🟧 بێوەژن
ئەو وشەیەی بە ناخی مێژوودا شۆڕ بووەتەوە.
بێوەژن واتە ژنێک کە شوی نەماوە. ژنێک کە مێردی مردووە.
بێوهژن یهکێکه لهو وشه کوردییانهی که مێژوویهکی یهکجار کۆنیان له زمانهکهماندا ههیه. بهشێکی پێکهاته بنهڕهتییهکهی وشهکه، ئهمڕۆ چیی دی وهک وشهیهکی سهربهخۆ له زمانماندا بهکار نایهت. خۆشبهختانه ئهو وشهیهی مهبهستمه، (تهنیا) به لێکدراوی، له کۆمهڵێک وشهی کوردیی دیش دهبیندرێن. من دهزانم له گژ شیکردنهوه و لێکدانهوهی وشهیهکی پوکاوهی سهخت ڕاچووم. بۆ ئهوهی بتوانم خوێنهر له مهبهستم بگهیهنم، بهناچاری، جگه له (بێوهژن) لانی کهم 7 وشهی دیش شی دهکهمهوه. هیوادارم پهیامهکهم گهیشتبێت و سودێکم به زمانهکهم گهیاندبێت.
وشەکە لێکدراوە بە شێوەی (بێ + ھو + ژن)، بێ: واتە بەبێ. پارتیکلێکە بە واتای "جیا لە، جگە لە، جیاکردنەوەی شتێک" دەگەیەنێت. نەبوونی شتێک دەخاتە ڕوو. ئاماژە بۆ شتێک دەکات کە لەگەڵدا نییە. ئاماژەشە بۆ نەبوونی شتێک. وەک: "بێتۆ، بێبەر، بێبار، بێبارانی، بێژن، بێماڵ" ھەمان پارتیکل، بە ھەمان واتاوە، لە چەندان زمانی دیی دەستەخوشک دەبیندرێت. لە پەھلەوی be، بێ ھەروەھا ape، ئەپێ ھەمانە. لە فارسی بێ وەک پارتیکلێکی سەربەخۆ نەماوە، بەڵام بە لێکدراوی لەسەر وشە (بی-)دەبیندرێت. لە زمانە سلاڤییەکاندا: ڕووسی. مەکەدۆنی. سێربی. ئوکراینی. چیکی. پۆلۆنی. سلۆڤاکی bez، بێز واتا بێ. لە لێتیش ھەمان bez، بێز واتا بێ. لە لیتاوی be، بێ واتا بێ. ئەلبانی pa، پا واتا بێ. لە بەنگالی و ھیندی bina، بی - نە واتا بێ. بەبێ. (ھو) واتا پیاو. مرۆڤ. سەیری لێکدانهوه و بهراوردکارییهکانمان بۆ وشەی (ھو) بکه، کە لە خوارەوەدا لێی دواوم. بۆ ئەوەی بابەتەکە، ھەندەی دی درێژ نەبێتەوە، خۆم لە کاری بەراوردکاریی وشەی ژن دەپارێزم.
پێش ئهوهی بگهڕێینهوه سهر (هو)، سەرنج لە وشەی بێوەژن، لە زمانە خزمەکان، یان هیندۆروپیهکانی دی بدە و توخمە ھاوبەشەکەی نێوانیان بدۆزەوە: لە سانسکریتیدا بێوەژن بریتیە لە vidhava ڤیدھاڤە یان ( ڤید + ھاڤ + ە ) کە دەبێتە ( ھاڤ ) نەماو. لاتینی vidua، ڤیدوە ھەمان شت. لە پروێسی viddawa، ڤیدداوە ھەمان شتە. لە ئەنگلۆساکسۆنی widewe، ویدێوێ ھەمان شتە. لە ئینگلیزیدا widow، ویدۆو ھەمان. بە ئەلمانی دەگوترێت witwe witti. لە گۆتیدا widuwo، ویدووۆ ھەمان. وەک دەبینین لەو ناوانەی سەرەوەدا، لە ھەموویاندا، وشەی ھاوبەشی ( ھو، وۆو، وی، وە ئەوو، ھاڤ ) ھەیە، کە واتای "پیاو، مێرد، شو" دەگەیەنێت.
ئەوەی جێگای سەرنجە، ئەوەیە کە بۆ پیاوانی بێژن، لەو زمانانەدا، وشەیەکی ھاوبەش و ھاوڕەگ نییە. ئەمەش نیشانەیەکی دیاری ژێرڕکێفبوونی ژنانە، لە کۆمەڵگای زووی باوکسالارانەی ھیندۆروپیدا. بۆ تێگەیشتنی باشتری ھو، وەک ناوێکی کۆن بۆ پیاو، جگە لە وشەکە خۆی، سەیری لێکۆڵینەوەکانم بۆ وشەکانی "پیاو، بوک، وەوی، ھەوێ" بکە. له فارسییدا، (بیوه)، ههروهها بیوه زهن به ههمان واتا ههیه. من گومانم وایه که له کوردیان وهرگرتووه، چونکه وشهکه، وهک له کوردی دهریدهخهم که له زۆر وشهی دیدا، هاوشێوهی ههیه، له فارسی تهنیا و دابڕاوه. ئێستا با بزانین چۆن (هو) واتا پیاو؟
ئەم بابەتە درێژەی هەیە...
نووسین: م. شاسوار هەرشەمی
هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
🟧 ھەنەزا
بریتییە لە منداڵی پیاوێک، لە ژنێکی دی، جیا لەو ژنەی کە ئێستا لەگەڵی دەژیێت. واتە ھەنەزا منداڵی مێردی ژنن، بهڵام لە ژنێکی دی.
