بیرەوەرییەکی خۆم
مانگی بەفرانباری ۱۰ ساڵ پێش ئێستا لە چوارڕای سەقز لە دووکانێک شووتییەکی یەکجار زۆر هەڵچندرابوو و منیش بەو بەفر و کڕێوە و سەرمایەی سەقز ئیشتیام چووە سەر شووتی. شووتییەکم هەڵگرت و شەپڵاخەیەکم لێ دا دەنگیم بەدڵ نەبوو وەهادیار بوو بەکەڵک نایەت.
یەکێکی ترم هەڵگرت و هەر وا تاقیم کردەوە ئەویش ئەوە نەبوو کە دەمویست. بە کورتی شەش حەوت شووتیم تاقی کردەوە هیچیانم بەدڵ نەبوو. ئەمجا کابرای شووتی فرۆش وتی کاکە خۆ گشتیانت بە شەپلاخە کەڕڕوکاس کرد، شووتی زستانە و بەکار نایەت دەبڕۆ و لە کۆڵم بەوە
✍تیشک
کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
من هەر خاڵۆیەکم هەس و بەو بۆنەوە ئاساییە کە خاڵۆژنێکیشم هەیە. رۆژێ لەگەل خاڵۆزاکەم دانیشتووین، باس کێشایە قسەی قۆڕ و بێ بنەما ، له دەمم دەرچوو و وتم قەزات کەفێ له خاڵۆژنه کۆێرەکەم .
وەڵا خاڵۆزاکەم زیت بووەوە و چاوی بڕییە ناو چاوم و وتی: گەوجه ئەوە چیت وت؟ خۆ خاڵۆژنت ئەوێته دایکی من.!!
#حەیدەر_مورادی
کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
ماجەرای سالە(صالح)کەڵەشێر
من کاسپیم ئەوەیە کە لە تەورێز و ئەردەبیل کەڵەشێر ئەهێنم و ئەیاننێرم بۆ پێنجوێن.
جارێک ماشینەکەم پڕ بوو لە کەڵەشێر و گەڕامەوە، گەیشتمە شاری ....، چوومە دووکانێک کە چرای ماشینەکەم کە پێشتر لە کار کەوتبوو چاوک بکەمەوە، وەستاکە وتی: کاکەگیان ماشینەکە بهێنە ناو دووکانەکە.
منیش ماشینم بردە ناو دووکان و بینیم کابرا دەڕڕابەکەی دایەخوارەوە. زۆر ترسام وتم تۆ بڵێی ئەم کابرا نەخشەیەکی ببێ؟
خۆلاسە ماشینەکەی بۆ چاک کردم لە کۆتاییدا وتی: پێت خۆشە بزانی بۆ دەڕڕابەکەم دادایەوە؟
منیش بە ترس و لەرزەوە وتم بەڵێ.
وتی: بە قوربان، من ناوم ساڵحە و خەڵک پێم ئەڵێن سالەکەڵەشێر، تۆیش خوا ماڵت ئاوەدان کا بە ماشێنێک پڕ لە کەڵەشێرەوە لە بەر دووکانەکەی منا وێساوی. ئەگەر نەهاتینایەتە ناو دووکانەکە تەواوی ئەم شارە ئەهاتن بۆ وێنە گرتن.
کەڵەشێر: کەڵەباب، خروس(فارسی)
#سەلاح_کەریمی_چاوگ
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
دەگێڕنەوه جارێك گوێدرێژێك به شیوەن و گریانەوه سكاڵای خۆی بۆ لای شێر دەبا و پێیدەڵێ:
ئەی پادشای دارستان هاتووم سكاڵای خۆم له جەور و ستەمی مرۆڤ و گیانلەبەرانی تر لەلای تۆ بكەم.
كەس ڕێزم ناگرێت و هەموویان به گوێدرێژ بانگم ئەکەن.
شێر وتی جا من بڵێم چی؟ تۆ خۆت ناوت گوێدرێژه و هەربەو ناوەیشەوه ئەناسرێیتەوه و چاک ئەزانی هەر گیانلەبەرێک ناوی تایبەتی خۆیی هەیە.
گوێدرێژ وتی:
ئەی پادشای دارستان حەزئەکەم ناوەکەم بگۆڕیت.
شێر وتی:
جا چ ناوێكت لێ بنێم؟
گوێدریژ وتی هەر ناوێکم لێ بنێی ڕازیم بەس ناوی گوێدرێژم لەسەر نەمێنێ.
شێر وتی: کەوایە ناوت لێ ئەنێم ماسی، پێت چۆنە؟
گوێدرێژ بەم ناوه نوێیە زۆر خۆشحاڵ بوو و
ده ستی كرد بەگەڕان به ناو دارستاندا و هه ر گیانلەبەرێكی دەبینی پێیدەوت لەئێستەوە ئیتر من ناوم گوێدرێژ نیه، بەڵکوو ناوم ماسییە.
ماسی(گوێدرێژ) به ژێر درەختێكا تێپەڕی کە پەپووسڵێمانەیەک لەسەر چڵێکەوە بانگی کرد:
هۆ گوێدرێژ گوێدرێژ هۆو.
گوێدرێژ وتی: من ناوم گوێدرێژ نیە و ناوم ماسییە.
پەپووسڵێمانە وتی: دەی مەلەوانی ئەزانیت؟
گوێدرێژ وتی نەخێر مەلەوانی نازانم.
پەپووسڵێمانە وتی دەی سوێند بەخوا ببیت به ڕاوێژكار(مشاور)یش
هەر گوێدرێژیت .
#نزارە_شێخ_فەرهاد_کۆنەپۆشی
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
تکایە دەنگی کەم بکەن😂🔕🔇
قسەخۆشەکانی #فەریق😂😂
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223
کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
""وردەم نیە بڕۆ کاڵەکێک بدزە، با بێ حساب بین""
پیاوێکی قسەخۆش(فەریق) کە خەڵکی سلێمانی بوو و ئێستا لە ژیانا نەماوە گێڕایەوە:
لەگەڵ دۆعانووسێک کە ناوی میرزا ئەولقایەر(عبدالقادر) بوو، بوومە هاوڕێ و چەند ئاواییەک پێکەوە بووین.
