kurdisoraniword | Unsorted

Telegram-канал kurdisoraniword - وشەی کوردی ☀️

3153

🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین بۆ ئەوەی کە زمانەکەمان لە زمانەکانی دیکەدا نەتوێتەوە، پێویستە هەموومان فێر بین، بە زمانی خۆمان بدوێین، بخوێنین و بنووسینەوە. بەستەری کاناڵ: https://t.me/KurdiSoraniWord

Subscribe to a channel

وشەی کوردی ☀️

♻️ پەڕتووک: کتاب

♻️ لاپەڕە، پەڕە: صفحە

♻️ زانستە ئەزموونییەکان: علوم تجربی

♻️ ئابووری: اقتصاد

♻️ بیرکاری: ریاضی

♻️ مێژوو، ڕێکەوت: تاریخ

♻️ نووسین: نگارش

♻️ ڕێزمان: دستور زبان

♻️ دەروونزانی: روانشناسی

♻️ زەویزانی: زمین شناسی

♻️ زیندەوەرزانی: زیسشناسی

♻️ ئەندازە: هندسە

♻️ کیمیا: شیمی

♻️ فیزیا: فیزیک

♻️ تاقیگه: آزمایشگاه

♻️ مرۆڤ و ژینگه: انسان و محیط زیست

♻️ بیرکردنەوە و شێوازی ژیان: تفکر و سبک زندگی

♻️ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی: مطالعات اجتماعی

♻️ ئامادەییی بەرگری: آمادگی دفاعی

♻️ کار و تەکنەلۆجیا: کار و فناوری

♻️ قوتابی: دانش آموز

@wiseykurdi1

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

چیاکان هەروەک جاران پشتوپەنان، بەفرەکان خیانەتیان کرد!


بەبۆنەی گیانلەدەستدانی سێ شاخەوانی شاری نەغەدە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هەموو خەڵکی داخدار‌ی کوردستان دەکەین. بە هیوای ئەوەیکە پەژارە و ناخۆشیی ئاوا نەبینینەوە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
فێرگەی زمانی کوردی
🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ڕۆژ نییە، ڕۆژمان بە خەم نەگاتە شەو
و شەومان بە فرمێسک نەبێتەوە ڕۆژ!


#ڕەندۆڵە
#نەغەدە
🖤🖤🖤

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ وزەدەر، وزەپێدەر، وزەبەخش، هێزدەر = مقوی

⚜ خۆراکی سەرەکی، خواردنی زۆربەی خەڵک = قوت غالب

⚜ بژیوی ژیان، خۆراکی نەمرنەژی(بژی‌مەمر) = قوت لایموت

⚜ هاوپەیمانی، هاوبەندی = ائتلاف

⚜ دواماوە، دوامۆڵەت، ماوەی دیاریکراو، دیاریکردنی مۆڵەت، وادەی دیاریکراو = ضرب الاجل

⚜ ناچار، چاری ناچار، بەزۆری، دەستەوسان = لاجرم

⚜ جیاواز، بەجیا، بەتەنیا = علی حده

⚜ نیشانەکان، هێماکان = علائم

⚜ بەفیڕۆچوونی/لەدەستدانی/لەکیسدانی کات = اتلاف وقت

⚜ بێبەرانبەر، خۆڕایی، بەلاش = بلاعوض

⚜ ناکۆک، ناتەبا، ناسازگار، دژیەک، لێکدژ = متعارض

⚜ ناکۆکی، ناتەبایی، ناسازگاری، دژایەتی = تعاض

⚜ ناسراو، بەدناو، ناوزڕاو(کەسێک زیاتر بەهۆی خراپبوونەوە لەنێو خەڵکی ناسراوە) = معلوم الحال

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ دووبارە، دووپاتە، چەندبارە، چەندپاتە، چەندبارە، دووپاتەکراو، دووپاتەوەبوو = مکرر

⚜ پەیتاپەیتا، چەندپاتەیی، پەستاپەستا، چەندجارەیی، پەسایپەس = مکررا

⚜ سەرچاوەی داهات = منبع درآمد

⚜ زۆر، فراوان، فرە، زەبەند(زەوەند) = وافر

⚜ زیرەکی، ژیری، بیرتیژی = کیاست

⚜ پڕ، لێواولێو، لێوانلێو، پڕاوپڕ، تەژی، لیپاولیپ = مملو

⚜ نەهێڵراو، نەهێشتراو، ڕێگەپێنەدراو = مَنهی

⚜ پێشپێگرتن، بەرگرتن، نەهێڵان، نەهێشتن، ڕێگەندان، بەرلێگرتن، ڕێنەدان، پێشگرتن = نهی کردن

⚜ بەشداری، هاوبەشی، هاوکاری، شەریکی = مشارکت

⚜ هاوبەش، هاوپشک، بەشدار، پشکدار = مشترک(سهیم)

⚜ بەش، پشک = سهم

⚜ وڵاتە هاوبەرژەوەندەکان، وڵاتانی هاوبەرژەوەند = کشورهای مشترک المنافع

⚜ بەشگە/هاوبەشگە/بەشدارگەی هەرەوەزی = شرکت تعاونی

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🔆 ڕەنگەکان لە زمانی کوردیدا:

♻️ [سفید، white]: ئەسپی، ئەسبی، چەرمە، چەرمگ، چەرمۆ، چەرموو، چەرمێ، سپی

♻️ [خاکستری، gray]: بۆر، تووسی، خۆڵەمێشی، خاکی، ڕەساسی، گەور

♻️ [سیاه، black]: ڕەش، سیا، سیاو، سیە، سی، سێ

♻️ [قهوه‌ای، brown]: بۆر، بوور، قاوەیی، قەهوەیی، قەوەیی، کەمکۆڵی

♻️ [بنفش، purple]: بنەفش، بنەڤش، بنەوش، بەنەوش، بێنەوش، شریکی، مۆر، وەنەوش، وەنەوشەیی، وەنۆشە

