#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ لێکۆڵەر، توێژەر = محقق
⚜ لێکۆڵینەوە، توێژینەوە = تحقیق
⚜ دەستەبەرکردن، بەدیهێنان(وەدیهێنان)، وەدەستخستن، مسۆگەرکردن = محقق ساختن
⚜ بەدیهاتن، دەستەبەربوون، مسۆگەربوون = محقق شدن
⚜ ڕاڤەکار، ڕاڤەر، شرۆڤەکار، شرۆڤەوان = مفسر
⚜ ڕاڤە، شرۆڤە = تفسیر
⚜ ئامادەکاری، ئاسانکاری، ڕێخۆشکەری، دابینکاری = تمهید
⚜ ئامادەکاریی(ئاسانکاریی) پێویست = تمهید لازم
⚜ زۆربە، زۆرینە، زۆرتر، زیاتر = اکثرا
⚜ زۆربەی کاتەکان، زۆرینەی کاتەکان، زۆر جار(جاران) = اکثر اوقات
⚜ نزیکەی تەواوی کەسەکان = اکثر قریب به اتفاق
⚜ زۆرینەی تەواو(ڕەها)، لە نیوە زیاتر = اکثریت مطلق
⚜ زۆرینەی ڕێژەیی = اکثریت نسبی
⚜ لانی زۆر، زۆرترین، ئەوپەڕی، لووتکەی = حداکثر
⚜ لانی کەم، کەمترین، بچووکترین = حداقل
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ گەورە، مەزن = عظیم
⚜ بەشکۆ، مەزن، گەورە، شکۆدار = معظم
⚜ ئەندامی دەستەی یاریدەدەری دادوەران، ئەندامی دەستەی ( لێژنەی ) سوێندخۆران = عضو هیئت منصفه
⚜ ڕۆژژمێر = تقویم
⚜ بەرخۆدان، ڕاوەستان، خۆڕاگری، بەرگەگری = استقامت
⚜ دادمەند، دادپەروەر، بەداد = منصف
⚜ دادپەروەری، داد = انصاف
⚜ بڵندی باڵا، بەژن، باڵا = قامت
⚜ دانانی دەرمان، نواندنی دەرمان ( دەوا ) نووسینی دەرمان = تجویز دارو
⚜ خوشکێنی، بێدەماری، خاکەساری، خۆبەزلنەزانی، خاکێتی، بێدەماری، خاکەڕایی = تواضع
⚜ سەرەڕای = علیرغم
⚜ خاکینە، بێدەمار، خوشکێن، خۆبەزلنەزان، خاکەسار، خاکی، خاکەڕا = متواضع
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ گونجاو، هاوڕێژە، هاوڕێک، شیاو = متناسب
⚜ هاوڕێژەیی، گونجاوی، شیاوی، هاوڕێکی = تناسب
⚜ وەپاڵنراو، ڕەپاڵدراو، وەپاڵدراو، بەستراوە = منتسب
⚜ گوێڕایەڵ، ملکەچ، فرمانبەر = مطیع
⚜ ملکەچی، گوێڕایەڵێ، گوێدێری، فەرمانبەری، گوێدار = اطاعت
⚜ توانایی، دەستڕۆیشتوویی، دەستچوویی، توانین = استطاعت
⚜ پێدان، بەخشین، دان = اعطا
⚜ قەبووڵبوون، گیرابوون، پەژیران = اجابت شدن
⚜ ڕازیبوون، قانعبوون، وەڵام وەرگرتن، قسەپێنەمان = مجاب شدن
⚜ یارمەتیدەر، یاریدەر، ئاریکار = مددکار
⚜ داوای یارمەتیکردن، یارمەتیخوازی، یارمەتیخواستن = استعانت
⚜ بەهرە، خەڵات، دەسەنە، بەخشش = موهبت
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🔴ئاگاداری
🔹ناونووسیی خولی سەرهێلی زمانی کوردی بۆ گەورەساڵان.
ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا خولێکی فێرکاریی ڕێنووسی سەرەتایی و یەکگرتوو بۆ گەورەساڵان بەڕێوە دەبات.
🔻دەرفەتی ناونووسی تا ۳۱ی خەرمانان.
بۆ ناونووسی و زانیاریی زیاتر پەیوەندی بگرن بە:
@Chrikay_BeDangh
@Hawre69
🔲 پرسیاری فێرخوازان ⁉️
کام لەمانە هەڵبژێرین؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(لەمەودوا) یان (لەمەو دوا)؟
(لەمەوبەر) یان (لەمەو بەر)؟
(لەمەولا) یان (لەمەو لا)؟
(لەمەولاوە) یان (لەمەو لاوە)؟
(لەمەوبەدوا) یان (لەمەو بەدوا)؟
(لەمەوبەدواوە) یان (لەمەو بەدواوە)؟
(لەمەوپێش) یان (لەمەو پێش)؟
(لەمەوپاش) یان (لەمەو پاش)؟
(لەمەبەولا) یان (لەمە بەولا)؟
(لەمەبەولاوە) یان (لەمە بەولاوە)؟
🟢 وەڵام: بەشی یەکەم هەڵدەبژێرین.
