#کەناڵی_وشەی_کوردی
🟥 ڕۆژژمێری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی بە PDF
http://diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/2023/03/kurdish-calendar-2723.pdf
سەرچاوە: کاناڵی فێرگەی زمانی کوردی"م. دیاکۆ هاشمی"
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
🟥 بۆ گۆڕینی ڕێکەوتی کوردی بۆ ڕێکەوتی تر:
https://www.kurdipedia.org/dateconvert.aspx?lng=1
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
زمانی كوردی زمانێكه توانای گهشهسهندنی ههیه و دهتوانێت وهڵامدهرهوهی گهلێک له زانستهكانی ئهم سهردهمه بێت. پێشتریش ڕووبهڕووی شاڵاوی فهرههنگیی دهرهكی بووه و توانای خۆی سهلماندووه.
بۆ نموونه به هاتنی ئایینەکان و بەتایبەتی ئایینی ئیسلام کۆمەڵێک وشە و چەمکی نوێ هاتنە ئاراوە، وەک:
⚜ خوا = (الله)
⚜ نێردراو = (پیغمبر)
⚜ نوێژ = (صلاة)
⚜ دهستنوێژ = (وضوء)
⚜ ڕۆژوو = (صوم)
⚜ پەسڵان = (قیامت)
⚜ پەرجوو = (معجزه)
⚜ پێشنوێژ، بەرنوێژ = (امام جماعت)
⚜ بەرماڵ = (سجاده)
⚜ بانگ = (اذان)
⚜ بەربانگ = (افطار)
⚜ پارشێو = (سحری)
⚜ بانگدەر = (موذن)
⚜ بانگخواز = (واعظ)
⚜ شوێنکەوتوو = (پیرو)
⚜ مزگەوت = (مسجد)
⚜ ڕووگە = (قبله)
⚜ دۆزەخ = (جهنم)
⚜ بەهەشت = (جنت)
⚜ سرووش = (وحی)
⚜ نزا، پاڕانەوە = (دعا)
⚜ تووک = (نفرین)
⚜ دڵاوا = (سخی)
⚜ ئایین، ئۆل = (دین)
⚜ ئایینزا = (مذهب)
⚜ بەبەزەیی = (رحیم)
⚜ ناشتن = (تدفین)
⚜ گۆڕ = (قەبر) و هتد.
له قوتابخانهكاندا سهدان وشه و زاراوهی نوێ لهدایک بوون.
به هاتنی ئایتی دهیان زاراوهی نوێ ئافرێندران كه بهباشی لهگهڵ سرشت و خووی زمانی كوردیدا دێنهوه. دەیان و سەدان زاراوە لە بوارە جۆربەجۆرە زانستییەکاندا ڕۆ نران. زمانی کوردی بە یارمەتیی پێشگر و ناوبەند و پاشگر و لێکدان بەردەوام دەتوانێت لەسەر بنەمای وشە کۆن و ڕەسەنەکانی خۆی گەشە بستێنێت و هەر کام لەوانەش دەتوانێت ببێتە بنەما بۆ زاراوەی نوێتر.
سەرچاوە: کاناڵی فێرگەی زمانی کوردی"م. دیاکۆ هاشمی"
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
چەند وشەیەک تایبەت بە مانگی ڕەمەزان
⚜ ڕۆژوو = روزە
⚜ پارشێو = سحری، سحری
⚜ بەربانگ = افطار
⚜ ڕۆژووگرتن، بەڕۆژووبوون = روزە گرفتن
⚜ بهربانگكردنهوه، ڕۆژووكردنهوه = روزه گشودن
⚜ ڕۆژووشکاندن، ڕۆژووکردنەوە، ڕۆژووخواردن = روزه شکستن
⚜ بەربانگکردن = روزه گشودن، افطار کردن
⚜ ڕۆژوونەگر، ڕۆژووخۆر = روزەخوار
⚜ ڕۆژووشكاندن، ڕۆژووخواردن، ڕۆژوونهگرتن، بهڕۆژوونهبوون = روزەخواری
⚜ ڕۆژووگر، ڕۆژووەوان، بەڕۆژوو = روزەدار
⚜ بەڕۆژووبوون، ڕۆژووەوانی = روزەداری
⚜ ڕۆژووی بندۆڵە = روزەی کلەگنجشکی
⚜ سەڵا = مناجات
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
ئاسۆیەکی تری زمانەوانی، کتێبێکی سەرچاوە بۆ هەموو ئەو کەسانەی تامەزرۆی زمانەوانیی کوردین.
