💎(دە، ئە، نە، نا، ب، مە) ئەمانە کاتێک دوای پێشگرەکانی (هەڵ، دا، ڕا، وەر، دەر) دێن
لێکیان جیا ناکەنەوە مەگەر جێناو هاتبێتە بەینی پێشگرەکان و ئەم ئامرازانە.
• نموونە?👇?
🔶وەردەگرم، وەربگرە یا وەرگرە، وەرمەگرە، وەرناگرم و...
🔷دادەنێم، دابنێ یا دانێ، دانانێم، دامەنێ و...
🔶ڕادەگرم، ڕاناگرم، ڕامەگرە، ڕاگرە یا ڕابگرە و...
🔷هەڵدەگرم، هەڵگرە یا هەڵبگرە، هەڵمەنێ، هەڵنانێم و...
🔶ڕادەگرم، ڕابگرە یا ڕاگرە، ڕاناگرم، ڕامەگرە و...
💎 @Kurdiziman
💎فرمان (داخوازی):
🔷هەڵ: هەڵگره، هەڵخه ، هەڵمەخه.
🔶دا: دانێ، دامەبڕه، دابەزێنه ،داگره.
🔷ڕا: ڕاكێشه، ڕاپەڕێنه، ڕامەپەڕێنه. ڕاگره.
🔶وەر: وەرگره، وەرسووڕێنه، وەرگەڕێ، وەرچەرخێ.
🔷دەر: دەربێنه، دەرخه، دەركه، دەرچۆ.
💎 @kurdiziman
#ڕێنووس ......... #رسمالخط
🔷🔶🔷كێشەی پێشگرەكانی (هەڵ، دا، ڕا، وەر، دەر)
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەم پێشگرانه كاتێ دەچنه سەر چاوگ یان فرمان یان هەر شێوازێكی تر، پێیانەوه دەلكێن، به مەرجێ جێناوی لكاو نەكەوتبێته نێوان پێشگر و وشەكەی دوای خۆی.
چاوگ:
🔶هەڵ: هەڵكردن، هەڵگرتن، هەڵكێشان، هەڵبڕین، هەڵخستن.
🔶دا: دابڕان، داخستن، داڕمان، داگرتن، داكردن، دابەزین.
🔶ڕا: ڕاگرتن، ڕاكێشان، ڕاپەڕین، ڕاخستن، ڕاگوێزان، ڕاگواستن.
🔶وەر: وەرگرتن، وەرسووڕان، وەرگێڕان.
🔶دەر: دەركردن، دەرهێنان، دەربڕین، دەرخستن، دەرپەڕاندن.
💎 @Kurdiziman
دارێک سووتا...دووکەڵەکەی
هەڵبەستێکی گریاناویی بۆ باخ نووسی
کە باخ سووتا..دووکەڵەکەی
چیرۆکێکی زۆر غەمگینی بۆ شاخ نووسی
که شاخ سووتا...دووکەڵەکەی
پەخشانێکی فرمێسکاویی بۆ گوند نووسی
که گوند سووتا...دووکەڵەکەی
شانۆیەکی تراژیدی بۆ شار نووسی.
له شاریشدا ژنێک هەبوو
که جوانیی درەخت و شاخ و
گوند و شاری
له ناو دڵ و له ناو چاو و له باڵادا هەڵگرتبوو
وەختێ ئەو ژنەیش خۆی سووتان بۆ ئازادی
دووکەڵەکەی
داستانێکی بێ کۆتایی
بۆ سەرانسەری وڵاتم هەمووی نووسی
"شێرکۆ بێکەس"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
🔻🔻🔻🔻🔻
💎 @KURDIZIMAN
#ڕێنووس #رسمالخط
#وانەی_پانزەیەم(درس پانزدههم)
#پیتی_ڤvV
⬅️ئەم پیتە بێدەنگە و دەبێ بۆ جووڵاندنی لەو 8 پێتی دەنگدارە کەڵک بگرێین, تا بتوانێت بجووڵێت و بەم شێوە نیشان دەدرێ:
#ڤ_Vv
⬅️ئەم پیتە زۆرتر لە زاراوەی کورمانجیدا بەکار دێ. ئەگەر تۆزێک سەرنج بدەین دەزانین کە لە زاراوەکانی تری زمانی کوردی بەجێگەی #ڤ👈و+ب کەلک وەردەگیردرێ.
باشترین ڕێگە بۆ ناسینی ئەم پیتە ژمارەی #17یە
⬅️ ۱۷👈 حەڤدەHev+de
وەکوو:wekû
#ڤەور_Vewr=برف
#ڤارین_varîn=بارین_barîn 👈باریدن
#ئەڤین_Evîn_ئەوینEwîn👈عشق
#پەیڤ_peyv👈وشە👈کلمه
#تاڤگە_Tavge👈آبشار
#چاڤ_Çav_چاو_Çaw=چشم
#حەڤدەHevde=هفدە۱۷
#گۆڤارGovar=نشریە، مجله
#گۆڤەند_Govend=پایکوبی, رقص
#گۆوەند_Gowend=رقص, پایکوبی
#مرۆڤMirov=انسان
#مافی_مرۆڤ_Mafî_Mirov=حقوق بشر
#هەڤاڵheval=رفیق
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
🔻🔻🔻🔻🔻
💎 @KURDIZIMAN
🌸ᵏᵘʳᵈⁱᶻⁱᵐᵃᶰ❥
#وشە #واژە
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
✳️ وشە ڕێزمانییەکان
ساده 👈 سادە
داڕێژراو 👈 مشتق
لێکدراو 👈 مرکب
گەردانکردن 👈 صرف کردن
ئاوەڵکار 👈 قید
ناسراو 👈 معرفه
نەناسراو 👈 نکره
کاری ڕابردوو 👈 فعل ماضی
کاری ڕانەبردوو 👈 فعل مضارع
کاری داخوازی 👈 فعل امر
کاری بەردەوام 👈 فعل استمراری
کاری تەواو 👈 فعل نقلی
کاری دانانی 👈 فعل التزامی
دیارخراو 👈 مضاف
دیارخەر 👈 مضاف الیه
ئاوەڵناو 👈 صفت
بەرئاوەڵناو 👈 موصوف
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەنگ: خاتوو ئەسرین🌹
ــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
🔻🔻🔻🔻🔻
💎 @KURDIZIMAN
#ڕێنووس #رسمالخط
#وانەی_چواردەیەم(درس چهاردههم)
🔴پێش ئەوەی کە بچینە سەر شیکردنەوەی ئەم دوو پیتە دەبێ ئاگاداری ئەمە بن کە, #ل_ڵ هەردووک پیتی بێدەنگن.