خەڵک پووڵیان بۆ ئەهێنا کە دۆعایان بۆ بکا خوا لە گوناهەکانیان خۆش ببێ. خۆی دیاری کردبوو بۆ هەر جار ئەنجامدانی گوناهێک ۱۰ دینار.
ڕۆژێک جوان منی فێرکرد کە من پووڵ وەربگرم یان باقی بدەمەوە.
گەنجێک هات وتی من دووجار شووتیم دزیوە، فەرموو ئەوە ۲٥دینار. منیش کە ئەبێ ٥ دینار باقیم بدایەتەوە بەڵام وردەم نەبوو. عەرزی میرزا ئەولقایەر(عبدالقادر)م کرد قوربان ٥ دینارم بدەرێ با باقی ئەو جەوانە بدەمەوە.
جوابی دامەوە: فەریقە کوێر باقی ناوێ پێی بڵێ بڕوات بایی ٥دینارەکەیش دزی بکا
وتم چۆن?
وتی گەوجە، دوو شووتیەکە ئەمە ۲۰دینار، کاڵەکێکیش بدزێت ئەمە ٥دینارەکە و ئاو بهێنە و دەستت بشۆرە.
گەنج: جەوان
#عوسمان_کتێبخانە*
کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
وتاری ئەدمینی کاناڵی مەلای مەزبوورە و کارمەندی کتێبخانە گشتییەکانی مەریوان لە نوێژی هەینی شارۆچکەی جووجەسازی بەبۆنەی حەوتووی کتێبەوە. شیاوی باسە چەند تەنزی تاڵی تێدایە.
ڕێکەوت: ۲٥ی خەزەڵوەری ۱٤۰۳
بڵاوکردنەوەی زۆۆر پێویستە😂😂
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
لە بریتانیا(انگلیس) بە پێی یاسا، وەلیعەهد ئەتوانێ لە ۱٤ساڵیدا ببێتە بەڕێوەبەر و پادشای وڵات، بەڵام بۆی نیە و ناکرێ تا ۱٨ساڵی ژن بهێنی.
ئەمە دەردەخا کە بەڕێوەبردنی وڵاتێک ئاسانترە لە بەڕێوەبردنی ئافرەتێک.
بەڵام لە وڵاتانی موسوڵماندا کچ لە ۹ ساڵیدا بۆی هەیە شوو بکات بەڵام هەتا ۱٨ساڵی مۆڵەت(گواهینامە)ی شۆفێری پێ نادرێت. ئەمە دەرئەخات کە بەڕێوەبردنی پیاوێک لە بەڕێوەبردنی ماشێن(ئۆتۆمبێل) ئاسانترە.
کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
چەن ساڵ لەمەو پێش کابرایەکی خەڵکی سلێمانی هاتبوو بۆ مەریوان تا لە مەریوانۆ بڕوا بۆ سنە.
لە ترمیناڵی مەریوان چەن ماشینێکی پەیکان و ئاردی وەستابوون مسافر سوار بکەن.
ئەویش ئاردییەکەی بە پژۆزانیبوو و وتبووی مادەم خۆ هەر وەکوو یەک پووڵ ئەسێنن با هەر بە پژۆکە بڕۆم.
کاتێک سوار ئەبێ ئەبینێ ئەم پژۆ هەر ڕێ ناکات، ئەڵێ ئەرێ بۆ وایە؟ مەگەر ئەمە پژۆ نیه؟
شۆفێرەکە ئەڵێت ئەمە مۆتۆرەکەی پەیکانە و بەدەنەکەی پژۆ. هەر ئەوەیە کە ناڕوات
لەو سەرۆ دێتەوە بۆ مەریوان ئەڵێ خۆ هیچ فەرقێکیان نیه با هەر بە پەیکان بچمۆ.
کە ئەبینێ ئەم پەیکانە وەکوو موشەک ئەڕوا، ئەڵێ ئەرێ ئەمە مەگەر پەیکان نیه؟
شۆفێرەکە ئەڵێ کاکە ئەمە مۆتۆرەکەی پژۆیە و بەدەنەی پەیکان.
کابرا سەری سوڕ ئەمێنێت و ئەڵێ سبحان اللە لە کاری ئێرانیانە.
کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
بزنی دزراو
کابرایەک لە دێهاتێکی ناوچەی ....ی مەریوان، بزنێکی دزیبوو؛ وتیان مامەڕەحمان ئەو بزنەت بۆ خوارد؟ خۆ حەرامە و لە ئەو دونیا بزنەکە بە خاوەنەکەیت نیشان ئەدا و ئەڵێ ئەو کابرا خواردوومی!
ئەویش لە جوابا وتی: ئەوە تۆ لاژەلاژ چەتە؟ دەی منیش ڕیشی گرم و دەمەی دەس ساحێویۆ!(منیش ڕیشی ئەگرم و ئەیدەمۆ دەس خاوەنی)
#الف_ک
کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
مەلایمەزبوورە(طنز)
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
مەلایمەزبوورە(طنز)
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
هاوژینی کافر و دایکی موسوڵمان
برادەرێک گێڕایەوە: لە وڵاتی مەجارستان(هێنگاریا) خوێندکار بووم. هەر لەوێ ژنم هێنا و بە باوکمم وت: بابەگیان ژنێکی خارجیم خواستووە.
باوکم بە تووڕەییەوە وتی: هەی بێ عەقڵ، ئەوان کافرن، بۆ کاری وات کرد؟
خۆلاسە دوای چەند ساڵێک لەگەڵ خێزانم هاتینەوە بۆ کوردستان و بۆ کاروباری تایبەتی خۆم بە تەنیا ڕۆیشتم بۆ تاران. خێزانیشم لە لای باوکم بە جێهێشت چوونکە دکتۆر بوو و باوکیشم بە نەخۆشی قەند و چەوری خوێنەوە گیرۆدە بوو.
هاوژینە مەجارستانیەکەم بە باشی پێی ڕادەگا و خزمەتی دەکا و دەرمان و دەرزی و هەموو کارێکی پێویستی بۆ دەکا.