نووسینی: پرۆفیسۆر وریا عومەر ئەمین:
https://drive.google.com/file/d/1clK3sJMrJvbKQIWcqIafMhVa3QlHNx1T/view
🕊@KurdiSoraniWord
🔳 شوێنی هاتنی (و) - (وو)، لە وشەدا چۆنە؟ و چۆن جیاوازی لە نێوانیاندا بکەین؟
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🟠 ئەگەر لە (سەرەتای وشە یان بڕگە) بێت، (و)، نەبزوێنە. وەک:
وڵات، وێران، وەرین، واڵا، وریا، وردە، وشک، وەرز، وتار، ورچ، وانە، وێنە، واتا...
🟡 ئەگەر لە (ناوەڕاستی بڕگەدا) بێت، (و)؛ بە دوو شێوە دەر دەکەوێت:
1⃣. لە شێوەی نەبزوێن:
شــوان، جــوان، ژوان، گــوان...
2⃣. لە شێوەی بزوێن:
کــوڕ، کــوڵ، گــوڵ، لــوڕ، کــورد، کــورت، خــوڕ، شــوڕ، گــوڕ، دوڕ...
🔴ئەگەر لە (ناوەڕاستدا) بێت و یەکێ لەم 3 پیتە (ر، ک، ن)ی بەدوادا بێت، (وو) درێژە، وەک:
▪️(ر) = ژوور، سـوور، دوور، پـوور، تـوور...
▪️(ک) = سـووک، بـووک، پـووک، تـووک...
▪️(ن) = بـوون، ڕوون، جـوون، چـوون...
🟣 هەندێک جار لە (کۆتاییی وشە و بڕگەدا) دێت و لە شێوەی نەبزوێن دەر دەکەوێت. وەک:
لێـو، سێـو، ڕاو، ئاو، خەو، ئەو، دێـو، زیـو، مێـو، شێـو، لاو، چاو، خاو...
🟢 هەندێ جار [وو]، لە (کۆتاییی وشە و بڕگەدا) دێت و بزوێنە. وەک:
مردوو، زوو، ڕوو، مـوو، فـوو، شـوو، چـوو، بـوو، دوو...
ـــــــــــــــــــــــــــــ
ئامادەکردن: ئیدریس هاشمی
🌻@renusisaratayi
#کاناڵی_وشەی_کوردی
🟥 سەرجەم ژمارەکانی گۆڤاری "کۆڕی زانیاری کورد" (١٩٧٣-٢٠٠٦ل)
سپاسی بەڕێزان، بەڕێوەبەر و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی "بنکەی ژین" دەکەین، بەتایبەت بەڕێز م. سدیق ساڵح؛ ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەکە، کە لە دەستخستنی سەرجەم ژمارەکاندا هاوکارمان بوون و هەموو فایلەکانیان بە شێوەی (PDF) بە مەبەستی بڵاوکردنەوە پێ داین. هیوادارین نموونەیان زۆر ببێت و هەر هەبن بۆ ڕاژەکردنی زیاتری زمان و کولتووری نەتەوەکەمان.
١. بەرگی ١، ساڵی ١٩٧٣،
https://drive.google.com/file/d/1MihM9kcmYuWHCADT5uvP5oOLvFX3ARmt/view?usp=sharing
٢. بەرگی ٢-١، ساڵی ١٩٧٤،
https://drive.google.com/file/d/1kU1MQrvPMuLyDmNVijS0-_ZskUKqsKKU/view?usp=sharing
٣. بەرگی ٢-٢، ساڵی ١٩٧٤،
https://drive.google.com/file/d/1InFqy2coSFj98fd2uaI6jBdkLksMi1C4/view?usp=sharing
٤. بەرگی ٣-١، ساڵی ١٩٧٥،
https://drive.google.com/file/d/1ORoRefUkJC6tWEgzYFrFL9ZSGUDqNjOk/view?usp=sharing
٥. بەرگی ٣-٢، ساڵی ١٩٧٥،
https://drive.google.com/file/d/1feydmRm5W4_eBvgURtDY9clYDryVtzCs/view?usp=share_link
٦. بەرگی ٤، ساڵی ١٩٧٦،
https://drive.google.com/file/d/10m8qnFSZ7jnz4G-LuwlJT-HvQ_TCF-kS/view?usp=sharing
٧. بەرگی ٥، ساڵی ١٩٧٧،
https://drive.google.com/file/d/18oRy0FNGMN3VK_Oznzo8AzMS5eI8sc5W/view?usp=sharing
٨. بەرگی ٦، ساڵی ١٩٧٨،
https://drive.google.com/file/d/1mHPYZ0chyWV8nfgG8_O8vCC1l7JgeJQ2/view?usp=sharing
٩. بەرگی ٧، ساڵی ١٩٨٠،
