🟥 وانەکانی ڕێنووسی سەرەتایی.
بۆ خوێندنی وانەکان کرتە(کلیک) بکەنە سەر نووسراوەکانی خوارەوە.
🛑وانەبێژ و ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
@wiseykurdi1
@pasekewtiwane
تەختەکلیلی کوردی بۆ ئایفۆن.
تەختەکلیلی کوردی بۆ ئەندرۆید.
1⃣پیتەکان.
2⃣پیتی بزوێن و نەبزوێن.
3⃣دەنگەکان.
4⃣شوێنی پیتی نەبزوێن و بزوێن لە بڕگەدا.
5⃣ڕاهێنان: ژمارە ۱
6⃣ڕاهێنان: ژمارە ٢
7⃣ئەو پیتانەی کە لە ئەلفبێی کوردیدا نین.
8⃣چەڵەمە: (چۆڵەمە، باڵە).
9⃣پیتە تایبەتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی.
🔟پیتی هەمزە (ئـ).
1⃣1⃣پیتی (ڕ)ی قەڵەو.
2⃣1⃣پیتی (ڵ)ی قەڵەو.
3⃣1⃣پیتی (ڤ).
4⃣1⃣پیتی سەرە (ە، ـە).
5⃣1⃣پیتی بۆرە (ۆ).
6⃣1⃣پیتی ژێرە (ێـ، ـێـ، ێ).
7⃣1⃣پیتی جووت واو (وو).
8⃣1⃣ڕاهێنان: ژمارە ٣
9⃣1⃣دوو پیتی (و) - (ی).
0⃣2⃣ڕاهێنان: ژمارە ۴
1⃣2⃣بڕگەبەندی.
2⃣2⃣دەنگی بزوێنی بزرۆکە.
3⃣2⃣ڕاهێنان: ژمارە ۵
4⃣2⃣خاڵبەندی: (Punctuation/نشانەگذاری).
5⃣2⃣نیشانەی خاڵ (.).
6⃣2⃣نیشانەی پرسیار (؟).
7⃣2⃣نیشانەی سەرسووڕمان (!).
8⃣2⃣نیشانەی کۆما (،).
9⃣2⃣نیشانەی دووخاڵ، جووتخاڵ (:).
3⃣0⃣نیشانەی کەوان ( () ).
3⃣1⃣نیشانەی جووتکەوان («»).
کاتێک لە مێژوودا چینییەکان ویستیان وڵاتی خۆیان بپارێزن، شۆڕای گەورەی چینیان دروست کرد. پێیان وا بوو ئەوە لە هێرش دەیانپارێزێت.
بەڵام لە ماوەی سەت ساڵدا، چین سێ جار داگیر کرا! داگیرکارییەکانیش بەهۆی شکاندنی شۆڕاکەوە نەبوو، بەڵکوو هەر سێ جارەکە بەرتیلیان دەدایە پاسەوانانی شۆڕاکە.
لەبەر ئەوەی چینییەکان سەرقاڵی بونیاتنانی دیوار بوون، بەڵام بونیاتنانی پاسەوانەکەیان لەبیر چووبوو!
مستەفا مەحموود
پەند/ بەر لە دروستکردنی بینا و باڵەخانە و شۆڕا و دیوار، بۆ مانەوەی وڵات، پێویستە مرۆڤ دروست بکرێت.
فێربوون و زانینی زمانی دایک لەو وڵاتانەی کە زمانی باڵادەست بەسەر نەتەوەی ژێردەستدا زاڵە دەستپێکی بیرکردنەوەی مرۆڤی کوردە کە لە کوێی ئەم دونیایە و لەگەڵ کێدا و چۆن ژیان بەسەر دەبات؟!
پێم وایە ئەرکی هەموو کەسێکی خوێندەوارە کە تەنیا زمانی دایک بە شێوەیەکی دروست بەکار بهێنێت و خزم و دۆست و هاوڕێ و کەسوکاری خۆیشی هان بدات هەر بەم چەشنە بچێتە پێش تا ڕۆژی گەیشتن بە ئامانج...
