malaymazbura | Unsorted

Telegram-канал malaymazbura - مەلای‌مەزبوورە(طنز)

3818

قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن @zagros223

Subscribe to a channel

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

↩️ ڕزگار کوتی: با بگەڕێینەوە بۆکان. وا دیارە شوکور بەخێر گوزەرا.
وەستاقادریش کە هێزێکی تێدا گەڕابوو. مەلافەکەی لێ ئەستاندین و بە خۆیدا داوە. داوای پاتۆڵەکەی کرد.
کوتم: وەستا گیان پاتۆڵەکەت هەر لەو جێگایەیە کە داتکەندبوو!
دیسان ڕقی هەستا و سێ چوار جنێوی مزری بۆ داگرتم.
ڕزگار کوتی: بۆ خاتری خودا لێی گەڕێ با فشاری نەچێتەوە سەرێ.
سەری ماشێنم وەرگێڕا و گەڕامەوە بۆکان.
وەستاقادر داوای جگەرەی لە ڕزگار کرد؛ هەرچی کوتمان مەکێشە بەقسەی نەکردین.
ڕزگار جگەرەیەکی بۆ داگیرساند و پێی دا. دوو مژی قوڵی لێ دا. جا ئەوجار بەر بووە گێڕانەوەی بەسەرهاتی ئەو شەوی:
"سەعات یازدە بوو خێزانم هەڵپێچا. کوتی: کوڕە پیاوەکە شورەیییە، تازە تۆ لە جێوڕێی چی دای؟ لە دڵی خۆمدا کوتم: ئەوشۆ سێ فیشەکم پێیە، دەبێ هەرسێکیانت پێوە نێم!"
بەدزیی خێزانمەوە حەبێکم خوارد. هەندێک ڕاوەستام خەبەر نەبوو.حەبی دووهەمیشم هەڵاویشت. دیسان خەبەر نەبوو. کوتم حەتمین دەبووایە هەرسێکیانم بەجارێک بخواردبایە. هەربۆیە حەبی سێهەمیشم ئاوقای ئەودیو کرد. زۆری پێ نەچوو گەرمایەک لە لەشمدا گەڕا. دەتکوت لە تەندووریان هەڵکێشاوم. چینچین عارەقەم دەڕشت. خێزانم کە بەو حاڵەی دیتم پەشۆکا. چوو حەبێکی فشاری بۆ هێنام و خواردم. فەرقم پێ نەکرد .هەر دەهات زیاتر گەرم دادەهاتم. خۆم ڕووت کردەوە. حەجمینم نەبوو. دەرکەم کردەوە. هەرچی خێزانم کوتی شتێک لەبەر کە با گوڵاڵە(خێزانی محەممەد) نەتبینێت جوابم نەداوە و خۆم بە حەمامدا کرد. ئاوی ساردم بەرداوە و چوومە ژێری. چاوم ڕێشکەوپێشکەی دەکرد. هاتمە دەرێ و لە نێوەڕاستی هاڵەکە بە عەرزیدا کەوتم. گوێم لە قیژە و زریکەی گوڵاڵە و هاجەر بوو کە خۆیان دەڕنی و دەگریان. ئیدی هۆشم لەسەر خۆم نەما؛ بەڵام دەمزانی لە ماڵمان زەنازەنایە و دەروجیرانمان لێ کۆ بووەتەوە."

ئەو شەوە وەستاقادرمان گەیاندەوە نەخۆشخانە. بۆ بەیانی تەرخیسیان کرد.
دوایی بیستمەوە کە چۆن بە قیژە و هاواری دادەهاجەر و بووکەکەی، دەروجیرانیان لێ کۆ بووەتەوە و بە سێ چوار نەفەر مەلافەیەکیان تێوە پێچاوە و بە ماشێنی کاک عەتا ڕفاندوویانە بۆ نەخۆشخانە.
دەشیانکوت ژنانی گەڕەک، وەستاقادری نیوەگیانیان بەو حاڵە دیتبوو و لە لاڕوومەتی خۆیان دەدا و دەیانکوت: "وەی لاڵ بم...! وەی دەستی شکاوم...! وەی کوێر بم...!"
جا نازانم بۆ وەستاقادر بەپەرۆش بوون یان کـ...ـرە کاریتەئاساکەی!

تێبینی: ناوەکان خوازراون

#عـ_محەممەدی_تەورێز

سەرچاوە:
کاناڵی با قسەی خۆش ون نەبێ

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

↩️ - دە بە سەرت ئەوشۆ تاقی دەکەمەوە. کاری کرد سبەینێ بۆ نەهار دەعوەتی کاکی خۆتی بۆ دۆڵمە بە گۆشتی گیسکەوە.
حەبەکانی لە گیرفانی ئاخنی و بەپێکەنینەوە ماڵاواییی لێ کردم.
گەیشتمەوە ماڵێ. کەلوپەلم دانا و ماشێنم هەڵ کرد و چوومە نەخۆشخانە.
ئەو شەوە بۆ چەند جێگایەکیان ناردم. سەعات لە یەکی نیوەشەو لای دابوو. هاتمەوە بنکەکەی خۆمان کە کانێکسێک بوو لەتەنیشت ئورژانس. لەسەر کورسییەکە دانیشتبووم و چاوم لە تلوزێن دەکرد و خەونۆچکە دەیبردمەوە. لەپڕ دەرکە کراوە و ڕزگار کە پەرەستارێک بوو لەوێ ببووە دۆستم و جارجار بەدزیی بەرپرسەکەی دەهاتە لام جگەرەی دەکێشا، وەژوور کەوت. پێکەنینی سەرلێوی هەر دەهات و لە زیادبوون بوو. دەرکەی داخست و لە قاقای دا:
- چ بووە؟
- هەستە با بڕۆین.
- بۆکوێ؟
- ورمێ
- ورمێ بۆ؟
- نەخۆشێکمان هەیە دەبێ بیگەیەنینە ورمێ.
- ئەی بۆ بە ئامبوڵانس نایبەن؟
- یەکیان خەراپ بووە و ئەوی دیشان ناردووە بەدوای نەخۆشدا، نەهاتووەتەوە.
پێکەنینەکەشی ڕانەدەوەستا و یەکبەدواییەکدا قاقای دەکێشا.
- بە چی پێ دەکەنیت؟
دەرگای کردەوە و وەپێشم کەوت:
- وەرە بۆ خۆت دەزانیت.
بەدوای ڕزگاردا چوومە دەرێ. چاوم لێ کرد نەخۆشیان لەسەر برانکارد هێناوەتە دەرێ و چاوەڕوانی منن دەرکەی ماشێن بکەمەوە و بیخەنە ماشێنەوە.
کەمێک نزیک بوومەوە دیتم کابرا هەتا نێوقەدی بە مەلافە داپۆشراوە و شتێک لە ژێر مەلافەوە قوت بووەتەوە. ژنێکیش لەتەنیشتییەوە بە لۆی دەسماڵەکەی باوەشێنی دەکات. کە لێیان نزیک بوومەوە، چ ببینم؛ ئەی قوڕی دنیام بە سەر. کوڕە خۆ ئەوە وەستاقادرە و ئەوەش دادەهاجەرە. کاک عەتای جیرانیشمان لەکن دادەهاجەر ڕاوەستابوو.
تازە زانیم چ گووکارییەکم کردووە. ئەژنۆم شل بوو و عارەقەیەکی سارد تەواوی لەشی داگرتم.
دوکتوری کێشک کە بۆخۆشی لەگەڵی هاتبووە دەرێ، هەرای کرد: کوڕە ئەوە بۆ ڕاوەستاوی؟ وەرە دەرکی ماشێنت بکەوە و زوو بیڕفێنن بۆ ورمێ.
هەرچۆنێک بوو دەرکی ماشێنم کردەوە. وەستاقادر وەک چەوەندەر سوور هەڵگەڕابوو. دەمودەزگاکەی وەک کاریتەی نێوماڵ، مەلافەی کردبووە ڕەشماڵ! لەوە نەدەچوو هۆشی بێت. باڵنجیان بۆ دانا و بە چەند کەس هەڵیان گرت و لە سەندەڵیی دواوە درێژیان کرد.
چوومە لای دادەهاجەر و سڵاوم لێ کرد. دەستی کرد بە گریان. زۆرم لێ پاڕاوە کە ئاگام لێی بێت و کوتی محەممەدیش لە تارانە و سبەینێ دێتەوە.
خۆم لە نابەڵەدی دا و کوتم: ئەوە بۆ وای لێ هاتووە؟
- کوڕە هەزار جارم پێ کوت حەبی فشارەکانت بخۆ، دەیکوت خواردوومە.
نازانم نەیدەزانی یان خۆی لە نەزانین دەدا.
ئەوانەی بە دەوروبەری ماشێنەکەوە بوون هەموو فڵقوهۆڕیان بوو جگە لە من و دادەهاجەر.
کاک عەتا هاتە لام و کوتی: لەگەڵتان بێم؟
کوتم: نا نا نایهەوێ. ئەتۆ دادەهاجەر بەرەوە ماڵێ.
سواری ماشێن بووم. ڕزگاریش لەپاڵ دەستمەوە. وەڕێ کەوتین. ڕووم لە میراوا کرد. ڕزگار کوتی: بۆ بە بورهاندا دەڕۆیت؟ شەو درەنگە نەوەک لە ڕێگا تووشی گۆنگەڵ بین.
جوابم نەداوە. دەمهەویست بە زووترین کات بگەمە ورمێ. جارجارە چرای نێو ماشێنەکەم هەڵ دەکرد و  ئاوڕێکم  لە وەستاقادر دەداوە. کراسێکی لەبەردا بوو دوگمەکانی دانەخرابوو و سینگە توکنەکەی سوور هەڵگەڕابوو؛ دەتکوت خووساوە. عارەقە بە نێوچاوانیدا جۆگەلەی بەستبوو. نێوقەدیشی بۆ خوارێ بە مەلافە داپۆشرابوو.خوداخودام بو هەتا ورمێ وەهۆش نەیەتەوە. دەشترسام نەوەک ڕزگار نێوم بێنێت و وەستاقادر ئاگادار بێتەوە. هەزار فکر و خەیاڵ ڕوی تێ کردم: "بڵێی هەرسێک حەبەکەی بەجارێک خواردبێت...؟ ئەگەر بمرێت چ‌ بکەم...؟ جوابی محەممەد چ بدەمەوە...؟ جا کێ چووزانێ من حەبم پێ داوە...؟ جا با کەسیش نەزانێت، خۆ بۆخۆم دەزانم چم کردووە... .
هاوار و دادی ڕزگار وەخۆی هێنامەوە:
- کوڕە ماڵوێران ئەوە چ‌ دەکەیت؟خەریکی بۆ کـ...ی ئەو کابرایە بەکوشتمان دەدەیت؟ بۆ خاتری خودا لەو سەرپێچانە خاوی کەوە. بەخودا هەڵمان دەدێریت.
رزگار لەپی هەردووک دەستی بە سینەی ماشێنەکەوە نابوو. کەوتبووە پاڕانەوە کە تۆزێک خاوی کەمەوە. بەڵام من لە خەمی ئەو کارە جوانەی قەوماندبووم تەواوی لەشم لە عارەقە هەڵکێشرابوو. ترسی مردنی وەستاقادر مەرگی خۆمی لەبیر بردبوومەوە. وەستاقادریش جارجارە دەتکوت بەدمخەوەوە، وڕینە دەکات و جنێو دەدات. هەر بۆخۆم دەمزانی چی دەڵێت و بۆ کوێمی دادەگرێت.
زۆری نەبرد جادەی بورهانمان بڕی و تازە گەیشتبووینە سەر ڕێگای میاندواو- مەهاباد، ویقەویقی ماشێنی پۆلیس پەیدا بوو. زووزوو بە بڵیندگۆ هەرای دەکرد: (رانندە پژو بدە کنار).
ویستم جوابیان نەدەمەوە و وەکوو جاران کە بارم دێنا، تێی تەقێنم و بڕۆم؛ بەڵام دەنگی تەقەی تفەنگ و پاڕانەوە و لاڵانەوەی ڕزگار کە "بۆ خاتری خودا هەتا نەیانکوشتووین ڕایگرە" ناچار خاوم کردەوە و دامە قەراغ. ↪️

