kurdisoraniword | Unsorted

Telegram-канал kurdisoraniword - وشەی کوردی ☀️

3153

🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین بۆ ئەوەی کە زمانەکەمان لە زمانەکانی دیکەدا نەتوێتەوە، پێویستە هەموومان فێر بین، بە زمانی خۆمان بدوێین، بخوێنین و بنووسینەوە. بەستەری کاناڵ: https://t.me/KurdiSoraniWord

Subscribe to a channel

وشەی کوردی ☀️

ئەنگوتک یان گونک، هەویرێک کە تۆپەڵە کرابێت بۆ ئەوەی پان بکرێتەوە و بکرێت بە نان.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئەنگوتک، گوتک، گونکە، گونکەهەویر، گونک، گونگ، گونتک، گونکێ، گۆنک، هەنگوتک


۱- ئەنگوتک، هەنگوتک: لە بۆکان، پیرانشار، سەردەشت، شنۆ، مەهاباد و هەولێر «ئەنگوتک»ی پێ دەوترێت. لە سەردەشت، مەهاباد و هەولێر «هەنگوتک»یشی پێ دەڵێن.

۲- گوتک، گونتک: لە بۆکان «گوتک» و «گونتک»ی پێ دەوترێت.

۳- گونکە: لە بۆکان، جوانڕۆ، سەقز و مەریوان «گونکە»ی پێ دەوترێت.

۴- گونکەهەویر، گۆنک: لە مەریوان «گونکەهەویر» و «گۆنک»ی پێ دەوترێت.

۵- گونک: لە بۆکان، دێولان، سنە، سەقز، کامێران و کرماشان «گونک»ی پێ دەوترێت.

۶- گونگ: لە سەرپێڵی زەهاو و کرماشان «گونگ»ی پێ دەوترێت.

۷- گونکێ: لە پاوە و هەورامان «گونکێ»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

چەقانە یان پل، بریتییە لە کردەوەی دروستکردنی دەنگێک بە یارمەتیی پەنجەکانی دەست.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: تبلک، پتە، پتتە، پل، پلتێ، پلتۆکێ، پلکێ، پللە، چەقەنە، فیتگ


۱- تبلک: لە دهۆک «تبلک»ی پێ دەوترێت.

۲- پتە، پتتە: لە شنۆ «پتە»ی پێ دەوترێت. لە سەردەشت «پتتە»ی پێ دەوترێت.

۳- پل: لە پاوە، جوانڕۆ، دێولان، سلێمانی، سنە، سەقز، کامێران، مەریوان و هەولێر «پل»ی پێ دەوترێت.

۴- پلکێ: لە هەورامان «پلکێ»ی پێ دەوترێت.

۵- پلتێ، پلتۆکێ: لە پاوە «پلتێ» و «پلتۆکێ»ی پێ دەوترێت.

۶- پللە: بۆکان، سەردەشت و مەهاباد «پللە»ی پێ دەوترێت.

۷-- چەقانە، فیتگ: لە کرماشان «چەقانە»ی پێ دەوترێت.

۸- چەقەنە: لە پیرانشار، سەقز، شنۆ و مەهاباد «چەقەنە»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

باوێشک یان ئاژاژگی، هەناسەیەکی قووڵی نائیرادییە و زۆر جار خۆلەبەریەککێشانەوەی دەستەکان و لەشی لەگەڵە. بەگشتی ئەو دیاردەیە لەنێو مرۆڤەکان و زۆریەک لە گیانداراندا دەبینرێت. باوێشک نیشانەی ماندوویەتی و خەو و یان پێویستیی لەش بە ئۆکسیژێنی زیاترە.

🔸 لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئاژاژکی، ئاژاژگی، باوەشک، باوەشکە، باوێشک، باهێشک، بایشک، بایەشک، دەمەکەوکی، وێژێ.


۱- ئاژاژکی، ئاژاژگی، دەمەکەوکی: لە کرماشان «ئاژاژکی»، «ئاژاژگی» و «دەمەکەوکی»ی پێ دەوترێت.

۲- باوەشک: لە سەردەشت «باوەشک»ی پێ دەوترێت.

۳- باوەشکە: لە هەولێر «باوەشکە»ی پێ دەوترێت.

۴- باوێشک: لە بۆکان، پیرانشار، جوانڕۆ، سلێمانی، سەردەشت، سەقز، شنۆ، کامێران، مەریوان و مەهاباد «باوێشک»ی پێ دەوترێت.

۵- باهێشک، بایەشک: لە سەقز «باهێشک» و «بایەشک»ی پێ دەوترێت.

۶- بایشک: لە دێولان، کامێران و کەلار «بایشک»ی پێ دەوترێت.

۷- وێژێ: لە پاوە و هەورامان «وێژێ»ی پێ دەوترێت.

«وشەنامەی ئەژی»
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کۆکردنەوەی: نامۆ
@wiseykurdi1
@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

جیران یان هەمسا، کەسێک یان کەسانێکن کە لە نزیک ئێوە لە گەڕەک یان کۆڵانێک نیشتەجێن.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: جیران، جینار، دراسوو، دراوسێ، هامسا، هەمسا، هاوسا، هاوسێ، هاوماڵ


1- جیران: لە بۆکان، پیرانشار، سەردەشت، شنۆ، مەهاباد، نەغەدە و هەولێر «جیران»ی پێ دەوترێت.