وشەکە لێکدراوە و لە (ھە + ن +زا ) پێک هاتووە. وشەی "ھە" واتە پیاو. وشەکە ھەمانە کە لە لاتینی بە (ھومان) ھاتووە و لە ئینگلیزی بە ھیومان گۆ دەکرێت. ھەمان وشە لە کوردی، ھەر بە واتای پیاو، لە گەلێک وشەی لێکدراوی کۆندا دەناسرێنەوە. بۆ زانیاریی پتر، سەیری ھو- بکە له سهرهوه. ھەروەھا ھەندێک لە وشەکانی دی، وەک پیاو، بێوەژن، بووک و وەوی. وشەی "-ن" ئامرازێکی پوکاوەیە و لە ھەندێک زاراوەدا، (بەتایبەت لە ناوچەکانی ھەریر- سۆران- ڕواندز)، وەک جێناوی لکاو، بۆ کەسی یەکەمی کۆ (- مان)، ھێشتا بەکار دێت. وەک: لەجیاتی کارمان = کارن. کوڕمان = کوڕن. یان بارمان کرد = بارن کرد.
جێناوەکە لە ھەندێک وشەی مێژوییی کۆنیش دەناسرێتەوە. ھەرچی وشەی "زا"یە، ئەوا لە ڕەگی (زان) ھاتووە. واتە منداڵبوون. بەچکەبوون. وشەکە دوای لادانی "ن"ی چاوگەکەی بە شێوەی ( زا - ) دەمێنێتەوە. لە ڕەگی وشەی PIE ی su- , سو- ھاتووە، بە ھەمان واتای زا + ن، یان لەدایکبوونی منداڵ. زبانە ئێرانییەکان، بەتەنیا واتای وشەکەیان وەکوو خۆی ھێشتووەتەوە. لە پەھلەوی zayişn، زاییشن واتا زان. ھەروەھا zatan، زاتەن و zahitan، زاھیتەن ھەر واتا زان، زایین. لە فارسی زاییدەن. زایمان. ھەروەک وشەی گرێکی zoon، زوون بە واتای گیانەوەر، خزمایەتیی لەگەڵ زان ھەیە. وشەکانی زولۆگی و zoo، زوو بۆ باغی گیانەوەران، لەو وشە گرێکییەوە ھاتوون. لە زبانەکانی دیش، ھەمان وشە بە فراوانی ماوەتەوە، بەڵام بە واتای کوڕ یان کوڕی ئەو دایک و باوکەی، منداڵەکەیان ھەیە. بەم جۆرە واتای بنەڕەتیی (ھەنەزا)، بریتی بووە لە (پیاو-مان زا)، یان ئەو منداڵانەی زاوی پیاومانن و، لە پیاومانن.
نووسین: م. شاسوار هەرشەمی
هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
🟧 بووک
بە واتای کچێک دێت، کە تازە شوو دەکات. ژنێک کە شوی بە کوڕی ماڵێک کردووە و دەبێتە بووکی ئەو ماڵە.
ناوەکە لێکدراوە. لەپێشدا دەنگی (- ک) ی دواوەی وشەکە، ھەروەک لە ناوە کۆنە کوردییەکانی تریش دەبینرێت، نیشانەی ناسینەوەی ناوە، کە ئەمڕۆ لە زمانی ھاوچەرخی کوردیدا، بووەتە (- ە کە). کەواتە وشەی بووک، لە بنەڕەتدا بریتی بووە لە (بە + ھو + ک)، واتا کەسێکی بە"ھو" یان بە"پیاو"، ئەمەش پێناسەیەکی گونجاوی کچێکە، کە بۆ جاری یەکەم دەبێتە خاوەنی پیاوی خۆی.
(ھو) ناوێکی زۆر کۆنە بۆ پیاو , کە لە لاتینیش بە شێوەی (ھو- مان) ھەبووە.
بۆ ناسینەوەی باشتری وشەی "ھو" وەک ناو بۆ پیاو، بەجیا سەیری وشەکانی "ھو، بێوەژن، ھەوێ، وەوی، پیاو" بکە. چەندان وشەی کوردیی تریش، لە بووک دروست کراون وەک نەوبووک. بووکانێ. بووکۆکە. بووکەڵە. بووکێ (بۆ بانگلێکردن).
بەبووکچوون، بەبووکبردن، بەربووک.
مامۆستا "نالی" دەڵێت:
"کانی دەزێن بە ئاو و درەخت ئاوسن بە با
شاییی بەهارە، بولبولە داماد و غونچە بووک".
نووسین: م. شاسوار هەرشەمی
هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
🟧 "گوێزەبانە"
کردارێکی ئایینی و تایبەتە کە لە چوارچێوەی قوربانیکردن بۆ منداڵ بەکار دەهێندرێت، بە فارسی و عەرەبی، دەبێتە: (عقیقە).
هەرچەند چەشنەیاریەکی منداڵانەش هەر بەم ناوەوە هەیە.
کورتەباسێک لەسەر "گوێزەبانە".
ئەوکات ئێمە منداڵ بووین، لە ناوچەی مەنگوڕایەتی، بۆ هەموو ڕەگەز و تەمەنەکان، کایە و یاریی تایبەت هەبوو.
بۆ منداڵان: دەوردەورێنە، مەڕمەڕێن، هەلووکێن، مەزرەقێنە، خۆشارۆکێن، گوێزەبانە و هتد.