⬅️لە زمانی کوردیدا پیتی #ل بە دوو شێوە هەیە:
۱ــ ل سادە
۲ــ ڵ باڵدار و گڕ
#ل_سادە_و_ناسک
1⃣لە نووسین ئەگەر پیتی چ بە شوێنیدا پیتی ل سادە بێت; دەبێ
بە👈چل ۴۰ Çil عدد چهل
بە این صورت که #ل خیلی نازک ادا میشود. و تنها راه شناختن این حرف ل تنها نازک اداشدنش هستش.
وەکوو_wekû:
#ئالانAlan=نام منطقەای
#دەلال_delal =عزیز
#کالان_Kalan=غلاف شمشیر و خنجر
#کول_kul=کندی تیغ چاقو
#کەل_Kel_ملە_Mile=گردنە
#کەلەلا_kelela=خستە , پریشان
#گلێنەGilêne_گلارەGilare=مردمک چشم
#گول_gul=بیمار جذامی
#گۆل_Gol =برکه آب . دریاچه
#گەردەلوول_Gerdelûl=گردباد
#لارەمل_laremil=سرافکندە
#لاولاو_Lawlaw=گیاە پیچک
#هەل_hel=فرصت
#لێو_Lêw= لب
#زەلان_Zelan= باد شمال
#ڵ_باڵدار
2⃣ئەگەر پیتی Çچ , پیتی ڵl باڵدار بە شوێنیدا بێ دەبێتە یەک وشە بە
مانای👈 👇چڵی دار
چ Ç بێدەنگ+
بزرۆکەi دەنگدار+
ڵ بێدەنگ) 👈چڵÇil
#چڵÇil👈شاخە درخت
«این #ڵ خیلی درشت و سنگین و غلیظ ادا میشود و در نوشتن هم با ل سادە متفاوت هستش.»
⬅️ڵ باڵدار لە زمانی ستاندارد قەت لە سەرەتای وشەوە نایێت.
⬅️باڵە_Bale 👈«علامتی کە بعضی از الفبای کُردی میگیرند.»
« مثل»👈ڕ ۆ ڵ ێ
ئەم وشانەی خوارەوە بە ڵ باڵدار یان گڕ نووسراون:👇
#کۆڵ_Kol= میان شانه, دوش, کولەپشتی
#کوڵ_kul= کوتاە, بەجوش آمدن
#گوڵ_Gul= گل
#گۆڵ_Gol=گل بازی فوتبال, حیوان نر
#باڵندە_Ballinde=پرنده
#بڵاڵووک_Bilalûk=آلبالو
#پەڵ_Pel=سنگ کوچک
#پەڵە_pele=لکە,خیس خوردن زمین,تکەی ابر
#چۆڵ_çol=خلوت , خالی
#تێکەڵ_têkel=مخلوط
#خۆڵەمێش_Xolemêş=خاکستر
#خێڵ_Xêl=قبیلە, طایفه
#داڵ_Dal=کرکس
#دۆڵ_Dol=درە
#دڵۆپ_Dilop=قطره
#دووکەڵ_Dûkel=دود
#شەماڵ_Şemal=اسم باد جنوب
#ڕواڵەت_riwallet=ظاهر
#کوڵان_kulan=جوشیدن ، پختن
#کیژۆڵە_Kîjole=دختر کوچک
#گڵ_Gil=خاک، گِل
#گڵێنە_Gilêne=کاسە سفالی
#لێڵ_lêl=گل آلود تاریک
#هەڵۆ_Helo=عقاب
#هەڵە_hele=اشتباە
#یاڵYal =تپە
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
🔻🔻🔻🔻🔻
💎 @KURDIZIMAN
✴️ ئۆی یارێ
🎙 هۆزان دینۆ
ــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
💎 @KURDIZIMAN
https://t.me/joinchat/V08ERRgZvJTm2tiN
👆👆
کەسانێ کە لە خوێندن و نووسین کێشەیان هەس
ئەم کاناڵە بخوێننەوە...
کسانی که در خواندن و نوشتن مشکل دارند این کانال رو مطالعه کنند...
#ڕێنووس #رسمالخط
#وانەی_سیانزەیەم(درس سیزدههم)
ـــــــــــــــــــــــــ
1⃣ #ر سادە
2⃣ #ڕ قەڵەو یا گڕ
◀️بەر لە هەر شت دەبێ بزانین کە ئەم #دوو_پیتە بێدەنگن و دەبێ بۆ جووڵاندنیان لە ئەو 8پیتە دەنگدارە کەڵک وەربگرین.
◀️«قبل از هر چیز باید بدونیم کە این دو حرف بیصدا هستند و باید برای بحرکت درآوردن این دو حرف در کلمه از اون 8حرف صدادار استفاده شود»
#ر* سادە ناوی لە خۆی دیارە و
ناسک دەخوێندرێتەوە و لە هەموو شێوەکاندا تەنیا بە زاری ناسک دەخوێندرێتەوە.
ئەم پیتە* ر* باڵە یا۷ ناگرێت.