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

حەوت شۆڕەسوار

بیرم لەوە دەکردەوە، کاتێ دەستەڵاتی ئەم وڵاتە بگرمە دەست، بۆ خاوەنداریەتی و پێشکەوتن، زۆر پێویستە کە خەڵک و نیشتمانەکەم بناسم.

بۆ ئەم مەبەستە ڕێگایەکی دوور و درێژم  گرتە بەر. حەوت پیاوی ئازای سوارچاکم لەگەڵ خۆم خست و بەرەو ڕۆژاوا وەڕێ کەوتم. سەفەرێکی مەترسیدار بوو. پێویست بوو نەناسراو بمێنمەوە. شاربەشار و دێ‌بەدێ دەگەڕام، بە سەرمای شەختەبەندی زستان، قوڕ و لیتەی بەهاران، گەرمای سووتێنەری هاوینان، پەڕینەوە لە ڕووباران، لە ملە و سەریاڵان، خۆپاراستن لە دێو و درنجی ڕێگەوبان، خۆدزینەوە لە دز و جەردە، چەندین جار ڕۆییشتن هەتا هەرێمی مەرگ و نەمان و..... لەبەر مەبەست، بە ناچاری وەکوو مانگای ئاوس هەر خۆم دەپاراست.

ئەو حەوت شۆڕەسوارەم بۆیە تەڵچن کردبوو کە نە من لە نیشتمان بێخەبەر بم و نە نیشتمانیش لە من بێ‌ئاگا بێت. چەند ڕۆژ پاش دەستپێکی سەفەر، یەکم شۆڕەسوارم لەگەڵ نامەیێک بەرەو کۆشکی حکوومەت ناردەوە. ڕامسپارد کە دەنگوباسی وڵاتم بە نامەیێکدا بۆم بێنێتەوە. لە هەر شارێک و دێهاتێک چەند ڕۆژێک گێچکەم دەکرد. ناوە ناوەش سوارێک بە نامەیێکەوە دەهاتەوە. بەو شێوازە هەر حەوتیان هەموو کاتێ بەڕێوە بوون. بەڵام هەتا لە زێد و نیشتمانی خۆم دوورتر دەکەوتمەوە، مەودای هاتنەوەی سوارەکانیش دوورتر دەبوونەوە. وای لێدەهات ئەگەر یەکێکیان دەگەڕاوە، لە نامەیەکی زەرد هەڵگەڕاودا هەواڵی پاری دەهێنا. لەم دوایانەدا وای لێهاتبوو بە بێزەوە سەری نامەکانم هەڵدەپچڕی. هەر هەواڵی کۆن بوون کە لە نامەی شڕ و کۆنەوە، دەهاتن.

بەو شێوەیە هەشت ساڵ و شەش مانگ ڕابرد.

شەوێک لە کاتی گیاڕەشی بەهار، لە بان هەوار، بە دەم سروەی شەماڵ و لەژێر تریفەی مانگەشەو، بیرم لە ڕێگای دوور ودرێژی پشت سەری خۆم دەکردەوە:
هەی یاران! پاش ئەو هەموو ئاوارەییە، دەستکەوتی من بۆ وڵاتم دەبێ چی بێت؟! پاش ئەو هەموو ڕەنج و ئازاری ڕێگایە، بۆ وڵاتم قسەم چی بێت؟! هەتا کەنگێ حەوت شۆڕەسوار ئەسپی غیرەت تاو بدەن و لەخۆبووردوانە هاتوچوو کەن؟

تازە تێگەییم کە ئەم شێوازە ڕوانینە، زین لە بزن کردنە. من دەبوو دوو یان  سێ سوارم هەڵبژاردبایە بۆ ئەوەی کە سەردانی نیشتمان بکەن و هەواڵی کۆنم بۆ بێننەوە. باقی سواران پێویست بوو، وەپێش کەون، هەواڵی ڕێگای نادیاری، پێشی خۆمم بۆ بێنن. لە کەند و کۆسپی ڕێگا ئاگادارم بکەن. هەر تەنیا چاو لە ڕابردوو کەڵکی نییە.
بەوەیکە ئاگام لە سبەی بێت، ئەرکی ئەمڕۆم لێ ڕوونتر دەبێت.

ئەم تێگەیشتنە، بۆ نیشتمان دیاریێکی بەنرخ بوو. دەبێ کۆمەڵگا لە دۆڵی کپی ڕابردوو، بەرەو کەژی سەرکەشی داهاتوو پەلکێش بکەین.

دینۆ بوتزاتی، ئیتالیا/محسن ابراهیم

خوێنەری خاوەنبیر!

ئەو شازادەیە لەو سەفەرەدا بۆی دەرکەوت کە دەبێت پلانی دواڕۆژ داڕێژێت، نەک هەر چاوی لە دوێنێ بێت.
"کاروانی ڕابردوو ناتگەیەنێتە هیچ شوێنێک"

بەڵێ ئێمە پێویستمان بە ئاگاداری لە مێژوو هەیە. بۆوەیکە مارێک لە کونێکەوە دووجار پێمانەوە نەدات، بەڵام داهاتوو لە ڕابردوو گرینگترە.

بەناشوکری نەبێت ئێمە خۆ ئاگاداری مێژوویش نین. مێژووی بۆژوومان وا چەواشە کراوە کە هەر نازانین ئێمە کێین؟ بۆیە خەریکن ناودارانمان، هونەرمان و تەنانەت وشەکانیشمان دەدزن.

لە هەموو بوارێکدا ڕوو لە ڕابردووین. بۆ وێنە زۆر بە دەگمەن گۆرانیبێژمان هەیە گۆرانی کوردی هەبێت بۆ ئەمڕۆ. لەگەڵ ڕیزم بۆ ڕۆحی زیرەکی مەزن، ئەوەندە گۆرانیبێژی ئەمڕۆ،  "ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا"یان دووپات کردۆتەوە، ڕەنگە لە کونسرتە ئەوروپایییەکاندا وابزانن ئەوە سروودی نەتەوایەتیمانە. کام کچی لادێی ئەمڕۆ گۆزە لەسەرشان دەچێتە کانی؟ تازە کێ لەسەر بەردە بێری دادەنیشێ؟ گۆرانیبێژی ئێمە پێویستە  لاوک و حەیران و هۆرە و سیاچەمانە و گۆرانییە ڕەسەنەکان بە دنیا بناسێنن و هاوکات بیکەن بە بەردی بناغە بۆ داهێنانی نوێ.

ئەگەر حەزرەتی نالی باسی دەردی بێتۆیی دەکات،‌ ئەو بە تەواوی لە کورەی هیجردا سووتاوە. تازە زۆر ئەستەمە کەس وەکوو ئەو بتوانێت دەردی بێتۆیی بێنێتەوە. هەروەها لووتکە بەرزەکانی ئەشق و ئەوین وەکوو مەولەوی و مەحوی و وەفایی و... دووپاتکردنەوەی ئەو باسانە، ئەگەر هیچی لێ زیاد نەکەیت، بە کاری چ دێت؟ دەبێ بە شێوازی ئەمڕۆ ئەو باسانە بکرێت

ئەمڕۆ دەبێت سەدان بەیت و ئەفسانەی کوردی، ببێتە فیلم. تازە دیوەخان و بەیتبێژان نەماون. لە دنیای مودێڕن پێویستمان بە سینەما و شانۆی کوردییە. بۆ هەموو بوارەکانی دیکەش هەروا دەبێت مودێڕن بیر بکەینەوە.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٦/١٤

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

ئەم بیرەوەرییە ڕاستییە
لە سەدەی ڕابردوودا دەسەڵاتدار و خاوەن(مالک)ی بێ ئەملاوئەولای سەوڵاوا، وەکوو ئەڵێن ئافرەتێک بووە بەناوی تاووس خان کە گوایە بنەماڵە خانەدان و بەواتای وشە سالارەژن و لە وەزیرییەکانی سنە بووە. نەوەکانی ئێستایش گوایە لە سەوڵاوا ئێستاش هەر ماون

جا مام ڕەحیمی دراوسێمان بە خانەکەیدا وایزانیبوو تاووس خان پیاوە، چوونکە بەپێی نەریت پیاوان دەبوونە خان و خاوەن مڵک.
سەرتان نەئێشێنم بەیانییەکی زوو گوێم لێ بوو وەکوو هەمیشە لەگەل دادە ئامەی خێزانی شەڕەقسەیان بوو. مام ڕەحیم هەڕەشەی تەڵاقدانی لەو ئەکرد و ئەویش لەجوابیدا ئەیوت: جا بۆرە نەبێ و بازەبێ_یەکێ تەڕوتازەبێ، تۆ تەڵاقم بدەی ئەچم مێرد ئەکەم بە پیاوێکی دەوڵەمەند. مام ڕەحیمیش وتی: بەخوا ئامە من تەڵاقت ئەدەم جا ئیتر ئەڵڵای خوامە(لەخوا دەخوازم) شووت ئەکرد بە تاووس خان.

