#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ قیتایی، قیتی، زەقی، دەرپەڕیوی، دەرتۆقیوی، هەڵتۆقاوی، دەرپۆقیوی، قەڵپە، ڕەپی، زۆپی، قوتی، زۆپایی = برآمدگی(برجستگی)
⚜ زەق، قیت، قوت، دەرپەڕیو، دەرتۆقیو، هەڵتۆقیو، زۆپ، قۆقز، ڕەپ = برآمدە
⚜ بەدیهاتن، جێبەجێبوون، بەجێگەیاندن، بەجێهێنان = برآوردە شدن
⚜ لەبەر، لەبەردەم، کەوتنەبەر، ڕووبەڕووی = در معرض
⚜ پیشاندان، خستنەڕوو، ئاشکراکردن، نواندن، ڕانان = در معرض قرار دادن(گذاشتن)
⚜ پاشان، دواتر، پاشتر، دوای ئەوە، ئەوسا = سپس
⚜ قازانجبەر، سوودبەر، بەهرەبەر، کەڵکوەرگر = ذینفع
⚜ هەندێک جار، جاروبار، جاربەجار، جارجارە، جاربەجارێ = هرازگاهی
⚜ بەم شێوەیە، بەم جۆرە، ئاوا، بەم چەشنە = بدین ترتیب
⚜ جیاواز، جیا، دیار، هەڵاوردە(هەڵاوێردە)، لێکنەچوو = متمایز
⚜ جیاواز، جیا، دیار، هەڵاوردە(هەڵاوێردە)، لێکنەچوو = متمایز
⚜ جیاوازی، جیایی، لێکنەچوویی = تمایز
⚜ خاڵی جیاوازی(لێکنەچوویی)، باری جیاوازی، ڕووی جیاوازی = وجه تمایز
⚜ جیاکەرەوە، دیاریکەر، لێککەرەوە = متمایزکنندە
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ بانگهێشت، بانگ = احضار
⚜ بانگێشتنامە، بانگنامە، نامەی بانگکردن = احضاریە
⚜ ئامادە، ساز، تەیار، لەبەردەست = حاضر
⚜ ئامادەبووان، هاتووان، بەشداربووان = حضار
⚜ ئێستا، هەنووکە، نها، لەم کاتەدا = در حال حاضر
⚜ نووسینگە، دەفتەرخانە، هەنتەش، هەمبەر = محضر
⚜ دەستبەجێ، خێرا، ئازا، دەمودەست، زووبەزوو، زوو، یەکسەرە = بلافاصلە
⚜ مەوداپێو، بەندکژمێر = فاصلەسنج
⚜ نێوان، مەودا، مابەین = حدفاصل
⚜ لە ئاکامدا، لە ئەنجامدا = در نتیجه
⚜ پێداویستی، پێویستی، نیاز، بژیو = مایحتاج
⚜ چارەسەر، چارە، دەرمان = مداوا
⚜ بەسەرهات، سەربردە، سەربوردە، سەربهورد، سەرهات = سرگذشت
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ باوەڕمان وایە، لەو باوەڕداین، لەو بڕوایەداین، لەسەر ئەو باوەڕەین = بر آنیم
⚜ سەرباشقە، نموونە، سەردێڕ، سەرنووسراوە = سرلوحە
⚜ ساویلکە، سادە، ساکار، دڵساف، گێل، گێلۆکە، کەمزان، فەقیرۆکە = سادە لوح
⚜ ڕێزنامە، سپاسنامە، لوحەی ڕێزلێنان = لوح تقدیر
⚜ بیرەورینامە، لەوحەی(لەوحی) بیرەوەری = لوح یادبود
⚜ کۆڕیاد، ڕێوڕەسمی یادکردنەوە = مراسم یادبود(یادوارە)
⚜ ترسێنەر، تۆقێنەر، سامناک، ترسناک = مخوف
⚜ ترس، سام = خوف
⚜ باشتر وایە، وا باشترە، باشترە، پەسەندتر = ترجیحا
⚜ سەردان، چوون = مراجعە
⚜ سەردانکەر، هاتوچۆکەر، داواکار(هەڵبەت نیشانەی کۆ دەگرن:سەردانکەران) = ارباب رجوع
⚜ شتومەکی(کەلوپەلی) گەڕێندراوە(وەرگەڕێنراو)، شتومەکی نێردراوە = کالای مرجوعی
⚜ ویست، خواست = مشیت
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🔲 پرسیاری فێرخوازان.
(سەبارەت بە ئامرازی "تر" و شێوەکانی بەکارهێنانی.)
5⃣ - "یەکتر" یان "یەک تر"؟
🔺 "یەکتر" دروستە، لەبەر ئەوەی:
"یەکتر" جێناوی هاوبەشە. جێناوی هاوبەش بۆ هاوبەشیی نێوان دوو کەس و یان دوو شت بەکار دێت.
بۆ نموونە:
ئێمە یەکترمان بینی.
یەکتریان خۆش دەویست.
لە ئەم دوو ڕستەی سەرەوە، هەردوو ڕستەکە سەبارەت بە هاوبەشیی بابەتێک نێوان دوو کەس باس کراوە و جێناوی هاوبەشی بەکار هاتووە و کاتێک ئامرازی "تر" لە ئەم دۆخەدا بەکار هات، بە وشەی پێش خۆیەوە دەلکێت.