⬅️«این حرف نازک ادا میشه و نمیتونه باله یا اون ۷ کە روی کلماتی کە این نشانە رو میگیرند گذاشتە شود»
👇👇👇👇👇👇👇👇👇
🔴نـموونە
وەکووwekû:👇
#بری_birî= کاش. جای
#کەر_Ker=خر
#بارین_Barîn=باریدن
#بۆر_Bor=رنگ طوسی.ویرگول
#برین_Birîn=زخم
#بریندار_birîndar=زخمی
#بەرگری_bergirî=مقابله
#بەرموور_Bermûr=گردنبند
#بیرەوەر_Bîrewer=اندیشمند
#بیرەوەری_bîrewerî=خاطره
#پەرە_pere=توسعە
#پەری_Perî=فرشتە
#جار_car=دفعە
#دێر_dêrدرەنگdireng=دیر
#دراو_Diraw=پول,ارز
#سوور_Sûr=قرمز
#سەیران_Seyran=تفریح
#فریو_firîw=فریب
#گۆران_Goran=نام قبیلە ای کردی
#گەرا_Gera=تخم ماهی
#گەرەک_gerek=لازم خواستن
#مراوی_Mirawî=مرغابی
#وەرین_werîn=ریزش برگ
#هەرا-کردنhera_kirdin=سروصدا کردن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#بەڵام لە #ڕ قەڵەو یا قورس یا گڕ
ئیتر #باڵە یا #۷ ی بۆ دادەنرێت.
◀️بەس ئەم پیتە بە هۆی ئەوە کە دوروشت و قورس و بە لێدانی چەندپاتەی زوان دەگەڵ «سقف» میچی دەم دێتە سەر زار دەبێ باڵە بۆی دابنرێت.
🔴اما برای حرف #ڕ باله زیرش گذاشته میشود چون غلیظ و سنگین ادا میشود🔴
👇👇👇👇👇👇👇👇👇
🔴نـموونە:
وەکووwekû👇
#بڕ_bir=مبلغ
#بڕی_birî= برید
#کەڕ_Ker= ناشنوا
#فڕیو_firîw=پرواز کرده پریدە
#گەڕەک_Gerek= محله
#گۆڕان_goran=تغییر
#ڕۆڵە_Role=فرزند
#ڕزگار_Rizgar=رها
#ڕەوەت_Rewet=شادی . کمین
#ڕەوت_rewt=روش . شیوە راە رفتن
#ڕاهێنەر_Rahêner=مربی
#دڵەڕاوکێ_dilerawkê=دلشورە
#بڕوا_birwa=عقیدە
#بەڕوو_Berû=بلوط
#دێڕ_dêr =سطر. خط
#جاڕ_Car= زمین خالی کشاورزی
#فڕی_firî= پرواز کرد
#گەڕ_ger =گشت
#هەڕەشە_hereşe=تهدید
#گەڕانەوە_geranewe=بازگشتن
#زێڕ_Zêr=طلا
#ساڕێژ_sarêj=التیام
🔴«قابل گفتن است کە درتمامی کلماتی ڪە در زبان کُردی سۆرانی که با #ر شروع میشوند #ڕ نوشتە میشوند همچنان کە در اداکردن نیز درشت و غلیظ «تکلم» میشود و همه آنها از این ڕ میگیرند.»
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
🔻🔻🔻🔻🔻
💎 @KURDIZIMAN
خاڵبەندی
✳ دووخاڵ :
ئەو نیشانەیه بۆ ڕوونکردنەوەی گێڕانەوەیەکی ڕاستەوخۆ له ناو ڕستەدا بەکار دهێنرێت. هەروەتر لە دوای ڕستەیەک دادەنرێت که ڕستەکەی دوای خۆی یان نووسراوەکەی پێش خۆی شرۆڤه دەکات.
❇ نموونه:
دەخورێ گۆشتی نییه، هەڵدێ لاقی نییه: (ئــاو).
ژوان وتی: حەوتەی داهاتوو تاقیکردنەوەی زانکۆم هەیه و ناتوانم بێمەوه بۆ پۆلی کوردی.
ــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
🔻🔻🔻🔻🔻
💎 @KURDIZIMAN
✴️ چارۆکە هەولێرییە
🎙 حەسەن زیرەک
ــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
💎 @KURDIZIMAN
.
.
بۆ ئێمەی کورد
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی
مانایەکی نییە، چون ئێمە
هەر ڕۆژمان دەبێت
ڕۆژی زمانی دایکی بێت
چون هێشتا زۆرمان نازانین
بە زمانی دایکیی خۆمان
بخوێنین و بنووسین
تەنانەت زۆر کەسیش
هەر هەوڵ نادەن بۆ فێربوونیشی،
ڕۆژێک بۆ ئێمەی کورد زۆر کەمە،
زۆر
#زمانی_دایکی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
🔻🔻🔻🔻🔻
💎 @KURDIZIMAN
#شێعر
#هۆنراوەی: مامۆستا هێمن
#دەنگ: باست حەمەغەریب
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"ماچی خودایی"
وەره یارم، وەره ئەی تازەیارم
وەره ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەره ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەره ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم
وەره خاسەکەوی ڕام و کەوی من
وەره ئیلهامەکەی نیوه شەوی من
وەره ئۆخژنی سینەی پڕ گڕی من
وەره پیرۆزەکەی بەرزەفڕی من
وەره ئاونگی سەر پەلکی گوڵی سوور
وەره ئاورینگی گەرم و مەشغەڵی نوور
وەره ئەی ڕێژنه بارانی بەهاری
وەره شێعری تەڕی پڕ وردەکاری
وەره ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەره ئەی شاگوڵی مێرگی ئەوینم
وەره کاروانکوژەی کاتی بەیانیم
وەره بیرەوەری و ئاواتی جوانیم
وەره ئەی بوت هەتاکوو بتپەرستم
وەره مەمکۆڵەکەت بگرم له دەستم
وەره ئەی خەج، وەره ئەی خاتووزینم
وەره با بەژن و باڵاکەت ببینم
وەره با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەره با بسکەکەت لادا هەناسەم
وەره با هەڵمژم ئەو لێوه گەرمه
وەره با هەڵکوشم ئەو ڕانه نەرمە
وەره جوانێ وەره نازت بکێشم
وەره وەک دەستەگوڵ داتنێم له پێشم
وەره با بەس بکەم ئەم باوه باوه
وەره با بۆن بکەم ئەو بسکه خاوه
وەره با دەست له باڵاکەت وەرێنم
وەره کوڵمەم له کوڵمەی تۆ خشێنم
وەره سوور به لەسەر واده و بەڵێنی
وەره کورد بە و مەکه پەیمان شکێنی
وەره گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ
وەره با هەست بکەم گەرمی لەشی تۆ
وەره ماچم دەیه ماچی خودایی
که بێزارم له ماچی سینەمایی
🌻 @KURDIZIMAN 🌻
💎 سەرنجڕاکێشە، بیخوێنەوە👇👇
ئایا دهزانیت بۆچی ههندێک جار دهڵێن وهکو گورگ به..!!