#مادێح_ کۆنەپۆشی(زایەڵە)

سەرچاوە:
کتێبی #ڕستەی _کوردەواری: بەرگی۲

#کۆپی بەبێ هێنانی ناوی سەرچاوە #قەدەغەیە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

تازە چووبووم بۆ سەربازی وامدەزانی تەنیا من کوردی تیایە و زۆر دڵتەنگ بووم تا کاتێک چوومە ئاودەستەکان، یەکێ بە دەنگی بەرز بایەکی بەردا ئەما یەکێکش لە ئاودەستێکی ترەوە بە دەنگی بەرز وتی ئەی دەس خوەش ڕووی دایک و باوکت چەرموو.
تێر و پڕ پێکەنیم و وێسام تا هاتەدەرۆ چووم بۆ لای، کوڕێکی سنەیی بوو، ئێستایش ڕەفێقمە و دوای چەندین ساڵ جاروبار بە پێکەنینەوە ئەو ماجەرا بۆ یەکتر ئەگێڕینەوە.

#D_K

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

#شکۆی_خۆشەویستیی_کۆمەڵانی_خەڵک بۆ شەهیدانی ژینگە:
بەڕێکردنی تەرمی پیرۆزی ژینگەپاریزانی شەهید بەرەو مەنزڵگای هەمیشەیی بە بەشداری هەزاران کەسیی ژینگەدۆستانی سەرانسەری کوردستان

#تەنزی_مەریوان_هەورامان 👇

پێشکەش بە ڕۆحی شەهیدانی ژینگە
کاک شەریف و هاوڕێیانی

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

گوێدرێژەکەی مام ڕۆستەم

کاک باسیت(باسط) لە زەمانی شادا تاپڕێکی کڕیبوو و خۆی بە لێهاتووترین قەنناس(تک تیرانداز)ئەزانی. لەگەڵ مام ڕۆستەم لە زەوی و زاردا دراوسێ بوون.
ئێوارەیەک مام ڕۆستەم لە بیری ئەچێ گوێدرێژەکەی بباتەوە بۆ ئاوایی و هەر هەمان شەویش کاک باسیت تارمایی کەرەکە ئەبینێ وائەزانێ بەرازە و بێ سێ و دوو تاپڕێکی پێوە ئەنێت و ئەیکوژێت و خێرا ئەچێتەوە بۆ ئاوایی و لە دوورەوە بانگ ئەکات: ڕۆستەم ڕۆستەم، ڕاکە مزگێنیم بدەرێ خووگەکەم تۆپاند.
مام ڕۆستەمیش کە لە مێژە لە دەست زیانەخورۆیی بەراز بە زاڵە هەتبوو و زۆر بەو هەواڵە خۆشحاڵ بوو و دەسخۆشی گەرمی لە باسیت کرد و بۆ بینینی کەلاکی خووگەکە هاتن بۆ شوێنی ڕووداوەکە.
بەڵام کاتێک چرا لە کەلاکی بەراز ئەگرن سەیر ئەکەن گوێدرێژەکە کوکون بووە و دوایین هەناسەکانی ئەدا.

#سەردار_بانە

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

برادەرێکی سنەییمان هەیە کاتێک ئەهات بۆ مەریوان  ئیتر دەورەمان لێ ئەدا بۆ باس کردن لە سەر بابەتی جۆراوجۆر.
زۆرجار لێمان تووڕە بوو و ئەیوت مەریوانی من چار ئێوە ناکەم. نازانم بۆ ئەچمە هەر شوێنێ ئەشێ لەگەڵ مەریوانی تێگیرێم.
خۆی وتی بۆ زەماوەند دەعوەت بووم بۆ دیواندەرە، شەو پیاوەکان بۆ خەوتن چووین بۆ ماڵێکی دراوسێی ماڵی باوکی زاوا. خاوەنماڵەکە ناوی عێزەت بوو. وتم کاعێزەت خۆزگەم بە خۆتان کە دوورن لە مەریوانی. بەخوا برا من ڕقمە لە مەریوانی. دێو ببینم و مەریوانی نەبینم.

کاعێزەت وتی وەڵا براگیان ئەم ئاواییە تەنیا ئێمە مەریوانی واتیا.


#bakhtyar

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

لە مەجلیسێکی پیاوانەدا بووین کابرایەکی قسە خۆش کە دوایی بۆم دەرکەوت مامۆستای سەرەتاییە(ابتدایی)  وتی: جارێک لە قوتابیەکانم پرسی فرعون کێ بوو؟؟
یەکێکیان هەڵسا وتی ئامزگار، فرعون پێغەمبەر بوو.
وتم :استغفراللە ڕۆلە تۆ بۆ ئەو کفرە ئەکەی؟
وتی: کورە ئامزگار ئەوە من هێشتا خاترم گرتیت، ئەگینا خۆی ئەیوت من خوام.

ئامزگار: دەستەواژەیەک بۆ بانگ کردنی مامۆستایانی سەرەتایی.

#ابوبکر_ش

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

ئێوە کێن؟؟؟؟ خێڵی درۆ!

‌سێ ڕۆژ لەمەوپێش، لای ئێوارە چوومە جێژوان. له خۆشیان، تا شوێنی ژوانگە هەر ئاسمانم گەز دەکرد. کچێکی لەبار، سەر بە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەند، لەنێو باخ و دارستانی خۆیان چاوەڕێم بوو.

لە سرتە سرتی نێو جێژوان، پێمگوت: لەو ڕۆژەوە کە عەشقی تۆ لە ناخمدا پەڵەی دا، هەتا ئەمڕۆ، بە دزیەوە خۆشم ویستوویی و بە پەنامەکی خەونم پێوە دیوی، نەوەک نەیار بەو عەشقە بێگەردەمان بزانێت. بەڵام ئێستا کە دڵم کەلەوڕێژی خۆشەویستییە، دەبا عالەم بزانێت کە من بەبێ سێبەری بەژنی عەشقت، پێدەشتێکی بێ ئاو و باڵندەیەکی باڵشکاوم. باوەشی تۆ مەرهەمێکە بۆ هەزاران زامی بێ سامانی دڵ.

بەڵام.... بەڵام ئاخۆ تۆ دەتوانی ببی بە هاوڕێی ڕێبوارێکی ڕێگای عەشق و ئازادی کە لە دنیادا تەنیا دەفتەرێک پڕ لە بەرامەی شعری جوان و دڵێک بە نووری عەشق چراخان و سازێک پڕ لە نەغمەی خۆشەویستی شک دەبات؟ کچە وتی: من زۆر شەیدای ئەو شێوە قسەکردنەی تۆم. بەڵام دڵنیابە ژیانی تۆش وانامێنێت. من تاقانە کچی ئەم بنەماڵە خوداپێداوەم. هەموو سەروەت و سامانی باوکم بۆ ئێمەیە.

(هەر نازانم لەو کاتەدا چۆن شەیتان ڕەشمە و هەوساری زمانی منی گرتە دەست) وتم: نا نا، لای هەڵۆی بەرزەفڕ، کە چۆنیەتی ژیانی بۆ گرینگە نە درێژایی تەمەن؛ قەت باسی پارە مەکە!!

تۆ دەبێ هاوڕێی من بێت کاتێک دەروونی من وەکوو بورکانێکی ئاورین دژ بە گیانی زاڵمان هەڵدەقوڵێ. (لە دڵی خۆمدا وتم: من نە هەڵۆی بەرزەفڕم نە بورکانی ئاورین. من بای فەنام، هاتووم بکەومە ژێر ماڵ و دارایی باوکت. من داڵم، لەسەر کەلاکی سەرمایەی لە ژماردن نەهاتووتان).

تۆ دەبێ هاوڕێی من بیت کاتێک وەکوو پڵنگی چنگ بە خوێن هێرش دەبەم بۆ گیانی خوێنمژان. (لە دڵی خۆمدا دەمگوت: هێرش دەبەم بەڵام وەکوو پشیلە بۆ پارووی چەور، مەگەر هەر تەنیا ئێوە دەزانن بە خۆشی ڕایبوێرن؟).

هاوڕێم بە، هەتا ئەو ڕۆژەی خوێنم دەبێ بە خەنە، بۆ دەست و پێی بووکی ئازادی و بە دەستی خۆت جەستەی خەستەم  لە جاڕە گوڵێکدا دەنێژی. (سەبرت هەبێ هەتا مارەت دەکەم، جا دەزانی مەنێک چەند کیلۆیە).....

بەزمێکی سەیر بوو. بە زمان، کۆرپەی ئەوینم دەلاواند و بە دڵ، پیلانی تاڵانکردنی سامانی ئەو بنەماڵەم دادەڕشت. هەم سەرخۆشی وتار و فەرمایشتی خۆم بووم و هەم سەرمستی لە داوخستنی نێچیرێکی ساویلکە.