واتە: بەبێ بۆشایی دەیاننووسین، چونکە بەیەکەوە واتا دەبەخشن و لە ڕستەدا دەور و ئەرک دەبینن.
🔴 شرۆڤە ڕێزمانییەکەی
هەمووی ئەو وشانە، "هاوەڵکاری کاتین" و "کاتی بەجێهێنانی کارێک" نیشان دەدەن و وەڵامی پرسیاری (کەی؟) - (لە کەیەوە؟) - (چ کاتێ؟) - (تا کەی؟) دەدەنەوە. لە کۆمەڵە وشەیەک پێک هاتوون؛ کاریان لەگەڵدا نییە و لە ڕستەدا ئەنجامێک دەدەنە دەستەوە.
🟩 دەرەنجام:
چونکە (لەمەو)، بەتەنیا وشەیەکی سەربەخۆ نییە، بۆیە لەگەڵ ئەو وشانەی دوای خۆی، بۆشاییی پێ نادرێت و پێکەوە دەنووسرێن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ باو، بەبرەو، برەودار، لەگەڕ = متداول
⚜ بەرژەوەندیی کەسی، قازانجی کەسی = منفعت شخصی
⚜ بێبایەخ، بێنرخ = پیش پا افتادە
⚜ شێواز، جۆر، چەشن = منوال
⚜ پێشەکی = پیش پرداخت
⚜ هێندێک جار، جاروبار، بڕێک جار = بعضا
⚜ سڕی ناوچەیی(شوێنی)، بێهۆشی ناوچەیی = بی حسی موضعی
⚜ لە کاتی خۆی(ـدا)، بەجێ، سەروەخت = به موقع
⚜ شوێنی(جێی) برین = جای زخم(اسکار)
⚜ شایان، شیاو = شیاو
⚜ مەرج، گرەو، گرێو = شرط
⚜ مەرجدار، بەمەرج = مشروط
⚜ هێز، توانایی، دەسەڵات، بڕشت، دەسەڵاتدارێتی = اقتدار
⚜ بەهێز، توانا، بەدەسەڵات، بەبڕشت = مقتدر
⚜ زانستی = علمی
⚜ کردەیی، کردەوەیی، کرداری، کردارەکی = عملی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ پێداچوونەوە، پێداهاتنەوە، چاوپێداخشاندنەوە، سەیرکردنەوە = بازنگری
⚜ سەردان، سەردانەوە، سەرلێدان، دیتنەوە، دیداری دووبارە، بینینەوە = بازدید
⚜ سەردانکەر، دیدەنیکەر، دیدارکەر = بازدید کنندە
⚜ دیل، یەخسیر، بەندکراو، گیراو، ئێخسیر = اسیر
⚜ دیلی، دیلیەتی، بەندکراوی، یەخسیری = اسارت
⚜ گرنگیدان، گرنگیپێدان، بایەخدان = اهتمام دادن
⚜ سکچوونی خوێناوی/خوێنی = اسهال خونی
⚜ شینبوون، شینهەڵگەڕان، خوێنتێزان، کەوگەوبوون = کبودشدن
⚜ مایەسیری، بێوەسیری، بەوەسیری = بواسیر
⚜ برینپێچ، پێچەک = بانداژ
⚜ دژەتەن = پادتن
⚜ ژێرپێستی = زیرجلدی
⚜ ناوماسوولکە = داخل عضلانی
⚜ ناوشینەدەمار، ناوخوێنهێن = داخل وریدی
کۆکردنەوە: بەڕێز موحەممەد کوردی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
فۆنەتیک، فۆنۆلۆژی، مۆرفۆلۆژی
١. فۆنەتیک:
فۆنەتیک بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە تایبەتمەندییە فیزیاییەکانی دەنگەزمانی قسەکردن. فۆنەتیک لەوە دەکۆڵێتەوە کە چۆن دەنگ بەرهەم دێت، دەگوازرێتەوە و تێ دەگەینرێت. زانایانی فۆنەتیک لایەنی توێکاریزانی (ئاناتۆمی) و کارەندامزانی (فیزیۆلۆژی)ی ئەندامەکانی قسەکردن، وەک زمان، لێو، دەنگەژێیەکان و سییەکان شی دەکەنەوە، بۆ ئەوەی تێ بگەن کە چۆن ئەوانە دەنگەکان لە زمانەکانماندا شێوە پێ دەدەن. ئەم دەنگانە دەتوانرێن بەپێی تایبەتمەندییە جیاوازەکان پۆلێن بکرێن وەک شوێنی پەیوەندیکردن، شێوازی قسەکردن و شێوازی دەنگدەرهێنان. فۆنەتیک بۆ ڕاڤەکردن و بەراوردکردنی دەنگ لە زمانە جیاوازەکاندا بەکار دێت، هەروەها بۆ لێکۆڵینەوە لە جۆراوجۆرێتی و زارەکانی ناو زمانێکی دیاریکراو بەکار دەهێنرێت.
