بەسەرهاتی عەودە تڕن
لە سەقز شۆفیر تاکسییەک هەیە بە ناوی عەودەتڕن(خوازراو).
عەودە لەبەر گاراجەوە موسافیری دادگا سوار ئەکات و لەبەر دادگا دایان ئەبەزەنێ
لە هەمان کات دا ژنێک سوار ئەبێت بۆ بەر گاراج بەڵام عەودە نازانێ کە کەسێک سوار بووە.
هەر کە ڕێئەکەوێ یەکێک لێ ئەدات و ئەڵێ ئەمە بەهار. کەمێکی تر ئەڕوات و یەکێکی قایمتر لێ ئەدات و ئەڵێ ئەمەش هاوین. بڕێکی تر ئەڕوات و یەکێکی زۆر گەورە و درێژ لێ ئەدات و ئەڵێ ئەمەیش پاییز.
ئیتر ژنە لەوە زیاتر خۆی پێڕاناگیرێت و ئەدا لە پیڕمەی پێکەنین.
عەودە لا ئەکاتەوە و ئەڵێ ئەرێ دادە گیان ئەوە لە کەیەوە سوار بووی؟
ژنەیش ئەڵێ وەڵڵا لە بەهارەوە.
#تیشک
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223
مەلایمەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura
لەم ڕۆژانا دانیشتبووین به دەور یەکا، باس باسی ژنهێنانمان بوو، یەکێک له کوڕەکان که زۆر زوو ژنی هێنابوو وتی: به خوا ژنهێنان تەنیا دەزگیرانداریەکەی خۆشه، ئەگینا لەوەولا هیچ ناژی.
برادەرێکی ترمان که هەر ئێستا دەزگیرانداره وتی: به ویژدانم بەس دەزگیرانداری خۆش نیه، ڕێک وەکوو ئەوه وایە مناڵێک کە حەزی لە دووچەرخە(پاسکیل)ەیە، بۆی بسێنن بەڵام نەهێڵن سواری بێت.
#موحسین_دەستیار
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros225
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros225
/channel/malaymazbura
لە مەریوان کابرایەکی حەمماڵ بوو بەناوی سۆفی ڕەسووڵ(خوازراو)، بەڕەحمەتبێ، دوور لە ئێستای تابڵێی قسەقۆڕ بوو بۆ وێنە ئەگەر بتوتایە ئەو بارەم بە چەند بۆ ئەگوێزیتەوە ئەیوت ئەیخەمەسەری بە دووهەزار. بەڵام بڕێ جار قسەی خۆشیشی ئەکرد. بەداخەوە بە نەخۆشی کۆرۆنا فەوتی کرد. لە مێژە ئەمناسی، بەناوبانگ بوو بە ڕەسووڵە قژاکە.
بازێ وەخت لە چوارڕای ئەسڵی لە مەریوان چەند پیرەپیاوێکی لێ کۆ ئەبووەوە و قسەی خۆشی بۆ ئەکردن. بۆ وێنە جارێک ئەیوت:
سبحان اللە لە کەریی مەخلووق!!!. هەتا مناڵی ئێژن لێیگەڕێ مناڵە نافامێت. کە بوویتە جەوان ئەڵێن: لێیگەڕێ جاهێڵە(نەزانە). کە پیریش بوویت ناوێری قسە بکەیت خێرا ئەڵێن: کورە تخوا لێیگەڕێن، پیر بووە عەقڵی بەسەرخۆیۆ نەماوە. کەچی وەختێ تۆپیشیت(مردیشیت) یەنە سەر قەبرەکەت هەناسەیەک هەڵئەکێشن و ئەڵێن: یاڕەببی خوا عافووی کا، بەخوا پیاوێکی ژیر بوو.
قژاکە: باڵندەیەکی دەم بە هاوار و کەمتەرخەم
#عوسمان_کتێبخانە
#ڕشتەی_کوردەواری. بەرگی ۱
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
لە سەردەمی سەدام حوسێن
حاجی حەسەن لە خەو هەستا گوتی حەلیمەخان ئەم شەو لە خەوما دوو کەس سەدام حسێنیان بەستبووەوە هەڵیان واسیبوو بە شەلاق لێیان دەدا منیش ڕۆشتم بە شەلاق داخی دڵی خۆمم پێ ڕشت تاهێزم تیابوو لێمدا!
حەلیمەخانی ژنی زوو دەڕوات ئەم خەونە بۆ فاتمەخانی دراوسێیان دەگێڕێتەوە
فاتمەخانیش دەڕوات لەناو ژنانی هەموو گەڕەک دەیگێڕێتەوە.
تا خەبەر دەگاتەوە دائیرەی ئەمن.
ئەوانیش ڕاستەوخۆ مەفرەزەیەک دەنێرن بەدوای حاجی حەسەندا دەیهێنن یەک حەفتە بەشەلاق لێی دەدەن دەڵێن بۆ خەونی وات دیوە؟!
دوای حەفتەیەک بەڵێن نامەی پێ پڕ دەکەنەوە جارێکی دی خەونی وا نەبینێتەوە! پاشان بەکەفالەت ئازادی دەکەن.
کاتێک دێتەوە ماڵەوە حەلیمەی ژنی و فاتمی دراوسێیان پێی دەڵێن ئەگەر خەوی وا نەبینی بۆ ئاوات بەسەر دێ؟
دوای حەفتەیەکی تر ئەمن دەنێرێ بە دوایدا دەڵێن حاجی حەسەن تا دائیرە وەرە ئیشمان پێتە.
حاجی حەسەن دەڵێ من بەڵێنم داوە خەونی وا نەبینمەوە ئێ خۆ خەونم نەبینیوە بۆچی بێم بۆ دائیرە؟!
دەڵێن وەرە پێمان بڵێ ئەو دوو کەسە کێ بوون سەید ڕەئیسیان بەستبوەوە؟!
ئەویش مەردانە دەڵێ وەڵڵا حەلیمەی خێزانم لە گەڵ فاتمی دراوسێمان بوون.
حەلیمەو فاتمیش دەبەن یەک حەفتە دەیاندەنە بەر شەلاق ..
کاتێک ئازاد دەکرێن و دێنەوە حاجی حەسەن دەڵێ ئەگەر ئێوە سەدام لەدار نەبەستنەوە بۆ ئاواتان بەسەردێ؟!
لە فەیسبووکی
#مامۆستا_عەبدوڵڵا_تاهیر وەرگیراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
ئەڵێن:
بوونەوەران دوای ماویەک لە کاتی لەدایکبوونیان چاوەکانیان ئەکرێتەوە. بۆ وێنە:
گوێرەکە خێرا چاوی ئەکرێتەوە.
کاژەلە پاش دوو سەعات.
پشیلە دوای ٦ ڕۆژ.
ئەسپ دوای ۱۰ ڕۆژ.
مرۆڤ(انسان) دوو ساڵ دوای زەماوەندکەی
#ڕشتەی_کوردەواری. بەرگی ۲
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
ئەم بابەتە لە فەیسبووکی کاک شۆڕش مەریوانییەوە وەرگیراوە
لە پۆستێکی پێشووما نوسیبوم کە “هەپە” کێ بوو؟ وە ”هەپەیی” یا “هەپەییزم” چییە؟
جا وا عەرزتان ئەکەم، ناوی تەواوی “حەمە ساڵەی د. (محمد صالح د.) بوو، خەڵکی ئاوایی “نێ”ی مەریوان بو، لە ناو خەڵکا بە “هەپە” ناسرابوو.
هەپە چەندین دیاردە و کردەوەی سەیر و سەمەری هەبوو، یەک لەو کارانەی ئەوە بوو کە ئەگەر کەسێ لە دواوە تێی هەڵدایێ لای نەئەکردەوە و کاری بەوەی تێی هەڵدابو نەبوو، کێ لە بەردەمیا بوایێ لەو کاتا لەوی هەڵئەدا، کە ئەم دیاردە لە ناو مەریوانییەکانا بە “هەپەیی” ناسراوە و ناوی دەرکردوە.