https://drive.google.com/file/d/1_416qiKbezLYOfp1pP4Vok4anMmc6Bj7/view?usp=sharing
١٠. بەرگی ٨، ساڵی ١٩٨١،
https://drive.google.com/file/d/1pCiDHVgFElkT_PsjX12YDE3Saq5tp0aX/view?usp=sharing
١١. بەرگی ٩، ساڵی ١٩٨٢،
https://drive.google.com/file/d/1gg-iRukMRbYy_S3YHxYOyNzBGEWo3Do8/view?usp=sharing
١٢. بەرگی ١٠، ساڵی ١٩٨٣،
https://drive.google.com/file/d/1FA1DlcYtnzlYRmJsAJslDqudTOoaF6vD/view?usp=sharing
١٣. بەرگی ١١، ساڵی ١٩٨٤،
https://drive.google.com/file/d/1W4ElstqgHQdi7LSSHySh2W-DDJPlyT_X/view?usp=sharing
١٤. بەرگی ١٢، ساڵی ١٩٨٥،
https://drive.google.com/file/d/1gf0gre6A5Ntnh9TI0joY9mke5SPxCtjh/view?usp=share_link
١٥. بەرگی ١٣، ساڵی ١٩٨٥،
https://drive.google.com/file/d/1VqhDZwG2n5KMLm0yDYp7PkGjG4vQpOrf/view?usp=sharing
١٦. بەرگی ١٤، ساڵی ١٩٨٦،
https://drive.google.com/file/d/1F_bpD4FFdPBfiGo03qA4Gzeicf3AINvp/view?usp=sharing
١٧. بەرگی ١٥، ساڵی ١٩٨٦،
https://drive.google.com/file/d/14O9U8_nNC5p9LN2y-BKc5hEkUtmHG9Fc/view?usp=sharing
١٨. بەرگی ١٦-١٧، ساڵی ١٩٨٧،
https://drive.google.com/file/d/1x1xmjHUHprnhwaktrnua8ydJVQrPmTJS/view?usp=sharing
١٩. بەرگی ١٨-١٩، ساڵی ١٩٨٨،
https://drive.google.com/file/d/1xlzTvEXQBZoJZb8cq-OBHcxiACKmqpxF/view?usp=sharing
٢٠. بەرگی ٢٠، ساڵی ١٩٨٩،
https://drive.google.com/file/d/15BdGRYY4E3JzNDXLZkEjxEpOXpgBfKC_/view?usp=sharing
٢١. بەرگی ٢١-٢٢، ساڵی ١٩٩٠،
https://drive.google.com/file/d/1Yp4FT2IIbf-z776i6zjEtQ2QA4-DMJZw/view?usp=sharing
٢٢. بەرگی ٢٣-٢٤، ساڵی ١٩٩٢،
https://drive.google.com/file/d/1QdFJ_g0NW1K7FNGH8awS_3l8lGjSyopO/view?usp=sharing
٢٣. بەرگی ٢٥-٢٦، ساڵی ١٩٩٤،
https://drive.google.com/file/d/1_A2Ccrz0hT1pSI3BDjBBesiDBXmh7G_f/view?usp=sharing
٢٤. بەرگی ٢٧-٢٨، ساڵی ١٩٩٨،
https://drive.google.com/file/d/1JjHl-n1GgGpGRXigBQiSqjXxdCM0zGuU/view?usp=sharing
٢٥. بەرگی ٢٩-٣٠، ساڵی ٢٠٠٢،
https://drive.google.com/file/d/1ALBYl8N1uS9IBk20c-FFStyOQQZVb0u0/view?usp=sharing
٢٦. بەرگی ٣١، ساڵی ٢٠٠٦.
https://drive.google.com/file/d/1wNore-7oEPXB2yJoMUKHwZXcGba-vBXK/view?usp=sharing
______
🕊@KurdiSoraniWord
ئاگری نەورۆز بە شاپڵیتە و پەڕۆ ناکرێتەوە
زوو ببێتە خۆڵەمێش و تینی دابمرێتەوە
ئاگری نەورۆز، بە گیان و دڵ ئەبێ وا خۆش کرێ،
گەر بەخوڕ دیجلە و فوڕاتی بێتە سەر نەکوژێتەوە
خوێنی لاوان نەوت و بەنزین بێت و بڕژێتە سەری
گڵپەیەکی وا بسێنێ شەوقی دانەمرێتەوە
چەند بەخۆشی بولبولی خۆشخوان ئەخوێنێ بۆ گوڵان
چۆن چریکەی سەر چڵی، عەرشی عەزیم ئەگرێتەوە
بەو زوبانی حاڵە خۆشە ئەم نزایەت بۆ ئەکا
ڕەببی ئەم ڕۆژە هەموو ساڵێ بەخۆشی بێتەوە
"شێخ نووری شێخ ساڵح"
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێ و نەورۆزی کوردەواری، پیرۆزبایی لە هەموو ئازیزان و بەتایبەت لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین.
