سەردەمێکه له دووریت نەم ماوه
خۆشی ژینم
وەک کۆرپەی بێ دایک خــــەریک
گریانو شینم
#ئاوات_بۆکانی
@kurdmusic
Kurdmusic.org
مردم و هەرگیز نەگەیمە قیبلەکەی تاقی برۆت
ئاخر ئەی قیبلەی مورادان تا بەکەی ئەم حەسـرەتە؟!
"وەفایی"
@kurdmusic
اهنگ جدید و زیبا از #کوروش نعمتی به نام #وه ره تی گیانم
دانلود از وبسایت
Kurdmusic.org
@Kurdmusic
وەکوو کێڵگەی هەژاری دێمەکارێ
بەجێ ماوم لە تەنیایی بنارێ
نە ئاگر دێتە فریام و ڕەها بم
نە هەورێک دێ بەسەر مندا ببارێ
"ناسر حیسامی"
@kurdmusic
لەوەتەی کۆچ هەیە، کۆچ ئەکەم.
لەوەتەی گـڕ هەیە، ئەسووتێم
لەوەتەی ئـاو هەیە، ئەخنکێم
لەوەتەی تیخ هەیە، قـوربانیم
لەوەتەی خاک هەیە، بێ خاکم
لەوەتەی شاخ هەیە من تلۆر ئەبمەوەو
لەوەتەی دار هەیە لێی ئەدرێم..
من لەپێش مووساوە،ئاوارەم
پێش مەسیح، من خاچم!
پێش قوڕەیش من زیندەبەچاڵم و
پێش حسێن، من سەری بڕاوم
شێرکۆ بێکەس
@kurdmusic
«وأنَا أبحَثُ عنِّي... وَجَدْتُكَ.»
«هنگامی که پیِ خودم بودم... تو را یافتم.»
@kurdmusic
ژن پیاوی سەرمایەداریناوێ،
یا پیاوی بالا بەرز
تەنانەت پیاوی شاعیریشی ناوێ!
ژن
پیاوێکی ئەوێ
لهچاوەکانی تێبگات.
کە بێتاقهت بوو،
ئاماژە بە سینەی بکات و بڵێت؛
ئێرە نیشتیمانی تؤیە!
"نزار قەبانی"
@kurdmusic
کە ئاوێنەى دڵم شکا
بەدەستى تۆ کەوتە خوارێ
وەکو گەڵا کە چۆن باڕەش
ئەیوەرێنێ لە بن دارێ
شەپۆلانى تاڤگەى یادم
چۆن لە دڵتا خامۆش ئەکەى
لەناو دەریاى یادەکانما
بۆ کەنارێک شەپۆل ئەدەى
"ئەحمەد محەممەد"
@kurdmusic
موزیک ویدیو جدید و زیبا از #بانه به نام #Bag_Of_Hearts
#زبان_انگلیسی
دانلود از وبسایت
Kurdmusic.org
@Kurdmusic
وەرەوە با بەجووت بڕۆین
من ئەمەوێ،
تۆ شاژنی ئەرخەوانیی،
خۆرنشین بی و
منیش وشەی گڕ تێ بەربووی،
ئەم دیدارە ...
"شێرکۆ بێکەس"
@kurdmusic
بەیان ئەنگوت و شەو ڕابوورد و
من هێشتا خەوم نایە
دەخوێنن بولبول و قومری
بەڵام قاسپەی کەوم نایە
خەیاڵ دەمباتە جێژوانی
شەوانی لاوەتیم، ئەمما
خرینگەی بازن و خڕخاڵ و
بەرمووری ئەوم نایە!
مامۆستا "هێمن"
@kurdmusic
#مەزهەر_خالقی
#ڕەشماڵی_خێلان
@kurdmusic
#مامۆستا_حەسەن_زیرەک
#ئەرێ_هۆ_لەیلی
@kurdmusic
ئەگەر بمرم
دیسان بژیم
هەر تۆم دەوێ تۆ
خۆشت نەوێم
خۆشم ئەوێی
بۆ تۆ ئەژیم تۆ🔗🤍..
@kurdmusic
خەو بەسیه، بەیانه، هەسته چاوکاڵی شەپاڵ
گفتێکی شیرین بکه مەزەی بادەی تاڵ
کـاروانی ژیان دەئـاژوێ ڕوو به نەمان
هاکا من و تۆش دەبینەوه خەون و خەیاڵ
"هەژار، له چوارینەکانی خەییام"
@kurdmusic
غەمگینە دڵی مات و بە چاوت نییە هۆشی
تا ڕوو بە تەمای جەور و جەفا لێمە دەپۆشی
تا دیدە بە دیداری مونیرت نییە ڕەوشەن
وەک کانییەکەی قوڵقوڵەیە قوڵقوڵ و جۆشی
هەر گوڵشەکەری لێوە شەفای دەردی نەخۆشان
سەر بێ بە فیدای کوڵمی گەش و چاوی نەخۆشی
ئەی دڵ بە خەتا کەوتیە چینی سەری زولفی
لەم مارە عەجایب بە تەمای لەززەت و نۆشی
هەروەک مەهی دوو هەفتە لەژێر هەوری سیادا
ئەو دڵبەرە بۆ زینەتی نێو چادری پۆشی
تا زولفی لەسەر ڕوو بە مەسەل هەوری بڵاوە
لەو تاوە دڵم ڕەعدە لەبەر بەرق و خرۆشی
زوححاکە بەبێباکی لە تەخریبی دڵاندا
خوێنخواری گەلێ کردووە ماری سەری دۆشی
هێندەت کوتووە وەعز و لە ئێمەی نییه تەئسیر
ماندووی و دەزانم بە خودا مەعتەلی چۆشی
لۆمەی حەسەنی نەفعی نییە، لابدە واعیز!
عاشق هەموو ئەعزای دڵە، ئەسلەن نییە گۆشی
"سهیفولقوزات"
@kurdmusic