پیاوان دروستکراوێکی ترسناکن ،بەڵام پێویستە یەکێک لەوانت هەبێت
بۆی تۆ لەشەڕی ئەوانی دیکە بپارێزێت
من بە بێ تۆ دورگەیەکی خاڵیم لە ژیان ، کەشتیەكی نقووم بوی نێو ئۆقیانووسم ، چنارێکی وشکەڵاتووی بێ جریووەم ، فڕندەیەکی بێ باڵم ، ئاسمانێکی بێ ئەستێرەو قەرەجێکی بێ مەفتەن و حاڵ و ماڵم 💚'
" ئوسامە جمیل "
_
ئاگام لە خۆم و لە تۆ نەما، ئێستا پێچەوانەی یەکترین:
تۆ کوژایتەوەو منیش لەسەرمە ئەو هەموو سووتانە بگێڕمەوە..
گێڕانەوە بە ڕێزمانی ئەو ھێتیمەی لە قوتابخانە لەبارەی خۆشەویستی باوکەوە داوای ئینشای لێدەکەن.
تەڵعەت تاھیر
ئێمە هەموومان تەنیاین، نابێ فریو بخۆین، ژیان یەک بەندیخانەیە، بەڵام هێندێک کەس دیواری بەندیخانه دادەپۆشن و خۆیان پێی دەخافڵێنن،
هێندێک دەیانهەوێ هەڵێن، لەخۆڕا دەستیان بریندار دەکەن و هێندێکیش ماتەمینه دەگرن.
هەمووکات دەبی خۆمان فریو دەین بەڵام سەردەمێک دادێت که مرۆڤ لە فریودانی خۆیشی ماندوو دەبێت..
سادق هیدایەت
ـ
لە هەندێ شوێن بۆ ئەوەی درەخت و گیاندارەکان ئارام بکەنەوە مۆسیقایان دەژەن، مۆسیقایەک بتوانێت باڵندە و جەنگەڵ و نزارەکان لەگەڵ مرۆڤدا ئاشت بکاتەوە، مۆسیقایەک کەمێک خراپەی ئینسان داپۆشێت و بڕێک لە جوانی بگێڕێتەوە بۆ وێنەی ئەو مەخلوقەی لەو زەمینانەدا ئاشووب و کارەساتی نابووەوە.
ـ
لە چاوی سەگە قوڕاوییەکانەوە زانیم وەکو پیاوە
غەریبەکانی شار دەمرم و کەس تاقەتی نابێ بمشوات کەس تەرمەکەم ناخاتە سەر شانەکانی و کەس کاتی نابێ بمنێژێت !
بەختیار ئۆغەن
خۆشم دەوێیتەوە خۆشەویستیت خۆنەویستانە نوێ دەبێتەوە جاران مامۆستای زیندەوەرزانی دەیگوت دڵەماسولكە ماسولكەیەكی خۆنەویستە تێنەدەگەیشتم هەتا تۆ خۆنەویستانە هاتیتە دڵمەوە ، خۆنەویستانە مایتەوە تێنەگەیشتم تا بینیم گشت چركەیەك ، خۆنەویستانە خۆشەویستیت نوێ دەبێتەوە❤️
Читать полностью…جەلادێک بەدەم قاقای پێکەنینەوە
وتی ئێوارەیەک لەکەرکوک شاربەدەرت دەکەن
ژنێک بەزوبانی شەکر وتی
خەم مەخۆ من لەھەولێر لەپاڵ ماڵی خۆما
ژوورێکت بەکرێ بۆ دەگرم
بەیانیان بەساقەت دەبم و
ئێواران بۆت دەمرم
لەو رۆژەوە دوعا دەکەم
کەی لەکەرکوک دەرم دەکەن
ئاخەر کەرکوک تو سەری قەڵاکەت زوویر مەبە
ئەم شەکرە ژنە
دەربەدەریشی لا شیرین کردووم.❤🍒
لەگەڵما نیت و خەیاڵپڵاویم وەك نەیزەك بەبۆشاییدا دەكشێ، هەموو حاڵخراپییەكم پەیوەستیی نەبوونت دەكەم، بوونی تۆ بیانووم بۆ ناهێڵێتەوە. ئەوە لای من حەقیقەتی ڕەهایە بوون و نەبوونی تۆ هەموو شت دەگۆڕێت، لەگەڵ تۆدا لە گەرمادا، ناچارم كەپرێ چێ كەم. كە تۆ نیت و خۆریش دێتە ژوور سەرم و پێم پێ دەكەنێ، تووڕە دەبم ئاگرێ دەكەمەوە پاڵتۆیەكی زستانە دەكەمە بەرم لەبەر ئاگرەكەدا چوارمشقی دادەنیشم و جنێو بە خۆرەكە دەدەم.