♻️ [صورتی، pink]: پەمبە، پەمبەیی، پەمەیی، چێرەیی، سووڕەتی

♻️ [قرمز، red]: سۆر، سۊر، سۊیەر، سوور

♻️ [پرتقالی، orange]: پرتەقاڵی، نارنجی

♻️ [زرد، yellow]: زەر، زەرد، هیل، هێل

♻️ [سبز، green]: سەوز، سەونز، سۆز، کەسک

♻️ [آبی، blue]: ئاوی، شین، کەو، کەوە، کەوو، کۆ

♻️ [سرمه‌ای، dark blue]: ئاوی قەترانی، سوورمەیی، شینی توند، شینی تۆخ، شینی پڕڕەنگ، شینی دێز، شینی تێر، کاو، کاوو، کەووی توند، کووگ، کیاو، لاجوردی، لاجوەردی، لاجیوەرد

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ بەڵام = منتها

⚜ دواییهاتن، کۆتاییهاتن، تەواوبوون، قوتاربوون = منتهی شدن

⚜ هەڵوەشاندنەوە، ڕەدبوونەوە، سەرنەگرتن، بەئاکامنەگەیشتوو(بەئاکام‌نەگەیشتوو) = منتفی شدن

⚜ چۆڵکردن، خاڵیکردن، بەتاڵکردن = تخلیه کردن

⚜ ڕێز = احترام

⚜ بەڕێز، ڕێزدار، خاوەنڕێز = محترم

⚜ بەڕێزەوە، لەگەڵ ڕێزدا = احتراما

⚜ بەستراوی، داخراوی، گیراوی = انسداد

⚜ داخراو، گیراو، بەستراو، پێوەدراو، بەرگیراو = مسدود

⚜ بەتایبەت، بەتایبەتی = بالاخص

⚜ ڕێتێچوو، وێدەچێ، ڕەنگە، ڕەنگبێ، پێدەچێ، لەوانەیە = محتملا

⚜ ڕێتێنەچوو، نەشیاو، نەگونجاو، دوور، لەوەنەچوو، ناشۆ، نەکراو = غیر محتمل

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

شەوزستان، شەوچلە (یەلدا) لە هەموو لایەک پیرۆز بێت.
***
/channel/diyakohashemi

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

کەناڵی #دەنگە_پەڕتووک

✅دۆستی ڕاست و بێ منەت کتێبە و بەس.
تاریخت بۆ دەڵێ، چیرۆکی کۆن و تازەت بۆ دەگێڕێتەوە، لێی پرسە جوابت دەداتەوە و منەتت لەسەر ناکا. #هەژار

✅لەوانەیە ڕۆژێک دابێت پێویستیمان بە چەک نەبێت، بەڵام ئەو ڕۆژە نایەت کە پێویستیمان بە کتێب نەبێت.#د_ق

✅"بۆ ئەوەی شوناسی کەسێک بناسی بزانە چی خوێندووەتەوە".#ڕەهبەر

✅خۆشبەخت ئەو کەسەیە کە دەستی بە دوو شتان ڕادەگات
یا کتێبی چاک یا کەسانێک کە کتێب دەخوێننەوە.#نیچە

✅بۆیه کتێب دەخوێنمەوە چونکه ژیان بەشم ناکا.


✅کەسانێک کە دەرفەتی خوێندنەوەیان نییە،
تەنانەت ئەو کەسانەی کە خوێندەواریان نییە لەو ژوورە دەتوانن بە شێوەی دەنگ کەڵک لە کتێب وەربگرن




https://t.me/joinchat/AAAAAFiRs8nJgCgULTtsmw

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥 هەوڵێک بۆ کۆکردنەوەی وشە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان.

🟥 ئامانجمان فێربوون و ناسینی وشەکان بە ڕێنووس و بێژەی جیاواز لە هەموو ناوچەکانی کوردستانە.

🟥 «ئەژی» واتە بەردەوامبوون لە ژیان، وەک کورد و زمانی کوردی!

هەر ئێستا دەتوانن بەشدار بن. 👈 @wisenameyeji


🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

پەمبە یان لۆکە، جۆرێک بەرهەمی کشتوکاڵییە، پێکهاتەیەکی نەرم و کوڵکنی هەیە کە بەدەوری تۆوەکانی گیای پەمبەدا گەشە دەکات.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: پەمبە، پەمبۆ، پەمە، پەمۆ، پەموو، پەمێ، لۆکە، وڕە


۱- پەمبە: لە سەردەشت، سەڵماس و قەزوین «پەمبە»ی پێ دەوترێت.

۲- پەمبۆ: لە سەڵماس «پەمبۆ»شی پێ دەوترێت.

۳- پەمە: لە جوانڕۆ، سەقز، کامێران و کرماشان «پەمە»ی پێ دەوترێت.

۴- پەمۆ: لە دێولان «پەمۆ»شی پێ دەوترێت.

۵- پەموو:
لە دێولان، کامێران و مەریوان «پەموو»ی پێ دەوترێت.

۶- پەمێ: لە خوڕەماوا «پەمێ»ی پێ دەوترێت.

۷- لۆکە: لە بانە، بۆکان، پیرانشار، دیواندەرە، سلێمانی، سنە، سەردەشت، سەقز، شنۆ، کامێران، مەریوان، مەهاباد و هەولێر «لۆکە»ی پێ دەوترێت.