کەواتە: "یەکتر" دروستە نەک "یەک تر".
*تێبینی: جێناوی هاوبەش بە شێوەکانی دیکەی (یەکدی، یەکدوو) دەر دەکەوێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
6⃣ - "جوانتر" یان "جوان تر"؟
🔺 "جوانتر" دروستە، لەبەر ئەوەی:
کاتێک کە ئامرازی "تر" لەگەڵ هاوەڵناودا دێت، پێکەوە هاوەڵناوی پلەی بەراورد پێک دەهێنن. هاوەڵناوی پلەی بەراورد بۆ بەراوردی نێوان دوو کەس یان دوو شت بەکار دێت.
🔘 یاسای پێکهێنان:
هاوەڵناو + تر
بۆ نموونە:
جوان + تر = جوانتر
باش + تر = باشتر
گەورە + تر = گەورەتر
ژوان باشتر لە ئەوین پەڕتووک دەخوێنێتەوە.
ئامانج بەهێزتر لە سارۆ کار دەکات.
لە ئەم دوو ڕستەی سەرەوە، هەردوو ڕستەکە سەبارەت بە بەراوردی نێوان دوو کەسە. کەسێکی بەرانبەر بە کەسێکی دیکە بەراورد کردووە. کاتێک کە ئامرازی "تر" بۆ بەراوردی نێوان دوو کەس یان دوو شت بەکار هات، بە وشەی پێش خۆیەوە دەلکێت.
هاوەڵناوی پلەی باڵا کە بۆ بەراوردکردن لەنێوان شتێک و کۆمەڵێک لە ئەو شتە بەکار دێت و بە ئامرازی "ترین" کۆتاییی دێت، هەر بە هەمان شێوەیە و ئامرازی "ترین" بە وشەی پێش خۆیەوە دەلکێت.
🔘 یاسای پێکهێنان:
هاوەڵناو + ترین
بۆ نموونە:
جوان + ترین = جوانترین
باش + ترین = باشترین
گەورە + ترین = گەورەترین
هیوا زیرەکترین قوتابییە.
ژینا چالاکترین فێرخوازە.
کەواتە:
"جوانتر" نەک "جوان تر".
"جوانترین" نەک "جوان ترین".
*تێبینی: ئەوە بزانین کە هەموو هاوەڵناو و بەشێک لە ناوەکان دەتوانن لەگەڵ ئامرازەکانی "تر" یان "ترین" بێن، بەڵام لە ڕووی واتاوە هەندێک ناو ناتوانن لەگەڵ "تر" و "ترین" بێن و هاوەڵناوی پلەی بەروارد و هاوەڵناوی پلەی باڵا دروست بکەن.
بۆ نموونە دوو ناوی "کەڕ" و "کوێر" دەکرێت بڵێین "کەڕتر" و "کوێرتر"، بەڵام لە ڕووی واتا و لۆژیکەوە دروست نین، لەبەر ئەوەی کەسێک کە "کەڕ" یان "کوێر" بێت، تەواو "کەڕ" یان "کوێر"ە و ناتوانێت "کەڕتر"و "کوێرتر" و یان "کەڕترین" و "کوێرترین" ببێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
7⃣ "چیی تر" یان "چیتر"؟
🔺 "چیی تر" دروستە، لەبەر ئەوەی:
"چیی تر" هاوەڵناوی نادیاری جیاکەرەوەی پێ دەوترێت. ئەم جۆرە لە هاوەڵناوەکان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ وەسفی شتێکی دیاریکراو ناکەن، بەڵکوو واتا و ناوەرۆکیان، وەسفی ناو بە شێوەی نادیار دەکەن. هاوەڵناوی نادیاری جیاکەرەوە دوو شت بە نادیاری لە یەکتر جودا دەکاتەوە.
نیشانەکانی هاوەڵناوی نادیاری جیاکەرەوە بریتین لە: تر، دی، دیکە، کە.
بۆ نموونە:
لەگەڵ کەسێکی تر بۆ بازاڕ ڕۆیشت.
چیی تر لەگەڵ ئەو نادوێم.
چیی تر بێ ئەو سەر ناکەوێت.
لە ئەم سێ ڕستەی سەرەوە، هەرسێ ڕستەکە بەنادیاری کەسێک لە کەسێکی دیکە و یان شتێک لە شتێکی دیکەیان جودا کردووەتەوە.
لە بابەتی ژمارە ٦ باس کرا کاتێک کە هاوەڵناوی پلەی بەراورد و باڵا هەبوو، ئامرازی "تر" و "ترین" بە وشەی پێش خۆیانەوە دەلکێن، بەڵام کاتێک کە هاوەڵناوی نادیار بوو، وسفی جیاکردنەوەی شتێکی لە شتێکی دیکە بەنادیاری کرد، ئامرازی "تر" سەربەخۆ دەنووسرێت و لەنێوان جێناوی پرسی "چی" و ئامرازی "تر" گرێی ناوی دروست دەبێت و ئامرازی (ی)ی دانەپاڵ دادەنرێت.
کەواتە: "چیی تر" دروستە نەک "چیتر".