بۆچی بهتایبهت گورگ؟
گورگ ههندێک سیفهتی ههیه که ڕهنگه به زانینی توشی سهرسووڕمان بیت.
وهک:
١- گورگ هیچ کات گۆشتی بۆگهنی ناخوات.
٢-ڕهچهڵهکی گورگ دهگهڕێتهوه سهر شێر و دهچێته ڕێزبهندی ئهو ئاژهڵانهی که به پاشای دارستان دادهنرێن.
٣- گورگ پێچهوانهی ههموو ئاژهڵهکانی تره و ههرگیز هاوسهرگیری لهگهڵ دایک و خوشکی ناکات و لهگهڵیان جووت نابێت.
٤- ههردوو ڕهگهزی گورگ به درێژایی تهمهنیان تهنها یهک جار عاشق دهبن و یهک جار هاوسهرگیری دهکهن و تهنها لهگهڵ یهک گورگ جووت دهبن ،ههر بۆیه بهچکهی گورگهکان دایک و باوکی خۆیان زۆر باش دهناسن.
٥- گورگهکان ههر کاتێک هاوژینهکهیان مرد ئهوا بۆ ماوهی سێ مانگ تا ساڵێک پرسه و ماتهمینی بۆ دهگێڕن و ههندێک جاریش پهنا بۆ خۆکوشتن دهبهن و زۆر بهکهمی دوای مردنی هاوژینهکهیان بۆ ماوهیهکی زۆر دهژین.
٦-گورگ نازناوى( ڕۆڵه دڵسۆز و باشهکه)ى دهدرێته پاڵ، چونکه گورگ ههرکاتێک زانی دایک و باوکی پیر بووه و توانای ڕاوکردنیان نهماوه ئهوا خۆی ئهرکی بهخێوکردنیان دهگرێته ئهستۆ و ههموو ڕۆژێک ڕاویان بۆ دهکات و خواردنیان بۆ ئاماده دهکات.
لهم خاڵانهی سهرهوه بۆمان دهردهکهوێت که گورگ تهنها هێما نییه بۆ ئازایهتی بهڵکو هێماشه بۆ داوێن پاکی بهرامبهر هاوسهر و دڵسۆزی و وهفادارییه بهرامبهر دایک و باوک و هێماشه بۆ نهفس بهرزی....
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
🔻🔻🔻🔻🔻
💎 @KURDIZIMAN
💎دۆخی تر:
•
هەڵكێشاو، هەڵخراو، هەڵنەكێشاو، هەڵخزێنراو.
دانراو، داسەپاو، دابڕاو.
ڕاپەڕێنراو، ڕاپەڕیو، ڕاگوێزراو، ڕاكێشاو.
وەرگیراو، وەرگرتوو، وەرگرته، وەرسووڕاو، وەرگێڕاو.
دەرهێنراو، دەرخراو، دەركراو، دەرچوو.
💎پێشگر و جێناوی لكاو
• ئەگەر جێناوی لكاو (...م، ...ت، ...ی، ...مان، ...تان، ...یان) كەوته نێوان پێشگر و
فرمانەكەی دوای خۆی ئەوا به جیا دەنووسرێن و جێناوەكه به پێشگرەوه دەلكێنرێ:
🔷هەڵ: هەڵم گرن، هەڵت گرن، هەڵیان كێشن، هەڵمان مەواسن، هەڵتان بڕن.
🔷دا: دامان نەنایه، دایان خەن، دای بڕه.
🔷ڕا: ڕایان دەگرن، ڕام كێشه، ڕاتان پەڕێنن، ڕاشیان پەڕێنن.
🔷وەر: وەرمان گرتایه، وەری نەگری، وەریان سووڕێنه، وەرمان گەڕێنه.
🔷دەر: دەریان پەڕاندین، دەری خە.
(دە، ئە، نە، نا، ب، مە) ئەمانە کاتێک دوای پێشگرەکانی (هەڵ، دا، ڕا، وەر، دەر) دێن
لێکیان جیا ناکەنەوە مەگەر جێناو هاتبێتە بەینی پێشگرەکان و ئەم ئامرازانە.
• نموونە?👇?
🔶وەردەگرم، وەربگرە یا وەرگرە، وەرمەگرە، وەرناگرم و...
🔶دادەنێم، دابنێ یا دانێ، دانانێم، دامەنێ و...
🔶ڕادەگرم، ڕاناگرم، ڕامەگرە، ڕاگرە یا ڕابگرە و...
🔶هەڵدەگرم، هەڵگرە یا هەڵبگرە، هەڵمەنێ، هەڵنانێم و...
🔶ڕادەگرم، ڕابگرە یا ڕاگرە، ڕاناگرم، ڕامەگرە و...
💎 @Kurdiziman
#وانەی_شانزەیەم(درس شانزدههم)
#هاوبێژ____تر_tir
⏪ئەگەر وشەیێک چەن مانا یان ئەرکی جیاوازی هەبێت;
لە زانستی زماندا بە ناوی هاوبێژ دەیناسین.
