تۆ بێدەنگیت و ئارامدەگریت
کەچی ئەوان هیچ لەتۆ ناگەن
تۆ ئەی ژیانە پیرۆزەکە، ئەی ئەوەی
بەبێدەنگی بەناو ژیاندا دەڕۆیت
ئاااای تۆ واز لە بەربەرییەکان
بهێنەو
بڕۆ لەناو ڕووناکی خۆردا
بەدووی شتەکانی خۆتدا بگەڕێ،
بەدووی ئەو ڕۆحە بەسۆزانەی
کە ئیتر لێرە نایان بینیتەوە
-هۆڵدەرلین🌼
كاتێك كە لە دایك بووم دایـک و بـاوكـم شەریان بوو لەسەر ناو لێنانم ! دایكم پێداگری دەكرد كە ناوم لەیلا بێت باوكیش حەنا
بە پێداگری زۆری باوكم ئاخیریەكەی ناوم نرا حەنا..
دوای پێنج ساڵ دایك و باوكم جیابوونەوە و باوكم ئەو ژنەی هێنا كە پێشتڕ خۆشی ئەویست ، ناوی حەنا بوو !
دایكشم كە بانگی ئەكردم ئازاری ئەچەشت..
فیلم : خشم و هیاهو
-🌼
دەستێکم لە گیرفانمدا و دەستەکەی ترم لەسەر دڵم ..ئەمرۆژانە ئازیزانم وەک دەنکی تەسبیح بەردەبنەوە ، پێیان راناگەم و لێیان تێناگەم ,بۆ رۆشتنیان ھەریەکە بیانویەکی جوانیان ھەیە.
ـ توانا عومەر
🌼
ھەندێکجار
ھەموو ئەو شتەی دەمانەوێت ئەوەیە
دەستێک بێت،دەستمان بگرێت
دڵێکیش لێمان تێ بگات !✨
ئەزانی بۆچی ئێمە توانای ئەوەمان نیە ناخی مرۆڤەکان بخوێنینەوە باوەڕکە ئەگەر ئاگامان لەناخی مرۆڤەکان ئەبوو بێزمان لەمرۆڤەکان ئەهاتەوە هەرکەسیو بەشێوازێک پیسیەکی لەخۆی هەڵگرتوە ئەوەی زۆر لەهەمووی زیاتر گرنگی پێ ئەیەی ئەبێتە بێزەونترین مرۆڤەکان🌼
Читать полностью…عەقڵ تا بیردەکاتەوەو
پیلان دادەنێت،
عیشق دەگاتە
حەوتەمین تەبەقەی ئاسمان!
#مەولانای_ڕۆمی🌼
من بە تەنها هەر ئیمشۆکە سەد هەزار جار هەر مردم و ژیامەوە،سازکرام و ڕووخامەوە.
“هەڵۆ”
🌼
من هەمیشە بیر لە تۆ ناکەمەوە
بۆ نمونە کاتێک کتێب دەخوێنمەوەو دواتر یەک بەندی تێناگەم , وە لەسەرەتاوە دەیخوێنمەوە واتا بیر لە تۆ دەکەمەوە . یان لەو کاتانەدا کە خواردنەکە سوێرە .
یان بۆ نمونە لە کۆتایی ڕێگایەکدا دەزانم بەهەڵە هاتووم
خۆ هەمیشەیی نییە هەر زۆربێت ڕۆژی بیست و پێنج کاتژمێرە
✨
بە قەد سەروە، بە دەم غونچە، بە چاو نێرگس، بە ڕوو وەک گوڵ
سەراپا باغی حوسنی جانفەزایە باغ و گوڵزارت
عەبدوڵڵا زێوەر🌼
جێگات خاڵی و دڵم لێت پڕ
ئەمە نا عەدالەترین یاسای ژیانە کە ئەبێت
لە چاوەروانی گەرانەوەیەک لە ھەموو مرۆڤەکانی دیکە ھەڵبێین 🌼
لە توخمی مێم
خەڵکی زەریام
لە دایکەوە بە بنەچە
دەچینەوە سەر خەونەکانی مەرجان و
لە باوکەوە
ئەچینەوە سەر خێڵەکانی مرواری🌼
شەو درێژ و تاریکە، من هە بیری ئەو ئەکەم
بێ قەرار و بێ ئارام سەیری وێنەکانی ئەکەم
|| شـــاباز🌼
له غهمی تۆدا بوهته ماڵی سهودا دڵم
به شوێن تۆدا بۆ ههر جێیهك ڕۆیشت دڵم
هومایۆن
🌼
من تەنھا دەڵێم؛
ھەموو شتێک کۆتای ھەبوو ، ئەم چاوەڕوانییەی من نەبێت کە خەریکە سەری شێواوم دەخوات!
-ھیران🌼
ئەگەر وێڵی مرواریت، بڕۆ قوڵایی زەریاکان بگەڕێ، کەنارەکان هەر کەفی لێیە.
"ئەمین بانی"🌼
ئینسان کاتێک دەگاتە لوتکەی نائومێدی، یا بە تەواوی ئیماندار دەبێت، یا بە تەواوی کافر دەبێت.
“فڕانتس کافکا”🌼
لەوێ مەمرە و
نەغەریبـی غەریبتر و
نەتەنیایی تەنیاتر و
نەبێكەسیم بێكەستركە
- شێرکۆ بێکەس
🌼