بژێوی خۆیان لە سرووشت بدۆزنەوە.
5. بە هیچ شێوەیەک ئازاری ئاژەڵ و باڵندەکان نەدەین.
6. لە سووتاندنی گوێنی و دارودەوەن خۆ بپارێزین.
سێزدەبەدەر و ژیانێکی خۆشتان بۆ ئاواتەخوازین.
__________
#فێرگەی_زمانی_کوردی
🌻@renusisaratayi