*تێبینی: هاوەڵناوی نادیاری جیاکەرەوە بە شێوەکانی دیکەی (چیی دیکە، چیی دی، چیی کە، ئیی تر، ئیی دیکە، ئیی دی، ئیی کە) دەر دەکەوێت.
✍️ نووسین و ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
@fergeyhema
ڕای کاک ناسری حسامی لەسەر پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندیی کوردیی دیاکۆ هاشمی:
بەرهەمێکی یەکجار بەنرخی کاک دیاکۆ هاشمی.
ڕێنوێنێکی یەکجار باشە بۆ ئەوانەمان کە بە کوردی دەنووسین و بۆ ئەوانەش کە لەبەر ئەوەی نیگەرانی بەهەڵەنووسینن لەوانەیە بە پارێزەوە دەست بۆ نووسینی کوردی بەرن.
سپاس و دەستخۆشیی زۆرم بۆ کاک دیاکۆی هێژا.
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ بەستنی گرێبەست = عقد قرارداد
⚜ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست، پووچەڵکردنەوەی گرێبەست = فسخ قرارداد
⚜ هەڵوەشێنەر، هەڵوەشێن، پووچەڵکەر = فاسخ
⚜ ویستی پتەو/قایم، بڕیاری پتەو = عزم راسخ
⚜ ناڕاستەوخۆ، شاراوە، سەرنراو، نائاشکرا = تلویحی
⚜ ناڕاشکاوانە، ئاماژەکارانە، بەهێما، بەئاماژە = تلویحا
⚜ بڕیاری دەستبەسەرکردنی(گرتن/ڕاگرتن) کاتی = قرار بازداشت موقت
⚜ نائارام، بێئۆقرە، ئۆقرەنەماو، بێئارام = بیقرار
⚜ دانپێدانەر، دانپیانەر، درکێنەر، درکێن، مکوڕ = اقرارکنندە
⚜ نامەی دانپێدانان، دانپێداننامە، درکاننامە = اقرارنامە
⚜ بریکارنامە = وکالتنامە
⚜ بریکاری، نوێنەرایەتی، پارێزەری = وکالت
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🔳 ئەو ڕستانەی کە لە کوردستاندا زۆر جار دەیبیستینەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔺 قەی ئەکا.
🔺 قەی نا./ قەی ناکا./ قەی ناکات.
🔺 قەیدی هەیە.
🔺 قەیدی نییە.
🔺 قەیدی ناکات.
🔺 قەیدی چییە؟
🔺 قەی چی ئەکات؟/ قەی چییە؟
1️⃣. ئەمانە چین و بۆچی بەکار دێن؟ ئایا لە بەشی یەکەمی نموونەکاندا، وشەی (قەی) کوردییە؟
چەند بۆچوونێک هەن:
1. بۆچوونێک دەڵێت کە قەی، لە (القید)ی عەرەبییەوە هاتووە بە واتای ڕێگر، ترس، مەرج یان بەربەست.
2. بۆچوونێکی تر دەڵێت کە "قەی" لە "خەیدین/غەیدین/خەید"ی کرمانجی وەرگیراوە؛ بە واتای تووڕەبووون، زویر یان زیزبوون.
"قەیدی نییە" یان "قەی ناکات" واتە: زیز نیم، زویر نیم، تووڕە نیم.
3. بۆچوونێکی تر دەڵێت: "قەی" واتای "هەرگیز" دەدات. (قەی نا) هەمان (قەت نا)یە؛ واتە: "هەرگیز نا".
کاتێک دەڵێین: "قەی ناکات." یان "قەی چی ئەکات؟" واتە: کێشەمان لەگەڵ داوایەک یان بابەتێک نییە؛ ڕێگەی پێ دەدەین و پەسەندی دەکەین. کۆسپ و ڕێگرێک لە داواکارییەکە نییە؛ ئاسایییە و دەشێت؛ یان واتە: گوێی مەدەیێ؛ لێی گەڕێ.
2⃣ . پێکهاتە و شرۆڤەی ڕێزمانییان چۆنە؟
ئەمانە ڕستەی لێکدراون.
[قەی]، بەشی یەکەمی کارەکەیە.
[ئەکا، ناکا/ ناکات، هەیە، نییە] بەشی کارەکەن.
کارەکە ڕانەبردووە.
🔴 قەی/قەیدی چی ئەکات؟
[قەیدی ئەکات] = کاری لێکدراوە.
[ئەکات] = کاری ڕانەبردووی تێپەڕە.
[چی] = ئەوەیە کە پرسیارەکە لەبارەیەوە کراوە و کارەکەی کەرت کردووە؛ واتە: هۆکارەکەیە؛ لەوانەیە کەسێک لە وەڵامدا بڵێت:
قەیدێکی زۆر ئەکات.
قەیدێکی ناخۆش دەکات.
قەیدێکی سەرسوڕمان دەکات.
قەیدێکی نامۆ دەکات.
قەت هیچ ناکات.
قەت هیچ نییە.
3⃣ . ڕێنووسی دروستی ئەم نموونانە چۆنە؟
ڕێنووسی دروستی ئەم ڕستانە ئەوەیە کە لەنێوانیاندا بۆشایی هەبێت؛ چونکە وشە نین؛ بەڵکوو ڕستەیەکی تەواون؛ واتە ڕستەیەکی لێکدراون.
