malaymazbura | Unsorted

Telegram-канал malaymazbura - مەلای‌مەزبوورە(طنز)

3818

قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن @zagros223

Subscribe to a channel

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

مامەڕەشە لە درگای ئورژانس(فریاکەوتنی خێرا) دەستی گرتبوو بە سمتی و شەلەشەل ئەڕۆیشت و لەبەر خۆیەوە هەر بۆڵەبۆڵی بوو. پرسیم بەڵا دووربێ، چیە؟ بۆ ئەشەلی؟
وتی:
چووزانم باوکم، خۆ بڕێ لەم کچەپەرەستارانە بەجۆرێ دەرزی ئەوەشێنن ئێژی خەتای منە شوویان بۆ ناکرێ. هێواشتر دایکم، خۆ نە تۆ دامپزشکیت و نە منیش وشترم😂😜😜

دامپزشک:پزیشکی ئاژەڵان

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
@zagros223
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

( #قســـــــــەی_خوش)
پێشکەش


🌷 #حــەمە_مەلا 🌷

کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇😂😂

🌷  #حــەمە_مەلا  🌷
🔘رۆحی شاد بێ

کاناڵی تەنزی مەریوان😂😂😂👇
@malaymazbura


@zagros223
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

مەریوان پارکی میللەت: دەستبەکاربوونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقام

/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

ناوێکی زل و شارێکی وێران!

لە سەفەرێکدا لەگەڵ پیاوێکی ڕیشسپی بووین بە هاوڕێ. لە ڕێگادا، کەوتینە قسە کردن، هەتا باسمان هاتە سەر ئەوەی کە بۆچی ئێستا  گەورەپیاوان وەکوو جاران باویان نەماوە و ناو و ناوبانگ هی کەسانێکی دیکەیە. منیش عەرزم کرد: سەری من بە قەدەر پای ئێوەی لێ نازانێ. بەڵام ئێستاکه وەکوو جاران نییە. دنیا زۆر گۆڕانی بەسەردا هاتووە. کاتی خۆی گەورەپیاوان و شێرەژنان بە هۆی تێگەیشتوویی و ئاکاری بەرز و وتاری بەجێ، ناوبانگی چاکەیان دەردەکرد و خەڵکی سەریان پێیان دەسپارد. بەڵام ئێستا شێوازی کار جۆرێکی دیکەیە.

من بۆ خۆم ئەندازیارم. بە هۆی ئیش و کارەوە زۆر شاران گەڕاوم. جارێکیان لە شارۆچکەیەک پردێکمان درووست دەکرد. چەند مانگێگی خایاند تا تەواو بوو. زۆر مرۆڤی شارەزا یارمەتییان دام. ئەو پردە بۆ خۆی شاکارێکی بێوێنە بوو.
ڕۆژی کرانەوەی پرد، کچێکی بەناو هونەرمەندیان هێنا تا لە سەر پردەکە بەرانبەر بە خەڵک گۆرانی بڵێت. کە دەڵێم هونەرمەند، بیرتان بۆ لای کەڵە هونەرمەندانی خاوەن بەهرەی قەدیمەوە نەچێت.‌ ئەمڕۆ خەڵک زۆرتر لەوەی گۆرانی ببیسن؛ گۆرانی دەیبینن.

بۆ بەیانی لە ڕۆژنامەکانی شار تەنیا وتاری بەرپرسێکی ناشارەزا و چەندین وێنەی ئەو کچە بوو. کەسێک لەو هەموو زەحمەت کێشانەی کە پێکەوە پردەکەمان درووست کردبوو، نەیپرسی: ئەرێ ئێوە کەرتان بە چەند؟ خەڵکیش بۆیان گرینگ نەبوو. ڕەنگە هەرواشیان پێ باشتر بوو. بەڵام من کە شتی وەهام دەدیت، ئاور لە هەناوم بەردەبوو. کە بۆ دەبێ لەباتی چوار مرۆڤی تێگەیشتوو، دەچن کەسێک دێنن کە هەر هەڵبەز و دابەزیە و دەڵێی جن سواری بووە. بۆ خۆم وا بیرم دەکردەوە کە لە دێهات یان لە شارە چکۆڵەکان خەڵکی چونکا دنیایان نەدیوە، وایان بەسەر دێت. بۆیە وتم دەشت دەگرمە بەر و ڕوو دەکەمە پێتەختی وڵات. لەوێ خەڵک خوێندەوارتر و چاوکراوەترن. بەڵام...
"باوە دەرمی کرد، هیوام دایە بوو، کەچی ئەو گۆشتەش هەر لەم  گایە بوو".
تەنانەت لەوێ قوڕەکە خەستتریش بوو. چوونکا لەوێ کەسانی هاشێوەی ئەو کچە، ڕۆژنامە و گۆڤاری تایبەت بە خۆیان هەبوو! دەرکەوان و پاکار و وەزیر و گزیریان هەبوو!

ئێستا بەو قەناعەتە گەیشتووم کە لە دنیای ئەمڕۆ بە ئەنقەست ڕێگا نادەن کە خەڵکی، خزمەتکارانی ڕاستەقینەی خۆیان لە هیچ بوارێکدا بناسن. لە جیاتی ئەوان کەسانێکی مێشک پڕ لە هیچیان پێ دەناسێنن. دەردی کۆمەڵگای ئەمڕۆی ئێمە ئەوەیە کە ئەوانە لایەنگریان زۆرترە هەتا ژن و پیاوی تێگەیشتوو. هۆکاریشی ئەوەیە کە میدیا، پروپاگاندا و هەڵاڵە بۆ ئەوکەسانە دەکات.