۸- وڕە: لە هەورامان «وڕە»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

زۆر جار لێرە و لەوێ دەبینین بابەتەکانی گشت کاناڵەکانی "وشەی کوردی" بەبێ بەستەر و یان ناوی نووسەریەوە بڵاو دەکرێتەوە، هەر بابەتێک کە هیی ئێمەیە و بێ ناوونیشان بڵاو دەکرێتەوە، چیی تر بەرپرسیارەتیی لە ئەستۆی ئێمەدا نامێنێت و کەسی بڵاوکەر، دەبێ لە بەرانبەر ئەو پرسیارانەی کە لێی دەکرێت، بەرپرسیار بێت! هیوادارین هەر بابەتێک کە بڵاو دەکرێتەوە، بە ناوی خاوەن و کاناڵەکانەوە بڵاو بکرێتەوە و ڕێزێک لەو کات و وزەیەی بگیرێت کە بۆی تەرخان دەکرێت!
@wiseykurdi1

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

جێناوە سەربەخۆکان لە زمانی کوردیدا:

● ئەز، ئەمن، من
● ئەتۆ، ئەتوو، تە، تۆ، توو
● ئەو، ئاڏ (نێر)، ئاڏە (مێ)
● ئەم، ئەمە، ئیمە، ئێمە، مە، هیمە
● ئەنگۆ، ئێنگۆ، ئێوە، شمە، هومە، هوون
● ئاڏێ، ئەو، ئەوان

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

وشک، بە شێوەی گشتی ئاماژەیە بۆ نەبوونی شێ یان تەڕنەبوون. دەتوانێت وەسفی ژینگەیەک بێت کە شێدار یان ئاوی نەبێت.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئیشک، وشک، ویشک، هشک، هوشک، هۆشک، هیشک


۱- ئیشک: لە پیرانشار، سەردەشت، شنۆ و مەهاباد «ئیشک»ی پێ دەوترێت.

۲- وشک: لە بانە، بۆکان، پاوە جوانڕۆ، دێولان، سنە، سلێمانی، سەردەشت، سەقز، کامێران، کرماشان، کفری و کەلار «وشک»ی پێ دەوترێت.

۳- ویشک: لە بۆکان، پیرانشار، سەردەشت و مەهاباد «ویشک»ی پێ دەوترێت.

۴- هوشک: لە کرماشان «هوشک»ی پێ دەوترێت.

۵- هۆشک: لە قەزوین «هۆشک»ی پێ دەوترێت.

۶- هشک: لە دهۆک «هشک»ی پێ دەوترێت.

۷- هیشک: لە مەهاباد و هەولێر «هیشک»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ئەنگوتک یان گونک، هەویرێک کە تۆپەڵە کرابێت بۆ ئەوەی پان بکرێتەوە و بکرێت بە نان.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئەنگوتک، گوتک، گونکە، گونکەهەویر، گونک، گونگ، گونتک، گونکێ، گۆنک، هەنگوتک


۱- ئەنگوتک، هەنگوتک: لە بۆکان، پیرانشار، سەردەشت، شنۆ، مەهاباد و هەولێر «ئەنگوتک»ی پێ دەوترێت. لە سەردەشت، مەهاباد و هەولێر «هەنگوتک»یشی پێ دەڵێن.

۲- گوتک، گونتک: لە بۆکان «گوتک» و «گونتک»ی پێ دەوترێت.

۳- گونکە: لە بۆکان، جوانڕۆ، سەقز و مەریوان «گونکە»ی پێ دەوترێت.

۴- گونکەهەویر، گۆنک: لە مەریوان «گونکەهەویر» و «گۆنک»ی پێ دەوترێت.

۵- گونک: لە بۆکان، دێولان، سنە، سەقز، کامێران و کرماشان «گونک»ی پێ دەوترێت.

۶- گونگ: لە سەرپێڵی زەهاو و کرماشان «گونگ»ی پێ دەوترێت.

۷- گونکێ: لە پاوە و هەورامان «گونکێ»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ئەمڕۆ ٣ی ڕێبەندان ساڵڕۆژ کۆچی دواییی مەقامبێژی گەورەی کوردستان، مامۆستا "محەممەد ماملێ"ـیە. ڕۆحی شاد و یادی هەرمان بێت.
@wiseykurdi1

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

وڵاتەکەم ڕەشپۆشە
تەمی خەم دایگرتووە
کارەساتی ڕەندۆڵە
دونیا گوێبیستی بووە 
بەپەرۆشم بۆ دایکێک
کە فرمێسکی ڕشتووە
ڕۆڵەکەی چووەتە شاخ و
خەمی بۆ جێ هێشتووە
ئەویش هەروەک تۆ وایە
بیری دایکی کردووە
خەمی ئەوجارمان قورسە
خۆشیی بۆ خۆی بردووە
گەلی ئێمە ئازایە
نابەزێ، یەکگرتووە
لەو ماوەی کە کورد هەیە
کۆڵدانی هەر نەبووە
عەرز و ئاسمان شاهیدن
کە کورد چی لێ هاتووە
بەڵام هەر لەسەر پێیە
خاکی باوەش گرتووە


نووسەر: دادپەروەر
دەنگ: سولەیمان داستار

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

فێرگەی زمانی کوردی
🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟧 پرسیاری فێرخوازان ⁉️
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کام لەمانە دروستە؟
🔹 (ئەرێوەڵڵا) یان (ئەرێ وەڵڵا)؟
🟢 وەڵام: ئەرێ وەڵڵا

ئەرێ وەڵڵا هەتا بمێنم ڕازەکەت نادرکێنم.

🔹 (بەرێوەڵڵا) یان (بەرێ وەڵڵا)؟
🟢 وەڵام: بەرێ وەڵڵا/ بەڵێ وەڵلا

بەرێ وەڵڵا ئەگەر بچیتە لای دوکتۆر چاک دەبیتەوە.

🔹 (ناوەڵڵا) یان (نا وەڵڵا)؟
🟢 وەڵام: نا وەڵڵا

نا وەڵڵا بە ماچێ لێت ڕازی نابم.

🔹 (ئاوەڵڵا) یان (ئا وەڵڵا)؟
🟢 وەڵام: ئا وەڵڵا

ئا وەڵڵا یارمەتیت دەدەم.

