من تا بڵێی کەسێکی خراپم .. سیگار دەکێشم ..
لقی درەختاکان دەشکێنمەوە
بەرد دەگرمە گلۆپی سەرجادەکان .. زۆر بڵێم ..
قەرەجم .. بێ تامم، پیاوێکی گرینۆکم
بێ پارەم ..
حەزم بە پیاسەی کۆڵانە تاریکەکانی ئەو سەری شارە
مانگێک دەبێت کاتژمێرەکەی دەستم ڕاوەستاوە و
پارەی چاکردنەوەییم نییە ..
کاتی نووستن تاقەتی داکەندنی گۆرەوییەکانی پێی خۆم نییە
شەوان کاتێک خەو بەتۆوە دەبینم
گۆرەوییم لەپێ دایە ..
ساڵی دووجار حەوسەڵەی ئوتووکردنی جلەکانی
خۆم نییە ..
پیاوێکی ناسک نیم .. کاتێک بۆ تۆ دەگریم و بیرت دەکەم
کلینیکس بەکار ناهێنم و
بە قۆڵی قەمیسەکەم چاوم دەسڕمەوە
لەکاتی سەفەردا پشتێنی سەلامەتی نابەستمەوە
بیری لێ بکەرەوە
دونیایەک ناشرینی لە مندا هەیە ..
بزانم دەتوانیت باوەشم پیابکەیت ..!؟
بزانم دەتوانیت بۆم بسەلمێنیت
بەم هەموو کەم و کوڕییانەوە هێشتا تۆ عاشقی
منیت .. ؟
"شوان سەعید"
با گوێیەکانت , زیاتر لەگوارەیەکی تیابێت ,
بەڵام دڵت نا
با دڵت تەنها منی تیابم ...!
"شوان سەعید
ئەشق بینینەوە لە کەسێکی تردا
وەک ئاو خواردنەوەیە
لە پەرداخێکی نەوتاویدا..!
شـڤان عزیز
بەڵام دەبێت تاوانی من چی بێت کە وا ھەموو شت لەسەرمان قورس بووە، لێرەوە تا ئەو شوێنەی تۆی لێیت بیرت دەکەم دەشزانم ھاوارکردن لە بیابان دا بێ سودە، دەزانم ھەرکەس جارێک لە تۆفانی دەریا ڕزگاری بێت ناچێتەوە بۆ ناو دەریا، من دەریایەک بووم کە تۆ تێیدا ڕزگارت بوو، ئەرێ عەشق کە سنوری خۆی تێپەڕاند دەبێت بە ئازار؟ بەڵام تۆ تەنانەت گەر لێشم نەبووریت و ئازاریش بیت من ھەر شێتانە «خۆشمدەوێیت»
ئایفەر دوزداش
.
لە سکاڵای پاڕانەوەیەکدا
خیانەتی تۆ بە خودا دەلێم و
بەهەشتت لێدەکەم بە خەون!
...
تەنیا محمد»🖤
وەک
شەکرە
ئەو پێکەنینەی
لە لێوەکانتەوە دەڕژێت،
خۆشبەحاڵی ئەوەی
بۆ خواردنەوەی قاوەیەکی تاڵ
بانگێشتت دەکات..
سەرهەنگ جەماڵ🖤
من دەترسم، وەک دوو باڵندە وابین کە قەرار نەبێ ڕەشەبا بوەستێ و ئێمەش ھەرگیز نەتوانین بەیەکەوە لە ژێر ئاسمانی خۆشەویستی بفڕین. دەترسم وەک دوو جوتیار وابین و خۆشەویستی بچێنین، بەڵام خودا بڕیاری دابێ کە وشکەساڵی بێت
دەترسم بێ ھوودە ھەوڵبدەین، پووچی بکێڵین، جەنگێک بکەین کە دەمێکە کۆتایی ھاتووە.
دەترسم... دەترسم
ئەگەر جل وبەرگت بۆ ژن و مناڵەکانت کڕی ..!!
ــ ئەو کەسەت بیر نەچێت کە یەکەم ڕۆژی جەژن ئەیگۆڕیت ❤
لەم مانگی ڕەمەزانەدا
خۆی لێ كردووم
بە كچۆڵە ناسكەكانی نێو گۆرانیەكان
ھەموو ئاواتی ئەوەیە
بە نەزەركردنی ڕۆژووم پێ بەتاڵ بكاتەوە
كەچی نایزانێ مەعشوق حەڵاڵی عاشقە ..!
بەم بەهارە !
کراس لەسەر کراس ئەیگۆڕی ؛
گوڵ و میوەی شیرین
بازاڕیان نەماوە !
شـڤان عزیز
من تۆم خۆشهوێ، تۆش ئهوهى که ناتوانى خۆشتبوێ.
