اولین رسانه پخش موزیک کوردی در دنیا با سابقه 10 ساله اینستاگرام وبسایت یوتیوب کانال دوم مدیر پخش : @ مدیر گروه و ادمین کانال: @
#نجمه_غلامی
#ای_ملی_وردیله
#نوستالژی
@kurdmusic
Kurdmusic.org
خۆشەویستەکەم ...
له پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوه
چاوی من، له دیمەنی کچی بەیانییه
له حەنجەرەی زەمانەوه
گوێم له زەمزەمەی زوڵاڵی خیزه وردەکانی کانییه
باسی شەو مەکه،
نه شایەری شەوم
باسی خەو مەکه
له لای هومێدێکەوه فێره سەر ڕەوم
بەو دەمەت که بۆنی سەد بەهاری لێوەدێ
بۆنی دەشتی بەختیاری باوەشی چیای
به دەستی با،
به گوڵ چناوی لێوەدێ ..
"سواره ئیلخانی زاده"
@kurdmusic
مەگەر هەر تۆ بتوانی
بە یەک قوم ماچ!
بمخەیتەوە هەڵقوڵین!
شێرکۆ بێکەس
کوانێ خۆرشیدی شەوی دەیجووری من
کوانێ دەرمــانی دڵی ڕەنجـووری من
ئەی فیــدات بم، یاری بێ میهـرو وەفا
وا منت کوشت تۆ بە سەد جەور و جەفا
نەتدەزانی عاشقی باڵاتە دڵ
نەتدەزانی مشتەری کاڵاتە دڵ
ئاڵ و واڵات بۆ مــنە، من موبتەلام
من قـەزاوەگێـڕی سەد دەرد و بەڵام
"سەید کامیلی ئیمامی"
@kurdmusic
"شەوێ لە ڤالانتاین دا"
چاوساغێک و نابینایەک
دوو عاشق بوون
لە ژوورێکدا شەوێک پێکەوە مانەوە
ئەیشیانزانی
بۆ بەیانی
کەژاوەکەی "ڤالانتاین"
ئەگاتە جێ!
چاوساغەکە بۆ یارەکەی تا درەنگان
لە کاغەزی ڕەنگاوڕەنگ و
پارچە نایلۆن
گوڵی دەستکردی درووست کرد!
نایبناکەیش دانیشتبوو
بیری لە گوڵ و دەزگیرانی
ئەکردەوە
بەڵام نەی ئەزانی چبکا؟!
چاوساغەکە ماندووبوو نووست..
نابیناکەیش بەرەبەیان
چووە دەرێ و
لە باخچەکەی دراوسێیان
لە ڕێی بۆن و بەرامەوە
چەپکێ گوڵی تازە تازەی
ئاونگاویی
چنی و پێچای لە دڵیەوە و
ئاوسا بردی بۆ یارەکەی!
"شێرکۆ بێکەس"
@kurdmusic
ئەمانە گەڵان هەڵدەوەرن،
یا زەمەنم!؟
بارانە بە دەستی باوە دەناڵێنێ،
یا تەمەنم!؟
بەرەوپێش بڕۆم،
لە هیچ کوێ نیت
ڕابوەستم،
ئۆقرە ناگرم
بگەڕێمەوە،
لەوێ نەماویت
ئەمە چ ژینێکە دەژیم!؟
"فەرەیدوون ئەرشەدی"
@kurdmusic
شاهکار جدید 🔥🔥🔥
دانلود آهنگ و کلیپ جدید #سمیرا_کارزان به نام #دلم_تنگه
دانلود از وبسایت 👇
Www.kurdmusic.org
@kurdmusic
Kurdmusic.org
مناڵێکم کۆرپەی ناز
وەک باوکی خۆم ئاشتیخواز
کۆتری سپیی تەقڵەباز
لە چەقەڵ ئەکەم دەرباز
مناڵێکم، مناڵێکم، ئاشتیخواز
باوکم نابێ بێکار بێ
ڕووتوقووت و هەژار بێ
دایکم فرمێسکی خەمی
وەک دڵۆپی بەهار بێ
مناڵێکم، مناڵێکم، ئاشتیخواز
هۆنراوە: "مامۆستا گۆران"
وێنە: عیرفان ساڵحی
@kurdmusic
فێری منداڵی خۆم ناکەم
ترس و تەسلیم و بێدەنگی ، مردن
هەزار جار خۆشترە لە ژیانی پڕ لە نەنگی.
@kurdmusic
#ناسر_رزازی
#سرود_دیم_ودیم
#نوستالژی
@kurdmusic
Kurdmusic.org
#حسن_زیرک
#چیت_لی_کردم
#نوستالژی
@kurdmusic
Kurdmusic.org
بارانی مردن،
لە دەوروبەرم بە خوڕ دەبارێ
بای زەمان بەلەز،
لە بەری هەڵدێ..
بە با و باران
هەر عومری بەفر
کەم دەبێتەوە
"مارف ئاغایی"
@kurdmusic
/channel/bokanteen21
گروپی تینیجره کان
ته نیا بو تینیجرکانی کوردوستان
☝️🔥💃☝️
کە مانی هاتە سەر کێشانی ئەبرۆی تۆ لە پاش چاوت
لە مەستی دەستی وا لەغزی کە کەچ هات خەتتی پەرگاری
✍️:م.مستەفابەگی ساحیبقڕان(کوردی)
@kurdmusic
شاهکار جدید 🔥🔥🔥
بعد از مدتها دوباره آمد..
دانلود آهنگ و کلیپ جدید #کمسای به نام #وتت
دانلود از وبسایت 👇
کمسای اهنگ وتت
@kurdmusic
Kurdmusic.org
لە ئەفسانەی ئەوینی کۆن گەڕێ تۆ
لە ڕازی سەرزەمینی کۆن گەڕێ تۆ
هەموو دەردێک تەمای دەرمانی مابێ
لە دەرمانی برینی کۆن گەڕێ تۆ
"م.ناسر حیسامی"
وێنە:هیوا قوربانی
@kurdmusic
دانلود آهنگ و کلیپ جدید #باران و جمشید به نام #مه گر مردن
دانلود از وبسایت 👇
Www.kurdmusic.org
@kurdmusic
Kurdmusic.org
ئەم هەموو بەفرە بەسەر شانتەوە چ دەکات؟
لە میوانی هەور گەڕایتەوە
یا زەمهەریری تەنیایی؟
بە زامی سەر باڵی دەنگتەوە زانیم
کە تەنیا گۆرانی دەتوانێ
ڕەنگی دڵت لە شیوەنەوە بۆ شەیدایی بگۆڕێ.
قەرار بوو بەسەری پەنجە بلەنجێی و
شەپۆلی کراسە کرێشەکەت
سەر لە کۆتران نەشێوێنێ.
لە منەوە تا گۆشوارەکەت
/کە دەنگی شاراوەترین ڕەنگەکانی بەردن/
هەناسەیەک مەودایە.
سینگم پڕە لە بەفر
دڵم کوورەی ئاسنگەران
شێعر: "فەرەیدوون ئەرشەدی"
نیگارکێش: "ماشاڵڵا محەممەدی"
@kurdmusic