لە تارانەوە زەنگم بۆ بابم دا و هەواڵی سەلامەتی خۆی م پرسی و وتم بابە ژنە کافرەکەم چی دەکات؟
وتی: ڕۆڵە بەخودا ئەمە ئیسلامە و دایکت کافرە، ئا بزانە کافرێکیش بۆ من نادۆزیتەوە؟
کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
ناردنی قسەوبابەتی خۆش👇
@zagros223
قسە و قسەڵۆکی خەڵکی لای خۆمان
پێش ژنهێنان دەڵێن:
تۆ خۆ هەموو شتێکت هەیە بۆ چی ژنێکیش ناهێنی؟
دوای ژنهێنان دەڵێن:
خاک بەو سەرەت تۆ خۆ هەموو شتێکت بوو، ژنت بۆ هێنا؟
ئیشەیش نەمزانی ئاخرەکەی بهێنین یا نەهێنن؟!!!
کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
ناردنی قسەوبابەتی خۆش👇
@zagros223
ڕۆحێکی هاڕیاو
هەر لە دوورەوە ناسیمەوە، ئەویش لە وڵاتی غەریب. زۆر دڵنیام کە هەڵە ناکەم. ئاخر باسی شێوە و قیافە نییە. ئەوجۆرە کەسانە، دیارە ساڵەهای ساڵە هێمای دەرد و ئازارن. چوومە پێشەوە و لە ئامێزم گرت. کەچی بە زمانی بێگانە وتی ناتناسم، لێت تێ ناگەم. وتم ئاخر ماڵ کوێرەوە بوو؛ تۆ وەکوو گای مارۆ لەنێو هەزاران دیاری، چۆن دەکرێ نەتناسمەوە؟ کەچی هەر دەیگوت چی دەڵێی؟ من لێت تێ ناگەم. توند دەستی ڕاستیم گرت. وتم ئەوەش بەڵگە، ئیتر واز لە فڵتەفڵتی بێگانە بێنە.
سەردەمی بەندیخانه، سەرۆکی زیندان لەپێش چاوی هەموومان دەستی ڕاستی ناڵ کرد. هێشتا جێگای بزمارەکان مابوو. ئەوە یەکێک لە سەدان ئەشکەنجەی لە ڕادەبەدەر بوو کە بەسەریاندا هێنا. لەو ساڵانەدا لەنێو دەرد و بێدەنگی، ئێمە بە هەزاران جۆرە مردن ژیاین.
زۆر بە ئارامی سەری زل و ملی باریکی وەکوو تەشی هێنا پێشەوە و وتی ڕاپۆرتم لێ نادەی بێن و بمگرن؟ وتم: بابان کڵۆڵ؛ ڕاپۆرتی چی؟ بە کێ؟ خۆ ئێمەومانان کە گیانمان دەربرد و لە زیندان هاتینە دەر، ڕوومان لە هەندەران کرد. پاشانیش کە وڵات شۆرشی بەسەردا هات. ئەوانەی کە ئێمەیان ئازار دەدا، ئێستا خۆیان کونەمشکیان لێ بووە بە عەمارەت. پێستیان لە پێستی دەڵەک بەقیمەتترە. وتی دەترسم، نەوەک ئەوەش پیلانی خۆیان بێت.
بەو قسانەی بزەم دەهاتە سەر لێو و کزەم دەهاتە تۆی جەرگ. زانیم ئەو پیاوە زۆر خراپ تووشی قەیران و داڕمانێکی دەروونی هاتووە.
کە لە بارەی ژیانیم پرسی، زانیم تەنیایە و لە شوێنێک بە نانەلەم دەژی. لەگەڵی چووم و شڕە و سیپاڵیم هێنا. وتم براکەم ئێمە تازە بەم هەموو دەرد و ئازارەوە بە کاری هیچ نایین. من لێرە بەرگدوورم. وەرە لای من بمێنەوە. هەر نانێک دەبێت کە پێکەوە بیخۆین. کلیلی دووکانەکەشم پێدا هەتا شەوان تێدا بخەوێت. ڕۆژان لە سووچی دووکان کاری خۆی دەکرد، مردووی سەرقەبران چەندە قسە دەکات ئەویش هەر ئەوەندە.
شەوێک لەبەر ئەوەی کە شتێکم بەجێ هێشتبوو، گەڕامەوە دووکان. کەچی دیتم ئەوەی کە لە نان و پێخۆر و مێوە و... بۆم دانابوو، لە سەبەتێکی ناوە و دەچی بۆ دەرەوە. زانیم ئەم ماستە بێ موو نییە، بەڵام دەمزانی ئەگەر لە خۆی بپرسم دیارە حاشای لێدەکات. بۆیە شەوی دوایی لە کۆڵانی بەرانبەر، خۆم حەشاردا. دیتم وەکوو دوێنێشەو، هەمان سەبەتەی دایە بن هەنگەڵی و بە نەرمەغار وەڕێکەوت. منیش کەوتمە شوێنی. هەتا گەیشتە گەڕەکی قەراخی شار. خۆی کرد بە ماڵێکدا و شەوژەنی دەرکەی داخست. دارچرایەکی کارەبا کە چراکەی سووتابوو لە پاڵ ماڵی کابرا بوو. چەند شوێن پێی هەبوو. توانیم بگەمە ناوقەدی چرابەرقەکە، ئەوەندەی کە ناوماڵەکە ببینم. دیتم لە ژوورەوە کاکم خەریکە سفرە ڕادەخات، لەژێر ڕووناکی چرای نێو ماڵ، دیتم کابرایەک وەکوو گورگی چوارچاو هاتە سەر سفرە و ئەمیش دەستە و نەزەر لە دوورەوە وەکوو دۆمی خەڵاتکراو ڕاوێستا. کابرام ناسییەوە. دڵم لەرزی و سەرم تەزی، هەمان سەرۆکی زیندان بوو!!!
