خاوەنی پیکابی میوە فرۆشەکە
لەوەتەی چاوی تۆی بینیوە
بانگەواز بۆ ھەموو شتێک دەکات تەنھا ترێ نەبێ
تەلعەت تاھیر"
وەکو مرۆڤێکی ناڕازی ئەم زەمەنە
بێزارم لەنەھاتنت،لەچاوەڕوانیت
لەو پێکەنینانەی دێنە سەرلێوت و من ھەستیان پێناکەم
لەو خەمانەی لەدڵتدان و لەگەڵم بەشی ناکەیت!
بێزارم لەم شارەی تێیدا دەژیم و تۆی تێدانیت،
لەو کۆڵانانەی ھەنگاویان پێدا دەنێم و
تۆ لەتەنیشمدا نیت
لەو سێبەرەی خۆم کەتەنیایەو لەگەڵ سێبەری تۆ
نابێت بەدووان.
ئەگەر کەمێک وردتر بین
ئەوەندەش جیاوازیمان نیە ؛
تۆ سووراوت خۆش دەوێ ، منیش لێوەکانت !
تۆ کل و ماسکەرا منیش چاوەکانت !
تۆ مستیلە و بازن ، منیش دەستەکانت !
تۆ غیرە و دڵ پیسی ، منیش شەڕەکانت .
شـڤان عزیز
ئەو زیاتر دەژیا،
ئەگەر خۆشەویستی دۆزیباوە و باوەشی تێدا بوایە.
ـ لێدوانی سیگمۆند فرۆید
دەربارەی ژیان و خۆکوژییەکەی "ڤان کوخ"
ـ
شەو هەبێت یان نا
من لە چاوەکانی تۆدا دەنووم ،
با خۆر هەڵبێ
تۆ مەرجی ڕۆژ بوونەوەمی
چ کارم بە کاتژمێرە ؟
شـڤان عزیز
زستان"
یانی،
تهزینی پهنجهكانم،
بهتهقولبابی دهرگای ماڵهكهتهوه!
****
ئیبراهیم ههورامانی
دوای بانگی محەمەد(د.خ) لێبێت،
ناو ھێنانی من بەدەنگی تۆ
دووەم جوانترین بانگردنی ڕوی ئەم زەمینەیە!.
کاتێ پیر بووم گەر توشی ئەلزەهایمەریش بوم تەنیا بەرانبەرم دانیشەو زەردەخەنە بکە گەر هیچیشم بیر نەکەوێتەوە سەر لەنوێ ئاشقت دەبمەوە
Читать полностью…من
هەور بوومایە
تەنها بۆ تۆ ئەباریم
پێکەنین بوومایە
لای تۆ ئەمامەوە
شەو بوومایە
خەوم بۆ ئەهێنای
یادگاری ناخۆشت بوومایە
خۆم ئەسڕیەوە
پیری بوومایه
ڕەنگی قژتم نە ئەگۆڕی و
دەستم لە ڕووخسارت نە ئەدا
مردن بومایە
هەرگیز نە ئەهاتم
"گۆران سعید"
لە نیوەڕۆی گەرمی ھاویندا لەنێو کۆڵانەکاندا و بەتەنھا و ماندوو کەمێکیش تینو ، بەڵام ھێشتا دەتوانم بیرت لێبکەمەوە و ددانەکانت ببینم.
لە نیوەڕۆی گەرمی ھاویندا مرۆڤەکان وردە وردە دەسوتێن و جگەرە لەنێوانی دوو پەنجەدا دووکەڵی دەبێت بەگڕ و ڕێگاکان لە ژێر پێیەکاندا دەکوڵێن ، بەڵام ھێشتا دەتوانم تۆقەکەی قژت لەسەر دەستەکانت بھێڵمەوە و خۆشمبوێیت.
بەشدار سامی
.
ئەوەی دڵی شکاندیت و ڕۆشت ،
خۆشەویستی تۆ نیە !
خۆشەویستی تۆ کەسێکە ؛
بەبێدەنگی پارچە شکاوەکانت لێک دەنێتەوەو
ماچی برینەکانت دەکا !
خۆشەویستی تۆ کەسێکە
گوێ لە قسە ڕەق و ناخۆشەکانت کەڕ دەکاو
لە سکی ئازارەکانیەوە پێکەنین بۆتۆ قەرزەکات .
شـڤان عزیز
تۆ خۆت شیعری و
منیش مەجازێکی ڕوونم لە چاوانتا
بەڵام ئەوەم حەقیقەت بوو کە پێم گوتی:
"من بە عومرێک فریای عەشقی تۆ ناکەوم."
