16896
اولین رسانه پخش موزیک کوردی در دنیا با سابقه 10 ساله اینستاگرام وبسایت یوتیوب کانال دوم مدیر پخش : @ مدیر گروه و ادمین کانال: @
من گوڵم بۆ تۆوی باخی ژین و دڵداری دەوێ
یانی من، تۆم بۆ ئەوینی عومری یەکجاری دەوێ
من، ئەوینم هینی عومرە و هی خەوی شەوگار نییە
وەک خەوی خاوەن تەلار و خاوەنی دینار نییە
هەر بووە و هەرگیز ئەمێنێ، هینی جار و بار نییە
ئاوی لێڵی کوێرە شیوێ، چەشنی هی ڕووبار نییە
❣ئەحمەد هەردی"
@kurdmusic
منت خۆش بوێت،
دوور لە خاکی تووڕەیی و زوڵم
دوور لە شارەکەمان کە پڕە لە مەرگ..!
❣نزار قەبانی"
@kurdmusic
بە درێژایی ئەو کاتانەی من لەوێ بووم
شەو هات، ڕۆژ چوو
ساڵ هات، ساڵ چوو
هێشتا لەوێم،
لەبەر پەنجەرەی تەمگرتووی تەنیاییدا
چاوەڕێت بووم و
چاوەڕێم.
چــاوەڕوانـی
جۆرێکی تری مــردنە..
#ڕەفیق_سابیر
وەک ئەوەی گوڵدان بی،
هێندە بە ناسکی لە باوەشت ئەگرم
ناهێڵم گوڵەکانی کراسکەیشت بژاکێن . !🩵✨
@kurdmusic
من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی هەتاوا بەستووە
ناز و خەمزەی وردەتیشکی ناوبەناوم بۆ چییە
من موریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم
نووری ڕوخسارم دەوێ شەمعی شکاوم بۆ چییە!
@kurdmusic
تۆ کتێبی شێعری
و من خوێنەری دێوانەی تۆ !🫀
@kurdmusic
من بەشەرعەن موستەحەققم
بۆ زەکاتی حوسنی تۆ
تۆ کە ساحیب دەوڵەتی بێبەش
لە ئیحسانم مەکه
ناری
بەیانیان و
شنەی شێعرت
فڕینی ڕۆح و
دزەی ماچ
باخی لێوت و
پیاسەی خۆر
من و ئێوارە و
تەنیایی و
پەنجەکانم
کۆتایی نایە
قەت قەت
وڕێنەکانم
#هەڵگورد_حەقپەرەست
@kurdmusic
"حاجی قادر" چەند جوان ئەفرمووێت:
ئەوەی تۆ هەتبوو، من نەمبوو
قەرار و سەبر و تاقەت بوو
ئەوەی من هەمبوو، تۆ نەتبوو
وەفا و میهرەبانی بوو .
@kurdmusic
دووری لە من خستەوە بێ سەبەبێ یاری من
باری خودایا کە تۆ بگری سەبەبکاری من!
#حەزرەتی_نالی
دڵ پەرێشانم لە حەسرەت پەرچەمی
شێواوی تۆ
ڕۆژی ڕەش کردم بە جارێ زوڵفی
ئاڵۆزاوی تۆ!
❣ئەحمەد موختاری جاف"
@kurdmusic
لە وڵاتێکدا ژیاین
تیایدا تەنیا پێشکەوتن
پێشکەوتنی تەمەنمان بوو ...
تەڵعەت تاهیر
@kurdmusic
شەڕ کە کۆتایی پێهات پێکەوە هاوسەرگیری دەکەین و
لەنێو مەزراکەمان گوڵگەلێک دەڕوێن بەڕادەی جوانی تۆ و کچێک دێنیتە دنیا وەکوو خۆت...!
ــــ
نامەیەک لە گیرفانی سەروازێکی کوژراو
و. #وڵاتی_بێناو
@kurdmusic
#فرشاد_امینی
#با_بلین_بلین_یار_بیوفایه
@kurdmusic
من ئەوەندە بێ ڕەحمم گەر تۆم ھەبێت ھەموو
دونیاش وێران ببێت
من دەست ئەخەمە گیرفانم و تەنھا سەیری ئەکەم .
#نەبەز_گۆران
@kurdmusic
تا بفەرمووی دڵبەرا، حەسرەت بە دیدارت، هەمە
تا بڵێی میحنەت لە دووریی تۆ هەمە، ئێستا کەمە
هەمدەمی حوزن و خەمم، تا هەمدەمی ئەغیاری تۆ
خۆزگە بەو کەس کە، بە یادی خاڵەکەی تۆ، بێ خەمە
ئەدەب
من هەمیشە بە خەیاڵ هەر لەگەڵ تــۆدام
تەنیا جەستەم لە تــۆ دوورە
کاتێ کەسێ بانگم ئەکــا و
خەیاڵەکەم لێ تێکئــەدا
لەبەر خۆمەوە پێت ئەڵێم
ئێستە دێمەوە بمبــوورە…
ڕەنج_سەنگاوی
Shanaz Zahir & Naser Razazi - Xalo Xalo
گۆرانی خاڵۆ خاڵۆ
@kurdmusic
Kurdmusic.org
لە جوانی تۆ ڕواوە گوڵ لە گوڵزار
باڵای ڕێکت تازە بەرهەم ئەدا دیار
لە تاوی ڕوومەتی وێنەی گوڵی تۆ
بولبول ئاسا ئەناڵێنم ،ئەکەم زار
#باباتاهیر
@kurdmusic