گەر کەسێ بیویستایێ تۆڵەی خۆی لەو کەسەی کە ڕقی لێیەتی بسەندایێتەوە، بە بێ ئەوەی مەدرەک و بیانویێک بدات بەو کەسە یا خۆی ڕاستەوخۆ دەرگیر بکات هەپەی ئەخستە پشت سەر کابرا و یەکێکی لە هەپە هەڵئەدا و پێچی لێ ئەکردەوە و ئەڕۆیشت وهەپەیش لەوەی بەردەمی هەڵئەدا و کابرایش بە ئامانجەکەی خۆی ئەگەیشت و ئاو بیێنە و دەست بشۆ…
جا من ئەو دیاردەی ”هەپەیی”م کردوە بە ”هەپەییزم” کە هەم حەقی “هەپە” نەخورابێت و هەمیش…….
تێبینی؛ ئەوەم هەروا بۆ خۆشی نوسی و ویستم یادێکیش لە “هەپە” گیانی شارەکەمان کردبێتەوە😊🌺🙏
سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری. بەرگی ۲
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
کاک لوقمان خ گێڕایەوە وتی هەمیشە لە مەدرەسە نمرەی کەمم ئەگرت و ئەمە ببووە هۆی ئەوە زۆربەی ئێواران باوکم زللە و شەقی بە سەردا ئەباراندم. لە بیرمە جارێک کە قەرار بوو دووبەیانی کارنامەمان پێ بدەنەوە بەڵام بەیانی باوکم قەرار بوو بۆ کاروان بچێت بۆ بلەکێ و چەمپاراو لە ناوچەی بانە و نزیکەی حەفتەیەکی پێ ئەچوو. لە دڵی خۆما وتم ئۆخخخەی ئەمجارە نەجاتم بوو.
کاتێک خۆی ئامادە کرد کە ڕێ بکەوێ بۆ سەفەر بەرەو من هات وامئەزانی ماچم ئەکات بەڵام دوو زللەی باشی لێ دام. دایکم وتی ئەیەڕۆ حەمە ئەوە بۆ لەو کوڕە ئەدەی؟
وتی ئاخر بەیانی کارنامە ئەدەنۆ و من لە ماڵ نیم، وتم با قەرزاری نەبم.
#لوقمان_خاومیراوا
سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری(بەرگی دووهەم)
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
دیسانەوە سنەی قسەخۆشان.
کابرایەک وتی: ڕۆژێ له سنەوه ئه هاتمۆ بۆ مەریوان، له سێ ڕاکەی سەقز مناڵێکمان چاوی به وانەتبارێک کەوت که وێستابوو و پستەی ئەفرۆشت.
داوای پستەی کرد منیش وتم با تۆزێک بسێنم بۆ مناڵە کان.
خۆلاسە سەدهەزارتمەنم دا بە کابرا ئەویش مشتێک پستەی پێ دام. وتم هه ر ئەونه؟
وتی نه برا گیان، ئەمه نموونەیه، تۆ ڕێکەوه، وانەتەکه یەت به شوێنتانا.
وانەتبار: جۆرێک پیکاپی بچووک
#م_نادری
سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری(بەرگی دووهەم)
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
وتەکانی فەقێ ساڵە(صالح) ـ ١٨+
تێبینی:
١- بۆ سەرووی ١٨ ساڵ نووسراوە!
٢- ئەو نەقڵانە، نەقڵی پیاوانە، تکایە خانمەکان مەیخوێننەوە!
خۆ دەشزانم بە قسەم ناکەن، ئەگەر خوێندتانەوە وەباڵ بە ئەستۆی خۆتان. لانیکەم ئەوانەی خوارەوە مەخوێننەوە. مادام ھەر دەیخوێننەوە چ بکەم؟ ھەر دەتوانم داوای لێبوردن بکەم، چون دەر مەسەل موناقیشە نیست دایکم!
* فەقێ ساڵەی ڕەحمەتی زۆر جار ئەگەر باسی کەسێکی بێدین دەکرا، دەیگوت؛ ئەشهەدوبیللا دیومە ڕۆژوو بخوا، بەڵام نەمدیوە نوێژ بکا!
* فەقێ ساڵە ڕۆژێک دەچێ سەوزی بکڕێ، کابرای سەوزەفرۆش ھەر بە شیلانگ ئاو بەسەر سەوزییەکاندا دەکا، فەقێ ساڵە دەزانێ کابرا بۆیە ئەو کارە دەکا کە سەوزییەکە قورستر بێ، دەگەڕێتەوە پێی دەڵێ: کاکە بێزەحمەت کیلۆیەکم ئاو بدەیە چڵەچڵەش سەوزی تێدا بێ!
* ئاشنایەکمان بوو زۆر قڕنیس بوو، لەوانە بوو کە دەتگوت ھەر ددانێکی بە سەد ساڵ ھاتووە، فەقێ ساڵە دەیگوت: شەرتبێ ئەو کابرایە ڕقی لە ددانێتی چون نانی پێ دەخوا، گوو ناکا دەڵێ با برسیم نەبێ، دەشیگوت: ئەوە مێشی لێ بکەوێتە ناو ماستاوەوە، شەرتبێ دەری دێنێ ھەتا ھەر دووک باڵی تێرتێر نەمژێ، فڕێی نادا!
* گەوادی وەک کەوشی تەنگ وایە چەن ڕۆژی یەکەم پیاو ئەزیەت دەکا، دواتر ڕادێ.
* گەوادی چەن دەرەجەی ھەیە؛ دەرەجە ھەرەباشەکەی ئەوەیە کابرا ژنی خۆی بفرۆشی، دەرەجەکانی دیکەی ئەوەیە خاک بفرۆشێ، دزی بکا و ... .
* دەیگوت: پیاو ھەتا لە مەجلیس لێی بەر نەبێ، نازانێ بەعەدەب دانیشێ، جا ئەوجار پاشنەی لێ جووت دەکا، ناھێڵێ نەفەسی بێ و عال و سال دادەنیشێ.
* فەقێ ساڵە بە كابرای سەقیل و قڕنیسی دەگوت: ئەوە گوونەکەرێکە، ماڵتە کۆڵەوەژ لە قوونی بڕی، چەوری ناکا! [ھەر بە وشکی دێتەوە دەرێ ھیچی لێ ھەڵناوەرێ]
* ھەرگا یەکێک قەلی لە قوون دەفڕی، واتە لەسەر "دان" دەگیرا، فەقێ ساڵە دەیگوت: بەستەزمانە لەسەر نوێژگێڕانەوە گیراوە!
* ئەگەر کەسێک بەجۆرێک داوای پارەی لێ کردایە، دەیگوت: کەس نا من! جا من چم ھەیە؟ شەرتبێ ئەوەی جیڕەی بێ قوونمە!
* فەقێ ساڵە دەیگوت: ژن ئەگەر لە شوویەک زیاتری کرد ھەمیشە ھەناسەسارد و ڕەنجبەخەسارە؛ چونکە ئەگەر "قەڵافەتی" مێردەکەی ئێستای لە مێردەکەی پێشووی چکۆڵەتر بێ، دەڵێ ھەی عەمرم نەمێنێ ئەوم بۆ لەکیس خۆم دا، ئەگەر گەورەتریش بێ، دەڵێ ھەی دەستی شکاوم حەتمەن لەوەش گەورەتر ھەیە و من لێی بێبەشم!
(ھەڵبەت من دەنووسم قەڵافەت، تۆ بە شتێکی دیکەی بخوێنەوە!)
* ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ شتوومەک گرانتر دەبوون؛ ڕۆژێک فەقێ ساڵە گوتی: ئەگەر نەمرم لەم مەملەکەتە ئەو ڕۆژە دەبینم هێلکەیەک گانێک بکا!
سەرچاوە:
✔️کاناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ"
کەریم بەختیاری واشینگتۆن
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
بیری ئازادی
لە ڕێگا، یەکێک لە سەربازەکان بە پێکەنینەوە وتی: بەرپرسانی ئەم بەندیخانەیە کە دەچین، دەرفەتێکی باشیان بۆت ڕەخساندووە.
لە قسەکەی تێ نەگەیشتم! کام دەرفەت؟ جا کارەسات لەوەش تاڵتر دەبێت؟ لە وڵاتی غەریب حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بە سەرتا بسەپێنن!؟
ئەو زیندانە تەنیا تایبەت بەوانە بوو کە سزایان، زیندانی هەتاهەتایی بوو. بۆیە کەس باسی ئازادی نەدەکرد. جۆرێک لە ژیان بوو کە هەر ساتێک مەرگێکی تێدا تاقی دەکرایەوە.