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ بەراورد، مەزەندە، مەزندە، قرس، خەمڵ، گۆترە = تخمین
⚜ خەمڵاو، مەزندەیی، مەزندەکراو، بەرواردی، گۆترەیی = تخمینی
⚜ ترسەنۆک، ترسنۆک، نەوێر، بێجەرگ = ترسو
⚜ دەستکەوتی شەڕ = غنیمت جنگ
⚜ لە گەرمەی شەڕدا، لە جەنگەی شەڕ، لە گەرماوگەرمی شەڕ = در بحبوحە جنگ
⚜ دەستپێک، سەرەتا، پێشەکی = سرآغاز
⚜ دەستپێکەر = آغازگر
⚜ هاوبەڵێن، هاودەنگ، هاوڕا = متفق القول
⚜ دەوروبەری، نزیکەی، تا ڕادەیەک = تقریبا
⚜ ڕاستی، ڕاستێتی = واقعیت
⚜ بەڕاستی، بەڕاست، لە ڕاستیدا = واقعا
⚜ نموونەی ڕاستەقینە = مثال واقعی
⚜ تازەکار، نوێکار، تازەفێربوو، تازەفێر، نۆفێر = مبتدی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ خەمین، غەمبار، خەمگین = مغموم
⚜ تێداچوو، لەناوچوو، لەناوبراو = معدوم
⚜ بەفەڕ، پیرۆز، فەڕدار = میمون
⚜ بەفەڕی، پیرۆزی، فەڕداری = میمنت
⚜ لەبەردڵکەوتوویی، خۆشەویستی، وەبەردڵانی، پەسەندکرانی = محبوبیت
⚜ پەسند، خۆشەویست، وەبەردڵان، پەسندکراو، لەبەردڵان، لەبەردڵ = محبوب
⚜ گرنگترین هەواڵەکان = اهم اخبار
⚜ گرنگایەتی، بایەخ، بایەخداری = اهمیت
⚜ بەبایەخ، پڕبایەخ، گرینگ، گرنگ = مهم
⚜ نێوانجیکار، نێونجی، نێوبژیوان، بەریڤان، بەریوان، بەرەڤان، نێوبژیکەر = واسطه
⚜ ناوجێتی، بەرەڤانی، نێوبژی، ناوجێیکەری، ناوجێیی، بەریڤانی نێونجیکاری، نێوبژیکەری = وساطت
⚜ بە دانانی بارمتە = به قید وثیقه
⚜ گرێو، بارمتە، دەستەبەر = وثیقه
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🟨 سیستمی تایپکردنی دەنگ، کە بە سیستمی ناسینەوەی ئاخاوتن ناسراوە، تەکنۆلۆژیایەکە کە لە ڕێگەوە بە قسەکردن لەبری تایپکردن لەسەر کیبۆرد، دەتوانن دەق بخەنە ناو کۆمپیوتەر یان ئامێرێکی ئەلیکترۆنیی ترەوە. سیستمەکە شیکاری بۆ ئەو دەنگە دەکات کە وەریدەگرێت و پاشان دەیکات بە شێوەی نووسراو.
🟨 سیستمی تایپی دەنگ ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەر دەکات و دەستڕاگەیشتن بە ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان ساکار دەکاتەوە. ئەو کارەش بە دیکتەکردنی خێرا و کارا، بە تایبەتی بۆ ئەرکەکانی وەک نووسینی بەڵگەنامە، ئیمەیل، یان داخڵکردنی دەق لە هەر بەرنامە و ڕووکارێکدا دەکات.
🟨 بە هۆی ئەوەی کە ئەو سیستمانە کەڵک لە ژیریی دەستکرد و فێربوونی ماشین وەردەگرن، پاش هەڵسوکەوتی بەردەوامی بەکارهێنەر لەگەڵیان، ڕادەهێنرێنەوە و لێهاتووییان زیاتر دەبێت.
لینکی بەکارهێنان:
https://asosoft.com/
🕊@KurdiSoraniWord
بڵاوی بکەنەوە.👇
🔗بەستەری کاناڵی "وشەی کوردی": /channel/wiseykurdi1
🔗بەستەری کاناڵی "فێرگەی زمانی کوردی": /channel/renusisaratayi
🔗بەستەری کاناڵی "وشەی کوردی": /channel/KurdiSoraniWord
🔗بەستەری کاناڵی "پاشەکەوتی وانەکان": /channel/pasekewtiwane
🔗بەستەری کۆڕی"فێرگەی زمانی کوردی": /channel/zimanekemkurdi
🔗بەستەری کۆڕی "وشەی کوردی": /channel/koriwiseykurdi
🔗بەستەری کۆڕی "فێرکاریی ڕێزمانی کوردی": /channel/FerkeriyRezmaniKurdi
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ گەڕاندنەوە، گێڕانەوە، دانەوە = استرداد
⚜ داوێنگیر، تووشهاتوو، پێوەبوو، گیرۆدە، یەخەگیر = دامنگیر
⚜ بەربڵاو،بەرین، فراوان، پانوبەرین = دامنەدار
⚜ بناری چیا، داوێنی کێو = دامنە کوە
⚜ داوێنپاک، خۆپارێز = پاکدامن
⚜ لادانی پێوانەیی = انحراف معیار
⚜ هاوکۆلکە، کۆلکە = ضریب(بیرکاری و ئامار)
⚜ بە گومانی خۆی، بە باوەڕی خۆی = بە زعم خویش
⚜ ڕوون، ئاشکرا، مسۆگەر = محرز
⚜ ئاگادارکردنەوە، وریاکردنەوە، وشیارکردنەوە = تحذیر
⚜ گوتار، وتار، وتە = خطبە
⚜ وتاربێژی نوێژی هەینی، وتاردەری نوێژی هەینی = خطیب نماز جمعە
⚜ بەمەیشەوە، لەگەڵ ئەمەشدا، بەمەشەوە، سەرەڕای ئەمەش، هێشتاش = مع الوصف
⚜ نەخۆشیی چارەئەستەم/چارەدژاور/ سەخت/ بێدەرمان، دەردی گران، دەردی کاری = بیمار صعب العلاج
وانەبێژ: بەڕێز موحەممەد کوردی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
📚 ئەڕشیڤێک پڕ لە وشەی پەتی و پاراو 📚
( ئامانجمان تەنیا بە کوردینووسینی تاکی کوردە، یانی ئێمەی کوردیش وەک گشت گەلانی دنیا بە زمانی خۆمان بخوێنین و بنووسینەوە.)