لە [قەی ناکات] 👈 (قەیدی چی ئەکات؟) و (قەیدی ناکات) و نموونەکانی سەرەوە داڕێژراون، هەروەها لە ناوچەکانی کوردستان، (قەیدی چی ئەکات؟) بووەتە: (قەیچێکا؟/ قەیچییەکا؟/ قەیچێکە؟) بەڵام (قەی چی ئەکات؟) پرسیارێکە؛ واتە: ڕستەیەکی پرسیارییە و لێکدراوە و دەبێت وا بنووسرێت: 👈 [قەی چی ئەکات؟]
نەک ئەوەی بنووسرێت: قەیچێکا؟ و قەیچییەکا؟ و قەیچێکە؟
🟪 دەرەنجام
🔸(قەی ئەکا.) یان (قەیئەکا.)؟
قەی ئەکا.
🔸(قەی نا.) یان (قەینا)؟
قەی نا.
🔸(قەی ناکا.) یان (قەیناکا.)؟
قەی ناکا.
🔸(قەی ناکا.) یان (قەیناکە)؟
قەی ناکا.
🔸(قەی ناکات.) یان (قەیناکات.)؟
قەی ناکات.
🔸(قەیدی هەیە.) یان (قەیدیهەیە)؟
قەیدی هەیە.
🔸(قەیدی نییە.) یان (قەیدینییە)؟
قەیدی نییە.
🔸(قەیدی ناکات.) یان (قەیدیناکات)؟
قەیدی ناکات.
🔸(قەی چی ئەکات؟) یان (قەیچیئەکات)؟
قەی چی ئەکات؟
🔸(قەی چییە؟) یان (قەیچییە)؟
قەی چییە؟
🔸(قەی چی ئەکات؟) یان (قەیچێکا)؟
قەی چی ئەکات؟
🔸(قەی چی ئەکات؟) یان (قەیچێکە)؟
قەی چی ئەکات؟
🔸(قەی چی ئەکات؟) یان (قەیچیەکا)؟
قەی چی ئەکات؟
🔲 چەند نموونە لەناو ڕستەدا
قەی چی ئەکا ژن لە ماڵی خۆیا چی لەبەر بکات؟ واتە: ڕێگرێک نییە کە ژن لە ماڵی خۆیدا چ جلێک لەبەر بکات.
دوێنێ درەنگ گەیشتمە خوێندنگە.
بە مامۆستام وت: داوای لێبووردن دەکەم درەنگ هاتم؛ مامۆستاش لە وەڵامدا وتی: قەی ناکات؛ ئاسایییە.
مامۆستا بە فێرخوازەکانی: داوای لێبووردن دەکەم کە نەمتوانی وانەی ڕێزمان پێشکەش بکەم.
فێرخوازەکان: قەی ناکات.
هاوڕێکەم تەلەفۆنی کرد و وتی: ببوورە درەنگ دەگەمە لات. منیش وتم: قەی چی ئەکات؟ تۆزێکی تر چاوەڕوان دەبم.
بۆ تۆ کە بیکر و تازە وەکوو حۆریی جەننەتی
قەیدی چییە عەجووزەیی دنیا بدەم تەڵاق؟
«نالی»
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
کێ دەڵێ عەشق دولبەرێکی بەرزەباڵایە؟
عەشق لای من خاکە، ئاوە، ئاڵایە...
🕊 🤍 @KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ سەرلەنوێ، دیسانەوە، هەمیسان، هەمدیسان = مجدداً
⚜ هۆ، هۆکار = علت
⚜ بەرهۆ، هۆکرد = معلول
⚜ کەمەندام، پەککەوتە، پەککەوتوو، سەقەت = معلول(ناقص العضو)
⚜ کەمەندامی، پەککەوتوویی = معلولیت
⚜ ناچالاک، بێدەسەڵات، بەکارنەهاتوو، بێلایەن، کارلێکراو = منفعل
⚜ چالاک، کارا، بەکار، هەڵسووڕاو = فعال
⚜ چالاکی، بەکاری، هەڵسووڕی = فعالیت
⚜ کار و کاردانەوە، کردەوە و دژکردەوە، کاریگەریی دوولایەنە، کارلێککردن = فعل و انفعال
⚜ نادیار، نەزانراو، نەناسراو = مجهول
⚜ دیار، ڕوون، ئاشکرا، ناسراو = معلوم
⚜ کار، کردار، فرمان = فعل
⚜ بکەر، کارکەر = فاعل
⚜ بەرکار = مفعول
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
🔳 ئاگاداریی بەڕێوەچوونی خولی سەرهێڵی ڕێزمان.
🔘 بەڕێوەچوونی خولی سەرهێڵی ڕێزمانی کوردی لەلایەن فێرگەی زمانی کوردیی هێما.
🔺وانەبێژ: سینا ڕەحیمپوور
بۆ ناونووسی و زانیاریی زۆرتر پەیوەندیی بە ئایدیی خوارەوە لە تێلێگرام بگرن:
@sinarehimpur
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی،
فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ...
تکایە لەگەڵمان بن🙏
بۆ بەشداری لە لیست پێوەندی بکەن بەم ئایدیە👇👇
@bf_1400
بۆ بینینەوەی گۆرانیی کوردی،
فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ...