کەچی بۆ قوڕبەسەری، لەو کاتەدا کچە دەستی کرد بە گریان. دەیگوت من شایانی تۆ نیم. ئەگەرچی ئەو قسانەت زۆر پیاوانەیە بەڵام بە دەستی خۆم نییە، من لە ماڵێکی چەندقاتی و لەسەر سفرەی ڕەنگین و له نێو نوێنی نەرم پەروەردە کراوم. دەترسم بەرگەی ئەو ڕێگا پیرۆزە و ئەو ئاواتە بەرزانە نەگرم. بە قوڵپەی گریانەوە بەرەو ماڵی خۆیان هەڵات. منیش دەمم بوو بە تەڵەی تەقیاو.

کە ئەو کچە ڕۆیشت، دام بە سەر خۆمدا، حەک مار بدات بە زمانتەوە چەنەوەری دەمشڕ. چەشنی ورچ کە لە ئەشکەوت دەنەڕێنێت، ئەوەندە دەمی خۆتت لێ بەڕەڵا کرد، تا ئەو کچەت تۆقاند. یەکێک نەبوو لەو کاتەدا چوار سیخورمەم تێ بسرەوێنێ کە ئاخر، ڕێویە گەڕۆڵ؛ تۆ شێعری چەندین شاعیری خاوەن هەستت دزی و لکاندت بەیەکەوە تا ئەو کچەت شەوارە کرد. ئیتر کارت چییە بەسەر شێعری پیرەهەڵۆ و بەندیخانە؟

بەرهەمی چەندین مانگ چالاکی من لە "ڕاوگەی ئەدەبی و هونەری ورگستان" بوو بە ئەم بێچووە دەوڵەمەندە. بەڵام ئاکامەکەی بوو بە چی؟  هێلکەوڕۆنیان نایە بەر کەر، هەردوو گوێی خۆی تێخست. تازە بەم هاسانییە شتی وام دەست ناکەوێتەوە. ئەویش بەو هەموو گورگەوە کە لە پیرەژنی دەوڵەمەندی هەشتا ساڵەش لانادەن. جا چییان پاشماوە دەمێنێ بۆ پشیلەی چڵێس؟

لە بەر کەم ئەزموونی، شارەزای تەواوی کارەکە نەبووم بۆیە نێچیرم له داو بەربوو. ئەوا پاش سێ ڕۆژ، تازە خەریکم دێمەوە سەرخۆم.
بۆ هەڵبژاردەکانی دوایی، جگە لە شاگردی کۆنە ڕاوچیانی ئەم بوارە ، زمانی چەورتر و شەفرەی تیژتر و داوی پانتر پێویستە. دز خێرا بێت، تاریکەشەو زۆرە.

ئانتوان چێخوف١٨٨٢/سروژ استپانیان.

خوێنەری بەڕێز،
زۆر حەیفە کە ئەدەبی بەنرخ و هونەری ڕەسەن ببێتە ئامرازێک بۆ فریودانی خەڵکی. هەن کەسانێک بە قسەی جوان کڵاو لە سەر خەڵکی دەنێن. بەڵام ئەوەی کە بەها پیرۆزەکانی کۆمەڵگا دەکاتە پردێک بۆ گەیشتن بە مەبەستی ناڕەوا، تاوانەکەی زۆر قورسترە. چوونکا خەڵک کاتێ ئەو کارانە دەبینن، سەرەڕای ئەوەی کە متمانەیان بە هیچ ڕووناکبیرێک نامێنێت، بێ ڕێزیشە بە ئاسەواری بەنرخی گەورەپیاوان و سەرە ژنان.

هەروەها دەبێ بیسەریش وریا بێت. قسە و درووشم هەموو کاتێک ئاسانترە لە کردەوە. سەیری قسەی دڵی ئەو کوڕە بکەن، کە چەندە لەگەڵ ئەو قسانەی دەهاتە سەر زاری جیاواز بوو!

(لەم بابەتەدا ئاماژەم بە شێعری حەزرەتی قانع و هێمن و سوارە و بێکەس و پەشێو و پیرباڵ و دڵۆپ و... کردووە).


#عیسا_ئەحمەدی١٤٠٣/٠٥/١٧
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

سەعدوڵڵای برادەرمان کە ئێستا حاجی سەعدوڵڵایە، زۆر پیاوێکی ڕۆحسووک و قسەخوشە.  دۆستایەتیەکی نزیکی لەگەڵ میرزا کەریم هەبوو کە خەڵک بە باشی ناویان نەدەبرد.
ئەو ڕۆژەی کە ڕێکەوت بەرەو حەج، خەڵکی ئاوایی ڕەوانەیان ئەکرد، میرزا کەریم بە قوڵپی گریانەوە وتی: سەعەگیان دەستم بە دامانت لەو شوێنە پیرۆزە دۆعای خێرم بۆ بکەیت.
سەعدووڵای هەمیشە حازرجوابیش وتی: کەلە(کەریم)، لێم دوورۆکەوە هەتیو، بەخوا بێتو ئەو مەلایەکانە بزانن ڕەفێقی تۆم هەر بەشەق ئەمکوژن.


#پێنجوێن_ساکار

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

"بەسەرهاتی مەلاڕەحیم"

لە ناوچەی شلێر ی پێنجوێن مەلا ڕەحیم ناوێک هەبوو.
زانایەکی ئایینی سەختگیر و هاوکات ڕۆح سووک و قسەخۆش بوو،  وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی، لە مەلا ڕەحیم زۆر ئەستەم بوو.  بەڵام بە پێچەوانەوە مەلا محەممەد،  دەرسی ئەوتەوە و  هیچ لێ پرسینەوەی نەبوو.

فەقێکانی مەلا ڕەحیم  لێی کەوتبوونە سەر  فێڵ.   کە  دەرسەکانیان قورستر ئەبوو و ئەیانزانی  مامۆستا لێپرسینەوەیان زیاتر لێ ئەکات؛ بۆ درێژەی دەرسەکانیان، ئەچوون بۆ لای مەلا محەممەد و دوای ماوەیەک لە سەر دەستی مەلا محەممەد ئیجازەی مەلایەتیان وەرئەگرت.

مەلا ڕەحیم،  بزە لەسەر لێو ئەیوت: ئەم فەقێیانە دێنەلای من کەڵ ئەگرن و لە لای مەلا محەممەد ئەزێن .

بزە: زەردەخەنە(لبخند)
کەڵ ئەگرن: دووگیان ئەبن

#سەلاح_کەریمی*

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

دکتور ف.ئـ.  گێڕایەوە وتی:
لە بنکەی تەندرووستیی ژمارە ...ی مەریوان کارم ئەکرد چەندجارێک ژنێک ئەهاتە لام منداڵی نەدەبوو. یەک دوو دەورە دەوا و دەرمانم بۆ نووسی و هیچ کەڵکی نەبوو. وابزانم جاری سێهەم بوو هاتەوە، وتی: خانم دوکتەر بۆ حامیلە نابم؟ وتم: دەرمانەکانت هەر ئەوانەن، ئەگەر پێت خۆشە با بۆت بنووسمەوە، ئەی ئەو شتانەی پێم وتبووی بۆ نزیکی، مێردەکەت ڕەعایەتی ئەکا؟
وتی: مێردی چی خانم دوکتەر،  قوڕبەسەر شەش مانگە نەهاتۆتەوە، لە سلێمانی کار ئەکا!
                         
ناردنی هاوبەش:

#سەلاح_هەوراز

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

مۆبایلی دووگیان(حامڵە)

هاوڕێیەک وتی لە سنە لە شەقامی سیرووس، موبایلێکی نۆکیای سادە کە کیبۆردەکەی هەڵماسیبوو بە دەستی موعتادێکۆ بوو، هاواری ئەکرد:

دابێرۆ گووشی خاست بەم پێ.
چوومە بەرۆ وتم بەچەن؟
وتی ٥۰ تمەن.
وتم: بۆچی ٥۰ تمەن؟ خۆ خراو بووە،  ئەها هەڵماسیووە.

زۆر لەسەرخۆ وتی: عەمووگیان، ئەوە دووگیانە، بیسێنە، بەشکەم شانسەکەی تۆ آیفون۱٥ێکی بووێ.

#ڕەوەز*

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

لە قەدیمەوە وتوویانە: شەق لە بەهەشتەوە هاتووە.

ئامینێی حاجی هەر بە منداڵی لە عەوڵای مامەحەمە، کە ئەوکات گەنج دەبێ، لە بری خوێن مارەکرابوو. عەوڵا دوای ماوەیەک ژن دێنێ و پێش گواستنەوەی ئامین، پێنج شەش منداڵیان لێ پەیدا دەبێ. ساڵ دێن و دەڕۆن و ئامینیش بەرەبەرە گەورە بوو و دڵی دایە خدری کوڕەمامی. کردیانە سەری عەوڵا کە دەستی لێ هەڵگرە با خدر بیخوازێت. لەمان ئیسرار و لە عەوڵا ئینکار هەتا کێشەکەیان بردە لای عەلیاغای مەنگوڕ. پێی وت: عەوڵاگیان ئەو کچۆڵەلەیە تەڵاق دە، تۆ بە باپیری ئەو ئەشێیت. عەوڵا لە جوابا ئەڵێ: بە سەری عەلیاغا کاری وەها ناکەم، ئامینم لە بری خوێن دراوەتێ، ئاخر چۆن تەڵاقی ئەدەم.
عەلیاغا ئەمری کرد سەوەتەیەکی گەورەیان هێنا عەوڵایان تێخست و سەریان نایەوە و لە لێژاییەکی توند و سەخڵەتەوە تلێریان کردەوە. کە سەوەتەکە گەیشتە تەختایی و وەستایەوە عەلیاغا چەند کەسی نارد هێنایانەوە و پێی وت: عەوڵا ئەگەر هێشتا تەڵاقی نادەیت با جارێکی تریش تلێرت کەینەوە.
عەوڵایش کە گێج و وڕ ببوو وتی: نە ئاغاگیان پێویست ناکا، بڕوا بکەن هەر لە نیوەی ڕێگادا سێ بە سێم پیاهێنا و تەواوم کرد.