تۆ وەرە، هەر بۆ ئەوەی هەستی هەبوونت لەدەست نەدەم هەر بۆ ئەوەی، گرێبەستی دووریت نوێكەمەوە. وەرە دیتنم و بڕۆرەوە، بڕۆ بۆ ئەوەی هەم بێیتەوە، بانگم بكە بۆ ئەوەی بێم، دێم بۆ ئەوەی گرێبەستی هەبوونم نوێكەمەوە. بەجێتدێڵمەوە، بۆ ئەوەی دیسانەوە بێمەوە. من و تۆ بۆ هەمیشە لە هاتن و چوونێكی بەردەوامدا دەمێنینەوە، ئاو بووەستێ بۆگەن دەكا.
ئاشتی کۆچەری
ـ
لێم دووریت، لە قسە زیاتر هیچم نییە بۆت. دەبێ بە وشە برسێتی ڕۆحت نەهێڵم.وشە نابێتە باوەش و ناشبێتە ماچ. با هەزار جار قوربانت بم، خۆ ناگاتە دەستگرتنت. خۆ ناگاتە بەبێدەنگی لێڕوانینت
(ئاشتی کۆچەری )
خانم جوانی تۆ لەو چەشنانەیە کە بەحر لەت دەکات، فیرعەون دەکوژێت ،ئیمپراتۆرییەت دەڕوخێنێت، مەملەکەت دروستدەکات، سوپا هەپرون بە هەپرون و تاج وا لێدەکات با بیبات.
|بەختیار عەلی
بیر له تۆ دهکهمهوه که ههواڵێکی ناخۆش دهبیستیت
که سپێدهیهک به قژی ئاڵۆزکاوهوه بهناو ژوورهکاندا
هاوار دهکهیت و منت بۆ نادۆزرێتهوه
که لهناو دارستانهکهدا بۆم دهگهڕێیت و ههواڵم له ژیشکێک دهپرسیت
بیر له تۆ دهکهمهوه که له هیچ شوێنێکهوه ههواڵی منت پێ ناگات
که هیچ نامهبهرێک نامهی منت بۆ ناهێنێت
که دهکهویته کۆڵان و منداڵان به دزی دایکیانهوه کولێرهیهکت له ڕای خوا دهدهنێ
که ههمیشه به دوو چاوی خهمبار و قژێکی ماشوبرنجی و دڵێکی بریندارهوه دهف دهژهنیت و باسم دهکهیت
لازۆ
ـ
زمانم ئەیگرێ،
قسەکانم بۆ ڕێکناخرێن و یەکناگرنەوە،
زۆربەی کات پێ ئەکەنم و خێرا قسە ئەکەم ، ..
بەکورتیەکەی کەسێکی زۆربڵێم،
پێم وابێ
ئەمە باشترین چارەسەرە، بۆ ئەوەی هیچ کەسێک
بەوێرانی دیوی ژوورەوەم
ماندوو نەبێ. !
ئەم TV لەعنەتیەش
ڕۆژێک ئەڵێت
بەفرێکی زۆر و
ڕۆژێک ئەڵێت بارانێکی چڕ و
ڕۆژێکی تر ئەڵێت زریانێکی توند و
ڕۆژێک ئەڵێت بومەلەرزەیەکی بەهێز و
ڕۆژێک ئەڵێت پەتایەکی کوشندە و
ڕۆژێک ئەڵێت
جەنگێکی وێرانکەر بەڕێوەیە،
کەچی ڕۆژێک ناڵێت تۆ بەڕێوەیت!
ژیان...
پێش هەموو شتێك ژیانە
گوڵی دەوێت، مۆسیقای دەوێت،
جوانی دەوێت
ڕەنگی شینی دەوێت
بە نموونە شینایی جلەکانی تۆ
تەنانەت ژیان ئەگەر شەڕێكی یەكجارەكیش بێت،
حەسانەوەی دەوێت
(گوڵی ناو گوڵدانەكان پێویستیان بە بۆنكردنە)
"نادر ئیبراهیمی"
بانگت دەکەم.
وەک مردن لەخۆتم بگرە، نەک وەک هاوبەشێک، نەک وەک میراتگرێک،
وەک تارمایی ڕێبکە بەناو قەرەباڵغیمدا،
با کەس درکت پێنەکات، چەندە بێ چارەیە خولیاکانم.
ئەی پیاوی گۆڕەپانی تەرمەکان، وەک کفنێک لەباوەشم بکە،
ببە کۆتایی مردنم.
غادە السمان
ـ
جا کە خەندەت
دێتە بەر دییەی هەر کەسێ
شێخ بێ مەلا بێ یا کافر !
لەتاو جوانیت ئەحەپەسێ .
شـڤان عزیز
من گۆزهیهکی شکاوی سهردهمی فیرعهونهکان بووم ، قهترهیهک ژیانم تێدا نهمابوو
که لیسام بینی جارێکی تریش باڵق بووم
مەهدی ساڵح