پاش چەند ڕۆژ تازە زانیم مەبەست لە دەرفەت چییە. لەو شارەدا نەریتێک هەبوو کە شێوەی یاسای بە خۆیەوە گرتبوو. هەرچەند مانگ جارێک، بەپێی پشکخستنی بەرپرسانی زیندان، یەکێکیان هەڵدەبژارد. دیانبردە سەربانی بەندیخانە. خەڵکی شاریش کە پێشتر ئاگادار کرابوون، بە گەورە و بچووک، ژن و پیاو، ڕووناکبیر و ڕەمەکی... هەموو دەهاتن. ئەو کەسە نیوکاتژمێر مەودای هەبوو کە وتارێک پێشکەش بەو خەڵکە بکات. جا ئەگەر خەڵک وتارەکەیان وەبەر دڵ کەوتبا، دەیانکرد بە چەپڵەڕێزان. واتە لە لایەن کۆمەڵگاوە بەخشراویت و ئازادی. دەنا ئەو تەنیا دەرفەتەش بۆ هەتاهەتایە دەبوو بە هیچ. تۆ کە جارێک لە لایەن دەستەڵاتەوە سزا دراوێت، ئەگەر جاری دووهەم لە لایەن خەڵکیشەوە تاوانبار بکریت، واتە دەردەکەت لێ دەبێت بە دوو.
ڕۆژانی هەوەڵ لەچەند کەسێک کە ساڵانی ڕابردوو، دەست لە گۆچان درێژتر لە سەربان گەڕابوونەوە، پرسیارم کرد، بەڵام تەنیا زەردەخەنەیەکی تاڵیان پێشکەشم کرد! ئاخۆ باسی چییان کردووە؟ چۆنیان باس کردووە؟ گریاون؟ پاڕاونەتەوە؟ هاواریان کردووە؟ ئەو خەڵکە بە چی ڕازی دەبن کە ئەو ئازادیەت پێ ببەخشن؟؟؟
دەیانگۆت لە ڕابردوودا چەند کەسێک توانیویانە ئازاد بن. بەڵام وەکوو ئەفسانە دەهاتە بەر گوێ. لانیکەم هەتا نۆ ساڵ، ئازادی وەکوو پڵاوی خانەقا هەر ناوەکەی بوو. کەس تامخوای نەکرد. ئەو نۆ ساڵە بە شەو و بە ڕوژ بیرم لێ دەکردەوە. ئاخۆ ئەوە ناوی دەرفەتە یان ئەشکەنجە؟ چاوەڕێ بوون، خۆی ئەشکەنجە نییە؟ کاتێ تۆ یەکجار مافی قسەکردنت هەیە ئەویش کاتەکەی دیاری نەکراوە، ئەشکەنجە نییە؟ کاتێ کابرا بە لاوی هاتۆتە زیندان، ئێستا پیر و کوێر، بە لێو قەبرەوە دەلەرزێ، تازە ئازادی بۆچییە؟ ئاخۆ ئەوە ئەشکەنجە نییە کە کابرا هاودەنگ و هاودەردی تۆیە و لەلات دانیشتووە بەڵام حەز بە ئازادی تۆ ناکات؟ ئەشکەنجە نییە کە هەرکەس وادەزانێت ڕازی ئازادی تەنیا لای خۆیە و باقی سەرلێشێواون و ئازادیەکەشی تەنیا بۆ خۆی دەوێت؟ ئاخۆ خەڵکی شار بۆ قسە و هاواری تۆ، وەکوو بەزمێک بۆ ڕابواردن ناڕوانن؟ ئازادی تۆ ئەسیری چەپڵەی ئەوانەوە؟ بۆ دەبێ کارت بکەوێتە لای کەسانێک کە باسی ئازادی و گوێزژماردن بەلایانەوە یەکێکە؟ سواڵی ئازادی مانای هەیە؟
ڕۆژێک وتیان دوو کاتژمێری دیکە حازر بە. تۆ هەڵبژاردەی ئەمجارەی. خەڵک چاوەڕوانن.
هیچ دڵەڕاوکەم نەبوو. حازر و ئامادە بووم. لە پاش نۆ ساڵ بیرکردنەوە لەخۆم، لە کۆمەڵگا، لە ئازادی، من وڵامی هەموو ئەو پرسیارانەم دەزانی.
دوو سەرباز منیان بردە سەربان و تەنیا لەبەرانبەر بەو خەڵکە بەجێیان هێشتم. قنج و قیت ڕاوێستا بووم و سەیری ئەو خەڵکەم دەکرد. یەکێک هاواری کرد: دا دوو قسەی خۆشمان بۆ بگێڕەوە، با تۆزێ پێبکەنین. یەکێکی دیکە بە قاقاوە وتی برا بێتاوانەکەم، دەزانم دایکی پیرت چاوەڕێتە، ئەگەر هەتا ئێستا نەمردبێت! ئەوی دیکە وتی: جا ژن و منداڵت تاوانیان چییە؟ تۆ ئەوانیشت بەدبەخت کردووە. ژنێکی زەردئەسمەری، سینگ و بەرۆکی خۆی ئاوەڵا کردبوو. هاواری دەکرد: بۆ ئێرە بڕوانە....
بەڵام من بێدەنگ لە بێستنی ئەو هەموو قسانە کە هیچیان بۆم گرینگ نەبوو، تەنیا بۆ ئەو خەڵکەم دەڕوانی. زۆریان ڕست و کەمم بیست. ئاخرەکەی یەکێک وتی براگیان بۆ هیچ قسەیەکمان بۆ ناکەی؟ خۆ تۆ تازە هاتوویت... جەماوەر بێدەنگ بوون. زۆر لەسەرەخۆ ڕووم کردە خەڵکەکەو وتم: من لەسەر داخوازی خۆم لێرە نیم. بەرپرسانی زیندان بۆ خۆیان منیان هەڵبژاردووە. دەنا من قسەیەکم نییە کە ئێوە پێی کەیفخۆش بن. من لەم زیندانەدا ڕازی بەختەوەریم دەستخستووە. من لە ئێوە ئازادترم. ئێستاش کە منیان هێناوە، تەنیا تکام ئەوەیە، مەرد بن و ئەو بەختەوەریەم لێ تێک مەدەن. من لێرەدا بە ئاواتی خۆم گەیشتووم...
پاش چەند چرکە، لەو بێدەنگیەدا، دەنگی چەپڵەیەک و دوان و دە و سەدان چەپلە بەرزەوەبوو. من هەر دەمڕوانی...
کە هاتمە خوارەوە، وتیان: لە ئێستا بەولاوە تۆ ئازادی...
دینۆ بوتزاتی_ئیتالیا/(محسن ابراهیم)
خوێنەری خاوەنبیر؛
ئەو پیاوە بە هۆی بیڕکردنەوەی قووڵ، لە مانای ڕاستەقینەی ئازادی تێ گەیشت. زانی کە ئازادی لە پێشدا لە دەروونەوە چەکەرە دێنێت. کاتێک کە تۆ زاڵ دەبی بە سەر دەروونی خۆتدا. نە گاڵتە و نە چەپڵەی خەڵک کار ناکاتە سەر ویست و ئیرادەت. بە پێچەوانەی ئەو چەند کەسەی پاڵ دیوار، کە ئازادییان بە قاقای بڵحانە و قسەی سووک دەزانی، یان ئەو ژنە کە ئازادی لە ڕووت بوونەوەدا دەدیت...
عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٤/٠٢
@malaymazbura
مەلایەکی برادەمان لە سەقز گێڕایەوە وتی: مەلای ئاوایی .... بووم، ئێوارەیەک ماڵێک دەعوەتیان کردین هەرکە گەیشتین، کوڕێکمان ئەوسا سێ چوارساڵان بوو، خێرا کەوتە ناوماڵ تەلەفزیۆنی خستەخوارەوە، جیوبانی ڕووخاند، پیاڵە و ژێرپیاڵەی شکاند و ... هتد. خۆلاسە ماڵەکەی تیکومەکان دا. بۆ ڕۆژی دواتر کابرای خاوەنماڵ لە مزگەوتدا تەڵاقی سێ بەسێ خستبوو هەتا ئەوە کوڕی مەلا بێ، نەهێڵێ مەلا بچێتە ماڵی.
جا کابرایەک لە مامۆستای پرسی بوو: ئەرێ منداڵی مەلا بۆ ئەوەندە هاروهاجن؟
ئەویش لە جوابا وتبووی: جا کاکە ئەو هەمووە بەراتەی خەڵکانی پیسکە دەیدەن بە مەلا و مەلایش ئەیداتە دەرخواردی منداڵەکانی، لەوە باشتری لێ دەرناچێت.