تکایە لەگەڵمان بن🙏
بۆ بەشداری لە لیست پێوەندی بکەن بەم ئایدیە👇👇
@bf_1400
⬜️ واتای ٥٠ وشە بە کوردی. [بەشی سێ]
◽️ بەڕێوەبەر = مدیر
◽️ یاریدەدەر = دستیار
◽️ جێگر = جانشین
◽️ سەرۆک = رئیس
◽️ سەرۆککۆمار = رئیس جمهور
◽️ سەرۆکوەزیران = نخست وزیر
◽️ وەزارەتی ناوخۆ = وزرات کشور
◽️ وەزارەتی دەرەوە = وزرات خارجە
◽️ وەزارەتی پەروردە = وزرات آموزش و پرورش
◽️ وەزارەتی ڕۆشنبیری = وزارت فرهنگ و ارشاد
◽️ وەزارەتی تەندروستی = وزرات بهداشت
◽️ وەزارەتی داد = وزرات دادگستری
◽️ وەزارەتی دارایی و ئابووری = وزرات اقتصاد و امور دارایی
◽️ وەزارەتی کشتوکاڵ = وزرات کشاورزی
◽️ وەزارەتی وزە = وزرات نیرو
◽️ وەزارەتی ڕێگاوبان و گواستنەوە = وزرات راه و ترابری
◽️ فەرمانگە = اداره
◽️ ئاو و ئاوەڕۆ = آب و فاضلاب
◽️ کەسیەتی و ناسنامە = ثبت و احوال
◽️ ڕێکخراو = سازمان
◽️ بەنداو = سد
◽️ مسۆگەری کۆمەڵایەتی = تامین اجتماعی
◽️ هۆڵی ڕۆشنبیری = فرهنگسرا
◽️ پەڕتووکخانە = کتابخانه
◽️ هێزی بەڕێوەبەر = قوه مجریه
◽️ هێزی دادوەری = قوه قضائیه
◽️ هێزی یاسادانان = قوه مقننە
◽️ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان = سازمان ملل متحد
◽️ یاساکانی هاتوچۆ = قوانین راهنمایی و رانندگی
◽️ دانیشتن = جلسه
◽️ بەڵگە = سند
◽️ دادپەروەری = عدالت
◽️ دادپەروەر = عادل
◽️ دادوەر = قاضی
◽️ نەخۆشخانە = بیمارستان
◽️ بنکەی تەندورستی = درمانگاه
◽️ شەقام = خیابان
◽️ ڕێگا = جاده
◽️ نهوم = طبقه
◽️ پیشەسازی = صنعت
◽️ شەریکە، کۆمپانیا = شرکت
◽️ بەرهەمهێنان = تولیدکردن
◽️ هەناردە = صادرات
◽️ هاوردە = واردات
◽️ نم، شێ = رطوبت
◽️ وەرز = فصل
◽️ بارین = بارش
◽️ کەشناسی = هواشناسی
◽️ تەپوتۆز = گردوغبار
◽️ جەمسەر = قطب
✍️نووسین و کۆکردنەوەی: سینا ڕەحیمپوور
@fergeyhema
⬜️ واتای ٥٠ وشە بە کوردی. [بەشی یەک]
◽️ مانگرتن = تحصن
◽️ مانگر، مانگرتوو = متحصن
◽️ ملکەچ، گوێڕایەڵ = مطیع
◽️ جیاواز = متفاوت
◽️ جیاوازی = تفاوت
◽️ شێواز = سبک
◽️ گۆڕانکاری، گۆڕان = تحول، تغییر
◽️ گۆڕاو، وەرگۆڕاو، وەرچەرخاو = متحول
◽️ ئاسانکاری = تسهیل
◽️ داگیرکردن = تصرف کردن
◽️ کەرتی تایبەت = بخش خصوصی
◽️ ڕووخان، داڕمان = فروپاشی
◽️ ڕاست، باوەڕپێکراو = موثق
◽️ ناڕاست، باوەڕپێنەکراو = غیر موثق
◽️ دووبەرەکی = تفرقه، دودستگی
◽️ گۆڤار = مجله
◽️ پەڕتووک = کتاب
◽️ پەڕاو = دفتر
◽️ بابەت، مژار = موضوع
◽️ ڕۆژژمێر = تقویم
◽️ پێنووس = مداد، خودکار
◽️ نووسەر = نویسنده
◽️ لێنووس = کاغذ
◽️ بەرگ = جلد
◽️ ڕۆژنامە = روزنامه
◽️ ڕۆژنامەنووس = روزنامەنگار
◽️ چاپەمەنی = انتشارات
◽️ بڵاوکردنەوە = نشر
◽️ بڵاڤۆک = نشریە
◽️ زانیاری = اطلاعات
◽️ دیمانەی ڕۆژنامەوانی = مصاحبەی مطبوعاتی
◽️ هەواڵنێر، پەیامنێر = خبرنگار
◽️ پێشکەشکار = مجری
◽️ پێشەکی = مقدمه
◽️ پیرۆز = مقدس
◽️ دامەزران = تاسیس
◽️ بۆنە = مناسبت
◽️ دابونەریت = آداب و رسوم
◽️ دۆخ، بارودۆخ = وضعیت
◽️ زەق، دیار، بەرچاو = برجسته
◽️ پێکهاتە، بنەما = ساختار
◽️ کۆمەڵگا = جامعە
◽️ سەرچاوە = منبع