2- دراسوو: لە خوڕەماوا «دراسوو»ی پێ دەوترێت.

3- دراوسێ: لە بانە، بۆکان، جوانڕۆ و سەقز «دراوسێ»ی پێ دەوترێت.

4- هامسا، هەمسا: لە هەورامان «هامسا» و «هەمسا»ی پێ دەوترێت. لە بەشێکی پارێزگای ئیلام «هامسا»ی پێ دەوترێت.

5- هاوسا: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام، پارێزگای کرماشان، سەقز و کامێران «هاوسا»ی پێ دەوترێت.

6- هاوسێ، هاوماڵ: لە سەقز «هاوسێ» و «هاوماڵ»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

شێت، ئاماژەیە بۆ کەسێک کە بە شێوەی زگماکی لە بواری دەروونی و عەقڵییەوە تەواو نەبێت. هەروەها بە کەسێکی ئاساییش دەوترێت ئەگەر ئاکارێکی سەیروسەمەرە یان شێتانە ئەنجام دەدات.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دەیری، دین، دێوانە، سەرشیت، سەرشێت، شیت، شێت، شێتوشوور، قەپاڵەقنگ، مرکی، لێوە


1- دەیری: لە سەقز «دەیری»ی پێ دەوترێت.

2- دین: لە دهۆک «دین»ی پێ دەوترێت.

3- دێوانە: لە بۆکان و سەقز «دێوانە»ی پێ دەوترێت.

4- سەرشیت، شیت: لە پارێزگای کرماشان «سەرشیت» و «شیت»ی پێ دەوترێت.

5- سەرشێت: لە سەردەشت «سەرشێت»ی پێ دەوترێت.

6- شێت: لە بانە، بۆکان، پیرانشار، پارێزگای ئیلام، جوانڕۆ، سنە، سەردەشت، سەقز، شنۆ، کامێران، مەهاباد، نەغەدە، هەورامان و هەولێر «شێت»ی پێ دەوترێت.

7- شێتوشوور: لە مەهاباد «شێتوشوور»یشی پێ دەوترێت.

8- قەپاڵەقنگ: لە پارێزگای ئیلام «قەپاڵەقنگ»یشی پێ دەوترێت.

9- مرکی: لە خوڕەماوا «مرکی»ی پێ دەوترێت.

10- لێوە: لە پارێزگای ئیلام، پارێزگای کرماشان و هەورامان «لێوە»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ئەشکەوت کونێکی گەورە یان دەلاقەیەکە لە چیادا، کە مرۆڤ یان گیانداران دەتوانن وەکوو شوێنی ژیان بۆ حەوانەوە و خۆپاراستن لە بەفر، باران، سەرما و گەرما بەکاری بهێنن. ئەشکەوت لە ئەنجامی گۆڕانە جیۆلۆجییەکانی بۆشایییەک لەنێو کەڤرەکاندا بەھۆی کرداری توانەوەوە دروست دەبێت.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئشکەفت، ئەشکەفت، ئەشکەوت، ئێشکەفت، کەڵوەز، کەورگ، مەڕ


1- ئشکەفت، ئەشکەفت، کەڵوەز: لە پارێزگای کرماشان «ئشکەفت»، «ئەشکەفت» و «کەڵوەز»ی پێ دەوترێت.

2- ئەشکەوت: لە بانە، بۆکان، پیرانشار، سلێمانی، سەردەشت، سەقز، مەهاباد و هەولێر «ئەشکەوت»ی پێ دەوترێت.

3- ئێشکەفت: لە قەزوین «ئێشکەفت»ی پێ دەوترێت.

4- کەورگ: لە ڕوانسەر «کەورگ»ی پێ دەوترێت.

5- مەڕ: لە خوڕەماوا، قەزوین و کامێران «مەڕ»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

بوومەلەرزە یان زەویلەرزە، لەرزین و هەژینی زەوییە کە لە ئەنجامی ئازادبوونی لەناکاوی وزە لەنێو ناخی زەوی ڕوو دەدات.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئەردهێژ(ئەردهێژە)، بوومەلەرزە، بوولەرزە، بیمەلەرزە، زەویلەرزە، موولەرزە


1- ئەردهێژ، ئەردهێژە: لە قەزوین «ئەردهێژ» یان «ئەردهێژە»ی پێ دەوترێت.

2- بوومەلەرزە: لە بانە، جوانڕۆ، سەردەشت، سلێمانی، سەقز، کامێران، مەهاباد، نەغەدە و هەولێر «بوومەلەرزە»ی پێ دەوترێت.

3- بوولەرزە: لە پیرانشار، سەردەشت و مەهاباد «بوولەرزە»ی پێ دەوترێت.

4- بیمەلەرزە: لە کامێران «بیمەلەرزە»شی پێ دەوترێت.

5- موولەرزە: لە بانە «موولەرزە»شی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

هاروێ یان خەیار لە ڕاستیدا لە دەستەی سەوزەمەنییەکاندا پۆلێن دەکرێت. پێکهاتەکەی بەگشتی لە ئاوە و تورتە، هەروەها ڕەنگی سەوزە و قەبارەی کورت تا درێژی هەیە.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: هاروێ، هارۆ، خەیار، خیار


1- هارۆ، هاروێ: لە مەهاباد و دەوروبەری «هارۆ» و «هاروێ»ی پێ دەکوترێت.