ئەرکی من بەرانبەر بە خوێنی بە ناحەق ڕژاوی بێتاوانان ئەوە بوو کە ئەو مرۆڤ خۆرە بدەمە دەستی پولیس. دەبێ ئەو بێویژدانە ببێت بە پەندی عاڵەم. دنیا دەبێ ئەو بێشەرەفە بناسێت کە چی بەسەر ئێمە و هەزاران لاوی ئەو وڵاتەدا هێنا. بەڵام پێویستە ئەوەش بزانم ئەم بۆچی هەموو شەوێ نانەکەی خۆی دەبرد بۆی؟
دوایی کە لێم پرسی، وتی: ئاخر بەڵێنی دابوو ئیتر ئازارمان نەدات!
ڕۆمەن گەری ١٩٦٠/ ابوالحسن نجفی
خوێنەری خاوەنبیر؛
ئەوەی کە مرۆڤێکی قوربانی سۆز و خۆشەویستی هەبێت بۆ جەلادەکەی، نیشاندەری دەروونێکی هاڕیاوە. جا دەتوانێ ژنێک بێت کە مێردەکەی خۆش دەوێ کەچی ئەو خەیانەتی پێدەکات و لێی دەدات و ئازاڕی دەدات. یان دیومە کچێک لایەنگری زەڕدایکی دەکات و ئەو هەر دەیچەوسێنێتەوە. تا بگاتە نەتەوەیێک کە خەرێکە قووت دەدرێ کەچی ئاوڕ لە زمان و کەلتووری خۆی ناداتەوە و هەر دڵسۆزانە خزمەت بە بێگانە دەکات.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٩/٢٠
پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
لەگەڵ هاوڕێیەکما لە یەکێک لە مەیانەکان تارانا بۆ تاکسی وێستابووین. هەر تاکسییەک ئەهات ناوی شوێنەکەمان ئەبرد، ئەیوت کە مەسیری ناخوا و ئەڕۆیشت. دە دوازدە تاکسی بەو شێوەیە ڕۆیشتن و سواریان نەکردین. تاکسی دوازدەهەم یان سێزدەهەم بوو دیسان بە هەمان بەزم ڕۆیشت. هێشتا ئەوەندە دوور نەکەوتبووەوە کە دەنگمان نەبیسێ، هاوڕێکەم بە هەورامی وتی: کوام ئەیات! (واتە لەدایکت بەم!)
تاکسی کە چەن میترێک دوور کەوتبووەوە بە قریشکەی لاستیک، تاکسیی ڕاگرت و سەری هێنایە دەر و وتی: کوام ئەیاو وێت! (واتە لە دایک خۆت بەم!)
ئەوەی وت و بەبێ ئاوڕدانەوە ڕۆیشت!
سەرچاوە:
✔️کاناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ"
#ئاڵا_کۆنەپۆشی
کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
لە خۆم ڕاماوم ، لەو وێنانەی شوێنم کەوتوون پاش ساڵانێک ، لە بیرەوەریە کزۆڵەکانی ئەو دیوی خۆشبەختی ، گرێیەک ئێستاش بێ کرانەوە ددانم هاڵ ئەکەنەوە ئەوەندە خۆیان جاویوەتەوە ، گرێیەک تا خۆم مابم کرانەوەیان ڕەنگە بەختی یەکێکیتر بیکاتەوە ، لەو هەموو ڕوانینە بە جوانیەکانا ، لەو هەموو شوێن کەوتنانا تەنیا خۆمم تاقیب کردووە ، تەنیا جوانیە خەیاڵییەکان پێش چاومیان ڕوون کردووەتەوە ، گرێ لە زارم ئاڵاوە ، وشەم لێ کوێر بووەتەوە ، وێنەکانیش کاتیان نیە بیانبینم مەگەر پاش بەیانییەکی خەواڵوو ، مەگەر چۆن چۆنی بزانم ئەوانەی ئەمنووسینەوە ، ئەمخوێندنەوە هەموویان تەم و خومارێکی چاومەستانەی پاش خواردنەوەیەکی درەنگ وەختی پێش نووستنی شەو ، یان ڕوانینە گوماناوییەکانی بەردەمی دێڕاودێڕ بوونی بەسەرهاتێکی سەرگەردان ، سەرگەردان وەک سووڕە بێ کۆتاکانی کاکێشانەکان لە دەوری بوونێکی بێ منەت ، منم و سەرسەری مانەوەیەکی ناڕەس ، مانەوەیەکی بێ دواندنی ساتەکان ، بێ کەوتنە کەنارێکی ئارامی تەواو بوون لە خۆما ، ها ئێستا ، ها دەمێکی دواتر دۆزینەوەیەکی غەریبانە و ون بوو لە ون بوونا .
#چاوگ_حەمەدەمین_ئەحمەدی_هەوراز
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
لەگەڵ باوکم و چەند ڕەفێقێکی لە کۆڵیتەکەمان دانیشتبووین و لە بەر زۆپای داری قسەی خۆشیان ئەکرد. کا مەجی ڕوویکردە باوکم و وتی: خوا لێت نەسێنێ، ئەم کوڕتە لە کوڕی ئەم زەمانە ناچێ.
ئیتر باس هاتە سەر باسی کوڕی قەدیم و کوڕی ئەم زەمانە.
منیش رووم کردە باوکم و کردم بە سۆعبەت وتم باوکەگیان خۆ تۆ من ئەناسی، ئەگەر ڕۆژێ یەکێ پێت بێژێ برۆم هەڵگرتووە باوەڕ ئەکەی؟
وتی بەخوا ڕۆڵە بڵێن شوویشت کردووە هەر باوەڕ ئەکەم. لە کوڕی ئەم زەمانە ئەوەشێتەوە.
#بەردەڕەشە_ساکۆ
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
تکایە دەنگی کەم بکەن.🔕
قسەخۆشەکانی #فەریق۱😂😂
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223
کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
#بەشی۲
وتاری ئەدمینی کاناڵی مەلای مەزبوورە و کارمەندی کتێبخانە گشتییەکانی مەریوان لە نوێژی هەینی شارۆچکەی جووجەسازی بەبۆنەی حەوتووی کتێبەوە.
ڕێکەوت: ۲٥ی خەزەڵوەری ۱٤۰۳
گرنگی و پێویستبوونی هەبوونی کتێبخانە لە زمانی عوسمان سەمەدییەوە
بڵاوکردنەوەی زۆۆر پێویستە😂😂
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
تەنیا ئێمە باشین!