◽️ چالاکی = فعالیت
◽️ چالاک = فعال
◽️ بەڕێوەبەرایەتی = مدیریت
◽️ بەڕێوەبەر = مدیر
◽️ فەرمانگە = اداره
◽️ بزووتنەوە = جنبش
◽️ داهێنەر = مخترع
✍️نووسین و کۆکردنەوەی: سینا ڕەحیمپوور
@fergeyhema
🔲 وشەی پسپۆڕی. [بیرکاری، بەشی پێنج]
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔘 لێوار = لبه
🔘 ڕوو = وجه
🔘 کەوانە = قوس
🔘 ژێ = وتر
🔘 پلە = درجه
🔘 چێوەگۆشە = زاویە محاطی
🔘 ناوەڕاستە = میانه
🔘 هاوتایی = تقارن
🔘 قۆقز = محدب
🔘 ڕووچاڵ = معقر
@fergeyhema
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ کەم، زۆر کەم، بێنرخ، بێبایەخ = ناچیز
⚜ ژنی نافەرمان، ژنی لاسار، ژنی خۆسەر، ژنی ناچیزە = ناشزە
⚜ مەترسیدار، پڕمەترسی = مخاطرەآمیز
⚜ مەترسیخواز = مخاطرەجو
⚜ یر، یاد، زەین، هزر = خاطر
⚜ بیرەوەری، یادەوری، هاتە = خاطرە
⚜ لەبەر، بەبۆنەی، بۆ، بەهۆی = بخاطر
⚜ دڵنیا، ئاسوودە، ئەرخەیان = خاطرجمع
⚜ ڕەنجاو، دڵهێشاو، دڵشکاو، دڵمەند، زیز = آزردە خاطر
⚜ ئەویندار، دڵپێداو، گراو، ئاشق = خاطرخواە
⚜ ئەرکی گرینگ/مەزن/گەورە/بەنرخ/گران/قورس = وظیفە خطیر
⚜ مەترسی، بڤە = خطر
⚜ ئاگادارکردنەوە، وریاکردنەوە، وریاییدان = اخطار
⚜ ئاگانامە، ئاگادارینامە، هوژدارنامە = اخطاریە
⚜ ئاگادارکەرەوە، وریاکەرەوە، هۆشیاریدەر، وشیارکەرەوە = اخطاردهندە
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ تێکدانی بیروڕای گشتی، شێواندنی بیری گشتی، ئاڵۆزکردنی هزری گشتی = تشویش اذهان عمومی
⚜ ڕوونکردنەوەی بیری گشتی، ڕۆشنگەریی بیروڕای گشتی = تنویر اذهان عمومی
⚜ دانپێدانان، پێلێنان، درکاندن، دەربڕین = اذعان کردن
⚜ درکێنراو، دانپێنراو، درکاو، دەربڕاو = اذعان شدە
⚜ پەسندکراو، وەرگیراو، قەبووڵکراو = مقبول
⚜ پەسندکراوی، وەرگیراوی، قەبووڵکراوی = مقبولیت
⚜ ڕێکار، ڕێسای کار، ڕێگاکار، بەرنامەی کار، شێوەی کار، ڕێساکار = دستورالعمل
⚜ وەک، وەکوو = بە منزلەی
⚜ پێگە، پلە، پایە، جێگە = منزلت
⚜ شوێنی نیشتەجێبوون/مانەوە، نشینگە، یاگە = منزلگاە
⚜ دڵپاکی، نیازپاکی، پاکی، کارڕاستی، یەکڕوویی، بێخەوشی = اخلاص
⚜ پاک، دڵپاک، نیازپاک، یەکڕوو، یەکڕەنگ، بێخەوش = مخلص
⚜ مرخە، پرخە، مرخەمرخ، پرخەپرخ، کرخە، خرخر، کوفەنی، کوفی = خروپف
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
تەنیا هەبوونی وشە و زاراوەی زانستی بەس نییە، دەقیش گرنگه
ڕەنگە لەناو فەرهەنگە زانستییە کوردییەکاندا، زۆر وشە و زاراوەمان بە کوردی هەبێت، بەڵام ئەوانە بەس نین. ئێمە دەبێت دەقی زانستیی زۆرمان هەبێت. دەقی زانستی دەبێتە هۆی ئەوەی کە زاراوەکان جێ بگرن و بکەونە بەردەستی خەڵکی ئاسایی. خەڵک چاویان بەو جۆرە زاراوانە ڕابێت. ڕەنگە بەئاسانی بتوانین دەقێکی زانستی بە یارمەتیی فەرهەنگە زانستییەکان بکەینە کوردی، بەڵام گرنگە ئەگەر لەولاشەوە دقەکە بە کوردی بخرێتە بەردەستی کەسێک کە زمانێکی تر دەزانێت، بتوانێت ڕاستەوخۆ بیری بۆ زاراوە زانستییەکانی زمانی دووەم کە لەو زمانەدا باوە بچێت.
واتە زاراوەی زانستی دەبێت لە زمانەکەماندا جێ کەوتبێت.