2- خەیار: هەورامان، پاوە، مەریوان، کامێران، سلێمانی، سنە، سەقز، بۆکان، مەهاباد، بۆکان، سەردەشت و بانە «خەیار»ی پێ دەکوترێت.

3- خیار: لە خوڕەماوا، پاوە و پیرانشار «خیار»ی پێ دەکوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ئاسن یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان و یەکیکە لە کۆنترین توخمەکان کە دۆزراونەتەوە و چوارەم پیکهاتەی توێکڵی زەوییە. هەروەها بۆ ژیانی مرۆڤ و گیانەوەران زۆر گرینگە.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئاسن، ئاهن، ئاحر


1- ئاسن: لە هەورامان، پاوە، بۆکان، شنۆ، بانە، کامێران، تکاب، دێولان، سەقز، سەردەشت، نەغەدە، مەراغە، پیرانشار، پارێزگای ئیلام، مەریوان، هەولێر، سلێمانی، قەڵادزێ، گەرمیان، دیواندەرە، قوڕوە و سنە «ئاسن»ی پێ دەکوترێت.

2- ئاحر: لە خوڕەماوا «ئاحر»ی پێ دەکوترێت.

3- ئاهن: لە سنە «ئاهن»ی پێ دەکوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ئێستا ئاماژەیە بۆ ئەم کاتە، ئەو چوارچێوە کاتییەی کە تێیدا بوونمان هەیە.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئێستا، ئیستا، ئایسا، ئایسە، ئێستە، ئێسە، ئێستە، ئێستێ، ئیسە، ئێسەکە، ئێسکە، هەنووکە


1- ئێستا: لە بۆکان، بانە، سەردەشت، مەهاباد، سلێمانی، پیرانشار و جوانڕۆ «ئێستا»ی پێ دەکوترێت.

2- ئیستا، ئایسا: لە سەقز «ئیستا»ی پێ دەکوترێت.

3- ئیسا: لە ڕوانسەر «ئیسا»ی پێ دەکوترێت.

4- ئایسە: لە کامێران، دێولان، سنە و سەقز «ئایسە»ی پێ دەکوترێت.

5- ئێستە: لە سلێمانی «ئێستە»ی پێ دەکوترێت.

6- ئێسە: لە مەریوان، سنە و پاوە «ئێسە»ی پێ دەکوترێت.

7- ئیسە: لە سەقز، کامێران، هەورامان، سنە و پاوە «ئیسە»ی پێ دەکوترێت.

8- ئێستێ: لە مەهاباد «ئێستێ»شی پێ دەڵێن.

9- ئێسەکە، ئێسکە: لە خوڕەماوا «ئێسەکە» و «ئێسکە»ی پێ دەکوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ئەنیشک، جومگەیەکە لەنێوان باسک و قۆڵ.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئەنیشک، ئانیشک، هانیشک، هەنیشک، قوڕانیسک، قنانیسک، قننەنیسکە، قنگەنیسکە، مرک، بەلەمرک، بەلەچەق


1- ئانیشک، ئەنیشک: لە بانە، سلێمانی، سەردەشت، مەهاباد، شنۆ، سەقز و بۆکان «ئانیشک» و «ئەنیشک»ی پێ دەکوترێت.

2- هانیشک، هەنیشک: لە مەهاباد و بۆکان «هانیشک» و «هەنیشک»یشی پێ دەڵێن.

3- قوڕانیسک: لە تکاب، کامێران و دیواندەرە «قوڕانیسک»ی پێ دەکوترێت.

4- قنانیسک: لە کامێران و سنە «قنانیسک»ی پێ دەکوترێت.

5- مرک، بەلەمرک: لە پارێزگای کرماشان «بەلەمرک» و لە پارێزگای لوڕستان «مرک» و «بەلەمرک»ی پێ دەکوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

مەچەک، جومگەیەکە لەنێوان دەست و قۆڵ.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: مەچێک، مچکە، مچەک، مەچەک، مووچ، مۆچ، مچ، مێچ، جومگە، گڕ، گڕمچ، گەرمێچ


1- مەچەک: لە هەولێر، سلێمانی، کامێران، تکاب، بۆکان، بانە، سەقز، جوانڕۆ، نەغەدە، سنە، دیواندەرە و مەهاباد «مەچەک»ی پێ دەکوترێت.

2- مچەک، مەچێک: لە بەشێکی پارێزگای کرماشان «مچەک» و لە سونقور(کۆلیایی) «مەچێک»ی پێ دەکوترێت.

3- مۆچ: لە سەردەشت و ژاوەرۆ «مۆچ»ی پێ دەکوترێت.

4- مچ: لە کامێران و دەوروبەری «مچ»ی پێ دەکوترێت.

5- مێچ، گەرمێچ: لە پارێزگای ئیلام «مێچ» و «گەرمێچ»ی پێ دەکوترێت.

6- مچکە، گڕ، گڕمچ: لە دڵفان و دەوروبەری «مچکە»، «گڕ» و «گڕمچ»ی پێ دەکوترێت.

