kurdisoraniword | Unsorted

Telegram-канал kurdisoraniword - وشەی کوردی ☀️

3153

🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین بۆ ئەوەی کە زمانەکەمان لە زمانەکانی دیکەدا نەتوێتەوە، پێویستە هەموومان فێر بین، بە زمانی خۆمان بدوێین، بخوێنین و بنووسینەوە. بەستەری کاناڵ: https://t.me/KurdiSoraniWord

Subscribe to a channel

وشەی کوردی ☀️

نووسین و خوێندنەوە:
مامۆستا
#پۆڵا_نانەوازادە
ستۆکهۆڵم: ٢٠١٨/٠٢/٠٨


ڕۆحی شاد بێت. 🥀

🕊
@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟨 بای داراوس ( بای دارئاوس)


🟡 بەم جۆرە بایە دره‌خته‌كان ده‌ژیێنه‌وه‌ و چرۆ و گه‌ڵا ده‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌م بایه‌ گشتگیره‌ و ته‌واوی ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌. له‌ یه‌ک ڕۆژه‌وه‌ تا سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت. بای دارئاوس دنیا سارد دەکات، هەندێ جار هێندە سارد دەبێت کە لە کۆنەوە گوتوویانە کوڕوولە لە سکی دایکیدا دەکوژێت. هەرچۆن بێت پەیامی کۆتاییی زستان و هاتنی بەهاری پێیە، بۆیە لەگەڵ ئەوەی ناڕەحەتیشە خەڵک دڵیان پێی خۆشە. دوای ئەویش بایەکی تر هەڵ دەکات پێی دەڵێن: بای وادە ( بای وەعد)، بەفری کوێستانان دەتوێنێتەوە و ماڵاوایی لە زستان دەکات.

سەلاح سالار ✍

🟡 بای دارئاوس

کاتێک سەخڵەتی زستان ڕووی لە کزی کرد و زەوی هەناسەی کێشا و ئاوی گەرم کەوتە سەر زەوی، بەهۆی جێگۆڕکێی هەوای سارد و گەرمەوە بایەک دەست پێ دەکات کە لە فەرهەنگی خۆماندا بە "بای داراوس" بەناوبانگە، یانی دار و دەوەنی پێ ئاوس دەبێت و وردەوردە گۆپکە و چرۆ دەر دەدات. لە فەرهەنگی کوردیدا بۆ جۆرەکانی "با" ناوی تایبەتمان هەیە کە هەرکام لەو "با"یانە لە کاتێکی دیاریکراوی شەو و ڕۆژ یا وەرز و ساڵدا لە جوگرافیا و هەڵکەوتەیەکی سروشتیدا هەڵ دەکەن. هەرکام لەو جۆرانە شرۆڤەی تایبەت بە خۆیان هەیە و ڕەنگە نازناوی تریشیان هەبێت، وەک شنەی بەربەیان، شنەی دۆڵ و...

بۆ نموونە، وەکوو: شەماڵ، زلان (جۆرێکە لە ڕەشەبا)، ڕەشەبا، گەردەلوول (باهۆز)، زریان
، سروە، شنە، شەوبا، سەبوون، کزە، بای خۆجێیی، بای باشوور، بای...

هیندێک لەم بایانە وەک "شەماڵ" پێگەیەکی باشیان لە فەرهەنگی کوردیدا هەیە. شەماڵ، جیا لەوەی بایەکە زیاتر لە وەرزی هاویندا و دوای نیوەڕۆیان هەڵ دەکات و خەرمانی پێ شەن دەکەن، شاعیرانیش وەک پێسپێردراو و سەفیرێک لێی دەڕوانن تا وەک تەتەر (پەیامبەر) هەستی بۆ هەوار و هۆبەی دڵبەر بگوازێتەوە.

ئەی بادی شەماڵی "دڵدار"
"ئەی بادی شەماڵ، ئەی بادی شەماڵ
پۆستەی هەوایی دڵەی پڕ زووخاڵ
دەستم دامێنت، ئەچی بۆ کوێندەر؟
ناچی بۆ کۆیی مەئوایی دولبەر؟"
و...

بای داراوس لە شیعری "نالی"دا:
"کانی دەزێن بە ئاو و درەخت ئاوسن بە با
شاییی بەهارە، بولبولە داماد و غونچە بووک".

چەند جۆرە "با"یەک لە گۆرانیی"زیرەک"دا:
قوربانت بم ئەی "بای وادە "
ڕووبەند لەسەر یارم لادە
بە ...
قوربانت بم ئەی "بای شەوێ"
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
دڵ...
یا ڕەب هەڵکەی "بای شەماڵی"
بیدەی لە دەسرە و دەسماڵی
با دەر کەوێ وردەخاڵی
د....

پیرەمێرد:
"کە بای داراوس ئەشنێتەوە
پیاو خۆی تێ ئەگا و ئەبوژێتەوە".

مانای "بای داراوس" لە فەرهەنگی شێخانیدا:
"لە کۆتاییی زستاندا هەڵ ئەکا و دار و درەخت گۆپکە و چرۆ ئەکات".

ئەنوەر وەڵەدبەگی / ڕێبەندانی 2723 ✍


🟡 بای دارئاوس

ئەم بایە کە لەم زستانەدا هەڵی کردووە ئێمە پێی ئەڵێین: « شینی چلە چکۆلە » بۆ براکەی، لێرەدایە کە ئەڵێ ئەگەر من لەجێی کاکم بوایەم، کۆرپەم لە سکی دایکیدا دەتەزاند، جا ئەم بابەتە و وادەی هەرکام لە چلەکان و خاتوو زمهەرین کە خوشکیانە چیرۆکی تایبەت بە خۆیان هەیە.

