نەشتەریچاویحەبیبم دێ بەسینەمدا دەچێ
مەرهەمی نازی تەبیبم بۆدڵی خوێنین دەبا
"وەفایی"
@kurdmusic
آهنگ جدید از #بختیار_بهرامی به نام #انتظار (#ئینتیزار)
#NEW
@kurdmusic
Kurdmusic.org
جا ڕەشەبا چی لە دەس دێ؟
گەر دارەکان بشکێنێ،
خۆ ڕەگەکان هەر دەمێنێ.
جا ڕەشەبا چی لە دەس دێ؟
گەر خانووەکان بڕووخێنێ،
خۆ زەوی هەر دەمێنێ.
جا ڕەشەبا چی لە دەس دێ؟
گەر چراکان بخنکێنێ،
خۆر دەمێنێ.
جا ڕەشەبا چی لە دەس دێ؟
بۆ ئەتوانێ خۆشەویستی
دڵدارەکان هەڵوەرێنی؟!
جا ڕەشەبا چی لە دەس دێ؟
بۆ ئەتوانێ جەستەی ناخی
ئەم سەدەیە بخنکێنێ؟!
"لەتیف هەڵمەت"
@kurdmusic
گەر بەناز هەر دەمکوژی با تێر ببینم چاوەکەت
لێم گەڕێ تـاوێ بەکوچەی مەی فرۆشان ڕابرم
@kurdmusic
بەهارستانێکە دڵم
بە گوڵەبەڕۆژەیەکی موشتاقەوە
بەرەو نیگات
وەرچەرخاو...
"فەرەیدوون ئەرشەدی"
@kurdmusic
"مەحاڵ"
ئەمڕۆ ئاوێنە پێی وتم:
نایەتەوە!
ساڵەهایە،
لاویم، تاڵ تاڵ
بەجێم دێڵێ و
گەڕانەوەی بۆتە خەیاڵ
گەڕانەوەی بۆتە مەحاڵ!
"ک_د_ئازاد"
@kurdmusic
چاو،
بۆیە پڕە لە ڕووناکی
تا هەڵفڕینی پەپوولە ببینێت
نەک هەڵواسینی سێداره
دەست،
بۆ کێشانی تابلۆیە
نەک چاندنی مین
دەم،
بۆ ماچ خولقاوە
نەک بۆ گوتاری هەینی
"قوباد جەلیزاده"
@kurdmusic
ئەی ئاشنا بە ڕازی بزەی تیشکی بەربەیان!
ڕووگەی ئەوین کوا؟
ڕێی پێگەیین کوا؟
"عەلی حەسەنیانی (هاوار)"
@kurdmusic
#ئازیزم_وەرە_لام
#نەجمەدین_غوڵامی
@kurdmusic
ئارەزووت دەکەم،
هەر بەم جۆرەی کە
زەلیلێکی لە مێژ ساڵە
ئارەزووی مردن دەکات!
🌸🌸🌸
✍️هێمن هەژار
/channel/dlacam
ایردراپ میتا که میتونید ازش شیبا و دوج و نات کوین استخراج کنید و بفروشید و لازم نیست صبر کنید تا لیست بشه و بعدا بفروشید
همین حالا بفروشید ✌️
@metaland_bot
گەر قسەی نێوانمان بڕا و
ڕێگەی گەیشتن پچڕا و
لە یەک نامۆ، کەوتین جیا
وەرە سەرلەنوێ
لەگەڵم ئاشنا ببەوە...
"نیزار قەببانی"
@kurdmusic