7- جوگمە، جومگە: لە مەهاباد و پیرانشار «جوگمە» یان «جومگە»ی پێ دەڵێن.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

دەشت ڕووبەرێکی گەورەی زەوییە کە تا ڕادەیەک تەختە و دارێکی کەمی تێدایە.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دەشت، دەشتە، دەیشت، دەشتایی، تەختایی، دووست


1- دەشت، دەشتایی: لە سەردەشت، بانە، کامێران، بۆکان، سەقز، مەریوان، مەهاباد، پیرانشار، شنۆ، نەغەدە، سلێمانی، هەولێر، قەڵادزێ، جوانڕۆ، بیجاڕ و خەڵخاڵ «دەشت» یان «دەشتایی»ی پێ دەکوترێت.

2- دەشتە: لە پاوە، هەورامان و دەوروبەری «دەشتە»ی پێ دەکوترێت.

3- دەیشت: لە بەشێکی پارێزگای کرماشان، ئەیوان و پارێزگای ئیلام «دەیشت»ی پێ دەکوترێت.

4- دووست: لە ئورفە و دەوروبەری «دووست»ی پێ دەکوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

دووپشک لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان دەبینرێت و بە خۆگونجاندن لە ژینگە جۆراوجۆرەکاندا دەناسرێن. کلکیان بەکار دەهێنن بۆ پێوەدان و لێدانی ژەهر و ملکەچکردنی نێچیرەکانیان.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دووپشک، دووپیشک، دوومشک، دوومارەکۆڵ، دەمارەکۆڵ، مارەکۆڵ، مارەکۆڵە، کۆڵەنجی، کوڵاژدم، کوڵەژدم


1- دووپشک، دووپیشک: لە بانە، سلێمانی، هەولێر، قەڵادزێ، سەردەشت، پیرانشار، بۆکان، شنۆ، سەقز، مەهاباد، مەریوان و نەغەدە «دووپشک»ی پێ دەکوترێت. لە دهۆک «دووپیشک»ی پێ دەڵێن.

3- دوومشک: لە بەشێکی سەردەشت و پشدەر «دوومشک»ی پێ دەکوترێت.

4- دوومارەکۆڵ: لە کامێران و سنە «دوومارەکۆڵ»ی پێ دەکوترێت.

5- دەمارەکۆڵ: لە کرماشان و هەورامان «دەمارەکۆڵ»ی پێ دەکوترێت.

6- مارەکۆڵ، مارەکۆڵە: لە کامێران و هەورامان «مارەکۆڵ» و «مارەکۆڵە»ی پێ دەکوترێت.

7- کۆڵەنجی: لە بەشێک لە پارێزگای ئیلام و ئەیوان «کۆڵەنجی»ی پێ دەکوترێت.

8- کوڵاژدم، کوڵەژدم: لە پارێزگای ئیلام «کوڵاژدم»، لە سونقوڕ «کوڵەژدم»ی پێ دەکوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

میوان ئەو کەسەیە کە بانگهێشت دەکرێت یان پێشوازی لێ دەکرێت بۆ سەردانکردن یان مانەوە لە ماڵ، دامەزراوە، یان بۆنەیەکی کەسێکی تر.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: میوان، مێوان، مێمان


1- میوان: لە هەمەدان، مەریوان، جوانڕۆ، سەردەشت، مەهاباد، بۆکان، پیرانشار و بانە «میوان»ی پێ دەکوترێت.

2- مێوان: لە کرماشان، کامێران و هەولێر «مێوان»ی پێ دەکوترێت.

3- مێمان: لە هەورامان و دەوروبەری «مێمان»ی پێ دەکوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ملیوان، بەدەوری گەردن دەبەسترێت یان بە ملی کراس و جلوبەرگەوە دەدوورێت. لە ڕابردوودا هەم بۆ جوانی بەکار دەهات هەم بە شێوەیەکی تایبەت وەکوو زرێ بۆ پاراستنی مل دەیانپۆشی. لە سەرانسەر جیهان و لە شارستانییەتە کۆنەکاندا ملیوان بە شێوەی جۆراوجۆر هەبووە.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: بەرۆک، ملوانکێ، ملیوان، یەخە، یەخێ، یەقە، یێخە


۱- بەرۆک: لە مەریوان «بەرۆک»ی پێ دەوترێت.

۲- ملوانکێ، یەخێ: لە پاوە «ملوانکێ» و «یەخێ»ی پێ دەوترێت.

۳- ملیوان: لە بۆکان، جوانڕۆ، دێولان، سنە، سەقز، کامێران و مەریوان «ملیوان»ی پێ دەوترێت.

۴- یەخە: لە بۆکان، جوانڕۆ، سنە، سەردەشت، سەقز، قەزوین، کامێران، کرماشان، مەریوان و مەهاباد «یەخە»ی پێ دەوترێت.

۵- یەقە: لە پیرانشار، دێولان، سنە، سەردەشت، سەقز، شنۆ، کامێران و هەولێر «یەقە»ی پێ دەوترێت.

۶- یێخە: لە سەردەشت و مەهاباد «یێخە»شی پێ دەوترێت.

۷- یەخێ: لە پاوە و دەوروبەری «یەخێ»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

هەرمێ یان هەمروو، نزیکەی سێ هەزار جۆری ناسراوی هەیە بە ڕەنگ و تامی جۆراوجۆر کە لە سەرانسەر جیهاندا بەرهەم دەهێنرێن.

🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئەمروو، ئەمبۆروت، مروێ، مرۆ، همروێ، هەمرۆ، هەمروو، هەرمی، هەرمێ


۱- ئەمروو: لە کرماشان «ئەمروو»ی پێ دەوترێت.

۲- ئەمبۆروت: لە قەزوین «ئەمبۆروت»ی پێ دەوترێت

۴- مروێ، مرۆ، همروێ: لە پاوە و دەوروبەری «مروێ»، «مرۆ» و «همروێ»ی پێ دەوترێت.

۵- هەمرۆ، هەمروو: لە سنە و کامێران «هەمرۆ» و «هەمروو»ی پێ دەوترێت. لە دێولان «هەمروو»ی پێ دەوترێت.

۶- هەرمی: لە کورمانجیدا «هەرمی»ی پێ دەوترێت.

۷- هەرمێ: لە بانە، بۆکان، پیرانشار، جوانڕۆ، سەردەشت، سەقز، شنۆ، کفری، کەلار، مەریوان، مەهاباد و ورمێ «هەرمێ»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

چەپکێک واژە له پەلوپۆی دەنگ:

باعەباع، بڵمەبڵم، بۆڕەبۆڕ، بۆڵەبۆڵ، پرتەپرت، پرخەپرخ، پڕمەپڕم، پڕەپڕ، ترپەترپ، تڕەتڕ، تەپەتەپ، تەقەتەق، تڵپەتڵپ، جرتەجرت، جڵقەجڵق، جوکەجوک، جۆزەجۆز، جیڕەجیڕ، جیقەجیق، جیکەجیک، چریکەچریک، چڵپەچڵپ، حەپەحەپ، حیلکەحیلک، حیلەحیل، خرتەخرت، خرپەخرپ، خشپەخشپ، خرینگەخرینگ، خرمەخرم، خڕەخڕ، خشەخش، خیسەخیس، ڕمبەڕمب، زرمەزرم، زریکەزریک، زڕەزڕ، زەڕەزەڕ، زوڕەزوڕ، زیڕەزیڕ، زیقەزیق، زیکەزیک، ژاوەژاو، سرتەسرت، سیخەسیخ، سیڕەسیڕ، سرکەسرک، شاتەشات، شریخەشریخ، شڵپەشڵپ، شڵقەشڵق، شەقەشەق، شۆڕەشۆڕ، شیتەشیت، شیڕەشیڕ، فیتەفیت، فڕەفڕ، فسەفس، فشەفش، فڵتەفڵت، فڵچەفڵچ، فڵقەفڵق، فیشکەفیشک، فیکەفیک، فینکەفینک، فینگەفینگ، قاڵەقاڵ، قاڕەقاڕ قرپەقرپ، قڕەقڕ، قوڵتەقوڵت، قوڵپەقوڵپ، قڵپەقڵپ، قنەقن، قیڕەقیڕ، قەوچەقەوچ، کرتەکرت، کرپەکرپ، کرمەکرم، کڕەکڕ، کڕوزەکڕوز، کوتەکوت، گاڵەگاڵ، گارەگار، گرمەگرم، گڕەگڕ، گزەگز، گمەگم، گوڕەگوڕ، گیزەگیز، لاژەلاژ، لەوچەلەوچ، لرخەلرخ، لورەلور، لوشکەلوشک، لوشمەلوشم، لوشەلوش، لولەلول، لاژەلاژ، مرچەمرچ، مرخەمرخ، مڕەمڕ، مشەمش، مڵچەمڵچ، منگەمنگ، مینگەمینگ، ناڵەناڵ، نرکەنرک، نقەنق، نەڕەنەڕ، نوزەنوز، نەقەنەق، نوکەنوک، هاڕەهاڕ، هاژەهاژ، هاشەهاش، هۆڕەهۆڕ، هۆنەهۆن، واتەوات، واقەواق، ورتەورت، ورەور، وڕەوڕ، وزەوز، وشەوش، وەڕەوەڕ، ویتەویت، ویزەویز...

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ئامێرێکی مۆسیقایە و لە بواری جۆراوجۆر بەتایبەت لە بۆنەکاندا بەکار دەچێت.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دەهۆڵ، دەهۆڵە، دەوڵ، دۆر، دۆڵ، دوێڵ، دێوڵ


1- دەهۆڵ: لە بانە، بۆکان، پیرانشار، جوانڕۆ، کامێران، سەردەشت، سەقز، شنۆ، مەهاباد، نەغەدە و هەڵەبجە «دەهۆڵ»ی پێ دەوترێت.

2- دەهۆڵە: لە پاوە و هەورامان «دەهۆڵە»ی پێ دەوترێت.

3- دەوڵ: لە کامێران «دەوڵ»ی پێ دەوترێت.

4- دۆر، دۆڵ: لە هەولێر و دەوروبەری «دۆڵ» و «دۆر»ی پێ دەوترێت.

5- دوێڵ: لە خوڕەماوا «دوێڵ»ی پێ دەوترێت.