زمانەکەمان پێویستی بە دەقی زانستیی زۆر زۆرە. هەر بۆیە تکایە زانست بە کوردی وەربگێڕنەوە یان بنووسن.
***
@diyakohashemi
نوێترین وەشانی سەرهێڵی پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی بە شێوەی PDF:
https://diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/2024/08/Puxtey_Renus_U_Xallbendi_Weshani_4.pdf
***
@diyakohashemi
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ شاراوە، داپۆشراو، نهێنی، نادیار، شاردراوە، نەبینراو، ڤەشارتی، پۆشراو = مخفی
⚜ بەنهێنی، بەدزییەوە، بەشاراوەیی، بەنادیاری، پەنامەکی، نهێنییانە، لەبنەوە = مخفیانە
⚜ حەشارگە، نهێنگە، پەناگە، شاراوگە = مخفیگاە
⚜ دادگای گشتیی مافی = دادگاه عمومی حقوقی
⚜ دادگای گشتیی سزایی = دادگاه عمومی جزایی
⚜ بریکاردار، بریگرتە = موکل
⚜ پارێزەر، بریکار = وکیل
⚜ سکاڵاکەر، سکاڵابەر، دادبەر، دادخواز = شاکی(مشتکی)
⚜ سکاڵالێکراو، شکایەتلێکراو = متشاکی(مشتکیعنە)
⚜ بەرتاوان، گومانلێکراو، بەرگومان، گومانبار، تۆمەتبار = متهم
⚜ تاوانبار، تاوانکار، سووچبار = مجرم
⚜ تاوان، سووچ = جرم
⚜ تۆمەت، بوختان(بوختیان)، گزنی = اتهام
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
بۆ بینینەوەی گۆرانیی کوردی،
فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ...
تکایە لەگەڵمان بن🙏
بۆ بەشداری لە لیست پێوەندی بکەن بەم ئایدیە👇👇
@bf_1400
بۆ بینینەوەی گۆرانیی کوردی،
فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ...
تکایە لەگەڵمان بن🙏
بۆ بەشداری لە لیست پێوەندی بکەن بەم ئایدیە👇👇
@bf_1400
پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی، نوێ کراوەتەوە لە 16-08-2024:
ڕێنووسێک کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە کاری لەسەر دەکرێت و بەردەوام بە خاڵی گرنگی ڕێنووسی دەوڵەمەندتر دەکرێت و هەمیشە، بەخۆڕایی، بە شێوەی سەرهێڵ لە بەردەستی هەموواندایە.
https://diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/2024/08/Puxtey_Renus_U_Xallbendi_Weshani_3_New.pdf?fbclid=IwY2xjawEtbCBleHRuA2FlbQIxMAABHRnyDdlJoKuFDBt3gYoHcv-xBN2IHe6A8_ADDLz2LLIaer1nGTDVF5acZg_aem_rC1W4xNqtT6NrsQ8eGA8_A
***
@diyakohashemi
بۆ بینینەوەی گۆرانیی کوردی،
فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ...
تکایە لەگەڵمان بن🙏
بۆ بەشداری لە لیست پێوەندی بکەن بەم ئایدیە👇👇
@bf_1400
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ بەندکراو، گیراو، زیندانی، بەندی، دەستبەسەرکراو = محبوس
⚜ گرتووخانە، بەندیخانە، گرتنگە، زیندان، بەند، گرتیگەهـ = محبس
⚜ تەنگانە، گیروگرفت، گێچەڵ، گێرەوکێشە، گرفتاری، دەردیسەری، تەنگوچەڵەمە، سەرئێشە = مخمصە
⚜ ڕوودان، پێشهاتن، قەومان، وەدیهاتن =
حادث شدن
⚜ دوژمنی، دژایەتی، دوژمنایەتی = عداوت
⚜ دوژمن، دژ، نەیار، گاڤبەر، ناحەز، دژمن = عدو
⚜ توندی، تیژی، تین = حدت
⚜ زیرەکی، هۆشیاری، بەهۆشی، زووتێگەیشتوویی، زرینگی، وشیاری، وریایی = ذکاوت
⚜ پاک، بێگەرد، خاوێن، بێخەوش = منزه
⚜ گۆشەگیر، دوورەپەرێز، گۆشەنشین، تەریک، کەنارنشین، تەنیاکەوتوو = منزوی
⚜ گۆشەگیری، گۆشەگری، دوورەپەرێزی، دوورگری، کەنارنشینی، لاتەریکی = انزوا
⚜ کۆکردنەوە، بەستنەوە، سەریەکخستن، سواریەککردن، پێکەوەنان، پێکەوەبەستن = مونتاژ