بای دارئاوسان بەپێی ساڵانی پێشوو لە سەرەتای بەهاردا هەڵ ئەکات، ئەم بایە بۆیە پێی ئەڵێن بای دارئاوسان، چونکە ئەبێتە هۆی لێکدانی داری نێر و مێ لە یەکتر بۆ بەرهاتنیان،  هەروەها چرۆی دارەکان لە خەوی زستانی هەڵدەستێنێ و وەخۆیان دەخا بۆ ژیانێکی نوێ، هەروەک لە کاتی گوڵدانی داردا هەنگ ئەبێتە هۆی لێکدانیان لە یەکتر بۆ بەرهەمی زیاتر.

هەروەها ئەم مەسەلەش لە کوردەواریدا زۆر باوە کە دەفەرموێ:

کۆتەرەی قەزوان، بیخە پش کەندووان، بۆ هەرمێ پشکووان.

چونکە لە هەرمێ پشکوواندا سارد و سەرما لەڕادەبەدەر دەبێت و کۆتەرەی قەزوانیش بەردەوامە لە سووتانا و تینی زۆرە.

ع- کەلیخان ✍

هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی
===================
🕊
@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥 کۆبەرهەمی زانای زانستی زمان؛ پ. د. ئەوڕەحمانی حاجی مارف:

🟡 ١. ڕێزمانی کوردی، بەرگی یەکەم (وشەسازی)، بەشی یەکەم (ناو)


https://drive.google.com/file/d/1JH6Trx_NtY5nEWW-gEK5dUH5_PqpWF6a/view?usp=sharing

🟡 ٢. ڕێزمانی کوردی، بەرگی یەکەم (وشەسازی)، بەشی دووەم (جێناو)

https://drive.google.com/file/d/1COIeMQJY6JHGzOPRk7AtDDolkNHEN26w/view?usp=sharing

🟡 ٣. ڕێزمانی کوردی، بەرگی یەکەم (وشەسازی)، بەشی سێیەم (ئاوەڵناو)

https://drive.google.com/file/d/1UHfQibdBrdMyz80IbJno1wgZxirDCoP0/view?usp=sharing

🟡 ٤. ڕێزمانی کوردی، بەرگی یەکەم (وشەسازی)، بەشی چوارەم (ژمارەو ئاوەڵکردار)

https://drive.google.com/file/d/1HyzcT7ewj5k4O3lY0szigxzeApkEAYmA/view?usp=sharing

🟡 ٥. ڕێزمانی کوردی، بەرگی یەکەم (وشەسازی)، بەشی پێنجەم (کردار)

https://drive.google.com/file/d/1E3sJXDr5DYKjHD-uH2e_9Yuj0cLWB4cu/view?usp=sharing

🟡 ٦. بەرهەمە زمانەوانییەکانم (بەرگی یەکەم)

https://drive.google.com/file/d/1SjB3n_rRu1wU5DmZw4R7oOle0qh9s3R-/view?usp=sharing

🟡 ٧. بەرهەمە زمانەوانییەکانم (بەرگی دووەم)

https://drive.google.com/file/d/1eHCMQpdWGND_t7PDdMtvbCyTORhVUyfb/view?usp=sharing

===================
🕊
@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟩کۆڕی وشەی کوردی:
@koriwiseykurdi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩فێرکاریی ڕێزمانی کوردی:
@FerkariyRezmaniKurdi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩فێرگەی زمانی کوردی:
@zimanekemkurdi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩فێرگەی ڕێزمانی کوردی:
@Fergyrezmanikurdi63
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی:
@renusisaratayi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩وشەی کوردی:
@wiseykurdi1
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩وشەی کوردی:
@KurdiSoraniWord
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩پرسبڕکێ:
@pirsbirke
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩پاشەکەوتی وانەکان:
@pasekewtiwane

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

دایکم
فێری کردم بدوێم
بەو زمانەی
شکۆی خاک و نیشتمانە!

#ک_د_ئازاد

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ پێداگر، سوور، بەبڕیار،  شێلگیر = مصمم

⚜ بزە، زەردەخەنە، زەردە، نەرمەپێکەنین = تبسم

⚜ بەبزە، لێوبەبزە، دەم‌بەبزە = متبسم

⚜ سەرکۆنە، سەرزەنشت، لۆمە = شماتت

⚜ دەوڵەمەند، زەنگین، ساماندار، دارا = متمول

⚜ دەرکردن، وەلانان، وەدەرنان، (لەسەرکار ) لابردن، بێبەشکردن = عزل

⚜ دەرکراو، وەدەرنراو، وەلانراو، (لەکار)لابراو، بێبەشکراو، بێبەریکراو = معزول

⚜ نەکا، نەک، نەوەک، نەوەکوو، نەکوو، نەوا، نەکەی = مبادا

⚜ ڕۆژی تەنگانە، ڕۆژی خۆی = روز مبادا

⚜ ڕەوا، ڕێپێدراو = مباح

⚜ ناحەز، ناپەسند، ناشیرین، دزێو =  مکروه

⚜ گۆشەگیر، دوورەپەرێز، گۆشەگیر = عزلت نشین

⚜ ڕادەی پێویست، ئەندازەی پێویست، ڕادەی دیاریکراو = حدنصاب

⚜ دەوروبەری، نزیکەی = حدوداَ

⚜ دەوروبەر، سنوور، چوارچێوە، کەوشەن، بازنە = محدوده

⚜ سنووردار، چوارچێوەدار، بەرتەسک = محدود

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

زمانی دایک ناسنامەی منە

۲ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥 فەرهەنگی "کۆلکەزێڕینە"

⚜ کرمانجی_سۆرانی
⚜ نووسین: ڕەحمان جەوان
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥میدیا کوردییەکان هیچ گرینگییەک بە زمانی کوردی نادەن!