تواناکانتت خۆشبوێ، منیش نهتوانینهکانت،
غرورتت خۆشبوێ، منیش شکانى لهسهرخۆى غرورت لهنێو باسکهکانم،
بێ باکیتت خۆشبوێ، منیش لاوازییهکانى ئێستاو دواترت،
ئایندهتت خۆشبوێ، منیش ههموو ئهو شتانهى کۆتاییان هاتووه،
ئهو سهدان ژیانهت خۆشبوێ، که دهتویست ههتبێ، منیش ئهم دانهیهى که ماوهتهوه،
ئهوهى که چۆن بهم ههموو دوورییهوه، دهتوانێ بهمجۆره لێمهوه نزیک بێ.
من ههرچییهک ئهمێستا ههیه خۆشمهوێ تۆش ئهوهى که دێت.
منت خۆشبوێ، من خۆشمهوێی.
هێرمان دى کۆنینک
ـ
هۆ کچە نا میهرەبانەکە
پیاوێک بە پێدانی قومێک ئاو بە سەگێک چوە بەهەشتەوە
کەی تینویەتیم لەخۆت ئەشکێنی و باوەشێکم پێدا بکەی؟
لەوانە نیم
تەنها ڕۆژی ڤالانتاین
سەمات بۆ بکەم ،
ڕۆژانی تر ببمە جەلاد
هەموو ڕۆژ و
هەموو دەقە و سەعاتێکم
تامی ماچم ..
لەسەر گۆنات
*
-سامان فانی -
ڕەنگە ھەرگیز ڕووی ئەوەم نەبێت بگەڕێمەوە سەر ڕێگات، بەڵام خۆ توانیم ھەموو ئەوانە فەرامۆشبکەم کە ئیرەییان بە شوێنت دەبرد لە سینەم دا.
Читать полностью…⠀
تۆ لە بیری من بیت یا نەبیت ،
باوەڕم پێبکەیت یان نەیکەیت
ھیچ قسەیەکم نییە ..
بەڵام نەفەسم دەگیرێ
لە ھەوایەک کە نەفەسەکانی تۆ نەبێت ...
⠀
" سوھراب سپھری "
هەناسەدان;
هەموو کات هەڵمژینی ئۆکسجین نییە
بۆ ناو قوڵایی سییەکانت...
هەناسەدان;
بڕێک جار،
شەو باشێکە، سڵاوێکە، بوونی کەسێکە،
کە لەودیوی هەزاران کۆڵان و دیوارەوە،
دەستی لەسەر دڵێتی و
هیوای باشبوونت بۆ دەخوازێت.
هەناسەدان;
هەندێک ڕۆژ ئاوڕدانەوەی کەسێکە،
لەوسەری شەقامێکی جەنجاڵ،
بۆ لای سێبەرەکەی تۆ ..
تۆ; لە کاتێکدا وەکوو گۆرانییەکی کۆن،
خەریکە لەبیری هەموان دەچیتەوە.
"شوان سەعید"
کام نوقڵ
کام شییرینی
هێندەی وشەی خۆشم ئەوێی
نێو دەمی مرۆڤ شیرین ئەکات
...
"گۆران سعید"
بیست ساڵه نامهكهی تۆم پاراستووه .
نهك لهبهر وشه ڕهقهكانت :
دڵم بهو زمانه خۆشه به زهرفهكهتدا هێناوه 🖤
تەلعەت تاهیر...
تۆ...
وەک: پاساری دەم ڕەشەبایت،
دوور ڕۆیشتووی و ناگەیتەوە بەرهەیوانی
ماڵی ئێمە.
"شوان سەعید
چیکار کنم ؟
بقشو بگیرم بچسبونم بە دیوار بگم
باید دوسم داشتە باشی ؟!!
چی بکەم ؟
یەخەی بگرم و بینوسێنم بەدیوارەوە بڵێم
ئەبێت خۆشت بوێم ؟!!
ئەو کاتانەی لە سەر بێدەکانی نەخۆشخانە،
مرۆڤێک بە بوونی ئۆکسجین و دەرمانی پێویست
هەناسەی تەنگە ;
پێویستە لەوە تێ بگەین هەندێ کات هەناسەتەنگی"
لە نەبوونی کەسێکە ، نەک ئۆکسجین !
ئەمێستا من پێویستمە لە تەنیشتی تۆدا هەناسە بدەم .
شـڤان عزیز
دڵم تەنگە
بۆ ڕۆژانێک
نازانم
بەڕاستت بوو یان نا
بەڵام من وام هەست ئەکرد
کەوتومەتە نێو دڵتەوە .
.
دڵم تەنگە
بۆ شەوانێک
وەکوو ئێستا نا
لەباوەشی خەمێک
یان یادگاریەک
خەو ئەمباتەوە .
"گۆران سعید