هیوادارین نەورۆز و ساڵێکی پڕ لە خۆشی و پڕ لە بۆن و بەرامەی ئاسوودەیی و ئەوین و خۆشەویستی بێت و هیچ هەورێکی خەماوی و هیچ تەمومژێک، ئاسمانی ژین و دڵی گەلەکەمان نەگرێت و خۆری ئاواتەکانمان بە گەرما و تیشکی خۆشەویستی هەڵبێت و بە ئەوینێکی ڕاستەقینەوە، تین بخاتە سەر ژیانمان.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌸نەورۆز و ساڵی 2723ی کوردیتان لێ پیرۆز بێت.🌸
بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردی ☀️
🌻@renusisaratayi
پرۆگرامێکی بگۆڕی ڕۆژژمێری کوردی بۆ ڕێکەوتی جۆربەجۆر و بەپێچەوانەش. ئەم پرۆگرامە بۆ کۆمپیوتەر ئامادە کراوە و پەڕگە (= فایل)ەکە دەبێت دابگیرێت و پاش دامەزراندن کار دەکات.
ئامادەکردن: ڕەسووڵ ساڵح.
پێداچوونەوەی زمانەوانی: دیاکۆ هاشمی
بەستەری داگرتن:
https://rasulsaleh.com/wp-content/uploads/2023/03/KurdishDate.zip
***
@diyakohashemi
لە پێشوازیی نەورۆز و بەهاردا.
ساڵنامەی (زایینی – کوردی)ـی (٢٠٢٣).
ئامادەکردنی: د. وریا عومەر ئەمین
🕊@KurdiSoraniWord
شەوانە ئەو دەمانەی شەو دەگاتە کاتی نیوەی شەو
خەڵک نووستوون لە چاوی منی کەسەر دیسان ڕەواندی خەو
سکوتێکی بەسام سەرتاسەری ئەم دێیە دادەگرێ
دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەم دێیەدا دەمرێ
#بۆکان_هەورامی
🔆 بە کوردی دەدوێم، بە کوردی دەنووسم.
♻️ لادیمەن(پرۆفایل): Profile/پروفایل
♻️ تەختەکلیل(کیبۆرد): Keyboard/کیبورد
♻️ ڕوونووس، لەبەرگرتنەوە(کۆپی): Copy/کُپی
♻️ بەستەر(لینک): Link/لینک
♻️ کۆڕ(گرووپ): Group/گروە
♻️ بەردەنگ(کانتەکت): Contect/مخاطب
♻️ وڵامدانەوە(ڕیپڵەی): Replay/ریپلای
♻️ دەرزیلە(پین): Pin/سنجاق، پین
♻️ گواستنەوە(فۆڕوارد): Forward/فوروارد، ارسال کردن
♻️ دەستکاریکردن، هەڵەچنیکردن(ئیدیت): Edit/ویرایش کردن
♻️ ڕێکسختنەکان(سێتینگ): Settings/تنظیمات
♻️ بیرگە(ستۆڕەیج): Storage/حافظە
♻️ لەزگە(گیف): Gif/گیف
♻️ شێوەچکە(ئیمۆجی): Emoji/ایموجی
♻️ لەزگە(ستیکێر): Sticker/استیکر
⚠️تێبینی: ئەو وشانەی کە لە کەواندا نووسراون، شێوەی نووسینی دروستی ئەو وشە ئینگلیزییانەیە، هەندێک جار کوردینووسان هەر وشە ئینگلیزییەکە بەکار دێنن، بەڵام بەهەڵە دەینووسن.
🆔@wiseykurdi1
هەندێک وشە، دەستەواژە و ڕستە کە زۆر بەهەڵە دەنووسرێن:
🟨1⃣ [سەرکەوتوو بن، دڵنیا بن، تەمەندرێژ بن]
نەک "سەرکەوتووبن، دڵنیابن، تەمەندرێژبن"
🟨2⃣ [یەک جار، دوو جار، سێ جار ]
نەک "یەکجار، دووجار، سێجار"
🟡تێبینی: "یەکجار" کاتێک کە بە واتای "بەتەواوەتی، یەکسەر و ئێگجار"ـی بوو بەسەریەکەوە دەنووسرێت.