🟡 گوێزەبانە کەی دەکرا؟
هەر ژنێک منداڵی دەبوو، منداڵان بۆ "گوێزەبانە"، خۆیان ئامادە دەکرد.
هەڵبەت پێش ئەوەی ژنەکە، منداڵەکەی ببێ، ئەگەر کاتی بەهار یان هاوین با، مارێک لە دێی کوژرابا، مارە کوژراوەکەیان بە دارێک هەڵداویشت! ئەگەر پشتی مارەکە دیار با، ئەوە نیشانەی کوڕ بوو! ئەگەر زگی مارەکە دیار با، ئەوە کچ بوو!
هەڵبەت ئەوە تەنیا نەرتی ژنانی ئەودەم بوو، مەرج نەبوو حەتمەن وا بێت!
ئەو ژنەی منداڵی دەبوو، "مامان"، هەواڵی منداڵبوونەکەی لەنێو دێیەکەدا بڵاو دەکردەوە!
منداڵەکانی گەڕەک پێکەوە ڕیز دەبوون، لەسەر کولانەی ئەو ماڵە هاواریان دەکرد و دەیانگوت هەرچی خوا داویەتی بە دایک و باب گەورە بێ!
لە وەڵامدا کەسێک دەهات، یان گوێز یان شیرنەمەنی و بسکەویتی دەدا بە منداڵەکان!
جاری وا هەبوو، خاوەنماڵەکان نەیاندەویست گوێزەبانە بدەن بە منداڵان، منداڵان کیسەڵێکیان بە گوێی سوانەدا هەڵواسیوە و خاوەنماڵەکەیان ناچار دەکرد گوێزەبانەیان بداتێ بۆ ئەوەی ئابڕوویان نەچێ لەنێو دێیەکەدا و لە ترسی ئەوەی کە خەڵکیش پێیان نەڵێن: "ماڵە کیسەڵی لە دێ بار دەکات".
عەبدوڵڵا وەیسی ✍
هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
قژ بە تووکی سەری دەڵێن.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: قژ، پرچ، موو، زوڵف، قژێ، موێ.
١- قژ: لە بانە، کامێران، سنە، بۆکان، سلێمانی، مەهاباد، دێولان، بۆکان، خانێ، شنۆ، سەقز، نەغەدە و دیواندرە «قژ»ی پێ دەوترێت.
٢- پرچ: لە کامێران، هەولێر، مەهاباد، نەغەدە، سەڵماس «پرچ»ی پێ دەوترێت.
٣- موو: لە سنە «موو»ی پێ دەوترێت.
٤- زوڵف: لە سلێمانی، هەولێر و مەهاباد «زوڵف»ی پێ دەوترێت.
٥- قژێ: لە پاوە «قژێ»ی پێ دەوترێت.
٦- موێ: لە پاوە «موێ»ی پێ دەوترێت.
#ئەندامی_جەستە
@wisenameyeji
واتای هەندێک لەو وشانەی کە بۆ فێربوونی ئەلفبێی زمانی کوردی وا باشترە کە بیانزانین: 👇👇👇👇
🔵تەختەکلیل👈کیبورد
🔵وانە👈درس
🔵مامۆستا، وانەبێژ👈معلم، مدرّس
🔵فێرخواز👈دانش آموز، خواهانِ یادگیری
🔵فێرگە👈محل آموزش
🔵ئەلفبێ👈الفبا
🔵ڕێنووس👈رسمالخط
🔵ڕێزمان👈قواعد
🔵بێژە👈تلفظ
🔵دەنگ👈صدا
🔵پیت👈حرف
🔵بڕگە👈هجا
🔵وشە👈کلمە
🔵ڕستە👈جملە
🔵دێڕ👈سطر
🔵دەق👈متن
🔵لاپەڕە👈صفحە
🔵پێنووس👈مداد
🔵تێنووس👈دفتر
🔵پەڕتووک👈کتاب
🔵نامیلکە👈جزوه
🔵گۆڤار👈مجلە
🔵وەڵام👈جواب
🔵پرس،پرسیار👈سٶال،پرسش
🔵خشتە👈جدول
🔵هاوبەش👈مشترک
🔵واتا👈معنی
🔵واتە👈یعنی
🔵پۆل👈کلاس
🔵ڕاهێنان👈تمرین
🔵سەرەتا👈ابتدا
🔵ناوەڕاست👈وسط
🔵کۆتایی👈پایان
🔵نێوان👈مابِین
🔵جیاوازی👈تفاوت
🔵تایبەت👈خاص
🔵تایبەتمەندی👈ویژگی
🔵سرنج👈توجە
🔵بریتی👈شامل
🔵شرۆڤە👈توضیح
🔵گرنگ،گرینگ👈مهم
🔵هێما👈علامت
🔵بەدەگمەن👈بەندرت
🔵سەربەخۆ👈مستقل
معنی تعدادی از کلماتی کە برای یادگیری الفبای زبان کوردی بهتر است کە بدانیم: 👆👆👆👆
زمان، کۆڵەکەی هەموو نەتەوەیەکە! ✋
✍نووسین: حەسەن مووسازادە
لەگەڵمان بن لە👇👇👇👇
🆔 @kurdistaniyekan کۆڕی فێرگە
🆔 @kurdistaniyekan2 کەناڵی فێرگە
مامۆستا "عەلی زەندی" گۆرانیبێژی ناوداری کورد، کۆچی دواییی کرد.
ڕۆحی شاد و یادی هەرمان بێت. 🖤
سڵاو و ڕێز کوردستانیانی ئازیز و بەڕێز!