"" "" "" "" "" "" "" "" "" "" "" "" "" "" "" "" "" ""
🔲 ئەم وشانەش کە لە خوارەوە هاتوون، ڕێنووسە کوردییەکەیان بەم جۆرەیە:

❇️ (وەڵڵا)

بە دەستی خۆم نییە وەڵڵا، لە دیوانی خودا کوردم 🇭🇺
لەناو شێخ و بەگ و میر و مەلا و شاهـ و گەدا کوردم 🇭🇺
"قانع"

❇️ (وەڵڵاهی)

وەڵڵاهی کڵاوی سەری من چەرخی دەماڵی
ببوایە بە دامانت ئەگەر دەستڕەسێکم
"نالی"

❇️ (بیللا)

ئەگەر تۆ نۆبەرەی ماچێکی لێوی خۆت بە من بەخشی
مەعبەد چۆڵ ئەکەم بیللا، ئەچم بۆ کونجی مەیخانە
"قانع"

❇️ (بیللاهی)

بیللاهی
ئەو دڵەم عاشقی باڵاکەی بووە.

❇️ (تەڵڵا)

بیللا مەلایە بۆ سەری ئەم قەومە چەتری دین
تەڵڵا عەسایە بۆ دەسی میللەت مەلاییی کورد
"بێخود"

❇️ (تەڵڵاهی)

تەڵڵاهی بەڵێن دەدەم کارەکەت بۆ تەواو بکەم.


🔳 ڕاڤە:

نموونەکانی سەرەوە، بۆ مەبەستی سوێندخواردن بەکار دێن؛ واتە: کەسی سوێندخۆر بە ئەرێ یان نەرێ، جەخت لەسەر شتێک دەکات و باسی دەکات.

لە ڕستەی سوێندخواردن ئەو وشانە کاتێ دێن کە ڕستەکە یان ڕستەی هەواڵگەیاندنە یان داخوازییە.

ڕستەی سوێندخواردن، لە زمانی کوردی بریتییە لە: (سوێنددان، سوێندخواردن، قەسەم و...).

ئەو ڕستانەی کە بە مەبەستی سوێندخواردن دێن پێویستییان هەیە بە:

- بکەر (سوێندخۆر)
- کار
- ئەو وشەیە کە بۆ سوێندخواردن بەکار دێت.
- گرێی بەند (سوێندپێخوراو) و هەروەها
مەبەستی سوێند (سوێندبۆخوراو).

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی

فێرگەی زمانی کوردی
🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

🟨 ناوەکانى باران

لە کوردەواریدا خۆشەویستیی زۆر هەیە بۆ باران و گشت خەڵک بە بارانى ڕەحمەت ناوى دەبەن.

منداڵان بۆى هەڵدەپەڕن و جووتیارەکان وەک خێر و بەرەکەت سەیرى دەکەن.

باران بووەتە جێگەى سەرنجى زۆرێک لە شاعیران و شیعرى جوانیان بۆ باران وتووە و تەنانەت هونەرمەندانیش گۆرانیى زۆریان بۆ چڕیوە و هەروەها لە سەردەمى نوێدا سەدان منداڵى کوڕ و کچ بە ناوى بارانەوە ناو نراون.

لە کوردیدا بەپێی جۆر و بڕى بارانەکە ناوى تایبەتى لێ نراوە، وەک:


گەنەباران: ئەو بارانە کەمانەیە کە لە وەرزى پاییز و لەپێش پەڵەدا دەبارێت.

بارانى سەرپەڵە: ئەو بارانەیە کە لە سەردەمی سەرپەڵەدا دەبارێت.

نمەباران: بارانێکە کە بە بڕى کەم و نەرم نەرم دەبارێت.

نەرمەباران: بارانێکە کە بۆ ماویەکى زۆر بەنەرمى دەبارێت.

لێزمەباران: بارانێکى زۆرە و بەخوڕ دەبارێت، بە جۆرێکە ڕیگەى بانگێڕان و ئیش و کارى ئاژەڵدارى نادات.

ڕەهێڵەباران: بارانێکى بەهێزە و دڵۆپەکەى گەورەیە. لە ماوەیەکى کەمدا دەبێتە هۆى دروستبوونى لافاو.

ڕێژنەباران: بارانێکى لە نێوان نەرمەباران و لێزەمەبارانە، زیاتر لە وەرزى بەهاردایە.

شەستەباران: بارانێکى بەهێزە کە زیاتر لە وەرزى بەهاردا دەبارێت. کورد دەڵێت: بارانەکە شەستە دەکات، واتە: بەهێز دەبارێت.

بارانى بەخورزم: بارانێکى بەهێزە، خرمە و زرمە لە سەربانى گڵ هەڵدەستێنێت.

ڕشێنەباران: بارانێکە کە زەوى ئاوڕشێن دەکات و بڕەکەى زۆر نییە.

تاوەباران: تاوێک باران، بارانى بە تاو: بارانێکە کە تاوێک دەبارێت و کاتەکەى درێژ نییە، بڕەکەى لە نێوان مامناوەند و زۆردایە.

باوباران، باوبۆران، باران بە باوە: بارینى باران بە با و ڕەشەباوە. کورد دەڵێت: چ با بێت چ باران، هەر لە بەفر کەم دەبێتەوە.

زريان: بارانێکى تێکەڵ بە بەفرە و سەرما و باى لەگەڵدایە، بە جۆرێکە سەر لە ڕێبوار دەشێوێنێت و ئەگەری ڕەقبوونەوەى هەیە.

بەفروباران: بارینى بەفر و بارانە کە بە تێکەڵاوى دەبارێت.

بەهارەباران: بارانى بەهارانە. کورد دەڵێت: ئەگەر بەهارەباران هەبێت، کشتوکاڵ باش دەبێت.

بەختەباران: ئەو بارانەیە کە لە کۆتاییی بەهار و مانگى جۆزەردان دەبارێت، زۆربەى ساڵەکە کەمە و بارینى بەبەختە.