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
https://t.me/joinchat/AAAAAErD2VCVV5Xdq5WwJQ
ئەگەر کوردی ڕۆژهەڵات لەناو قسەکانیاندا واز لە بەکارهێنانی وشەی فارسی بهێنن و کوردی باشووریش واز لە بەکارهێنانی وشەی عەرەبی بهێنن، پاش ماوەیەک کوردییەکی هاوبەشی ڕەسەنترمان دەبێت.
نە (فشار خون) نە (ضغط خوێن) بەڵکوو (پەستانی خوێن).
نە (جریمه) نە (غرامه)، بەڵکوو (تاوانانە).
نە (وکیل) نە (محامی)، بەڵکوو (پارێزەر).
نە (راننده) نە (سایق) بەڵکوو (لێخوڕ/ ئاژوەر).
نە (رانندگی) نە (سایقی) بەڵکوو (لێخوڕین/ئاژۆتن).
نە (گواهی نامه رانندگی/تصدیق) نە (ئیجازەی سایقی) بەڵکوو (کارتی لێخوڕین/ئاژۆتننامە).
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ بە شێوازە جۆراوجۆرەکان، بە شێوەگەلی (شێوازگەلی) جۆراوجۆر = به انحا مختلف
⚜ چاکییەکان، باشییەکان = حسنات
⚜ بە باشترین شێوە = به نحو احسن
⚜ لەگەڵ ئەوەشدا، هەروەها = ضمنا
⚜ ڕەوشتی جوان (باش)، ئاکاری باش = اخلاق حسنه
⚜ بەتەواوی، بەیەکجاری، بەئێکجاری، بەگشتی، بەتێکڕایی = کلا
⚜ لە هەمان کاتدا = در عین حال
⚜ خستنە کاتێکی تر، خستنەدواوە، بۆ کاتێکی تر دواخستن، پاشخستن، وەدواخستن = به زمان دیگری موکول کردن
⚜ نەترسی، دلێری، بوێری، ئازایی، ئازایەتی = شجاعت
⚜ نەترس، ئازا، بوێر، دلێر = شجاع
⚜ ڕوون، دیار، ئاشکرا = عیان
⚜ کاتی دیاریکراو = وقت معین
⚜ خزمەتگوزارییە گشتییەکان = خدمات عمومی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
پیتی (ئـ) هەمزە:
🔴 پیتی (ئـ) هەمزە یەکەم پیتی ئەلفبێی زمانی کوردییە. پیتێکی نەبزوێنە و لە ئەلفبێی ڕاستچین(ئارامی) لە سەرەتا و ناوەڕاستی وشەکاندا بە شێوەی (ئـ) دەر دەکەوێت، بەڵام لە ئەلفبێی چەپچین(لاتینی)، پیتی (ئـ) هەمزە هیچ نیشانە و هێمایەکی بۆ تەرخان نەکراوە و وەک پیتێکی سەربەخۆ دەر ناکەوێت و لە سەرەتای وشەکان بە یارمەتیی پیتە بزوێنەکانی "ا"(ئـ + ا = A)، "ۆ"(ئـ + ۆ = O)، "ێ"(ئـ + ێ = Ê)، "ە"(ئـ + ە = E) "و"(ئـ + و = U) و "وو"(ئـ + وو = Û) دەر دەکەوێت.
ئا: A ئۆ: O ئێ: Ê
ئە: E ئو: U ئوو: Û
بۆ نموونە:
🔸ئاو: Aw 🔸ئۆباڵ: Obal
🔸ئێستا: Êsta 🔸ئەسرین: Esrîn
🔸ئومید: Umîd 🔸ئوور: Ûr
🔴 لە ڕێنووسی ڕاستچیندا هیچکات پیتی بزوێن لە سەرەتای وشەوە نایات و پیتی (ئـ) هەمزە وەک ئەو نموونانەی سەرەوە دەبێ دابنرێت. پیتی (ئـ) هەمزە لە سەرەتای وشەوە دەستووری جواننووسیشی پێوە دیارە.