٢. فۆنۆلۆژی:
فۆنۆلۆژی بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە سیستەمی دەنگیی زمانێکی دیاریکراو و واتا کارایییەکانی. فۆنۆلۆژیا لەبری ئەوەی سەرنجی لەسەر دەنگە فیزیکییە تاکەکەسییەکان (فۆنێمەکان) بێت، لەو دەنگە دژبەیەکانە دەکۆڵێتەوە کە سیستەمی زمانی پێک دەهێنن. ئەم دەنگە دژبەیەکانە، فۆنێمەکان، توانای گۆڕینی مانای وشەکانیان هەیە ئەگەر لە یەکتردا بگۆڕدرێن. فۆنۆلۆژیستەکان پەیوەندییەکانی نێوان فۆنێمی جیاواز و یاساکانیان بۆ دروستکردنی وشە و ڕستە شی دەکەنەوە. بۆ نموونە فۆنۆلۆژی دەتوانێت ئەوە ڕوون بکاتەوە کە بۆچی وشەی "کوڕ" لە زمانی کوردیدا بە "کووڕ" بێژە ناکرێت هەرچەندە تەنها یەک دەنگ دەگۆڕدرێت، چونکە "و" و "وو" نوێنەرایەتیی فۆنێمی جیاواز دەکەن کە لە سیستەمی دەنگیی زمانی کوردیدا مانای کاراییی جیاوازیان هەیە.
٣. مۆرفۆلۆژی:
مۆرفۆلۆژی بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە پێکهاتە و پێکهاتنی وشەکان لە زمانێکدا. تیشک دەخاتە سەر شیکردنەوەی مۆرفیمەکان، کە بچووکترین یەکەهەڵگری ماناکانن لە زمانێکدا. مۆرفیمەکان دەتوانن یان وشەی سەربەخۆ بن (مۆرفیمی ئازاد) یان بۆ نموونە پێشگر بن کە بە وشەکانی ترەوە لکێنراون بۆ گۆڕینی ماناکانیان (مۆرفیمی بەستراو). مۆرفۆلۆژیستەکان لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتیی یەکگرتنی مۆرفیمەکان دەکەن بۆ دروستکردنی فۆڕمی وشەی جیاواز و هەروەها لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە چۆن ئەم وشانە دەتوانن لە فۆرمدا جیاواز بن بەپێی تایبەتمەندییە ڕێزمانییەکان وەک کات، کۆ، زایەند و گەردانەکانی تر. بۆ نموونە وشەی "ناخۆشی" دەتوانرێت دابەش بکرێت بۆ سێ مۆرفیم: "نا"، "خۆش" و "ی". مۆرفۆلۆژیا ناوەندە بۆ تێگەیشتن لە چۆنێتیی دروستبوونی وشەکان و چۆنێتی پەیوەندییان بە یەکەوە لەناو زمانێکدا.
بەکورتی:
- فۆنەتیک مامەڵە لەگەڵ تایبەتمەندییە فیزیایییەکان و بەرهەمهێنانی دەنگە قسەکراوەکان دەکات.
- فۆنۆلۆژیا چڕی دەخاتە سەر شیکردنەوەی سیستەمی دەنگ لە زمانێکدا و گرنگییەکەی لە پێکهاتەی زمانەوانیدا.
- مۆرفۆلۆژیا بە شیکردنەوەی مۆرفیمەکان لە پێکهاتە و پێکهاتنی وشەکان لە زمانێکدا دەکۆڵێتەوە.
فۆنەتیک (دەنگسازی): چۆنێتیی دروستبوونی دەنگەکان.
فۆنۆلۆژی (دەنگزانی): چۆنێتیی ڕیزبوونی دەنگەکان بەدوای یەکتردا.
مۆرفۆلۆژی (پێکهاتەزانی): زانستی لێکۆڵینەوە لە وشەکانی زمان کە چۆن پێک هاتوون.
***
http://diyako.yageyziman.com/%d9%81%db%86%d9%86%db%95%d8%aa%db%8c%da%a9%d8%8c-%d9%81%db%86%d9%86%db%86%d9%84%db%86%da%98%db%8c%d8%8c-%d9%85%db%86%d8%b1%d9%81%db%86%d9%84%db%86%da%98%db%8c/02/08/2023/
پەکەیجی «یەکەم ھاوڕێکان»؛
پەکەیجێک بۆ فێرکاریی زانستیی ڕێنووس و خوێندنەوەی زمانی کوردی بۆ منداڵان.
نرخ: ۴۵٠ هەزار تمەن.
تێچووی ناردنەکەی خۆڕایییە.