🔴میدیایەک وەکوو "کوردستان ٢٤" کە میدیایەکی جیهانییە و لە هەموو وڵاتانی جیهان هەواڵنێری هەیە و وەکوو سەرچاوەیەکی گرینگی گەیاندنی هەواڵ سەیر دەکرێت، هێشتا جیاوازیی نێوان ناوچەی "باشووری ئەفریقا" و وڵاتی "ئەفریقای باشوور" نازانێت! ئەمە ناکرێت بڵێین هەڵەیە، بەڵکوو ئاشکرایە کە لە ڕووی نەزانییەوە ئەم هەواڵە نووسراوە! هیچ کات میدیا گەورەکانی دیکە وەکوو (CNN) و (BBC) هەڵەی وا بەرچاویان نییە!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴"باشووری ئەفریقا" کە لەم هەواڵەدا بە مەبەستی وڵات هێناویانە، دەبێتە ناوچەی "باشووری ئەفریقا" کە بریتییە لە چەندین وڵات، نەک وڵاتێکی تایبەت!
بۆ نموونە باشووری ئاسیا بریتییە لە چەندین وڵات، وەکوو: هیندستان، ئەفغانستان و...

🔴"ئەفریقای باشوور" مەبەست لە وڵاتێکی دیاریکراو لە ناوچەی "باشووری ئەفریقا"یە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔲دەرنجام:
تەنیا بە گۆڕینی جێگای دوو وشە، تەواو واتای ئەو هەواڵەی گۆڕدراوە. پێویستە کە میدیا کوردییەکان لە هەواڵگەیاندا زۆر هەستیار بن و بە شێوەیەکی دروست و ڕێکوپێک، چ لە بواری ڕێنووسی و ڕێزمانی هەڵەیان نەبێت و چ لە بواری گەیاندنی واتا و مەبەست، بێهەڵە، مەبەستی دروست بگەیەنن.

لەوەپێشیش باس لە هەڵەی میدیا کوردییەکان کراوە، لەم چەند بەستەرەی خوارەوە بەردەستن:

1⃣/channel/wiseykurdi1/1218?single

2⃣/channel/wiseykurdi1/1521

3⃣/channel/wiseykurdi1/1634

4⃣/channel/wiseykurdi1/1659

5⃣/channel/wiseykurdi1/1660

6⃣/channel/wiseykurdi1/1720

@wiseykurdi1

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

سڵاو هاوڕێیان.

ئەم بنەماڵەیە خەڵکی مەریوانن، پێویستیان بە یارمەتیی خەڵکە، تکایە بەپێی توانا یارمەتییان بدەن.

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🔵ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا خولێکی سەرهێڵی فێرکاریی ڕێنووسی سەرەتایی و یەکگرتوو بۆ گەورەساڵان بەڕێوە دەبات .

🟢دەرفەتی ناونووسی تا ٣٠ی ڕێبەندان

🔴خولەکە سەرهێڵە و لە تێلێگرام بەڕێوە دەچێت.

⚪️بۆ ناونووسی و زانیاریی زیاتر پەیوەندی بگرن بە:
هەڵگورد شنۆیی
@HalgurdShnoyi
هەژار شنۆیی
09014191988
سارا خەنشا
09141668648


/channel/EnjumeniEdebiShino

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

"Google Gemini "
توانای بە لاتینیکردنی ئەلفبێی کوردیی ناوەندی هەیە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە لە داهاتوودا ئەلفبێی کوردیی ناوەندی دەکرێتە لاتینی، پێکەوە بەردەست دەبن، بەمەش کوردیی ناوەندی بەتەواوی دەبێتە زمانێکی جیهانی!

هەرچەندە "Google Gemini " پاڵپشتی کوردیی ناوەندی ناکات لە ئێستادا.


#بۆکان_جاف ✍

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ وەرزش، وەرزین = ورزش

⚜ وە‌رزشوان؛ وە‌رزشڤان؛ وە‌رزشکە‌ر؛ یاریزان؛ یاریکە‌ر = ورزشکار، ورزش کار

⚜ وه‌رزین؛ وه‌رزشكردن ‌= ورزش کردن

⚜ شوێنی‌ زۆرانگرتن؛ زۆرانگە؛ زۆرانخانە = ورزش خانە

⚜ یاریگە؛ یاریگا؛ شوێنی وەرزش؛ یانە‌؛ وەرزشگە؛ گۆڕەپانی‌ وەرزش = ورزشگاه، ورزش گاه

⚜ ڕاهێنانی جەستەیی = تربیت بدنی

⚜ ڕاهێن؛ ڕاهێنەر؛ فێرکەر؛ فێرکار؛ هە‌ڤۆتکار؛ ئێوەتکەر؛ پەروەردەکار = مربی

⚜ ڕاهێنه‌ر؛ فێرکار = سر مربی

⚜ ڕاهێنەری؛ فێرکاری = مربیگری، مربی گری

⚜ گۆڵچی؛ گۆڵپارێز، گۆڵەوان = دروازەبان

⚜ تۆپێن، تۆپان، تۆپانێ، تۆپێنە، گۆڵێن = فوتبال

⚜ یاریزانی تۆپێن = فوتبالیست

⚜ بەرگریکار؛ بەک = دفاع

⚜ پەلاماردەر؛ ورووژمکەر؛ هاژۆتکار؛ هێرشبەر؛ هێرشکەر؛ هورووژمبەر؛ شاڵاوبەر؛ هەڵمەتبەر = مهاجم

