کەسانی بچووک
بیر لە کەسانی گەورە دەکەنەوە
و کەسانی گەورە لە بیرۆکە.
تەنیا بیر لە تۆ دەکەمەوە
ئازیزە بچکۆلانەکەم.
بە تایبەت ئەگەر بیرت لێگەڕێ
بیرۆکەی زۆرم لە سەردایە
یەکەمیان ئەوەیە
جارێکی تر ئاشقت بمەوە.
"عەباس مەعرووفی"
@kurdmusic
ئیتر هێزی خۆشەویستیم نییه...
نە توانای ڕق و
نە توانای بێدەنگیم هەیه...
نە هێزی هاوارکردن
نە ئەنیای بیرکردن
نە توانای لەبیرکردن
ئیدی تەنانەت ناتوانم...
وەک ژنێک بجووڵێمەوە
خولیای من هێلانەی درێژخایەنی وەرگرتووە
دڵم ماسییەکی سەربەسراوی سارده...
کە کاتی بەسەر چووە.
"سۆعاد محەممەد سەباح"
@kurdmusic
مەگەر تۆ، ئەی گەلاوێژ، ئەی بزەی لێوی سەحەرگاهان!
مەگەر تۆ بسرەوێنی قوڵپی ئێشی قەلبی بێ سامان!
"گۆران"
@kurdmusic
وەکوو بۆنی بەرەبەیانی یاسەکان
نیگات دەمباتە خەیاڵی خۆشی جێژوان !
❣ک_د_ئازاد"
@kurdmusic
لەش شتێکە فەرامۆش ناکرێت...گاڵتە بە ترپەی دڵ و گەرمیی خوێن و دەماری پیاو.. مووچڕکی ئافرەت ناکرێت.. خۆشەویستی بە تەنیا ڕۆحانییەت نییە... جوانترین وێنە لەم دونیایەدا جووتبوونی دوو دڵدارە.. دەست لە ملمانێ لەگەڵ ئەو کەسەی خۆشت دەوێت وەک ئەوە وایە گوێ لە پارچەیەک مۆسیقای ناسک بگریت یان سەما بکەیت... یان لە هاویندا مەلە لە ڕووبارێکی ناو شاخان بکەیت...
📕گوڵی ڕەش
"شێرزاد حەسەن"
@kurdmusic
دەمویست پێت بڵێم
کە جگە لە تۆ هیوام بە کەس نییه و دەترسم،
بەڵام بەر لەوەیکە پێتی بڵێم، تۆش بێ هیوات کردم...
"مەحموود دەروێش"
@kurdmusic
غەمزەدەی خۆتم نیشانەی تیری موژگانم مەکە
عاشقی ڕووتم، عەزیزم، تیرەبارانم مەکە
بەس دڵم بشکێنە بەو ئەبرۆیە بۆ ماچی دەمت
مەمدە بەر تێغ و لەسەر هیچێ لە گریانم مەکە
چیم لە ئەبرۆ داوە من پابەندی زوڵفم لێم گەڕێ
کافری عیشقم، بە قیبلەی خۆت موسوڵمانم مەکە
عاشقی خەندێکی تۆم با بەس بە ئاە و ناڵە بم
بولبولم پەروانە نیم و حەز بە سووتانم مەکە
مەمدە بەر تابووری موژگانت هەتاکوو غەمزە بێ
ها بە جارێ بمکوژە، یەخسیری تورکانم مەکە
سەد کەڕەت کوژراوی یار بم لێم مەپرسە ئەی تەبیب
دەردی یارم خۆشترە، بێهوودە دەرمانم مەکە
پەنجەکەی پاکی لە سەر خوێنی وەفایی بۆتە گوڵ
دەمکوژێ و پێشم دەڵێ: ئالوودە دامانم مەکە
"وەفایی"
@kurdmusic
موزیک ویدیو جدید و بسیار زیبا از #ثناـبرزنجی به نام #ئه_وین
دانلود از وبسایت :
@kurdmusic
Kurdmusic.org
تۆ ئەوەندە شیرین پێم ئەڵێی چاوەکەم،
بە ھەر ئاوێنەیەک ئەگەم
پڕ بە دڵ ئەڕوانمە خۆم
چونکە ھەست ئەکەم چاوی تۆم!
@kurdmusic
موزیک ویدیو جدید و زیبا از #هلویست به نام #فرمیسکی_ماسی
#هلویست
@kurdmusic
Kurdmusic.org
ئاخە بەڕاستی مرۆڤ چۆن دڵخۆش بێت لەوەی کە کاتژمێر 6:30 بە زەنگی ئاگادارکەرەوە لە خەو هەڵسێت، لە جێگاکەی بێتە دەرەوە، جلکەکانی لەبەر بکات، بەزۆر شتێک بخوات، بفیڕێنێت، میز بکات، فڵچە لێدات، شانە بکات و دوای شەڕێکی درێژخایەن لەگەڵ هاتووچۆدا، کاتێک ئەو لە ڕاستیدا هەوڵدەدات پارەیەکی زۆر بۆ کەسێکی تر بەدەست بێنێت و لە ئاکامدا داوای لێدەکەن ئەمەگناس بێت بۆ ئەو دەرفەتەی کە پێی دراوە؟
"چارڵز بۆکۆفسکی"
@kurdmusic
ئەگەر بۆ تۆ باش بوایە، دەماوە
ئەگەر خۆشی ویستبای
قسەی دەکرد
و ئەگەر تامەزرۆی بینینی تۆ بوایە
دەهات...
"نزار قەبانی"
@kurdmusic
خۆشەویستی:
هەندێ جار چەندە ئاگری پێوەنێیت گڕ ناگرێت...
هەندێ جار گڕ دەگرێت و هەرگیز ناکوژێتەوە!
هەندێ جار گڕ دەگرێت و دەکوژێتەوە
و ئیتر دواتریش چەندە بتەوێت بسوتێت
و جارێکی تر کڵپە بکات نایکاتەوە!
هەندێ جاریش زۆر بێمانایە،
زۆر ئازاربەخشە زۆر کوشندەیە
گڕ دەگرێت و دەکوژێتەوە،
گڕ دەگرێت و دەکوژێتەوە،
گڕ دەگرێت و دەکوژێتەوە...
تا مردنیش بەو جۆرە بەردەوام دەبێت!
"بەختیار عەلی"
@kurdmusic
چی لەوە ناخۆشترە بگەڕێیتەوه مەڵبەندی منداڵی و هەواری کۆنی خۆت، کە چی جگە لە بۆنی مەرگ و خاپووربوون هیچی دیکه بەدی نەکەیت.
📕تەمی سەر خەرەند
"شێرزاد حەسەن"
@kurdmusic
#ئهحمهد_ههیاس
#له_ههموو_کاتی
@kurdmusic