بۆ کڕینی ئەم پەکەیجە نامە بۆ ئەو ئایدییەی خوارەوە بنێرن.👇
@sinarehimpur
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ کۆدەنگی، کۆڕایی، یەکدەنگی = اجماع آرا
⚜ کۆمەڵە، کۆمەڵ، دەستە = مجموعه
⚜ بەشەکۆمەڵە (بیرکاری)، ژێرکۆمەڵە، ژێردەستە = زیرمجموعه
⚜ دوورخستنەوە، دەرکردن، تاراندن، وەلانان = طردکردن
⚜ کۆماڵ، کۆمەڵەی نیشتەجێبوون، کۆمەڵگای نیشتەجێبوون = مجتمع مسکونی
⚜ یەکەی نیشتەجێبوون = واحد مسکونی
⚜ باڵەخانە، دەستەخانوو، وارخان = آپارتمان
⚜ بینا = ساختمان
⚜ نهۆم، قات = طبقه (ساختمان)
⚜ چین، توێژ = طبقه(اجتماعی)
⚜ لەبەرچاوگرتن، ڕەچاوکردن = لحاظ کردن
⚜ کوشندە، کوژەر، بکوژ، مرێنەر، تیابەر = مهلک
⚜ مەترسیگا، جێگەی مەترسیدار، جێگەی بڤه، قڕانگە، جێگەی ترس و مردن، تالوکە = مهلکه
⚜ بێبەش، بێبەر، بێوەر = محروم
⚜ بێبەشی، بێبەری، بێوەری، دەستکورتی، هەژاری = محرومیت
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🔴لایڤی تایبەت بە ناساندن و پرسیار و وڵام
لەسەر پەکەیجی «یەکەم ھاوڕێکان».
یەکەم پەکەیجی ستانداردی فێرکاریی زمانی کوردی بۆ منداڵان بەپێی ستانداردی زانکۆی ئاکسفۆرد.
بەشداربووانی لایڤ:
بەڕێز سینا ڕەحیمپوور، چالاکوان و مامۆستای زمانی کوردی.
بەڕێز ئەحمەد تەوەکولی، چالاکوان و مامۆستای زمانی کوردی.
بەڕێز نیروان ڕەزایی، نووسەری کتێبی «یەکەم ھاوڕێکان» و مامۆستای زمانی کوردی.
بەڕێز سارا ئەحمەدزادە، نووسەری کتێبی «یەکەم ھاوڕێکان» و کارناسی زمان و وێژەی کوردی.
کاتی بەڕێوەچوونی لایڤ: شەوی شەممە، ڕێکەوتی ٣١ی پووشپەڕ.
کاتژمێر ١٠ تا ١٢
لاپەڕەی ئینستاگرامی "وشەی کوردی":
https://instagram.com/wiseykurdi
@wiseykurdi1
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ پارێزکار، قایمکار، پتەوکار، خۆپارێز = محتاط
⚜ خۆپارێزانە، قایمکارانە، بە وریاییەوە = محتاطانه
⚜ جیاوازی، جودایی، جودایەتی = توفیر
⚜ ژیاننامە، بەسەرهات، سەربردە = شرح حال
⚜ شرۆڤەی تێروتەسەل/چڕوپڕ/بەربڵاو = شرح مبسوط
⚜ حاشاهەڵنەگر، حاشالێنکراو = انکارناپذیر
⚜ حاشاکەر، نکۆڵیکەر، حاشالێکەر، دانپیانەنەر = منکر
⚜ هەڵبژاردن، بژاردن = گزینش
⚜ هەڵبژێردراو، هەڵبژاردە، گوڵبژێر، سەرچن، دەستەبژێر، سەرتەڵ، بەربژار، بەربژێر = برگزیده(منتخب)
⚜ بژارده، بەربژێر = گزینه
⚜ هۆ، هۆکار = عامل
⚜ سوودبەر، بەهەرەبەر، قازانجبەر = ذینفع
⚜ ئاوابوون، کەمبوون، داچوون، هەرەسهێنان، دابەزین، لەناچوون = افول
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🟥 وانەکانی ڕێنووسی سەرەتایی.
بۆ خوێندنی وانەکان کرتە(کلیک) بکەنە سەر نووسراوەکانی خوارەوە.
🛑وانەبێژ و ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
@wiseykurdi1
@pasekewtiwane
تەختەکلیلی کوردی بۆ ئایفۆن.
تەختەکلیلی کوردی بۆ ئەندرۆید.
1⃣پیتەکان.
2⃣پیتی بزوێن و نەبزوێن.
3⃣دەنگەکان.
4⃣شوێنی پیتی نەبزوێن و بزوێن لە بڕگەدا.
5⃣ڕاهێنان: ژمارە ۱
6⃣ڕاهێنان: ژمارە ٢
7⃣ئەو پیتانەی کە لە ئەلفبێی کوردیدا نین.
8⃣چەڵەمە: (چۆڵەمە، باڵە).
9⃣پیتە تایبەتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی.