لەو کاتەدا پیاوێک بە لاماندا تێپەڕی. وتم قوربان، ئەو کابرایەت ناسی؟ وتی نەوەڵا. وتم: ئەوە یەکێک لە قۆڵبڕترین کەسانی ئەم وڵاتەیە. برای لفەودوانەی شەیتانە. بدا بەلای ماردا کلکی دەقرتێنێ. زۆر کەس دەیناسن. جا ئێستا ئەو دەردەشمان لێ زیاد بوو کە کەسانێک ناوبانگی خراپیشیان هەر پێ باشە. وای لێهاتووە تەنانەت منداڵانی وڵات پێیانخۆشە ڕۆژێک بتوانن وەکوو ئەوان بن.

پیاوی ڕێشسپی کە تا ئاخری ڕێگا زۆرتر بیسەر بوو، وتی کاکە گیان، من دەناسی؟ وتم نەوەڵا. وتی من سی ساڵ مامۆستای زانکۆ بووم. لە خزمەت مامۆستایان ... و ... و ... خۆێندوومە و چەندین کتێبم لە سەر کەسایەتییە مەزنەکانی وڵات وەکوو نەمر ... و ... و ... نووسیوە.

لەو کاتەدا هەر دووکمان دەستمان کرد بە پێکەنین و ماڵاواییمان لە یەکتر کرد.

ئانتوان چیخۆف / سروژ استپانیان.

خوێنەری هێژا!
دنیای سەرمایەداری، بۆ قازانجی خۆی بە هێزی میدیاکان بۆمان دیاری دەکات کە، کێ ببێتە خاوەن ناو. پاشان شێوازی ژیانیان دەکات بە وێنە و نموونە بۆ زۆرینەی خەڵک. چەندین ڕاوێژکاریان بۆ دابین دەکات کە چی لەبەر بکەن! چۆن قسە بکەن! لەگەڵ کێ هاوسەرگیری بکەن! کەی منداڵیان ببێت! و کەی لێک جیاببنەوە... دەبنە ناوێکی زل و شارێکی وێران. بەداخەوە خەڵکیش وە دوایان دەکەون، لاسایییان دەکەنەوە. لەو ڕێگایەوە هەم ژیانی خەڵک بێ مانا دەکەن، هەم گیرفانیان تاڵان دەکەن.

گەورەپیاوانی ڕابردوو خاوەنی بیروباوەڕی تایبەت بە خۆیان بوون. ئەمانەی ئێستا تەنیا خاوەنی لەشی خۆیانن، ئەویش ئەگەر بن.
ناودارانی ڕابردوو کە فەوتیان دەکرد، ناوبانگیان زۆرتر دەبوو. کەچی ئەمان دوو لۆچ و پۆچ کەوێتە نێو چاوانیان ئیتر گڵۆڵەیان دەکەوێتە لێژی.
ئەوان گەورەیی لەگەڵ ڕۆحیان پەیوەست بوو. بەڵام  ئەمانە پردێکن کاتی، بۆ‌ بازاری سەرمایە.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٧/١٨

نازدنی بابەت و قسەی خۆش👇

@zagros223

مەلای مەزبوورە(قسەی خۆش)👇
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

لە سنە لە قاوەخانەیەک خەریکی قلیان و قسەی خۆش بووین برادەرێک کە بە تازەیی باوەگەورەی فەوتی کردبوو وتی دوێشەو باوەگەورەم هاتە خەووم پرسیم باوەگەورەگیان جێگات خۆشە؟
ئابارام(کاک بارام) کە سەرگەرمی چایی خواردن بوو کڵۆیەک قەندی نا دەمی و فوویەکی لە چاییەکەی کرد و هەر بەو زاراوە شیرینەی سنەییەکان وتی: دەی فەرزکەین جێگەیشی ناخوەش بێ ئاخر تۆ چەت بۆ ئەکرێ؟

ئابارام:کاک بارام
قلیان: نێرگەلە

#تەنزی_مەریوان_نەریمان*

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

ماجەرای سەربازییەکەی مام شەریف(خوازراو)

