لە ژیانتدا هاوڕێت زۆر دەبێت ،هەر تەمەن و قۆناغێک هاوڕێی نوێ و زیاتر و زیاتر ،
بەڵام لە یادت بێت هیچ کامیان نابێت بە خوشک و برای خۆت ،هیچکامیان لە هەموو ساتەکاندا لەلات نابن بێ هیچ بیانوویەک ،
بیرت بێت خێزان بەهیچ کەس بەراورد مەکە.
جیلی ئەو سەردەمە لە 95% خوێندەوارن
دەزانن بنوسن و بخوێنەوە
بـەڵام بـەداخـەوە رۆشـەنـبـیـرنـــــین
رازی بـە بـەم دەردە !
ڪـە دەرمـانی تۆ منم ..
بـەدوای ڪـەسی تردا مەگـەرێ !!
ڪــە ئاشنایی تۆ منـم ...
⁽ مـەولـانا ⁾ ❥
ئەو کەسەی …
سنوری بۆ پەیوندیەکان و تێکەڵبوون داناوە
گۆشەگیر و تەبیعەت ناخۆش نییە !
- بەلکۆ کەسیکی ڕۆشنبیرە 🤍
شتێک کە پێویستە بیزانیت ئەوەیە؛ کەسێک کە بەڕاستی خۆشی دەوێت هەرگیز جێت ناهێڵێت، تەنانەت دوای جیابوونەوەش ڕێگاکانی گەڕانەوە بۆ ژیانت دەدۆزێتەوە. بۆیە دووای جیابوونەوە لەگەڵ ھەركەسێك، وەك مردوویەك ھەژماری بكە، چونكە خودا ھەمیشە باشترینی بۆ تۆ داناوە.🤍
..
ڕقتان لەبێدەنگی شەو نەبێت لەنێو تاریکیەکاندا...
بەندەیەک هەیە عیبادەت دەکا
پەشیمانێک هەیە تەوبە دەکا
ماف خوراوێک هەیە سکاڵا دەکا
استغفراللە واتوب الیە.
🤍
حەسودیت پێ دەبەن بە ژیانێک کە هیچ دەربارەی نازانن جگە بەو رەسمەی کە بە دڵخۆشی داتناوە
♾️
بە ستایلێکی کلاسیکی
وەک و ژنە کۆنە رەسەنەکانی جاران
وەک کچە بێگەرد و پاکەکانی پێشوو
بە ئەقڵێکی گەورە
بە هەست و سۆزێکی زیرەکانە
بە تاقانەی لە دڵمدا
بە متمانەیەکی تەواوەوە
بە کەمە غیرەیەکی ناسکانە
بە نوسینێکی جوانەوە
تۆم خۆش ئەوێت
♾️
ذاكرتي ضَعيفة جدًا
كلما رأيتُ وجهكِ وقعتُ في حبك من جَديد
بیرەوەریم ئەوەندە لاوازە
هەر جارێک ڕووخسارت دەبینم جارێکی تر عاشقت ئەبمەوه...
🌼
گۆرانییەک بتگریێنێ، فیلمێک ئازارت بدات، کتێبێک بێ هیوات بکات، با هەموو شتێك تێکتبشکێنێ؛ جگە لە مرۆڤ.
🌼
لەوانەیە...
خودا وات لێبکات
بە هەموو رێگا سەختەکاندا تێپەرببیت
تەنها لەبەر ئەوەی
کوتاییەکی جوانت پێ ببەخشێت،
ئوومێدت هەبێت،
ئەگەر نرخی ئەم مرۆڤـە بــــدرکـێـنـم ،
خـۆم دەخنکـێنم و گوێگـریش
دەسووتێـنم ..!!
« رۆمـی »
زۆر شتەکان لەخۆت گەورە مەکە، خۆت ڕابێنە کە وردەکاریەکان فەرامۆش بکەیت، لەدڵی مەگرەو بیر خۆتی بەرەوە
دەزانم کارێکی ئاسان نییە بەڵام لە پێناو خۆت و سەلامەتی دەرونیت هەوڵبدە تا لێی ڕادێیت، تا ژیان کردنت لێ کاڵ نەبێتەوە.
باشترین شتە كە بۆ خۆتی بكەیت🤍
ئەگەر ژیان..
دوبارە بونەوەیەکی هەبێت
یاخود سەرەتایەکی تازەی هەبێت
یاخوت بکرێت بە هەڵبژاردن یان
ئەوەتا لە دەست خۆم بێت
ناسینت ئەکەمە پێشەکی و
نزیک بونەوەت ناوەرۆک
خۆشویستنت بە کۆتای
♾️
هەندێ ڪات
پێویستە دوور لە هەمووان بوەستیت
ئەگەر گرنگیان پێدایت لە گرنگ بوونی خۆت تێدەگەیت
ئەگەر گرنگیشیان پێ نەدایت
ئەوڪات تێدەگەیت لەڪوێدا وەستاوی
♾️
با بە یەکەوە بین،
عومر بەشی ڕۆیشتنێک ناکا
هێشتا قەیتانەکانت نەبەستووە،
ڕۆژەکان تێپەڕیون!
#تەلعەت_تاهیر🌼
قەت نەدەی ئازاری گیانی
مەست و بێدارانی شەو...
خۆت نەخەیتە بەر شەپۆلی
ئەشکی بێ پایانی شەو.
✨
من هەمیشە هەموو شتێکی تۆم خۆش ویستووە ،
تەنانەت ئەو شتانەشی کە لێی تێنەگەیشتووم .
ـ ئەلبێرت کامۆ✨
تەنها کەسێک کە پێویستە خۆتانی لەگەڵ بەراورد بکەن، هەر خۆتی لە ڕابردوودا....
.
سیگمۆند فرۆید🌼
ئەگەر ڕۆژێک هەستت کرد شتێکت لە دڵەوە خۆش ویست هیچ کات جێ مەهێڵە
ڕەنگە دوبارە نەبێتەوە
زۆرکات وا بیرئەکەینەوە دوبارە ئەبێتەوە
کە دە پانزەساڵێک تێ ئەپەڕێت ئەوجا تێ ئەگەین هەر ئەوجارە بوو هەر ئەو کەسە بوو
دوای ئەوە هیچ شتێک
!🖤لە دڵەوە دڵخۆشت ناکات
🌼