#هەردی

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

↩️ دوو ماشێنی پۆلیس پاش و پێشیان لێ گرتین. چوار سەرباز بە چەکەوە لە ماشێن دەرپەڕین و بە (ایست ایست) دەستلەسەرپەلەپیتکە بەرەوڕوومان هاتن. ڕزگار زەندەقی چووبوو و جنێوی دەدا. هەرچی دڵخۆشیم دەداوە کە نەترسێت و کاریان پێمان نییە بێفایدە بوو. بۆخۆشم هەر بیرم  لای وەستاقادر بوو: "بەخودا تازە ناهێڵن بڕۆین و وەستاقادر دەمرێت."
دابەزیم. نووری چرای ماشێنەکە چاوی بە شەوارە خستبووم. هیچ جێگایەکم بەباشی نەدەدیت. لەپڕ دەنگی ئەفسەرێک کە سەری لە پەنجەرەی ماشێنەکەوە دەر هێنابوو، تیشکی هومێدی خستە دڵمەوە.
- (گدە لوگمان سن سن؟) واتا: هەتیو لوقمان ئەوە تۆی؟
دەنگەکەم ناسییەوە. ئەفسەرێکی خەڵکی مەڵکەندی بوو. لە دەورانی قاچاخچییەتیدا لەگەڵی ببوومە دۆست و هەموو جارێک بەرتیلێکم دەدایە و ڕێگای بۆ دەکردمەوە.
دەنگی سەربازەکانی دا کە بکشێنەوە دواوە.
ئەمنیش دەتکوت دوو مێشم لە کونێکدا دیوەتەوە بەرەوپیری چووم. بەڵام هەرچی شێروڕێویم بۆ هێناوە و سوێند و قورئانم خوارد کە بارم پێ نییە و نەخۆش دەبەم بۆ ورمێ، باوەڕی پێ نەکردم. تەنانەت چاوی لەو بەرگەی بیمارستان کە ڕزگار نیشانی دا نەکرد. دەستووری‌ دا بە سەربازەکان ماشێنەکە بپشکنن.
سەربازەکان بەر بوونە پشکنینی ماشێنەکە. نێو سندووق و ژێر ماشێن و پاشان دەرکەی دواوەیان کردەوە. یەکیان چووەوە لای ئەفسەرەکە و کوتی: (جناب سروان بوردا بیر نفر یاتب. نُخُشە بَنزر.) واتا: جەناب سەروان! لێرە کەسێک خەوتووە لە نەخۆش دەچێت.
جەناب سەروان لە ماشێن دابەزی و بەتوڕەیییەوە ڕووی لە ماشێنەکەی ئێمە کرد. بۆخۆی بەر بووە پشکنینی ماشێنەکە. دەرکەی دواوەی کردەوە و چاوی بە دیمەنی وەستاقادر کەوت. ئاوڕێکی لە من داوە و وەکوو کەسێک کە ونبووەکەی دیتبێتەوە، مەلافەکەی لەسەر لادا. کە چاوی بە کاریتەی هەڵدراوی وەستاقادر کەوت، وەها هەڵبەزییەوە دەتکوت مار پێوەی داوە. مەلافەی فڕێ دا و رووی تێ کردم؛ لە قاقای پێکەنینی دا و هەتا هێزی تێدا بوو شەقێکی بۆ هەڵێنامەوە. لە چۆکم کەوت. زۆرم ئێش پێ گەیشت.
- (اشک کیشی بو نمنە دی گئتیرمسن؟ بیر دانە سیک قالمشدی قاجاخ الیسن؟) واتا: کەرەپیاو! ئەوە چییە هێناوتە؟ هەر کـ...ـر مابوو بەقاچاغ بیهێنیت؟!
- (اُبیسی‌لر بیزە خیر ویرمدی بونی گئتیرمشم) واتا: ئەوانی دیکە خێریان بۆ نەدامەوە، ئەوجار ئەوەم هێناوە!
ڕزگار کە نەیدەزانی چی دەڵێین هاتە پێشێ و دیسان لێی پاڕاوە کە ئەم کابرایە نەخۆشە و دەبێت بە زووترین کات بگاتە ورمێ.
ئەفسەرەکە لێم هاتە پێشێ و کوتی: (نظر دئیمسن عمرمدا بو جور حاجات گورممشدم.) واتا: بێچاوێنی بێ؛ بەعەمرم شتی وام نەدیتووە.
ئەمنیش کە ئێشی شەقەکەی هەر لە چۆکمدا بوو کوتم: (کوردستاندا بو جور حاجات چوخ دی. ایستسن گئتیریم بیلوی.) واتا: لە کوردستان کـ...ـری وا زۆرە. پێویستت بوو بۆخۆم بۆت دێنم!
شەقێکی دیکەی ئاوقا کردم بەڵام خۆم لێ لا دا. بە سەربازەکانی کوت ڕێمان بۆ بەر دەن با بڕۆین.
وردەوردە وەستاقادر وە جووڵە کەوتبوو. چاوێکی هەڵێنا و دیسان بەستییەوە. سوار بووم. هێشتا وەڕێ نەکەوتبووین ڕزگار هەڵیدایە: ئەرێ کاک لوقمان ئەو ئەفسەرە چی دەکوت؟ ئاخری نەمزانی بە شەڕەوە لەگەڵت دەدوێت یان شۆخی دەکات؟
بە بیستنی ناوی لوقمان وەستاقادر خوودار بوو. چاوی هەڵێناوە. هەندێک لێم ورد بووەوە بزانێ بۆخۆمم. کە زانی لوقمانی قوڕبەسەرە، دمی کردەوە و حەوت پشتی نەهێشم: "وەی دایکی دایکەکەت دەگێم لوقمان...! وەی بابی بابەکەت دەگێم لوقمان...! سەگی سەگباب! ئابڕوو و حەیات لە گەڕەکدا نەهێشتم. ئەوە چ بوو دەرخواردت دام  کەراندایکگاو؟!"
لەگەڵ جنێوەکانی بە مستەکۆڵە دایگرتبووم و هەرچەند هێز و بڕشتی لێ بڕابوو؛ بەڵام بە تف تەواوی سەروچاوی خووساندم.
ڕزگار کە لە دیتنی ئەم دیمەنە سەری سوڕ مابوو خۆی دابووە بەر مستەکانی وەستاقادر و دەیکوت: مامە حاجی گیان بوا دەکەیت؟ خەتای کاک لوقمان چییە؟
وەستاقادر زیاتر ڕقی هەستا و خۆی ڕکێش کرد دوو مستی دیکەم تێ سریوێنێ:
ـ تۆ نازانی ئەم قورمساغە دەرمانداوی کردم!
ئیتر هێزی نەما و بەسەر باڵنجەکاندا کەوتەوە. دەستی بە چاویەوە گرت و گریا.
زۆرم بەزەیی پێیدا هات و نەمدەزانی چ بکەم.
لەپڕ خەبەڕێکی خۆشی ڕزگار شادیی هەموو دنیای لە دڵدا گەڕاندم: "لەوە دەچێت نیشتبێتەوە!"
لەخۆشیان پڕم بە مەلافەدا کرد و لەسەر کـ...ـری لام برد.
شوکور ڕووی لە عەرزی کردبوو! قەت پێم وا نەبوو نیشتنەوەی کـ...ـرێک ئەوەندە خۆشحاڵم دەکات.
ڕزگار بەپەلە حەبێکی دەرهێنا و دای بە وەستاقادر لەژێر زمانی نێ.
لەگەڵ ڕزگار چاومان لە تەکانەکانی کـ...ـری وەستاقادر دەکرد کە دەتکوت مروڤی شەکەتە و خەو دەیباتەوە! ↪️

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

بەسەرهاتی ڕاستەقینەی دۆستێک.

