گوڵووکی من
دەڵێن بەهاری ساڵی نوێ بەڕێوەیە و پەساپەسا دەگاتە مە
گریم بەهار
بە گرمەگرمی هەورەوە لە ڕێوە هات
کوا گوڵێ لە شۆرەکاتی قاقڕی ژیانی من
بە دەم ڕەهێڵەوە بزەی دەبزوێ، هەڵدەدا؟
که ژینی من هەمووی خەمە
بەهاری من ، بەهاری شین و ماتەمە
"عەلی حەسەنیانی" هاوار
@kurdmusic
ئەی نەسیم و ئەی هەناسەی بەر بەیانانم لە کوێی؟
ئەی هەموو ئاوات و تاسەی ڕۆح و گیانانم لە کوێی؟
ئەی هەموو دەم هاودەم و هاوڕێ و هەڤاڵ و هاونشین
هێزەکەی هەنگاوی پیاسەی ڕێ و بانانم لە کوێی؟
ئەی چرای ڕووناکیی ئاسمانی ژیانم مانگی من
ئەی زریوەی ئەو کراسەی ئاسمانانم لە کوێی؟
ئەی کە تەعریفی کەماڵی بۆ ئەویندارانی ژین
ئەی کە پێناسەی لە خاسەی جوان و جوانانم لە کوێی؟
ئەی ڕەدیف و قافییە و وەزنی شیعر ئەی شاغەزەڵ
ئەی عەزیزم ئەی خولاسەی بەیتی خاڵانم لە کوێی؟
"خاڵەی قازی"
@kurdmusic
کە ئــــاگر بم ئەمن، ئەو بایـــە نایـــە
دڵم پابـــەندی یـــەک هـەودایـــە نایە
مەلێک ئێوارە هێلانەی بەجێ هێشت
بـــەیانی نـــەغمـەیەک لــەو لایـە نایە
"ناسر حیسامی"
@kurdmusic
گیانەکەم تۆ نووسراوێکی
دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم
من چەن ساڵە دەتخوێنمەوە
چەن باڵی بیرم لێک دەدەم
نە تێر دەبم،
نە تێت دەگەم...
"پەشێو"
@kurdmusic
بە غەمزەی چاوت بە خەندەی زارت
بردیان بە غارەت خەو و خەیاڵم
فەرمووت چلۆنی؟ چ بڵێم عەزیزم؟
دوور لە زوڵفی تۆ کافر بە حاڵم
"وەفایی"
@kurdmusic
دڵم نەما...
تا پێت بڵێم مەیشکێنە
فرمێسک نەما
تا پێت بڵێم مەیڕژێنە
ژیان نەما..
تا پێت بڵێم لێم تاڵ مەکە
گەر پێت وایە شتێکم ماوە بۆ وتن
خەیاڵ مەکە!
"رەنج سەنگاوی"
@kurdmusic
" ئاگر "
پێم بڵێ نووری برووسکەی یا گڕی؟
هەرچی هەی بۆ گیان و ماڵم ئاگری
ڕوو لە هەر لایێ دەکەم هەر کوێ دەچم
کۆترم تۆ وەک شەهێن دێی دەمگری
یادی تۆیە ئۆگری ڕۆژ و شەوم
داخەکەم تۆ هەر لە گەل خۆت ئۆگری
دڵنشینی، دڵڕفێنی، دڵکوژی
دڵ بەکەس نادەی، کەچی خۆت دڵگری
ئاخری دنیا هەموو دەگری بە ناز
خۆ تۆ ( نازی )نی کە دنیا داگری
ڕێم بدە خونچەی دەمت بگرم بە لێو
خۆ چ ناقەومێ لە ئامێزم گری
"عەلی حەسەنیانی" (هاوار)
مەهاباد ؛ گەلاوێژی ۱۳۵۹
@kurdmusic
تۆ خۆتم لێ مهشارهوه
من له گهڵای زهردی پایز..
زۆر بێ نهوا و غهریبترم
له کزه"با" تهزیوترم
تۆ خۆتم لێ مهشارهوه
بیرته به زهردهی ڕوانینهکانت..
ههڵمت له بهفری دڵم ههڵسان و
منت خسته شوێن ساماڵی گیانت؟
"ژنڕاڵی پاییز"
@kurdmusic
چۆن کۆڵەکەی ساوای بەژنم
ئەم ئاسمانەی غەمی تۆی
پێ ڕادەگیرێ...؟
کوا بە کانیاوی چاوانم
دەریای فرمێسکی غەمی تۆ
هەڵدەگیرێ...؟
"مارف ئاغایی"
@kurdmusic
خۆشەویستم گەر دەمزانی
هێلانەی دڵ دەکەی بەتاڵ
من سەدان ساڵ
نەمەدرکان خۆشم دەوێیت
ئەوسا من تاکوو مردن
هەر بە هیوای پێگەیشتن
بەرەو دونیای خۆشەویستیت پەسا پەسا وەڕێمدەخست قافلەی خەیاڵ.
"پەشێو"
@kurdmusic
گەر بزانی چەن پەشێوە
حاڵەکەم بۆ دیتنت⠀⠀⠀⠀⠀
⠀
سەد ئەوەندەی زوڵفەکانت
دڵ پەرێشانم وەرە ....
"ناڵی"
@kurdmusic