سەرچاوە: کتێبی ڕشتەی کوردەواری. بەرگی۲
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
دو برا هەبوون فرە نێوانیان خۆش بوو، یەکێکیان ماڵی لە شارا بوو و ئەویتریان لە دێهات.
برای شاری بۆ سوعبەت پاکەتێک شیرینی ناردبوو بۆیان بە دیاری.
کە گەیشتبوو بە دەستیان مناڵ دەوری لێ ئەدەن، ( ئادەی بێن مامتان شیرینی بۆ ناردون ). کاتێک ئەیکەنۆ پڕە لە زبڵ(زبالە) و مناڵی بەستەزمان خیت ئەبن.
باوکیان ئەڵێ هەی برای ساختچی، شەرتبێ تۆڵەیەکت لێ بکەمۆ تا ماوی جارێکی تر ئیشی وەها نەکەیت.
دوای چەن مانگێک سەتڵێک پڕ ئەکات لە ماست ئەنێرێت بۆیان ، ئەوانیش کولێرەی بۆ ئەسێنن دەس ئەکەن بە خواردنی ماس ، کاتێک ماسەکە ئەگاتە تەواو بوون تا گۆرەویەکی چڵکنی پاژنە دڕاو بە کەوچکی ماسەکەوە ئێتە دەرۆ.
#هیوا_بەهرامی
سەرچاوە: کتێبی ڕشتەی کوردەواری. بەرگی۱
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
له ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان دانیشتبووم. دوو لاو لهدواوە مشتومڕیان بوو. دیار بوو یەکیان شتێکی پێ بوو بۆ خوێندنەوە؛ بەڵام لهڕووی هەڵنەدەهات بیخوێنێتەوه. گوێم لێ بوو هاوڕێکەی هانی دەدا و دەیکوت: بۆ ناچیت؟ زۆر له شتی تۆ قۆڕتریان خوێندووەتەوە!
#بابی_ئاران
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
سەرچاوە:
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ"
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
جێژنت پیرۆز بێ: دەنگی هونەرمەند زیاد ئەسعەد. پێشکەش بە ئەندامانی ئازیزی کاناڵی #مەلای_مەزبوورە
ناردنی قسەی خۆش👇
@zagros223
مەلاۍمەزبوورە: قسەوبەسەرهاتی خۆش👇
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
دۆستێک گێڕایەوە بەناوی کاڕەحمان کوتی لەگەڵ پزیشکێکی ئاژەڵان کە عەجەم(تورک) بوو کارم دەکرد، چوینە دێیەک بەنێوی قەڵاگا. کوتی لەوێ بوین کابرایەک زەنگی لێدا کوتی دکتۆر وەرە مانگایەکمان نەخۆشە. عەجەمە کوتی وەڵا کاکە نایەم. کابرا وتی دوکتور بۆنایەی؟
دکتۆر وەڵا کەڵەگام. کاکە هەر کە وەهای وت کابرا دەستی کرد بە جنێودان و هەرچی هات بە دەمیا وتی پێی.
دکتۆر کوتی کاکە بوجنیو دەدەی؟ کەڵەگام و تەواو.
کابرا خراپتربو ئەوەندەم لەدەست هات مۆبایلەکەم لە دکتۆری عەجەم ستاند و کوتم ئەرێ کاکە ئەو جنێودانەت لەچییە؟
کوتی چۆن جنێو نەدەم؟ دەڵێم وەرە مانگاکەم نەخۆشە ئەو دەڵێ نایەم و کەڵەگام. کوتم کاکە ئەوە عەجەم(تورک)ە، ناتوانێ بڵێ قەڵاگا، لەجیاتی بڵێ قەڵاگام دەڵێ کەڵەگام.
ئیتر کابرا لێمان تێگەیشت و لەجنێودان کەوت.
#بۆکان_مەولوود_باستانی
سەرچاوە:
کتێبی ڕشتەی کوردەواری. بەرگی ۲
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپیدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇
@zagros223
مەلاۍمەزبوورە: قسەوبەسەرهاتی خۆش👇
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
هاوڕێیە وتی باوەگەورەم تەمەنی لە سەد هەڵیبواردووە. برایەکی سۆعبەتچیم هەیە وتی بە گوێی من ئەکەن با هەموومان بە نیشانەی تازیەباری ڕیش(ڕدێن) بهێڵینەوە بەشکەم بکەوێتە ناو ڕوودەربایستی و بمرێت. کەچی دوای حەفتەیەک ئەڵێ: ڕوڵە تەنیایی هەر لە خوای گەورە جوانە، ئابزانن پیرەژنێکم بۆ نادۆزنەوە؟
#سەییدسادق_سامی
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
مەلاۍمەزبوورە: قسەوبەسەرهاتی خۆش
👇👇👇
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
/channel/malaymazbura
کورتەیەک لە ژیانی شمشاڵژەنی بلیمەت خوالێخۆشبوو #جافر_زەلکەیی
نووسینی: سەباح مەلا عەبدوڵڵا
کاک جەعفەر محەمەدی، کوڕی کاکەبرا، لەدایکبووی 1345ی هەتاوی / 1966ی زایینی لە گوندی زەلکەی #مەریوان#، ناسراو بە جافر زەلکەیی لە منداڵییەوە هۆگری مۆسیقا بووە و لەنێو بنەماڵەکەی خۆیدا و لەسەر دەستی دوو برای لە خۆی گەورەتری، لە تەمەنی 12 ساڵیدا فێری ژەندنی ئامێری شمشاڵ بوو.
لە ڕێگەی کاسێتەوە؛ لە هونەری مامۆستای بێ هاوتا و شمشاڵژەنی دێرین و بەتوانای مەریوان حەمە وەستای کانیسانان و هەروەها لە نزیکەوەش لەم ژەنیارانەی شمشاڵ لە ناوچەی مەریواندا کەڵک یاخۆ ڕێنموونی پێویستی وەرگرتووە: ئەحمەد زەلکەیی (ئەحا خازێ) ، محەمەد پیرسەفایی (حەمە خاولی) ، فایەق نژماری، مستەفا سێفی، عەبدوڵڵا کانیسانانی و مەحموود کاڵی.
ساڵی 1362 ە / 1983 ز، بە فەرمی ژیانی هونەری دەستپێکرد و بۆ یەکەمجار لە زەماوەنددا شمشاڵی لێدا. بەرەبەرە ناوبانگی دەرکرد و بەردەنگی خۆی پەیدا کرد و خەڵک یان گۆرانیوێژەکان دێبەدێ و ناوچە بە ناوچە، لە بۆنەکاندا دەچوون بە شوێنیدا و لە هونەرەکەی کەڵک و چێژیان وەردەگرت.
لەگەڵ زۆربەی نزیک بە هەموو گۆرانیوێژەکانی مەریوان و هەوراماندا کاری کردووە و بەرهەمی هاوبەشیان تۆمار کردووە لەوانە: مامۆستایان عوسمان هەورامی، حەمەحسێن کەییمنەیی، سەباح هەورامی، عەینەدین، حەمە مەلا، حەمەومین خواشتی، ئەبووبەکر ئەسکۆڵی و...
کاک جافر وەک ژەنیار و کاک عومەر کارێزی (گۆرانیوێژ) پێکەوە تیپێکی مۆسیقایان دامەزراند و چەندین ساڵ شێلگیرانە خزمەتیان بە مۆسیقا و گۆرانیی کوردی کرد و بەتایبەت لەگەڵ گرووپی هەڵپەڕکێی دوانزە سوارەی مەریوان و تیپە هەڵپەڕکێکانی دیکەدا دەیان بەرهەمی هونەرییان خولقاند و سەدان ئاهەنگی فۆلکلۆریکیان زیندوو کردەوە.
مامۆستا جافر لە چەندین فستیواڵی هونەری لە هەر دوو دیوی کوردستان و ناوخۆی ئێراندا بەشداری کردووە و چەندین خەڵات و ڕێزنامەی هونەریی پێ بەخشراوە.
وێڕای شمشاڵ، ئامێرەکانی زوڕنا و دووزەلە و باڵەبان/یشی دەژەنی و سەرەڕای دانانی چەند ئاهەنگ، شمشاڵی بۆ زیاتر لە چوارسەد گۆرانی سۆرانی و هەورامی لێداوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە شمشاڵژەنەکانی پێش لە مامۆستا جافر تەنیا لە چەند ئاهەنگێکی کەمدا شارەزاییان بووە.