6- دێوڵ: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام «دێوڵ»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

درۆ بریتییە لە لێدوانێکی ناڕاست کە بە مەبەستی چەواشەکردنی بابەتەکان و فریودانی تاکێک یان کەسانێک ئەنجام دەدرێت.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: چاخان، چاپ، دەلەسە، درەو، دروێ، درۆ، درۆدەلەسە، درۆودەلەسە، دروو، دوروو، لاف، هووفەڵ


1- چاخان: لە بیجاڕ، پارێزگای کرماشان و مەهاباد «چاخان»یشی پێ دەوترێت.

2- چاپ، لاف: لە سەقز «چاپ» و «لاف»ی پێ دەوترێت.

3- دەلەسە، درۆدەلەسە، درۆودەلەسە: لە مەهاباد «دەلەسە»، «درۆدەلەسە» و «درۆودەلەسە»ی پێ دەوترێت.

4- درەو: لە دهۆک «درەو»ی پێ دەوترێت.

5- دروێ: لە هەورامان «دروێ»ی پێ دەوترێت.

6- درۆ: لە بانە، بۆکان، پیرانشار، سنە، سەردەشت، سەقز، کامێران، مەهاباد، هەورامان و هەولێر «درۆ»ی پێ دەوترێت.

7- دروو: لە پارێزگای ئیلام و پارێزگای کرماشان «دروو»ی پێ دەوترێت.

8- دوروو: لە بیجاڕ «دوروو»ی پێ دەوترێت.

9- هووفەڵ، دروودەلەسە: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام «هووفەڵ» و «دروودەلەسە»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

گوێز یان گردەکان بەرهەمی دارەگوێزە. شێوەیەکی خڕی هەیە و توێکڵێکی سەوز دەورەی داوە و لە ژێرەوە توێکڵێکی قایمیش بوونی هەیە.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: گردەکان، گەبز، گوێز، گۆز، وەز


1- گردەکان: لە بێڵەوار، خوڕەماوا، قەزوین، قوروە، کامێران و پارێزگای کرماشان «گردەکان»ی پێ دەوترێت.

2- گەبز: لە نیشابوور «گەبز»ی پێ دەوترێت.

3- گوێز: لە بانە، بۆکان، پیرانشار، ڕوانسەر، سلێمانی، سنە، سەردەشت، سەقز، قوروە، کامێران، مەهاباد و نەغەدە «گوێز»ی پێ دەوترێت.

4- گۆز: لە مەهاباد «گۆز»ی پێ دەوترێت.

5- گیز: لە دهۆک، زاخۆ و هەولێر «گیز»ی پێ دەوترێت.

6- وەز: لە ژاوەرۆ و هەورامان «وەز»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ئاوێنە ئامرازێکە کە بەهۆی لووس و ڕوونبوونی و هەروەها ڕەنگدانەوەی شتەکانی دەوروبەر و ژینگەی لەویدا، وێنەیان دەردەخات. یەکەم ئاوێنە کە مرۆڤ بەکاری هێناوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە حەوزی ئاو یان دەفرێکی پڕ لە ئاو بووە. سەرەتاییترین ئاوێنەی دروستکراو، پارچە بەردی لووسکراو بوون. نموونەیان لە ۶۰۰۰ ساڵ پێش زایین لە ئەنادۆڵ دۆزراونەتەوە.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئاوێنە، ئاینە، ئایەنە، جام، جامەک، قۆدیک، هاوێنە


1- ئاوێنە، هاوێنە: بانە، بۆکان، پیرانشار، سەردەشت، سەقز، مەریوان، مەهاباد، نەغەدە و هەولێر «ئاوێنە»ی پێ دەوترێت. لە مەهاباد «هاوێنە»شی پێ دەوترێت.

2- ئاینە: لە قەزوین «ئاینە»ی پێ دەوترێت.

3- ئایەنە: لە جوانڕۆ، ڕوانسەر و کامێران «ئایەنە»ی پێ دەوترێت.

4- جام: لە ژاوەرۆ، سەقز، کامێران، مەریوان و هەورامان «جام»ی پێ دەوترێت.

5- جامەک: لە جوانڕۆ، خوڕەماوا، ڕوانسەر، سونقور(کۆلیایی) و کامێران «جامەک»ی پێ دەوترێت.

6- قۆدیک: لە دهۆک و زاخۆ «قۆدیک»ی پێ دەوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

دووانە یان جمک بە دوو مناڵ دەکوترێت کە لە یەک دەورەی دووگیانیدا لەدایک دەبن. دەکرێ دووانەکان بە دوو دەستەی دووانە ھاوشێوەکان(یەکسان) کە لە یەک تووخم دوای دابەشبوون بووەتە دوو تووخم، و دووانە ناھاوشێوەکان(نایەکسان) کە لە دوو تووخمی جیا و لە ڕیگەی دوو سپێرمی جیا بەدی ھاتوون، دابەش بکەین.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئاوەڵدووانە، لفەدووانە، لفەودووانە، دووانە، دوانێ، دووگێلە، جمک، جووتە


1- ئاوەڵدووانە: لە مەهاباد و سەقز «ئاوەڵدووانە»ی پێ دەکوترێت.

2- لفەدووانە: لە کامێران، دێولان، لەیلاخ و سنە «لفەدووانە»ی پێ دەکوترێت. لە لەیلاخ «لفەودووانە»شی پێ دەڵێن.