پێم سەیرە چۆن
لە تاو جوانیت
ئاو ناوەستێ ،
بەرد چۆن بۆت نایەتە قسە ؟
زەوی چۆن باوەشت ناکا ؟
پێم سەیرە چۆن شوێن جێ دێڵی و
لە دواوە بانگت لێ ناکا !؟
شـڤان عزیز
شەوی ڕابردوو پیاوێک بە دڵی شکاوەوە لەبەردەمی پەنجەرەیەکدا، لەچاوەڕوانی هاتنی
زەنگی تەلەفۆنێکدا خەو بردیەوە،
دڵتەنگ مەبە! من نەبووم ...
ئاخر بیر کردنی تۆ زۆر بێ بەزەییە، کوا دەهێڵێ شەوان بە ئاسوودەیی بنووم ....!!؟
هەینی ڕابردوو پیاوێک لەبەردەمی ئاوێنەیەکدا
لە کاتی ڕیشتاشیندا بیری لە کەسێک دەکردەوە و بەسەر سمێڵی تاشراوی خۆیدا، دەگریا
دڵتەنگ مەبە من نەبووم ..
ئاخر دوای ڕۆیشتنی تۆ، مانەوە لەبەردمی
ئاوینەدا دڵێکی زۆر ئازای دەوێ ..!!
زستانی داهاتوو ..
پیاوێکی غەمگین بەژێر باراندا لەشەقامێکەوە
تێدەپەڕێت،
لەودیووی دیوارێکی شینەوە گوێی لە ناوی تۆ دەبێت،
دڵت دانەخورپێت، من نیم ..
من کەی ئەوەندە پیاوێکی بەشانس و بە بەختم
دوای ڕۆیشتنی تۆ ئەدرەسی
ماڵی ئێوە پێ بزانم ....!!؟
دوای ١٠٠ ساڵی تر لەسەر کێلی گۆڕی پیاوێکی غەریب
نووسراوە:
ئەگەر "ئەو" تان بینیەوە، لە تەنیشتی منەوە بینێژن" ..
لە بیری نەکەیت ئەوە منم ..
لە گۆڕیشدا چاوەڕوانی هاتن و گەڕانەوەی تۆم ...!!
"شوان سەعید"
"بەڕاست دەکرێ مرۆڤ لە ژیاندا (کە من تێیدا لە پەلەقاژەدام) هێندە بێتوانا بێت نەتوانێ هەنگاوێ بنێت. کێشەکە دوودڵیی نییە، گرفتەکە لەوەدایە کە من بەهەموو ئەڤینی بێکۆتاییم بۆت، ناتوانم تێبگەم چی بۆتە هۆکاری پەشێوی و پەرێشان بوونت. دەبێ من چی بکەم؟ من زۆر خراپ نەخۆشم. سەر لە هیچ شتێک دەرناکەم
من مرۆڤێکی تێکوپێک شکاوم"..
مایاکۆڤسکی
'
دهمهوێت،
پێت بڵێم،
خۆشم دهوێی..
بهزمان نا.
گوێ لهترپهی دڵم بگره!
ئیبراهیم ههورامانی
تۆزو با شەقامەکەی تاریک کردوە
هێشتا دەنگی موزیکی ناو ئۆتۆمبێلەکە لە دوورەوە دێت
ووردە شووشەی شکاو وەک شەکر ڕژاو و پەرش
خوێنێکی ئاڵ لە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەوە چۆڕاوگەی بەستوە
وەک ماسیەکی بێ ئاو هێشتا چاوەکانی کراوەن
دەستێکێ هێشتا هەر لە سەر دڵیەتی
هێشتا لێوی لێک نەناوە
وەک ئەوەی بیەوێت کۆتایی شتێک بڵێت.
کاروان سۆفی
"
دوای تۆ هێندە فەرامۆشکرام؛
وەک گۆرانیێکی کۆنی بێ خاوەن،
هەر ڕۆژەو کەسێک، هەرجارەو لە ژێر ناوێک
نوێیان دەکردنەوە
برینەکانم.
پەنجەکانم تینوویانە
دەست مەنێ بە ڕوویانەوە
با بیانگێڕم بە ڕەزی
قژی خاوتا و نەڕۆنەوە
تا تێر عەتر ئەخۆنەوە
| دڵشاد مەریوانی (١٩٤٧-١٩٨٩)