🟨3⃣ [هەندێک جار، زۆر جار، چەند جار]
نەک "هەندێکجار، زۆرجار، چەندجار"
🟨4⃣ [دەست خۆش]
نەک "دەستخۆش"
🟨5⃣ [یەک دانە، دوو دانە، سێ دانە]
نەک "یەکدانە، دوودانە، سێدانە"
🟨6⃣ [هەرچەند، هەرجۆرێک، هەروەها]
نەک "هەر چەند، هەر جۆرێک، هەر وەها"
🟨7⃣ [هەرچی، هەرکوێ، هەرچەندێک]
نەک "هەر چی، هەر کوێ، هەر چەندێک"
🟨8⃣ [ئەمجار، ئەمشەو، ئەمساڵ]
نەک "ئەم جار، ئەم شەو، ئەم ساڵ"
🟨9⃣ [ئەم جارە، ئەم شەوە، ئەم ساڵە]
نەک "ئەمجارە، ئەمشەوە، ئەمساڵە"
🟨🔟 [بە چاوان، بەسەر چاو، بان چاو]
نەک "بەچاوان، بەسەرچاو، بانچاو"
✍نووسین و ئامادەکردن: سینا ڕەحیمپوور
🆔@wiseykurdi1
هەندێک وشە، دەستەواژە و ڕستە کە زۆر بەهەڵە دەنووسرێن:
🟨1⃣ [سەرکەوتوو بن، دڵنیا بن، تەمەندرێژ بن]
نەک "سەرکەوتووبن، دڵنیابن، تەمەندرێژبن"
🟨2⃣ [یەک جار، دوو جار، سێ جار ]
نەک "یەکجار، دووجار، سێجار"
🟡تێبینی: "یەکجار" کاتێک کە بە واتای "بەتەواوەتی، یەکسەر و ئێگجار"ـی بوو بەسەریەکەوە دەنووسرێت.
🟨3⃣ [هەندێک جار، زۆر جار، چەند جار]
نەک "هەندێکجار، زۆرجار، چەندجار"
🟨4⃣ [دەست خۆش]
نەک "دەستخۆش"
🟨5⃣ [یەک دانە، دوو دانە، سێ دانە]
نەک "یەکدانە، دوودانە، سێدانە"
🟨6⃣ [هەرچەند، هەرجۆرێک، هەروەها]
نەک "هەر چەند، هەر جۆرێک، هەر وەها"
🟨7⃣ [هەرچی، هەرکوێ، هەرچەندێک]
نەک "هەر چی، هەر کوێ، هەر چەندێک"
🟨8⃣ [ئەمجار، ئەمشەو، ئەمساڵ]
نەک "ئەم جار، ئەم شەو، ئەم ساڵ"
🟨9⃣ [ئەم جارە، ئەم شەوە، ئەم ساڵە]
نەک "ئەمجارە، ئەمشەوە، ئەمساڵە"
🟨🔟 [بە چاوان، بەسەر چاو، بان چاو]
نەک "بەچاوان، بەسەرچاو، بانچاو"
✍نووسین و ئامادەکردن: سینا ڕەحیمپوور
🆔@wiseykurdi1
🟥 فێرگەی زمانی کوردی
🌻 @zimanekemkurdi
🟥 ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی (کاناڵی تایبەت بە فێرگە)
🌻 @renusisaratayi
🟥 کاناڵی وشەی کوردی (پێگەیەک بۆ فێربوونی زمانی کوردی)
🌻 @wiseykurdi1
🟥 وشەی کوردی (ئەرشیڤێک پڕ لە وشەی کوردی)
🌻 @KurdiSoraniWord
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟨 بەڕێوەبەرانی "فێرگەی زمانی کوردی" ☀️
#کەناڵی_وشەی_کوردی
🟥 پرۆگرامێکی بگۆڕی ڕۆژژمێری کوردی بۆ ڕێکەوتی جۆربەجۆر و بەپێچەوانەش. ئەم پرۆگرامە بۆ کۆمپیوتەر ئامادە کراوە و پەڕگە (= فایل)ـەکە دەبێت دابگیرێت و پاش دامەزراندن کار دەکات.
ئامادەکردن: ڕەسووڵ ساڵح.
پێداچوونەوەی زمانەوانی: دیاکۆ هاشمی
بەستەری داگرتن:
https://rasulsaleh.com/wp-content/uploads/2023/03/KurdishDate.zip
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
🟥 کوردیپێدیا بەرنامەیەکی سادەی خنجیلانەیان دروست کردووە بۆ گۆڕینی ڕێکەوتەکان بۆ ڕۆژژمێری جۆربەجۆر، لەوانە ڕۆژژمێری کوردی.
دەستیان خۆش بێت:
https://www.kurdipedia.org/dateconvert.aspx?lng=1
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🟥 سڵاو هاوڕێیان و ئەندامانی کاناڵی وشەی کوردی.
دڵنیاین بۆ هەر وشەیەک، لەناو زاراوەکانی دیکەی کوردیدا چەندین هاوواتای تر هەیە کە دەتوانن بە نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەم وشانە، ببینە هۆی مانەوەیان و هەروەها یارمەتیدەرێک بین بۆ ئەو خۆشەویستانەی کە خەریکی کۆکردنەوەی وشەی کوردی و نووسینی فەرهەنگی کوردین.
هیوادارین بتوانین پێکەوە زمانێکی پتەوی جێگیر دروست بکەین. زمان سامانی هەموومانە، ئەرکی ڕاژەکردنی بە ئەستۆی هەموومانە.