بۆ نموونە:
🔸او = ئاو
🔸ەو = ئەو
🔸ۆقرە = ئۆقرە
هەروەک دیارە شێوە و ڕێنووسی وشەکانی "او"، "ەو" و "ۆقرە" ناحەز و هەروەها وەک ئەوە دیارە لە شتێک قرتا بن و نیوەتەواو بن، دیارن.
🔴 لە ناوەڕاستی وشەکاندا لە ئەلفبێی ڕاستچیندا، ئەگەر واتای وشەکە نەگۆڕدرێت و لەنێوان دوو پیتی نەبزوێندا هاتبوو، پیتی (ئـ) هەمزە دەتوانێت بقرتێت و نەنووسرێت، بەڵام ئەگەر واتای وشەی گۆڕی و لەنێوان پیتێکی نەبزوێن و بزوێندا هاتبوو دەبێ بنووسرێت. بۆ نموونە:
🔸ڕۆژئاوا = ڕۆژاوا
🔸سەرئاو = سەراو
🔸سەرئێشە = سەرێشە
🔸قورئان نەک قوران
🔸بێئاکار نەک بێاکار
🔸سائەقڵ نەک ساەقڵ
لە وشەی "قورئان"ـدا کە پیتی (ئـ) هەمزە دەقرتێت، وشەکەی بێواتا کردووە."قوران" هیچ واتایەکی نییە.
لە دوو وشەی "بێئاکار" و "سائەقڵ"ـدا کاتێک کە پیتی (ئـ) هەمزە دەقرتێت، دوو پیتی بزوێن دەخاتە پاڵ یەک و لە زمانی کوردیدا هیچکات دوو پیتی بزوێن ناچنە پاڵ یەک.
🔴 لە ئەلفبێی چەپچین لە ناوەڕاستی وشەدا هەروەکوو سەرەتای وشەکان (ئـ) هەمزە دەنووسرێت.
🔸سەرێشە: Serêşe
🔸قوڕئان: Quran
🔸سەراو: Seraw
خاڵێک کە لێرەدا جێگای ئاماژەیە، لە وشەگەلێک وەکوو (سەرێشە) و (سەراو) چ پیتی (ئـ) هەمزە بنووسرێت و چ بقرتێت (کە دەبێ لە ڕێنووسی ڕاستچیندا بقرتێت.)، هیچ کاریگەرییەک لەسەر ڕێنووسی چەپچین دانانێت.
🔸سەرێشە، سەرئێشە: Serêşe
🔸سەراو، سەرئاو: Seraw
⚠️تێبینی: لەو وشانەی کە بزوێنی بزرۆکە پێش پیتی (ئـ) هەمزە دێت و دوای پیتی (ئـ) هەمزە پیتێکی بزوێن دێت، لە ڕێنووسی ڕاستچیندا کە بزرۆکە هێمای بۆ دانەنراوە، نابێ پیتی (ئـ) هەمزە بقرتێت، لەبەر ئەوەی دوو پیتی بزوێن داوبەدوای یەک دێن. ئەم تێبینییە لە ڕێنووسی چەپچیندا باشتر دەر دەکەوێت. بۆ نموونە:
تئووک: Tiûk
بئافرێنە: Biafrêne
🔸تئووک نەک تووک
🔸بئافرێنە نەک بافرێنە
لە وشەی "تئووک"دا کاتێک کە پیتی (ئـ) هەمزە قرتاوە، واتای وشەکە تەواو گۆڕدراوە.
🔴 دیاردەی تێچوون و قرتاندنی وشەکان لە زمانی کوردیدا، دیاردەیەکی ئاسایییە.
لە ئێرە = لێرە
لە ئەوێ = لەوێ
ئەم دیاردەیە ئێگجار زۆر لە زمانی کوردیدا ڕوو دەدات و زۆر جار هەڵەی تێدا دەکرێت.
کاتێک ئاخێوەر بە یەک هەناسە ڕستەی (دەرم ئەکات.) دەڵێت، ئاوای لێ دێت (دەرمەکات) و لە نووسینیشدا زۆر جار هەر بەو شێوەی کە دەری دەبڕیێت دەنووسرێت، کە هەڵەیە و دەبێ پیتی (ئـ) هەمزە لەبیر نەکرێت.
🔸دەرم ئەکات. نەک دەرمەکات.
🔸درۆ ئەکات. نەک درۆەکات.
#سیناڕەحیمپوور
@wiseykurdi1
🟥 ڕیشەی وشەی "قسە"
هەرچەند گێڕانەوەی "قسە"ی کوردی بۆ "قصة" |قیصصه|ی عەرەبی وا دەر دەکەوێت بیروڕایەکی سادە و سەرپێیی بێت؛ بەڵام دوای لێکۆڵینەوەی زۆریش ـ وەکوو پێشتریش بەدواداچوونم بۆی کردووە ـ هەر ناچاری هەمان ئەنجام دەبینەوە. پێم وا نییە هیچ ڕیشەناسییەکی کوردی و ئێرانی بۆ وشەی "قسە" سەر بگرێت.