خەڵکی ئاوایی پێلە لە ناوچەی کۆنەپۆشیی مەریوان بە ڕووخۆشی و قسەخۆشی بەناوبانگن. یەکێک لەو قسەخۆشانە کاک ئەحمەدی کاحەمەساڵەیە کە بە ئەحا پێلەیی ناسراوە.
گێڕایەوە وتی: زەمانی شا،  مام شەریف(مستعار) کە پیاوێکی بە جەستە لاواز و نەخوێندەواریشە، بە زۆر برا بۆ سەربازی. ئەویش لە ترسی ئەوەی مەبادا لە قەرەباڵغی شارەگەورەکانا ون ببێ، هەتا کۆتایی سەربازی(۲٤مانگ) بۆ مەرەخەسییش نەهاتەوە.
هاوسەربازێکی بۆی گێڕامەوە وتی: ڕۆژێک مام شەریف کە تازە چووبووینە خزمەت لە پادگانێک لە نزیکی شاری مەشهەددا بووین. بینیم  پاڵی داوە بە دیوارێکەوە و بە خوڕ ئەگری.
وتم: بۆ وا کزی؟ چی قەوماوە؟ بێتاقەتی بنەماڵەی؟
وتی: باشە لە ناو ئەم هەموو سەربازەدا، دەوڵەت چۆن بیری منی ئەکەوێتەوە کە سەربازیەکەم تەواو بووە و بتوانم بگەڕێمەوە بۆ مەریوان؟
کاک ئەحمەد هەروەها گێڕایەوە کە مام  شەریف کە هاتەوە لە سەربازی، زۆر خەپ و خڕ و قەڵەو ببوو،
کوردی قسەکردنی لەبیر چووبۆووە و تا سێ چوار مانگ لەگەڵ خەڵک بە فارسی قسەی ئەکرد.
جا ئەگەر کەسێکی حکومەتی بهاتایە بۆ ئاوایی ئیتر ئەویان ئەبرد بە فارسی کابرا تێبگەیەنێت. لەبیرمە جارێک کابرایەکی فارس هاتبوو کەس نەیدەزانی حاڵیی بکات بۆیە پەنایان بردەەر مام شەریف و ئەویش وتی سەبرم لێ بکەن تا بچمەماڵەوە جلەسەربازییەکانم لەبەر بکەم و بێمەوە چوونکە ئەو جلانەم لەبەر نەبێ فارسیم بۆنایە😂

#عوسمان_کتێبخانە*

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

"کەر بەشکردن"

دوو دز پێکەوە کەرێک ئەدزن. لەسەر ئەوەی کە هەرکامیان کەرەکەی بۆ خۆی دەوێ، ئەبێت بە شەڕیان. لە کۆتاییدا بڕیار ئەدەن بەشی بکەن. ئەمان
سەرقاڵی شەڕ و مەرافێعە بوون کە دزی سێهەم هات و کەرەکەی لێ دزین.

ئەمەیە حیکایەتی ژیانی زۆرکەس.

#ناڵەشکێنە*

ناردنی قسەی خوش👇
@zagros223

قسەوبەسەرهاتی خۆش👇

/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

ئەڵێن ئافرەتێک ۲٥جار مێردی کردبوو  بۆ دواجار داواکاری بۆهاتبوو وتبووی بڵێن بەکاکەم بێت بمخا بەبارێکا(بمدا بە شوو یان ڕێم لێ بگرێ و نەهێڵێ شوو بکەم).
کاکەی وتبوو جا بۆ تۆ بارت ماوە؟ ئەوەندە ئەمبارەوبار کراوی بارت نەماوە.

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros224
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

گۆرەوی خۆش!!!

گۆرەوی بۆگەن م بیستبوو بەڵام خۆش؟؟؟!!!! نە

لە بڕێک ناوچەی کوردستان دەستەواژەی "خۆش" بە مانای چاک، خاس، باش یان عال بەکار دێت. بەڵام لە بازێ شوێنی تر، بۆ وێنە مەریوان، "خۆش" مانای بەتام و بەلەزەت یان ئارام ئەدات. وەکوو:  چێشتی خۆش، هەوای خۆش، گۆرانی ی خۆش، قسەی خۆش و .... هتد.

لە نزیک چوارڕای شەبڕەنگ، لە لای ڕەفیقێکم کە دەستفرۆشە و دەسکێش و گۆرەوی و .... ئەفرۆشێت، وێستابووم. ژنێک هات جووتێ گۆرەوی بەرزکردۆ وتی: کاکە ئەم گۆرەویە بەچەند؟
ڕەفێقەکەم قیمەتەکەی وت

ژنەکە وتی: خۆشە؟(یانی جنسەکەی چاکە)

ئەویش وتی: وەڵا دادەگیان لێم نەخواردووە، نازانم تامی چۆنە.

#نییەر_ڕووبار*


کاناڵی تەنزی مەریوان
@malaymazbura

ناردنی بابەت و ڕەخنە و پێشنیار
(ارسال مطالب و انتقاد و پیشنهاد)
@zagros224


کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros224
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

بەداخەوە خانمەگۆرانیبێژی گەورە،  حاتوو #فەتانە_وەلیدی کۆچی دوایی کرد.  ڕۆحی شاد و یادی هەرمان😭😭😭

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

😭

ژیر بەوە ڕۆڵەی ژیر و جوانم
لە داخی لانک دەگریت، دەزانم
دەڵێی بۆ حەپسم بۆ دەستە بەستەم
بەو بەند و حەپسە من جەستە خەستەم
لە نێو کورد نەبێ دەسترازە نیە
ئەو بەند و قفڵ و قەڕازە نیە
ڕۆڵە من بیرم لە تۆ زیاترە
دەسترازە و لانک ببێ چاکترە
هەی لایە لایە ڕۆڵە لای لایە
مات(ماتڵ) بە پێت بڵێم لەبەر چی وایە
بۆیە دەتپێچم تا خووی پێ بگری
نەک تا من ماوم لە بەندا بمری
ڕاستە نەتەوەی شێری ژیانی
نەتەوەی پاکی گەلی کوردانی
بەڵام چوونکو کورد ئەمڕۆ بێکەسە
بەشیان لە دنیا کۆت(پابەند) و مەحبەسە(زیندان)
بۆ چارەڕەشیت نەماوە ژینم
هەر پێم خۆش نیە مەرگت ببینم
هەی لایە لایە ڕۆڵەم لای لایە
هەزار تێبینی دواڕۆژم لایە


کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagrossamadi
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

بۆ ڕاوێژ دەبێت بە کاوێژ؟

ژنێکی تەمەن نزیک پەنجا ساڵ، چووە لای خاوەن هوتێل و وتی: من لە دوێنێوە لەگەڵ دوو کچی جەحێڵم لێرە میوانین، بەتەماین چەند ڕۆژی دیکەش لێرە بمێنینەوە. بەڵام دوێنێ شەو، بەنەسیبی دوژمنت بێت، هەتا مەلابانگدان  چاومان نەچووە خەو. وەتاغی پاڵدەستمان کابرایەکی لێیە، دوێنێ شەو هەتا بەیانی لەگەڵ چەند کەسێک کە میوانی بوون، کردبوویان بە زەماوەندی جندۆکە. وەها بە دەنگی بەرز قسەی دەکرد، واماندەزانی بزن داخ دەکەن. بەدەم قاقای بڵحانە و قسەی سووک، هەر باسی بیرەوەری و بەسەرهاتی بێئەخلاقی خۆی دەگێڕاوە بۆیان. جا نازانم ئێوە چۆن بەڕەڵای واتان ڕێداوە بێتە ئێرە؟ خاوەن هوتێل وتی: خاتوونی بەڕێز! ئیمە بەرپرسی پەروەردەی خەڵک نین. بە دەردی کابرای مردوو شۆر دەیگوت: پارەی کفن بدرێت، دەبا مردوو هەر گۆڕبەگۆڕ بکرێت. ئەم بەڕەڵایەش کە ئێوە دەفەرموون سەر بە بنەماڵەیەکی زۆر دەوڵەمەندی پێتەختە. بە دەیان مڵک و ماڵ و باخ و قەیسەرییان هەیە. بە پارە قەمچان(پێنج بەردە، بازەڵێن) دەکەن. ژنە وتی خۆ ئێوە نابێ تەنیا چاوتان لە دەوڵەمەندی کابرا بێت. کابرا، شوان و گاوانیش بێت، ئەگەر خاوەن ئەخلاق بوو، جێی ڕێزە. بەڵام دەوڵەمەندی بێئەخلاق بایی قەرانێکە. ئەم هوتێلە ژن و منداڵی خەڵکی لێیە. ئێوە ڕێگاتان بە کەسێک داوە کە بە تەویلەی کەریش نامەحرەمە. ئەمڕۆ کاتی قسەکردن لەگەڵ خزمەتکارانی هوتێل، وەکوو گەماڵی هەوشار، هاشاوڵی دەبرد بۆیان. من لە جێی ئێوە بم، ئەوپەڕی ڕێزم ئەوەیە بۆی کە هەتا سەرشەقام بە تێهەڵدان بەڕێی بکەن.
خاوەن هوتێل وتی: ئەمانە وەها بۆیان مەڕوانن. ئەوەندە خزم و ناسیاوی خاوەن دەستەڵاتیان هەیە کە بیەوێت هەر ئەمڕۆ دەرکەی هوتێل بە قوڕ دەگرێ و خۆمیش دەکاتە پشیلەی سەر چنار. ژنە هەناسەیەکی هەڵکێشا و وتی: لە کۆمەڵگای ئێمە دەوڵەمەندی وەهامان هەیە کە شایانی ئەو هەموو سەروەت و سامانە نین، بۆیە بە هۆی پارەی زۆر، هەم خۆیان و هەم کۆمەڵگایان تووشی فەساد و گەندەڵی کردووە. منداڵیشیان لە خۆیان خراپتر، لێمان دەبن بە یەکانەی پەڵخی.

خاوەن هوتێل وتی: منیش دەزانم ئەو کوڕە بەو هەموو جوانییەوە، ئەوە ئەخلاقیەتی. ئەگەرچی کاتێک مەست نەبێت ئەخلاقی تۆزێک باشترە. تەنانەت دوێنێ نامەی بۆ دایک و باوکی دەنووسی. خاتوون وتی قوڕ بەسەر دایک و باوکی و لەوانیش خراپتر قوڕ بەسەر ژنە بێچارەکەی. ئاخۆ کامین بنەماڵە بەوە ڕازی بوون کە کچیان ببێتە هاوژینی ئەو دەعبایە؟ خاوەن هوتێل وتی: ژنی لە کوێ بوو؟ ئەو کابرایە هێشتا سەڵت و ڕەبەنە!

خاتوون بە بیستنی ئەم قسە تۆزێک ڕاما و پاشان وتی: هەرچی بێت ئەو پیاوەش هەر وەکوو ئێمە مرۆڤە. تکایە پێیان بفەرموون من دەمەوێ پاش نێوەڕۆ لەگەڵیان دانیشتنێکم هەبێت. بەڵکوو بتوانم بیانهێنمە سەر هێڵی ڕاستی. ڕەنگە کەسێکی دڵسۆز نەبووە ئامۆژگاریان بکات.
پاشان گەڕایەوە بۆ دیوەکەی خۆیان و بە کچانی خۆی گوت: بۆ دوانیوەڕۆ لەگەڵ ئەو دراوسێمانە دانیشتنمان دەبێت. ئیوەش دەستەجلە گوڵ هەنارییەکانتان لەبەرکەن. کچ دەبێت تۆزێکیش بەرچاو و ڕووبازاڕی بێت. کچان وتیان جا ئێمە قسەمان چی بێت بۆ ئەو کابرایە؟
دایکیان وتی: ئاخر، ئەگەر خۆم هەوڵێکتان بۆ نەدەم، باوکتان لە دواگاوانێک، بەچکە شوانێک، لەبرسان مردووێک مارەتان دەکات. نەمدیوە کەس بە هەوڵ و تێکۆشان، ژیانی ئەعیانی پێک بێنێت. لە دنیای ئەمڕۆ ئەوەی ئازایە کە بتوانێت کەرەکە بە بارەوە قووت بدات.