سپاس بۆ ئەو کەسانەی شەووڕۆژ لە هەوڵ و کۆششدان بۆ فێرکردن و فێربوون و گەشەپێدان و جێگیربوونی زمانی کوردی.
🟩 بەڕێوەبەرایەتیی کاناڵی وشەی کوردی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ کورتبێژی، کورتکردنەوە، کورتبڕی = ایجاز
⚜ درێژکردنەوە، زۆربڵەیی، درێژبڕی = اطناب
⚜ ئەرێنی و نەرێنی = ایجابی و سلبی
⚜ پێویست = ایجاب
⚜ بێفەڕ، دێزە، شووم، نگریس، بەدفەڕ = منحوس
⚜ هەڵیراو، لەناوچوو، لەباوکەوتوو، باونەماو = منسوخ
⚜ شەبەنگ = طیف
⚜ ڕێک، ساف، تەخت = مسطح
⚜ سافکردن، تەختکردن، ڕێککردن = تسطیح
⚜ نەپساوەیی، پەیتاپەیتایی، پەیتاوەیی هەمیشەیی، بەردەوامی = استمرار
⚜ بێپسانەوە، بێبڕانەوە، هەمیشە، نەپساوە، بەردەوام = مستمر
⚜ ناوەندە کۆئەندامی دەمار = دستگاه عصبی مرکزی
⚜ چێوە کۆئەندامی دەمار = دستگاه عصبی محیطی
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
بەشی وێنە زیاد بووە لە وەرگێڕی گووگڵ، نموونەیەک لە وەشانە تازەکە.
🕊@KurdiSoraniWord
🔴 سڵاو هاوڕێیانی هێژا، شەوتان باش🌸
ئازیزانم، بنەماڵەیەک هەیە پێویستییان بە یارمەتییە، تکایە ئەگەر دەتوانن بەپێی تواناتان یارمەتیمان بدەن با بتوانین هەر چەند زۆر کەمیش بێت کێشەیان چارەسەر بکەین. بە داوای لێبووردنەوە لەبەر ڕێز و شکۆی ئەو کەسە ناتوانین ناوی بهێنین بەڵام بەڕێوەبەرەکان دەیناسن و بۆیە دڵنیا بن یارمەتییەکەتان بە دەستیان دەگات.
تکایە، تکایە هەر کەس هەر چەندی تێ کرد لە پیڤی ئاگادارم بکاتەوە.
بە سپاسەوە🌻🙏
6037991784015863
چنور گنجعلی
نەورۆزە مەستم بە نەغمەی بولبول
مەستم بە عەتری وەنەوشە و سومبول
شادم بە هاژەی ڕووباری بەفرین
سوورم بە شڵپەی شەپۆلی زیوین
کێو و گرد و دۆڵ باخ و دەشت و دەر
جوان و خەمڵیون تێکڕا سەرانسەر
گوڵی گوڵزاری درەختی دەم پاڵ
هەڵپەڕکێیانە بە شنەی شەماڵ
تیپی حاجیلە و کوڵوکی ڕەنگین
بووینە نیگاری قاڵیی ڕووی زەمین
خۆری پڕشنگدار لە ئاسمانی شین
پێ ئەکەنی بۆ چیمەنی نەسرین
پۆلی پەپوولەی نەخشینی جوان جوان
هاتوچۆیانە بەسەر ڕووی گوڵان
ئاوازی هەنگی زێڕینی سەر گوڵ
سروشتی خۆشیی ئەخاتە ناو دڵ
شمشاڵی شوان و باڕەی کارژۆڵان
جریوە و جووکەی بەسۆزی مەلان
بەرەو گوێچکەی دڵ دێن لە دۆڵ و دەشت
خۆش وەک ئاوازی مۆسیقای بەهەشت
لە هەر لا مرۆ مەستە بە شادی
مەستە بە خۆشیی ڕۆژی ئازادی
ڕۆژی پچڕانی زنجیری ژیان
جەژنی نەورۆزی کورد و کوردستان
هۆنراوەی: کەریم شارەزا
🕊@KurdiSoraniWord
#دەنگەناو لە زمانی کوردیدا
"جرووکە"
دەنگی بێچووەمەل/جوچکە
"بۆڕە"
دەنگی گا و گوێرەکە
"شۆڕە"
دەنگی ڕژانی ئاو
"چڵپولیس"
دەنگی ئاوخواردنەوەی سەگ و پشیلە
"قرمە"
دەنگی گوللە و چەک
دەنگی شکانی دار
"کسپە"
دەنگی کوژاندنەوەی ئاگر بە ئاو(دەنگی ئاوپێداکردن بە ئاگر)
"مڵقە"
دەنگی قووتدانی ئاو
"حیلکە"
دەنگی بەرزی پێکەنینی
"فڵتە"
دەنگێک کە لە دەم و زار دێتە دەر و بۆ بەردەنگ ئازاردەرە(قسەی بێبنەما و بێتام)
"قڕە"
دەنگی قشقەڕە
"قیچەقیچ"
دەنگی ژنی بێشەرم و جنێوفرۆش
"گڵپە"
دەنگی گڕگرتنی لەناکاو
کۆکردنەوەی #عەلی
🕊@KurdiSoraniWord
ڕۆژی جلوبەرگی کوردی
ــــــــــــــــــــــ
نزیکبوونەوەی نەورۆز و ھاتنی وەرزی بەھار، وا دەکات ڕەنگاوڕەنگیی سروشتی کوردستان و جوانیی جلی کوردی ئاوێتەی یەکتر ببن.