لە کوێستانێکی تەماوی، ڕێبوارێکی ماندوو کە ڕێگای ون کردبوو، شەو درەنگان لە دەرکەی دا. چەند کەس چوون و دەرکەیان کردەوە. ئەو پیاوە نە بۆ دۆعای خێر هاتبوو و نە چاوەڕوانی ئامۆژگاری و نەسیحەت بوو. تەنیا وتی برسیمە و نانم دەوێ. پاش نانخواردن، لە دەوری کۆ بوونەوە. وتیان ئێمە جەماعەتێکی دوورەپەرێزین کە لە خەڵک و کۆمەڵگا بڕاوین. هاتووین لەم کێوانەدا بە پاکی و درووستی بۆ خۆمان دەژین. زانایەکی مەزن ڕێبەرمانە. بە بزەی دەرکی بەهەشتمان بۆ ئاوەڵا دەکات. کاتێ گوێمان لە شێعر و وتاری ئەو دەبێ، لەوپەڕی هەوران دەژین. بۆیە لەوە دڵنیاین کە تەنیا ئێمە ڕێگای ڕزگاریمان دۆزیوەتەوە.
جا کەوابوو بە وتەی پیران:دار پیر دەبێت و جارێک لە تەمەنیدا باز دەنیشێتە سەری. تۆش ئەم دەرفەتە زێڕینە لەکیس مەدە و لێرە بمێنەوە. دڵنیابە هەموومان چاومان لێتە. زۆر کەسان وەکوو تۆ هاتن و لێرە مانەوە.
پیاوی ڕێبوار وتی: سپاس بۆ ئیوە و دەسخۆشی لە میوانداریتان. بەڵام بە ڕای من ئەمە شێوازی ژیان نییە کە ئێوە گرتووتانە بەر. مەرج ئەوەیە کە لەنێو خەڵکیدا بن و لەسەر عەرز بژین. دەنا خۆجیاکردنەوە لە خەڵک و لە ئاسمان سەیرکردن، هونەر نییە. وەهمە، خەونێکی درۆیە. ڕزگاری ئەوە نییە کە چەشنی ماسی بچنە قوڵاخەوە و لە دەردی گەل خۆتان گێل کەن.
ئێوە کاتێ بە مێشکی خۆتان بیر ناکەنەوە، کاتێ تەنیا خۆتان بە چاک دەزانن، هەر ئەوە خۆی ئەوپەڕی سەر لێ شێواوییە. کەس لێرە فێری حەماسە و عەشق نابێت.
هەر ئێستا کە ئێوە لێرەن بە هەزاران کەس لە شاران برسین، بەشی پڕپۆڵەیەک ئارد لە ماڵیاندا نییە. هاوکات کەسانێکیش هەن کە ئاخوڕیان پڕە و کۆمەڵگاشیان نوقمی گەندەڵی کردووە. تەنگیان بە هەژاران هەڵچنیوە. جا ئەگەر هەمووان دوور بگرن، ئەی کێ هەوڵێک بدات بۆ داماوی و ڕوژڕەشی ئەو خەڵکە. کاتێ کەس خۆی بە خاوەنی دەردەکانی کۆمەڵگا نازانێت و سفرەی تاڵانکراوی لێقەوماوان نابینێت، پاک بوون مانای نامێنێت.
ئەو خەونە گرانە پیرۆزی خۆتان و ماڵیاوا.
پاش ڕۆیشتنی کابرای ڕێبوار، ئەم قسانەیان گەیاندە لای زانای مەزن. وتی من خۆم دەبێ بڕۆم و شار تاقی بکەمەوە. بۆیە ملی ڕێگای گرت و ڕووی لە شار کرد.
پاش چەندین ڕۆژ لە چاوڕەوانی شاگردان، زانای مەزن لە شار گەڕایەوە. له وڵامی پرسیاری شوێن کەوتووان، وەها دەگریا فریای فرمیسک نەدەکەوت. پاش زۆرێک شین و گریان، تکایان لێ کرد تا پێیان بلێت چی دیوە. فەرمووی بۆ یەکمجار لە شار هەستم بە بەهێزبوونی شەیتان کرد. لە شار ڕێم کەوتە گەڕەکی لەشفرۆشان. لەنجەی ژنانی بێ سەرپۆش وەکوو هەڵپەرکێی مار، مووچرکیان دەخستە لەشی پیاوان...
ئەو شەو هەر بە گریان باسی ئەو چەند ڕۆژەی دەگێڕاوە.
بۆ سبەینێ، زانای مەزن کە لە خەو هەستا، کەسی بە دەورەوە نەمابوو. زانی هەر نیوەشەو شاگردان ڕێگای شاریان گرتۆتە بەر.
ئانتوان چیحۆف١٨٨٧/سروژ استپانیان
خوێنەری خاوەنبیر!
کاتێ کۆمەڵناسی گەورەی بریتانی، جورج وێڵز، لە پێنج نامیلکەدا باسی مافی مرۆڤ دێنێتە ئاراوە؛ پێشتر دەیباتە خزمەتی مهاتما گاندی گەورەی وڵاتی هێند. گاندی دەڵێت ئێمە بەر لەوەی باسی مافی مرۆڤ بکەین، دەبێ باسی ئەرکی مروڤ بکەین. کاتێ ئێمە ئەرکی خۆمان بەرانبەر بە کۆمەلگا بەجێ ناهێنین و خۆمان لە خەڵک جیا دەکەینەوە، مافەکانیش پێشێل دەبێت.
ئەو کەسانەی خۆیان بەرانبەر بە کۆمەڵگا بە بەرپرس نازانن، هاوکات ڕێگای خۆشیان به تەنیا ڕێگای ڕزگاری دەزانن، لە ڕاستیدا تووشی وەهم و خەیاڵن. ڕەنگە لە ئەزموونەکانی نێو کۆمەڵگاش سەرکەوتوو نەبن.
چۆلەکە بە باڵێک نافرێ و چەپڵە بە دەستێک لێ نادرێ. دەردەکانی کۆمەڵگا، زمان، کەلتوور و... هی هەمووانە و ئەو ئەرکەش لەسەر شانی هەمووانە.