تکایە بۆ پشتیوانی لە ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی دوو هاونیشتمانیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆ مانەوەیان لە سوید پێویستیان بە پشتیوانیی هەمووانە، لە ڕێگەی ئەم بەستەر(لینک)ـەی خوارەوە، داواکارییەکە واژۆ بکەن.
🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن:
🟢 https://chng.it/dzGVVyfvsz
بەداخەوە ئەم دوو نەتەوەخوازە کوردە، بە بڕیاری نادادپەروەرانەی دادگای کۆچی سوید، ئەگەری هەیە بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران) دیپۆڕت بکرێنەوە و ژیانیان بکەوێتە مەترسی.
ئێمە لێرەوە داواکارین کە ئەم داواکارییە واژۆ بکەن هەتا ئەم دوو هاونیشتمانییە تێکۆشەرە لەم قۆناغە ئەستەمەی ژیانیان تێ پەڕن و هەروەها دواکارییەکەی دیکە کە هەیە، بەستەری ئەم ماڵپەڕە لە هەرچی شوێنە بڵاوی بکەنەوە کە هەتا چەند ڕۆژی داهاتوو، پێویستە چەند هەزار واژۆ کۆ بکرێتەوە.
🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن:
🟢 https://chng.it/dzGVVyfvsz
[ئەو هاوڕێیانەی کە کاناڵ یان پێگەیەکیان هەیە کە بینەری زۆری هەیە، ئەم ڕاگەیاندراوە بڵاو بکەنەوە.]
@wiseykurdi1
داواکاری و ڕێنوێنییەکانی "ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار" بۆ ڕۆژی سێزدەبەدەر!
هاووڵاتییانی بەڕێز:
وێڕای پیرۆزباییی دووبارەی نەورۆز و ساڵی تازە و نوێبوونەوەی سروشت، هەرچەند ڕۆژی سێزدەبەدەری ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ مانگی ڕەمەزان و ڕەنگە خەڵکێکی کەمتر سەردانی سرووشت بکەن، بەڵام بەم حاڵەش ڕۆژی سێزدەبەدەر ڕۆژێکی تایبەتە و سرووشت لەو ڕۆژەدا خانەخوێی زۆرینەی خەڵک دەبێ، بە پێویستمان زانی ئەرکەکانمان بەرانبەر بە سرووشت وەبیر بێنینەوە و بۆ ڕێزلێنان و پاراستنی ژینگە، ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەین:
1. لە فڕێدانی زبڵ و پاشماوەکان خۆ بپارێزین، بەتایبەت ئەو پاشماوانەی کە مەترسیی جیددییان هەیە بۆ ژینگە وەکوو نایلۆن و شووشە، پێویستە یان لە شوێنێکی گونجاو و تایبەت بە دانانی زبڵ دابنرێن یان بیانهێنینەوە ناو شار و بخرێنە نێو ستڵەکانی زبڵ.
هەتا ئەو جێیەی بۆمان دەکرێ کەڵک لە کەرەستەی سەفەری( یک بار مصرف) وەرنەگرین کە گەورەترین دژمنی ژینگەن.
2. ئاورکردنەوەی زۆر و بە فیڕۆدانی دارەکان بۆ سووتەمەنی نەگونجاوە و پێویستە لە داری ئیشک یا ئامێرە سەفەرییەکان وەکوو گازی پیکنیک کەڵک وەربگرین.
3. بە هیچ شێوەیەک ئاور دە گوێنی و دارودەوەنەکان بەرنەدەین و قڵتوبڕیان نەکەین.
4. گیانی بوونەوەر و ئاژەڵەکان بپارێزین و بە دڵێکی ئاژەڵدۆستانەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەین.
5. کانیاو و ڕووبارەکان سەرچاوەی سەرەکیی جوانیی کوردستان و گەشەی وڵاتی ئێمەن، لە تێکدان یان پیسکردنیان خۆ بپارێزین.
6. لە هەوڵی ئەوەدا بین نەک هەر ئەو ڕۆژە بەڵکوو هەموو ڕۆژەکان بە ڕووحێکی نیشتمانپەروەرانەوە سێزدەبەدەر بکەینە هەوێنی یەکگرتوویی بۆ پاراستنی ژینگەی ئەم نیشتمانە.
ئاواتەخوازین بە خاوێنڕاگرتنی ژینگە کلتووری ڕێزگرتن و پاراستنی، فێری منداڵەکانمان بکەین.
ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
12ی خاکەلێوەی 2724ی کوردی.
@jinge_piranshar_ngo
🌱🌾🌺 ئینستاگڕام , تێلێگڕام
☘ ڕۆژی سروشت:
ڕۆژی ١٣ی خاکەلێوەی هەموو ساڵێک، وەکوو ڕۆژی سروشت ناو نراوە و خەڵک بۆ یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە دەچنە سەیرانگاکان و ئەو ڕۆژە لە سروشتدا بەسەر دەبن. لەو ڕۆژەدا ئەرکی گرینگی پاراستنی سروشتمان لە سەرشانە و نابێ بە بیانووی ئەوەی بەڵێین تەنیا ڕۆژێکە، سروشت بە زبڵ و پاشماوەی خواردنەکان پیس بکەین و ڕوخساری جوانی سروشت و دارستانەکان ناشیرین بکەین. دەبێ لەم ڕۆژەدا زۆر زۆر ئاگامان لە سروشت بێت و بیپارێزین.
بە ناوی ئاوەز و تێفکرین!