ڕۆژی 10ـی مانگی مارسی ھەموو ساڵێک، وەک ڕۆژی جلی کوردی دەستنیشان کراوە.
جلوبەرگی کوردی، ڕەمز و پێناسەی ئێمەی کوردە.
ئێمەی کورد نەتەوەیەکین کە سەرەڕای ئەوەی ھەمیشە ھەوڵی سڕینەوەمان و سڕینەوەی زمان و جلوبەرگمان دراوە، بەڵام ھەموو ھێماکانی نەتەوەییی خۆمانمان پاراستووە.
هیچ هێزێک ناتوانێت ئێمەی کورد لە کولتوور و شوناسی نەتەوەییمان داببڕێت.
بۆ ئەوەی ھەرگیز ڕەسەنایەتیی خۆمان فەرامۆش نەکەین، دەتوانین لانی کەم لە ساڵێکدا ئەگەر بۆ ڕۆژێکیش بووە، جلی ڕەسەنی کوردی لەبەر بکەین و کولتووری خۆمان زیندوو ڕابگرین.
جلوبەرگی کوردی، وەک زمانی کوردی، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی نەتەوەییمانە و پێویستە لە پۆشینی جلی ڕەسەنی خۆمان بەردەوام بین و ھەرگیز لەبیری نەکەین.
پۆشینی جلوبەرگی کوردی، ھەستی نەتەوەیی و بیری خۆشەویستیی نیشتمان و گەلەکەمان زیاتر دەکات.
ڕۆژی جلوبەرگی کوردی لە سەرجەم کوردان پیرۆز بێت.
ـــــــــــــــــ
بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردی ☀️
🌻 @renusisaratayi
هەندێک وشە، دەستەواژە و ڕستە کە زۆر بەهەڵە دەنووسرێن: [بەشی دوو]
🟨1⃣1⃣ [پێم وا بێت، پێم وایە، وا نییە]
نەک "پێموابێت، پێموایە، وانییە"
🟨2⃣1⃣[وام کرد، وات کرد]
نەک "وامکرد، واتکرد"
🟨3⃣1⃣ [دەستی پێ کرد]
نەک "دەستیپێکرد"
🟨4⃣1⃣ [شەو باش، ڕۆژ باش، دەم باش]
نەک "شەوباش، ڕۆژباش، دەمباش"
🟨5⃣1⃣ [بێگومان، بێڕەوشت، بێسەروشوێن]
نەک "بێ گومان، بێ ڕەوشت، بێ سەروشوێن"
🟡تێبینی: پێشگری "بێ" بەپێی ڕستە و مەبەست دەتوانێت لە وشەکەش جودا بنووسرێت.
بۆ نموونە:
بێگومان: قطعا
بێ گومان: بدون گُمان
بێڕەوشت: بی اخلاق
بێ ڕەوشت: بدون اخلاق
🟨6⃣1⃣ [بە دڵنیایییەوە]
نەک "بەدڵنیایییەوە"
🟨7⃣1⃣ [لەخۆڕا، هەر لەخۆوە]
نەک "لە خۆڕا، هەرلەخۆوە"
🟨8⃣1⃣ [بەڕێوەبەر، بەڕێوەبەرایەتی]
نەک "بەڕێوبەر، بەڕێوەبەرێتی"
✍نووسین و ئامادەکردن: سینا ڕەحیمپوور
🆔@wiseykurdi1
هەندێک وشە، دەستەواژە و ڕستە کە زۆر بەهەڵە دەنووسرێن: [بەشی دوو]
🟨1⃣1⃣ [پێم وا بێت، پێم وایە، وا نییە]
نەک "پێموابێت، پێموایە، وانییە"
🟨2⃣1⃣[وام کرد، وات کرد]
نەک "وامکرد، واتکرد"
🟨3⃣1⃣ [دەستی پێ کرد]
نەک "دەستیپێکرد"
🟨4⃣1⃣ [شەو باش، ڕۆژ باش، دەم باش]
نەک "شەوباش، ڕۆژباش، دەمباش"
🟨5⃣1⃣ [بێگومان، بێڕەوشت، بێسەروشوێن]
نەک "بێ گومان، بێ ڕەوشت، بێ سەروشوێن"
🟡تێبینی: پێشگری "بێ" بەپێی ڕستە و مەبەست دەتوانێت لە وشەکەش جودا بنووسرێت.
