ئەگەر ئەوینت باران بێ
وا لەبەریا راوەستاوم...
ئەگەر ئەوینت ئاگر بێ
وا لەبەریا هەڵکورماوم...
ئەی ئەوینی کوردستانم
شێعرم ئەڵێ:
تا باران و ئاگر مابێ
منیش ماوم...
"شێرکۆ بێکەس
@kurdmusic
دڵ گرفتارە خودا، چی بکەم عیلاج ناکرێ
زۆر زویر و عاجزە، غەم دەستی لێ هەڵناگرێ!
@kurdmusic
لە باوەشم بگرە؛ وەک چۆن خاک
هەر شتێک لە باوەش بگرێت ئیتر نایداتەوە!
______
عانقيني؛ مثل التراب
إذا عانقَ كلّ شيءٍ ، لم يَرُدّهُ!
@kurdmusic
#مامۆستا_حەسەن_زیرەک
#مەقام_و_ئاواز_ئەسمەر_بۆچی_تۆراوی....
@kurdmusic
دێم و هەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد
دێم و دەچمە شەوڕنی بێستانی کورد
دێم و دەشکێنم لەوێ جامی شەراب
ماچی شیرین نایەڵێ تامی شەراب
دێم و ناترسم لە پەرژینی بەزی
هەر پەری سەرکەوت و دێوەزمە بەزی
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم
دێم هەتا هەمبێ بڕست و بیر و هۆش
گەر گلاشم، کوردەواری و ئێوە خۆش
"مامۆستا هێمن"
@kurdmusic
ئه‌وین و ئازادی هه‌ردووکیان تاوانن.
"جه لال مه لکشا"
@kurdmusic
آهنگ جدید و زیبای هنرمند #سیوان_کریمی به نام #به_لینی
#جدید۲۰۲۳
#عاشقانه
برای شنیدن اهنگ های بروز به وب‌سایت مراجعه کنید
دانلود آهنگ از وب‌سایت👇
🆔 @kurdmusic
🌐 www.kurdmusic.org
آهنگ جدید و زیبای هنرمند #فرشاد آزادی به نام #بد_خواب
#جدید۲۰۲۳
#عاشقانه
برای شنیدن اهنگ های بروز به وب‌سایت مراجعه کنید
دانلود آهنگ از وب‌سایت👇
🆔 @kurdmusic
🌐 www.kurdmusic.org
آهنگ جدید و زیبای هنرمند #سیوان_کریمی به نام #چاوه کانت
#جدید۲۰۲۳
#عاشقانه
برای شنیدن اهنگ های بروز به وب‌سایت مراجعه کنید
دانلود آهنگ از وب‌سایت👇
🆔 @kurdmusic
🌐 www.kurdmusic.org
من له دڵتام،
له دەروونتام
له گلێنەی چاوی ڕوونتام
شەرم مەکه، به ناوی ڕووت
ناوم بێنه، پڕ به گەرووت
با لەیەکتر ئاشکرا بین
تاکەی لەناو ئاگرا بین؟
نه تۆ خوشکەی، نه من کاکم
خۆشەویستی دەروونپاکم...
"پەشێو"
@kurdmusic
ههڵفــــڕی ڕاوکـهری زاڵــی کـهژ وكێــو
لـه چـیای به‌رزه‌وه ڕووی کــرده نشــێو
که‌وته ئــه‌و ده‌شته له ترسا ته‌ق و ڕه‌و
دهرپــهڕی کــوڕکــوڕ وکـڕ مـایـهوه کـه‌و
"سواره"
@kurdmusic
عاشقان زمانیان ناوێ
ئه‌گه‌ر زمان هه‌ر نهشبوایه
عاشقان،
به مۆسیقای مـاچ،
له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ده‌دوان!
"لەتیف هەڵمەت"
@kurdmusic
#ئەمان_سەبری
#عەزیز_شاڕۆخ
@kurdmusic
وەکو کەشتی بن کون تێ بوو
تەماشای ئەم دڵەم ئەکەم
هەر ئاو ئەچێتە ناویەوەو ئاو دەر ئەدەم
هەتا جامێ لە خەمی کۆن هەڵ ئەهینجم
جامێیکی دی خەمی تازە لە جێیەتی
ئا ئەم کەشتییە شپرزەیە
نەئەوەتا نوقم ببێ و
نەئەوتاش...
لەم گەرداوی شەوگارەدا لە ڕوخێکا
لەنگەر بگرێت ....
"شێرکۆ بێکەس"
@kurdmusic