بیرم دێت مامۆستا (مەسعوود محەممەد) لە وتارێکیدا لە گۆڤاری کۆڕ گاڵتەی دەهات لەوەی مامۆستا (محەممەدی مەلا کەریم) وشەی "قسە"ی گێڕاوەتەوە بۆ "قصة"ی عەرەبی. بەڵام مامۆستا مەسعوود محەممەد لەو وتارەدا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر و سەلماندنی بەدیلێکی پێ نەبوو.
* شتێکی ئاشکرایە کە وشەی "قصة"ی عەرەبی، بە واتای 'چیرۆک' و 'بەسەرهات' کە دەگێڕدرێتەوە؛ لە کۆمەڵێک زمانی خۆرهەڵاتی و ئیسلامیدا خوازراوە، بە هەمان واتا. ئیتر هەر لە "قصه" |قیسسه=غێسسێ|ی فارسییەوە (و هەمان شت لە فارسیی تاجیکیدا қисса |قیسسە|)، هەتاکوو "قصہ" |قیسسه|ی بەلووچی، و "قصه" |قێسه|ی پەشتۆ، و "قصہ" |قیسسا|ی ئۆردوو (هیندیە ئیسلامیەکە) [کە هەمان شت "قیسسا" و "کیسسا" لە هیندیی نوێیشدا بەکار دێت. یانی هەمان وشەیە، بەڵام بە نووسینی هیندی]، تاکوو ئەوەی لە زمانێکی هیندیی تردا کە بەنگالیە بووەتە "کیچچە". تاکوو kisah |کیسەهـ|ی ئیندۆنێسیایی، و هەتا دەگاتەوە بە "قصه"ی تورکیی عوسمانی و kıssaی تورکیی نوێ.
لەم هەموو زمانە خۆرهەڵاتی و ئیسلامییەدا، کە بە درێژایی سەدەکانی ناوەڕاست نووسینیان پێ کراوە، هەبێت؛ ئیتر ناشێت لە کوردییشدا هەبێت؟! کوردی (کە لە ڕابردوودا لاوەکیترین زمانی ئیسلامی بووە) لەو زمانانە ئازیزترە؟! چۆن وشەی "قصه"ی عەرەبی لە کوردیدا بە هیچ واتایەک دەر نەکەوت؟!
ڕاستە لە کوردیدا واتاکەی گۆڕدراوە، لە واتای 'چیرۆک' و 'بەسەرهات'ـەوە بۆ واتای 'گوتە' و 'کەلام'. بەڵام هەمان شت لە هەندێک لەو زمانانەی تریشدا ڕووی داوە، وەکوو لە فارسیدا کە واتاکانی 'بەسەرهات' و 'حاڵ و مەسەلە' و 'هەواڵ' و 'قسەوباس'ی وەرگرتووە.
ئیتر گەشەکردنی واتایی لێرەدا ڕوونە: سەرەتا بە واتای 'چیرۆک' و 'حیکایەت' بووە، دوایی بە هەموو دەنگوباس و بەسەرهاتێک وتراوە، هەتا بە هەموو جۆرە قسەیەک وتراوە. لە ڕابردوویشدا و تا ئێستەش زۆربەی قسەی مرۆڤ گێڕانەوەی بەسەرهاتە.
* دەکرێت ڕیشەناسییە کوردی و ئێرانییەکان مشتومڕ بکەین، وەکوو ئەوەی ـ گوایە ـ لەگەڵ "سخن"ی فارسی هاوڕیشە بێت، یان لەگەڵ "گاز"ی کوردی بە واتای 'بانگکردن'، یان لەگەڵ "خسا"ی ئەوێستایی. دەکرێت ئەمانە پێشنیار بکرێن، بەڵام پێشنیار شتێکە و ساخکردنەوە و سەلماندن شتێکی ترە.
نووسینی: م. سەروەر عەلی
هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی
#کەناڵی_وشەی_کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
🟩وانەکانی ڕێزمان:
تێبینی: بۆ خوێندنی وانەکان، کرتە(کلیک) بکەنە سەر نووسراوەکانی خوارەوە. ئەم بێڕستە بەرەدوام نوێ دەکرێتەوە و بابەتی دیکەی ڕێزمانیی پێ زێدە دەکرێت.
🟢ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
@wiseykurdi1
@pasekewtiwane
0⃣پێشەکی.
1⃣ڕێزمان: (Grammar/دستور زبان).
2⃣بەشەئاخاوتن: (Part of speech).
3⃣پێناسەی ناو.