⚜ وەرگرتنی زانیاری، زانیاریخوازی، هەواڵوەرگرتن، زانیاریوەرگرتن، پرسین، هەواڵگرتن = استعلام
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ ئازادیی مەرجدار/بەمەرج = آزادی مشروط
⚜ دەستدرێژی، پەلامار = تجاوز
⚜ دەستدرێژیکەر، پەلاماردەر، دەستدرێژکەر، داگیرکەر، زێدەگاڤ = متجاوز
⚜ دەستدرێژیی بەزۆر/زۆرەملی = تجاوز بە عنف
⚜ توندترین(قورسترین) سزا = اشد مجازات
⚜ سزای هەڵپەسێردراو/وەدواخراو/ڕاگیراو = مجازات تعلیقی
⚜ هێڵاننامە/ڕێداننامە/مۆڵەتنامەی فەرمی = مجوز رسمی
⚜ هێڵان، هێشتن، مۆڵەت، ڕێدان، ڕێگەدان، ڕێپێدان = اجازە
⚜ ڕێدراو، ڕێگەپێدراو، مۆڵەتدراو، ڕێپێدراو = مجاز
⚜ شێوە، شێواز، ڕەوت = رویه
⚜ بەکارهێنانی لەڕادەبەدەر/بێسەروبەرە/زیاد لە پێویست = مصرف بی رویە
⚜ بێجگە/جگە/بەدەر لە = بجز(بغیر) از
⚜ دەرنەچوو، ڕەتەوەکراو، ڕەدبۆوە، وەرنەگیراو، کەوتوو(مردودشدە)، قەبووڵنەکراو = مردود
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
⬜️ واتای ٥٠ وشە بە کوردی. [بەشی دوو]
◽️ دەسڕەپەڕ = دستمال کاغذی
◽️ داهێنان = اختراع
◽️ لێکۆڵەر = محقق
◽️ پارێزەر، بریکار = وکیل
◽️ بریکاردار = موکل
◽️ هاوبەش = مشترک
◽️ تامەزرۆ = مشتاق
◽️ هەناردە = صادرات
◽️ هاوردە = واردات
◽️ دەوروبەر = اطراف
◽️ ڕاستەوخۆ = مستقیم
◽️ گەشەپێدان = توسعه
◽️ ژینگە = محیط زیست
◽️ سروشت = طبیعت
◽️ ڕەخنە = انتقاد
◽️ پێوەر = معیار
◽️ بەرژەوەندی = مصلحت
◽️ تاڤگە = آبشار
◽️ شەپۆل = موج
◽️ پەلکەزێڕینە، کۆلکەزێڕینە = رنگین کمان
◽️ تێکەڵ، تێکەڵاو = مختلط
◽️ سەلمێندراو = اثبات شده
◽️ سەلماندن = اثبات کردن
◽️ پێسپاردن، ڕادەستکردن = واگذاری
◽️ جێی متمانە = قابل اعتماد
◽️ خستنەبەرچاو، وێناکردن = تجسم کردن
◽️ پەیوەندییە کەسییەکان = روابط شخصی
◽️ بەرژەوەندییە گشتییەکان = منافع عمومی
◽️ یەکیەتی، یەکگرتوویی = اتحاد
◽️ پەڕتووک = کتاب
◽️ پەڕتووکخانە = کتابخانه
◽️ لاپەڕە، پەڕە = صفحه
◽️ زانستە ئەزموونییەکان = علوم تجربی
◽️ ئابووری = اقتصاد
◽️ بیرکاری = ریاضی
◽️ مێژوو = تاریخ
◽️ نووسین = نگارش
◽️ دەروونزانی = روان شناسی
◽️ زەویزانی = زمین شناسی
◽️ زیندەوەرزانی = زیست شناسی
◽️ ئەندازە = هندسه
◽️ کیمیا = شیمی
◽️ فیزیا = فیزیک
◽️ تاقیگە = آزمایشگاه
◽️ مرۆڤ و ژینگه = انسان و محیط زیست
◽️ توێژینەوە کۆمەڵایەتییەکان = مطالعات اجتماعی
◽️ ئامادەییی بەرگری = آمادگی دفاعی
◽️ کار و تەکنەلۆجیا = کار و فناوری
◽️ قوتابی = دانش آموز
◽️ قوتابخانە = مدرسه
✍️نووسین و کۆکردنەوەی: سینا ڕەحیمپوور
@fergeyhema
🔲 وشەی پسپۆڕی. [بیرکاری، بەشی شەش]
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔘 کۆکردنەوە = جمع
شەش کۆ سێ یەکسانە بە نۆ. ٩ = ٣ + ٦
🔘 لێدەرکردن = تفریق
شەش کەم سێ یەکسانە بە سێ. ٣ = ٣ - ٦
🔘 لێکدان = ضرب
شەش جاران سێ یەکسانە بە هەژدە. ١٨ = ٣ × ٦
🔘 دابەشکردن = تقسیم
شەش دابەش سێ یەکسانە بە دوو. ٢ = ٣ ÷ ٦
🔘 هێز = توان
شەش بە هێزی سێ یەکسانە بە دوو سەد و شازدە. ٢١٦ = ٦³
🔘 یەکسان = مساوی
@fergeyhema
🔲 وشەی پسپۆڕی. [بیرکاری، بەشی چوار]
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔘 تەریب، هاوبەر = موازی
🔘 چەندلا، فرەلا = چند ضلعی
🔘 چەندڕوو، فرەڕوو = چند وجهی
🔘 هاوڕێژەیی = تناسب
🔘 چوارگۆشە = چهار ضلعی
🔘 گۆشەوەستاو = قائم الزاویه
🔘 لێژی = شیب
🔘 ئەستوونی = عمودی
🔘 ئاسۆیی = افقی
🔘 هێلکەیی = بیضی
@fergeyhema