ئانتوان چێخۆف١٨٨٥/ سروژ استپانیان.

خوێنەری هێژا!
هەموو کەس دەزانیت دنیا چ باسە. کامە حەقە و کامە ناحەق. بەڵام بەداخەوە پێوەری ڕاستەقینەمان ئەخلاق نییە، بەڵکوو قازانجی تاکەکەسی خۆمانە. هەر بەو بۆنەوە لە قسە کردن و ڕاوێژ و نەسیحەتی خەڵکی زۆر باشین، بەڵام بە کردەوە ڕێک پێچەوانە قسەی خۆمان دەجوڵینەوە. ڕێز لە دز و درۆزن دەگرین، لە بەرانبەر ناحەقییەکان کوێر و کەڕ دەبین....

ناسینی دەردەکان بەس نییە بۆ چارەسەری. جار وایە ناسین و زانیاری سەبارەت بە دەردەکان دەبن بە شمشێری دوودەم. بەو بۆنەوە بە درێژایی مێژوو کۆمەڵگا لە لایەن زانایانەوە زۆرتر تووشی خەسار بووە تا لە لایەن نەخوێندەواران.
خەڵکی ئەمڕۆ کەمتر زانایەک شک دەبەن کە بە کردەوەش وێنە و نموونەی مرۆڤایەتی بێت.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٦/٢٧

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros224
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

مەولوودنامە موسوڵمانانی هیند و پاکستانی بە بۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری موسوڵمانانەوە ص


قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros224
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

کوڕێکی ڕەفیقمان ئەیوت هەتا ئیمساڵیش بەخۆمم نەزانیبوو چەنێ خوێڕیم.
وتمان بۆ؟
وتی وەڵا ئیمساڵ بڕیاری جیددیم دا ژن بهێنم گەورە و بچووکی بنەماڵەمان لە مام و پوور و میمک و خاڵۆ و ...هتد، تێکەوتوون ژنم بۆ بدۆزنەوە مەبادا کچی خۆیان دڵی لێم بچێت بمدەنێ و بەدبەختی بکەم.

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros224
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

بیستووتانە کەسێک ئەگەر زۆر فێڵباز بێ ئەڵێن وەکوو چرچیل وایە؟

ئەمە چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش و خۆشی جەنابی چرجیل

"سێ سیاسەتی جیاواز"

ئەگێڕنەوە:
ڕۆژێک لە سەر خوانی نیوەڕۆ چرچیل سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بریتانیا، جۆزێف ستالین سەرکۆماری شۆرەوی پێشوو و تێئۆدۆر ڕۆزوێلت سەرکۆماری پێشووتری ئامریکا، کەوتنە ڕاوێژ بزانن کامیان ئەتوانێ کەمێک بیبار بداتە دەرخواردی سەگێک کە لە نزیکیانەوە بوو.
ستالین بڕێک بیباری کردە تۆی گۆشتەوە و سەگەکە دەستی کرد بە خواردن بەڵام کاتێک بیبارەکەی هەست پێ کرد تفی کردەوە و نەیخوارد.
ڕۆزوێلت ملی سەگەکەی گرت کە بە زۆر بیبارەکە بکات بە قورگیا، بەڵام سەگ هەڵهات و نەیخوارد.
ئینجا نۆرەی چرچیل هات وتی ئێستە من کارێک ئەکەم کە خودی سەگەکە خۆی مەجبوور بێت ئەو بیبارە بخوات و هیچ پێویست بە زۆر نەبێت.
سەگەکەی گرت و بڕێک بیباری ساویە قوونی.
دوای چەند چرکە سەگ لە تاوی سووتانەوەی قوونی، بە زمان بیبارەکەی لستەوە و خواردی.


وەرگێڕ:
#عوسمان_کتێبخانە

سەرچاوە:
کتێبی #ڕستەی _کوردەواری

#کۆپی بەبێ هێنانی ناوی سەرچاوە #قەدەغەیە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

بەسەرهاتێکی "مەلای مەزبوورە"(ملانصرالدین کورد) لە زمانی حەمە مەلا وە.

کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇😂😂

🌷  #حــەمە_مەلا  🌷
🔘رۆحی شاد بێ

کاناڵی تەنزی مەریوان😂😂😂👇
@malaymazbura


@zagros223
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

#قســـــــــەی_خوش
(بەحسی درۆزنەکان)

حەککک ماڵت بەقوڕگیرێ ئەبێ ئاوەها درۆ بکەی😜

🌷 #حــەمە_مەلا 🌷
🔘رۆحی شاد بێ

کاناڵی تەنزی مەریوان😂😂😂👇
@malaymazbura


@zagros223
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

لە ئاوایی .... ناوچەی مەریوان فەقێیەک هەبوو لە ناو فەقێکانا بە قسەخۆشی بەناوبانگ بوو. تەمەنی گەیشتبووە ۲٥ و زۆری حەز لە ژن بوو بەڵام توانای ماڵی نەبوو ژن بهێنێ. ڕاست ئەو ساڵەی کە بە ڕەسمی حوجرە کتێبی تصریف زنجانی دەخوێند.
خۆلاسە تەمەنی گەیشت بە ٥۰ و ژنی هێنا بەڵام پیاوەتی لێ نەدەهات و لە باری جنسییەوە زۆر لاواز ببوو. ئەگەر چی باری ژیان شپرزی کردبوو بەڵام هێشتا قسەخۆشەکانی هەر مابوون.
ڕۆژێک ڕوویکردە خێزانی و هەناسەیەکی هەڵکێشا و وتی: ئااااخ بۆ ک... کەی دەورانی تصریف زنجانی.

#تەنزی_مەریوان_لطفی*

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

کاک مادێح کۆنەپۆشی(زایەڵە) گێڕایەوە وتی خاڵۆم قەرار بوو بۆ جێژنی قوربان گوێرەکەیەک بکاتە ڤوربانی. جا لەبەر ئەوەی ژن و منداڵ دیمەنەکە نەبینن ئەبێ دان بەخۆدا بگرێ هەتا ئەوان ئەخەون و ئەمجار گوێرەکەکە بباتە حەوشی پشتەوە(حیاط خلوت)ی ماڵەکە و بۆ ئەمکارەیش تەنیا ڕێگایەک هەیە ئەویش ئەوەکە گوێرەکەکە بەناو هاڵ(ژووری دانیشتن)ەکەدا بباتە ئەوێ. جا بۆیە بۆ ئەوەی شوێن پێی گوێرەکەکە بەسەر ڕایەخەکان(فەرشەکان)ەوە دیار نەبێ و پیس نەبێ چوارتا گورەوی ئەکاتە دەست و پێی گوێرەکەکە. لەسەری نەڕۆین هەرچۆنێک بووە کارەکە بەتەواوی ئەنجام ئەدات و تەنانەت حەوشەکەیش ئەشۆرێ کە هیچ ئاسەوارێک نەبینرێ. بەیانی بێ ئاگا لە هەمووشتێک ئەچێ بۆ دەرودەشت و وادەزانێ هیچکەس بەکارەکەی نەزانیوە. خێزانی کە لەخەو هەڵدەستێ و دەست ئەخاتە سەر فەرش، چنگی ئەچێ بەناو شیاکە(پیسی مانگا)دا. ئەمە مەگین گوێرەکەکە شیاکەی کردبووە ناوەڕاستی هاڵەکە و ئەم(خاڵۆم) پێی نەزانیبوو.

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

پیاوێک ژنی هێنا. دوای سێ مانگ  ژنە مناڵێکی بوو!
یەکێ لە هاوڕێکانی پێی وت:
ئەرێ چۆنە ژنەکەت ئاوا زوو مناڵی بوو؟
پیاوەکە لە وەڵاما وتی: تاوان لە مناڵەکە نییە، تاوانی منە درەنگ مارەمکرد و گوێزامەوە.

یەکێکی تر پێی وت بڕۆ خێرا کیف و وەسایلی مەدرەسەی بۆ بسێنە چوونکە منداڵێک بە سێ مانگ لە دایک ببێ، بێ شک بە سێ حەفتە ئەچێتە مەدرەسە.


#عوسمان_کتێبخانە*

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

"گەماڵی دراوسێ"

لە ئاواییەکی پێنجوێن بۆ زەماوەند دەعوەت بووین. ماڵی زاوا دراوسێیەکایان هەبوو کە تەنیا  دیوارێکی تەییمان لە بەینیاندا بوو.

شەو برای زاوا بە گۆرانیبێژەکەی وت: کاکە گۆرانییەکمان بۆ بڵێ.

وتی: ئیسە دێرە و دراوسێکەتان نووستووە با مزاحمی نەبین.

وتی: گوێ مەدە، بەخوا ئەوانیش گەماڵێکیان هەیە شەوان تا بەیانی ئەوەڕێ و ناهێڵێ ئیسراحەت بکەین. ئەم حەقە بەو حەقە

تەییمان: دیوارێک کە بە تووڵ درووستکراوە

#فەرزاد_هەڵەبجە**

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

لەو سەرەتای ئینقلابەدا لە ئاوایی... لە لایەن حیزبێکەوە بڕێک ئێعلامیە بڵاو ئەکرێتەوە، بە هۆی پەلەپەل و دڵەڕاوکێ و ترس لە ئاشکرابوونیان، یەکێک لە ئێعلامیەکان سەروبن بە دیواری مزگەوتەکەدا ئەلکێنن.
خەڵک لێی کۆ ئەبنەوە کە بیخوێننەە بەڵام ئەبینن ئەستەمە و بۆیان ناخوێنرێتەوە.
لە ئەنجاما بەو ئاکامە ئەگەن کە کەسێک لە بانی مزگەوتەکەوە بە گوریس شۆڕ بکەنەوە بەڵکوو بۆیان بخوێنێتەوە.