3- دووانە: لە کامێران، سلێمانی، بانە، بۆکان، سەردەشت، مەریوان، سەقز، مەهاباد و پاوە «دووانە»ی پێ دەکوترێت.

4- دووانێ: لە هەورامان و دەوروبەری «دووانێ»ی پێ دەکوترێت.

5- دووگێلە، دووگلە: لە خوڕەماوا و دەوروبەری «دووگێلە» یان «دووگلە»ی پێ دەکوترێت.

6- جمک: لە سلێمانی و شنۆ «جمک»ی پێ دەکوترێت.

7- جووتە: لە سەقز و دەوروبەری «جووتە»شی پێ دەڵێن.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

بلۆق گۆیەکە پڕە لە گاز یان شلەمەنی کە لەناو چینێکی ناسک لە مادەیەکی تر گەمارۆ دراوە.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: بڵق، بڵۆق، بلۆق، بلۆقی، تەقلە، تۆقلە، توقلە، تۆقڵە، فڵدانە، گڵۆپ، پۆرگ، پفیلک، پۆفڵەک


1- بڵق، فڵدانە: لە شنۆ «بڵق» و «فڵدانە»ی پێ دەکوترێت.

2- بلۆق: لە مەهاباد، سەردەشت، پیرانشار، کامێران، بانە، سنە و ڕوانسەر «بلۆق»ی پێ دەکوترێت.

3- بلۆقی: لە پاوە «بلۆقی»ی پێ دەکوترێت.

4- تەقلە: لە دێولان «تەقلە»ی پێ دەکوترێت.

5-تۆقلە: لە بۆکان، بانە، کامێران و سەقز «تۆقلە»ی پێ دەکوترێت.

6- توقلە: لە تکاب «توقلە»ی پێ دەکوترێت.

7- تۆقڵە: لە سنە «تۆقڵە»ی پێ دەکوترێت.

8- پۆقلە، پفیلک: لە ڕوانسەر «پۆقلە» و «پفیلک»ی پێ دەکوترێت.

9- گڵۆپ: لە هەورامان «گڵۆپ»ی پێ دەکوترێت.

10- پۆرگ: لە مەهاباد و پیرانشار «پۆرگ»یشی پێ دەڵێن.

11- پۆفڵەک: لە خوڕەماوا «پۆفڵەک»ی پێ دەکوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

برێشکە، لە ئەنجامی گەرمکردنی دەنکی جۆرێک گەنمەشامی ساز دەبێت. ئەو گەرمایە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاوی ناو دەنکی گەنمەشامی ببێت بە هەڵم، بەجۆرێک کە گوشاری زۆری هەڵمی ئاوەکە دیواری دەنکی گەنمەشامی دەشکێنێت و دەنگێک دروست دەکات.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: گەنمەشامی، گەرمەشانی، برێشکە، سەرداری، کابە، گوڵەکابە، نوقڵەکوردی، زەڕات، زەڕاتی تەقیای


1- گەنمەشامی: لە هەورامان، خوڕەماوا، سلێمانی، بانە، بۆکان و مەریوان «گەنمەشامی» پێ دەکوترێت.

2- گەرمەشانی: لە سەقز و بۆکان «گەرمەشانی» پێ دەکوترێت.

3- برێشکە: لە مەهاباد، پیرانشار، بانە، شنۆ، بۆکان و سەردەشت «برێشکە»ی پێ دەکوترێت.

4- سەرداری: لە مەهاباد و بۆکان «سەرداری»یشی پێ دەڵێن.

5- کابە: لە بانە «کابە»ی پێ دەکوترێت.

6- نوقڵەکوردی: لە سنە و دێولان «نوقڵەکوردی»ی پێ دەکوترێت.

7- زەڕات: لە کامێران و سنە «زەڕات»ی پێ دەکوترێت.

8- زەڕاتی تەقیای: لە پاوە «زەڕاتی تەقیای»ی پێ دەکوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

قڕقڕۆچکە، ئێسکێکە لە پێشەوەی مل، ڕێک لەنێوان چەناگە و تیرۆیید.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: قڕقڕۆچکە، قوڕقوڕۆچکە، قوڕقوڕانچکە، قوڕقوڕاچکە، قوڕقڕۆگە، قورووژنک، قرووژنکە، قوڕقڕۆسکە، قوڕقوڕاکێ، قوڕقوڕاگە، قوڕۆ


1- قڕقڕۆچکە: لە بۆکان، مەهاباد، کامێران، بانە، نەغەدە، پیرانشار و سەردەشت «قڕقڕۆچکە»ی پێ دەکوترێت.

2- قوڕقوڕۆچکە: لە بۆکان و سەقز «قوڕقوڕۆچکە»ی پێ دەکوترێت.

3- قوڕقوڕانچکە: لە تکاب و سنە «قوڕقوڕانچکە»ی پێ دەکوترێت.

4- قوڕقوڕاچکە: لە سەقز و دەوروبەری «قوڕقوڕاچکە»ی پێ دەکوترێت.

5- قوڕقڕۆگە: لە هەولێر و دەوروبەری «قوڕقڕۆگە»ی پێ دەکوترێت.

6- قورووژنک: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام «قورووژنک»ی پێ دەکوترێت.

7- قرووژنکە: لە جوانڕۆ و دەوروبەری «قرووژنکە»ی پێ دەکوترێت.

