ڕەنگە یەکێک لە ھەرە شتە باشەکان کە ئینسان بۆ خۆی بکات
ئەوە بێت
کە دوای ھەڵبژاردنە ھەڵەکانی
دوای متمانە پێکردنە بەپەلەکانی
دوای ئازاردانی ڕۆحی بۆ شتانێکی بێ کەڵک
لە خۆی خۆشبێت و خۆشەویستی بۆ خۆی کەم نەکات
تۆ دەبێت لە هەموو بارودۆخەکاندا خۆت لە ئامێز بگریت، چونکە هیچ کەسێکی دیکە نایەت ئەوەت بۆ بکات.
🤍
...
گەشتەکە ئاوایە ئیتر بۆ گرتن و بۆنکردنی گوڵ دەچیت، کەچی لەو سەرەوە دڕکێک دڵت دەهاڕێت..!
🌼
شەقامەکان لە هەردوو قاچم ئاڵاون
گەر بێ و بچم
وا تێک دەشکێم پەراسووم دەچێ بە چاوما
گەر بێ و نەچم
ئەبمە تەختەو لە قەراغی شۆستەکانا
بزمار دەژی لە هەناوما .
" بەکر عەلی "
کەس وەک تۆ باوەشی بۆ نەگرتمەوە
کەس وەک تۆ چۆڵی نەکردم
کەس وەک تۆ دڵ ڕەقانە خۆشی نەویستم
کەس وەک تۆ میهرەبانانە جێی نەهێشتم..🌼
لە ساتەوەختە تاریکەکاندا، بۆ دۆزینەوەی ترووسکایی، پەنا دەبەمەوە بەر کتێب.
ئێدگار ئالان پۆ
نوسەری ئەمریکی
ئەگەر هیچ شتێك لە مردن ڕزگارمان ناکا
هەر نا، با خۆشەویستی لە ژیان ڕزگارمان بکا
لێگەڕێ با هەموو گوڵەکانی جیهان،
نزا بۆ ڕۆحە تێکشکاوەکانمان بکەن ..
ساردبونەوەو نەمانی خولیا و ئارەزوت لە شتێک یان کەسێک و پەیوندییەک، بەهۆی ئەوە نییە کە ناتەوێت و ئاساییە لە دەستی بدەیت..هەندێ جار ئینسان زۆر هەوڵدەدات ، زۆر ڕێگا دەگرێتە بەر، ئازاری زۆر دەبینێت، بەڵام ئەنجام نابینێت.
هەموو ئەمانە کەسێک دروست دەکات کە سارد دەبێتەوە بەرامبەر هەوڵدانی هەرچەندە دەشتوانێت هەوڵبدات بەڵام چیتر نایەوێت و دڵ گەرمی جارانی بۆی نامێنێت..
وەک مەحمود دەروێش دەڵێت:
“لە ژیانتدا جارێک هەیە بە پەرۆشەوە هەوڵ دەدەیت
لە دوای ئەوە سارد دەبیتەوە بەرامبەر هەموو شتەکان”
🤍
ئەمەوێ ببم بە مەرهەمی زامەکانت، ببم بە دەرمانی دەردەکانت
ببم بە گوڵێک لەسەر گشت برینەکانت
ئەمەوێ ببم بە خەندە لە کاتی دڵتەنگیەکانت،
ببم بە هەرچی جوانییە لە ژیانت..
🤍
...
ڕەنگە ژیان بەم جۆرە کۆتایی پێنەهاتایە، گەر کەسێک هەبووایە بە خۆشەویستیەوە لاشە لاوازەکەی لە باوەش بگرێت...!
- فرۆید لە وەسفی حاڵی ڤان کوخ
🌼
«ترس ئەو کاتە زۆر گەورەیە کە مرۆڤ دەرگایەکی بۆ نەمێنێتەوە لێیوەی ھەڵبێت»
"بەختیار عەلی"
سەرەڕای هەموو شتێک کە دەیڵێین یان دەینوسین
لە دڵدا شتی گەورەتر ماوە لەوەی کە بوترێت.
تێگەیشتی یاخود هێشتا ماوتە ؟
ئەو کەسەی پێش تۆ ئەزیزی هەبووبێ
قەت نابی بەو ئەزیزە بۆی ..