بەهۆی کەمدەستی و بێ دەرەتانیی بنەماڵە و ڕووداوەکانی ناوچە، بواری درێژەپێدانی خوێندنی نەبووە و لە قۆناغی ناوەندیدا دەستی لە قوتابخانە کێشا.
ساڵی 1372 ە / 1993 ز، ژیانی هاوبەشی پێکهێنا و ئێستا خاوەنی پێنج منداڵە.
وەکوو زۆربەی هونەرمەندانی کورد، مامۆستا جافریش ژەنیاری و چالاکی هونەری نەیتوانی بژێوی ژیانی دابین بکات و لەگەڵ ئەوەی کە هیچکات دانەبڕا لە هونەر؛ شوانی، جووتیاری، کرێکاری، بەنایی، کەسابەتی مەرز و هتدی کردووە و دوایین پیشەیشی شۆفیری تاکسیی هێڵی مەریوان-کانیدینار بوو و زیاتر لە بیست ساڵە دانیشتووی شارۆچکەی کانیدینارە.
ئەم چریکە خۆشنەوایە ڕۆژی 24ی پووشپەڕی 1400 (2021-07-15) لە تەمەنی 55 ساڵیدا، بە ڕووداوی هاتوچوو لە ڕێگەی مەریوان-#سنە#دا کۆچی دوایی کرد.
تێبینی: ئەم بابەتە گووشراوەی وتوێژێکمە لەگەڵ مامۆستا جافردا کە زستانی 1394 / سەرەتای 2016 لە گەرمەی چالاکییەکانی لیژنەی ڕێزلێنان لە هونەرمەندانی مەریوان لە سەردانێکمان بۆ ماڵی ئەم هونەرمەندە، سازم دابوو.
ئەم بابەتە
لە ئینستاگرامی کاک #لوقمان ئەسکندەری وەرگێراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
پایسکل(دووچەرخە)
ئەحە پایسکلەکەی لێ دزرابوو چوو لە بنکەی پۆلیس شکایەتیکرد ئەفسەرەکە لێیپرسی گومانت لە کێیە؟! گوتی وەڵڵا شوێنی(کاری) دایك و بابمە!! ئەفسەر گوتی نەبابە ئەوانە کەسوکاری خۆتن چۆن دزیت لێدەکەن؟!
گوتی بەرێوەڵڵا شەوێ گوێم لێبوو دایکم بە بابمی دەگوت خێراکە سواربە تا ئەحە هەڵنەستاوە!!
لە فەیسبووکی
#مامۆستا_عەبدوڵڵا_تاهیر وەرگیراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
ئێوارەیەک لە بازاڕی هەورامیەکان دوو کەسی ڕووناکدڵ(نابینا) دەستی یەکتریان گرتبوو و بەشوێن یەکدا ئەڕۆیشتن. مێرمنداڵێکی دە دوازدەساڵانیش لە دوایانەوە دەستی پێ گرتبوون و بە دوایانا ئەڕۆیشت بە ڕێگادا گوایا چاوساغیانە. بازاڕیش زۆر قەرەباڵخ بوو. هاوڕێیەکم کە لە سنەوە هاتبوو بڕێک سەیری کردن و بە منداڵەکەی وت: ڕۆڵەگیان تۆ چاوت ساغە، بکەویتە پێشیانەوە باشە. کەچی یەکێک لە کوێرەکان کە لە پێشەوە بوو وا دیار بوو قسەکەی پێ ناخۆش بوو هاتە جواب وتی: کاکە جا بە تۆچی؟
هاوڕێ سنەییەکەم وتی: ئاغەگیان بازاڕ شلووغە وتم نەکا بکەفن بە مل کەسێکا.
کابرا تووڕە بوو وتی: هیچ و پووچ، ئەو گووخواردنە بۆ تۆ نەهاتووە.
ئەمیش زۆر لە سەرخۆ جوابی دایەوە وتی: دەی بوەخشە براگیان، وتم نەکا ەکوو قەتار لە ڕەیل خارج بی بکەفن بە مل کەسێکا، بچنە گژتانا.
#عوسمان_کتێبخانە.
#ڕشتەی_کوردەواری. بەرگی ۲
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
پەندێکی پێشینیان هەیە کە ئەفەرمێ:
"فڵانی گا بە گونا ئەناسێ"
هاوڕێیەک پرایدێکی قاوەیی سەندبوو ڕەنگەکەی زور بە لامەوە سەیر بوو. وتم باشە بۆ ئەم ڕەنگەت سەندووە؟
وتی وەڵا لە بەر شۆردن.
من سەرەتا وا بیرم کردەوە کە مەبەستی ئەوەیە کە ڕەنگی قاوەیی کەمتر چڵک و تەپوتۆزی پێوە دیارە، بەڵام کاتێک وتم زیاتر ڕوونکاری بدە بزانم مەبەستت چیە، وتی:
وەڵا پێش ئەمە پرایدێکی سپیم بوو چەند بەیانییەک لەگەڵ پرایدەکەی کاک جەباری دراوسێمان سەرم لێ ئەشێوا، بە شێوەیەک کە سەعاتێک خەریکی شۆردنی ئەبووم کە ئەگەیشتم بە پلاکەکەی ئەمزانی کە هینەکەی جەبارم شۆردووە.
پراید: جۆرێک ئۆتۆمبیل
#بیەکەڕە_نۆژین
سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
شەوێک لە قەبرستان.
چەند ساڵێک بوو کە لە دێهاتێکی پەنای شاردا گۆشەنشین بوو.
رۆژێک لە ڕۆژنامە چاوی بە هەواڵێک کەوت:
"بە هۆی ڕەشەبای ناوادەی مەرگەوە، نیشتمان ڕەشپۆش بوو، هونەر و ئەدەب کۆستی کەوت....
هاوڕێیان، بە داخێکی گرانەوە هونەرمەندی خۆشەویست، مامۆستا... لە تەمەنی چل و شەش ساڵیدا ماڵاوایی لە نیشتمان کرد و بەرەو ژیانێکی بێ کۆتایی، پەیوەست بە کاروانی نەمران بوو.
ئێمە دەستەی نووسەران، پڕ بە دڵ سەرەخۆشی لە سەرجەم کۆمەڵانی خەڵک دەکەین. لە سەر وەسیەت و ڕاسپاردەی خودی مامۆستا، ئەم هەواڵە دڵتەزێنە پاش چەند ڕۆژ لە تەسلیم کردنی تەرمی پیرۆزیان بە خاکی نیشتمان، لێرەدا بڵاو دەکرێتەوە. ماڵئاوا هونەرمەندی گەل، ناوت بەرز و ڕێبازت بەردەوام."
کابرا زۆری پێ سەیر بوو. من خۆ زیندووم، چۆن هەواڵی مەرگم بڵاو دەکەنەوە؟ بۆیە ڕۆژنامەکەی نایە بن هەنگەڵی و یەکسەر ڕووی کردە بەڕێوبەرایەتی ڕۆژنامەکە. جەنابی بەڕێوبەر جگەرە بە دەست، ئەم لاقەی هاویشتبووە سەر ئەو لاقەکەی تری. ئەمیش خێرا ڕۆژنامەکەی نایە بەردەمی و وتی: دەکرێ بفەرموون چۆن هەواڵی مردنی منتان بڵاو کردۆتەوە؟ جەنابی بەڕێوبەر وەکوو نە بای هاتبێ و نە بۆران، وتی: دیارە ڕۆژنامە بە پەلە بڵاو دەبێتەوە، جاری وایە، هەڵەیەک ڕوودەدات. کابرا زۆر تووڕە بوو، وتی هەڵەی چی؟ ئێوە منتان مراندووە، دەبم بە گاڵتەجاری خەڵک. خۆ ئابڕووی من لافاوی بەهار نەیهێناوە!! دەبێ ئەو هەواڵە بە درۆ بخرێتەوە. بەڕێوبەر وتی: دەی چ قازانجێکی هەیە بۆتان؟ من ڕێزم هەیە بۆ هونەری ئێوە، بەڵام دیارە ئێوە لە کاروباری دنیا کەوتوونەتە دواگاوانی. بەڵێ، بە هەڵە هەواڵێک بڵاو بۆتەوە. بەڵام بەو هەموو وشە زلانە، ئێمە سێبەری تۆمان زۆر لە خۆت گەورەتر کردۆتەوە. بە بێ ئەوەی هەوڵێکت دابێت، هەلێکی وامان بۆت ڕەخساندووە کە هەتا ئەمڕۆ هیچ هونەرمەندێک شتی وای بە خۆیەوە نەدیوە. مەگەر نازانی لەم وڵاتەدا هونەرمەند هەتا نەچێتە ژێر گڵ، کەس لێی ناپرسێت و نایێتە بەردڵ. هەر کە مرد ئاسەواری بایەخ و بایی پەیدا دەکات. ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە. تۆ تازە لاقت کەوتۆتە پێڵاوی گەورە پیاوان.