لە ڕێنووسی کوردیدا بە دوو شێوە دێت:
1⃣ئەگەر * تر* یەک وشەی سەربەخۆ بێ یانێ مانای #دیکە_«دیگر» بدات, دەبێتە یەک بەشی وتە و ئاخاوتن هەر بۆیە دەبێ لە پەنای وشەکاندا بەجیا بنووسرێت.
⬅️«اگر مشترک تلفظی #تر یک کلمه مستقل باشد, یعنی معنی کلمه دیگر باشد یا بخش دیگر کلمه باشد; که با ان حرف زده بشود; باید درکنار کلمه جداگانه نوشته بشود.»
وەکوو:
کتێبێکی تر= کتابی دیگر
باسێکی تر= مبحث دیگر، یک بحث دیگه
جارێکی تر= دفعهای دیگر
کەمێکی تر= یه کم دیگه
2⃣ئەگەر هاوبێژی #تر ببێتە هۆی #زۆر_کردنی_مانای_وشە, چەسپێندراو یا #لکیاو دەنووسرێت.
⏪«اگر هم تلفظ #تر سبب بیشتر کردن معنای کلمه باشد چسبیدە یا متصل نوشته میشود.»
مثل:
#زۆر+تر=زۆرتر = بیشتر
#کەم+تر=کەمتر= کمتر
#کەم+ترین= کەمترین
#کاڵ+تر=کاڵتر= کمرنگتر
#بان+ترین= بانترین= بلندترین
ـٔـٔـٔـٔـٔـٔـٔـٔـٔـٔـٔـٔـٔ
#وشە_Wişe=کلمە
#پیت_Pît=حرف
#ئاخاوتن_axawtin= گفتگو
#کۆکردنەوە_kokirdinewe=جمع کردن
#هاوبێژ_Hawbêj=دو کلمە مرکب مشترک تلفظی
#بەڕێز_berêz=محترم
#گرنگ_giring=مهم
#جوان_cwan=زیبا
#زۆر_zor=زیاد
#سەربەخۆ_Serbexo=مستقل
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
🔻🔻🔻🔻🔻
💎@KURDIZIMAN
https://t.me/joinchat/AAAAAE9r64rhZFWO9XUcAQ
#ڕێزمان #دستور_زبان
#ئاوەڵناو #صفت
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاوەڵناو لە ڕووی واتاوە:
5⃣ ئاوەڵناو لە ڕووی پلەوە
(صفت از لحاظ درجه )
۱ــ ئاوەڵناوی پلەی چەسپاو
(صفت درجە مطلق)
ئەو ئاوەڵناوانە دەگرێتەوە کە بەراورد لە نێوان هیچ کەس و شتێک ناکات، بەڵکو تەنیا پلەی نەگۆڕ و چەسپاوی ناوەکە یاخود جێناوەکە دەخاتە ڕوو، واتە تەنیا وەسفی ناوەکە یاخود جێناوەکە دەکات و دەبێتە تەواوکەری ناو یان جێناو یان کاری ناتەواو.
(بە صفتهایی گفتە میشود، کە بە مقایسه شخص و شئ نمیپردازد، یعنی فقط اسم یا ضمیر را توصیف میکند و تمام کنندەی اسم یا ضمیر یا کاری ناتمام است.)
وەکو:
(باش، خراپ، جوان، زیرەک، ئازا، خێرا، ...)
✰ڕزگار "زیرەک"ە.
✰سۆزان "جوان"ە.
✰سۆران "ئازا"یە.
۲ــ ئاوەڵناوی پلەی بەراورد
(صفت درجە تفضیلی)
ئەو ئاوەڵناوانە دەگرێتەوە کە بەراورد لە نێوان دوو کەس یان دوو شت دەکەن، بە جۆرێک یەکێکیان بە باشتر و چاکتر دادەنێ لە ئەوی تریان.
(بە صفتهایی گفتە میشود کە دو شخص یا شی را با هم مقایسە میکند و یکی را بهتر و برتر میپندارد.)
یاساکەی بەم شێوەیە:
(قاعدە ساختش بە این صورت است:)
🔰چەسپاو + تر = ئاوەڵناوی پلەی بەراورد
✰باش + تر = باشتر
✰چاک + تر = چاکتر
✰زیرەک + تر = زیرەکتر
✰شیلان لە ئاواز زیرەکترە.
۳ــ ئاوەڵناوی پلەی باڵا
(صفت درجە عالی)
ئەو ئاوەڵناوانە دەگرێتەوە، کە بەراورد لە نێوان کەسێک لەگەڵ کۆمەڵە کەسێک یان شتێک لەگەڵ کۆمەڵە شتێک دەکەن.
(صفاتی هستند کە بوسیلە آنان مقایسە مابین شخصی با چند شخص دیگر و یا چیزی یا شیٔ با گروهی از اشیا صورت میگیرد.)
دەستوورەکانی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
(قواعد ساختنش بە شیوەهای زیر میباشند:)
🔰چەسپاو + ترین = ئاوەڵناوی پلەی باڵا
✰باش + ترین = باشترین
✰چاک + ترین = چاکترین
🔰بەراورد + ین = ئاوەڵناوی پلەی بالا
✰باشتر + ین = باشترین
✰چاکتر + ین = چاکترین
🔰لە هەموو، لە گشت، لە تێکڕا + بەراورد = ئاوەڵناوی پلەی باڵا
✰ئاواز لە هەموو کچەکان جوانترە.
🔰هەرە + چەسپاو = ئاوەڵناوی پلەی باڵا
✰کامەران قوتابی هەرەزیرەکی پۆلەکەیەتی.
✍درێژەی هەیە...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
🔻🔻🔻🔻🔻
💎 @KURDIZIMAN
✴️ خەمی خۆم نییە خەمی تۆمە
🎙 ڕابەر کوردستانی
ــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
💎 @KURDIZIMAN
#شێعر
مەلی وشەم
نە بەبێ نان پێئەکەنێ بۆ ئاسمان و
نە بێ ئاسمانیش گۆرانی
ئەڵێ بۆ نان!