لەدوای چوار ساڵ قاچاخچییەتی و فڕکه‌فڕکی ماشێن و هەڵاتن لە پۆلیس و گیرانی بار و ماشێن و جەریمە و هەزار چەرمەسەریی تر، ئەوە نزیکەی چوار مانگ دەبوو کە بە ناسیاوی و ڕاسپاردەییی دۆستێکی بابمەوە وەک ئاژانسی تاکسی لە نەخۆشخانە دامەزرابووم. شەوێ دەچووم و تا بەیانی لەوێ دەبووم. ئەگەر پێویست بووایە نەخۆش یان کادری بیمارستانم بۆ ئەملا و ئەولا دەبرد. جارجاریش دەیانناردمە شارەکانی دەوروبەر. ماشێن و بێنزین لە خۆم بوو و مانگانە مووچەیان دەدامێ.
ئاخر جار کە بارەکەیان لێ گرتم نزیکەی دوو ملوێن قەرزداری کابرای سێحەببار ببووم و سەرەڕای ئەوەش دەستیان بەسەر ماشێنەکەدا گرت و بابم بە هەزار تکا و ڕجا و بەرتیلدان توانی ماشێنەکە ڕزگار بکات.
ئەوجار بابم و دایکم و خێزانم -کە دەبووە خوشکەزای خۆی- بە سێقۆڵی زەختیان خستە سەرم کە واز لە قاچاخچییەتی بێنم.
خێزانیشمیان فێر کردبوو چەند ڕۆژێک وەک تۆران بچێتەوە ماڵی بابی.
ماشێنەکە بە ناوی بابم بوو و لە نهۆمی خوارەوەی ماڵی بابیشمدا دەژیام.
هەرچەند شێروڕێویم بۆ هێنانەوە کە مووچەی ئەو کارە کەمە و پێی بەڕێ ناچم(نەشیان دەزانی کە لەسەر کارەکەی پێشوو قەرزدارم) بەڵام کلیلی ماڵ و ماشێنیان لێ ئەستاندم و بە قەولێک چەکیان کردم! تا ئاخری ڕازی بووم واز لەو کارە بێنم و بچمە نەخۆشخانه.
ئێوارەیەکی هەوەڵ ڕۆژەکانی هاوینی ساڵی ۸۰ بوو. هاتبوومە بازاڕ هەتا هەندێک کەلوپەل بۆ ماڵێ بکڕم. فکر و خەیاڵی قەرزی کابرا بۆ ساتێکیش مۆڵەتی پێ نەدەدام.
هەروا کە لە دونیای بیری ئاڵۆزی خۆمدا بووم و لە چوارڕێی ئەسکەندەری دەپەڕیمەوە، دەنگێک هەرای لێ کردم:
لوقمان...! لوقمان...! کوڕە لوقمان ئەوە بۆ وەک مەڕی گێژت لێ هاتووە؟
ئاوڕم داوە دیتم سمایل کۆنەدۆستی دەورانی قاچاخچییەتیمە.
سمایل کوڕێکی یەکجار خوێنشیرین و فشەکەر بوو. هەمیشە پێ دەکەنی و گەمەی بە عالەم دەکرد.
کێشامیە قەراغ شەقام و دوای سەروگوپ ماچکردن و چاکوچۆنی کوتی: کوڕە ئەوە بۆ ئاوات لێ هاتووە؟ چییە بوا داماو و پەشۆکاوی؟
هەندێکم باس و بەسەرهاتی خۆم بۆ گێڕاوە؛ بەڵام ئەو کە لە تەواوی تەمەنی، مێشێک میوانی نەبووە، هەر دەتکوت گوێی لە یەک قسەشم ڕانەگرتووە؛ هەڵیدایە و کوتی: کاکی خۆم دونیا بۆ خەمخواردن نابێت نا. بەسەرت حەبێکم پەیدا کردووە پێی دەڵێن (چهل تا بزن)، بە یەکیان هەتا چل جار ڕاناوەستیت!
- حەیحەی! شا من قسە بۆ کێ دەکەم!
- گەوجە گیان لەوانە گەڕێ؛ ئەوە ئامۆژگاریی من بۆ تۆیە. قەت خۆت مشکڵۆزمەی کـ...ت مەکە!
پاشان دەستی کرد بە گیرفانیدا و بەستەیەکی حەب دەرهێنا. سێ دەنکی لێ جیا کردەوە و لە کوته‌ کاغەزێکیەوە پێچا و خستیە گیرفانی کراسەکەمەوە.
هەتا ویستم بڵێم نامهەوێت و بیدەمەوە بە خۆی، لێیدا ڕۆیشت. بەدم ڕۆیشتنەوە کوتی: بڕۆ بزانم ئەو شەو چ دەکەیت!
بە قاقایەکی بەرز لێم دوور کەوتەوە. منیش ملی ڕێگام گرت و دیسان چوومەوە ناو کۆشکی خەیاڵاتی خۆمەوە.
لە شەقامی مامۆستا حەقیقی بووم کە دیسان دەنگێک هەرای لێ کردم.
میرزالوقمان...! هۆ میرزالوقمان!
ئاوڕم داوە؛ وەستاقادر بابی محەممەدی دۆستم بوو کە بە شەلەشەل بۆ لام دەهات. بە عۆین و شۆخی هەرای لێ دەکردین: "میرزا".
وەستاقادر قەدیم بەننا بووە و لە دیوار بەر بووەتەوە. پیاوێکی سوورهولی کەڵەگەتە، پێچوکڵاوێکی لاری هەمیشە لە سەردایە و بە هاوین و زستان ڕانکوچۆغە و شەشقەف پشتوێند لە پشت دەبەستێت. پیاوی وا قسەخۆش و زمانشیرین کەمە. خۆشت بێ و ناخۆشت بێ، شۆخیت لەگەڵ دەکات. لە گەڕەکی خۆمان دووکانی هەیە و متوموورووی ژنان دەفرۆشێت. زۆربەی وەختەکان مشتەریی نییە. لاوانی گەڕەک لێی کۆ دەبینەوە و قسەی قۆڕ و بەسەرهاتی سەیرسەیری خۆیمان بۆ دەگێڕێتەوە.
- سڵاو وەستا قادر
- سڵاو دوکتور گیان
پێکەنیم.
- سەگە بیستوومە لە نەخۆشخانە دامەزراوی و بوویە دوکتور.
- وەستا گیان دوکتوری چی؛ لەسەر تاکسیم.
- کوڕە دوکتور گیان بە قوربانی ئەو سمێڵە جوانەت بم چارێکم بکە.
- چتە؟
- حەوتوویەکە ئیشتیام لە دۆڵمەیە هاجەر بۆم لێ نانێت.
- بۆ؟
دەستی بۆ خوارەوەی ڕاداشت و کوتی:
- لەکار کەوتووە!
- جا ئەوە چیی بەسەر دۆڵمەوە داوە؟
- دوکتوری بەڵام دوکتورێکی کەری! کوڕی بابی خۆی، ئەگەر نیروئامور لەکار کەوت و جووتت پێ نەکرا ئیدی ژنیش جوابت ناداتەوە!
نازانم چۆن بە زەینم گەیشت حەبەکانی سمایل بۆ وەستاقادر باشە. دەستم بە گیرفانمدا کرد و کاغەزی گرمۆڵەکراوم بۆ ڕاداشت.
- ئەوە چیە؟
- مەگەر تۆ پێم ناڵێی دوکتور؛ ئەوەش دەواکەت.
هەروا کە عارەقەی نێوچاوانی بە دەسرەکەی دەسڕی، بزەیەکی هاتێ و کوتی: حەک بە قوربانی دوکتوری خۆم بم. جا ئەوە نێوی چییە و بەچەندەیە.
- هێندەت متومووروو بە ژنان فرۆشتووە پێت وایە هەموو شتێک بە پووڵە. ئەوە پێی دەڵێن (چهل تا بزن). تاقی کەوە، پێت باش بوو بۆخۆم بۆت پەیدا دەکەم.

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

مام عەوڵا دوو کوڕی هەبوو دووانە بوون. ڕۆژێک پێی وتن: یەکی پارچەیەکی سپی بدەن بەسەرتانا و خۆتان بکەن بە مەلائیکە و  پێکەوە بچن بڕێک نەسیحەتی کاک جەباری دراوسێمان بکەن کە مەشڕووب زۆر نەخواتەوە. بەشکم بگەڕێتەوەو وازبهێنێت لە شتی خراپ!

کوڕەکانیش بە سەراپا سپیەوە چوون بۆلای کاک جەبار و وتیان: جەبار بەهۆی مەشڕووب خواردنەوە چ گوناهێکت کردووە؟

جەباریش دەستی کرد بەگریان و وتی: جارێک سەرخۆش بووم لەگەڵ خێزانی مام عەوڵا دەستم تێکەڵ کرد،  دوای ماوەێک دوو کوڕی بوو، لەو گوناهە زۆۆۆر پەشیمانم.

کوڕەکانیش هاتنەوە بۆلای باوکیان و وتیان: هااااکەڵتە کۆنی پشت مل ڕووت، ئیسراحەتت کرد؟ بە مەلایکەتی ڕۆیشتین بە زۆڵی گەڕاینەوە.

#فەیسبووک

مەلای مەربوورە(تەنزی مەریوان و هەورامان)👇👇👇

سەرچاوە:
کتێبی #ڕستەی _کوردەواری

#کۆپی بەبێ هێنانی ناوی سەرچاوە #قەدەغەیە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

خۆشەویستییەکانی ئەم سەردەمە(بیروەرییەک لە ڤالانتاین)

لاری کینگ بێژەرى ناودارى کاناڵی CNNی ئەمريكى بەسەرهاتێكى سەردەمی گەنجێتی خۆى دەگێڕێتەوە و دەڵێت:

لە رۆژى خۆشەويستيدا كچێك ئەنگوستيلەيەكى پێشكەش كردم چونكە خۆشيدەويستم.
منيش ئەنگوستيلەكەم دا بە كچێكى تر كە خۆم خۆشمدەويست.
بۆ ئێوارە هەر ئەو ئەنگوستيلەيەم لەپەنجەى نزيكترين هاوڕێى خۆم بينى و لێم پرسى ئەم ئەنگوستيلەيەت لەكوێ بوو؟
گوتى: كچێك خۆشيدەوێم و پێشكەشی كردووم بەڵام منيش گەرەکمە پێشكەشی كچێكى تری بکەم كە خۆم خۆشمدەوێت.
دواتر بۆم دەركەوت ئەو كچەى ئەو خۆشيدەوێت و بە نیازە ئەنگوستيلەكەى پێشكەش بكات هەر ئەوكچەيە كە منى خۆشدەوێت و ئەنگوستيلەكەى پێشكەش كردووم.
نەفرەت لە هەموومان .. نازانم كێمان خيانەتكارين!!!؟


سەرچاوە:
چێشتی مجێوری ڪوردستان

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

شوێنی هەڵگرتنی پارە.

ئەم فەرمایشتەم لە زۆرێک لە ئێوە بیستووە کە: قسەی هەوەڵ و ئاخری کۆمەڵگا، پارە دەیکات. جا ئەگەر وابێت، دیارە پارە توانایی قسە کردنی هەیە!

بەڵێ؛  من ئەو تواناییەم هەیە، بەڵام ڕەنگە بفەرموون ئەتۆ پارەیەکی شڕی و هیچت بۆ گوتن نییە! تکایە وا بیر مەکەنەوە. چوونکا من لەو کاتەوە کە لە چاپ دراوم، دەسبەدەس و ماڵەوماڵم پێ دەکەن. زۆر بیرەوەری و ئەزموونم هەیە. ئەوەندە کە جیاوازی نێوان چاوبرسی و سکبرسی دەزانم. هەم سواڵکەری دەوڵەمەندم دیوە، هەم زانای برسی...  منیش بۆم دەرکەوتووە ئەم دنیا بەری بە کوێوەیە. بۆ ڕاست و درۆی قسەکانم، کڵاوی خۆتان بکەن بە قازی، تا عەرزتان بکەم:
کاتێ فرۆشیارێک، من لە نێو دەستی کڕیارێک دەبینێت، ئەگەرچی حەوت پشتی باوکیان لە مزگەوتێک پێکەوە نوێژیان نەکردووە، بەڵام وەها بە گەرموگۆڕییەوە دێتە پێشوازی، دەڵێی کوڕەکەی پاش دوو ساڵ لە سەربازی گەڕاوەتەوە. ئەگەر بۆ پارە نەبێت، بۆ چ شتێکی دیکە بەم چەشنە دەچێتە پێشوازی مرۆڤێکی ترەوە؟

لەگەڵ زۆرێک لە ئیش و کارەکان ناسیارم، بەڵام کەسانێکی وەهاتان هەیە، شەرەف و نیشتمان و هونەر و ویژدانیش هەر بە کاڵا دێتە پێش چاویان و دەیفرۆشن.