⚜ هێرش؛ هەڵمەت؛ هورووژم؛ هرووژم؛ شاڵاو؛ پەلامار = حمله

⚜ لێدانی سزا = پنالتی

⚜ ناوبژیوان، ناوبژیکەر، داوەر = داور

⚜ ناوبژیوانی، داوەری = داوری

⚜ گۆڕین، گۆڕینەوە = تعویض

⚜ وریاییدان؛ ئاگادارکردن؛ ئاگادارکردنەوە؛ پێڕاگەیاندن = اخطار

⚜ ئاگانامە؛ ئاگادارینامە = اخطاریه

⚜ وەدەرنان؛ دەرپەڕاندن؛ ڕادان = اخراج

⚜ دەرکراو؛ وەدەرنراو = اخراجی

⚜ دەرکران؛ وەدەرنران؛ ڕادران = اخراج شدن

⚜ قرتکردن؛ هەڵاواردن؛ دەرکردن لە کایە / یاری = اخراج کردن از بازی

⚜ بالە، تۆپی بالە، والیباڵ = والیبال

⚜ باسکە، تۆپی باسکە، بەسکێتباڵ = بسکتبال

⚜ یاریزانی باسکە، باسکەوان‌ = بسکتبالیست

⚜ ملانێ‌؛ ملانە؛ زۆران؛ زۆرانی؛ زۆرەبانێ‌؛ زۆرەوان؛ زۆرەوانی = کشتی

⚜ زۆرانباز؛ زۆرانیگر؛ ملانێکەر = کشتی گیر

⚜ زۆرانبازی؛ زوورەبانبازی؛ زۆرانگرتن؛ زۆرانیگرتن = کشتی گیری

⚜ هەڵگرتنی قورسایی = وزنە برداری

⚜ کێش؛ کێشانە؛ وەزنە = وزنه

⚜ کێشهەڵگر؛ وەزنەهەڵگر = وزنه بردار

⚜ مەلە؛ مەلێ = شنا

⚜ مەلەوانی؛ مەلەکردن = شناگری

⚜ قووتەوان = غواص

⚜ قووتەوانی = غواصی

⚜ ئەستێر، مەلەوانگە، ئاوژەنگە، گۆل = استخر

⚜ ڕزگاریدەر = نجات غریق

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥  فێرگەی زمانی کوردی

🌻 @zimanekemkurdi

🟥  ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی (کاناڵی تایبەت بە فێرگە)

🌻 @renusisaratayi

🟥 کاناڵی وشەی کوردی (پێگەیەک بۆ فێربوونی زمانی کوردی)
🌻 @wiseykurdi1

🟥 وشەی کوردی (ئەرشیڤێک پڕ لە وشەی کوردی)

🌻 @KurdiSoraniWord

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟨 بەڕێوەبەرانی "فێرگەی زمانی کوردی" ☀️

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

لە ئاسمانی مەڵبەندەکەی ئێمە، لەجێی باران خوێن ئەبارێ.


🥀🥀🥀🥀

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ شەرمن، شەرمێون، شەرمەراز، تەریق، تەرێق، سەرشۆڕ = خجل

⚜ شەرمهێن، مایەی شەرمەزاری، مایەی سەرشۆڕی، شوورەیی = خجالت آور

⚜ فریودان، هەڵخەڵەتاندن، هەڵفریواندن، خەڵەتاندن = اغوا کردن

⚜ فریودەر، هەڵفریوێنەر، هەڵخەڵەتێن، خڵەتێن، خەڵەتێنەر، هەڵفریوێن، لەخشتەبەر = اغواگر

⚜ دیاریکردن، دەستنیشانکردن، دانان = تعیین کردن

⚜ دیاریکراو، دەستنیشانکراو، دانراو، دامەزراو = معین

⚜ پێچەوانەی نەریتی کۆمەڵگا، دژی نەریتی کۆمەڵگا، پێچەوانەی دابونەریتی کۆمەڵگا = خلاف عرف جامعه

⚜ بەپێی نەریت(داب/دابونەریت)، بەپێی باو = عرفا

⚜ جێگر، جێنشین، شوێنگر، بریکار = نائب

⚜ جێگری، جێگرایەتی، بریکاری، جێنشینی = نیابت

⚜ لەجیاتی، بەجێی، لەجێی، لەبرێتی، بە جێنشینی لە، بەجیاتی، لەلایەن = به نیابت از

⚜ پێشەنگ، پێشدار، پێشڕەو، هەسارکێش، جڵەودار = جلودار

⚜ سەرگەورە، سەرپەل، سەردەستە، سەرۆک = سردسته

⚜ دیسان، هەمیسان، سەرلەنوێ، دووبارە، جارێکی تر، دیسانەوە = مجددا

⚜ بەهێزبوونەوە، هێزگرتنەوە، وزەگرتنەوە، وەدەستهێنانەوەی هێز = تجدید قوا

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥 ئەم کەناڵە تەنیا بۆ ناساندنی سینەمای کوردی و فیلمە کوردییه‌کان بە بینەری کوردزمانە.