بارانبڕان: مانگى پووشپەڕ و کۆتاییی بەهارە و بارانبارین دەبڕێتەوە.


نووسین: ئاراس حەمە ساڵح
هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊
@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🔆 تۆپی پێ بە کوردی:

♻️ فوتبال: تۆپی پێ، تۆپێن
♻️ استادیوم: یاریگە
♻️ زمین بازی: گۆڕەپانی یاری
♻️ مستطیل سبز: لاکێشەی سەوز
♻️ چمن بازی: چەمەنی یاریگە
♻️ خط های روی زمین: هێڵ

♻️ بازیکن: یاریزان
♻️ داور: ناوبژیوان
♻️ دروازه‌بان: دەروازەوان، گۆڵپارێز، گۆڵچی
♻️ دفاع: بەرگریکار
♻️ عمق دفاع: دڵی بەرگری
♻️ دفاع راست و چپ: بەرگریکاری ڕاست و چەپ
♻️ هافبک: ناوەڕاست
♻️ هافبک دفاعی: ناوەڕاستی بەرگری
♻️ مهاجم: هێرشبەر
♻️ مهاجم هدف: هێرشبەری نوک
♻️ مهاجم چپ و راست: هێرشبەری گۆشە، هێرشبەری چەپ و ڕاست

♻️ سرمربی: ڕاهێنەر
♻️ مربی، کمک مربی: یاریدەدەری ڕاهێنەر
♻️ کاپیتان: کاپتن، سەرۆک، سەرۆکی گۆڕەپان
♻️ سرپرست تیم: سەرپەرشتیاری یانە
♻️ کادر فنی: دەستەی ڕاهێنەران
♻️ تیم پزشکی تیم: تیمی پزیشکی یانە
♻️ مصدومیت: برینداربوون، زیانپێگەیشتن
♻️ مصدوم: بریندار، زیان پێ گەیشتوو

♻️ دەروازه: دەروازە
♻️ تور دروازه: تۆڕ، تۆڕی دەروازە
♻️ تیم (باشگاهی): یانە
♻️ تیم (ملی): هەڵبژاردە
♻️ تیم مهمان: یانەی میوان
♻️ تیم میزبان: یانەی خاوەنیاریگە
♻️ تعویض: گۆڕین، گۆڕانکاری
♻️ ترکیب: پێکهاتە
♻️ نمیکت ذخیره: یاریزانانی یەدەگ
♻️ نیمە: نیوە، گەیم
♻️ استراحت بین دو نیمه: پشووی نێوان گەیمەکان
♻️ وقت اضافه: کاتی زیادکراو
♻️ ویدیو چک: پشکنین (پشکنینی گۆڵ، پشکنینی کارتی سوور، پشکنینی ئۆفساید)

♻️ محوطه شش قدم: هێلی شەش یاردە
♻️ محوطه پنالتی: ناوچەی سزا
♻️ مرکز زمین: ناوەندی گۆڕەپان
♻️ آوت: هەڵدانی لا
♻️ کرنر: لێدانی گۆشە
♻️ پنالتی: سزا
♻️ خطا: هەڵە، فۆڵ
♻️ ضربه آزاد مستقیم: لێدانی ڕاستەوخۆ
♻️ ضربه آزاد غیرمستقیم: لێدانی ناڕاستەوخۆ
♻️ ضربه سر: لێدانی سەر

♻️ هوادار: هەوادار
♻️ تماشاگر: هاندەر
♻️ گلزن: گۆڵکار
♻️ آقای/خانم گل فصل: گۆڵکاری وەرز
♻️ فصل: وەرز
♻️ فردی که پاس گل میدهد: گۆڵدروستکەر، هاریکار

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

باشترین و خێراترین شێوازی فێربوونی نووسین بە زمانی کوردی لە ١٤ بەشی سادەدا 😍👌
تکایە بیخوێننەوە.
هەر ئێستا نووسینی زمانی کوردی بەتەواوی فێر بن. 😊

🔷 ئەلفبێی زمانی کوردی ٣٤ پیتە:👇
ئـ ـ ا ـ ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ڕ ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ک ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ  ھ ـ ە ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ی ـ ێ

🔵 ئێستا ئەگەر وشە فارسییەکان بەدەر لە واتا(مانا) بە ڕێنووسی کوردی بنووسین، گۆڕانکارییەکانی بەم شێوەیەی لێ دێت:👇

١_ سەرە ( فتحه )
سەرە ئاوا دەنووسرێت: 👈(ـە ، ە)
دَرد 👈  دەرد
فَرق 👈  فەرق
حَسَن 👈 حەسەن
شَب 👈  شەب

٢_ ژێرە ( کسره )
ژێرە ئاوا دەنووسرێت: 👈(ـێـ ، ێ)
شِعر 👈  شێعر
کِشتزار 👈  کێشتزار
بِسیار 👈 بێسیار

٣_ بۆرە ( ضمه )
بۆرە ئاوا دەنووسرێت: 👈(ـۆ ، ۆ)
شُما 👈  شۆما
دُنبال👈  دۆنبال
شُدَن 👈  شۆدەن
بُزغاله 👈 بۆزغالێ

٤_ ئا ( آ )
"آ" لە سەرەتای وشە ئاوا دەنووسرێت: 👈"ئا"
آواز 👈  ئاواز
آسمان 👈  ئاسمان
آرام 👈  ئارام

٥_ ئە ( اَ )
"اَ" لە سەرەتای وشە ئاوا دەنووسرێت: 👈"ئە"
اَشک 👈  ئەشک
اَبر  👈  ئەبر
اَست 👈  ئەست

٦_ ئێ ( اِ )
"اِ" لە سەرەتای وشە ئاوا دەنووسرێت: 👈"ئێـ"
اِمداد 👈  ئێمداد
اِنگار 👈  ئێنگار
اِخراج 👈  ئێخراج