کابرا وتی: ئەی لەم نێوانەدا خۆم چیم بەسەر دێت؟ بەڕێوبەر وتی: ئەوەش ڕێگا و چارەسەری خۆی هەیە. ئێوە چەند بران؟ وتی تەنیا برایەکم هەبوو، سەردەمی شەڕی ناوخۆیی چوو بۆ هەندەران و هەر نازانین چی بەسەر هات؟ جەنابی بەڕێوبەر وتی شێوەو و ڕواڵەتی براکەت چۆن بوو؟ وتی زۆر لێک دەچووین، تەنیا جیاوازی لەگەڵ من ئەوە بوو، ئەو ڕیش و ڕدێنێکی درێژی هەبوو، من نەمبوو. وتی دەی زۆر چاکە. من لە پێش هەموو کارێک، هەر لەو دێهاتە قەبرێکی هەژارانەت بۆ درووست دەکەم. پاشان چەندین کۆڕی ڕێزنان لە کەسایەتیی هونەری تۆ بە ناوی ڕۆژنامەکەی خۆمانەوە دەخەمە ڕێ. دڵنیابە هەر ئەوانەی کە هەتا دوێنێ دژایەتی تۆیان دەکرد، نەوەک لەوان بەرزتر بیت، دێن و وتاردەدەن کە چەندە لەگەڵ بەڕێزیان نێوانمان خۆش بوو، هەموو شەوێ پێش خەوتن تەلەفوونی بۆ دەکردم، بڕیار بوو پێکەوە کارێکی هاوبەشمان هەبێت... یەکە یەکەیان دێن و خۆیان دەنوێنن. ئەتۆش چەند مانگێک خۆت بشارەوە. لەو ماوەدا چەندین ئاسەواری تازەش بخولقێنە. من موشتەری دەوڵەمەندی وایان بۆ پەیدا دەکەم کە بۆ خۆهەڵکێشانیش بووە بە پارەیەکی باش بیکڕن. نیوەی پارەکە دەدەمە دەستی خێزانت، نیوەی دیکەشی دەینێمە تەنکەی باخەڵم. خۆتیش پاش چەند مانگ بە چارەکێک ڕیشەوە خۆت دەرخە و بە زمانێکی تێکەڵ بە وشەی بێگانەوە بڵێ بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کاکم، لە هەندەران گەڕاومەتەوە، لە دەرەوەی وڵات قەدری هونەرەکەی زۆر باشتر دەزانن تا خەڵکی لای خۆمان.
کابرا بە موو لە فەرموودەی جەنابی بەڕێوبەر لای نەدا. تەواوی قسەکانیشی بەڕاست گەڕا. بنەماڵەکەی پۆشتە و پەرداخ بوونەوە. تەپ و تۆزی ڕۆژنامەش کە نیشتەوە، خۆشی بە ناوی کاکەیەوە گەڕایەوە نێو خەڵک. بەڵام............بەڵام ژنەکەی بەو هەموو پارەوە تازە بەرەڵا کەوتبوو. لە یەکێک هەر لەو کۆنفرانسانەدا لەگەڵ یەکێک لە وتاربێژان ڕێککەوتبوون. کابرا تازە زانی کە زۆر پیس دەستی لە بنی هەنبانەکەوە دەرچووە....
ڕۆژێک لەگەڵ کابرایەکی دەمڕووت ڕێککەوتن. پارەیەکی پێدا. بۆ شەو درەنگان، چوونە قەبرستان و بە دوو قۆڵی گۆڕە بەتاڵەکەیان هەڵدایەوە. کابرای هونەرمەند لەنێو گۆڕەکە خەوت و زیندوو بەچاڵ کرا.
دینۆ بوتزاتی_ئیتالیا/(محسن ابراهیم)
خوێنەری هێژا، هونەرمەند دەبێ تێکەڵ بە کۆمەڵانی خەڵک بێت، نەک ببێتە دارەدەستی دز و درۆزن. ڕەنگە کەسێک بەو شێوە بۆ ماوەیەک هەست بە سەرکەوتن بکات، بەڵام تا سەر نییە و گۆڕی خۆی هەڵدەقەنێت. بە پرۆپاگاندا و هەڵاڵە کردنیش کەس ناچێتە ڕیزی کاروانی نەمران. تەنیا ئەو هونەرمەندانەی لە دڵی میللەتا زیندوون کە نە لەگەڵ خەڵک درۆیان کرد نە لەگەڵ هونەر.
عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/٠٤/١٧
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
لە فەلەکەی شەریف دانیشتبووین چەن دۆستێکی کۆن کە ئێستا هەموو خاوەنی ژن و منداڵ بووین هەر کەسەو بیرەوەری دڵداری خۆی ئەگێڕایەوە. یەکێک باسی کچی مامی و یەکێک باسی کچی دراوسێ و ....یان ئەکرد کە باس هاتە سەر وەفاداری و پابەند بوون.
هەرکام زیاتر لەوانی تر خۆی بە وەفادار بە دڵبەرەکەی خۆی دادەنا. نۆرە گەیشتە ڕزگار وتی برا بە ویژدانم لەم شەوانا دەفتەرچەی خاطرات(بیرەوەری) دەورانی دەبیرستان(دواناوەندی)م سەیر ئەکرد نووسیبووم شەرتبێ هەتا ماوم لەبیرت نەکەم هۆ ئازیزەکەم، هەرتۆی پەپوولەی ڕۆحم. بەڵام هەرچی سەرم هێنا و سەرم برد لە بیرم نەمابوو بۆ کێم نووسیووە.
#عوسمان_کتێبخانە
سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری(بەرگی دووهەم)
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
پارەکە شاگردی کاک شارامی شۆفێر ئوتوبوس بووم. ماڵی لە تاران بوو و لە سنەوە هاتوچۆی تارانی ئەکرد. بە ئاکار و قسەکردنیا وادیاربوو موعتادبێ.
ئەو ڕۆژەی باوکی کۆچی دوایی کردبوو لەبەر خۆیەوە هەر جنێوی بە مردووشۆرەکە ئەدا. دوو سێ جار پرسیارم لێ کرد وتم: کاک شارام بۆ وا تووڕەی؟ ئەو کابرا چی پێ وتووی؟
وتی باشە تۆ هەموو جارێ ئۆتوبوسەکە ئەبەیتە کارواش، چەنێ پووڵت لێ ئەسێنن بۆ شۆرینی؟
وتم ٥۰هەزار تمەن.
وتی: دەی چۆن تووڕە نەبم بۆ ئوتوبوسێکی گەورە تەنیا ٥۰ هەزار ئەسێنن، بەڵام ئەو ناپیاوە بۆ شۆردنی باوکم داوای پێنسەدهەزاری ئەکرد، ئەوە حاڵ نەبوو بە سێسەدوپەنجا ڕازی بوو.
سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری(بەرگی دووهەم)
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
لە وڵاتی ئیتالیا کجێکی تەمەن ۱٨ ساڵ دووگیان ئەکرێ، دایکی بە تووڕەییەوە ئەڵێ: ڕاستم پێ بڵێ چ سەگبابێ وای لێکردویت؟
پاش تەلەفوونکردنێکی کچە، پیاوێکی کەڵەگەتی سەرتاسی تەمەن پەنجاساڵ بە بێنزێکی ئەخیر مودێلەوە دێت و دەچێتە ژووڕەوە و ئەڵێ:
داوای لێبوردن کە ناتوانم کچەکەتان بخوازم بەڵام تا کاتی لەدایکبوونی منداڵەکە خەرجیی لە سەرخۆم و ئەگەر منداڵەکە کوڕ بوو ماشێنێکی لامبۆرگینیی ئەخیر مودێل و خانوویەکی لە پێتەختی سویس پێشکەش ئەکەم، ئەگەریش کچ بوو دوو بەرانبەری ئەدەمێ و ئەگەریش دوانەبوو بە هەرکامیان دوو بەرانبەر ئەدەم. بەڵام نازانم ئەی ئەگەر منداڵەکەی لەبار چوو ڕاوێژ چیە؟
باوکی کچەکە کە تا ئەو کاتە بێدەنگ گوێی ڕاگرتبوو، چووە تەنیشتی کابرا و دەستی نایە سەرشانی و وتی: زۆر ئاسانە، جارێکیتر سەرلەنوێ دووگیانی بکەرەوە.
سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری(بەرگی دووهەم)
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
کابرایەک قازێک و سەتڵێک بە دەستێکیەوە و دوو مریشک و ڕادیۆیەکیش بەودەستەکەیەوە بە ڕێگایەکدا دەڕۆیشت، تووشی ژنێک بوو. ژنە وتی: تۆ ئەزانی نەخۆشخانە لە کوێیە؟
کابرا جوابی دایەوە: وەرە بە دواما، نەخۆشخانە لە نزیک ماڵی ئێمەیە.
ژنە وتی سەگباب گەرەکتە بمکێشیتە چۆڵاییەک و دەستدرێژیم بکەیتەسەر؟
کابرا وتی خاتوون گیان وا بیر مەکەرەوە، ئاخر من بەم هەمووە شتەوە و بەم قاز و مریشکانەوە چۆن بۆم ئەکرێ؟
ژنە وتی: چۆن بۆت ناکرێ؟ سەرەتا قازەکە دادەنێیت و سەتڵەکە ئەکەیت بەسەریا و ڕادیۆکەیش ئەنێیتە سەر سەتڵەکە.
کابرا ئەڵێ: باشە ئەی مریشکەکان چی لێبکەم؟
ئینجا ژنە وتی: هیچ نیگەران مەبە، خۆم مریشکەکانیشت بۆ ئەگرم.
#عوسمان_کتێبخانە_وەرگێڕ
سەرچاوە: کتێبی ڕشتەی کوردەواری. بەرگی۲
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
کاک عیسا ئەحمەدی کە وەکوو کەسێکی قەڵەمبەدەست و خەمخۆری وێژە و کەلەپووری کوردی هەر لەم کاناڵە چەندین جار نووسراوەکانی بڵاو کراونەتەوە، گێڕایەوە وتی:
جارێک لە خزمەتی مامۆستا .... ڕۆحی شاد بێ کە گۆرانیبێژێکی فۆلکلۆریکی ناوچەی سنە و دەوروبەری بوو، دانیشتبووین، کابرایەکیشی لێ بوو دەستی کرد بە گۆرانی وتن جا دەنگیشی زۆر ناخۆش بوو. دوای گۆرانییەکەی ڕووی کردە مامۆستا و وتی: ئایا لە من ڕادەبینی بتوانم ببمە گۆرانیبێژ؟
مامۆستایش وتی: نیوەی خەڵکی سنەیش هەروەکوو جەنابت گۆرانی دەڵێن ئەگەر بیانهەوێ.
کابرا وتی باشە ئەی سەبەب چیە کە گۆرانی ناڵێن؟
مامۆستا فەرمووی: ئەوان لە ڕوویان هەڵنایە بڵێن.(واتە تۆیش لە ڕووداریا گۆرانی ئەڵێی، ئەگینا ئەبێ لە ڕووت هەڵنەهاتایە گۆرانی بڵێی بەو دەنگە ناخۆشەوە).
#عیسا_ئەحمەدی_سنە
سەرچاوە: کتێبی ڕشتەی کوردەواری. بەرگی۲
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
جەژنمبارەکی(حەر فرە خۆشە)
#سۆرانی
هاوڕێیەک وتی جارێک چووم بۆ ماڵی خەزوورم بۆ جەژنمبارەکی و گەردنئازایی.
کە چوومە ژوورەوە، لە جیاتی سڵاو وتم: بسم اللەالرحمن الرحیم. دوای پیڕموهۆڕی پێکەنین، هاتم بڵێم جەژنتان مبارەک، وتم فاااااتێحە. هەموویان هەر بەڕاست وایانئەزانی شێت بوومە. خەسووم آیت الکرسییەکی پیا خوێندم. وەها سەرم لێ شێوا و پەشۆکام کە خوڵکیان کردم شتێ بخۆم، وتم بەڕۆژووم. خەزوورەم وتی سبحان اللە، خۆ جەژن تەنیا شەیتان بەڕۆژووە. خۆلاسە هەتا هاتمە دەرۆ ببووم بە گەمەجاڕی مناڵەوردکە. پشتوێنەکەم لەوێ کرابووۆ بیرم نەبوو بیبەستمۆ، دوایی بە مناڵێکا ناردیانە کۆڵانەکە بۆم.
لە سەر داوای خێزانم ناردم بۆ کاناڵی"مەلای مەزبوورە" با خەڵک بڕێک پێبکەنن چیم بەسەر هاتووە. بەڕاستی کاناڵەکەتان جوانە
#هەورامی
جەژن مبارەکی(حەرفرە وەشا)
ڕەفێقێما واتش کەڕەتی لوانێ پەی یانەو هەسورەیم پەی جەژن مبارەکی و گەرڏەن ئازایی.
وەختێ لوانێ ئەودیم، پەشۆکیانێ و جیای سڵامی واتم:«بسم اللەالرحمن الرحیم» دماو پرموهۆڕوخوەیشا،جیاو ئانەی واچو جەژنەتا پیرۆزەبۆ،. واتم فاااااتێحە!
گرڏشا ئجیابێشا بەڕاسی شێت بیەنا.
هەسروێم ئایەتەلکورسیێش وانانێ پۆرە.
منیچ پاسە پەشۆکیابێنێ وەختێ خوڵکەشا کەرڏەا و واتشا چێوێ وەرە. واتم ڕۆچێنا.
هەسورەم واتش « سبحان الله» خۆ ڕۆ جەژنێنە تەنیا شەیتان ڕۆچێن.
خۆلاسە هەتا زیانێرە بیەبێنا بە گەمەجاڕو زاڕۆڵەورڏا.
بیبینەکەیچم چاگە کریابێوە هۆشم شیەبێ بینوشۆ، دماوە زاڕۆڵێوەرە کیاستشا کۆڵانەکێ پەیم.
خێزانیم وات کیانەش پەی کاناڵەو «مەلای مەزبوورەی»با خەڵک بڕێ خواوە هەکە چێشم وەنە قۆمیان. بەڕاسی کاناڵەکێتا فرە وەشەنە.
تێبینی: ❗️کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کاناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە.
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتمان بۆ بنێرن
@zagros223
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
مامەی مێردم گێڕایەوە وتی:
دوای دروێنەی برنج، حاجی محەمەد لە جیاتی ئەوەی چەڵتووکەکەی لە خەرمان بکوتێ، ڕاست هێنایەوە بۆ ئاوایی و دەستی کرد بە کوتاندن و کڕەکردنی. بڕوا بکەن بوو بە تەپوتۆزێک هەر نەبێتەوە بە شێوەیەک کە خەڵک دەنگیان بەرز بووەوە. خۆلاسە منیش وەکوو هەموو ڕۆژانی تر ڕانەکەم(مێگەلەکەم) بەرەو دەشت و دەر لێخوڕی نزیکی نیوەڕۆ ئاگام لێ بوو خێزانی حاجی محەمەد کە دراوسێ زەوییشمان بوو نیوەڕۆژەی بۆ هێنا. پاش ماوەیەکی کورت سەرنجم دا لە پشت کوگایەکی ئاڵفەوە دوو دەست بە ئیشارە بانگم ئەکەن، لەخۆما بۆ خواردنی نیوەڕۆژە خوڵکم ئەکەن. کە نزیکتر بوومەوە بینیم دوو قاچ بە عاسمانەوەن. مەگیر ئەمە حاجی محەمەد و خێزانی خەریکی گ...ن کردنن.
دوورم گرت هەتا لێ بوونەوە ئینجا چووم بۆ لایان وتم پیاوی چاک، تۆ بۆ هەموو کارێکت هەر پێچەوانەیە؟ ئەوەی ئەبێ لە مەزرا(مزرعە) بیکەی لە ماڵەوە کردت و ئەوەیشی ئەبێ لە ماڵەوە بیکەیت لە مەزرا ئەیکەیت؟
سەرەتا بڕێک تەرێق بوونەوە و دواتر زۆرێک پیکەنین و منیش هەرچیەکم کرد تەبێعەتم نەچووە سەر نیوەڕۆژەکە.