کۆمەڵگای ئەمڕۆی کوردی بارودۆخی هەستیارترە لە ڕووسیای سەردەمی چێخوف. دەمڕاسانی کۆمەڵگا دەبێ خەڵک زۆرتر هان بدەن کە خۆیان بەرانبەر بە نیشتمان و کێشەکانی بە بەرپرس بزانن.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٨/٢٤
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
لە شوێنێک قەرار بوو، وەکوو بەڕێوەبەر لە ئیدارەیەکدا دابمەزرێندرێم، سەرتان نەهێنمە ئێش بانگ کرام بۆ لێپرسینەوەی پێش دامەزران، تا بۆیان بسەلمێ کە ئاێا من لێهاتووم بۆ ئەو کارە یان نیم، وەکوو لە هەموو عالەمدا باوە!؟
دوای چەند پرسیارێک کە بڕوا بکەن هیچ فڕیان بەو کارەوە نەبوو، کابرا بڕێک چاوی بڕییە سەروگوێم و وتی: تۆ مەگەر ڕیشت ئەتاشی؟
وتم نە قوربان من ڕیشم ناتاشم بەڵکوو بە کەرەنتوو "کەرەمتوو" ئەیدوورم و دوایی ئاوری پێوە ئەنێم.
زۆری پێناخۆش بوو، بەڵام هیچ نەیهێنا ڕووی خۆی، پێکەنینێکی مەسنووعی گرتی و وتی: ئەی بۆ هەموو دەمووچاوت بریندار بووە؟
وتم کاکە گیان ئەمجارەیان کەرەمتووم دەسنەکەوت ئیتر بە تەوراس تاشیم.
دوای چەن ڕۆژ جواب هاتەوە: شما شایستگی ندارید(ئێوە بەکاری ئێمە نایەن)
#عوسمان_کتێبخانە
کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
#سۆرانی
ئەگێڕنەوە: ڕۆژێک له دارستان، فیل بە هەناسەبڕکێ ڕایدەکرد. گوڕگ ڕێی لێگرت وتی : ئەوە بۆ ڕادەکەی؟
فیل وتی : پاشای دارستان ( شێر ) بڕیاری دەرکردووە هەرچی زەڕافەیە بیگرن و بیکوژن.
گورگ گوتی : جا خۆ تۆ زەڕافەنیت ئیتر بۆ دەترسیت؟
فیل وتی : ئاخر کێشەکە ئەوەیەکە کەر سەرپەرشتی وەزعەکە دەکا!هیچ بڕوام بە کەر نیە.
#هەورامی
گێڵناوە ماچا:
ڕوێوە جەنگەڵەنە فیلێوە بە هەناسەبڕکێ ڕەماێ ڕەمێ.
وەرگێوە ڕاش وەنە گێرۆ، ماچۆ: ئانە چی ڕەماێ ڕەمی؟
فیلەکە ماچۆ: شاۆ جەنگەڵی (شێر) واتەنش: هەرچی زەڕافەن گێردێشوو کوشدێش.
وەرگەکە ماچۆ:
خۆ تۆ زەڕافە نیەنی... چی تەرسی؟
فیل ماچۆ: ئاخر هەرمانەکێش ئەسپارێنە بە هەرەکەێ، باوڕوو متمانێم بە هەرەکەێ نیەنە.
تووێچ بەرپشە.
#فەرزاد_حاجی_عەزیزی
کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
مافی هــــەژاران
هێمنی و ئارامی بازاڕ، بە هاواری پیاوێک تێکچوو. خەڵک و پۆلیس بە دوای هەرای کابرا کەوتن. پیاوێکی دارتاش بە دەستی خوێناوی خۆی ئاماژەی بە سەگێک دەکرد کە گوایا دەستی گەستووم، چاوی هیواشی بڕیبووە پۆلیس.
پۆلیس وتی: دەبێ هەر ئێستا ئەو گەماڵە پەت بکرێت، نەوەک نەخۆشی هاری پێوەبێ. خاوەنەکەشی پەتپەتێن بکرێت، تا بزانێ مەنێ چەند کیلۆیە و دنیا بەری بە کوێوەیە؟
ڕێبوارێک وتی قوربان، من ئەو گەماڵەم لەبەر دەرکی جەنابی فەرماندەی لەشکەر دیوە.
پۆلیس وتی بەڕاستە؟ ئەرێ کابرای دارتاش بۆ هار بوویت؟ وا هاوارت کرد وامزانی مار پێوەی داوی. ئەو بەستەزمانە چۆن زاری دەگاتە دەستی ئەتۆی تەژەی حۆل؟ عەیب نییە وەکوو مریشکی هێلکەکەر بەناو ئەو بازاڕەدا کردووتە گاڕەگاڕ؟ دەبێ بزانم مەبەستت لەو کارە چ بووە؟
ڕێبوارێکی دیکە وتی گەورەم؛ جەنابی فەرماندە، تاژی ڕەسەن ڕادەگرێ، نەک سەگی خوێڕی. ئەم سەگە هێ بەڕێزیان نییە؟
پۆلیس وتی: یاسا هەر بە چاوێک بۆ هەمووان دەڕوانێ. ئەو دارتاشە هەژارە بە دەستی زامدار چۆن بۆ ژن و منداڵی نان پەیدا بکات؟ خێرا خاوەنی ئەو گەماڵەم بۆ بێنن هەتا ڕۆژی گەشی لێ ڕەش کەم. دارتاشیش نابێ دەس لە سکاڵای خۆی هەڵبگرێ، خۆ دنیا سەری بە پووش نەگیراوە.
ڕێبواری یەکم وتی قوربان ئەو کابرایەی کە لە سەردا دێت، پاکاری ماڵی جەنابی فەرماندەیە. بۆ خۆتان لێی بپرسن.
پاکار وتی گەورەم؛ ئەوە گەماڵی جەنابی وەزیرە کە بە خێزانی بۆ چەن ڕۆژێک تەشریفی پیرۆزیان میوانی جەنابی فەرماندەیە.
