🌿💫
ئەو گوڵەی دابووت لە قژت
نیگامی کرد بە پەپوولە...
"شێرکۆ بێکەس"
@kurdmusic
از باغ می برند چراغانی ات کنند..
تا کاج جشن های زمستانی ات کنند...
پر کرده اند صبح تو را ابرهای تار...
تنها به این بهانه که بارانی ات کنند...
یوسف!به این رها شدن از چاه دل مبند...
این بار می برند که زندانی ات کنند...
ای گل!گمان مکن به شب جشن می روی..
شاید به خاک مرده ای ارزانیت می کنند...
یک نقطه بیش فرق رحیم و رجیم نیست...
از نقطه ای بترس که شیطانی ات کنند...
آب طلب نکرده همیشه مراد نیست...
گاهی بهانه است که قربانی ات کنند..
@kurdmusic
مەگەر بە سیحری پەنجەکانی تۆ
شتەکان بچنەوە جێگای خۆیان
مەگەر بە تەماشای نێرگزییانەت
ئاو ببێتەوە ئاو
خۆر بچێتەوە مەداری خۆی
بە هەناسەی یەزدانیی تۆ نەبێ
با، با نییە
گەر دەستی تۆی بە سەرەوە نەبێ
بەرد بە پژمەی هەورێکی کەمتەمەن دەپووکێتەوە...
"فەرەیدوون ئەرشەدی"
@kurdmusic
هەموو شتێک لە ژوورەکەمدا
ساردوسڕ و مردووە
تەنیا دڵم... دڵم نەبێ...
چنگێک سەهۆڵە و دەشسووتێ...
"شێرزاد حەسەن"
@kurdmusic
بۆنی پرچی باراناویت،
شەوەکەی گوڵاوپڕژێن کرد
ماچم کردی و هەموو گیانم،
نوقمی ڕووناکی و گوڵاو بوو
گەر بیرت بێ،
له هۆش خۆم چووم
مانگ له نێو زیندانی هەورا،
بەرەڵا بوو ...
"ڕەفیق سابیر"
@kurdmusic
گوڵم!
بە چاوی پڕ لە خەم قسەم لەگەڵ مەکە
کە دێمی دڵ،
لەمێژە چاوەڕوانی نمنمی بزەی دەمی جوانتە
گوڵی پەڕیوەڕەنگی خیزەڵێنی گیانی تاسەبار،
شنەی بەهارەکەم!
چاوەڕێی وتە و دوانتە...
"عەلی حەسەنیانی (هاوار)"
@kurdmusic
#تارا_ڕەسوڵ
#ئەی_هاوساکەی
@kurdmusic
ئەی گەورە کچی زەووس
خوشکە جوانەکەی ڤێنووس
تۆ ئەپەرستم،
بۆیە وا مەستم
بۆ ئایینم ئەگەڕێ ھەندێ کەس،
با جاڕ بدرێ:
تۆیت و بەس
قیبلەی ئایین و باوەڕم،
خوای بەھەشتی دڵی تەڕم ...
"گۆران"
@kurdmusic
آهنگ جدید از #ئوژین_نوزاد به نام #به_دلمه
دانلود از وبسایت :
@kurdmusic
kurdmusic.org