👉 @Kurdish_Movieee
===================
🕊
@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥 دارحەیزەران/ بامبۆ

ناوی زانستی: (Bambusoideae)

ناوی ئینگلیزی:  (Bamboo)

لە نێو کورددا پێی دەگوترێ دارحەیزەران. بە یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی ڕووەکی ڕیشاڵی هەژمار دەکرێ و گرنگیی ئابووری زۆر زۆرە، بە شێوەیەکی گشتی، جێی بایەخە لە دونیادا.
بەپێی سەرچاوەکان زیاتر لە ١٤٠٠ جۆری هەیە، تەنانەت بەشێک لەوان وەکوو ڕووەکی جوانکاری لە ئێستادا لە نێو بەشێک لە ماڵەکانی ئێمەشدا هەن. بەسەر ناوچە گەرم و شێدارەکانی هێڵی کەمەرەییی زەوی دابەش بووە واتە نیشتمانی دایک ئەو ناوچانەیە کە ئاماژەی پێ کرا. لە ڕووی پێکهاتەوە بە تەواوی لە قامیش دەچێ بەڵام هەم تیرەی قەدەکەی وە درێژییەکەی چەند قاتی قامیشە لەو ڕووە بەراورد ناکرێ. تیرەکەی لە نێوان ١٠ بۆ "٢٥ سم" وە لە هەندێ سەرچاوەدا ئاماژە بە سەرووی "٢٥سم" دەکا، هەروەها بەرزی یان درێژییەکەی لە سەرووی "٣٠ م" دەبێت. گەشەی زۆر خێرایە هەندێک جۆری لە ڕۆژێکدا "٣٠ سم" زیاد دەکا. گەڵاکانی درێژ و شێوە تیرین بە شێوەیەکی ئاسۆیی لەسەر لقەکاندا هەن، قۆناغی گوڵکردنی ئەو ڕووەکە بە یەکێک لە درێژترین قۆناغەکانی گوڵکردن دادەندرێت کە لەدوای ١٢ تا ١٢٠ ساڵ بۆ یەک جار لە تەمەنی گەشەکردنیدا تۆ بەرهەم دەهێنێت، بۆیە بە شێوەیەکی گشتی لە زیادکردندا پشت بە شێوازی قەڵەمکردن دەبەسترێت.
وەک لەپێشدا ئاماژەی پێ کرا گرنگیی ئابووری زۆرە و لە بواری جیاوازدا بەکار دەهێندرێت. بۆ نموونە، لە باکوور و باشووری ئاسیادا تۆوەکەی وەکوو دانەوێڵە بەکار دێ و دەخورێ. لە وڵاتی چین لقە ناسک و تازە پێگەیشتووەکان وەکوو سەوزە دەکوڵێندرێ و دەخورێ. هەروەها سوودی زۆر لە گەڵاکانی وەردەگیرێت وەکوو سەرچاوەیەکی ئالیک بۆ ئاژەڵداری. قەدی چەند جۆرێکی دیاریکراو لە دارحەیزەران بەکار دێت لە پیشەسازیی دروستکردنی کاغەز، بەهۆی ڕەقی و بەهێزی وەکوو (کاریتە/دار) لە دروستکردنی خانوو و بینادا بەکار دێت، بۆ مەبەستی ئاودێری لە زۆر شوێندا وەکوو بۆڕی بەکار دەهێنرێت. تەنانەت بەکار دێت لە دروستکردنی کەرستەکانی ناو ماڵ وەکوو مێز، کورسی، قەنەفە و کانتۆر هەروەها بۆ داپۆشینی زەوی و سەقف وە دیکۆرات سوودی زۆر لە قەدەکەی وەردەگیرێت. چەند جۆرێکی بەکار دێت لە بواری ڕستن و چنین و دروستکردنی قوماش. ئەو ڕووەکە بەشە جیاوازەکانی لە کەرستەکانی جوانکاری و بۆیاغ و تەنانەت لە دەرمانسازیشدا سوودی خۆی هەیە. بە هۆی سەرنجڕاکێشیی قەدەکەی و ئەو ڕەنگە جیاوازانەی کە هەیەتی ڕاستەوخۆ دەتواندرێ لە دیکۆراتی ناو ماڵ و شوێنە گشتییەکان بۆ ڕازاندنەوە بەکار بێت.

ئەگەرچی ئەو ڕووەکە حەزی لە ناوچەی گەرم و شێدارە بۆ گەشەکردن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش چەندین جۆری هەیە کە گونجاوە بۆ ڕوواندن و گەشەکردنی لە کوردستاندا چونکە سەرچاوەکان ئاماژە بە هەبوونی چەند جۆرێک دەکەن کە لە ناوچە سارد و چیاکاندا، هەروەها لە دارستانە بەرز و ساردەکانیشدا گەشە دەکەن. بۆ نموونە وڵاتی چین و ئوسترالیا هەروەها زۆر وڵاتی تریش هاوشێوەی کوردستان لە چوار وەرز پێک هاتووە لەگەڵ ئەوەی پلەکانی ساردی و گەرمی لە وەرزەکانی ئەو وڵاتانەدا تا ڕادەیەک جیاوازە بەراورد بە کوردستان بەڵام ئەوە بەڵگە نییە تا بڵێین ئەو ڕووەکە لە کوردستاندا گەشە ناکا.
لە ساڵی ٢٠١١-٢٠١٦ کاتێ لە مالیزیا بووم بۆ خوێندن بەر لە گەڕانەوەم چەند قەڵەمێکی بامبۆم ناردەوە بۆ کوردستان لە راستیدا چەند دانەیەکی گەشەی کرد، ساڵی ڕابرد و گواستمەوە بۆ گوندی داربەسەر/ڕۆژئاوای کۆیە، لەوێدا بۆ یەکجاری چاندم ئێستا گەشەی زۆر باشە و چەندین لق و قەدی لێ دەرچووە بەرزیەکەی دەگاتە سەرووی ٣م هۆکاری کەمیی بەرزییەکەی پێم وایە بەگشتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی چەند جارێک لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر گواستراوەتەوە، ئومێد دەکەم لە بەهاری ئەمساڵدا گەشەکەی زۆر باشتر بێت.