پولیس وتی: کەوابوو خێرا ئەو بەستەزمانە بەرەوە. ڕەنگە لەبەر هەرای ئەم کابرایە ترسابێت. هەر وەها ڕاسپاردەی ڕێز و سڵاوی من بە لە خزمەتی ئەو دوو بەڕێزە. تکایە لە بیرتان نەچێت کە پێیان بفەرموون من ئەو شانازییە بووە بە بەشم کە ئەو سەگە جوانەیان بدۆزمەوە.
دارتاش: ؟؟؟ !!!
ئانتوان چێخوف ١٨٨٤/ سروژ استپانیان
ساڵەهایە کورد جەستەی خوێناوی نیشتمانی لە حەڵەبجە و کۆبانی و عەفرین و... پیشانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤی وڵاتانی ڕۆژاوایی دەدا، کەچی کوردی هەژار هەموو جارێک دەیکەن بە چیرۆکی کابرای دارتاش. هیچکات زلهێزانی عاڵەم جەستەی زامداری کورد لە کارەساتەکانی ئەنفال و زیلان و دەرسیم و... لە هەڕاجە بازاڕی مافی مرۆڤ بۆیان گرنگ نەبووە. لە جانتای هیچیان ئاشتی و برایەتی و دڵسۆزی بۆ چەوساوەکان دەس ناکەوێ. چوونکا سەددامەکان و ئاتاتورکەکان گەماڵی خودی زلهێزانن. ئەوەی کە لەم دنیایەدا زۆر هاسان دەخورێ، مافی هەژارانە. چەساوەکان نابێ چاوەڕوانی زلهێزان بن چوونکا ئەوان قازانجی خۆیان دەکەن بە پێوەر، نەک مرۆڤایەتی.
تەنیا گەلی یەکدەنگ براوەیە، مخابن ئێمە و باسی یەکدەنگی! هەر بەلای جاریشیدا نەچووین. کوردی هەژار تەنیا لێکترازان و لەبەر یەک هەڵاتن چاک دەزانێ. ناتوانێ پاڵ وە پاڵی برای خۆی بدات.
تا ئەوە حاڵمانە، ئەوەش ماڵمانە.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٨/١٠
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
ناردنی قسەوبابەتی خۆش👇
@zagros223
مەلایمەزبوورە(طنز)
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
مەلایمەزبوورە(طنز)
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
ئەڵێن
ترامپ بهتهنها لهگهڵ شۆفێرە تایبەتییەکەیدا دەچن بۆ ناو بازاڕ، لهوێ به شۆفێرەکەی ئهڵێ: پێم خۆشەخۆم لێخوڕم.. شۆفێرەکهی ناچار لە سەندەڵی شاگرد دادەنیشێ، ترامپیش زۆر بهخێرایی لێدەخوڕێ و پۆلیس ئهیگرێت. پۆلیسەکە ڕایدەگرێت و ئهڵێ:
ئیجازه و سهنهوی(گواهینامە و مدارک). ئهویش ئهیداتێ. پۆلیسەکە که سهیری ناوهکهی ئهکات، یهکسهر بێسیم ئهکات بۆ مدیریهت و به مدیر ئهڵێ: گهورهم دانهیهک له گهوهرهکانم گرتووه، چی لێبکهم؟ مدیرهکهشی وائهزانێ
مهبهستی دز و تیرۆریست و شتی وایه، یهکسهر ئهڵێ: بیهێنه بۆ مدیریهت. پۆلیسەکهش ئهڵێ: ئاخر گهورهم زۆر گهورهیه، ههر زۆرگهورهیه، ناتوانم.
مدیرهکه ئهکهوێته گومانهوه و ئهڵێ: بۆچی
کێیه؟
پۆلیسەکە ئهڵێ: وهڵاهی گهورهم خۆشم نازانم کێیه، بهڵام ترامپ شۆفێریەت.
#هەوراز
کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
ناردنی قسەوبابەتی خۆش👇
@zagros223
ئاکامی دووبەرەکی
شەو، باڵی ڕەشی خۆی بە سەر شاردا کێشابوو. جاربەجار مانگ لە پشتی هەوران، دەرفەتی دەهێنا و بە تریفەی خۆی بۆ چەند چرکە ساتێک شاری ڕووناک دەکردەوە.
تەنیا دەنگی تەقە و شریخەی تفەنگ، بێدەنگی شاری دەشکاند. هەردوو لایەنی شەڕ هەوڵی ڕاونانی ئەوی دیکەی دەدا. خەڵکیش وەکوو بەرخی بێ دایک کە سەر بە ژێر سکی گەماڵیشدا دەکات، هەر جارە ڕوویان لە لایەنێک دەکرد...
لە سەربان بەبێ چرپە ڕاکشابوو. تفەنگەکەی و دووربێنێک لەپاڵ دەستیدا بوون. هەروا کە ورتکەنانی لە زاری نێزیک دەکردەوە، بە ملەتاتکێ چاویشی لە شەقام بوو. لە بەیانی هەتا ئێستا هیچی بۆ نەخورابوو. لەم شەڕە هەوسار پچڕاوەدا نانیش دەبێت بە ژار. تەنیا دڵخۆشی ئەوە بوو کە فەرماندەکان بەڵێنیان دابوو، بە تێکچوونی دەستەی لادەر، نیشتمان کێشەی نامێنێت و بە یەکجاری ڕزگار دەبین.
بۆ چەن خولەکێک بیری لە ماڵی خۆیان کردەوە. شێوە و ڕوخساری دایکی هاتە پێش چاوی. بۆخۆی نەوبەرەو و کوڕەگەورەی ماڵ بوو. لەگەڵ دایکی و تەنیابراکەی بە سێ کەسی لە دێهات پێکەوە دەژیان. پاش تێکەڵبوونی بە شۆڕش، لێیان دابڕا. کە شەڕی ناوخۆیی بڵێسەی سەند بە تەواوی لێیان بێخەبەرما.