ئەمڕۆ ١٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، دەستپێکی دامەزرانی کۆڕەکەمانە و دەست بە فێرکاریی زمانی کوردی دەکەین.
بەو هیوایە کە سوودی بۆ کورد و بۆ کوردستان هەبێت.
تکایە هاوڕێکانتان بانگهێشت بکەن🙏🌹
■ بەستەری کۆڕ ( فێرگەی کوردستان ) :
/channel/+bKK5McF6MVwyOTBk
سڵاو و ڕێز کوردستانیانی ئازیز و بەڕێز!
تکایە بۆ پشتیوانی لە ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی دوو هاونیشتمانیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆ مانەوەیان لە سوید پێویستیان بە پشتیوانیی هەمووانە، لە ڕێگەی ئەم بەستەر(لینک)ـەی خوارەوە، داواکارییەکە واژۆ بکەن.
🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن:
🟢 https://chng.it/dzGVVyfvsz
بەداخەوە ئەم دوو نەتەوەخوازە کوردە، بە بڕیاری نادادپەروەرانەی دادگای کۆچی سوید، ئەگەری هەیە بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران) دیپۆڕت بکرێنەوە و ژیانیان بکەوێتە مەترسی.
ئێمە لێرەوە داواکارین کە ئەم داواکارییە واژۆ بکەن هەتا ئەم دوو هاونیشتمانییە تێکۆشەرە لەم قۆناغە ئەستەمەی ژیانیان تێ پەڕن و هەروەها دواکارییەکەی دیکە کە هەیە، بەستەری ئەم ماڵپەڕە لە هەرچی شوێنە بڵاوی بکەنەوە کە هەتا چەند ڕۆژی داهاتوو، پێویستە چەند هەزار واژۆ کۆ بکرێتەوە.
🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن:
🟢 https://chng.it/dzGVVyfvsz
[ئەو هاوڕێیانەی کە کاناڵ یان پێگەیەکیان هەیە کە بینەری زۆری هەیە، ئەم ڕاگەیاندراوە بڵاو بکەنەوە.]
@wiseykurdi1
ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی، دوو کوردی نەتەوەخوازی ڕۆژهەڵات، بۆ مانەوەیان لە سوید پێویستیان بە پاڵپشتیی ئێوەیە. تکایە بە نووسینی ناو و ئیمەیلی خۆتان ئەم داواکارییە واژۆ بکەن:
https://chng.it/dzGVVyfvsz
🟧 ھێوەر
ھەروەک دەشگوترێت ھیوەر. واتە "برای مێرد، شوبرا".
یەکێکە لە وشە کۆنەکانی ھیندۆروپی، کە بۆ خزم بەکار ھاتووە. وەک دەر دەکەوێت وشەکە لێکدراوە. لە (ھێ + وەر) پێک ھاتووە. وشەی "ھێ" ھەروەک ھو - ھەروەھا کورتەوشەکانی دی وەک (- وە. - وو. - ووێ و تەنانەت (- وی)یش)، پاشماوەی وشەیەکی دێرینن، بە واتای پیاو، ھەندێک جاریش بۆ مرۆڤ، بە ھەردوو ڕەگەزەکەی بەکار ھاتوون. ئەو وشەیە، ھەر ھەمانە کە لە لاتینییدا بە شێوەی homo، ھۆمۆ، ھەروەھا humanus، ھومانوس ماوەتەوە. وشە لاتینییەکە، لە ڕێگای شێوە گۆکردنەکەی ئینگلیزی human، ھیومان، ئەمڕۆ بووەتە وشەیەکی نێونەتەوەیی. بەتایبەت لە بواری مافەکانی مرۆڤدا (ھیومان رایت). لە فەرەنسیی کۆنیش، بە مرۆڤ گوتراوە human، ھومان. وشەکە لە بنەڕەتدا لێکدراو بووە و لە man hu-, ھو- مان پێک ھاتووە. وشەی ھو، hu ئامرازی ئاماژە بۆ کردن بووە، کە دواتر بۆ جێناو گۆڕاوە و واتا (ئەو). ئەو شێوەیەی وشەکەش، پتر لە ھەمان جێناو دەچێت، کە لە زبانە دەستەخوشکەکانی دیی ھیندۆروپی دەبیندرێت. وەک: ئینگلیزی ھی، he. سویدی ھان، han. سلاڤیی کۆن، ڕووسی و ھەندێک زبانی دیی سلاڤی، ئۆن، on . کیمیری وێلزی au، ئەو. پۆلۆنی ow، ئۆو. ھۆلەندی hij، ھیی. ئوردووە و ھیدیش. ئەمەش ھەمان جێناوی کوردیی (ئەو)ە. جێناوەکە، ئاماژەیە بۆ کەسی سێیەمی تاک. لە پەھلەوی ave، ئەڤێ. ھەروەھا oi، ئۆی واتە ئەو. لە فارسی (ئو). جێناوە کوردییەکە، بە ھۆی لارینگالبوون و مانەوەی پاشماوەی ڤاول لە پێشەوەی، لە ھاوشێوەی زمانە دەستە خوشکەکانیدا دوور کەوتووەتەوە. وشەی ھو –مان، سەردەمانێک لە زبانی کوردی و زبانە ئێرانییەکانی دیش، بۆ پیاو بەکار ھاتووە.
