دڵت کردوم بە ھەزار پارچەوە لەمە زیاتر ورد نابێ ئەمجارەیان بێوەفایی بنوێنی دەس و قاچم ئەشکێ لە جێی دڵم🌼
Читать полностью…ئێواران كه دهگهڕێمهوه، كهس چاوهڕوانم نییه!.🤍🌼
-هێمن موكریانی
لە نامەیەکدا بۆ شوكرییه ڕهسوڵ
مرۆڤ دەبێت زۆر زەبوون و گەلحۆ بێت تا حەسرەتی ساڵانێک لە تەمەنی بخوات ئێمە دەتوانین بەوپەڕی ملکەچییەوە پیر ببین، مەگەر دوێنێ زۆر خۆش بوو؟
یان ساڵی پار؟ ئاخ؛ بۆ چ شتێ هەڵبکێشین، ها؟
گەنجی؟ خۆ ئێمە هەرگیز گەنج نەبووین.🌼
من لە بچوکترین برینەکانیشتان دەترسم،
مرۆڤ هەر ئەوەندەی برینێکی تێدا دروست بوو، ئیتر نە دەتوانێت حاشای لێ بکات و نە دەتوانێ لەناوی ببات.
ئاگاتان لەخۆتان بێ، بێتاقەتی مرۆڤ دەکات بە خراپەکار.✨
"عەشق ئەوە نیە ئافرەتێک ببینیت و حەزی لێبکەیت و بچیتە داوای, بەڵکو ئەو دۆخەیە لە برین کە خۆشەویستی کەسێک لەناوتدا دروستی دەکات, ئەو برینە پەیوەندی بەوەوە نیە ئەو کەسە عەشقت لەگەڵ دەگۆڕێتەوە یان نا, دەبێتە ھاوسەرت یان نا, بەڵکو برینێکە دروست دەبێت و تا مردن بەردەوام خوێنی لێدەتکێت, ئازارێکە لە بن نایهت, برینێکە بۆ ئەبەد زانین و حەسرەت و حیکمەتی لێدەتکێت، تێر نەبونێکی قوڵە لەو کەسەی دەمانەوێت, تێر نەبونێکی ئەبەدییە. "
#بەختیار_عەلی 🌼
كام ئهستێرهی گهش كام گوڵی كێوی
سووره وهك كوڵمی'و ئاڵه وهك لێوی ؟
.
لە گۆرانی «کراس ڕەشی، حەسەن زیرەک»🌼
لەباوەشکردن
ھەمیشە دوو قۆڵ و
ئامێزگرتنێک نییە !
ئەشێ وشەیەک
زەردەخەنەیەکی نەرمونیان
یا ڕوانینێکی عاشقانەبێ...🌼
زۆر جار ئێمەی مرۆڤ هەست بە دڵەڕاوکێ و دڵ توندییەکی زۆر دەکەین، دەپرسن چیتە؟ بۆ وای؟ بۆ بێتاقەتی؟ دەڵێین: نازانم، خۆشم نازانم، لە خۆوە بێتاقەتم!
بەڵام هیچ دڵتەنگی و دڵەڕاوکێیەک لە خۆڕا نیە، بەڵکو هۆکارەکەی بریتییە لە پاڵنەرە کپکراوەکانی توڕەیی کە لە دڵی خۆماندا هەڵمانگرتووە، یاخود بریتییە لە هەستە کپکراوەکانی ڕابردوومان کە دەبوو لە کات و ساتی خۆیدا دەریببڕین، بۆیە هەمیشە توڕەیی و هەستە کپراوەکان لە ساتێکی لەم جۆرە دێنەوە گۆ بەڵام بەشێوازێکی تەماوی و زۆر پەرێشانتر...
-ئانا فرۆید
🌼
«ئێستاش دەنگدانەوەی چرپەی دوانت
لە گوێما وەکوو خۆی ماوە!»
بە یادی هەموو جێیەکی جوانت
بریندارم! بریندارم!
.
فۆلکلۆر🌼
ھەزار بولبول لە ڕۆحما بێدەنگ دەخوێنن، قەدەر نەیھێشت دەنگیان بگەیەنمە تۆ، ڕۆژگار نەیھێشت نەغمەیان بنووسمەوە، نەیھێشت ڕەنگیان بخەمە سەر كاغەز، دەنوكیان بكەمە قەڵەم و دڵی بێدەنگی تۆی پێ خۆش بكەم... نیگەرانم لەوەی لەم پارچەیەی زەمەندا ھاتم، لەم كەلاوەیەی شوێندا كەوتمەخوارەوە... سنگم پڕە لە دەفی ئەڵقەدار و ناتوانم سەدایان بگەیەنمە تۆ، ناڵەیان بكەمە شیعر، سەمایان بكەمە پەخشانی قژ درێژ؛ وەك قژی ڕەشی تۆ.
تۆ بۆ ئەم تەقسیرە من ببورە.
ھێمن قەرەداغی
هەر کچێکی بەهێز دەبینم
هەست بە ئازارەکەی دەکەم..
وازی لێهانراوە ! ، خیانەتی لێ کراوە! ، یەکێکی ئازیزی مردوە ! ،
باش بووە یا خۆی باش نیشان ئەیا ! ،
چونکە هەمیشە ئازارێک هەیە ، کچ بە بەهێزی لەدایک نابێ !
🖤
"تــــۆ بۆناو گوڵدانەکەی من باشیت"
سەیری نوسینەکەی سەرەوە کە ڕێک ببیتە هی من دایم بۆنت ئەکەم لەگووڵ کەمترت پێی ناڵێم ،بەڕاست بۆ وات کردووە؟ نەدەکرا ئەوەنە جوان و بۆن دار نەبی؟ ئەوەنەجوانی هەستەکەم بۆ تەندروستیم خراپی! دوێنێ گوڵە نێرگز هەواڵی ئەپرسیت؟ دڵنییام لە دڵسۆزی نیە بەخیلی پێ بردوویت، لە نێرگز گەڕێ من چ ناوێکت بنێم
.
هاوڕێ فایەق✨
گەر ڕەشەباش كۆتایی ھات، گەردەلوولەكانی من ئارام نابنەوە
گەر دەریاش كۆتایی ھات، من ھەر لێرەم. دەریای من كۆتایی نایەت
گەر كۆتاییەكان كۆتاییان ھات، من لەوێوە دەستپێدەكەمەوە
بەختیار عەلی