4⃣ناو لە ڕووی ناوەڕۆکەوە.
5⃣ناوی تایبەتی.
6⃣ناوی گشتی.
7⃣ناوی کۆمەڵ.
8⃣ڕاهێنان: ژمارە ١
9⃣ناو لە ڕووی هەبوونەوە.
🔟ناوی مەعنەوی بە دوو جۆر دابەش دەبێت.
1⃣1⃣ڕاهێنان: ژمارە ٢
2⃣1⃣ناو لە ڕووی ڕەگەزەوە.
3⃣1⃣ناوی نێر.
4⃣1⃣ناوێ مێ.
5⃣1⃣ناوی دوولایەن.
6⃣1⃣ناوی بێلایەن.
7⃣1⃣ڕاهێنان: ژمارە ٣
8⃣1⃣ناو لە ڕووی هەژمارەوە.
9⃣1⃣ناوی ناسیاو.
0⃣2⃣ناوی نەناسیاو.
1⃣2⃣ڕاهێنان: ژمارە ٤
#کەناڵی_وشەی_کوردی
کوردستانی باشوور ❌
کوردستانی باکوور ❌
کوردستانی ڕۆژهەڵات ❌
کوردستان ڕۆژاوا ❌
👆 ئەمە هەڵەیە لە ڕووی زمانەوانییەوە، یانی دەیسەلمێنی چوار کوردستان هەیە وەکوو(کۆریای باکوور و کۆریای باشوور)، بەڵام کاتێک دەڵێیت "باشووری کوردستان"، دان بە یەکپارچەیی کوردستان دەنێیت و دەیسەلمێنی یەک کوردستان بوونی هەیە، کەواتە بەم شێوەیە دەبێت بینووسین. 👇
✅ باشووری کوردستان
✅ باکووری کوردستان
✅ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
✅ ڕۆژاوای کوردستان
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
کوردی قسە دەکەی بەڵام نازانیت بنووسیت؟!
نیگەران مەبە، سیستمی تایپی ئۆتۆماتیکی ئاسۆسافت بۆت دەنووسێت.
www.asosoft.com
تێبینی: تکایە کەڵک لە یەکێک لە براوزێرەکانی فایرفاکس یان گوگڵ کروم وەربگرن.
🕊@KurdiSoraniWord
🟥 فێرگەی زمانی کوردی
☀️ @zimanekemkurdi
🟥 ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی (کاناڵی تایبەت بە فێرگە)
☀️ @renusisaratayi
🟥 کاناڵی وشەی کوردی (پێگەیەک بۆ فێربوونی زمانی کوردی)
☀️ @wiseykurdi1
🟥 کۆڕی "وشەی کوردی (کۆڕێکی تایبەت بۆ فێربوونی ڕێنووسی زمانی کوردی)
☀️ @koriwiseykurdi
🟥 کۆڕی فێرکاریی ڕێزمانی کوردی (پێگەیەک بۆ فێربوونی ڕێزمان "دەستووری زمان"ی زمانی کوردی)
☀️ @FerkeriyRezmaniKurdi
🟥 کاناڵی وشەی کوردی (ئەرشیڤێکی بەنرخ، پڕ لە وشەی ڕەسەنی کوردی)
☀️ @KurdiSoraniWord
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟨 بەڕێوەبەرانی "فێرگەی زمانی کوردی" ☀️
🔳 (لە کوێ) یان (لەکوێ)؟
ـــــــــــــــــــــــــــ
سەرەتا با ئەوە ڕوون بکەینەوە کە نامانەوێ لەگەڵ فارسی بەراوردی بکەین بەڵکوو تەنها بەپێی ڕێزمانی کوردی شرۆڤەی دەکەین.
🔳 ڕێزماننووسان دوو بۆچوونیان هەیە:
1⃣. بۆچوونی یەکەم دەڵێت:
"دەبێت لەنێوانیان بۆشایی هەبێت". (لە کوێ)
🟪 چونکە (لە)، پێشگر نییە و نابێتە بەشێک لە وشەکە و کار ناکاتە سەر وشەی دوای خۆی، بەڵکوو ئامرازە و دەبێت جودا بنووسرێت. کەواتە:
(لە) 👉 ئامرازە.
(کوێ) 👉 وشەی پرسە/ ئەرکەکەی: تەواوکەری بەیاریدەیە.
🔴 (لە کوێ) بووی؟ لە بازاڕ بووم.
🔴 (لە کوێ) هاتووی؟ لە کرماشان هاتووم.
🔴 (لە کوێ) نانت خوارد؟ لە چێشتخانە نانم خوارد.
2⃣. بۆچوونی دووەم پێچەوانەی بۆچوونی یەکەمە و دەڵێت:
"دەبێت پێکەوە بنووسرێن و نابێت بۆشایی لەنێوانیان هەبێت". 👈🏿 (لەکوێ)
🔴 (لەکوێ) بووی؟ لە بازاڕ بووم.