پاشماوەی وشەکە، لە ژمارەیەک وشەی لێکدراوی دیار و زۆر بەکارھاتووی کوردی دەبیندرێت. ئەو وشانە بە چەند شێوە گۆکردنێکی لێک نزیک ماون. بۆ ڕوونکردنەوەی پتری وشەکە، سەیری ھەریەک لە وشەکانی بێوەژن، بووک، ھەوێ، وەوی. ھەروەھا سەیری وشەی پیاو بکە. وشەی دووەمیش لە ناوی (ھێوەر) واتا پاشگری "- وەر"، ئەوا پاشگرێکە دەچێتە سەر ھەندێک سیفەت و بۆ ئەو کەسانە بەکار دێت، کە ھەڵگری سیفەتەکەن. وەک لە "کوێرەوەر، بەھرەوەر، پیلەوەر" لە لاتینی levir، لێڤیر. لە گرێکی daer، دایێر. لە سانسکریتی devar، دێڤار. لە سلاڤیی کۆنیش deveri، دێڤێری. ئەڵمانیی کۆن zeihhur، زەی ھور. بە ئەنگلۆساکسۆنی tacor، تاکۆر. لە کوردی، چەندن وشەی لێکدراویش لە ھێوەر پێک ھێنراوە. وەک: "ھێوەرژن"، بە واتای ژنی شوبرا. ھەوگیان. ھەروەک ھێوەرزا واتا منداڵی شوبرا، یان برای مێرد. تەنانەت لە ھەندێک شوێنی کوردستان، بە پیاوی بێژنیش دەگوترێت ھێوەرپیا.
نووسین: م. شاسوار هەرشەمی
هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
🟧 وەوی
لە ھەندێک زاراوەی کوردی، بە واتای بووک بەکار دێت. ھەروەک دەشگوترێت: "وێوە یان وەیوە". وەک وەیویی واتە بووکێنی، وێویی واتە بووکێتی.
دەبینین لە زمانی تاتیش، کە زمانێکی نزیک لە کوردییە و لە کەنارەکانی ڕۆژاوای دەریای خەزەر، ئاخێوەری ھەیە، بە بووک دەگوترێت ویە، بە ھەمان شێوەی وەوی. پێکهاتەی ناوەکە، لە زۆر ڕووەوە، لە پێکهاتنی وشەی بووک دەچێت. واتە نزیکەی ھەمان وشەی بووکە و بە سواوی گۆ دەکرێت. وشەکە لێکدراوە و لە (وە + وی) دروست بووە.
"وە" لە زاراوەکانی خوارووی کوردستان، ھەمان ئامرازی (بە)یە، بە واتای "پێوە، ھەبوون، لەگەڵ". ھەرچی وشەی "وی" یە، شێوەیەکی دی (ھو)ە و، واتە پیاو.
وشەی وی، ھەروەھا کورتەوشەکانی ( وە - وو - ووێ )، پاشماوەی وشەیەکی دێرینن، لە کوردی بە واتای پیاو ، ھەندێک جاریش بۆ مرۆڤ، بە ھەر دوو ڕەگەزەکەی بەکار ھاتوون. ئەو وشەیە ھەر ھەمانە کە لە لاتینیدا بە شێوەی ( homo , ھۆمۆ ) ماوەتەوە. وشە لاتینیەکە، لە ڕێگای شێوە گۆکردنەکەی ئینگلیزی human، ھیومان، ئەمڕۆ بووەتە وشەیەکی نێونەتەوەیی. بەم جۆرە "وەوی" واتای "بەپیاو" دەگەیەنێ. بۆ زانیاریی پتر و ڕوونکردنەوە باشتر، سەیری وشەکانی "ھو، بوک، بێوەژن، ھەوێ، پیاو" بکە.
نووسین: م. شاسوار هەرشەمی
هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
🟧 ھەوێ
بریتین لە دوو ژن، کە یەک مێردیان ھەیە. وشەکە لێکدراوە. لە (ھاو + وێ) پێک ھاتووە، بە واتای (ھاومێرد)، یان (ھاوپیاو). وشەی "ھەو" بریتییە لە پێشگری ناسراوی ھاو- بە واتای پێکەوە.
بەشداریکردن لە ھەمان شت. وەک: (ھاوکاری، ھاوڕێ، ھاوزێ) و تاد. ھەروەک "وێ" واتا پیاو. ئەو وشەیە، ھەر ھەمانە کە لە لاتینیدا بە شێوەی homo، ھۆمۆ، ھەروەھا humanus، ھومانوس ماوەتەوە. وشە لاتینیەکە، لە ڕێگای شێوە گۆکردنەکەی ئینگلیزی human، ھیومان، ئەمڕۆ بۆتە وشەیەکی نێونەتەوەیی. بەتایبەت لە بواری مافەکانی مرۆڤدا (ھیومان رایت). لە فەرەنسیی کۆنیش، بە مرۆڤ گوتراوە human، ھومان. وشەکە لە بنەڕەتدا لێکدراو بووە و، لە man hu-, ھو- مان پێک ھاتووە. وشەی ھو، hu ئامرازی ئاماژە بۆ کردن بووە، کە دواتر بۆ جێناو گۆڕاوە و، واتا (ئەو). ئەو شێوەیەی وشەکەش، پتر لە ھەمان جێناو دەچێت، کە لە زمانە دەستەخوشکەکانی دیی ھیندۆروپی دەبینرێت. وەک : ئینگلیزی ھی، he. سویدی ھان، han. سلاڤیی کۆن، ڕووسی و ھەندێک زمانی دی، وەکوو سلاڤی، ئۆن، on . کیمیری وێلزی au، ئەو. پۆلۆنی ow، ئۆو. ھۆلەندی hij، ھیی. ئوردو وە، و ھیدیش. ئەمەش ھەمان جێناوی کوردی (ئەو)ە. جێناوەکە، ئاماژەیە بۆ کەسی سێیەمی تاک. لە پەھلەوی ave، ئەڤێ. ھەروەھا oi، ئۆی واتا ئەو. لە فارسی (ئو). جێناوە کوردییەکە، بە ھۆی لارینگالبوون و مانەوەی پاشماوەی ڤاول لە پێشەوەی، لە ھاوشێوەی زمانە دەستەخوشکەکانیدا دوور کەوتووەتەوە. ھەمان وشە لە کوردی، ھەر بە واتای پیاو، لە گەلێک وشەی لێکدراوی کۆندا دەناسرێنەوە.