سەرچاوە بە دەستکارییەوە:
کاناڵی #مزراوێلکە

ناردنی قسەی خوش👇
@zagros223

قسەوبەسەرهاتی خۆش👇

/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

"۱٤جار شووکردن"

لە یەکێک لە ئاواییەکانی دەورووبەری مەریوان، ژنێک بوو، پوورە وەنەوشیان پێ ئەووت. ۱۳ جار تەڵاق درا بوو، ئەونە خەڵک بە تەشەرۆ وتیان ۱۳ نەحسە و بیکە بە ۱٤ . بۆ جاری ۱٤م شوویکرد ئەیانگوێزاوۆ ، کەم کەم فرمێسکی دەڕشت و نووکەنووکی ئەکرد.
وتیان:  باشە پوورە وەنەوەش خۆ تۆ جاری یەکەمت نیە، بۆ ئەگریت و هەنسک ئەدەی؟

وتی:  ئاخر با ڕەسمەکە نەشێوێت.


#عوسمان_کتێبخانە*

ناردنی بابەت و ڕەخنە و پێشنیار
(ارسال مطالب و انتقاد و پیشنهاد)
@zagros224


کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros224
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

ھونەرمەند فەتانە وەلیدی لە ساڵی ١٩٥٣ لە بنەماڵەیەکی ھونەریی لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و ھەر لە منداڵیەوە ڕووی کردە ھونەری مۆسیقا و ئاواز و توانی ببێتە یەکێک لە ژنە ڕچەشکێنەکان لە مەیدانی ھونەر و مۆسیقای کوردی.[٥] باوکی فەتانە گۆرانیبێژ بووە و کەمانی ژەنیوە، ھەر لە منداڵیەوە فەتانە لەلای حەسەن کامکار دەست بە فێربوونی وانەکانی میوزیک دەکات.
لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە دەستی بە گۆرانی وتن کرد و لە ڕادیۆی سنە گۆرانییەکانی تۆمار دەکرد، بۆ ئەو سەردەمەی کۆمەڵگەی کوردی، گۆرانیی وتن تەنانەت بۆ پیاوانیش وەکو کارێکی نەشیاو سەیردەکرا، بەو ھۆیەوە فەتانە ڕووبەڕووی جۆرەھا توانج و تانە و کاری نەشیاو بوویەوە.[٦]
چەندین چیرۆک و گێڕانەوە سەبارەت بە ھۆکاری دوورکەوتنەوەی فەتانە لە گۆرانی و میوزیک باس دەکرێن بەڵام دیارترینیان چیرۆکێکی خۆشەویستییە کە بووەتە ھۆی خراپی دۆخی دەروونی بۆی.[٧]

بەداخەوە ئەوخانمەگۆرانیبێژە گەورە،  ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲٤ی سێپتامبری ۲۰۲٤ کۆچی دوایی کرد.  ڕۆحی شاد و یادی هەرمان😭😭

ناردنی بابەت👇

@zagros224
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

ئەڵێن لە ئاوییەک مەلایەك دەبێت.
وتارەكانی جومعەی زۆر درێژ ئەبێت. خەڵك دەری ئەكەن و مەلایەکی تازە دێنن. ئەو مەلا تازەیەش كە دێت بە خەڵك ئەڵێ كە بۆچی مەلاكەی پێش منتان دەركردووە؟
دەڵێن وتاری جومعەی زۆر درێژ بووە.

ئەویش بۆ ئەوەی دەری نەكەن لە ڕۆژی جومعەدا وتارەكەی كورت ئەكاتەوە و ئەڵێت بەسەرهاتی حەزرەتی عیساتان بیستووە سەلامی خوای لێبێ ؟
ئەڵێن بەڵێ.
مەلاكەش ئەڵێ دە بڕۆنەوە
خەڵكەكە خەریكن ئەچنە دەرەوە مەلاكە ئەڵێ ڕاوەستن. خەڵكەكە لادەکەنەوە. مەلا ئەڵێ ئەی بەسەرهاتی حەزرەتی یوسفتان بیستووە؟
ئەڵێن بەڵێ.
مەلا ئەڵێ دە جومعەیەكی تریش مەیەنەوە.

#مـــووســامــەریوانی

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros224
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

ڕەفێق کەر😂😂
شێعر و خوێندنەوەی: قسەخۆشی خوالێخۆشبوو و مامۆستای گەورە ڕەوانشاد مامۆستا #شێخ حەمەمارف بەردەڕەشە😂


مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros224
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

سنەی قسەخۆشان

برادەرێک وتی لە سنە چوومە دووکانێک میوە بسێنم چەن کیلۆیەک سێو و پرتەقاڵم کڕی،  بڕێ باینجانیش(ڕەشە) دانرابوو لە خاوەنەکەیم پرسی وتم ببوورە ئەمە باینجانەڕەشەیە؟
وتی نە ئاغەگیان، مۆزن مۆز. باوکیان مردگە ڕەشپۆشیان کرگە.

