پێش تۆ ناسین...
مناڵێکی خۆ پەرەست بووم
وام ئەزانی ئاسمانی پان دەراوێکە
تەنیا بۆ من هەڵدراوە!
زەوی دوڕگەی دوای تۆفانە
جگە لە من هیچ کەسێکی تیا نەماوە
ئەوینی تۆ لە پڕ هات
و شوورە و قەڵامی خاپوور کرد
ڕەنگەکانی هەموو گۆڕی
یاساکانی ژێر و ژوور کرد
وای کرد
دنیا بۆ تەنیاییم وەک قەفەس بێ
فێری کردم
شەوان نیو سەرینم بەس بێ
پەشێو"
@kurdmusic
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە
هەروەک لە ناو دڵما تەنیای
سەرینەکەم بۆ دوو کەسە
دوو کورسیی تامەزرۆم هەیه
دوو پیاڵەشم هەیه بۆ چای...
عەبدوڵڵا_پەشێو"
@kurdmusic
وەرەوە.. بە بیابانی ڕۆحما تێپەڕە
با سەوز بێ..
چ جەنگەڵێکی تاریکە و..
تیایدا ون بووم..
کوانێ چرای چاوەکانت؟
لەو ڕۆژەوەی تۆ لە ئاوەدانیی دڵم دەرچوویت
من بوومەتە خەراباتێک
ملیۆنەها گەڵای زەردیش
لە بەر پێما کەوتوون
وەرە ئەی هوزاری بەهەشتی..
وەک ئەوسا لە ناخمدا بچریکێنە
با گوڵ، گەڵا.. چرۆ دەرکەم
دەخیلتم.. ئەی مەسیحی موحیبەتی من
دە هاوارێ.. موعجیزەی تۆ نەبێ
لەنێو گۆڕی هەزار پێ قووڵ..
ئاخۆ کێ بێ..
من دەربێنێ؟
"شێرزاد حەسەن"
@kurdmusic
کە ماچم کردی
ئیتر کەس نەیناسیمەوە!
لە بیابانەوە بووم بە هەور...
قوباد جەلیزادە"
@kurdmusic
وەرەوە.. بە بیابانی ڕۆحما تێپەڕە
با سەوز بێ..
چ جەنگەڵێکی تاریکە و..
تیایدا ون بووم..
کوانێ چرای چاوەکانت؟
لەو ڕۆژەوەی تۆ لە ئاوەدانیی دڵم دەرچوویت
من بوومەتە خەراباتێک
ملیۆنەها گەڵای زەردیش
لە بەر پێما کەوتوون
وەرە ئەی هوزاری بەهەشتی..
وەک ئەوسا لە ناخمدا بچریکێنە
با گوڵ، گەڵا.. چرۆ دەرکەم
دەخیلتم.. ئەی مەسیحی موحیبەتی من
دە هاوارێ.. موعجیزەی تۆ نەبێ
لەنێو گۆڕی هەزار پێ قووڵ..
ئاخۆ کێ بێ..
من دەربێنێ؟
"شێرزاد حەسەن"
@kurdmusic
🌿💫
"لەو ڕۆژەوە لەگەڵما نیت"
لەو ڕۆژەوە لەگەڵما نیت
سبەینان خۆر درەنگ هەڵدێ
ئەستێرەکان
چاوی دایکی شەهیدانن، کز دەسووتێن!
کێشوولەکان
لەسەر شیشەی پەنجەرەکەم هەڵناکورمێن!
ئەگەر هات و ونم کردی،
ئەگەر هات و...
ئەم جیهانەی پان و بەرین
لەژێر ساپیتەی زنجێکدا
بەیەکەوە ڕانەگرتین:
کە گەڕامەوە کوردستان،
من تینوێتیم هەر بە ئاوی کانی دەشکێ،
کانی هەموو بنارانت
بە ناو دەکەم!
کارمامزم زۆر خۆش دەوێن،
کارمامزی پێدەشتانت
بە ناو دەکەم!
من تا مردن چیاپەرستم
بڵندترین چیای کوێستانت
بە ناو دەکەم!
"عەبدولڵا پەشێو"
@kurdmusic
ئەمجارەیان
لم و لیتەی بنی دەریاش حەشارت دا
وەک مرواری دەرت دێنم
خۆم ڕادەستی قەدەر ناکەم
دنیاش دەستم لێ بەر بدا
هەرگیز دەستت لێ بەرنادەم
"عەبدولڵا پەشێو"
@kurdmusic
نیوەی دڵم عشقەو
نیوەکەی تری شێعرە
تۆ نە لە عەشق
دەزانیو
نە لە شێعر
من لە پشتی هەموو پەنجەرەیەکی
کراوەو داخراودا
بۆ تۆ دەگەڕێمو
تۆش
هەر لە دڵمدای...
"لەتیف هەڵمەت"
@kurdmusic
دڵتەنگی واتە:
لە ڕۆژی شەممە تا ڕۆژی هەینی
کەسێک نەبێت
لە ناو دێڕی نامەیەکدا
بۆت بنووسێت:
بیرم کردووی...
شوان سەعید
@kurdmusic
🌿💫
سەد خۆزگە بێ بەو ڕۆژە
کە نەمبیستبوو ناوت
نەم چێشتبوو تامی مەیی
مەیخانەیی چاوت
نەی دیبوو دەس و پێی دڵەکەم
هەڵقەیی داوت
ئازاد بوو لە پێچ و خەمی
ئەگریجەیی خاوت
وا ئێستە لەتاو ئاگری
هیجرانی بە تاوت
فرمێسکی ئەڵێی
تەرزە و بارانە دڵی من
"شێخ نوری"
@kurdmusic
تەمەن ڕۆی و ئەمن هەر مام بە هیوات
نە هیواکەم وەدی هات و نە ئاوات
هەموو هەر دێن دەڵێن هێدی سەبر کە
لە سەر ئەو سەبرە بوو ئاوام بە سەر هات!
@kurdmusic
سەرئەنجام؟
پرسیار، پرسیار…
تا چاو بڕ کات
خاڵ بە خاڵی ڕێگە ھەموو
ھەر پرسیارە من ڕێبوارێکم دەناسی
بەدرێژایی ڕێگە تەنانەت نەیتوانی
لە سێبەری وڵامێکدا
نەختێ ماندوویی خۆی دەرکا
سەرئەنجام لە ڕێگە، عاسی
خۆی بە ئاڵقەی پرسیارێکەوە ھەڵواسی…
جەلال_مەلەکشا
@kurdmusic
موریدی خانەقات ئەمنم ، مورادی دڵ دوو چاوی تۆن
بەرەو گشت جێیە دەڕوانی، بە غەیری حاڵی زاری من
لە تەکیەی سینەتا مەحوی تەلیلە و وەسڵی مەقسوودم
لە بەر دوو گومبەزی لەعلت، بە گوێت ناگا هەواری من
#هەڵگورد_پەسوێ
@kurdmusic