٧_ ئۆ ( اُ )
"اُ" لە سەرەتای وشە ئاوا دەنووسرێت: 👈ئۆ
اُردَک 👈  ئۆردەک
اُفتادَن 👈  ئۆفتادەن
اُستان 👈  ئۆستان

٨- خاڵێکی زۆر گرنگ:
لە زمانی کوردیدا ( آ )، ( اَ )، ( اِ )، ( اُ )، ( ط )، ( ذ، ض، ظ )، ( ث، ص ) بوونیان نییە و بەم شێوەیە دەنووسرێن:👇
( ئا )، ( ئە )، ( ئێ )، ( ئۆ )،
( ت )، ( ز )، ( س ):

آرد 👈  ئارد
اَخم 👈  ئەخم
اِنجِماد 👈  ئێنجێماد
اُطاق 👈  ئۆتاق
طاق 👈  تاق
ذات 👈  زات
حاضِر 👈  حازێر
ظاهِر 👈  زاهێر
اِرث 👈  ئێرس
صابون 👈  سابوون

٩- لە زمانی کوردیدا تەنیا ئەم هێمایانە👈 (هـ ، ـهــ) هاوتای پیتی👈 هـ  لە فارسیدانە.
( ە ، ـە ) هێمای نووسینی دەنگی سەرەنە.

👇👇👇👇👇👇👇👇
بَەبَە 👈  بەهـ بەهـ
چَەچَە 👈  چەهـ چەهـ

١٠_   ڕ
پیتی "ڕ"ێی گڕ لە فارسیدا نییە و هەر بە شێوەی "ڕ"ێی لاواز دەبێژرێت و گۆ دەکرێت بەڵام لە زمانی کوردیدا ڕۆڵێکی زۆر بەرچاوی هەیە و ئەگەر ڕەچاو نەکرێت، لەوانەیە وشە واتای خۆی بەتەواوی لەدەست بدات. وەکوو:
کەر
کەڕ
یەکەمی بە واتای گوێدرێژە 🫏 و دووەمی بە واتای کەسێک کە گوێی نابیسێت و کێشەی بیستنی هەیە. هەروەها دەبێت بزانین کە هەر وشەیەک کە بە دەنگی "ر" دەست پێ بکات، دەبێت بە پیتی "ڕ" بینووسین.
ڕ:
راز 👈 ڕاز
رُخصَت 👈 ڕۆخسەت
رُستَم 👈 ڕۆستەم
کەواتە ئەمە👈ڕ لەگەڵ ئەمە👈ر کە فارسیدا هەیە جیاوازە:
آخَر 👈 ئاخەر
مَرد 👈 مەرد
سَرد 👈 سەرد

١١_ ڵ
پیتی "ڵ"ێی قەڵەو لە زمانی فارسیدا نییە و وەکوو پیتی "LL" لە زمانی ئینگلیسی لە وەشەگەلێک وەک HELLOیە.
ئەم پیتە لە زمانی کوردیدا ڕۆڵێکی زۆر بەرچاوی هەیە و ئەگەر ڕەچاو نەکرێت، لەوانەیە وشە واتای خۆی بەتەواوی لەدەست بدات. وەکوو:
چڵ
چل
یەکەمی بە واتای لقی دار و دووەمی ژمارەیە.(٤٠)
میناک بۆ پیتی ڵ:
وڵات، دڵ، کەڵ، ماڵ، خاڵۆ، هەڵۆ

میناک بۆ پیتی ل:
لیوان 👈 لیوان
لاک 👈 لاک
گُلابی 👈  گۆلابی

کەواتە ئەمە👈ڵ لەگەڵ ئەمە👈ل جیاوازن.

١٢_ ڤ
ئەم پیتە لە زمانی فارسیدا هەر بە شێوەی "و" دەنووسرێت، بەڵام لە زمانی ئینگلیسیدا هاوتای ئەم پیتەیە👈V.
بۆ میناک:
بڤە، حەڤدە(١٧)، گۆڤار، تاڤگە، بزاڤ

١٣_ و
کورتەبزوێنی "و" کە نووسینی هەروەک فارسییە وەکوو بێژەی "و" لە وشەگەلی 👈 کوڕ، کورد، شوردن...

١٤_ وو
ئەم پیتە کە واوی جووتی پێ دەگوترێت، دەنگی کێشراوەی پیتی "و"یە و لە کاتی وێژەدا دەکێشرێتەوە و لێوەکانمان کۆ دەبنەوە. وەکوو:
سوور، پوور، موو، کوورە، دوو، بوو، سەرکەوتوو...

١٥_ پیتەکانی دیکەی زمانی کوردی
پیتەکانی دیکە ( ب - پ - ج - چ - ح - خ - د - ژ - ش - ع - غ - ف - ق - ک - گ - م - ن - هـ - ی) بەکارهێنانیان وەکوو زمانی فارسییە و هیچ جیاوازییەکیان نییە.


🔴 تێبینی
ئەگەر ئەم فێرکارییە دوو جار بەجوانی بخوێننەوە، تەواو دەتوانن بە زمانی کوردی بنووسن. هەندێک خاڵی دیکەی ڕێنووس و ڕێزمان هەنە کە دەتوانن بە بەشداریکردن و ڕاهێنان لە کۆڕی فێرگەکەمان فێریان بن. 🔵


زمان، کۆڵەکەی هەموو نەتەوەیەکە!✋

نووسین✍:حەسەن مووسازادە

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊
@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

شەوچلە (شەوی یەلدا)، درێژترین شەوی ساڵتان لێ پیرۆز بێت!

لە سەرەتای پاییزەوە هەتا ئەمڕۆ شەوگار درێژتر و درێژتر بووەتەوە و ڕۆژگار کورتتر بووەتەوە.

ئەمشەو درێژترین شەوی ساڵە، لە بەیانییەوە ڕۆژگار بەرەو درێژی دەڕوات و شەوگار کورتتر دەبێتەوە هەتا دەگاتە بەهار، ئەو کاتە شەو و ڕۆژ وەک یەک درێژ دەبن.