د. ڕابەر فەتتاح
کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
١٥ی ١ی ٢٠٢٠

هەڵەچنی و بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە: کاناڵی وشەی کوردی

هیوادارم بەسوود بێت.
___
🕊
@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

کاتێک بەردەنگەکانت خەڵکی ئاسایین...
...
کاتێک بەردەنگەکانت خەڵکی ئاسایین هەوڵ مەدە بە زمانێکی قورسی ئاڵۆزی پڕ لە وشەی سەیروسەمەرە کە کەس لێیان تێ ناگات، قسە بکەیت یان شت بنووسیت.

نووسەری باش ئەو کەسە نییە کە بە وشەی ئاڵۆز و پڕگرێ و دەقی نامۆ و پەیڤی نائاشنای بێگانە، بیەوێت خەڵک بە دەقەکانی سەرسام بکات.

بۆ ڕوونکردنەوەیەکی کەم، دەقێکی قورسی ماندووییهێنەر مەنووسە، چونکە بابەتەکەت ناخوێننەوە.

نووسەری باش کەسێکە کە بە سادەترین و باوترین وشە، بەبێ درێژدادڕی، بە زمانی خەڵک بدوێت تا زۆرترین کەس لە وشەکانی تێ بگەن.

لە سوید زۆر زۆر سوورن لەسەر ئەوەی کە زمانی دامودەزگاکان و زمانی پەیوەندییەکان هەتا دەکرێت زمانێکی سادەی گشتفام بێت.

بە وشەی ئاڵۆز خەڵک سەرسام نابن، بەڵکوو وەڕەز دەبن.



"وەرگیراو لە کاناڵی مامۆستا دیاکۆ هاشمی"
diyakohashemi
___
🕊
@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ دیار، ڕوون، بەرچاو، ئاشکرا = مشهود

⚜ گەواهیدەران، شایەتحاڵەکان، شایەتدەران = شهود(کۆی شاهد)