🔴 (لەکوێ) دانیشتن؟ لە دوور دانیشتن.
🔴 کۆشکەکە (لەکوێ) بوو؟ کۆشکەکە لە نزیک بوو.
🟪 چونکە [لەکوێ] 👉 گرێی بەندە و ئەرکەکەشی هاوەڵکاری شوێنییە.
🟡 هەردوو بۆچوون دروستن.
ئێمە وەک فێرگەی زمانی کوردی ☀️، لەگەڵ بۆچوونی یەکەمین.
ــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
🟢 بۆ فێربوونی ڕێزمان (دەستووری زمان)ی زمانی کوردی، لە کۆڕی "فێرکاریی ڕێزمانی کوردی" لەگەڵمان بن.👇👇
🟢 @FerkeriyRezmaniKurdi
⚠️ دەبێ بەشداربووان شارەزای ڕێنووس بن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟢 بۆ فێربوونی ڕێنووسی زمانی کوردی، لە کۆڕی "وشەی کوردی" لەگەڵمان بن.👇👇
🟢 @koriwiseykurdi
پێت شوورەیییە زمانی فارسی بە لەهجەوە قسە بکەیت و بە "افت" دایدەنێیت و لە ترسی ئەوەی پێت ڕانەبوێرن، سەد جار ڕاهێنان دەکەیت، بەڵام پێچەوانەکەیت بە کوردی پێ شەرم نییە. کاتێک سەروگوێلاکی زمانەکەت بە وشەی ناکوردی دەشکێنیت بیر ناکەیتەوە چ کەسانێک بۆ پاراستنی زمانەکەت هەڵواسراون، ئەشکەنجە کراون، خوێنیان ڕژێنراوە، ئاوارە و دەربەدەر بوون. دەبیتە داردەستی ئەوانەی وا بەمەبەست پلانی ئاسیمیلاسیۆن و تواندنەوە و خاشەبڕکردنی زمانەکەتیان هەیە.
Читать полностью…#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ هاوکێشە = معادله
⚜ ڕاستەهێڵ = خط مستقیم
⚜ خاڵ = نقطه
⚜ تەریب = موازی
⚜ دراو = داده شده
⚜ بڕەدووجاکان = مقدارهای درجه دوم (در
ریاضیات)
⚜ دووری = مسافت، فاصلە
⚜ دەیبڕێت = میگذرد، قطع مینماید
⚜ تێبینیکردن = متوجه شدن، توجه نمودن
⚜ ڕێگر = مانع
⚜ ڕاگر = ترمز
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
چوار کردەی سەرەکیی بیرکاری
چهار عمل اصلی ریاضی
🔸کۆکردنەوە: جمع
شەش کۆ سێ یەکسانە بە نۆ. ٩ = ٣ + ٦
🔸لێدەرکردن: تفریق
شەش کەم سێ یەکسانە بە سێ. ٣ = ٣ - ٦
🔸لێکدان: ضرب
شەش جاران سێ یەکسانە بە هەژدە. ١٨ = ٣ × ٦
🔸دابەشکردن: تقیسم
شەش دابەش سێ یەکسانە بە دوو. ٢ = ٣ ÷ ٦
🔸یەکسان: مساوی
@wiseykurdi1
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ بەجێ، ئاوەزپەسند، شیاو، ژیرانە = مقعول
⚜ نابەجێ، بێجێ، ناژیرانە، نەشیاو = غیر معقول
⚜ ڕاگوێزراو، گواستەنی، گوێزراوە (داراییی ڕاگوێزراو، زیندەماڵ، بردەمەنی) = منقول (اموال منقول)
⚜ ڕانەگوێزراو، ناگواستەنی (داراییی ڕانەگوێزراو، مردەماڵ، نابردەنی، مڵک و خانووبەرە) = غیرمنقول (اموال غیرمنقول)
⚜ بەستراو، گرێدراو، پەیوەندیدار، پەیوەست = منوط
⚜ هەر بەم شێوەیە، بەم شێوازە، بەم چەشنە = به همین منوال
⚜ پتر لە، زیاتر لە، فرەتر لە = بالغ بر
⚜ لەرە، لەرزە، لەرینەوە، لەرزین، لەرانەوە = ارتعاش
⚜ بەلەرە، لەرۆک، ڕاوەشاو، لەرزۆک، لەرزیو، لەراو، لەرزاوە = مرتعش
⚜ لەرێنەر، لەرزێنەر، ڕاوەشێنەر = ارتعاشگر (ویبراتور)
⚜ ئاشکراکردن، ڕوونکردنەوە، ڕاشکاوانە دەربڕین (گوتن) = تصریح کردن
⚜ وەڵامی ڕوون، وەڵامی ئاشکرا، وەڵامی ڕاشکاو = پاسخ صریح
کۆکردنەوە: بەڕێز محەممەد کوردی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🟥 وانەکانی ڕێنووسی سەرەتایی.