ئەمشەو کە درێژترین شەوە و بە یەلدا ناسراوە لای کورد پێی وتراوە "شەوی چلە" یان "شەوچلە". خەڵک هەر لە کۆنەوە لەم شەوە لە دەوری یەک کۆ بوونەتەوە و بە خواردنی هەندێ میوەی وەک هەنار و شووتی و ... و قسەی خۆش، درێژترین شەوی ساڵیان تێپەڕ کردووە.

شەوچلەتان لێ پیرۆز بێت! 🌹

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

شەوزستان، شەوچلە (یەلدا)
ئیمڕۆ ٣٠ی مانگی سەرماوەزە، دوا ڕۆژی پاییزە.
سبەینێ زستان دەست پێ دەکات. ئیمشەو درێژترین شەوی ساڵە.
ئەم شەوە ناوی جۆربەجۆری هەیە. لە کوردەواری لە کۆندا پێی وتراوە "شەوزستان" یان "شەوچلە".
هەرەها وشەی "یەلدا"ش کە لە ئێراندا باوە لە زمانی کوریدا بەکار هێنراوە.
نالی کاتێک دووریی یارەکەی ئازاری دەدات و وەک شەوێکی ئەنگوستەچاو و تاریک و درێژە بۆی کە هەر تەواوبوونی نییە، بە "یەلدا" دەیچوێنێت:
شەوی یەلدایە، یا دەیجوورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ بێنوورە ئەمشەو؟!
***
حەسەن زیرەک لە گۆرانیی "چاوت جوانە لەیلا"دا ئاماژە بە "شەوزستان" دەکات:
ئەمشەو شەوزستانە، بەفران گرد کۆڵانە
ئەمشەو شەوزستانە. بەفران گرد کۆڵانە
یاری من زۆر جوانە بۆ تۆ مردم لەیلا
چاوت جوانە لەیلا ...
لەم بەستەردا گوێ لە گۆرانییەکەی حەسەن زیرەک بگرن:
https://www.youtube.com/watch?v=vxOpAHXe27Y
لەم بەستەرەدا گوێ شیعرەکەی نالی بگرن بە دەنگی کاک ناسری سینا:
https://soundcloud.com/dana-57/hq2ihpz8tmwu...
ئەم شەوە لای زۆر کەس بووە بە نەریتێکی خۆش و جوان، پێکەوە کۆ دەبنەوە و شیعر دەخوێنن و شەوچەرە دەخۆن و شەوە تاریکەکەی ساڵ بەو جۆرە بەڕێ دەکەن.
شەوزستان، شەوچلە (یەلدا) لە هەموو لایەک پیرۆز بێت.
***
/channel/diyakohashemi

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ لێم کەوت = ازم افتاد

⚜ وێم کەوت، لێم درا، پێم کەوت = بە من خورد، بهم برخورد

⚜ گەڵای داران = برگ درختان

⚜ هەڵاڵە = شقایق

⚜ هاروژاندن، هێژاندن = برانگیختن

⚜ هاندان = تشویق کردن

⚜ هاندەر = مشوق

⚜ گەڵاڕێزان = برگ ریزان

⚜ هاندراو = تشویق شدە

⚜ چەماندن، دانەوان = دولا شدن، خم شدن

⚜ نەوی، نزم = ارتفاع پایین

⚜ گرینگیپێدان، گرنگیپێدان = اهمیت دادن

⚜ بەگشتی، بەیەکجاری = درمجموع

⚜ بەرە = جبهە

⚜ لادیمەن = پروفایل

⚜ جلشۆر = لباسشویی

⚜ هێنانەبەرچاو = تجسم

⚜ باری = بارید

⚜ باریوە = باریدە

⚜ لوولاک = ساق

⚜ گۆزینگ = قوزک

⚜ لاچک، لاسک = ساقە

⚜ کاسەسەر، قاپێلکەسەر، کاپۆڵ = جمجمە

⚜ قین، ڕگ، ڕق = کینە

⚜ لاسار = لجباز

⚜ لاساری = لجبازی

⚜ قاپۆرک، ئێسکەپەیکەر = استخوانبندی

⚜ لاجانگ = شقیقە

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

گوڵمیخ، بزمارێکی گەورەی ئاسنی یان دارییە، کە دەخرێتە نێو زەوییەوە بۆ بەستنەوەی ئاژەڵەکان، ڕاگرتنی چادر و... هیتر.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: سنگ، گوڵمیخ، گوڵمێخ، گۆڵمێخ، گۆڵمیخ، مێخ، مێختەوێڵە، مێختەوڵە، مێخزنجیر، مێخسک، مێخسکە


۱- تەلەمیخ: لە سەڵماس «تەلەمیخ»ی پێ دەوترێت.

۲- گوڵمیخ: لە بۆکان، پیرانشار، شنۆ، قەزوین و مەهاباد «گوڵمیخ»ی پێ دەوترێت.

۳- گوڵمێخ: لە بانە، بۆکان، سەردەشت و سەقز «گوڵمێخ»ی پێ دەوترێت.

۴- گۆڵمیخ: لە خۆڕەماوا و سەقز «گۆڵمیخ»ی پێ دەوترێت.

۵- مێخ: لە سلێمانی «مێخ»ی پێ دەوترێت.

۶- مێختەوێڵە: لە سنە، کامێران و کرماشان «مێختەوێڵە»ی پێ دەوترێت.

۷- مێختەوڵە: لە دێولان «مێختەوڵە»ی پێ دەوترێت.

۸- مێخزنجیر: لە سەقز «مێخزنجیر»یشی پێ دەوترێت.

۹- مێخسک، سنگ: لە بۆکان «مێخسک» و «سنگ»یشی پێ دەوترێت.