8- قوڕقڕۆسکە: لە بەشێکی مەهاباد «قوڕقوڕۆسکە»ی پێ دەکوترێت.

9- قوڕقوڕاگە: لە سلێمانی و دەوروبەری «قوڕقوڕاگە»ی پێ دەکوترێت.

10- قوڕۆ: لە دیواندەرە «قوڕۆ»ی پێ دەکوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

ئەژنۆ، ڕان لەگەڵ بەلەک دەبەستێتەوە و لە دوو جومگە پێک دێت. هەروەها یەکێکە لە بەشە گرینگەکانی جەستە و لە جووڵەدا ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئەژنۆ، ژنۆ، ژنوو، چۆک، زەنگۆڵ، زەرانی، زرانی، زەرگانی


1- ئەژنۆ: لە بۆکان، سەردەشت، قەڵادزێ، کامێران، سەقز، مەهاباد، بانە، مەریوان، پاوە و جوانڕۆ «ئەژنۆ»ی پێ دەکوترێت.

2- چۆک: لە پیرانشار، شنۆ، بۆکان، کامێران، سەقز، مەهاباد و بانە «چۆک»ی پێ دەکوترێت.

3- زەنگۆڵ: لە هەورامان و دەوروبەری «زەنگۆڵ»ی پێ دەکوترێت.

4- زەرانی، زەرگانی: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام «زەرانی» و «زەرگانی»ی پێ دەکوترێت.

5- زرانی: لە سونقوڕ(کۆلیایی) و دەوروبەری «زرانی»ی پێ دەکوترێت.

6- لە ئەڤێستاییدا زانوو و لە پەهلەویدا زانووک و ژنوو هاتووە.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

دووکەڵ لە سووتانی شتێک بڵاو دەبێتەوە.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دووگەڵ، دۊکەڵ، دووکەڵ، دووکەر، کادی، دوو، دووت، دۊ، دۊدی (چڕەدووکەڵ: دووکەڵی زۆر)


1- دووگەڵ: لە قەڵادزێ و دەوروبەری «دووگەڵ»ی پێ دەکوترێت.

2- دۊکەڵ، دۊ: دۊد: لە سونقوڕ(کۆلیایی) و ئەیوان و پارێزگای ئیلام «دۊکەڵ»، «دۊ» و «دۊد»ی پێ دەکوترێت.

3- دووکەڵ: لە کامێران، پیرانشار، سەردەشت، بانە، هەورامان، مەهاباد، شنۆ، سەقز، بۆکان، سلێمانی، نەغەدە و مەریوان «دووکەڵ»ی پێ دەکوترێت.

4- دووکەر: لە هەولێر و دەوروبەری «دووکەر»ی پێ دەکوترێت.

5- کادی: لە دهۆک و دەوروبەری «کادی»ی پێ دەکوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

کچ، ئاماژەیە بۆ منداڵ یان لاوێکی مێیینە.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: کچ، کەنیشک، کیژ، دوێت، دۊەت، دوود، دەت، دێت، دت، جۊەت، گۊەت، کناچێ، کناچڵێ، (کیژۆڵە، کچۆڵە: کچێک کە تەمەنی کەم بێت.)


1- کچ: لە هەولێر، قەڵادزێ، سەقز، بانە، مەهاباد، سلێمانی، بۆکان، نەغەدە، سەردەشت، شنۆ و پیرانشار «کچ»ی پێ دەکوترێت.

2- کەنیشک: لە کامێران، سنە و دیواندەرە «کەنیشک»ی پێ دەکوترێت.

3- کیژ: لە پیرانشار، هەولێر و مەهاباد «کیژ»ی پێ دەکوترێت.

4- دۊەت، جۊەت، گۊەت: لە ئەیوان، پارێزگای ئیلام و پارێزگای کرماشان «دۊەت»، «جۊەت» و «گۊەت»ی پێ دەکوترێت.

5- دوود: لە سونقوڕ (کۆلیایی) «دوود»ی پێ دەکوترێت.

6- دەت: لە هەرسین «دەت»ی پێ دەکوترێت.

7- دێت: لە پارێزگای خوزستان و بەشێک لە پارێزگای لوڕستان «دێت»ی پێ دەکوترێت.

8- کناچێ، کناچڵێ: لە هەورامان «کناچێ» و «کناچڵێ»ی پێ دەکوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

کرداری تامکردنی خواردەمەنی یان خواردنەوەکان و یان شتێک.


🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: چێژتن، چێشتن، چەشتن، مەکەچەش، چەشتەی، تامکردن


1- چێژتن: لە مەهاباد، بۆکان «چێژتن»ی پێ دەکوترێت.

2- چێشتن: لە سنە، بۆکان و پیرانشار «چێشتن»ی پێ دەکوترێت.

3- چەشتن: لە مەریوان و مەهاباد «چەشتن»ی پێ دەکوترێت.

4- مەکەچەش، چەشتەی: لە هەورامان و دەوروبەری «مەکەچەش» و «چەشتەی»ی پێ دەکوترێت.

5- تامکردن: لە پیرانشار، مەهاباد، کامێران، سەردەشت، شنۆ، بۆکان، بانە، مەریوان و جوانڕۆ «تامکردن»ی پێ دەکوترێت.

@wisenameyeji

Читать полностью…
Subscribe to a channel