⚜ حەز، مەیل، خواست، واز = رغبت

⚜ خوازیار، تامەزرۆ، پێخۆش، خوازەر، خوازگار = راغب

⚜ هاندان، دڵگەرمکردن، دنەدان، خوازیار = ترغیب

⚜ سەر، سەروو، سەرۆ، سەرەوە، بان = صدر

⚜ سەرەتای ئیسلام = صدر اسلام

⚜ دەرکردن (دەرچوون)ـی بڕیار = صدور حکم

⚜ بەرزکەرەوە، سەرەوەبەر، هەڵکشێنەر = ترفیع دهنده

⚜ پلەگرتن، پلەوەرگرتن، بەرزبوونەوەی پلە، پلەبەرزبوونەوە، پلەپێدران = ترفیع درجه

⚜ چاکسازی، چاککردن، باشترکردن = بهسازی

⚜ زۆرزۆر، زۆروزەبەند، زەبەند، گەورە، زەبەلاح = هنگفت

⚜ بەرزکردنەوە، بردنەسەر، بردنەسەرەوە، چوونەسەرەوە، سەرخستن = ترفیع

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

دووی ڕەشەمە واتە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پیرۆز بێت.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان ٤٢ بۆ ٥٠٪ی دانیشتووانی وڵاتی ئێران لە گەلانی غەیرەفارسزمان پێک هاتووە. هەروەک لە ڕابردوودا دیتوومانە نزیکەی نیوەی خەڵکی دانیشتووی ئێران ناچار دەکرێن لە پۆلی یەکی سەرەتایییەوە بە زمانی فارسی وانە بخوێنن.
بەپێی لێکدانەوە زانستییەکان گەشە و پێشکەوتنی هەموو وڵاتێک، لە باخچەی ساوایان و پۆلی یەکی سەرەتایییەوە دەست پێ دەکات. هەر بەهرەیەکی کە ئێمە بمانهەوێت لە داهاتوودا لە منداڵانمانی وەربگرین تۆوەکەی لەم تەمەنانەوە دەچێنرێت.
دەستهەڵات بە سەپاندنی خوێندنی وانە بە زمانی فارسی بەسەر ئەو منداڵانەدا کە زمانی دایکیان فارسی نییە، ئەوان لەگەڵ وەستانێکی چەندساڵە لە هەستیارترین تەمەنی ژیانی تێکەڵبوون بە کۆمەڵگەوە بەرەوڕوو دەکاتەوە. بەڵگەی ئەو گوتەیە، ڕەتبوونەوەی ٦٧٪ی منداڵانی پۆلی یەک و دووی سەرەتایی لە ٩ پارێزگای دووزمانەی وڵاتی ئێرانە. ئامارێکی سەرسووڕهێنەر!
لە ڕاستیدا دەستهەڵات بە سەپاندنی زمانی فارسی بەسەر منداڵانی غەیرەفارسدا و نەهێشتنی خوێندن بە زمانی دایک لە تەمەنی منداڵییەوە، گەشەکردنی زمانی دەروونی و زمانی بیرکردنەوە لە منداڵانمان دەستێنێت.
بەشێکی کەم لە منداڵان بە شانوەبەردانێکی زۆر بۆ گوشارە ڕۆحی و دەروونییەکانەوە بە چەند ساڵ دواکەوتنەوە لە کۆتاییدا دەتوانن بە زمانێکی سەپێنراوی نوێوە بیر بکەنەوە و قسە بکەن!
ئەمە وا لە منداڵانی داماوی غەیرەفارسزمان دەکات دوای ساڵانێکی زۆر ململانێ لەگەڵ زمانی نوێ و فێربوونی زمانی فارسی، ئینجا بیرکردنەوە بەو زمانە نوێیە لە خۆیاندا بەهێز بکەن و پاشان بکەونە ڕکابەرایەتیی بەدەستهێنانی دەرفەتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان، ئەویش لەگەڵ ئەو کەسانەی کە هەر لە منداڵییەوە بە زمانی دایک(فارسەکان) خوێندوویانە و لەم کێبەرکێیە نابەرابەرەدا نیوەی منداڵانی دانیشتووی ئێران بەرەوڕووی زوڵم و زۆری دەبنەوە.
دەستهەڵات بە سەپاندنی زمانی دووەم بەسەر منداڵاندا، ڕەوتی گەشەسەندنی زەینی و کەسایەتیی نیوەی دانیشتووانی وڵات سست دەکات و یاخود دەیوەستێنێت! بەم شێوەیە دەرفەتەکانی نیوەی منداڵانی دانیشتووی ئێران، بە سوودی منداڵانی فارسزمان، لەناو دەبات.
بەشێکی هەرە زۆری کەلێن و ناهاوسەنگیی گەشەکردنی پارێزگاکانی ناوەند و پارێزگاکانی سەر سنووری وڵاتی ئێران لەم بابەتەوە سەرچاوە دەگرێت!
ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت کە بۆچی سەرەڕای پێدانی بوودجە(هەرچەند زۆر کەم بووە) پارێزگاکانی سەر سنوور هەروا بێبەر ماونەتەوە.
لاوازکردنی زمانەکانی دیکە دەبێتە هۆکاری لاوازبوونی فەرهەنگ و لاوازبوونی فەرهەنگ دەبێتە هۆکاری لاوازبوونی ناسنامە. ئەمەش وا دەکات ڕق و تووڕەیی بەرانبەر بە زمانی باڵادەست دروست ببێت.
زمانی سەپێنراو جۆرێک بەرگریی دەروونی لە فێرخوازدا دروست دەکات و ئامادەی دەکات ڕۆژێک تۆڵەی خۆی لە گرووپی داسەپێن بکاتەوە.
هەر ئەو جۆرەی کە نەزۆککردنی جەستەییی مرۆڤەکان کارێکی بێڕەوشتانەیە، وەستاندن یان نەهێشتنی خوێندن بە زمانی دایک و سەپاندنی زمانێکی دیکەش بەسەر منداڵاندا جۆرێک نەزۆککردنی کەسایەتی هەژمار دەکرێت و کارێکی بێڕەوشتانەیە.
فێرکاریی بەزۆرەملیی منداڵان بە زمانێک جگە لە زمانی دایک، دەبێتە هۆکاری لێکدابڕانی پەیوەندیی دایبابان و منداڵان لە بواری فێرکاریدا. لە ڕاستیدا دایبابان لە ڕەوتی گەشەسەندنی چەمک و تێگەیشتنەکانی منداڵدا دەکەونە پەراوێزەوە. تێچوویەکی زۆری ڕۆحی و دەروونی بۆ ئەو منداڵە داماوانە دەبێت تاکوو ڕۆژێک بتوانن خۆیان بدۆزنەوە و ئەم ڕەوتە بگەیەننە قۆناغی بەردان.
بێگومان سوودگەلێکی زۆر لە زۆرکردنی زماندا بووە کە بۆ میناک لە وڵاتی سویس هاوکات سێ زمانی فەرمی و لە ئەفریقای باشوور هاوکات یازدە زمانی فەرمی هەیە؛ لە زۆرێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی دیکەشدا لانی کەم دوو زمانی فەرمی هەیە و هەروەها خوێندن بە زمانی دایک شتێکی زۆر ئاسایییە.
لە ئەسڵی پازدەی یاسای بنەڕەتیی ئێراندا بەڕوونی باس لەوە کراوە کە وانەی خوێندن بە زمانی دایکی دانیشتووانی وڵات لە قوتابخانە و خوێندنگەکاندا بگوترێتەوە، پێویستە ڕووناکبیران و کاربەدەستانی خۆبەخەمزان ئەم هەلە بقۆزنەوە و بە سەرەنجامی بگەیەنێن.
پێم وایە وا باشە کە لە پارێزگا دووزمانەکاندا لە پێنج ساڵی دەستپێکی خوێندندا بە کەڵکوەرگرتن لە زمانی دایک، پەروەردەی منداڵانمان لە ڕەهەندی توانایییە سروشتی و کەسێتییەکان و پێگەیشتنی توانایییە پەیوەندی و کۆمەڵگەیییەکانیان بخەینە بەرنامەی کارییەوە. هەروەها لەم خولەدا منداڵان دەتوانن فەرهەنگ و ئەدەبیاتی زمانی دایک فێر ببن تا بەڵکوو هەلێک بڕەخسێت کە لە سنووری چرۆکردنی زمانی دەروونی و زمانی بیرکردنەوەیان نزیک ببنەوە.

ئامادەکردن: حەسەن مووسازادە

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥 فەرهەنگی موعین (ئاڵا)

⚜ فارسی_کوردی
⚜ نووسین: ڕەحمان جەوان
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟧 ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی مارف ئاغایی (شاعیر، ڕۆژنامەنووس)

🔹 لەدایکبوون: ٢ی ڕێبەندانی ١٣٤٤ی هەتاوی لە گوندی وەزنێ، سەر بە ناوچەی سندووسی نەغەدە
🔹 کۆچی‌ دوایی: ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٧۶ی هەتاوی بە هۆی ڕوودای هاتوچۆ
🔹 شوێنی ناشتن: مەقبەرەتوشوعەرای مەهاباد


‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ تایبەت، تەرخانکراو = مختص

⚜ کەم، کورت، پوخت، پوختە= مختصر

⚜ بەکورتی، بەپوختی = مختصرا

⚜ کورتکراوە، پوختکراو = اختصاری

⚜ تایبەتی، تەرخانکراو، خۆماڵی = اختصاصی

⚜ پەستاپەستا، پەیتاپەیتا، لەپەستا، بێپسانەوە، بێبڕانەوە، لەسەریەک = تواتر

⚜ جۆراوجۆری، هەمەجۆری هەمەچەشنی، فرەچەشنی، چەشناوچەشنی، ڕەنگاوڕەنگی = تنوع

⚜ جۆراوجۆر، هەمەچەشن، فرەچەشن، جۆربەجۆر، هەمەجۆرە، ڕەنگاوڕەنگ = متنوع

⚜ پێشکەوتن، سەرکەوتن، پێشەوەچوون، چوونەپێش، گەشە = ترقی

⚜ پێشکەوتوو، سەرکەوتوو، پێشکەوتنخواز = مترقی

⚜ چاوەڕوان، چاوەڕێ، چاوەنواڕ، بەتەما = متوقع

⚜ ئاستی چاوەڕوانی  = سطح توقع

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

https://www.instagram.com/reel/C3St2yEMLPs/?igsh=MWs4eXBocXloNmZpbw==

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ ناوبراو، نێوەبردەکراو، ئاماژەپێکراو، باسکراو = مزبور

⚜ بەتایبەت = علی الخصوص

⚜ داپۆشراو، شاراوە، شاردراو، داشاردراو = مستتر

⚜ خۆشاردنەوە، خۆداپۆشین، خۆحەشاردان = استتار

⚜ لە بەرانبەر، لە هەمبەر، لە جیاتی، لەباتی = در قبال (در ازا)

⚜ داناژن، چیلکەی ددان، زلووکە = خلال دندان

⚜ لە نێوان، لە ماوەی = در خلال

⚜ تێکدەر، بشێوێن، بشێون، شێوێنەر، گێرەشێوێن = مخل

⚜ بشێوی، پشێوی، ئاڵۆزی، بشێوێنی  = اخلال

⚜ کونکون، کوندار، کونیلەدار، فشەڵ، کەفەڵووک، کەفەڵۆک، فشەڵۆک، شاش = متخلخل

⚜  لەناوبراو، سڕاو، تیابراو، لەناوچوو = محو

⚜ تەوەرە، تەوەر، بنەما = محور

⚜ نیشاندەر، پێشاندەر، دەرخەر، دەربڕ = بیانگر

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥  فێرگەی زمانی کوردی

🌻 @zimanekemkurdi

🟥  ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی (کاناڵی تایبەت بە فێرگەی زمانی کوردی)

🌻 @renusisaratayi

🟥  کۆڕی وشەی کوردی

🌻 @koriwiseykurdi

🟥  کاناڵی وشەی کوردی ( پێگەیەک بۆ فێربوونی زمانی کوردی)

🌻 @wiseykurdi1

🟥  وشەدانی "وشەی کوردی" (وشەدانێکی بەسوود، پڕ لە وشەی کوردیی ڕەسەن)

🌻 @KurdiSoraniWord

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟨 بەڕێوەبەرانی "فێرگەی زمانی کوردی ☀️"

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

🟥  فێرگەی زمانی کوردی

🌻 @zimanekemkurdi

🟥  ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی (کاناڵی تایبەت بە فێرگەی زمانی کوردی)

🌻 @renusisaratayi

🟥  کۆڕی وشەی کوردی

🌻 @koriwiseykurdi

🟥  کاناڵی وشەی کوردی ( پێگەیەک بۆ فێربوونی زمانی کوردی)

🌻 @wiseykurdi1

🟥  وشەدانی "وشەی کوردی" (وشەدانێکی بەسوود، پڕ لە وشەی کوردیی ڕەسەن)

🌻 @KurdiSoraniWord

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟨 بەڕێوەبەرانی "فێرگەی زمانی کوردی ☀️"

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#ڕۆڵەی_کوردم

#دەنگ: شەهید فەتاح خوراسانە

Читать полностью…

وشەی کوردی ☀️

#کەناڵی_وشەی_کوردی

⚜ زاڵی، باڵادەستی، سەردەستی = استیلا

⚜ زاڵ، باڵادەست، سەردەست، سوار، دەستڕۆیشتوو = مستولی

⚜ شاراوە، نادیار، داپۆشراو، پۆشراو، ڤەشارتی = مستور

⚜ شاردنەوە، داپۆشین، حەشاردان، داشاردن، ڤەشارتن/ڤەشاردن = مستور داشتن

⚜ شوکرانەبژێر، شوکرکەر، سوپاسکار، شوکرانەبێژ، پێزان = شاکر

⚜ شوکرانەبژێری، سوپاسکاری، سپاسگوزاری، پێزانی = شکرگزاری

⚜ پێکهاتە، بنەما = شاکِلە

⚜ خڕ، گرد، بازنەیی، گلۆڤەر(گرۆڤەر)، جەغزی = مدور

⚜ دەستگێڕ(دەزگێڕ)، دەستفرۆش، چەرچی، دێوەرە، وردەواڵەفرۆش، گەڕیدە = دورەگرد

⚜ خولی فێرکاری/ڕاهێنان = دورە آموزشی

⚜ خول، گەڕ، چەرخ، سووڕ، سەردەم، چاخ، ڕۆژگار = دورە

⚜ زاڵبوون بەسەر = مشرف بودن بر

⚜ لەقەڵەمدراو، ژمێردراو، ڕەچاوکراو،   بەحیسابهاتوو،حیسابکراو = محسوب

⚜ گۆڕان، گۆڕین = تغییر

⚜ گۆڕاو، بگۆڕ، زووگۆڕ، گۆڕدراو = متغیر

⚜ جێگیر، جێگرتوو، سەقامگیر، دامەزراو، گیرساو، نیشتەجی = مستقر

⚜ جێگیری، سەقامگیری، سەقامگرتوویی، نیشتەجێیی، گیرساوی، دامەزراوی = استقرار

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord

Читать полностью…
Subscribe to a channel