🔟پیتی هەمزە (ئـ).
1⃣1⃣پیتی (ڕ)ی قەڵەو.
2⃣1⃣پیتی (ڵ)ی قەڵەو.
3⃣1⃣پیتی (ڤ).
4⃣1⃣پیتی سەرە (ە، ـە).
5⃣1⃣پیتی بۆرە (ۆ).
6⃣1⃣پیتی ژێرە (ێـ، ـێـ، ێ).
7⃣1⃣پیتی جووت واو (وو).
8⃣1⃣ڕاهێنان: ژمارە ٣
9⃣1⃣دوو پیتی (و) - (ی).
0⃣2⃣ڕاهێنان: ژمارە ۴
1⃣2⃣بڕگەبەندی.
2⃣2⃣دەنگی بزوێنی بزرۆکە.
3⃣2⃣ڕاهێنان: ژمارە ۵
4⃣2⃣خاڵبەندی: (Punctuation/نشانەگذاری).
5⃣2⃣نیشانەی خاڵ (.).
6⃣2⃣نیشانەی پرسیار (؟).
7⃣2⃣نیشانەی سەرسووڕمان (!).
8⃣2⃣نیشانەی کۆما (،).
9⃣2⃣نیشانەی دووخاڵ، جووتخاڵ (:).
3⃣0⃣نیشانەی کەوان ( () ).
3⃣1⃣نیشانەی جووتکەوان («»).
کاتێک لە مێژوودا چینییەکان ویستیان وڵاتی خۆیان بپارێزن، شۆڕای گەورەی چینیان دروست کرد. پێیان وا بوو ئەوە لە هێرش دەیانپارێزێت.
بەڵام لە ماوەی سەت ساڵدا، چین سێ جار داگیر کرا! داگیرکارییەکانیش بەهۆی شکاندنی شۆڕاکەوە نەبوو، بەڵکوو هەر سێ جارەکە بەرتیلیان دەدایە پاسەوانانی شۆڕاکە.
لەبەر ئەوەی چینییەکان سەرقاڵی بونیاتنانی دیوار بوون، بەڵام بونیاتنانی پاسەوانەکەیان لەبیر چووبوو!
مستەفا مەحموود
پەند/ بەر لە دروستکردنی بینا و باڵەخانە و شۆڕا و دیوار، بۆ مانەوەی وڵات، پێویستە مرۆڤ دروست بکرێت.
فێربوون و زانینی زمانی دایک لەو وڵاتانەی کە زمانی باڵادەست بەسەر نەتەوەی ژێردەستدا زاڵە دەستپێکی بیرکردنەوەی مرۆڤی کوردە کە لە کوێی ئەم دونیایە و لەگەڵ کێدا و چۆن ژیان بەسەر دەبات؟!
پێم وایە ئەرکی هەموو کەسێکی خوێندەوارە کە تەنیا زمانی دایک بە شێوەیەکی دروست بەکار بهێنێت و خزم و دۆست و هاوڕێ و کەسوکاری خۆیشی هان بدات هەر بەم چەشنە بچێتە پێش تا ڕۆژی گەیشتن بە ئامانج...
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ بەراورد، مەزەندە، مەزندە، قرس، خەمڵ، گۆترە = تخمین
⚜ خەمڵاو، مەزندەیی، مەزندەکراو، بەرواردی، گۆترەیی = تخمینی
⚜ ترسەنۆک، ترسنۆک، نەوێر، بێجەرگ = ترسو
⚜ دەستکەوتی شەڕ = غنیمت جنگ
⚜ لە گەرمەی شەڕدا، لە جەنگەی شەڕ، لە گەرماوگەرمی شەڕ = در بحبوحە جنگ
⚜ دەستپێک، سەرەتا، پێشەکی = سرآغاز
⚜ دەستپێکەر = آغازگر
⚜ هاوبەڵێن، هاودەنگ، هاوڕا = متفق القول
⚜ دەوروبەری، نزیکەی، تا ڕادەیەک = تقریبا
⚜ ڕاستی، ڕاستێتی = واقعیت
⚜ بەڕاستی، بەڕاست، لە ڕاستیدا = واقعا
⚜ نموونەی ڕاستەقینە = مثال واقعی
⚜ تازەکار، نوێکار، تازەفێربوو، تازەفێر، نۆفێر = مبتدی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
خاڵێکی گرینگ لەمەڕ نووسینی پیتەکانی "و"، "وو" لە کۆتاییی وشەکاندا:
هەروەک دەزانین پیتی "و" هەم بزوێنە و هەم نەبزوێنە. بەڵام پیتی "و" کاتێک بزوێن بێت لە کۆتاییی وشەدا نانووسرێت و بێژە ناکرێت. کەواتە هەر کاتێک وشەیەکمان هەبوو کە بە پیتی "و" کۆتاییی هاتبوو، حەتمەن پیتەکە نەبزوێنە و ئەگەریش پیتی پێش خۆی نەبزوێن بوو، حەتمەن دەبێت کەڵک لە پیتی "وو" وەربگرین.