پێی سەیر بوو کە چۆن تینی ئاگری شەڕ دەتوانێ بە کرژی و بە گشتی ڕواڵەتی ژیان بگۆڕی. پێش لەو شەڕە، سەردەمی ژیانی لادێ، لە ئاوەها شەوانێکدا دەچووە سەربان. بۆ خۆی گۆرانی دەگوت:
"جارجار هەوریەکەت بیده بە لاوە، وەک مانگ لە گۆشەی هەوری سیاوە... ". یان لە لای خوارووی ئاوایی لەگەڵ کوڕانی ناودێ دادەنیشت و بەرەو لای ماڵی یار دەیچریکاند: "زەنجیری زوڵفت سەرەوخوار مەکە، هەژارێ چۆن من گرفتار مەکە...".
کەچی ئێستا لەبەرەی شەڕ لە هەموو ئەمانە دابڕاوە. ئەو شتانە وەکوو خەیاڵێکی دوور دەهاتنە پێش چاوی. لێرە تەنیا لوورەی بێ وچانی مەرگەو و لاشەی سارد وسڕ.
هەر باشە کە لە ماڵەوە برایەکی هەیە. جا ئەگەر ئەمیش بکوژرێ، ئەو برایە هەیە کە فرمێسکی دایکە لەخۆشی بێبەشەکەی بسڕێتەوە.
لەم خەیاڵانەدا بوو کە چاوی بە ماشێنێکی سەربازی کەوت. زانی سەر بە ئەمان نییە. هاوکات ژنێکیش هاتە سەر کۆڵانێک و ڕاوێستا. دیار بوو ژنە سەر بە دەستەی لادەرە و هەر خەڵکی ئەو گەڕەکەیە، ماشێنەکەش ڕاوێستا. زەلامێک سەری لە ماشێن دەرێنا و ڕووی لە ژنە کرد. دیار بوو کە ژنە ڕاپۆرتی ئەو دەوروبەرانەی پێدەدا. لەو سەربانەوە توانی هەر بە یەکەم گولـلە مێشکی زەلامەکە بڕژێنێتە سەر شەقامەکە. ژنە قیژاندی و هەڵات. گولـلەی دووەمیش بوو بە بەشی ژنە و لەناو جۆگەی قەراخی ڕێ سەرەوخوار بوو.
لەپڕ دەنگی تەقەیەک بەرزەوە بوو. چەکەکەی لە دەستی بەربوو. لە سەربانی ماڵی بەرانبەری، سەربازێکی دوژمن خۆی حەشار دابوو. کاتێ ئەم تەقەی لە زەلام و ژنە کردبوو، ئەویش لەو دەرفەتەدا ئەمی ئەنگاوت. باڵی چەپی خەڵتانی خوێن بوو. خۆی دایە پەنای دیوار. هەر چۆنێک بوو، بە ددان و ئەو دەستی دیکەی، باڵی بە دەسرەکە بەست. بەڵام ئێش، ئامان و ئارامی لێ هەڵگرتبوو. خۆ ناشکرێ تا بەیانی لەو بانە ڕاوەستێ. دنیا ڕوون ببێتەوە، هەر پەلێکی دەکەوێتە دەستی عیزراییلێک. دەشیزانی کابرا لەو بەرەوە باشتر لە جاری پێشوو چاوەڕوانە. لەو کاتەدا نەخشەیەکی داڕشت. لە پێش خۆیەوە وتی، هەر ئێستا چارەنووست دەنووسمەوە.
کڵاوەکەی خۆی لەسەر لوولەی تفەنگەکەی دانا و وردەوردە بەرەو لێوارەی بانەکەی برد. لە پڕدا گولـلەیەک ناوەڕاستی کڵاوەکەی کون کرد. ئەمیش وەکوو کەسێک کە پێکرا بێت، دەستی لەگەڵ تفەنگەکە بەرەو خوار شۆڕ کردەوە و پاش چەندین چرکە تفەنگەکەشی بەڕداوە خوارێ. تفەنگ بە دەنگێکی بەرز کەوتە سەر شەقام. کابرای بەرانبەری وایزانی کە کار تەواو بوو. لە سەربانەکە هەستایە سەر پێ و سەیری خوارێی دەکرد. پشتی لەمانگ بوو، زۆر ئاشکرا لە بەرچاو بوو. لەو کاتەدا ئەم کە پێشتر دەمانچەکەی بەو دەستی تری حازر کردبوو، تەقەی لێ کرد. کابرا هەتا کەوتە سەر عەرز، بە حەواوە چەند جار خولی خوارد.
دەبوو بە زووترین کات ئەو شوێنە جێ بێڵێت و هەواڵی ئەو شەوە بباتەوە دەرەوەی شار، لای فەرماندەکانی شۆڕش. خۆی گەیاندە سەر شەقام. لەپڕ ڕەهێڵەی گولـلە بوو کە دادەباری. بە دوو باز خۆی فڕێدایە ئەو بەری شەقام و لەسەر عەرزی خەوت. زانی لە دوورەوە تەقە دەکەن. کاتێ ویستی بڕوات، تازە زانی کە لەپاڵی سەربازە کوژراوەکەدا، خۆی بە عەرزدا داوە. خوێن جۆگەی بەستبوو. سەیری ناوچاوانی کرد، بە تەواوی تاسا؛ براکەی خۆی بوو.
لیام فلاهێرتی/ئیرلەند١٩٢٢/سمیە آمارلویی
خوێنەری خاوەنبیر!
لێرەدا نامەوێ گۆماوی مێژووی پڕ لە شوورەیی براکوژی کورد هەڵشڵەقێنم. کە ئەوە خاڵی هاوبەشی کوردانە.
ئێمە دەبێ بەو باوەڕ و قەناعەتە بگەین کە بە ڕاونان و تیابردنی بەرانبەرەکەمان کە وەکوو ئێمە بیر ناکاتەوە، سەرکەوتوو و بەختەوەر نابین. میللەتێک برایەتی نەزانێت، هەتا قیامەت تاریکەشەوی نابێتە مانگەشەو.
#عیسا_ئەحمەدی
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
کاک ئەحمەدی کاحەمەساڵەی پێلە ئەیوت:
ژیان تەنیا بۆ خاوە پووڵ و پارەکانە ئێمەمانان بەس بۆ سەرفیترە هاتووینە دنیا.
یان بۆ ئەوە تلگرام بێکار و خاڵی نەبێ
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
@malaymazbura
کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
@zagros223
/channel/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library