زۆر جار دیومە، نەخێرەکانتان بە هۆی منەوە ڕێک بووە بە بەڵێ قوربان...

جارێک لە گیرفانی دزێک قەتیس مابووم، پۆلیسێک لە کۆڵانێکی تەنگەبەر ڕزگاری کردم و من بردە لای پیاوێکی جگەرە فرۆش.

جارێک کابرایەکی گوناحبار ویستی پیاوەتی بکات. بۆیە منی پێشکەش بە بنکەیەکی خێرخوازی کرد. کەچی بەرپرسی ئەو ناوەندە فەرمووی: من لە ئاوی شەو خۆم دەپارێزم، چۆن پارەی وەها گڵاو وەردەگرم؟ گوناحبارەکە منی بردە لای پیاوێک و شەرابی کڕی. لە گیرفانی شەرابفرۆشدا چەندین دراوی کاغەزی دیکەش هەبوون، کە ئەوان  لە ماڵی هەمان کابرای خێرومەندەوە هاتبوون.

بەڵام تاڵترین ڕۆژی ژیانم ئەو ڕۆژە بوو کە لەگەڵ لەشی ژنێکدا ئاڵۆگۆڕ کرام. قسمەت نەبوو  زۆر لە جانتاکەیدا بمێنمەوە. بۆ شەو کە منی بردەوە بۆ ماڵ، منداڵەکەی هەناسەی زۆر توند بوو. ڕەنگ بە ڕوویەوە نەمابوو. بێهێز داکەوتبوو. بە هەڵەوداوان منی بردە دەواخانە. بەڵام بایەخی من کەمتر لە نرخی دەرمانەکان بوو. لەو حاڵەدا گاوری بۆ موسڵمان دەبوو. زۆر لە کابرا پاڕایەوە تا دەرمانەکەی وەرگرت.  کاتێ ڕۆیی، خاوەنی دەواخانەکە گوتی دیارە منداڵەکەی خواردنی باشی نییە، لە ماڵی تەنگ و تاریک دەژین، بەو نیشانانەی کە باسی دەکرد، تووشی ژانەسی بووە (ذات الریه).

دیومە کەسانێک بۆ خاتری من و چەند گەڵای وەکوو من، کڕنووشیان بۆ کەسێک بردووە کە دەبێ بە چوار، پێنج کەس هەوسارەکەی ڕاگیر بکەن. بەڵام ئەگەر هەژارێک سەری ببێتە ژێر لاشەیەوە کەس لێی ناپرسێت.

جاریش بووه بە هۆی مرۆڤێکی خاوەن هەستەوە، دڵی منداڵێک، ڕۆحی نەدارێک، بە من گەشاوەتەوە. ئەوانە هەر ئەو کەسانەن کە بەبێ پارەش هەر دەوڵەمەندن. سەر بە هەر باوەڕێک بن، هەر خاوەن هەستن.


ئەمانەی باسم کرد ئەو شتانەن کە بە چاوی خۆم دیومە. دەنا بۆ جارێک ڕێم کەوتە بانک، پارەی زل، زل کە سەددانە، سەددانە پێکەوە ڕێز کرابوون، شتی وایان لە مرۆڤی ئەم سەردەمە دەگێڕاوە، من لە باتی ئەوان شەرم دەیگرتم.

کەوایە من تاوانبار نیم، کاتێک خۆتان لە ناخی دەرووندا، جێتان بۆ تەرخان کردووم.

ئۆ.هێنڕی١٩٠٥/ علی فامیان.

خوێنەری هێژا؛
لە دنیای ئەمڕۆ پارە لە باتی ئەوەی ئامرازێک بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان، خۆی لێمان بۆتە ئامانج. بۆیە ئیتر تەنیا باسی کڕین و فرۆشتن نیە. پارە کاریگەری هەیە لە سەر هەموو کەلێن و قوژبنی کۆمەڵگا و جێگای هەموو شتێکی گرتۆتەوە. بۆیە پێشینیانی ئێمە دەیانفەرموو: پارە دەبێت لە نێو دەستان بێت نەک لە نێو دڵان.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٦/٠٣

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

پێشکەش بە ڕۆحی شەهیدانی ژینگە
کاک شەریف و هاوڕێیانی

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

برادەرێک وتی من تاکسی ناوشارم واپێ ڕۆژێک موعتادێکم سوار کرد دیار بوو پەلەی بوو.
لە پشتی چرای سوور وێسابووم بیرم نەبوو بڕۆم لە ناو خەیاڵا بووم کابرا کێشای بە ناو پشتما و وتی: ئاااای ڕانەندە  وەک شتێ ئەوە چراڕاهنماس تەنیا سێ ڕەنگە، سوورت بینی، زەردت بینی، ئەوە سەوزیش، ئیتر ماتل چ ڕەنگێکیت؟ عەمردرێژبی، خۆ مدادڕەنگی نیە قاوەیی و سورمەییشی تیابێ. بچۆ پەلەمە ئاغەگیان.

چرا راهنما: لایتی هاتووچۆ

موعتاد: گیرۆدەی ماددەی سڕکەر

مداد ڕەنگی: قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگی نیگارکێشان

#بێهزاد

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

بەر لە هەموو شتێک داوای لبوردن لە تەواوی مامۆستایان و کارگێڕانی خوێندنگەکان ئەکەین و لێرەدا مەبەستمان تەنیا گێڕاندنەوەی بەسەرهاتەکەیە و نە هیچی تر.
لە ئاوایی .... مامۆستا(معلم)بووم ژنێک زۆر دەمەوەر، قەرەچەناخ و بێ حەیا هەبوو کە تەواوی خەڵک لێی ئەترسان و خویان لێی لا ئەدا.
کوڕێکی بوو زۆر لە دەرسا تەمبەڵ بوو و زۆربەی نمرەکانی خوارووی ۱۰بوو.
جارێک لە سەر ئەمبەڵی بە هێواشی زلەیەکم لێ دا ئەویش بە گریان چوو لە ماڵەوە دایکی هێنا بۆ مەدرەسە. بڕوا بکە وەکوو هەژدیها هاشاوڵی ئەهێنا بۆم و  دووهەزار قسەی ڕەق و جنێوی پێی دام. منی چارەڕەش هەرچەن کوڕەم ماچ کرد و دڵنەواییم کرد  کەڵکی نەبوو. نمرەکەیشیم بۆ کرد بە ۲۰ هێشتا دایکی هەر وازی نەدەهێنا. بۆم کرد بە ٤٥ (لە ئێران زۆرترین نمرە۲۰) ئینجا وردەوردە هێور بووەوە و وازی هێنا و بە هەڕەشە و بە بۆڵەبۆل لەبەر خۆیەوە هەر ئەیوت: مدیر، ماکەر، مدیر کەر باوک و باوەحیز و ..... چەندین ناو و نیتکەی تر.


لە ئێران زۆرترین نمرە ۲۰ و خوارترین نمرە صفره. نمرەی ژێر دە یانی لەو دەرسەدا سەرناکەوێ و ئەبێ سەر لە نوێ ئیمتحان بداتەوە


تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

کابرایەکی قسەخۆش وتی:

#سۆرانی

تەڵاقم کەوتبێ لە نوێژی جومعەدا سواڵکەر زۆرە تا  نوێژکەر.

#هەورامی

تەڵاقم کەوتە بۆ نماو جومعەینە سواڵکەرێ فرێنێ تا نما وانە کێ.

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros224

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

کاحەمەکەریم ولەژێر و قسەخۆشەکانی

باسی ئاگری دارستانەکانی مەریوانە کە بەداخەوە لایەنەپێوەندیدارەکان کاریان بە شقارتەبەدەستانی فریوخواردوو  نیە و نایانگرن و ڕۆڵەکانی ئەنجومەنی چیا و کەسانی سەربەخۆ ڕۆژانە بوێرانە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرن. خۆشبەختانە ئافرەتانی نیشتمانپەروەریش وردەوردە چوونەتە ناو ئەو خەباتەوە و شانبەشانی براکانیان دەچنە زۆران لەگەل بڵێسەی ئاگر.

جا بە ڕەحمەتبێ کاحەمەکەریمی ولەژێر شقارتەیەکی هەڵگرتبوو کەلامەگیا و گەنمی خەڵکی ئاگر تێبەر ئەدا.
جارێک تا خەڵک زانیان چوارپێنج خەرمانی ئاگردا. خەڵک کەوتنە کوژاندنەوەی ئاگر و حەمەکەریمیش لە دوورەوە هاواری ئەکرد: بێشەرەفانە بێن لە بەرا شقارتەکە لەمن بسێنن، جارێ ئاگر مەکوژێننەوە.


وێڕای ڕێزی بێ بڕانەوە بۆ ڕۆڵەکانی چیا و نیشتمان، بۆ ئەوەی کە قسەکەم وەکوو خۆی گواستەوە.


شقارتە: شەمچە، گۆرد، کبریت

#چاوگ_هیوا

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

کاک نەوزاد گێڕایەوە وتی:
ماوەیەک بوو لەگەڵ مەغدیدی برام فێر ببووین بە بیانووی ئیش و کەسابەتەوە دەچووینە موسڵ و لەوێش دەچووین لەگەڵ ژنان ڕامان دەبوارد.
جارێکیان لە گەڕانەوەدا مەغدید گوتی: ئەرێ نەوزاد!
گۆتم: ئا
گۆتی: ئاگات لەو نازونووز و ئاه و ناڵینانەی ئەو ژنە موسڵاویانەیە؟
گوتم: ئەدی کوو(ئەی چۆن)
گۆتی: باشە ئەدی لۆ ئەو سەگبابانەی خۆمان دەرێی ماری سڕن نووزەیەکیان لێ نایە؟ لۆ نازێکمان لۆ ناکەن؟!
گۆتم: گەوجە ئەوانیش لۆپیاوی دیکە دەیکەن. لۆ خۆمانی ناکەن!