بۆ میناک:
داماو، شەواو، لێشاو، هەنگاو، مێو، سێو، کێو، دێو، کەو، شەو، خەو، ئەو، قەڵشیو، نیو، تۆپیو، تەپیو...
ئەمانە دۆخگەلێکن کە لە هەموویاندا وشەکە بە پیتی "و" کۆتاییی هاتووە و چونکە پیتی پێش خۆی بزوێنە، کەواتە پیتی "و" نەبزوێنە و دروست نووسراون.
بەڵام هەندێک وشەمان هەیە کە زۆر کەس بەهەڵە دەیاننووسن و دەبێت حەتمەن کەڵک لە پیتی "وو" وەربگرین.
بۆ میناک:
مردوو، بێچوو، پۆلوو، ماندوو، چوو، بوو، فەرموو، زیندوو، ڕۆژوو، ڕوو، دوو، ئارەزوو، تێگەیشتوو...
ئەگەر سرنج بدەن، لەم وشانەدا ناتوانین کەڵک لە پیتی 👈و(چ بزوێن بێت، چ نەبزوێن بێت) وەربگرین.
دەرەنجام:
هیچ وشەیەکمان نییە کە بە پیتی "و"ـی بزوێن کۆتاییی هاتبێت.
شاد و سەربەرز بن.❤️❤️❤️❤️
گرنگترین هۆکاری هەژاری و دواكەوتووییی یەک کۆمەڵگا لە بواری فەرهەنگییەوە، نەزانینی زمانی دایکی و نەبوونی متمانە بە کولتووری خۆمانە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
زۆر سپاس بۆ ئەرکەکانی کاک سمکۆ. ❤️
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ بیروڕا، باوەڕ، ڕا، بۆچوون، بڕوا = عقیده
⚜ داهێنان، تازەگەری، نوێگەری، داهێنەری، خوڵقێنەری = ابتکار
⚜ داهێن، خوڵقێنەر، داهێنەر، نوێگەر، تازەگەر = مبتکر
⚜ هەلپەرەست، دەرفەتخواز، هەلخواز = فرصت طلب
⚜ دەرفەت، بوارە، هەل = فرصت
⚜ بەبڕوا، باوەڕدار، بەباوەڕ، بڕوامەند، باوەڕمەند = معتقد
⚜ خەزێنە، ژێرخاکی، گەنج/گەنجینەی شاراوە = دفینه
⚜ ڕێوڕەسمی ناشتن/نێژتن/بەخاکسپاردن = مراسم تدفین
⚜ دەگۆڕنراو، نێژراو، بەخاکسپێردراو، ناشتراو = مدفون
⚜ نێژگە، شوێنی ناشتن، گۆڕستان، گۆڕ، قەبر = مدفن
⚜ پووچەوەکراو، بەتاڵکراوە، هەڵوەشاوە، پووچەڵکراوە = ملغی
⚜ پەیوەندییە کەسییەکان/تاکەکەسییەکان/تایبەتییەکان = روابط شخصی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🟪 نموونەی ئەو وشانە لە شیعر و ڕستەدا:
🔹 چیم کردووە ئیستا جارێ لە کوێمە؟
میللەت لەمەودوا ئومێدی پێمە
سەیر کە بەهارم لێ بێ ئینشاڵڵا
لە کوردستاندا بیکەم بە هەڵڵا
(پیرەمێرد)
🔸 بەسە ئیتر لەمەوبەدوا
مەپرسە ناو و نیشانم
لەوەی ڕۆژێ تۆم ناسیوە
بێگومان بە پەشیمانم
(هیوا زەکەریایی)
🔹 ژیانی ڕۆژانەی خەڵک، لەمەوبەدواوە سەختتر دەبێت.
🔸 یادی ڕۆژانی لەمەوبەر مەکە بۆ دەر دەکەوێ
پیر و بێهێزم و ئێستاش دڵەکەم هەر دەیەوێ
(مامۆستا هێمن)
🔹 نەفسی بەدکارم لەمەولا گەر تەواو تامع نەبێ
ئینتیقامی خۆم ئەسێنم جەهل ئەگەر مانع نەبێ
(قانع)
🔸 ئەلا ئەی مەولەوی دەستم بە دامانت لەمەولاوە
ئەتۆ شەمس و منیش وەک تۆ مریدم بەر کە بەم لاوە
(نافیع مەزهەر)
🔹 لەمەبەولا، بۆ ڕاژەی زمانی کوردی هەوڵی زیاتر دەدەین.