#سەقز_مسی
سەرچاوە:
کتێبی ڕشتەی کوردەواری. بەرگی ۲
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپیدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇
@zagros223
مەلاۍمەزبوورە: قسەوبەسەرهاتی خۆش👇
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
ڕازێک لە ژیانی ئەدەبیم!
من؛ وەکوو نووسەرێکی ناوداری ئەم وڵاتە، خاوەنی چەندین ئاسەواری ئەدەبیم. چەندین جار لایەنگرانم ڕێزیان گرتووە لە چالاکی ئەدەبی و کەلتووری "من". بەڵام ئەمڕۆ پێویستە ڕازێکتان لەلا بدرکێنم کە سی ساڵە لە دڵی خۆمدا ڕامگرتووە و خۆمیش نازانم چۆن هەتا ئێستا نەمهێشتووە ژن و منداڵ و دۆستانی نزیکم پێی بزانن.
ڕازەکە ئەوەیە کە سی ساڵ بەرلە ئێستا، بووم بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ئەم گۆڤارەی کە ئەمڕۆ ئێوە خاوەنین. زۆر حەزم دەکرد ببم بە کەسێک وەکوو نووسەرە مەزنەکان کە خەڵک هەمیشە بە حورمەتەوە ناویان دێنن. بەڵام هەر زوو بۆم دەرکەوت کە من پیاوی ئەو ڕێگا نیم. ئەو کارە، خوێندەواری دەوێ، شەونخوونی دەوێ، هەستی جوان و بوێری و ئامانجی بەرزی دەوێ. دەبێ قازانجی خەڵک لە بەرچاو بگریت... بۆیە تەنیا، کارم بوو بە نووسینی هەواڵ سەبارەت بە گەندەڵەدزی و ڕووداوی هاتوچوو و چەن شتی کەم بایەخ.
بە هۆی کار لە گۆڤار لە گەڵ کابرایەک بووین بە ناسیار. ڕۆژێک ئەو کابرا پێشنیارێکی سەیری هێنا ئاراوە! دەیگوت من تەنیا حەزم لە پارەو ماڵی دنیایە. زانیومە ئەتۆش زۆر بێزووی(مەگیرانی) شۆرەت و ناوبانگ دەکەی. من بابەتت بۆ دەنووسم، تۆش لە گۆڤارەکەتان بە ناو و وێنەی خۆتەوە بڵاوی بکەرەوە. لە سەدا هەشتای داهاتی ئەو نووسراوانە بۆ من بێت، ناوبانگ و دانیشتن لە ڕیزی پێشەوەی کونفرانس و کۆبوونەوەکانیش بۆ تۆ.
وتم جا ئەگەر خەڵک بەو کەینوبەینە بزانن دەمانکەن بە پەندی عاڵەم. وتی خەڵک زۆر لەوە شوورەییتریان دی و هیچ نەقەوما. وتم ئەی باری ئەخلاقیەکەی؟ وتی:کام ئەخلاق؟ ئەمڕۆ کەس ناوێرێ بەرهەمی خۆی بداتە دەستی فڵانە مامۆستای ناودار، خێرا بە ناوی خۆیەوە بڵاوی دەکاتەوە. فیسارە مامۆستا بە دەستی قوتابیان و فێرخوازان بابەتی زۆر کۆ دەکاتەوە و دواییش دەیکاتە موڵکی خۆی. بە هیچ شێوازێک نایەڵن کەس سەر دەربێنێ نەوەک لە خۆیان سەرتر بێت و لەوەش ناشیرینتر... دەی خۆ من و تۆ نە بەرهەمی ڕەنجی خەڵک دەدزین، نە بەر بە پێشکەوتنی خاوەن بەهرەکان دەگرین ونە... من تەنیا قەڵەمی خۆمم بە تۆ فرۆشتووە و نرخەکەشی دیارە. ڕاستیەکەت دەوێت، من نامەوێ وەکوو ئەوانە بم کە وتیان هونەرو قەڵەم بۆ فرۆش نابێت. کەچی لە دوایی، بۆ خەرجی ماڵەوە بە ناچاری وڵک و گورچیلەی خۆیان دەفرۆشت.
ئاخری ڕێکەوتین. خودا حەقە، جگە لە من قەت بۆ کەسی دیکەی نەنووسی. کارمان لە برەودا بوو. وای لێهاتبوو دەمگوت فڵانە شت وا بنووسە، خەڵک وایان پێخۆشە. چاوەڕوان بووین، با لە کام لاوە دێت بەو بارەدا شەنمان دەکرد. لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا، کوڕان و کچانی ساکار و دڵپاک، شانی منیان ماچ دەکرد و مامۆستا، مامۆستا دەکەوتنە شوێنم کە پشتی وێنەیەکی خۆمیان بۆ واژۆ بکەم. لەو لاش کابرای نووسەر پارە لە سەر پارە، وای لێهاتبوو، شای بە گاوان نەدەگرت. سی ساڵمان بەو شێوە ڕابوارد. تووشی کێشەی وا نەهاتم. چەند جارێک بیستم کە خەڵک دەڵێن ئەم کابرایە هەر پارە کۆ دەکاتەوە و دەیشارێتەوە. بۆیە خۆم کرد بە خێرخواز و بەو شێوە ئەوەشم پینە کرد. لە هەر شوێنێک پێویست بە قسەکردن بوو، لە باتی قسەی بەڵگەمەندو ئاکادمیک، دەمکرد بە بەزمی درووشمدان، هاوڕێ لەگەڵ چەند وەشەی بێگانە کە خۆمیش ماناکەیانم نەدەزانی. دەمگوت ئێمەش وەکوو ئەدەبی ڕووس و فەرانسە پێویستمان بە ڕەوتێکی ئەدەبیە و من هەوڵی بنەڕەتی دەدەم کە گەورەیی زمان و هونەری ڕەسەنی خۆمان بە دنیا بسەلمێنم و... بەڵام دیارە کەسێک کە کەلتوور و هونەر و زمانی خۆی ناکاتە بناغەی کار و لە پێش چاوی سووکە، هیچ قسەشی بۆ دنیا نیە...
بەڵام ئێستا تووشی کێشەیەکی ڕاستەقینە هاتووم. کابرای نووسەر دەڵێ من سێ بووکم لە ماڵە، خەرجمان زۆرە. ئیستەرەم، پارەی زۆرتر. هیچ هەڕەشەو گوڕەشەش ناکات. تەنیا شاخی کردووە و هیچ نانووسێت. بەو مانگرتنەی، ناوبانگی من تووشی مەترسی هاتووە. منیش تەنیا تاریفی خەڵکم بۆ ماوەتەوە، جا ئەگەر با لەم کونەوە بێت ئەوەش نامێنێت.
ئێستا بەڕێزتان کە خاوەنی ئەو گۆڤارەن، ئاگادار بوون کە من چۆن نووسەرێکم. بەڵام ئەوەش بزانن کە ئەو نووسراوانە، ئامیان(هەوێن) و ئامێژەنی گۆڤارەکەتانە. جا قسە هەزارە، یەکی بەکارە. تکایە پارەیێک بە ناوی قەرز و فەرز یان خەڵات و بەرات یان هەرناوێک پێتان خۆشە دابین بفەرموون. هەم ناوەکەی من با نایبا و هەم فرۆشی ئێوەش بەردەوامە.
دینۆ بۆتزاتی_ئیتالیا/(محسن ابراهیم)
خوێنەری بەڕێز؛
قەڵەمی بەرز و هونەری ڕاستەقینە ناوبانگیش دێنێ. نە دەبێت و نە دەکرێت بەری پێبگرین. ئەگەر وابکەین لە ڕاستیدا بەهرەکان دەفەوتێنین. بەڵام ئامانجی ئەدەب و هونەر، بەرزی بیری ئینسانیە، نەک پارە و ناوبانگ.
زۆر پێویستمان بە سیستمەکی پەروەردە هەیە هەم بەر بە فەوتانی بەهرەکان بگرێت و هەم شارەزامان بکات کە ڕێگا نەدەین هەرکە بێت و بە درۆ و دەلەسە یان خۆ ڕووتکردنەوە، یان.. ببێت بە خاوەنی ئەدەب و هونەری وڵاتەکەمان...
#عیسا_ئەحمەدی
قسەی خۆش👇👇
@malaymazbura