دەرێی: دەڵێی
لۆ: بۆ

#ڕەسووڵ_سوڵتانی

سەرچاوە:
کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ"

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

کاک مەسعوود محەمەد گێڕایەوە وتی:

ئەوا لە بەغدا لە جێگایەک دانیشتبووین کتوپڕ لەو کــــاتەدا عەبدولڕەحمان نورجان هات و قسە لە گەڕان بە ترومبێل کرا لە ناو شاردا، عەبدولڕەحمان وتی: وەڵا بابم من ئەم دوو لاقانەم مانگی چوار دینارم بۆ دەگێڕێتەوە.
عەبدولسەمەد حاجی محەمەد هەڵیدایە و وتی: ئەگەر دوو لاقی ترت ببوایە مانگی هەشت دینارت بۆ دەگەڕایەوە.

لە ڕشتەی مروارییەوە
مامۆستا عەلائەددین سەجادی.

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

وتم نەک دڵتان گیرابێ لەم ژۆژە گەرمایەدا، ئەمە ببینن خاس ئەبن😂

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

کاک  شەریف(خوازراو) بەداخەوە ئێستا پیر بووە و وەکوو ئەگێڕنەوە زۆر سۆعبەتچیە. ئەڵێن جارێک بە تویوتاپەناملەکەیەوە لە چواڕێیانی .... لە دواوە کوتابووی بە بێنزێکی تارانیا و زۆر زەرەری پێ گەیاندبوو. بە هەرجۆرێک بێ بە تکا و لاڵەی خەڵک ڕەزایەتی لێ وەرئەگرێت و کابرا ئەڕوات.
لە بەختی شەڕی، لە بازاڕا جارێکی تریش ئەداتەوە لە هەمان ماشین. کابرای تارانی لە شیشەکەوە سەر دەهێنێتەدەر و گەرەکیە قسەی ناشیرین بکات.
مام شەریفیش دەستی بۆ ڕادەوەشێنێت و ئەڵێ: بڕۆ، بڕۆ خۆمانین.

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
/channel/malaymazbura

Читать полностью…

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

دەردی ئێمە نەزانینە؟

ئاخرو ئۆخری مانگی گەلاوێژ، من و هاوڕێیەک لە کوێستان شەومان بەسەردا هات.
ئەو ڕۆژە، چەک لەشان، شوێنی نچیرێکمان هەڵگرتبوو. ئێوارە بە هاوڕێکەم گوت: بێخەم بە، لەو دیوی ئەو ملە و سەریاڵە دێهاتێک هەیە. خانەخوێیەک شک دەبەم.
بۆ شەو بووین بە میوانیان. بەپێی نەریتی لادێ زۆر ڕێزیان نواند. لەسەر داخوازی من بۆ خەوتن لە سەربان جێگەوبانمان بۆ ڕاخرا. هەروا کە ڕاکشابووم و چاوم لە ئەستێران بڕیبوو، وتم هاوڕێ، ساڵەهای ساڵە من ئەم بنەماڵە دەناسم. ژنی ئەم ماڵە ئەگەر کاوێژی بکردبا گۆشتی بۆ خواردن حەڵاڵ بوو. خۆ هەر چاوی بە شار نەکەوتووە. هەموو ژیانی لە پەنای ئەو تەنوور و کوانووەدا تێپەڕاندووە. تەنیا شەوان دەچێتە بەر دەرکە و لای ژنانی دراوسێ دادەنیشێت. هاوڕێکەم گوتی ئەو ژیانە هی سەردەمی ئەشکەوتنشینانە نەک سەردەمی خوێندەواران! بەپێی یاسایەکی نەنووسراوی دواکەوتووانە، دەجووڵێتەوە. مرۆڤ نابێت وەکوو ڕەقە و کیسەڵ بچێتە نێو قاپیلکەوە (قاپوورە، قاوغ، لاک).
وتم براکەم، زۆرێک لە خەڵک خوێندەوارن و لە شاریش دەژین بەڵام قاپووڕەیان زۆر زۆر لە هی کیسەڵ ڕەقترە. سەردەمانێک من لە شارۆچکەیەک مامۆستای قوتابخانە بووم. دەوڵەت کۆمەڵێک قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی بۆ کوڕان و کچانی ئەو دەوروبەرە دامەزراندبوو. ئێمەش چینێک مامۆستای پیاو و ژن، دەرسمان بە منداڵان دەگوت. یەک لەوانە کابرایەک بوو، ئێستاش هەر نەمزانی سەر بە کام ئایین بوو، بێدەنگ هەر دەیڕوانی. نەماندەوێرا کارێک بکەین، خێرا هاواری بەرز دەبووەوە کە وامەکەن، نەوەک لەگەڵ دەستوور یەک نەگرێتەوە. فڵانە کار مەکەن نەوەک بەرپرسی ناحیە تووڕە بێت. لە ترسی خۆی ڕاپۆرتی لەسەر هەموو مامۆستایان دەنووسی. خۆزگا تەنیا لەسەر ئێمە بوایا. جارێک ڕاپورتی لەسەر مەلاش نووسیبوو کە بە چاوی خۆم دیومە شەوێک لەگەڵ پیاوانی گەڕەک جۆرابێنی کردووە.
ئەو کابرا تەنیا قاپیلکەی بۆ خۆی دروست نەکردبوو، هەموومانی هاویشتبووە قاپیلکەوە.
ڕۆژێک وتیان لە سەر داخوازی بەرپرسی قوتابخانە دوو مامۆستامان لێ زیاد دەبێت. کە هاتن، دیتمان خۆشک و برایەک بوون خەڵکی شارێکی دوور. خۆشکەکە تەمەنی لەسەرەوە بوو. لە نێو خۆمان ڕاوێژمان کرد ئەگەر ئەو کابرا هان بدەین ئەو قەیرەکچە مارە بکات، ملی دەبێت بە پەتەوە و سەرقاڵی ژیان دەبێت، ئێمەش ئاسوودە دەبین. وردە وردە باسەکەمان هێنا ئاراوە. دیار بوو ئەو لە داماوی، ئەم لە جێماوی، بە کەڵکی یەکتر دەهاتن. بەڵام هەر بیانووی دەهێناوە کە ئاخۆ کێشەمان بۆ دروست نابێت؟بەرپرسان ڕازین؟ لەگەڵ یاسای پەروەردە دەگونجێت؟.. لەباتی حەز و خۆشویستن هەر پرسیاری یاسای دەکرد.

ڕۆژێک سەرلەبەیانی لە دیوی پشووی مامۆستایان دانشتبووین.کچە بە سواری بایسیکڵ(دووچەرخە)خۆی کرد بە نێو حەوشەدا. کابرا زۆر تووڕە بوو. ڕووی کردە برای کچە و وتی ئەو کارەی خۆشکت باش نییە. نابێ ژنان فێری ئەو بەزمە بن و زۆری لەو بارەوە قسە کرد کە نەوەک لەگەڵ یاسا یەک نەگرێتەوە. برای کچە خۆی بۆ ڕانەگیرا و وتی: خۆ لاڕەشەت نییە، ڕاپورتێکی لەسەر بنووسە! کابرا وتی وادەزانی ناینووسم؟ بەڵێ، من نابێ لەبەر کەس تووشی کێشە بم. برای کچە وتی: دەی چیمان لێ دەکەن؟ "ئێمە نین و گەدایی؟ ئێرەش نەبوو، کولیایی". هەستا لەپێش چاوی هەمووان، ملی کابرای گرت و فڕی دایە دەرێ. لە پلیکانان بە چەند سەرمەقولانج چووە خوارەوە، جا وەرە سەیری پێکەنینی ئێمە و منداڵان.کابرا هەتا ئەو ڕۆژە وای بەسەر نەهاتبوو. بە پەلە گەڕایەوە بۆ ماڵ.
لای ئێوارە چوومە سەردانی. کزۆڵکە دانیشتبوو. بریندار نەبوو، بەڵام کێشە دەروونییەکە پەرەی ئەستاندبوو. هەر دەیگوت، ئەگەر بەرپرسانی پەروەردە بزانن، ئابڕووم دەچێ.من لەلایان خاوەن ناوم. منداڵان چیدی بە قسەم ناکەن، بارم لار بوو..

پاش چەند ڕۆژ درواسێکان وتیان کابرا مرد.
لە سەرقەبران کەسم نەدیت بۆی خەمبار بێت. لەشی ئەو پیاوە چووە چاڵێکی کپەوە. هەروا کە لە ژیانیدا لە چاڵێکی ڕەشدا دەژیا. بەڵام ڕۆحی دزەی کردبووە دەروونی خەڵکەوە.ئەوە لە ئاکار و ڕەفتاری زۆریکدا دیار بوو..

هاوڕێ؛ دەردی ئێمە قاپووڕەی نەزانین نییە، دەردی ئێمە دەم پانەوکردنی زانایە لە بەردەم زاڵم. گرینگ نەبوونی حاڵی هەژارانە لای ڕووناکبیر. دەم قووچاندن و چاونوقاندنە لە ناحەقی. ژینی سەرشۆڕیە لەبەر پلە و نان. ڕاهاتنمانە لەگەڵ گەندەڵی... 

لەو سەربانەوە دەمڕوانییە ناو دێ. مانگ خەرمانەی دابوو. لەو نیوەشەوە گوێم لە دەنگی لاوێکی خەرمانخەف بوو.دەنگی هەڵێنا:
ئەوا مانگ هەڵات دەربەند بوو خاڵی
دەبێ بیپۆشین بەرگی عەبداڵی..

ژیان بەو دەردەشەوە هەر بەردەوامە.

ئانتوان چێخوف١٨٩٨/سروژ استپانیان

خوێنەری هێژا،
ئەو ژنە هەژارە لەو کوێرە دێهاتە، هەر ئەوەندەی لە ژیان دەزانی و ئاگای لە دنیای دەرەوە نەبوو. بەڵام کێشەی دنیای ئەمڕۆ نەزانین نییە، ڕێگای سەخڵەتی نێوان زانینە تا فامین.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٤/٣٠

قسە و بەسەرهاتی خۆش
@malaymazbura

Читать полностью…
Subscribe to a channel