#شێرکۆ_بێکەس
🍁فەرهەنگۆک🍁
#مەل: پرنده
#مەلی: پرندهیِ
ـــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
🔻🔻🔻🔻🔻
💎 @KURDIZIMAN
#ڕێزمان #دستورزبان
#ئاوەڵناو #صفت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاوەڵناو لە ڕووی واتاوە...
4⃣ئاوەڵناوی نادیار
(صفت مجهول)
بەو ئاوەڵناوانە دەوترێت کە ڕاستەوخۆ دەلالەت لە شتێکی دیاریکراو ناکەن، بەڵکو واتاکەی بە چوارچێوەیەکی دیاریکراوەوە بەستراوەتەوە.
(صفاتی هستند کە مستقیم بر روی یک چیز مشخص دلالت نمی کنند، بلکە مفهومشان وابستە بە یک چهارچوب معلوم است.)
لە زمانی کوردیدا دوو جۆر ئاوەڵناوی نادیارمان هەیە:
(در زبان کوردی دو نوع صفت مجهول داریم:)
۱ــ ئاوەڵناوی نادیاری جیاکەرەوە
(صفت مجهول جداکنندە)
ئەو کەرەستانەی کە بۆ ئاوەڵناوی جیاکەرەوە بەکار دێن، بریتین لە: ( دی، دیکە، تر، کە)، هەندێ جار ئەو ئاوەڵناوانە (ئی، یەک) لەگەڵیان دێت، ئەم هاوەڵناوانە دەتوانن
لە ڕستەدا لەبری یەکتر بەکار بهێنرێن.
(اداتی کە برای صفات جدا کنندە بکار می آیند، عبارتند از (دی، دیکە، تر، کە)، گاهی اوقات این صفات (ئێ، یەک) را بە همراە دارند و در جملە نیز میتوانند بە جای یکدیگر استفادە شوند.)
❇️وەکو:
🔸ئی + دی = ئیدی
🔸ئی + دیکە = ئیدیکە
🔸یەک + دیکە = یەکدیکە
ــ لەگەڵ پیاوی "دی" کار دەکەم.
ــ پێویستم بە کەسی "دیکە" نییە.
۲ــ ئاوەڵناوی نادیاری دیاریکردن
(صفات مجهول معلوم کنندە)
ئەو کەرەستانەی کە بۆ ئاوەڵناوی نادیاری دیاریکردن بەکار دێن، بریتین لە: (وا، ئاوا، وەها، ئاوها، ئەوها و ...)
اداتی کە برای صفات مجهول معلوم کننده کاربرد دارند، عبارتند از: (وا، ئاوا، وەها، ئاوها، ئەوها و ...)
ــ کچێکی "وا"م بینی، کە هەر وەسفی ناکرێت.
ــ نازدار کچێکی "ئاوا"یە.
✍ درێژەی هەیە...
ــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
💎 @KURDIZIMAN
✴️ گوڵەکەم
🎙 حەسەن دەرزی
ــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
💎 @KURDIZIMAN
خاڵبەندی
✳ کەوان ( )
هەر کات بمانھەوێ هاومانای وشەیەک یان ڕستەیەک له پەنای خۆی بنووسین، دەتوانین بەبێ هیچ
شرۆڤەیەک ماناکەی له پەنای خۆی له ناو کەواندا بنووسین، یان کاتێک که دەمانھەوێ مانای ڕستەیەک یان بەشێک لەو ڕستەیه به وشەیەک دەرببڕین له کەوان کەڵک وەردەگرین. جاری واشه که دەمانھەوێ لێکدانەوەیەکمان لەسەر وشەیەک، ژمارەیەک یان ڕستەیەک هەبێ له کەوان کەڵک
وەردەگرین.
❇ نموونه:
نە پێی هەیه نه پان، به هەموو ماڵان دەزانێ: ( پووڵ و پاره )
ــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
🔻🔻🔻🔻🔻
💎 @KURDIZIMAN
#ڕێزمان #دستورزبان
#ئاوەڵناو #صفت
ــــــــــــــــــــــــ
3⃣ ئاوەڵناوی نسبی
(صفت نسبی)
🔷بەو ئاوەڵناوانە دەوترێت، کە واتاکەیان بەستراوەتەوە بە وشەیەکی ترەوە، واتە ڕاستەوخۆ مەبەستەکە دیاری ناکات، بەڵکو لە ڕێگەی پەیوەندی بە وشەیەکی ترەوە واتاکەی دەردەکەوێت.
🔶به صفاتی گفته میشود کە معنایشان بە کلمەای دیگر مرتبط است، یعنی مستقیم منظور را نمیرسانند، بلکە از طریق ارتباط با کلمەای دیگر، معنی آشکار میشود.
🔷جیاوازیی ئاوەڵناوی نسبی لەگەڵ ئاوەڵناوی چۆنیەتی لەوەدایە، کە هەموو ئاوەڵناوێکی نسبی داڕێژاون، واتە ناسادەن، بەڵام ئاوەڵناوی چۆنیەتی زۆربەیان لە جۆری سادەدان.
🔶تفاوت صفت نسبی و صفت کیفی در این است کە، صفات نسبی مشتق یا غیرسادە هستند، اما صفات کیفی بیشتر از نوع سادەاند.
🔷ئەو پاشگرانەی کە بۆ دروستکردنی ئاوەڵناوی نسبی لە زمانی کوردیدا بەکار دێن، بریتین لە: " ی، ین، ە، انە، ەکی "
🔶پسوندهایی کە برای ساخت صفت نسبی در زبان کوردی به کار میروند عبارتند از: "ی، ین، ە، انە، ەکی"
🌐وەکو:
🔹(ی): کورمانجی، کوردستانی، هەولێری و ... هتد.