🔸 دڵداریی گەرم و بەتین ئاوایە
لەمەبەولاوە پیشەی ساوایە
(مەدهۆش)
🔹 ئەی گیا سەوزەکەی دڵ فەرەحاوی،
وەک تۆ سەرگەرمی سەودای هەتاوی،
منیش لەمەوپاش وایە بڕیارم
تیژگی خۆر بێ لام نازخەندەی یارم
(گۆران)
🔸 لەمەوپێش شەممەیەک عەرزی ئەتۆم کرد
بڵاوە فیکر و عەقڵم، وەسوەسەی کرد
(حاجی قادری کۆیی)
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ هەبوون، بوون = وجود داشتن
⚜ بوونەوەری زیندوو، گیانلەبەر، گیاندار = موجود زندە
⚜ هەبوو، بوو، دارایی، ئاشتەبا = موجودی
⚜ ناوەرۆک، ناواخن، نێواخن، کاکڵە = مضمون
⚜ بەرگومان، بەرشک، گومانلێکراو = مظنون
⚜ لاسایی، چاولێکەری = تقلید
⚜ لاساییکەر، چاولێکەر = مقلد
⚜ وانە = درس
⚜ وانەبێژ، فێرکار = مدرس
⚜ وانەبێژی، وانەگوتنەوە = تدریس
⚜ قەرزدار، منەتبار = مرهون(مدیون)
⚜ لەناوبردن، تەفروتوناکردن، تیابردن، نەهێشتن، فەوتاندن = معدوم ساختن
⚜ گەڕاندنەوە، دانەوە، ناردنەوە، وەگەڕاندن= عودت دادن
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ دانانی یاسا، یاسادانان = وضع قانون
⚜ یاسای نەنووسراو = قانون غیرمدون
⚜ یاسای نووسراو/داڕێژراو/کۆکراو = قانون مدون
⚜ نەخشاو، نەخشین، نەخشیو، نەخشێندراو، نگارین = منقوش
⚜ گۆڕانخواز، گۆڕانکاریخواز = تحول گرا
⚜ گۆڕانگر، گۆڕانکاریهەڵگر، گۆڕانهەڵگر = تحول پذیر
⚜ چاکسازیی بنەڕەتی/بنچینەیی = اصلاح بنیادی
⚜ دەستکاریکراو، دەستتێبراو، ڕووشاو، خەوشدار، دەستلێدراو = مخدوش شده
⚜ هۆکاری پێویست = عامل ضروری
⚜ یارمەتی، ئاریکاری، یاریدە = مساعدت
⚜ بارودۆخی باش/لەبار/گونجاو = وضعیت مساعد
⚜ بەڕێکردن، ڕەوانەکردن، وەڕێخستن، ڤەڕێکرن = بدرقه کردن
⚜ پێشوازیکردن، چوونەپێشوازی، دەمەوچوون، بەرەوپیرچوون، بەپیرەوەچوون، بەپیراییەوەچوون = استقبال کردن
⚜ تا بکرێ، تا دەکرێ، تا دەگونجێ، بەپێی توانا، بەگوێرەی توانا و دەسەڵات، تا بلوێ، تا ئەو جێیەی بکرێ/بگونجێ/دەبێ = حتی المقدور
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
هاونیشتمانیان هەروەک ئاگادارن، چەند ڕۆژە دارستانەکانی شاری مەریوان ئاگری تێبەر بووە و چەندین تیم خۆبەخۆشانە بەبێ ڕاوەستان لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدان. ئەم تیمانە پێویستیان بە یارمەتیی ئێوەیە کە لە چالاکی بەردەوام بن. تکایە یارمەتییەکانتان بۆ ئەم ژمارە کارتەی خوارەوە بنێرن.
بە ناوی (ئەنجومەنی چیا):
6104337913074793
کورتەیەک لەسەر پەکەیجی «یەکەم ھاوڕێکان»:
پەکەیجی «یەکەم ھاوڕێکان» دوای زۆرتر لە سێ ساڵ تێکۆشانی بەرهەمهێنەرانی ئەم پەکەیجە لە سێ کتێبدا بە شێوەی زانستی بۆ فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی زمانی کوردی بۆ منداڵان، بەرهەم هاتووە.
لە ئێستادا ئەم کارە بەنرخە پێویستی بە یارمەتییە و هەمووی ئەو یارمەتییانەی کە لە فرۆشی ئەم پەکەیجە کۆ دەکرێتەوە، بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و دابینکردنی کتێب بۆ منداڵانی کەمداهات و هەژار تەرخان دەکرێت. هیوادارین بە کڕینی پەکەیجی «یەکەم ھاوڕێکان» یارمەتیدەرمان بن.