بۆ خوێندنی وانەکان کرتە(کلیک) بکەنە سەر نووسراوەکانی خوارەوە.
🛑وانەبێژ و ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
@wiseykurdi1
@paseketiwane
1⃣پیتەکان.
2⃣پیتی بزوێن و نەبزوێن.
3⃣دەنگەکان.
4⃣شوێنی پیتی نەبزوێن و بزوێن لە بڕگەدا.
5⃣ڕاهێنان: ژمارە ۱
6⃣ڕاهێنان: ژمارە ٢
7⃣ئەو پیتانەی کە لە ئەلفبێی کوردیدا نین.
8⃣چەڵەمە: (چۆڵەمە، باڵە).
9⃣پیتە تایبەتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی.
🔟پیتی هەمزە (ئـ).
1⃣1⃣پیتی (ڕ)ی قەڵەو.
2⃣1⃣پیتی (ڵ)ی قەڵەو.
3⃣1⃣پیتی (ڤ).
4⃣1⃣پیتی سەرە (ە، ـە).
5⃣1⃣پیتی بۆرە (ۆ).
6⃣1⃣پیتی ژێرە (ێـ، ـێـ، ێ).
7⃣1⃣پیتی جووت واو (وو).
8⃣1⃣ڕاهێنان: ژمارە ٣
9⃣1⃣دوو پیتی (و) - (ی).
0⃣2⃣ڕاهێنان: ژمارە ۴
1⃣2⃣بڕگەبەندی.
2⃣2⃣دەنگی بزوێنی بزرۆکە.
3⃣2⃣ڕاهێنان: ژمارە ۵
4⃣2⃣خاڵبەندی: (Punctuation/نشانەگذاری).
5⃣2⃣نیشانەی خاڵ (.).
6⃣2⃣نیشانەی پرسیار (؟).
7⃣2⃣نیشانەی سەرسووڕمان (!).
8⃣2⃣نیشانەی کۆما (،).
9⃣2⃣نیشانەی دووخاڵ، جووتخاڵ (:).
3⃣0⃣نیشانەی کەوان ( () ).
3⃣1⃣نیشانەی جووتکەوان («»).
🟥 واتای ناوی مانگە کوردییەکان
۱ـ خاکەلێوە = یەکەم مانگی ساڵ و وەرزی بەهار، واتە کاتێ ئاژەڵان خاک بە لێو ئەماڵن بۆ پەیداکردنی خواردەمەنی وەک گیا، سەوزە و ...
۲ـ گوڵان، بانەمەڕ = دووەم مانگی بەهار، کاتێ کە گوڵ ئەپشکوێتەوە یان دەردێت. یان مەڕ لەسەر بانان بەشی خۆی سەوزە پەیدا دەکات چون لەو مانگەدا گژوگیا ئەوەندە زۆر ئەبێت تەنانەت لەسەر بانی ماڵاندا کە خۆڵ بوو گژوگیا دەردەهات.
۳ـ جۆزەردان = کاتی زەردبوونی دانەوێڵەکان بەتایبەت جۆ، گەنم و ... بەهۆی سەرکەوتنی پلەی گەرماوە.
٤- پووشپەڕ = یەکەم مانگی وەرزی هاوین، واتە کاتێ کە پووش بەهۆی زەردبوونییەوە ئەپەڕێت.
٥- گەلاوێژ = لەو مانگەدا ئەستێرەی گەلاوێژ دەر دەکەوێت و ئیتر وردەوردە کەشوهەوا بەرەو فێنکی دەڕوات.
٦ـ خەرمانان = دوایین مانگی هاوین، کاتێ کە خەرمان سوور ئەبێت و لەسەر زەوی هەڵی دەگرن.
۷ـ ڕەزبەر = یەکەم مانگی پاییز، ئەو کاتە کە ڕەز یان مێو (هەنوور) بەر ئەدات واتە ترێ پێ دەگات.
٨ ـ خەزەڵوەر، گەڵاڕێزان = کاتێ کە گەڵا بە دار و درەختەوە دەوەرێت.
۹ـ سەرماوەز = کاتی دەستپێکردنی سەرما و سۆڵە.
۱۰ـ بەفرانبار = یەکەم مانگی زستان، کاتێ بەفر دەبارێت.
۱۱ـ ڕێبەندان = بەهۆی بارینی بەفری زۆر لەو مانگەدا ڕێگە و شەقامەکان ئەگیرێت و هاتوچۆ دژوار دەبێتەوە.
۱۲ـ ڕەشەمە = ئاخر مانگی زستان و ساڵ، کاتی ڕەشبوونەوە، زەوی وردەوردە بەفر دەتوێتەوە.
#کەناڵی_وشەی_کوردی
🕊@KurdiSoraniWord