بۆ نموونە:
بێگومان: قطعا
بێ گومان: بدون گُمان
بێڕەوشت: بی اخلاق
بێ ڕەوشت: بدون اخلاق
🟨6⃣1⃣ [بە دڵنیایییەوە]
نەک "بەدڵنیایییەوە"
🟨7⃣1⃣ [لەخۆڕا، هەر لەخۆوە]
نەک "لە خۆڕا، هەرلەخۆوە"
🟨8⃣1⃣ [بەڕێوەبەر، بەڕێوەبەرایەتی]
نەک "بەڕێوبەر، بەڕێوەبەرێتی"
✍نووسین و ئامادەکردن: سینا ڕەحیمپوور
🆔@wiseykurdi1
کاتیٚ ژنیٚک له بەردەم ئەو پیاوەی که خۆشی دەویٚت، بەهیٚمنی دەلٚیٚت: سەرم دەیەشێت، له ڕاستیدا سەری ژان ناکات بەلٚکوو پیٚویستی بەوەیه سەر بخاته سەر شانەکانی و تیٚر بگری...
کاتیٚ ژنیٚک لەتەنیشت هەناسه گەرمەکانی ئەو پیاوەی خۆشی دەویٚت دانیشتووە، له مانگی پڕ گڕەی خەرماناندا، لەپڕ بایەکی فیٚنک هەڵ دەکات؛ ئەم لە بەر خۆیەوە دەلٚیٚت: چەندە ساردە! له ڕاستیدا نه ساردە و نه هیچ! تەنها ئەوەنەیه ئەم پیٚوستی به باوەشیٚکی پڕ میهر و موحیبەتە، دەنا جەهەنم له ناخی ژنەکاندا خۆی حەشار داوه.
ئەو دەمەی ژنیٚک له بەردەم ئەو پیاوەی خۆشی دەویٚت، بیٚ شەرمکردن، دوای خواردنەوەی قاوەیەک خیٚرا سووراوەکەی له جانتاکەی دەر دەهیٚنیٚت و لیٚوەکانی تەڕتر دەکاتەوە، ئەگەر ڕاستیت دەویٚت لیٚوەکان نه کاڵ بوونەتەوه، نه وشکن؛ تەنها مەبەستیەتی ئەو پیاوە پیٚی بلٚیٚ لەم شویٚنەدا له تۆ جوانتر نابینم، پیٚویست به عەزیەتدانی لیٚوەکانت ناکات خانمەکەم...
که ژنیٚک بیٚدەنگ دەبێت له بەرانبەر ئەو پیاوەی پرسیاری زۆری لیٚ دەکات، ئەوه بزانه له گەمژەیی و نەزانین نییه تەنها دەیەوێ کاتی زیاتر بدات به گوێ و چاوەکانی و ڕۆحی پڕ بکات له خۆی...
ژنەکان بەردەوام ژانەسەریان هەیه؛
هەمیشه هەست به سەرما دەکەن؛
بەردەوام عەزیەتی لیٚوەکانیان دەدەن؛
زۆربەی کات بیٚدەنگن..
گوناهن ژنەکان؛ گوناهیٚک که لیٚخۆشبوونی نییه هەرگیز...
ڕیٚگایەک ژن بە سەریدا نەڕوات، هەزار ژیانی تریش تیٚ پەڕێ، قەت ئاوەدان نابیٚتەوه...
ڕۆژیٚک ژن تیایدا پیٚ نەکەنیٚت بە تەمەنی گشت نووحەکان تەواو نابیٚت..
مەهیٚلٚن ژنەکان بگرین؛ گوناهی گریانی ژنیٚک هەزار تەوبه لیٚی خۆش نابیٚت..
پیاوەتی خەوتن نییه لەگەڵ میهرەبانیی ژنیٚک!
جیٚهیٚشتنی ماچیٚکه لەسەر لیٚوی ژنیٚکی خەوتوو.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، لە هەموو ژنان و بەتایبەت لە ژنانی کوردستان پیرۆز بێت.
بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردی ☀️
🌻 @renusisaratayi
🟥 پەڵک، کوردینووس
پرۆگرامی سەرهێڵی "پەڵک" بەکار بهێنە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ نووسینەکانت هاوکات بگۆڕی بۆ لاتینی و بەپێچەوانە و هتد:
http://www.transliteration.kpr.eu/ku/en.html
***
🕊@KurdiSoraniWord