بۆ کڕینی ئەم پەکەیجە نامە بۆ ئەو ئایدییەی خوارەوە بنێرن.👇
@sinarehimpur
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ سێحرلێکراو، سێحرکراو، جادووکراو، دڵبراو، دڵبەستە، شەیدا، دڵڕفێنراو، گیرۆدە = مسحور
⚜ دەوردراو، دەورگیراو، گیراو، تەیمانلێدراو، پەرژینکراو، گەمارۆدراو، کلیدە = محصور
⚜ بنەمای بێتاوانی (پاکی) = اصل برائت
⚜ بێتاوانی، پاکی، بێزاری، جاڕزی، دووری = برائت
⚜ دووریکردن = براعت جستن
⚜ سەرتری، باشتری، چاکتری، زاڵێتی، پێشتری = براعت
⚜ ڕاوێژکار، تەگبیرکەر، ڕاوێژەر، ڕاوێژیار= مشاور
⚜ ڕاوێژ، تەگبیر، شێور = مشاوره
⚜ ناوبراو، ئاماژەپێکراو، باسکراو، نێوبراو = مشارالیه
⚜ نابراو، ئاماژەپێکراو، باسکراو (بۆ پیاوان) = مشارالیه
⚜ ناوبراو، ئاماژەپێکراو، باسکراو (بۆ ژنان) = مشارالیها
⚜ دانانی یاسا (یاسادانان) = وضع قانون
⚜ تێبینی، ڕوونکردنەوە = تبصره
⚜ بەند، بڕگە، بەش، ماددە = ماده
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
ڕۆمانی کەژاڵ
⭕️ ڕۆمانێکی عاشقانە و نەتەوەیییە، باسی سەردەمی شەڕی جیهانی دەکات کە سەرهەنگێکی پێشمەرگە عاشقی کچێکی بەناو کەژاڵ دبێت ( ئەم ڕۆمانە لە 25 کاناڵی کوردی بڵاو بووەتەوە )
⭕️ پاش ڕۆمانی کەژاڵ، ڕۆمانی " قارەمانی زرێبار " لە کاناڵ بڵاو دەبێت کە باسی ژیانی ڕاستەقینەی دوو کچی مەریوانی دەکات کە یەکێک لەو کچانە دەچێت بەرەو خۆکوشتن .
✅ تکایە لە کاناڵەکەمان بەشدار بن.
@ROMAN_KURD
👆👆👆👆👆
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ لکاندن، پێوەلکان، پەیوەست، خستنەسەر، خستنەپاڵ، دانەدەم، ڕەگەڵخستن، پاشکۆکردن = الحاق (کردن)
⚜ پاشکۆ، هاوپێچ، هاوپێچکراو، پێوەلکاو، ڕەگەڵخراو، پێوەبەستراو، پێوەلکاو، پێوەنراو، سەرخستە، زیادکراو، پەیوەستکراو = الحاقیه
⚜ بەڕاستی، بێگومان، بێشک = الحق
⚜ ڕاستبوون، ڕەوابوون، لەسەرهەقبوون(ڕاستبوون) = برحق بودن
⚜ ڕەوا، ڕاست، ڕاستەقینە = برحق
⚜ قەرز، قەرد، وام، دەین = بدهی
⚜ قەرزدار، دەیندار، وامدار = بدهکار
⚜ قەرزدەر، خاوەنقەرز، وامدەر = بستانکار(طلبکار)
⚜ لەنێوان، لەبەین = فی مابین
⚜ خۆبەڕێوەبەری = اتونومی
⚜ بەپێی، لەسەر بنەمای، لەسەر بناغەی = بر مبنای
⚜ دەرزی، ئامپوول = آمپول
⚜ شرینقە، ئاودووزەک، فیچقە = سرنگ
⚜ قاپێکی شووشەی بچووک، شووشەی دەرمان، ڤیاڵ = ویال
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🟩وانەکانی ڕێزمان:
تێبینی: بۆ خوێندنی وانەکان، کرتە(کلیک) بکەنە سەر نووسراوەکانی خوارەوە. ئەم بێڕستە بەرەدوام نوێ دەکرێتەوە و بابەتی دیکەی ڕێزمانیی پێ زێدە دەکرێت.
🟢ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
@wiseykurdi1
@pasekewtiwane
0⃣پێشەکی.
1⃣ڕێزمان: (Grammar/دستور زبان).
2⃣بەشەئاخاوتن: (Part of speech).
3⃣پێناسەی ناو.
4⃣ناو لە ڕووی ناوەڕۆکەوە.
5⃣ناوی تایبەتی.
6⃣ناوی گشتی.
7⃣ناوی کۆمەڵ.
8⃣ڕاهێنان: ژمارە ١
9⃣ناو لە ڕووی هەبوونەوە.
🔟ناوی مەعنەوی بە دوو جۆر دابەش دەبێت.
1⃣1⃣ڕاهێنان: ژمارە ٢
2⃣1⃣ناو لە ڕووی ڕەگەزەوە.
3⃣1⃣ناوی نێر.
4⃣1⃣ناوێ مێ.
5⃣1⃣ناوی دوولایەن.
6⃣1⃣ناوی بێلایەن.
7⃣1⃣ڕاهێنان: ژمارە ٣
8⃣1⃣ناو لە ڕووی هەژمارەوە.
9⃣1⃣ناوی ناسیاو.
0⃣2⃣ناوی نەناسیاو.
1⃣2⃣ڕاهێنان: ژمارە ٤