۱۰- مێخسکە: لە کامێران «مێخسکە»شی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

پشتوێن یان شاڵ، پارچەیەکی باریکە بەدرێژاییی ۲ تا ۵ میتر و یان زیاتر، کە شێوازی جۆراوجۆری هەیە و لەسەر جلوبەرگی کوردی لە کەمەر دەبەسترێت.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: بژدێن، بیبن، پژوێن، پشتوێن، پشتۆن، پشتێن، پشتێند، چیت، شال، شاڵ، شیتک


۱- بژدێن، چیت: لە هەولێر «بژدێن» و «چیت»ی پێ دەوترێت.

۲- بیبن: لە پاوە «بیبن»ی پێ دەوترێت.

۳- پژوێن: لە دەوروبەری ڕەوانسەر و جوانڕۆ «پژوێن»ی پێ دەوترێت.

۴- پشتوێن: لە بانە، جوانڕۆ، سنە، سەقز، کامێران، کرماشان و مەریوان «پشتوێن»ی پێ دەوترێت.

۵- پشتۆن: لە بەشێکی موکریان «پشتۆن»یشی پێ دەوترێت.

۶- پشتێن: لە بانە، بۆکان، سلێمانی، کامێران و مەهاباد «پشتێن»ی پێ دەوترێت.

۷- پشتێند: لە بۆکان، پیرانشار، سەردەشت، شنۆ و مەهاباد «پشتێند»ی پێ دەوترێت.

۸- شال، شاڵ: لە سنە، دێولان، کامێران و کرماشان «شاڵ» و لە سەڵماس «شال»ی پێ دەوترێت.

۹- شیتک: لە دهۆک «شیتک»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟢بۆ فێربوونی ڕێنووسی زمانی کوردی، لە کۆڕی "وشەی کوردی" لەگەڵمان بن.👇👇
🟢@koriwiseykurdi

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ڕۆژەکان لە زمانی کوردیدا، سێ ڕۆژی ڕابردوو، ئەمڕۆ تا دوو ڕۆژی داهاتوو:


سێ ڕۆژی ڕابردوو: بترپێرێ، بسرپێرێ، بەترپێرێ، بەسترپێرەکە، بەسترپێرێ، بەسرپێرێ، پەراوەرێ، پەسپیرنە، پەسپێرەکە، پەسترپێرەکە، پەسرپێرەکە

دوو ڕۆژی ڕابردوو: پەرێ، پیرنە، پێرەکە، پێرێ، پێرێکە

یەک ڕۆژی ڕابردوو: دونێ، دویکە، دوێکە، دوێنە، دوێنەکە، دوێنێ، دوێنێکە، دۆینێ، دووهی، هێزی

ئەمڕۆ: ئارۆ، ئەوڕۆ، ئیمرووژ، ئیمڕۆ، ئیمڕوو، ئێمڕوو

یەک ڕۆژی داهاتوو: بەیانی، دەمسوو، سبحا، سەبا، سبەی، سبەینێ، سبحەینێ، سبەهی، سپەی، سپەینێ، سپحەینێ، سەیزوو، سوێ، سۆح، سۆزی، شەوسۆ، شەوسوو

دوو ڕۆژی داهاتوو: پێرێ(کوردیی هەورامی)، پەروەنێ، دووبەیانی، دووسارە، دووسەرە، دووسبەی، دووسپەی، دووسوێ، دووسۆ، دووسووح

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

مراوی، بە دەستەیەک پەلەوەر دەوترێت کە ھەم خۆماڵی و ھەم ھەردییان ھەیە. جۆرە خۆماڵییەکەی ناتوانێت بفڕێت. بەگشتی مراوی بچووکتر و ملیان کورتترە لە قوو و قاز کە ئەندامی یەک خێزانن.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: سۆنە، سوونە، مامرئاوی، مراوی، وەردەک


۱- سۆنە: لە جوانڕۆ، دێولان، سلێمانی، سەقز و کامێران «سۆنە»ی پێ دەوترێت.

۲- سوونە، مامرئاوی: لە سەرپێڵی زەهاو و کرماشان «سوونە» و «مامرئاوی»ی پێ دەوترێت. لە دێولان «سوونە»ی پێ دەوترێت.

۳- مراوی: لە بانە، بۆکان، پیرانشار، سەردەشت، سەقز، شنۆ، کرماشان، مەهاباد و هەولێر «مراوی» پێ دەوترێت.

۴- وەردەک: لە کورمانجیدا «وەردەک»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ملیوان، بەدەوری گەردن دەبەسترێت یان بە ملی کراس و جلوبەرگەوە دەدوورێت. لە ڕابردوودا هەم بۆ جوانی بەکار دەهات هەم بە شێوەیەکی تایبەت وەکوو زرێ بۆ پاراستنی مل دەیانپۆشی. لە سەرانسەر جیهان و لە شارستانییەتە کۆنەکاندا ملیوان بە شێوەی جۆراوجۆر هەبووە.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: بەرۆک، ملوانکێ، ملیوان، یەخە، یەخێ، یەقە، یێخە


۱- بەرۆک: لە مەریوان «بەرۆک»ی پێ دەوترێت.

۲- ملوانکێ، یەخێ: لە پاوە «ملوانکێ» و «یەخێ»ی پێ دەوترێت.

۳- ملیوان: لە بۆکان، جوانڕۆ، دێولان، سنە، سەقز، کامێران و مەریوان «ملیوان»ی پێ دەوترێت.

۴- یەخە: لە بۆکان، جوانڕۆ، سنە، سەردەشت، سەقز، قەزوین، کامێران، کرماشان، مەریوان و مەهاباد «یەخە»ی پێ دەوترێت.

۵- یەقە: لە پیرانشار، دێولان، سنە، سەردەشت، سەقز، شنۆ، کامێران و هەولێر «یەقە»ی پێ دەوترێت.

۶- یێخە: لە سەردەشت و مەهاباد «یێخە»شی پێ دەوترێت.

۷- یەخێ: لە پاوە و دەوروبەری «یەخێ»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…
Subscribe to a channel