نووسین: م. شاسوار هەرشەمی
هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی
🕊@KurdiSoraniWord
بە ناوی بەدیهێنەری زانست و تێفکرین!
سڵاو و ڕێز هاونیشتمانیانی هێژا.
دوای سڕینەوەی پێگەی فێرکاریی "وشەی کوردی" کە بۆ ماوەی چوار ساڵ لە تێلێگرام و ئینستاگرام چالاک بوو، لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردییەوە، دەستپێک و دامەزراندنی فێرگەی زمانی کوردیی هێما ڕادەگەیەنین. هیوادارین هەروەک پێشتر هاوڕێ و هاوبیرمان بوون، لە فێرگەی نوێش لەگەڵمان بن و بتوانین بە بیرۆکە و هێزی زۆرترەوە خزمەت بە زمانی کوردی بکەین.
فێرگەی زمانی کوردیی هێما بەم دوو ناوونیشانەی کە لە خوارەوە نووسراوە، چالاکە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا لە ئینستاگرام چالاکی دەست پێ دەکاتەوە.
- کاناڵی "فێرگەی هێما": @fergeyhema
- کۆڕی "فێرگەی هێما": @korifergeyhema
🔴 پاڵپشتیی مامۆستا دیاکۆ هاشمی لە ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
واژۆکردنی داواکارییەک زیاترە لە تەنها کلیکێک یان واژۆکردن. کردەوەیەکی هاوپشتی و هاوسۆزییە، دەربڕینی پشتیوانیی مرۆڤە بۆ ئەوانەی خەبات بۆ دادپەروەری و ئازادی دەکەن. لە کاتێکدا دوو چالاکوانی کورد ڕووبەڕووی هەڕەشەی ڕاگواستن بۆ ئێران دەبنەوە، ئێمە ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەی ئەخلاق و مرۆڤایەتیی خۆمان دەبینەوە. بە بەرزکردنەوەی دەنگی خۆمان وەک هاودەنگی لەگەڵ ئەوان نیشان دەدەین کە خەباتیان تەنیا نییە. ئێمە لەتەنیشت ئەوانەوە وەستاوین و دەستمان تەنها واژۆ لەسەر داواکارییەک ناکات، مێژوو دەنووسێت، گۆڕانکاری دەنووسێت، پابەندبوونمان بە جیهانێکەوە دەنووسێت کە ئازادی و دادپەروەری زیاترە لە تەنها قسە.
ئەوان ڕاستین.
کوردستانییانی خۆشەویست! تکایە ئێوەش هاوکارییان بکەن.
🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن:
🟢 https://chng.it/dzGVVyfvsz
پشیلە گیاندارێکی گۆشتخۆرە کە بە دوو جۆری سەرەکیی پشیلەی ماڵی و کێوی دابەش دەبێت.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: پشیلە، پشی، کتک، پشیک، پشیکە، کتە، پشیلێ.
١- پشیلە: لە بانە، کامێران، نەغەدە، مەهاباد، هەولێر، سلێمانی، خانێ، شنۆ، سەقر، سەردەشت، نەڵاس «پشیلە»ی پێ دەوترێت.
٢- پشی: لە سنە و دێولان «پشی»ی پێ دەوترێت.
٣- کتک: لە سنە، دهۆک و هەولێر «کتک»ی پێ دەوترێت.
٤- پشیک: لە دهۆک «پشیک»ی پێ دەوترێت.
٥- پشیکە: لە شنۆ «پشیکە»ی پێ دەوترێت.
٦- کتە: لە هەورامان بەگشتی «کتە»ی پێ دەوترێت.
٧- پشیلێ: لە هەورامان بەگشتی «پشیلێ»ی پێ دەوترێت.
#ئاژەڵ
@wisenameyeji
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی,
فیلم, شێعر ،تکستی جوان،چیرۆک ،فێرکاری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ...
لێرەوە لەگەڵمان بن:👇👇👇👇🙏
🟩کۆڕی وشەی کوردی:
@koriwiseykurdi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩فێرکاریی ڕێزمانی کوردی:
@FerkariyRezmaniKurdi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩فێرگەی زمانی کوردی:
@zimanekemkurdi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩فێرگەی ڕێزمانی کوردی:
@Fergyrezmanikurdi63
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی:
@renusisaratayi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩وشەی کوردی:
@wiseykurdi1
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩وشەی کوردی:
@KurdiSoraniWord
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩پرسبڕکێ:
@pirsbirke
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩پاشەکەوتی وانەکان:
@pasekewtiwane
#چەند_وێنەیەک_تایبەت_بە_ستۆڕی
تکایە ئێوەش ئەو ستۆڕییانە هاوبەش بکەن.
هیوادارین وێڕای سێزدەبەدرێکی خۆش، لە کاتی چوون و مانەوە و هاتنەوە ژینگە بە پارێزراوی و خاوێنی بەجێ بهێڵن.
ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
@jinge_piranshar_ngo
🌱🌾🌺 ئینستاگڕام , تێلێگڕام
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی,
فیلم, شێعر ،تکستی جوان،چیرۆک ،فێرکاری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ...
لێرەوە لەگەڵمان بن:👇👇👇👇🙏
سڵاو و ڕێز کوردستانیانی ئازیز و بەڕێز!
تکایە بۆ پشتیوانی لە ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی دوو هاونیشتمانیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆ مانەوەیان لە سوید پێویستیان بە پشتیوانیی هەمووانە، لە ڕێگەی ئەم بەستەر(لینک)ـەی خوارەوە، داواکارییەکە واژۆ بکەن.
🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن:
🟢 https://chng.it/dzGVVyfvsz
بەداخەوە ئەم دوو نەتەوەخوازە کوردە، بە بڕیاری نادادپەروەرانەی دادگای کۆچی سوید، ئەگەری هەیە بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران) دیپۆڕت بکرێنەوە و ژیانیان بکەوێتە مەترسی.
ئێمە لێرەوە داواکارین کە ئەم داواکارییە واژۆ بکەن هەتا ئەم دوو هاونیشتمانییە تێکۆشەرە لەم قۆناغە ئەستەمەی ژیانیان تێ پەڕن و هەروەها دواکارییەکەی دیکە کە هەیە، بەستەری ئەم ماڵپەڕە لە هەرچی شوێنە بڵاوی بکەنەوە کە هەتا چەند ڕۆژی داهاتوو، پێویستە چەند هەزار واژۆ کۆ بکرێتەوە.
🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن:
🟢 https://chng.it/dzGVVyfvsz
[ئەو هاوڕێیانەی کە کاناڵ یان پێگەیەکیان هەیە کە بینەری زۆری هەیە، ئەم ڕاگەیاندراوە بڵاو بکەنەوە.]
@wiseykurdi1
سڵاو و ڕێز کوردستانیانی ئازیز و بەڕێز!
تکایە بۆ پشتیوانی لە ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی دوو هاونیشتمانیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆ مانەوەیان لە سوید پێویستیان بە پشتیوانیی هەمووانە، لە ڕێگەی ئەم بەستەر(لینک)ـەی خوارەوە، داواکارییەکە واژۆ بکەن.
🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن:
🟢 https://chng.it/dzGVVyfvsz
بەداخەوە ئەم دوو نەتەوەخوازە کوردە، بە بڕیاری نادادپەروەرانەی دادگای کۆچی سوید، ئەگەری هەیە بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران) دیپۆڕت بکرێنەوە و ژیانیان بکەوێتە مەترسی.
ئێمە لێرەوە داواکارین کە ئەم داواکارییە واژۆ بکەن هەتا ئەم دوو هاونیشتمانییە تێکۆشەرە لەم قۆناغە ئەستەمەی ژیانیان تێ پەڕن و هەروەها دواکارییەکەی دیکە کە هەیە، بەستەری ئەم ماڵپەڕە لە هەرچی شوێنە بڵاوی بکەنەوە کە هەتا چەند ڕۆژی داهاتوو، پێویستە چەند هەزار واژۆ کۆ بکرێتەوە.
🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن:
🟢 https://chng.it/dzGVVyfvsz
[ئەو هاوڕێیانەی کە کاناڵ یان پێگەیەکیان هەیە کە بینەری زۆری هەیە، ئەم ڕاگەیاندراوە بڵاو بکەنەوە.]
@wiseykurdi1
ڤیدیۆی شێوەی واژۆکردنی داواکاری بۆ پشتیوانی لە ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی دوو هاونیشتمانیی ڕۆژهەڵاتی کە بۆ مانەوەیان لە سوید پێویستیان بە پشتیوانیی هەمووانە.
🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن:
🟢 https://chng.it/dzGVVyfvsz
سەرەتا دەبێ بچنە سەر ماڵپەڕەکە دواتر دەبێ ئەو بەشە لێ بدەن کە لە کادرێکی سووردا (Sign this petiton) نووسراوە. دواتر کە دەچێتە پەڕەی دواتر و پێویستە ناو، پاشناو و ئیمەیلی خۆتان بنووسن و داواکارییەکە واژە بکەن. لە کۆتاییدا نامەیەک بۆ ئیمەیلەکەتان دێت و دەبێ بچنە سەر ئیمەیلی خۆتان و لەوێ دواکاریی واژۆکە قەبووڵ بکەن.
پێویستە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پتر لە چەند هەزار واژۆ کۆ بکرێتەوە هەتا ڕێگری لە بڕیاری دادگای سوید بکرێت. ئەم بەستەرە بۆ هەموو هاوڕێکاتان بنێرن.
🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن:
🟢 https://chng.it/dzGVVyfvsz
سڵاو هاوڕێیان.
کەوتووینەتە بەر کێشەیەکی گەورە لێرە لە سوید.
بە بڕیارێکی نادادپەروەرانە دەیانەوێ لە سوید بماننێرنەوە بۆ ئێران.
ژیانمان لە مەترسیدایە.
تکایە بە واژۆکردنی ئەم داوانامەیە، پاڵپشتیمان لێ بکەن.
ئەگەر بۆتان دەکرێت لە هەموو شوێنەکان بڵاوی بکەنەوە.
پێویستمان بە یارمەتییە.
پێویستمان بە واژۆکانی ئێوەیە.
ڕێز و سپاس. 🌹