#بانە_ئارام

سەرچاوە: کتێبی #ڕشتەی کوردەواری

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros224
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

کاک مەحموود خەڵکی ئاوایی ....ی مەریوان ساڵی ٨۰ی ئێرانی لە تاران ئەبێ. زۆر هەست بە غەریبی ئەکات و هیچ دۆست و ئاشنایەکیشی لەگەڵ نابێ. مێشێک زووزوو ئەنیشێ بە سەرلووتیەوە و ئازاری ئەدات. چەن جار هەوڵ ئەدات مێشەکە بگرێ، تا ئاخری ئەیگرێت و ئەیخانە شیشەیەک و سەرەکەی ئەبەسێت و  لەگەڵ خۆی ئەیهێنێتەوە بۆ مەریوان و لە فەلەکەی ئیستادیۆم درگای شیشەکە ئەکاتەوە و مێشەکە بەر ئەدات و ئەڵێ: دەبڕۆ سەگباب با بزانی غەریبی چەنە ناخۆشە.

#دەرەوەران_محەمەد_گوڵزاری

سەرچاوە: کتێبی #ڕشتەی کوردەواری

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros224
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

بیرەوەریەکی بەچێژی مناڵی(نۆستالژی)

ئەەەەەەەەی یادی بەخێر ساڵانی زوو لە ئاواییەکەی خۆمان(چاوگ)دا، بە تووشی و هاروهاجی نێوبانگم دەرکردبوو، بڕوا بکەن لە 10 لاوە سەرم شکێنرابوو، جا بە دوێرد(مقەس) سەرمیان ئەتاشی ڕێک سەرم لە شووتیەکۆڵە ئەچوو. لەگەڵ چەند مناڵێکی لە خۆم تووشتر و بەڵاتر هەمیشە کارمان دزینی سێفەتاڵ و چوالە و نۆکەتەڕە و هەروەها جاروباریش شووتی و زرکەتاڵ و خەیار و ترۆزی. باخەمێو لەدەستمان بەزاڵە هاتبوو و هەر بە هاڵەیی ئەمانخوارد و ترشیی هاڵەکە ئەوەندەی تر لاساری کردبووین، سێ ئەوەندەی ئەوەی ئەمانخوارد لەیەکەوە بامان ئەدا و پێشێلمان ئەکرد. شارەزەردەواڵە و ژەنگەسوورە لە دەستمان بە تەنگ هاتبوون، جووچکەمان لە هێلانەی قشقەڕە و قژاکە بڕیبوو، جاشەکەر و بەران و خرتمان دەگرت و سواریان دەبووین.  لەبیرمە جارێک دایکم ناردمی ببمە چاوساغی سواڵکەرێک، پەلیم گرت و بردمە دارستانەکەی ژوورەوە و لێیگەڕام، ئەو داماوە لە دەوەنەکان داوای خێری دەکرد، ئەوەندە لە کەر کەوتبوومە خوارەوە ئەنیچک و ناوپشتم هەمیشە ڕووشابوو. ئەوەندە لە هەسێڵەکەی کانی بی و کانی گۆیژەدا مەلەمان کردبوو ڕوومەت و تەنانەت تەواوی لەشیشمان پێستەکەی وەکوو مووکێتی لێهاتبوو، ئەوەندە زبر ببوو وەکوو بەردەزبرەی کەرەمتوو.
هەمیشە چاومان پڕبوو لە تەپ و تۆز و ڕیپۆق.
جا داخی ئەوە بەوحاڵەشەوە مووروویەکی کەوەیان بە گوودیلەی قژەکەمانەوە هەڵواسیبوو کە گۆیا نەبین بە چاوەوە. سەر قۆلی کەواکەمان لە چڵمدا ڕەقەڵەی کردبوو و ئەگەر چی دەسماڵێکیان بۆ چڵم سڕین بە دەرزیلە لەشانمان دابوو بەڵام بەشی نەدەکرد. ئەوەندە تەولیدی چڵم زۆر بوو. کەوش و گۆرەویمان بۆنی هەتا دراوسێکەمان دەڕۆیشت، ئیتر نەخوازەڵا کەلانەی پیچکیشمان بخواردایە ئەویش داستانی خۆی هەبوو.
بێجگە لە بەرد و پیسی هەموو شتێکمان وەکوو خەیار دادەکرماند.
ڕۆۆۆژ نەبوو چەند جار لە لای دایکم شکاتم لێنەکرێت.

ئەرێ بەڕاست ئەی ئێوە وا نەبوون؟

عوسمان کتێبخانە

سەرچاوە: کتێبی ڕشتەی کوردەواری. نووسینی عوسمان سەمەدی

#کۆپی بەبێ هێنانی ناوی سەرچاوە #قەدەغەیە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ حەمەمارف، پیاوی قسەخۆش و حازرجوابی مەریوان، جارێک بۆ شێو(شام) میوانی ماڵی پیاوێکی خانەدان ئەبێ.
بەڕێکەوت دێر ئەگات،  کاتێ ئەچێتە ماڵەوە مەجلیس خەریکی نانخواردنن.
سڵاو ئەکات،  هەموو جوابی ئەدەنەوە و لەبەری هەڵئەسنەوە تەنها مەلایەک نەبێ.
ئەو مەلاکە ئەڵی: یاشێخ  عەفووکە ناتوانم هەڵسمۆ چوونکە دەستم چەورە.
شێخ لە جوابا ئەڵێ: جاخۆ قنگت چەورنییە ئیتر بۆ هەڵناسیتۆ.

سەرچاوە:
کتێبی #ڕستەی _کوردەواری

#کۆپی بەبێ هێنانی ناوی سەرچاوە #قەدەغەیە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…
Subscribe to a channel