🔹(ین): بەردین، ئاشین، زێڕین و ... هتد.
🔹(ە): هاوینە، زستانە، پایزە، بەهارە و ... هتد.
🔹(انە): پیاوانە، ژنانە و منداڵانە ... هتد.
🔹(ەکی): دەشتەکی (دهاتی)، خێڵەکی (قبیلەای) و ... هتد.
✍ درێژەی هەیە...
ــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
🔻🔻🔻🔻🔻
💎 @KURDIZIMAN
#ڕێنووس #رسمالخط
#وانەی_دوانزەیەم(درس دوازدههم)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#بزرۆکە👈 i
بزرۆکە واتای #بزر و #ون و #شاراوەیەکی بچووک دەدات.
◀️بزرۆکە یەکچوارەمی ژێرەیە👈ێ و لە ڕاستیدا ژێرەیەکی کورتە کە دەورێکی بەرچاوی زۆری لە زمانی کوردیدا هەیە.
◀️ئەم دەنگدارە وەکوو هەموو دەنگدارەکانی تر تەنیا بەشوێنی پیتی بێدەنگەوە دێت و قەت لە پەنای دەنگدارێکی تر نایێت.
◀️ئەم دەنگدارە یا بزوێنەرە، بێژە
دەکرێت، بەڵام لە ڕێنووسی ئارامیدا نانووسرێت و لە ئەلفبێی لاتین بە👈 #i دیاری کراوه.
⬅️کاری بزرۆکە وەکوو هەموو دەنگدارەکان تەنیا جووڵاندنی پیتی بێدەنگە بۆ درووستکردنی وشە.
⬅️مەرج نییە کە ئێوە دوو پیتی بێدەنگتان بینی بزرۆکەی بۆ دابنێن یا هەست بەوە بکەن کە بزرۆکەی هەیە, نا, دەبێ پیتی دەنگداری پێ زێدە بکەن تا ڕاستییەکەتان بۆ دەرکەوێت .
#نموونە:
1⃣مانگ 👈ئەم وشە تەنیا یەک بزوێنی هەیە ئەویش 👈ا 'یە.
◀️تەنیا یەک بڕگەیە▶️
بۆ ئەوەی زۆرتر بزانن و جوانتر دیاری بدات کە بزرۆکەی نییە دەنگداری پێ زێدە دەکەین.
بۆ نموونە:
مانگ بزرۆکەی نییە و تەنیا دەنگداری 👈ا بزوێنە لەو وشە. بۆ ئەوەی کە جوان دەرکەوێت بزوین پێ زێدە دەکەین.👇
مانگ👈یەک بڕگە👇
بۆ ئەوەی باشتر بزانین دەنگدار زێدە دەکەین.👇
1⃣مانگ+ ی= مانگی 👇
مان+ گی
2⃣مانگ+ا=مانگا👇
مان+گا
جوان دەرئەکەوێت بزروکەی نییە.
#نموونەی تر:👇👇
◀️کورد
◀️کورد یەک بڕگەیە و بزرۆکەی نییە▶️
تەنیا بزوێن یا دەنگداری 👈و کورتی دەنگدارە.
ک👈و👉رد 👈کورد 👈یەک بڕگەیە
کوردی👇
کور+دی
کوردۆ
کور+ دۆ
👆ئەم یاسا بۆ هەندێک وشەیە بەڵام تا ڕادەیەکی باش یارمەتیدەرە بۆ ناسینی بزرۆکە.
کەوایە باشترین ڕێگە بۆ ئەوەی بزانن بزرۆکەی هەیـە یا نە,
⬅️تنها یک حرف صدادار اضافه میکنیم.
در واقع بزرۆکە کسرە خیلی کوتاهی هستش کە نقش بسیار گستردەایی در بە حرکت دراوردن کلمات زبان کُردی دارد.
⬅️در لاتین این حرف رو با 👈i مشخص کرده اند.➡️
#نموونه:👇👇👇👇👇👇👇👇👇
#گرتنgirtin=👇گرفتن
گر+تن👇
(گ بیصدا+
بزرۆڪە iصدادار+
ر بیصدا+
ت بیصدا+
بزرۆکەi صدادار+
ن بیصدا)
#بزنBizin👇=بز
ب+ زن
ب بێدەنگ+
بزرۆکەi دەنگدار+
ز بێدەنگ+
بزرۆکەi دەنگدار +
ن بێدەنگ)
#مشکMişk=موش
#بڕبڕەBirbire=ستون مهرەها
#قژQij=موی سر. مو
#پرچPirç=گیس، زلف
#مردنmirdin= مردن
#وریاWirya=هوشیار. زرنگ
#ژنJin=زن
#ملMil=گـردن
هەروا کە دیتتان ئەم پیتانە بە بزرۆکە👈i دەجووڵێندرێن.(حرکت دادە میشوند).
حروف صدادار و بیصدا در زبان کُردی بدین صورت است که بدون حروف صدادار یا دەنگدار, حرف یا پیت بدون صدا نمیتواند حرکت کند.
ــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
🔻🔻🔻🔻🔻
💎 @KURDIZIMAN
🌸ᵏᵘʳᵈⁱᶻⁱᵐᵃᶰ❥
#وشە #واژە
ـــــــــــــــــــــــــ
#بریندار=زامار=زخمی birîndar
#ئاسۆ=افق Aso
#ئەژنۆ=زانو Ejno
#ئێستاکە= هم اکنون êstake
#ئاوێتە= مرکب , ترکیب شدە awête
#ئاوەژوو=برعکس، وارونهawejû
#ئەودەم=آنگاە ewdem
#ئاسەوار=آثار asewar
#ئەرک= وظیفە, زحمت erk
#ئازا=چابڪ aza
#ئازار=رنج azar
#ئاگادار=باخبر agadar
#ئامانە=هشدار amane
#ئاور=ئاگر=آتش Agir
#ئامانج=هدف Amanc
#ئاکام=نتیجە Akam
#دەنگ : خاتوو ئەسرین🌹
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
🔻🔻🔻🔻🔻
💎 @KURDIZIMAN
#وەڵامی_مەتەڵ
#بەشی_حەفتەم
ــــــــــــ
1⃣وەڵامی مەتەڵی ژمارە ۱= نەخشە
2⃣وەڵامی مەتەڵی ژمارە ۲= هەویرشێلان
3⃣وەڵامی مەتەڵی ژمارە ۳= پێنج فەرزەی نوێژ
4⃣وەڵامی مەتەڵی ژمارە ٤= کولارە
5⃣وەڵامی مەتەڵی ژمارە ٥= مار
ـــــــــــــــ
#فێرگەی_زوانی_کوردی
#fêrgey_zwanî_kurdî
🔻🔻🔻🔻🔻
💎@KURDIZIMAN
#ڕێنووس #رسمالخط
#وانەی_یازدەیەم(درس یازدههم)
#دەنگداری_الف ا ـا a A
ئەگەر پیتی( ئەلف) نەکرێتە بزوێن, ناو و نیگاری دەبێتە شتێکی تر.
(اگر حرف الف کارش حرکت دهنده حرف بیصدا نباشد چیز دیگری نوشته میشود و معمولا این اتفاق اول کلمات می افتد.)
ئەم ناوە( هەمزەیە)( ــــٔـــ ) ونیگارەکەی بە لاتانەوە ئاشنایە * ئــــــ* جیاوازی نێوان ( ئەلف) و ( هەمزە) ئەوەیە کە ئەگەر ( ئەلف) بکرێتە پیتی سەرەتای بەش ئیدی بێ دەنگە و ناوی دەبێتە هەمزە *ئـــــ* '
هەرکاتێ( ئەلف) بە شوێن پیتی سەرەتای بەشەکاندا بێ هەر ناوی( ئەلف) لە سەریەتی و دبێتە بزوێن. چونکە پیتی دەنگدارە.
پیتی (ئەلف) بە چەند شێوەی خوارەوە بە کار دێت.
با بزانین کێهەیان ( ئەلف) و
کامەیان ( هەمزە )یە:
ـ1 #یەکەم ( هەمزە + ئەلف)ی
سەرەتای وشەیە;
کە( ئەلف)
بە شوێن پیتی هەمزەوە 👈ئا
لێرەدا لە بەر ئەوەی کە
( هەمزە) پیتی سەرەتای بەشە
دەبێتە بێدەنگ و( ئەلف) پیتی دەنگدار:( آ ;ئا) هەمزە(ئــــ) +( ا) ::
ئا بەوێنەی
*آوات❌👈 ئاواتAwat✅
آمانج❌ 👈ئامانجAmanc✅
آمێز❌👈 ئامێز*Amêz✅
2ـــــ یەکێ دیکەیان نیشانەی سەرە دەکەوێتە بانی :
اَ ئە
لە بەر ئەوەی کە بەیارمەتی دەنگیلەی سەرە دەخوێنرێتەوە,
لێرەدا ( هەمزەیە) .
هەمزە* ئـــ* +( ــــە)👈ئە
وەک:
اَم❌👈ئەم em✅
َاَو❌👈ئەوew✅
اَمن❌👈 ئەمنemin✅
اَوان❌👈ئەوان ewan✅
3ـــــ یەکێ تریان نیشانەی ژێرە لە بن دادەنرێ
اِ
لە بەر ئەوەی کە بە یارمەتی دەنگیلەی ژێرە دەخوێنرێتەوە, ئەمیش هەمزەیە.
هەمزە( ئــــ) + دەنگیلەی
ژێرە( ێ) : ئێ. وێنەی :
اِمە❌👈ئێمە ême✅
اِوە❌👈ئێوە êwe✅
اِوارە❌👈ئێوارە êware✅
4 ئەگەر ( ئەلف) لە سەرەتای وشەدا بێ و بە شوێنیدا پیتی دەنگداری( ی ) هاتبێت ,) ایــــ
چونکە ( ئەلف) پیتی یەکەمە
بێدەنگەو ئینجا دەبێتە هەمزە وێنەی:
اینسان❌👈ئینسانÎnsan ✅
ایدی ❌ئیدیîdî✅
ئیدی👉دیگر
بزوێن👉مصوت صدا
بزوێنەر👉حرکت دهندە
5 ــــ لە تەواوی ئەم چەن شێوەدا, کە خوێندمان و هەروەها لە چەن شێوەی دیکەدا هەمیشە هەمزە پیتی سەرەتای بەشە و بە یاریدەری دەنگیلە یان پیتی دەنگدار دەخوێنرێتەوە. بەپێچەوانەی ئەمانە , ئێستا شێوەی نەبزێو دەخرێتە بەر چاو کە کۆتایی بەشدایە و نیگارەکەی ئەمەیە( ء) بە وێنەی وشەی(نەء) لە بـەرانبەری *ئەرێ* دا ئەم شێوە هەمزە ئێگجار کەم بەکار دەهێنرێت.
6ــــــ هەندێ جار پیتی ئەلف بە تەنیایی لە نێوان وشەدا بەکار دێ. لە پەنای پیتەکانی
* د ـــ رـــ زــــ ژــــ و* دا بە شێوەی جودایە وەک: * دانە ـ ڕاو ــ زار
ژارـــ وانە* یا دەچەسپێ بە پیتەکانی دیکەوە وێنەی:
* آمانج❌👈ئامانج Amancـ هانا hana *
جارێ وایە هەم ئەلفی تەنیا و هەم ئەلفی لکاو, پێکەوە لە یەک وشەدا بەکار دێن. وێنەی:
* بارانBaran ـــ کاروانKarwan*
ئ👈ی👉تر
ایتر❌👈ئیتر îtir
ایما❌👈ئیما îma
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
🔻🔻🔻🔻🔻
💎 @KURDIZIMAN